Return to Video

چۆن داهاتووێکی خۆڕاگر بنیات بنێین بە بەکارهێنانی دانایی دێرین

  • 0:01 - 0:04
    کاتێک سەیری کارە تەلارسازییە
    سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان ئەکەیت،
  • 0:04 - 0:06
    چی ئەبینیت؟
  • 0:06 - 0:08
    مەزنی هەرەمەکانی خۆفۆ
  • 0:08 - 0:12
    یان ڕاڕەوە ئاوییە سەرسوڕهێنەرەکەی
    ڕۆمای کۆن؟
  • 0:12 - 0:16
    ئەمانە هەردووکی دەستکەوتی مەزنی
    داهێنەری مرۆڤن.
  • 0:16 - 0:18
    وەک تەلارسازێک،
  • 0:18 - 0:21
    زۆرکات بیرم کردۆتەوە کە بۆچی
    سەرسوڕهێنەرە دێرینەکانی
  • 0:21 - 0:26
    شارستانییەتەکانی سەردەمێکی زۆرە
    هەرەسیان هێناوە نەمر ئەکەین؟
  • 0:26 - 0:30
    هەموو جیهان گەڕاوم لە توێژینەوە
    لەسەر داهێنانە دێرینەکان، و
  • 0:30 - 0:34
    ئەوەی دۆزیومەتەوە تەکنەلۆجیای ڕەسەنی
    کلتورە زیندووەکانە
  • 0:34 - 0:36
    کە هێشتا بەکاردەهێنرێت.
  • 0:36 - 0:40
    هەندێک لەو کلتورانەش ئەوانەن
    لەوانەیە هەرگیز نەتبیستبێ لەبارەیانەوە.
  • 0:40 - 0:43
    لە دوورەدەستترین شوێنەکانی
    سەر زەوی ئەژین،
  • 0:43 - 0:48
    ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکانی ژینگە ئەبنەوە
    وەک وشکایی بیابان و لافاوی زووزوو
  • 0:48 - 0:51
    بۆ چەندین نەوە.
  • 0:51 - 0:53
    چەند ساڵێک لەمەوبەر،
    گەشتمکرد بۆ باکوری هیندستان
  • 0:53 - 0:56
    بۆ شوێنێک کە ئەیڕوانی بەسەر
    دەشتاییەکانی بەنگلادش
  • 0:56 - 0:58
    کە خەڵکی خاسی لێی ئەژیان
  • 0:58 - 1:03
    لە دارستانێک کە لە هەر شوێنێکی تری جیهان
    زیاتر ئاوی باراناوی بۆ ئەچێت.
  • 1:03 - 1:05
    لە وەرزی بارانی بەلێزمەشدا،
  • 1:05 - 1:08
    گەشتکردن لەنێوان گووندەکان بەهۆی
    لافاوەوە پەکی ئەکەوێت،
  • 1:08 - 1:11
    کە تەواوی ئەم ژینگەیە ئەگۆڕێت
  • 1:11 - 1:15
    لە دارستانی چڕەوە بۆ دوورگەی لێکدابڕاو.
  • 1:15 - 1:18
    ئەم هۆزەی سەر گردەکە
    پەرەیان بە پردی ڕەگ یاوە
  • 1:18 - 1:21
    کە درووستیان کردووە بە گەشەپێدان و
    ڕێبەریکردنی ڕەگی درەختەکان
  • 1:21 - 1:24
    کە بە ئەستەم ئەتوانیت
    قۆڵ بکەیت بە چواردەورییا و
  • 1:24 - 1:27
    بە وردی پێکەوە ئەیانبەستنەوە.
  • 1:27 - 1:31
    چەندین نەوەی پیاوان و ژنان و
    منداڵانی خاسی
  • 1:31 - 1:33
    بایەخ بەم ڕەگانە ئەیەن
  • 1:33 - 1:35
    کاتێک گەشە ئەکەن
    بۆ بەرەکەی تری کەنار ئاوەکە،
  • 1:35 - 1:37
    کە لەوێ ئەچێندرێن بۆ درووستکردنی
    پێکهاتەیەک
  • 1:37 - 1:40
    کە بە تێپەڕبوونی کات
    بەهێزتر ئەبن.
