1 00:00:00,913 --> 00:00:03,110 من نەشتەرگەری مێشک و دەمارم، و 2 00:00:03,134 --> 00:00:07,462 ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم کە کەسانی وەک من پێویستیان بە یارمەتی ئێوەیە. و 3 00:00:08,119 --> 00:00:10,143 کەمێکی تر، پێتان ئەڵێم چۆن. 4 00:00:10,167 --> 00:00:14,287 بەڵام یەکەم شت، با دەستپێکەم بە باسکردنی نەخۆشێکی خۆم بۆتان. 5 00:00:14,311 --> 00:00:16,954 ئەمە ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیا، 6 00:00:16,978 --> 00:00:19,025 بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی باشبوو، 7 00:00:19,049 --> 00:00:21,437 بەڵام چەند جارێک چۆتە نەخۆشخانە و دەرچووە بەهۆی 8 00:00:21,461 --> 00:00:24,688 چارەسەری بنەبڕکردنی شێرپەنجەی مەمک. 9 00:00:25,768 --> 00:00:28,641 ئێستا تووشی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکانی ملی بووە، 10 00:00:28,665 --> 00:00:32,339 بەهۆیەوە ئازار ئەگوازرێتەوە لە ملییەوە، 11 00:00:32,363 --> 00:00:34,307 بۆسەر قۆڵی ڕاستی. 12 00:00:35,061 --> 00:00:37,823 پێش ئەوەی ڕاوێژم پێبکرێت سەیری ئێم ئاڕ ئایەکەیم کرد، 13 00:00:37,847 --> 00:00:39,616 بڕیارم یا پێشنیاری نەشتەرگەری بکەم. 14 00:00:40,411 --> 00:00:44,852 ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ستانداردن، و بە خێرایی ئەکرێت. 15 00:00:45,279 --> 00:00:46,890 بەڵام مەترسییەکی دیاریکراویان هەیە. 16 00:00:46,914 --> 00:00:49,064 بڕینێک لێرەیا ئەکەیت، و 17 00:00:49,088 --> 00:00:51,945 بە وردی توێکاری ئەکەیت هەتا پشتی بۆری هەناسە، 18 00:00:51,969 --> 00:00:53,307 سورێنچک، و 19 00:00:53,331 --> 00:00:56,568 هەوڵیش ئەیەیت خوێنبەرەکە نەبڕیت کە ئەچێت بۆ مێشک. 20 00:00:56,592 --> 00:00:57,855 (پێکەنین) 21 00:00:57,879 --> 00:01:00,117 ئینجا مایکرۆسکۆپەکە ئەهێنیت، و 22 00:01:00,141 --> 00:01:02,514 هێواش هێواش دیسکەکە و دەرچوونەکەی لائەبەیت 23 00:01:02,538 --> 00:01:03,728 لە کەناڵی دەمارەکە، 24 00:01:03,752 --> 00:01:05,871 بێ ئەوەی زیان بە دڕکە پەتک و ڕەگی دەمارەکە بگەیەنیت 25 00:01:05,895 --> 00:01:08,209 کە چەند میلیمەترێک لەژێرەوەیە. 26 00:01:08,625 --> 00:01:11,085 خراپترین ئەگەر ڕووبات زیان گەیاندنە بە دڕکە پەتک، 27 00:01:11,109 --> 00:01:15,267 کە ئەکرێت ببێتە هۆی شەلەل لە ملەوە بۆ خوارەوە. 28 00:01:16,673 --> 00:01:19,205 دوای ڕوونکردنەوەی ئەمە بۆ نەخۆشەکە، یەکسەر بێدەنگ بوو. 29 00:01:19,229 --> 00:01:20,436 دوای چەند ساتێکیش، 30 00:01:20,460 --> 00:01:24,244 چەند وشەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی وت بۆ خۆشم و بۆخۆشی. 31 00:01:25,887 --> 00:01:29,371 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 32 00:01:29,395 --> 00:01:30,883 (پێکەنین) 33 00:01:32,101 --> 00:01:35,034 ئەشزانن درکم بەچی کرد، ئەوکاتە و لەویا؟ 