چۆن کحول مەستت دەکات؟ - جودی گریسڵ
-
0:07 - 0:12ئیسانۆل: ئەم گەردیلەیە، لە گەردیلەی بچوکی
کاربۆن درووست کراوە، -
0:12 - 0:15کە بەرپرسیارە لە بێ ئاگابوون .
-
0:15 - 0:18کە زۆر جاریش بە سادەیی پێی دەوترێت
کحول، -
0:18 - 0:21ئیسانۆڵ پێکهاتەیەکی چالاکە لە ناو
خواردنەوە کحولییەکان. -
0:21 - 0:24سادەییەکەی یارمەتی دەدات بە ناو
توێژەکاندا تێپەڕێت -
0:24 - 0:26پاشان لە بۆشاییە جیاوازەکاندا جێگیر دەبێت،
-
0:26 - 0:31کاریگەریەکی فراوان تر دروست دەکات
بە بەراورد بە گەردیلەکانی تر. -
0:31 - 0:34بەم شێوەیە دەبێتە هۆکار بۆ سەرخۆش بوون،
-
0:34 - 0:39و بۆچی بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری
جیاوازی لەسەر کەسە جیاوازەکان دەبێت؟ -
0:39 - 0:40بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە،
-
0:40 - 0:44پێویستە چاودێری کحول بکەین کاتێک
بە نێو لاشە ی مرۆڤدا بڵاو دەبێتەوە. -
0:44 - 0:47کحول لەسەر گەدە دەنیشێتە پاشان
لەلایەن خوێنەوە هەڵدەمژرێت -
0:47 - 0:51بەنێو کرداری هەرسدا،
بە تایبەت ڕیخۆڵە بچووکەکان. -
0:51 - 0:54پێکھاتەکانی گەدە کاریگەری لە سەر
توانای کحول هەیە -
0:54 - 0:58بۆ ئەوەی بچێتە ناو خوێنەوە لە دوای نان
خواردن، ماسوولکەی هێنەر بچوکە، -
0:58 - 1:01گەدە لە ڕیخۆڵە بچووکەکان جیا دەکاتەوە،
دایدەخات. -
1:01 - 1:04کەواتە ئاستی کحول کە دەگاتە خوێن
لە دوای ژەمێکی گەورە -
1:04 - 1:09لەوانەیە تەنها چارەگێک بێت لە هەمان
خواردنەوە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵەوە. -
1:09 - 1:12لە خوێنەوە، کحول دەچێتە لای ئەندامەکان،
بە تایبەتی -
1:12 - 1:14بۆ ئەو بەشانەی ڕێژەیەکی
زیاتری خوێنیان تێدایە: -
1:14 - 1:17جگەر و مێشک.
-
1:17 - 1:20سەرەتا زیان بە جگەر دەگەیەنێت،
و ئەنزیمەکانی ناو جگەر -
1:20 - 1:23گەردیلەکانی کحول بە دوو
هەنگاو تێک دەشکێنرێن. -
1:23 - 1:29سەرەتا، ئەنزیمی ADH کحول دەگۆڕێت بۆ
ئەستێڵدیهاید، کە مادەیەکی ژەھراوییە. -
1:29 - 1:36دواتر، ئەنزیمێکی تر بە ناوی ALDH
ئەسیتادێلی ژەھراوی دەگۆڕێ بە خوێی بێ ژەھر. -
1:36 - 1:40لەکاتی سووڕی خوێندا، جگەر بەبەردەوامی
خۆی لە کحول خاڵی دەکاتەوە — -
1:40 - 1:44بەڵام ئەم یەکەم پەڕینەوەی لابردن
دیاری دەکات چەند کحول -
1:44 - 1:47دەگاتە مێشک و ئەندامەکانی تر.