  • 1:40 - 1:45
    ئەم دابونەریتە ١٥٠٠ ساڵیەی
    گەشەدان بە پردی ڕەگی زیندوو
  • 1:45 - 1:49
    ٧٥ پێکهاتەی ئاوا
    سەرسوڕهێنەری درووستکردووە.
  • 1:49 - 1:52
    لەکاتێکدا گەشەدان پێیان
    ٥٠ ساڵی پێئەچێت،
  • 1:52 - 1:55
    لەم ژینگەیەدا زۆربەی کات
    چەندین سەدە ئەمێننەوە.
  • 1:56 - 1:58
    لە سەرانسەری جیهاندا،
  • 1:58 - 2:03
    چەندین کلتورم بینیوە کە بۆ ماوەی
    چەندین هەزار ساڵ لەگەڵ لافاودا ژیاون
  • 2:03 - 2:07
    بە پەرەدان بەم تەکنەلۆجیا دێرینانە
    کە ڕێگەیان پێئەیات لەگەڵ ئاودا کار بکەن.
  • 2:07 - 2:10
    لە ناوچە لیتەکانی باشوری عێراق،
  • 2:10 - 2:14
    کە بە یەکگرتنی ڕووبارەکانی
    دیجلە و فورات دروستبووە،
  • 2:14 - 2:18
    شارستانییەتێکی تایبەتی پشتبەستوو بە ئاو
    لەوێ دەژین.
  • 2:18 - 2:21
    بۆ ماوەی ٦ هەزار ساڵ،
    عەرەبی هۆڕەکان گوندی سەرئاوکەوتوویان هەبووە
  • 2:21 - 2:26
    لەسەر دوورگەکانی دروستیانکردووە لە
    یەک جۆری قامیشەوە
  • 2:26 - 2:28
    کە لە چواردەوریان ئەڕوێت.
  • 2:28 - 2:32
    قامیشی قەسەبیش زۆر گرنگە
    بۆ هەموو لایەنێکی ژیان.
  • 2:32 - 2:35
    خواردنە بۆ گامێش،
  • 2:35 - 2:37
    ئاردە بۆ مرۆڤ و
  • 2:37 - 2:42
    ماددەی بنیاتنانیشە بۆ ئەم دوورگە
    سەرئاوکەوتووە شیبوانە و
  • 2:42 - 2:43
    خانووەکانیان کە لە کڵێسا ئەچن
  • 2:44 - 2:47
    کە لە ماوەیەکی کورتی هێندەی
    سێ ڕۆژدا دروست ئەکرێن. و
  • 2:48 - 2:50
    ئەم قامیشە قەسەبە وشککراوەش
  • 2:50 - 2:52
    ئەکرێت کۆبکرێتەوە بۆ گورز
  • 2:52 - 2:56
    ئەکرێت بکرێت بە زەمین یان
    سەقف یان دیوار، و
  • 2:56 - 2:59
    هەروەها ئەشکرێ بکرێت بە گوریس
  • 2:59 - 3:04
    کە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی ئەم خانووانە
    بەبێ بەکارهێنانی بزمار.
  • 3:04 - 3:08
    گوندەکانی هۆڕەکان لە ناوچە
    زەلکاوەکان درووست ئەکرێن
  • 3:08 - 3:10
    کە چەندین نەوەیە بەردەوامە،
  • 3:10 - 3:16
    لەسەر گوندەکانی ماوەی زیاتر لە
    ٢٥ ساڵە لەسەر ئاوەوەن.
  • 3:16 - 3:20
    هەرچەندە سەرنجی جیهان
    لەسەر پەتا جیهانییەکەیە،
  • 3:20 - 3:24
    شارەکان بەردەوام نووقم ئەبن و
    ئاستی دەریاش لە بەرزبوونەوەدایە. و
  • 3:25 - 3:26
    چارەسەرەکانی تەکنەلۆجیای بەرزیش
  • 3:26 - 3:29
    بەدڵنیاییەوە یارمەتیدەر ئەبێت
    لە چارەسەرکردنی هەندێک لەم کێشانە،
  • 3:29 - 3:32
    بەڵام لە هەڵپەماندا بۆ داهاتوو،
  • 3:32 - 3:34
    زۆرجار ڕابردوو لەبیر ئەکەین.
