زۆربەمان ئارەزوو دەکەین ڕۆژەکەمان بە کوپێک قاوە دەست پێکەین و بە پەرداخێک مەی یان ھەندێک جۆریتری خواردنەوەی کحولی کۆتای بھێنین. بەڵام وا دیارە ئەم دوو ماددەیە، کحول و کافاین، دەتوانن کاریگەری بەرچاو لەسەر خەو دروست بکەن. [خەوتن لە ڕووی زانستییەوە] [میوزیک] با باسی کافاین بکەن. کافاین جۆرێکە لە دەرمان کە ئێمە بە ھاندەری چالاکردنەوەی دەروونی ناوی دەبەین. و ھەموو کەسێک دەزانێت کە کافایین دەتوانێت زیاتر بە ئاگایان بکە. وریایان بکاتەوە. بەڵام ماددەی کافایین بەلایەنی کەم دوو تایبەتمەندی شاراوەی ھەیە کە زۆرێک لە خەڵکی لەوانەیە بێ ئاگا بن لێی. یەکەم ماوەی کارکردنی ماددەی کافایینە. کاریگەری کافاین بۆ تازە پێگەیشتوویەک پێی دەڵێن نیوە ژیان کە نزیکەی ٥ بۆ ٦ کاتژمێر دەبێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پاش ٥ بۆ ٦ کاتژمێر لە خواردنەوەی کافاینەکە ھێشتا ٪‏٥٠ی کافینەکە لە جەستەتدا دەمێنێتەوە. ئەمەش مانای وایە چارەکێک لە تەمەنی کافاین ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر درێژە دەکێشێت. بە شێوازێکی تر, با بڵێین لە ٢ی نیوەڕۆ کوپێک قاوەت خواردەوە. نزیکەی چارەکێک لەو کافاینە لە نیوەشەودا بەچالاکی لە مێشکتدا دەمێنێتەوە . لە ئەنجامدا، وات لێ دەکات بە ئەستەم خەوت لێکەوێت یان ناهێڵێت بە ئارامی بە درێژایی شەوەکە بەخەبەر بمێنیتەوە. کەواتە ئەوە تایبەتمەندی یەکەمی کافاین بوو. تایبەتمەندی دووەمی کافاین سروشتی خەو دەگۆڕێت. ئێستا زۆر خەلک پێم دەڵێن من یەکێکم لەوانەی کە دەتوانم ئێسپرێسۆیێک بە نانی ئێوارەوە بخۆمەوە، و بەباشیش بخەوم هەر هەڵنەستم لە خەو. بەڵام ئەگەر ئەوە ڕاست بێت, ئەوە دەری دەخات کە کافاین بەڕاستی ڕێژەی خەوی قوڵ، و خەوی بێ خەونی کەم دەکاتەوە، کە دەکاتە قۆناغەکانی ٣ و ٤ی خەوی نا REMی. ئەوەش جۆرێکە لە چاککردنەوەی خەوتنی قوڵ. لە ئەنجامدا، دەتوانی ڕۆژی دواتر لە خەو ھەستی، بەڵام ھەست بە نوێبوونەوە ناکەیت، هەست ناکەیت کە خەوەکت ئیسراحەتی پێ بەخشیویت. بەڵام ھەستانت لە خەو لە یاد نییە, لە یادت نیە بەزەحمەتی خەوتوی، بۆیە ھیچ پەیوەندییەکت دروست نەکردووە، سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە داوای دوو کوپ قاوە بکەیت لە بری دانەیەک بۆ ئەوەی چالاک بیتەوە. ئەوە ماددەی کافاین بوو, ئێستا بابچینە سەر ئەلکحول، ڕەنگە کحول یەکێک بێت لە یارمەتیدەرە خەوییانەی کە بە هەڵە تێیگەیشتووینە. لە ڕاستیدا, ھەرگیز یارمەتیدەری خەو نییە. و دەتوانێت ببێت بە گرفت بۆ خەوتن ئەمەش بەلایەنی کەم بە سێ ڕێگەی جیاواز. یەکەم، کحول جۆرێکە لە دەرمان کە بە ھێمن کەرەوەکان ناسراوە. بەڵام ھێورکەرەوە خەو نییە. لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن ئەو دوو شتە بەتەواوی لە یەک جیاوازن. مەست بوون حاڵەتێکە کە بە ئاسانی ئاگر و ئاڵۆزی مێشکت کپ دەکاتەوە، بەتایبەت چینی دەرەوەی مێشکت. و ئەوەش خەوتنێکی سروشتی نییە. لە ڕاستیدا، لە ماوەی خەوی قوڵی بێ خەوندا، بۆنموونە، مێشک سەدان و ھەزاران دەرھاویشتنی یەکسانی ھەیە لە خانەکان کە ھەموویان پێکەوە دەبوژێنەوە و چالاک دەبن، و دواتر ھەموویان کپ دەبنەوە، دووبارە ھەموویان پێکەوە چالاک دەبن، دواتر کپ دەبنەوە، کە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی ئەم شەپۆلە گەورە و بەهێزانەی خەوی قوڵێ نا REMی مێشک. یەمە یەکەم ڕێگە بوو کە دەڵێت کحول کێشەیە. ئێمە بە هەڵە لە هێورکەرەوە بۆ خەوێکی قوڵ گەیشتووین. دووەم کێشەی کحول دەبێتە پارچە پارچە بوونی خەو و بە درێژای خەو چالاک دەبیت کە پێی دەڵێن شەڕكردنی یان لقی فڕینی سیستەمی دەمار، بۆیە بە درێژایی شەوەکە بە خەبەر دەبیت. کحول دەتوانێت ڕێژەیەکی زۆر لە وریاکەرەوەی کیمایی بڵاو بکاتەوە لە مێشکدا، کە دوبارە خەوت تێک دەدات. سێیەم و کۆتا کێشەی کحول و خەوتن ئەوەیە کە دەبێتە بەربەستێک لەبەردەم خەوی بێ خەون یان خەوێکی بەخەون. وەکو ئەوەی لە ڤیدیۆکانی داهاتوودا فێردەبین خەوی REM، خەوی بێ خەون، خەوی خەوندار، کۆمەڵێک سوودی هەیە، وەکو لایەنی هەست و تەندروستی هزری، تەنانەت بەهارەداریش. مەبەستم ئەوە نییە کە پێتان بڵێم چۆن بژین. نامەوێت زۆر ڕەق و توند بم. تەنھا زانایەکم کە دەمەوێت کۆمەڵێک زانیاریتان پێ ببەخشم دەربارەی پەیوەندی نێوان کافایین و کحول لەگەڵ خەو کاتێک ھەوڵبدەی خەوتنێکی بەسود بکەی دواتر دەتوانی بە ئاگایانەوە ھەڵبژاردن بکەی بۆئەوەی بە باشترین ژیان بژیت.