Return to Video

چۆن دەتوانین پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەین؟

  • 0:00 - 0:03
    [چۆن دەتوانین پەتای ڤایرۆسی
    کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەین؟]
  • 0:03 - 0:05
    [پسپۆڕی نەخۆشی پەتایی ئادام كوچارسكی]
  • 0:06 - 0:09
    پرسیاری ١: ڕاگرتن بە واتای چی دێت]
    ؟کاتێک پەتاکە بڵاوبوویەوە
  • 0:09 - 0:13
    ڕاگرتن ئەو بیرۆکەیە کە تۆ دەتوانیت سەرنجی
    هەوڵەکانت بخەیتە سەر کۆنتڕۆڵ کردنی
  • 0:13 - 0:15
    حاڵەتەکان
    و ئەوانەی پەیوەندیان پێوەی هەیە
  • 0:15 - 0:18
    و تۆش نابیتە هۆکاری شڵەژانی
    ژمارەیەکی زۆرتری دانیشتوان،
  • 0:18 - 0:21
    حاڵەتێک دێت بۆ لات ،جیایان دەکەیتەوە،
  • 0:21 - 0:23
    لەسەر ئەو کەسانەی پەیوەندیان
    پێوە هەبووە کار دەکەیت،
  • 0:23 - 0:26
    ئەوانەی ئەگەری ئەوەیان هەیە
    ببنە هەلێک بۆ توشبوون
  • 0:26 - 0:28
    و دواتر دەتوانیت چاودێری ئەو کەسانە بکەیت،
  • 0:28 - 0:32
    لەوانەیە هەستیت بە کەرەنتین کردنیان بۆ،
    دڵنیابوونەوە لە بڵاوبوونەوەی زیاتر،
  • 0:32 - 0:34
    کەوایە ئەمە ڕێچکەیەکی زۆر گرینگە ،مەبەستە،
  • 0:34 - 0:37
    و بۆ ڤایرۆسی سارس، کە
    سەرکەوتنێکی سەرنج ڕاکێشی بەدەست هێنا،
  • 0:37 - 0:39
    بەڵام پێم وایە بۆ ئەم پەتایە،
  • 0:39 - 0:43
    لەبەرئەوەی هەندێک لە حاڵەتەکان
    فەرامۆش دەکرێن، یان دەست نیشان نەکراون،
  • 0:43 - 0:46
    پێویستە بەڕاستی کۆمەڵێکی زۆر
    لە خەڵکی بگرین ئەوانەی لە مەترسیدان.
  • 0:46 - 0:48
    ئەگەر هەندێکیانمان فەرامۆش کرد،
  • 0:48 - 0:50
    ئەگەری هەیە بڵاوبوونەوە ڕوو بدات
  • 0:50 - 0:53
    پرسیاری ٢: ئەگەر ڕاگرتن بەس
    نەبوو، دوای ئەوە چی بکەین؟
  • 0:53 - 0:55
    لەم ڕووەوە،
  • 0:55 - 0:58
    دەبێت گۆڕانگارییەکی فراوان
    لە بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییەکانمان بکەین.
  • 0:58 - 1:00
    و ئەمەش پێویستی بەوەیە،
  • 1:00 - 1:02
    ئەو هەلانەی کە دەتوانێت
    ڤایرۆسەکە بڵاو بکاتەوە
  • 1:02 - 1:04
    لەبەر ئەم جۆرە پەیوەندییە نزیکانە،
  • 1:04 - 1:07
    هەموو کەسێک لە ناو خەڵکیدا، بەتێکڕا،
  • 1:07 - 1:10
    پێویستە ئەم بەرکەوتنانە کەم بکاتەوە
  • 1:10 - 1:12
    بە نزیکەی دوو لە سێ بۆ ئەوەی
    بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.
  • 1:12 - 1:15
    ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی کارکردن لە ماڵەوە،
  • 1:15 - 1:17
    لە گۆڕینی شێوازی ژیان
  • 1:17 - 1:20
    و جۆری ڕۆشتن بۆ شوێنە
    قەرەباڵغەکان و نان خواردنی ئێواران.
  • 1:21 - 1:24
    و بێگومان، ئەم ڕێوشوێنانەش،
    وەکو داخستنی خوێندنگەکان.
  • 1:24 - 1:26
    و شتانێکی تر تەنها هەوڵێک بۆ کەم کردنەوەی
  • 1:26 - 1:28
    بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی دانیشتوان.
  • 1:28 - 1:32
    پرسیاری ۳: ئەو مەترسیانە چین
    ؟کە دەمانەوێت خەڵکی بیریان لێ بکاتەوە
  • 1:32 - 1:34
    ئەوە تەنها ئەو دەستە نییە
    کە تەوقەی پێ دەکەیت،
  • 1:34 - 1:36
    بەڵکو ئەو دەستەیە کە لە دوایدا
    تەوقە لەگەڵ کەسێکیتر دەکات
  • 1:36 - 1:39
    و پێم وایە پێویستە بیر لە
    هەنگاوەکانی پلەی دووەم بکەینەوە،
  • 1:39 - 1:41
    لەوانەیە پێت وابێت تۆ
    مەترسیت لەسەر نییە
  • 1:41 - 1:42
    و تۆ لە گروپی گەنجیت،
  • 1:43 - 1:46
    و بەڵام زۆر جار دەکرێت
    هەنگاوێکی بچووک دوور بیت
  • 1:46 - 1:48
    لەو کەسەی کە زۆر بە قورسی کاری لێ دەکات.
  • 1:48 - 1:51
    و پێم وایە پێویستە بەڕاستی
    هۆشیار بین
  • 1:51 - 1:54