34 00:01:35,418 --> 00:01:36,568 پێویست نەبوو. 35 00:01:37,561 --> 00:01:40,585 ڕاستییەکەی، کاتێک نەخۆشی وەک ئەم ژنەم بۆ یەت، 36 00:01:40,609 --> 00:01:43,085 ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکەم نەشتەرگەری نەکەم. 37 00:01:43,665 --> 00:01:45,798 کەواتە ئەمجارە بۆچی پێشنیاری نەشتەرگەریم کرد؟ 38 00:01:47,153 --> 00:01:48,805 ئەزانن چۆنە، 39 00:01:48,829 --> 00:01:51,065 ئەم دەرچوونە زۆر نموونەیی بوو، 40 00:01:51,089 --> 00:01:54,780 ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم کە چۆن لە کەناڵی ڕەگی دەمارەکە دەری ئەکەم 41 00:01:54,804 --> 00:01:57,280 پێش ئەوەی بێتە ژووری ڕاوێژکارییەکە. 42 00:01:57,907 --> 00:02:00,907 ئەبێ دانی پیا بنێم، ئەمویست نەشتەرگەری بۆ بکەم. 43 00:02:01,359 --> 00:02:03,232 حەزم ئەکرد نەشتەرگەری بۆ بکەم. 44 00:02:03,256 --> 00:02:06,873 نەشتەرگەری کردن هەرچۆنێک بێت خۆشترین بەشی کارەکەمە. 45 00:02:06,897 --> 00:02:09,531 (پێکەنین) 46 00:02:10,538 --> 00:02:12,728 پێموابێت لەوانەیە ئێوەش ئەو هەستەتان هەبووبێت. 47 00:02:12,752 --> 00:02:16,633 دراوسێ تەلارسازەکەم وتی حەز ئەکا دانیشێت و وێنە بکێشێت و 48 00:02:16,657 --> 00:02:18,093 نەخشەی خانوو دابنێت. 49 00:02:18,117 --> 00:02:19,490 ئامادەیە بەدرێژایی ڕۆژ بیکات 50 00:02:19,514 --> 00:02:23,406 ئینجا قسە لەگەڵ کڕیارەکە بکات کە پارەی خانووەکە ئەیات 51 00:02:23,430 --> 00:02:26,374 کە لەوانەیە ڕیگریش بخاتە بەردەمی بۆ ئەوەی ئەیەوێ بیکات. 52 00:02:27,073 --> 00:02:28,348 بەڵام وەک هەموو تەلارسازێک، 53 00:02:28,372 --> 00:02:31,358 هەموو نەشتەرگەرێکیش پێویستە سەیری چاوەکانی نەخۆشەکە بکات و 54 00:02:31,382 --> 00:02:32,847 پێکەوە لەگەڵ نەخۆشەکە، 55 00:02:32,871 --> 00:02:36,865 پێویستە بڕیار بەن باشترین چییە بۆ کەسەکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکرێت. 56 00:02:38,264 --> 00:02:39,684 ئەوەش لەوانەیە لە ئاسان بچێت. 57 00:02:39,708 --> 00:02:42,329 بەڵام با سەیری چەند سەرژمێرییەک بکەین. 58 00:02:44,009 --> 00:02:47,107 لەوزەتێن دوو گرێکەن کە لە پشتی قوڕەگەوەن. 59 00:02:47,419 --> 00:02:49,569 بە نەشتەرگەری دەرئەکرێن، و 60 00:02:49,593 --> 00:02:51,649 پێی ئەوترێت لابردنی لەوزەتێن. 61 00:02:51,673 --> 00:02:55,974 ئەم هێڵکارییە ڕێژەی نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنی نەرویج نیشان ئەیات 62 00:02:55,998 --> 00:02:57,427 لە ناوچە جیاکانا. 63 00:02:57,451 --> 00:03:01,133 ئەوەی سەرنجت ڕائەکێشێت ئەوەیە دوو ئەوەنە ئەگەری هەیە 64 00:03:01,157 --> 00:03:04,688 کە منداڵەکەت -- چونکە ئەمە بۆ منداڵانە -- 65 00:03:04,712 --> 00:03:08,250 لە فینمارک لابردنی لەوزەتێنی بۆ بکرێت وەک لە ترۆندهایم. 