  • 3:34 - 3:38
    لە بەشەکەی تری جیهاندا،
    کە ڕووبارەکانی پیسبوون بە زێراب،
  • 3:38 - 3:45
    شارێکی ١٥ ملیۆنی ئاوە پیسبووەکەی
    بە دەشتاییە خراوە بەر لافاوەکان پاک ئەکاتەوە.
  • 3:45 - 3:47
    لە لێواری کاڵکۆتا،
  • 3:47 - 3:51
    داپۆشراو بە دووکەڵی ژینگە پیسبوونی شارەکە و
  • 3:51 - 3:54
    قردێلەکراو بە بەرزەڕێگاکانی،
  • 3:54 - 3:57
    تەکنەلۆجیایەکی ڕەسەنی ٣٠٠ حەوز ماسی
  • 3:57 - 4:01
    ئاوەکەی پاک ئەکاتەوە
    کاتێک خواردن بەرهەم ئەهێنێت.
  • 4:01 - 4:05
    لەڕێگەی تێکەڵەیەکی خۆرهەتاو و
    ڕاڕەوی زێراب و
  • 4:05 - 4:09
    پێکەوەژیانێکی نێوان
    قەوزە و بەکتریاوە،
  • 4:09 - 4:11
    ئاوە پاشەڕۆکە پاک ئەکرێتەوە.
  • 4:11 - 4:14
    حەوزە ماسییەکان بەردەوام ئەبن
    لەم پاککردنەوەی ئاوە
  • 4:14 - 4:16
    بە پرۆسەیەک کە نزیکەی ٣٠ ڕۆژ ئەخایەنێت.
  • 4:17 - 4:19
    ئەم داهێنانەش،
  • 4:19 - 4:24
    تەنیا مۆدێلێک نییە بۆ پاککردنەوەی
    کیمیایی و بێ وزەی خەڵووز.
  • 4:25 - 4:28
    چونکە ئاوی ناوجەرگەی کاڵکۆتا
    هیچ پاکردنەوەیەکی ڕەسمی نییە،
  • 4:28 - 4:31
    تەنیا ڕێگای شارەکەیە بۆ
    پاککردنەوەی ئاوەکەی بەرەو خوار ئەچێت
  • 4:31 - 4:35
    پێش ئەوەی بڕژێتە ناو کەنداوی بەنگال.
  • 4:35 - 4:39
    ئەوەی بەلای منەوە باوەڕپێنەکراوە
    لەسەر ئەم پێکهاتە بنچینەییە
  • 4:39 - 4:43
    ئەوەیە کاتێک شارەکانی جیهان
    لە ئاسیا و ئەوروپا
  • 4:43 - 4:46
    دەست ئەکەن بە لەبەرگرتنەوەی
    هەمان ئەم سیستمە،
  • 4:46 - 4:51
    کاڵکۆتا هەوڵێکی زۆر ئەیات بۆ ڕزگارکردنی
    لەوەی شوێنی بگیرێتەوە بە پەرەسەندنی شارەکە. و
  • 4:51 - 4:55
    ئینجا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لافاو
    بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز،
  • 4:55 - 4:59
    هۆزی تۆفینو پەرەیان بە گەورەترین
    شاری دەریاچە یاوە لە ئەفریقا.
  • 5:00 - 5:03
    گانڤی، واتە "ڕزگارمان بوو،"
  • 5:03 - 5:07
    بنیاتنراوە لە خانووی بەرزکراوە
    کە بەچواردەوری سیستمێکی ڕاڕەویدا درووستکراوە
  • 5:07 - 5:10
    ئەتوانی بە بەلەمی باریک
    هاتووچۆی پیا بکەیت. و
  • 5:10 - 5:14
    گۆڕەپانی شاهانەش لەناو
    ٣ هەزار تەلاری بەرزکراوەیایە
  • 5:14 - 5:17
    کە نوسینگەی پۆستەی تیایە،
  • 5:17 - 5:19
    لەگەڵ بانق، مزگەوت و
  • 5:19 - 5:20
    تەنانەت دوو یانەش
  • 5:20 - 5:25
    هەمووشی چواردەور دراوە
    بە ١٢ هەزار حەوزی ماسی تایبەت،
  • 5:25 - 5:27
    یان درەختە مانگرۆڤەکان.