-
1:47 - 1:51ھەستیاری مێشک بەرپرسیارە لە ھەست، ھۆش،
-
1:51 - 1:57و کاریگەرییە ڕەفتارەکانی کحول —
ناسراوە بە سەرخۆشبوون. -
1:57 - 2:01چالاککەری کحولی یەکەمی بەرگریکاری مێشک،
دەماری گوێزەرەوەی GABA، -
2:01 - 2:06گازی سەرەکی بڵاودەکاتەوە،
دەماری گوێزەرەوەی گلوتمەیت. -
2:06 - 2:09ئەمەش وا دەکات هەستە دەمار
کەمتر زانیاری بگەیەن، -
2:09 - 2:13بەکارهێنەر بەم دەرمانانە خاو دەبێتەوە،
بە خواردنەوەی زیاتر خەوی لێ دەکەوێت، -
2:13 - 2:19و ڕێگری لە چالاکییەکانی مێشک دەکات
کە پێویستن بۆ ڕزگاربوون لە ژەھرەکە. -
2:19 - 2:22هەروەها کحول هاوشێوەی گرووپێکی دەمارەخانە
-
2:22 - 2:26لە ناوەڕاستی مێشکەوە بۆ کاکڵی
مێشک درێژ دەبێتەوە، -
2:26 - 2:28ناوچەیەکی گرنگ بۆ وروژاندن.
-
2:28 - 2:30وەکو هەموو دەرمانە ئالودەبووەکان،
-
2:30 - 2:33بەهۆی ئەم کحولەوە دۆپامین دەوروژێت
لەناو کاکڵی مێشکدا -
2:33 - 2:36کە خۆشیەیەک بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.
-
2:36 - 2:41کهول دەبێتە هۆکار بۆ هەندێک لە
دەمارەخانەکان وا دەکات ئیندرۆفین دەربدەن. -
2:41 - 2:45ئیندۆرفین یارمەتیمان دەدەت بۆ هێوربوونەوە
کاتێک تووشی فشار یا مەترسی دەبین. -
2:45 - 2:47بەرزی ڕێژەی ئیندۆرفین دەبێتە
ھۆی مەست بوون -
2:47 - 2:51پشوودان و خاوبوونەوەش پەیوەندی
بە بەکارهێنانی کهولەوە هەیە. -
2:51 - 2:52لە کۆتاییدا،
-
2:52 - 2:56لەکاتێکدا جگەر ئەو کحولە شی دەکاتەوە
کە مێشک وەری دەگرێت، -
2:56 - 2:58سەرخۆش بوون نامێنێت.
-
2:58 - 3:01جیاوازیی بەپێی کەسەکان
لەهەر شوێنێکی ئەم گەشتەدا -
3:01 - 3:04وادەکات خەڵکی کەمتر یا زیاتر
سەرخۆش دەربکەون. -
3:04 - 3:08بۆ نموونە، ژن و پیاوێک کە کێشیان
هەمان شت و هەمان بڕێش بخۆنەوە -
3:08 - 3:13لەکاتی ژەمێکی خواردنێکی وەک یەک ھێشتا
خەستی کهول لە خوێنیاندا جیاوازە، -
3:13 - 3:15یان BACs.
-
3:15 - 3:18ئەمەش لەبەر ئەوەی
ئافرەتان خوێنیان کەمترە — -
3:18 - 3:20ڕێژەی چەوری بە گشتی لە ئافرەتاندا بەرزترە،
-
3:20 - 3:22ئەمەش پێویستی بە ڕێژەی خوێنی کەمترە
لە ماسوولکە. -
3:22 - 3:26قەبارەیەکی کەمتری خوێن، هەمان بڕە
کحولە هەڵدەگرێت، -
3:26 - 3:29مانای وایە خەستیەکەی
لە ئافرەتاندا بەرزتر دەبێت. -
3:29 - 3:35جیاوازی بۆماوەیی لە ئەنزیمەکانی چارەسەری
کحول لەناو جگەرهەروەها کار دەکاتە سەر BAC. -
3:35 - 3:38و خواردنەوەیەکی ئاسایی
بەرهەمهێنانی ئەم ئەنزیمانە زیاد دەکات، -
3:38 - 3:40و ئارامی دەبەخشێت.