66 00:03:08,862 --> 00:03:11,613 ئاماژەکان بۆ نەشتەرگەری لە هەردوو ناوچەکە یەک شتن. 67 00:03:12,196 --> 00:03:14,452 نابێت جیاوازی هەبێت، بەڵام هەیە. 68 00:03:14,759 --> 00:03:16,211 ئەمەش هێڵکارییەکی ترە. 69 00:03:16,235 --> 00:03:18,403 کەوانە کڕکڕاگە یارمەتی ڕاگرتنی ئەژنۆ ئەیات و 70 00:03:18,427 --> 00:03:20,683 ئەکرێت لەناکاو بدڕێت یان پارچەی لێبێتەوە، 71 00:03:20,707 --> 00:03:23,107 لە کاتی وەرزشی وەک تۆپی پێ. 72 00:03:23,625 --> 00:03:26,861 ئەوەی ئەیبینیت لێرەیا ڕێژەی نەشتەرگەرییە بۆی. 73 00:03:27,354 --> 00:03:31,125 ئەبینیت ڕێژەی نەشتەرگەری لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 74 00:03:31,149 --> 00:03:34,834 پێنج هێندەی ڕێژەی نەشتەرگەرییە لە ستافانجەر. 75 00:03:35,427 --> 00:03:36,775 پێنج هێندە. 76 00:03:37,133 --> 00:03:38,418 ئەمە چۆن ئەبێت؟ 77 00:03:38,442 --> 00:03:40,424 ئایا یاریزانەکانی تۆپی پێی مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 78 00:03:40,448 --> 00:03:42,599 ڕەقتر یارییان کردووە وەک لە شوێنەکانی تری وڵات؟ 79 00:03:42,623 --> 00:03:44,265 (پێکەنین) 80 00:03:44,815 --> 00:03:45,965 لەوە ناچێت. 81 00:03:47,109 --> 00:03:49,268 ئێستا هەندێک زانیاریم زیاد کرد. 82 00:03:49,292 --> 00:03:51,442 ئەوەی ئێستا ئەیبینیت نەشتەرگەرییەکانە کە ئەکرێت 83 00:03:51,466 --> 00:03:53,498 لە نەخۆشخانە گشتییەکان، شینە کاڵەکە، 84 00:03:53,522 --> 00:03:56,506 ئەوانەشی لە کلینیکە تایبەتەکان ئەکرێن سەوزە کاڵەکە. 85 00:03:56,530 --> 00:03:59,880 چالاکی زۆر هەیە لە کلینیکی تایبەتی 86 00:03:59,904 --> 00:04:01,837 لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ، وانییە؟ 87 00:04:02,363 --> 00:04:03,736 ئەمە ئاماژەی چییە؟ 88 00:04:03,760 --> 00:04:07,696 ئەگەری هەبوونی پاڵنەری ئابووری بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. 89 00:04:08,522 --> 00:04:09,672 زیاتریش هەیە. 90 00:04:11,577 --> 00:04:15,340 توێژینەوە تازەکان نیشانیان یاوە کە جیاوازی کاریگەری چارەسەر 91 00:04:15,364 --> 00:04:18,815 لەنێوان چارەسەری جەستەیی ئاسایی و نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆ -- 92 00:04:18,839 --> 00:04:20,363 هیچ جیاوازییەک نییە. 93 00:04:20,387 --> 00:04:24,142 واتە هەموو نەشتەرگەرییەکانی کە کراون 94 00:04:24,166 --> 00:04:26,372 لەسەر هێڵکارییەکەی پیشانم یان 95 00:04:26,396 --> 00:04:29,047 ئەکرا بەدوور بگیرێت، تەنانەت لە ستاڤانجەریش. 96 00:04:29,785 --> 00:04:32,222 کەواتە لێرەیا ئەمەوێ چیتان پێبڵێم؟ 