  • 5:27 - 5:33
    ئەم تیرە بەردینە دروستکراوە بێ کیمیاییەی
    گۆی ئاوەکە نیوە زیاتری تەنکاوەکان دائەپۆشێت و
  • 5:33 - 5:36
    خواردنی یەک ملیۆن کەس دابین ئەکات
    کە بە چواردەوریدا ئەژین.
  • 5:36 - 5:38
    ئەوەی سەرسامی کردووم
  • 5:38 - 5:43
    ئەوەیە لەکاتێکدا یەک ئەکادجا
    گرنگییەکی ئەوتۆی نییە،
  • 5:43 - 5:46
    کاتێک زەڕبی ١٢ هەزار ئەکرێت،
  • 5:46 - 5:51
    تەکنەلۆجیایەکی ڕەسەن دروست ئەکات
    قەبارەی کلتورە ئاوییە پیشەسازییەکە،
  • 5:51 - 5:55
    کە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر
    ژینگەی مانگرۆڤەکان..
  • 5:55 - 5:57
    بەڵام ئەم تەکنەلۆجیایە --
  • 5:57 - 6:00
    هەمەچەشنییەکی زیاتر لە پێشتر
    بنیات ئەنێت.
  • 6:00 - 6:03
    هەر ئەمساڵ زووتر،
    کاتێک گەڕابوومەوە ئوسترالیا،
  • 6:03 - 6:05
    شێتانەترین شت ڕوویدا.
  • 6:05 - 6:10
    خۆڵەمێشە سووتاوەکەی ئاگرەکەی چواردەوری
    سیدنی بەسەرمانا باری
  • 6:10 - 6:11
    لەسەر کەنارئاوی بۆندی.
  • 6:11 - 6:13
    خۆشمان لە دەردانی کاربۆن ئەترساین --
  • 6:13 - 6:14
    نەک لە گواستنەوەی ڤایرۆس --
  • 6:14 - 6:17
    خۆمان هەر ماسکمان کردبوو.
  • 6:17 - 6:20
    دووکەڵ هێندە هەواکەی داپۆشیبوو
  • 6:20 - 6:24
    ئەوەندە گەورەبوو زۆر دوور ڕۆشت
    هێندەی نیو زیلەندا.
  • 6:24 - 6:27
    ئینجا لە ناوەڕاستی
    ئەم ئاگرە زۆرانەدا،
  • 6:27 - 6:30
    کە خراپترینە هەتا ئێستا دیبێتمان،
  • 6:30 - 6:32
    شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا،
  • 6:32 - 6:34
    بەڵام تەواو سەرسوڕهێنەر.
  • 6:34 - 6:36
    زەوییە ڕەسەنەکانی ئوسترالیای باوباپیران،
  • 6:36 - 6:39
    کە سوتاندنی پووش و پەڵاشی کێڵگەکانی
    لێ پەیڕەو دەکرا،
  • 6:39 - 6:42
    ڕزگارکران کاتێک ئەم ئاگرانە
    کڵپەیان کرد بە چواردەورییان.
  • 6:42 - 6:43
    ئەم دارستانە دێرینانەش --
  • 6:43 - 6:47
    ڕزگاریان بوو بەهۆی سووتاندنی وەرزی
    پووشوپەڵاشی چواردەوریان،
  • 6:47 - 6:53
    کە پەیڕەوێکی خەڵکە ئەبۆریجنەکانە
    بۆ کردنەوەی ئاگری بچووکی خاو.
  • 6:53 - 6:56
    کەواتە هەرچەندە ئاگرە زۆرەکان
    کارەساتی سرووشتین،
  • 6:56 - 6:59
    بەهۆی گۆڕانی کەشو هەواوەن،
  • 6:59 - 7:01
    هەروەها دروستکراوی مرۆڤیشن.
