لە چ کاتێکدا بڵاوبونەوەی نەخۆشییەک پەرە دەسێنێت؟
-
0:06 - 0:10بە تێڕامان لەم سیناریۆ باوە.
-
0:10 - 0:15چەندین مانگ لەمەوبەر، نەخۆشییەکی بەربڵاو،
کە هەندێک جاریش ڤایرۆسێکی کوشندەی هەناسەیە -
0:15 - 0:18بۆ یەکەمین جار تووشی مرۆڤ بوو.
-
0:18 - 0:21تەشەنە کردنەکەی زۆر خێراتر بوو
لەوەی کە تەندروستی گشتی -
0:21 - 0:23بتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
-
0:23 - 0:26ئێستاش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
بڵاوبوونەوەی ئەم درمەی ڕاگەیاند، -
0:26 - 0:29واتا هەموو جیهان دەگرێتەوە.
-
0:29 - 0:34ژمارەی قوربانیان بەردەوام بەرز دەبێتەوە
هەموو خەڵکی هەمان پرسیار دەکان: -
0:34 - 0:37بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە کەی کۆتایی پێ دێت؟
-
0:37 - 0:40ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
کۆتایی ئەم نەخۆشیە ڕادەگەیەنێت -
0:40 - 0:43کاتێک تووش بوون کۆنتڕۆڵ بکرێت
-
0:43 - 0:47و تێکڕای گواستنەوەی نەخۆشییەکە
لە سەرانسەری جیهاندا کەم بکرێتەوە. -
0:47 - 0:53بەڵام ڕوودانی ئەمە پەیوەستە بەوەی کە
حکومەتی جیهانی چی دەکات. -
0:53 - 0:55ئەوان سێ هەڵبژاردنی گرنگیان لە پێشە:
-
0:55 - 1:00پێشبڕکێ کردن، دواخستن و پێکوتە،
یان دیاریکردن و تێکشکاندن. -
1:00 - 1:05یەکێک لەم ڕێگایانە پێدەچێت باشترین بێت،
لەوەشە ئەوە نەبێت کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە. -
1:05 - 1:09لە سەرەتادا، حکومەت و کۆمەڵگە
هیچ شتێک ناکەن بۆ ڕێ گرتن لە بڵاوبوونەوە -
1:09 - 1:13لەجیاتی ئەوە زۆر بەخێرایی
ترس دەخەنە دڵی خەڵکەوە. -
1:13 - 1:15نەبوونی کات بۆ لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکە،
-
1:15 - 1:18دکتۆرەکان شتێکی کەم دەزانن دەربارەی
ڕزگارکردنی نەخۆشەکان، -
1:18 - 1:21نەخۆشخانەکان بەخێرایی پڕ دەبن.
-
1:21 - 1:26لەهەندێک شوێن ملێۆنان و
سەدان ملیۆن خەڵکی دەمرن، -
1:26 - 1:30بەهۆکاری ڤایرۆسەکە یاخود
بە تێکچونی سیستمی تەندروستی. -
1:30 - 1:33هەرزوو کە زۆرینەی خەڵك توش بوون
-
1:33 - 1:38یان دەمرن یانیش ڕزگاریان دەبێت
ئەمەش دەکەوێتەوە سەر سیستەمی بەرگری نەخۆش. -
1:38 - 1:41لەم کاتەدا بەرگری بەکۆمەڵ دەست پێدەکات،
-
1:41 - 1:44بۆئەوەی چیتر ڤایرۆسەکە
کەسی تر نەدۆزێتەوە. -
1:44 - 1:49بە دەستپێکردنی ئەم بەرگرییە تەشەنەکردنی
نەخۆشیەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە. -
1:49 - 1:52بەڵام ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ دروستکردنی
بەرگری بە کۆمەڵ -
1:52 - 1:54بەبێ ئەوەی پێویستی بە تێچوویەکی زۆر بێت.
-
1:54 - 1:59با بگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتەی WHO
بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەی ڕاگەیاند. -
1:59 - 2:02لەم کاتەدا، حکومەت و
کۆمەڵگەکانی تەواوی جیهان -
2:02 - 2:06ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەگرن
بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ توێژەرەوان بکەن -
2:06 - 2:08بۆ بەرهەمهێنانی پێکووتە.