97 00:04:32,246 --> 00:04:37,371 هەرچەندە زۆربەی ئاماژەکان بۆ چارەسەرکردن لە جیهاندا 98 00:04:37,395 --> 00:04:38,561 ستاندارد و نەگۆڕە، 99 00:04:38,585 --> 00:04:42,879 چەندین هەمەچەشنی ناپێویستی بڕیارەکانی چارەسەر هەیە، 100 00:04:42,903 --> 00:04:44,736 بەتایبەتی لە وڵاتەکانی خۆرئاوا. 101 00:04:45,572 --> 00:04:48,748 هەندێک کەس ئەو چارەسەرە وەرناگرن کە پێویستیان پێیەتی، 102 00:04:49,493 --> 00:04:52,556 بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیاتر 103 00:04:52,580 --> 00:04:54,167 چارەسەری زیاد لەپێویست ئەکرێن. 104 00:04:56,649 --> 00:04:59,434 "دکتۆر، ئایا بەڕاست پێویستە؟" 105 00:04:59,458 --> 00:05:02,450 بەهەموو ژیانی پیشەییەم یەک جار گوێم لەو قسەیە بووە. 106 00:05:02,474 --> 00:05:06,332 هاوپیشەکانم ئەڵێن هەرگیز گوێیان لێنەبووە نەخۆشێک ئەو قسەیە بکات. و 107 00:05:07,431 --> 00:05:09,185 ئەگەر پێچەوانەی بکەینەوە، 108 00:05:09,209 --> 00:05:11,764 پێتوایە چەندێک زۆر "نەخێر" وەر ئەگریت لە پزیشکێکەوە 109 00:05:11,788 --> 00:05:13,588 ئەگەر پرسیارێکی وا بکەیت؟ 110 00:05:14,487 --> 00:05:16,196 توێژەرەوەکان لەمەیان کۆڵیوەتەوە، و 111 00:05:16,220 --> 00:05:18,973 ئەوانیش هەمان ڕێژەی "نەخێر"یان دەستکەوتووە 112 00:05:18,997 --> 00:05:20,164 بۆ هەر کوێیەک چووبێتن. 113 00:05:20,188 --> 00:05:21,895 ئەوەش لەسەدا ٣٠یە. 114 00:05:21,919 --> 00:05:25,886 واتە، لە ١٠ جار جارێک، 115 00:05:25,910 --> 00:05:29,449 پزیشکەکەت شتێک ئەنوسێت یان پێشنیاری شتێک ئەکات 116 00:05:29,473 --> 00:05:32,147 کە بە تەواوەتی ناپێویستە. 117 00:05:34,545 --> 00:05:37,434 ئەشزانیت ئەڵێن هۆکاری ئەمە چییە؟ 118 00:05:38,117 --> 00:05:39,267 فشاری نەخۆش. 119 00:05:40,832 --> 00:05:42,165 بە واتایەکی تر، ئێوە. 120 00:05:42,943 --> 00:05:44,943 ئێوە ئەتانەوێ شتێک بکرێت. 121 00:05:46,665 --> 00:05:49,061 هاوڕێیەکم هات بۆلام بۆ ئامۆژگاری پزیشکی. 122 00:05:49,085 --> 00:05:50,237 کوڕێکی وەرزشەوانە، 123 00:05:50,261 --> 00:05:53,815 لە کاتی زستاندا خلیسکێنەی زۆر ئەکات لەنێوان وڵاتەکانا، 124 00:05:53,839 --> 00:05:55,545 بە هاوینانیش ڕاکردن ئەکات. 125 00:05:55,569 --> 00:05:59,569 ئەمجارە، تووشی ئازارێکی پشتی خراپ ئەبوو کاتێک ئەچوو بۆ ڕاکردن. 126 00:05:59,593 --> 00:06:01,786 هێندە زۆربوو ناچاربوو بیوەستێنێت. 127 00:06:03,053 --> 00:06:06,357 پشکنینێکم بۆ کرد، پرسیاری تەواوم لێکرد و 128 00:06:06,381 --> 00:06:09,515 بۆم دەرکەوت کە لەوانەیە دیسکێکی پووکاوەی بڕبڕەکانی خوارەوەی هەبێت 129 00:06:09,539 --> 00:06:11,606 لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت. 130 00:06:12,087 --> 00:06:14,450 هەرجارێک خۆی ماندوو بکردایە ئازاری دروست ئەکرد. 