-
3:40 - 3:44لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی بۆ
ماوەیەکی درێژ لەڕادەبەدەر کهول دەخۆنەوە -
3:44 - 3:48جگەریان زیانی پێ دەگات، کە ئەمەش
کاریگەریەکی خراپی دەبێت. -
3:48 - 3:52لە هەمان کاتدا، جیاوازیە بۆماوەییەکان
لە دۆپامیندا، GABA، -
3:52 - 3:55و بڵاوبونەوەی ئیندۆرفین لەوانەیە
مەترسی دروست بکات -
3:55 - 3:58لەسەر بەکارھێنانی کحول بە ناڕێکی.
-
3:58 - 4:01ئەوانەی بە سروشتی ئیندۆرفینیان کەمە
یان ئاستی دۆپامین لەوانەیە چارەسەری خۆی -
4:01 - 4:03لە ڕێگەی خواردنەوەدا بکات.
-
4:03 - 4:05هەندێک کەس مەترسی زیاتریان هەیە
بە خواردنەوەی زۆر -
4:05 - 4:09بەھۆیوەڵامی ھەستیاری ئێندۆرفینی
کە کاریگەری چێژی -
4:09 - 4:10کحول زیاد دەکات.
-
4:10 - 4:13ئەوانی تر جیاوازییان هەیە لە گواستنەوەی
GABA دا -
4:13 - 4:17وایان لێ دەکات بە تایبەتی هەستیار بن
بە کاریگەری هێورکەرەوەکانی کهول، -
4:17 - 4:21مەترسی نەخۆش کەوتنیان بەهۆی
خواردنەوەی ناڕێکەوە کەم دەکاتەوە. -
4:21 - 4:26هاوکات، مێشک ڕادێت بە وەرگرتنی
کھول بە بەردەوامی بە کەمکردنەوە GABA، -
4:26 - 4:30بڵاوبوونەوەی دۆپامین، و ئیندرۆفین، چالاکی
گلوتامات باشتردەکات. -
4:30 - 4:34ئەمە واتا ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی گونجاو
دەخۆنەوە، ھیلاک دەبن، کێشەی خەویان دەبێت، -
4:34 - 4:38و چێژی کەمتر وەر دەگرن.
-
4:38 - 4:41ئەم گۆڕانکارییە پێکهاتەیی وهاوکێشانە
دەتوانێت ببێتە ھۆی خواردنەوە بە ناڕێکی -
4:41 - 4:45کاتێک خواردنەوە ئاسایی دەبێت،
بەڵام نەخواردنەوە نائاسودەیە، -
4:45 - 4:48لە دروستبوونی سوڕێکی خراپ.
-
4:48 - 4:53کەواتە هەم ماوەیی و هەم ئەزمونی پێشوو
کاریگەریان هەیە چۆن کەسێک حەز کھول بکات - -
4:53 - 4:56واتا ھەندێک کەس لاوازترن لە بەرامبەر
کھولدا -
4:56 - 4:58لە چاو کەسانی تردا،
-
4:58 - 5:03و مێژووی خواردنەوەی بەکاربەر کاردەکاتە سەر
ھەڵسوکەوت و توڕەیی.
- Title:
- چۆن کحول مەستت دەکات؟ - جودی گریسڵ
- Speaker:
- جودی گریسڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/how-does-alcohol-make-you-drunk-judy-grisel
ئیسانۆل: ئەم گەردیلەیە، دروست بووە لە کەمتر لە چەند کاربۆنێکی ئەتۆم، کە بەرپرسە لە سەر خۆشبوون. زۆربەی کات ناو دەبرێت بە کحول، ئیسانۆل پێکھاتەیەکی چالاکە لە خواردنەوە کحولیەکاندا. کەوایە چۆن بە تەواوی دەبێتە ھۆی سەرخۆشبوون، و بۆچى کاریگەری دەگۆڕێت بە پێی کەسەکان دەگۆڕێت ؟ جودی گریسڵ ڕێگەی بڵاوبوونەوەی کحول بە نێو لاشەدا دەدۆزێتەوە.
وانە لەلایەن جودی گریسڵ، دەرھێنان ئانتۆن بۆگاتی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:04
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How does alcohol make you drunk? |