-
2:08 - 2:13ئەوان بە پلانی جیاوز ئەم کاتە بەکار دەهێنن
و تاقیکردنەوەی بەربڵاو ئەنجام دەدن -
2:13 - 2:14بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکە،
-
2:14 - 2:18توشبوو و ئەوانەی بەرکەوتەی توشبووەکانن
کەرەنتینە دەکرێن، -
2:18 - 2:21هەروەها خەڵکی لە یەکتر دوور دەخەنەوە.
-
2:21 - 2:25تەنانەت لەگەڵ ئەم خۆپارێزییانەش،
نەخۆشییەکە بە هێواشی هەر بڵاو دەبێتەوە، -
2:25 - 2:28دەبێتە هۆکاری سەدان و هەزاران حاڵەتی مردن.
-
2:28 - 2:33هەندێ خەڵکی لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن و
دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان، -
2:33 - 2:34ئەمەش بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی ببێتەوە
-
2:34 - 2:38کاتێک حاڵەتێکی نوێ دیاری دەکرێت
دوبارە لە یەکتری دوور دەکەونەوە. -
2:38 - 2:40لە چەند ساڵانێکی دواتردا،
-
2:40 - 2:46لەوانەیە پێکوتەیەک یان چەندینی گونجاو
خۆشبەختانە بە خۆڕایی بەردەست ببن، -
2:46 - 2:49سوپاس بۆ تەواوی هەوڵ
و ماندووبونەکانی جیهان. -
2:49 - 2:52کاتێک لە ٪٤۰-۹۰ی هاوڵاتیان
ئەم پێکوتە وەردەگرن __ -
2:52 - 2:55ئەم ڕێژەیە بە پێی ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت __
-
2:55 - 3:00بەرگری بە کۆمەڵ کارایە و
بڵاوبوونەوەکەش کۆتایی پێ دێت. -
3:00 - 3:05با چاوێک بە کۆتا ستراتیژیدا بخشێنینەوە:
-
3:05 - 3:07دیاری کردن و لەناو بردن.
-
3:07 - 3:11بیرۆکەکە ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێک
ڤایرۆسەکە کەم بکەینەوە، -
3:11 - 3:17ئەمەش بە هۆی کەرەنتینە کردن و
خۆپارێزی کۆمەڵایەتی و قەدەغەی هاتووچۆ. -
3:17 - 3:20هۆکارە گرنگەکە بۆ ئەوەیە
کاردانەوەی وەڵامێک کە ڕووبدات -
3:20 - 3:23کاتێک وڵاتێک دەگاتە
ئەوپەڕی لووتکەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، -
3:23 - 3:26لەوانەیە لە شوێنێکی تر یەکەم
حاڵەت تۆمار بکرێت. -
3:26 - 3:30لەبری ئەوەی چاوەڕێی یاسایەک و
وەڵامێک بکەین لە دەسەڵاتی دادوەریەوە، -
3:30 - 3:36پێویستە خەڵکی سەیری جیهان بکات
وەکو سیستمێکی پێکەوە بەستراوی زەبەلاح. -
3:36 - 3:41ئەگەر بەشێوەیەکی دروست ڕێکبخرێت، بە چەند
مانگێک ڤایرۆسەکە کۆتایی پێ دێت، -
3:41 - 3:44بە لەدەست دانی کەمترین هاوڵاتی.