131 00:06:16,165 --> 00:06:18,513 هەر خۆی لەجیاتی ڕاکردنەکە دەستی کردبوو بە مەلە، 132 00:06:18,537 --> 00:06:20,038 هیچ شتێکی تر نەبوو بیکات، 133 00:06:20,062 --> 00:06:22,196 بۆیە پێموت، "پێویستە باشتر هەڵبژێریت 134 00:06:22,220 --> 00:06:23,537 کاتێک یەتە سەر ڕاهێنان. 135 00:06:23,561 --> 00:06:25,164 هەندێک چالاکی باشن بۆت، 136 00:06:25,188 --> 00:06:26,418 هەندێکیان باش نین." 137 00:06:27,665 --> 00:06:28,957 وەڵامەکەی ئەمە بوو، 138 00:06:29,919 --> 00:06:31,719 "ئەمەوێ ئێم ئاڕ ئایەکی پشتم بکرێت." 139 00:06:33,776 --> 00:06:35,155 "بۆچی ئێم ئاڕ ئایت ئەوێت؟" 140 00:06:36,236 --> 00:06:39,036 "بە بیمەی کارەکەم ئەتوانم بێ بەرامبەر بیکەم." 141 00:06:39,807 --> 00:06:42,926 وتم، "پێمبڵێ" -- هەرچۆنێک بێت هاوڕێم بوو. 142 00:06:42,950 --> 00:06:44,832 "ئەوە هۆکارە ڕاستەقینەکە نییە." 143 00:06:44,856 --> 00:06:49,356 "پێموابێت باش ئەبێت ببینیت پشتم چەند خراپی بەسەر هاتووە." 144 00:06:51,094 --> 00:06:54,039 پێم وت، "کەی فێری ئەوە بوویت ئێم ئاڕ ئای بخوێنیتەوە؟" 145 00:06:54,063 --> 00:06:56,113 (پێکەنین) 146 00:06:56,137 --> 00:06:57,589 "لەمەیا متمانەم پێ بکە. 147 00:06:58,026 --> 00:07:00,086 پێویستت پێی نابێت." 148 00:07:00,780 --> 00:07:02,533 ئینجا وتی، "باشە"، و 149 00:07:02,557 --> 00:07:05,478 دوای کەمێک، بەردەوام بوو وتی، "لەوانەیە شێرپەنجە بێت." 150 00:07:05,869 --> 00:07:08,073 (پێکەنین) 151 00:07:08,097 --> 00:07:09,897 بێگومان، ئێم ئاڕ ئایەکەی کرد. و 152 00:07:10,907 --> 00:07:12,541 لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەکەی، 153 00:07:12,565 --> 00:07:14,605 توانی یەکێک لە هاوپیشەکانی خۆم ببینێت، 154 00:07:14,629 --> 00:07:16,756 ئەویش پێی وتبوو دیسکێکە پووکاوەتەوە، 155 00:07:16,780 --> 00:07:18,196 هیچ شتێکی بۆ ناکرێت، و 156 00:07:18,220 --> 00:07:21,605 پێویستە بەردەوامبێت لە مەلە و واز لە ڕاکردن بهێنێت. 157 00:07:24,196 --> 00:07:26,260 دوای ماوەیەک، دووبارە بینیمەوە و وتی، 158 00:07:26,284 --> 00:07:28,237 "هیچ نەبێت ئێستا ئەزانم چییە." 159 00:07:28,712 --> 00:07:30,331 بەڵام با پرسیارێکتان لێبکەم. 160 00:07:30,355 --> 00:07:34,474 چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەوانەی لەم ژوورەیان بۆ پشت ئێشە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 161 00:07:34,498 --> 00:07:37,188 چی ئەبێت ئەگەر هەموو خەڵکی نەرویج 162 00:07:37,212 --> 00:07:40,822 بەهۆی پشت ئێشەی تاوتاوەوە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 163 00:07:42,061 --> 00:07:45,673 لیستی چاوەڕوانی بۆ ئێم ئاڕ ئایەک ئەبێ بە چوار ئەوەنە، یان زیاتریش. 