    پێم وایە گۆڕانی هەڵسوکەت قورس بێت.
  • 1:54 - 1:56
    بەڵام ئەمە پێویستی بە
  • 1:56 - 1:58
    کەمکردنەوەی ئەو کاریگەریانەیە
    کە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
  • 1:58 - 2:02
    پرسیاری ٤: پێویستە لەسەر خەڵک
    چەندێک لە یەکتری دووربن؟
  • 2:02 - 2:04
    پێم وایە قورسە بە وردی دیاری بکەیت،
  • 2:04 - 2:08
    بەڵام پێم وایە پێویستە شتێکت
    لە بیر بێت کە بەڵگە نەویستە
  • 2:08 - 2:10
    ئەوە جۆرێکە لە دەنکۆڵەی ئاوی،
    لە دوورییەکی زۆرەوە بڵاو دەبێتەوە
  • 2:10 - 2:12
    بە شێوەیەکی گونجاو لە دووریی نزیکەوە.
  • 2:12 - 2:13
    وا بیرناکەمەوە ئەوە حاڵەتەکە بێت
  • 2:13 - 2:16
    کاتێک چەند مەترێک دوور لە کەسێک دەوەستیت
  • 2:16 - 2:19
    ڤایرۆسەکەش بە ڕێگەیەک دەگوازرێتەوە
  • 2:19 - 2:21
    بە بەرکەوتنێکی نزیک دەبێت،
  • 2:21 - 2:24
    و لەبەرئەوەیە بڵاوبوونەوەی زۆر دەبینین
  • 2:24 - 2:27
    لە بۆنەکانی وەکو ژەمەکانی نان خواردن و
    ئەو گروپانەی پیوەندییەکی توندیان هەیە.
  • 2:27 - 2:29
    لەبەرئەوەی ئەگەر پێشبینی بکەیت
  • 2:29 - 2:32
    بەوەی دەتوانیت ڤایرۆسەکە لەسەر ڕووەکان
  • 2:32 - 2:33
    و لەسەر دەستەکان و ڕووخسار بگریت،
  • 2:33 - 2:37
    ئەوە بەڕاستی حاڵەتەکان کە
    پێویستە زیاتر بیریان لێ بکەینەوە.
  • 2:38 - 2:40
    پرسیاری ٥: ڕێکارەکانی خۆپاراستن چین
  • 2:40 - 2:42
    کە پێویستە وڵاتان جێبەجێی بکەن؟
  • 2:42 - 2:44
    پێم وایە ئەوەی کە خەڵکی
    هەوڵ دەدات لێی تێبگات،
  • 2:44 - 2:46
    یەکەم لە ڕووی کارکردنییەوە.
  • 2:47 - 2:50
    تەنها بەڕاستی لەم چەند
    هەفتە کەمەی کۆتایدا بوو
  • 2:50 - 2:53
    هەستمان کرد کە ئەم شتە
    دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت
  • 2:53 - 2:54
    لەگەڵ ئەم قەبارەی دەست تێوەردانە،
  • 2:54 - 2:57
    بەڵام بێگومان هەموو وڵاتان ناتوانن،
    ئەوە بکەن کە چین کردی،
  • 2:57 - 2:58
    هەندێک لەو ڕێکارانە
  • 2:58 - 3:02
    بارێکی گرانی کۆمەڵایەتی،
    ئابووری و دەروونیی،
  • 3:02 - 3:03
    لەسەر دانیشتوان هەیە.
  • 3:04 - 3:06
    و بە دڵنیاییەوە .کاتێکی سنووردار هەیە،
  • 3:06 - 3:08
    لە چین، بۆ ماوەی شەش هەفتە
    لە ماڵەوە مانەوە،
  • 3:08 - 3:10
    پاراستنی ئەم
    پڕۆسەیە ئاسان نییە،
  • 3:10 - 3:12
    لەبەرئەوە پێویستە بیر
    لە وازهێنان بکەینەوە
  • 3:12 - 3:14
    لە هەموو ئەو شتانەی لە
    خەڵکی داوا دەکەین بیکەن،
  • 3:14 - 3:18
    و کامیان کاریگەری زیاتری دەبێت
    بەڕاستی لە کەمکردنەوەی ئەو قورساییە.
  • 3:18 - 3:21
    بۆ زانیاری زیاتر سەردانی: ناوەندی،
    کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکان
  • 3:21 - 3:23
    ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
Title:
چۆن دەتوانین پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکەین؟
Speaker:
ئادام كوچارسكی
Description:

لەگەڵ گەیشتنی مەترسی کۆڤید-19 پسپۆری نەخۆشی پەتایی گوستراوە "ئادام کوچارسکی" وەڵامی پێنج پرسیاری گرنگ دەداتەوە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە، بەرچاو ڕوونییەکی گرنگمان پێ دەدات لەسەر گواستنەوەی ئەم ڤیارۆسە. و باسی ئەوە دەکات کە حکومەتەکان چۆن وەڵامیان داوەتەوە و پێویستە چی گۆرنکارییەک بکرێت لە هەڵسووکەوتی کۆمەڵایەتیمان بۆ کۆتایی هێنان بەم پەتایە.
(ئەم ڤیدیۆیە لە 70-خولەک چاوپێکەوتن وەرگیراوە لە نێوان کوچارسکی و بەڕێوەبەری TEDکریس ئەندەرسۆن)
go.ted.com/adamkucharski.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:37

Kurdish subtitles

Revisions