  • 7:01 - 7:05
    ئەوەشی زۆر سەرسوڕهێنەرە لەم بارەیەوە
    ئەوەیە کە تەکنەلۆجیای دێرینمان هەیە
  • 7:05 - 7:07
    کە ئەزانین یارمەتیمان ئەیات
    بۆ ڕێگەگرتن لێیان، و
  • 7:07 - 7:10
    چەندین هەزار ساڵە بەکاریدێنین.
  • 7:10 - 7:14
    ئەوەشی زۆر سەرنجڕاکێشە بەلامەوە
    لەم تەکنەلۆجیایانەیا
  • 7:14 - 7:16
    ئەوەیە چەندێک ئاڵۆزن و
  • 7:16 - 7:18
    چەندێک گونجێنراون لەگەڵ سرووشت. و
  • 7:18 - 7:21
    ئینجا، چەندێک خۆڕاگر ئەبین
  • 7:21 - 7:22
    بە فێربوون لێیانەوە.
  • 7:22 - 7:28
    زۆرجار کە دووچاری قەیرانێک ئەبین،
    لە بەرگریدا دیوار درووست ئەکەین.
  • 7:28 - 7:29
    من تەلارسازم، و
  • 7:29 - 7:32
    ڕاهێنراوم بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ
    چارەسەری هەمیشەیی بەم --
  • 7:32 - 7:35
    کۆنکرێت، پۆڵا، شووشە --
  • 7:35 - 7:39
    ئەمانە هەموو بەکارهێنراون بۆ بنیاتنانی
    قەڵایەک دژی سرووشت.
  • 7:39 - 7:43
    بەڵام گەڕانم بۆ سیستمە دێرینەکان و
    تەکنەلۆجیا کۆنەکان
  • 7:43 - 7:45
    جیاواز بووە.
  • 7:45 - 7:51
    ئیلهامی پێبەخشراوە بە بیرۆکەیەک کە
    لە قەیراندا ئەکرێت تۆوی داهێنان بچێنین.
  • 7:51 - 7:54
    هەزارەها ساڵ زانستی دێرینمان هەیە
  • 7:54 - 7:56
    کە پێویستە گوێی لێبگرین و
  • 7:56 - 8:01
    ڕێگەی پێبەین بیرکردنەوەمان فراوان بکات
    دەربارەی پێکەوەژیان لەگەڵ سرووشت.
  • 8:01 - 8:03
    بە گوێگرتنیش،
  • 8:03 - 8:05
    داناتر ئەبین و
  • 8:05 - 8:08
    ئامادە ئەبین بۆ ئەو ململانێیانەی
    سەدەی بیست و یەک
  • 8:08 - 8:13
    کە ئەزانین مەترسی درووست ئەکەن
    بۆسەر خەڵکەکەمان و هەسارەکەمان.
  • 8:13 - 8:15
    خۆشم بینیومە.
  • 8:15 - 8:16
    ئەزانم کە ئەکرێت.
Title:
چۆن داهاتووێکی خۆڕاگر بنیات بنێین بە بەکارهێنانی دانایی دێرین
Speaker:
جولیا واتسۆن
Description:

لە گەڕانە جیهانییەکەیدا بۆ سیستمە ڕەسەنەکان، جولیا واتسۆنی تەلارساز ئەگەڕێت بۆ داهێنانە بەرگەگرەکانی ئەکرێت یارمەتیمان بات لە بەرەنگاربوونەوەی ململانێکانی گۆڕانی کەشوهەوا. لە گوندە سەر ئاوکەوتووەکان بۆ پردی ڕەگی زیندوو کە بە تێپەڕبوونی کات بەهێز ئەبێت، واتسۆن هەندێک لەم چارەسەرە بەرگەگرانەمان نیشان ئەیات -- و نیشانی ئەیات کە ئەتوانن فێرمان بکەن لەگەڵ سرووشتا خۆمان بگونجێنین وەک ئەوەی لە دژی بین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:31

Kurdish (Central) subtitles

Revisions