164 00:07:46,180 --> 00:07:48,945 هەمووشتان جێگەیەک ئەگرن لەسەر لیستەکە 165 00:07:48,969 --> 00:07:51,302 لە کەسێکەوە کە بەڕاستی شێرپەنجەی هەیە. 166 00:07:51,919 --> 00:07:55,491 بۆیە پزیشکێکی باش هەندێک جار ئەڵێت نەخێر، 167 00:07:55,515 --> 00:07:59,864 بەڵام هەندێک جاریش نەخۆشی تێگەشتوو ڕەتی ئەکاتەوە بۆی بکرێت، 168 00:07:59,888 --> 00:08:02,542 دەرفەتێک بۆ دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردن. 169 00:08:04,782 --> 00:08:08,083 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 170 00:08:08,472 --> 00:08:11,789 ئەزانم قورسە ئەم پرسیارە بکەیت. 171 00:08:12,377 --> 00:08:14,276 ڕاستییەکەی، ئەگەر ٥٠ ساڵ بگەڕێیتە دواوە، 172 00:08:14,300 --> 00:08:16,653 ئەمە بە بێڕێزیش دائەنرا. 173 00:08:16,677 --> 00:08:17,799 (پێکەنین) 174 00:08:17,823 --> 00:08:20,269 ئەگەر پزیشکەکە بڕیاری شتێکی بۆ بیایتایە، 175 00:08:20,293 --> 00:08:21,627 تەواو ئەتکرد. 176 00:08:23,574 --> 00:08:25,819 هاوپیشەیەکم کە ئێستا پزیشکی گشتییە، 177 00:08:25,843 --> 00:08:30,184 بە منداڵی نێردرابوو بۆ شوێنێکی جیاکردنەوەی سیل، 178 00:08:30,208 --> 00:08:31,367 بۆ ماوەی شەش مانگ. 179 00:08:31,391 --> 00:08:33,248 زەبرێکی دەروونی خراپ بوو بۆی. 180 00:08:33,703 --> 00:08:36,044 دواتر کە گەورەبوو، بۆی دەرکەوت، 181 00:08:36,068 --> 00:08:39,609 هەموو پشکنینەکانی بۆی کرابوو بۆ سیل هەمووی نەرێنی دەرچووبوون. 182 00:08:40,403 --> 00:08:43,942 پزیشکەکە تەنیا لەسەر گومانی هەڵە ناردبووی. 183 00:08:44,419 --> 00:08:48,823 هیچ کەسێک نەیوێرابوو یان بیری نەکردبۆوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات. 184 00:08:49,268 --> 00:08:50,668 تەنانەت دایک و باوکیشی. 185 00:08:51,506 --> 00:08:54,752 ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی نەرویج 186 00:08:54,776 --> 00:08:58,156 باسی خزمەتی تەندروستی نەخۆش ئەکات. 187 00:08:58,680 --> 00:09:03,086 پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە ئامۆژگاری پێبدرێت کە چی بکات. 188 00:09:04,340 --> 00:09:06,181 ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە. 189 00:09:06,205 --> 00:09:09,586 بەڵام بەرپرسیارێتی زیاتریش ئەخاتە سەر شانت. 190 00:09:09,919 --> 00:09:12,836 پێویستە بچیتە کوشنی پێشەوە لەگەڵ پزیشکەکەتا و 191 00:09:12,860 --> 00:09:15,007 دەستکەیت بە هاوبەشبوون لە بڕیارەکانی هەنگاوی دواتر. 192 00:09:15,420 --> 00:09:18,983 بۆیە، جاری داهاتووت لە نوسینگەی پزیشکێک، 193 00:09:19,007 --> 00:09:20,896 ئەمەوێ بپرسیت، 194 00:09:20,920 --> 00:09:23,983 "دکتۆر، ئایا بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 195 00:09:24,315 --> 00:09:26,624 بۆ نەخۆشەکەش کە من هەمبوو، 196 00:09:26,648 --> 00:09:28,958 وەڵامەکە نەخێر ئەبێت، 197 00:09:28,982 --> 00:09:31,649 بەڵام نەشتەرگەریش ڕێی تێئەچێت. 