-
3:44 - 3:48بەڵام هەتا بەتەواوی ڤایرۆسەکە لەناو نەبرێت
- کە ئەوەش زۆر زەحمەتە - -
3:48 - 3:53جارێکی تر مەترسی
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە سەرهەڵدەداتەوە. -
3:53 - 3:57هۆکارەکانی وەکو ئاژەڵ
هەڵگری ڤایرۆسەکە دەبن و دەیگوازنەوە -
3:57 - 4:01لەوانەیە هەموو هەوڵ و ماندوبوونەکانمان
بەفیڕۆ بڕوات. -
4:01 - 4:06کەواتە باشترین پلان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی
ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە کامەیە؟ -
4:06 - 4:10پەلەکردن لەوانەیە چارەسەرێکی خێرا بێت،
بەڵام لەوانە کارەساتێکی جیهانیش بێت، -
4:10 - 4:14لەوانەیە زۆر باشیش نەبێت،
ئەگەر خەڵکی دووبارە تووش ببنەوە. -
4:14 - 4:19تێکشکاندنی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی گونجاو
تاکە چارەسەری خێرا و سەرسوڕهێنەرە، -
4:19 - 4:24بەڵام ئەمەش پێویستی بە ڕاستگۆییە و
ئەستەمە هەموو جیهان هەماهەنگت بێت. -
4:24 - 4:30هەر لەبەر ئەوەشە کوتان یارمەتیدەرێکی
ڕێک و پێک و گونجاو و جیهانییە، -
4:30 - 4:33بە چارەسەرێکی سەرکەوتوو دادەنرێت؛
-
4:33 - 4:37ڕێگایەکی هێواش، و جێگیر،
و هەڵبژادنێکی سەلمێنراوە. -
4:37 - 4:42تەنانەت ئەگەر پێش دۆزینەوە پێکوتەش
نەخۆشییەکە بنبڕ بکرێت، -
4:42 - 4:47لەوانەیە وەکو نەخۆشیەکی وەرزی بمێنێتەوە،
کەواتە پێکوتەکە بەردەوام خەڵکی دەپارێزیت. -
4:47 - 4:50هەروەها لەوانەیە ساڵانێکی پێ بچێت
تاوەکو دروست بکرێت -
4:50 - 4:55پێویست ناکات ئەو هەموو ماوەیە
ژیانی زۆرینەی خەڵکی تێک بدرێت. -
4:55 - 4:58چارەسەرێکی پێشکەوتوو و،
نەهێشتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە -
4:58 - 5:01وا دەکات مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە کەمتر بێت،
-
5:01 - 5:05لەو کاتەدا کەمترین چارەسەر بەردەست دەبێت.
-
5:05 - 5:08بە ئازایەتی و بوێری:
بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە کۆتایی پێ دەهێنرێت. -
5:08 - 5:11ئەم دەستکەوتەش لەوانەیە کاتێکی درێژ
بخایەنێت، بەڵام زۆر خراپیش نییە؛ -
5:11 - 5:15پێشکەوتنێکی گرنگ، خزمەتکردنی بەکۆمەڵ،
گەشەسەندنی سیستمەکانمان -
5:15 - 5:18دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ
باشترکردنی بارودۆخی هەمووان. -
5:18 - 5:20وە ئەگەر لە سەرکەوتنەکانمان فێر ببین
-
5:20 - 5:23و لە شکستەکانمان وانەیەک وەربگرین،
-
5:23 - 5:26دەتوانین ڤایرۆسی بڵاوبووەی داهاتوو
زۆر بە نهێنی چارەسەر بکەین -
5:26 - 5:30بەشێوەیەک کە نەوەکانی منداڵەکانمان
تەنانەت ناوی نەخۆشیەکەش نەزانن.
- Title:
- لە چ کاتێکدا بڵاوبونەوەی نەخۆشییەک پەرە دەسێنێت؟
- Speaker:
- ئەلێکس ڕۆسنساڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/when-is-a-pandemic-over
تێڕامان لەم سیناریۆ باوە: ڤایرۆسێکی کوشندە و بەر بڵاو بۆ یەکەمین جار تووشی مرۆڤ بوو، بەخێرایی لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو بوویەوە، پاشان ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکەی ڕاگەیاند، ژمارەی قوربانیان بەردەوام بەرز دەبێتەوە و هەموو خەڵکی هەمان پرسار دەکەن: بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە کەی کۆتایی پێدێت؟ ئەلێکی ڕۆسنثاڵ وردەکاری سێ ستراتیژی گرنک ڕووندەکاتەوە بۆ حکومەت تا بتوانێت کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بکات و کۆتایی پێ بهێنرێت.
وانەیەک لەلایەن ئەلێکس ڕۆسنثاڵ،
دەرهێنانی لەلایەن ڤیسۆراما. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:35
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for When is a pandemic over? |