198 00:09:32,165 --> 00:09:36,886 "بۆیە پزیشکەکان، مەترسییەکان چین کە ئەم نەشتەرگەرییە هەڵیئەگرێت؟" 199 00:09:37,488 --> 00:09:42,942 لەسەدا پێنج بۆ دەی نەخۆشەکان خراپبوونی نیشانەکانیان ئەبێت. 200 00:09:43,427 --> 00:09:45,141 لەسەدا یەک بۆ دووی نەخۆشەکان 201 00:09:45,165 --> 00:09:48,180 هەوکردنی برینەکە یان تەنانەت خوێنبەربوونیشیان ئەبێت 202 00:09:48,204 --> 00:09:50,604 کە بەهۆیەوە ناچار بین نەشتەرگەری بکەینەوە. 203 00:09:52,069 --> 00:09:55,656 لەسەدا یەک لەسەر دوویان دەماری دەنگیان ئەپچڕێت و 204 00:09:55,680 --> 00:09:57,474 کەمێک، هێشتا کەمێک، 205 00:09:57,498 --> 00:10:01,867 تووشی خراپبوونی کارەکانی دەستەکان یان تەنانەت قاچەکانیش ئەبن. 206 00:10:03,163 --> 00:10:05,615 "دکتۆر، هەڵبژاردنی تر هەیە؟" 207 00:10:06,131 --> 00:10:09,509 بەڵێ، پشوو و چارەسەری سرووشتی بە تێپەڕبوونی کات 208 00:10:09,533 --> 00:10:11,559 لەوانەیە زۆر باشترت بکات. 209 00:10:13,105 --> 00:10:15,835 "ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟" 210 00:10:15,859 --> 00:10:17,034 پێشنیارکراو نییە، 211 00:10:17,058 --> 00:10:20,089 بەڵام واهیش، ئەگەرێکی کەم هەیە کە باشتر ببیت. 212 00:10:21,002 --> 00:10:22,152 چوار پرسیار. 213 00:10:22,780 --> 00:10:24,297 پرسیاری سادە. 214 00:10:24,321 --> 00:10:28,678 وایدانێ سندووقی ئامرازی نوێیە پێتان بۆ یارمەتی یانمان. 215 00:10:28,702 --> 00:10:30,313 بەڕاست ئەمە پێویستە؟ 216 00:10:30,337 --> 00:10:32,130 مەترسییەکان چین؟ 217 00:10:32,154 --> 00:10:33,710 هەڵبژاردنی تر هەیە؟ 218 00:10:33,734 --> 00:10:36,894 چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟ 219 00:10:37,334 --> 00:10:41,381 پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کاتێک ئەتنێرێت بۆ ئێم ئاڕ ئای، 220 00:10:41,405 --> 00:10:43,698 کاتێک دژە بەکتریا ئەنووسێت 221 00:10:43,722 --> 00:10:45,825 یان پێشنیاری نەشتەرگەری ئەکات. 222 00:10:46,282 --> 00:10:47,990 ئەوەی لە توێژینەوەکانەوە فێری بووین 223 00:10:48,014 --> 00:10:51,204 لە پێنج کەستان یەکێکتان، لەسەدا ٢٠تان، 224 00:10:51,228 --> 00:10:53,759 بۆچوونتان ئەگۆڕن لەسەر ئەوەی چی بکەن. 225 00:10:54,624 --> 00:10:57,966 بەوەش، نەک بەتەنیا ژیانی خۆتان 226 00:10:57,990 --> 00:11:01,552 زۆر ئاسانتر ئەکەن، و لەوانەیە باشتریش، 227 00:11:01,576 --> 00:11:03,532 بەڵکو هەموو کەرتی تەندروستی 228 00:11:03,556 --> 00:11:06,616 بەو بڕیارەتان سوودی پێئەگات. 229 00:11:07,354 --> 00:11:08,536 زۆر سوپاس 230 00:11:08,560 --> 00:11:12,246 (چەپڵەلێدان)