WEBVTT 00:00:00.913 --> 00:00:03.110 من نەشتەرگەری مێشک و دەمارم، 00:00:03.134 --> 00:00:07.462 هاتووم پێتان بڵێم کە کەسانی وەک من پێویستیان بە یارمەتی ئێوەیە. 00:00:08.119 --> 00:00:10.143 کەمێکی تر، پێتان ئەڵێم چۆن. 00:00:10.167 --> 00:00:14.287 بەڵام یەکەم شت، با دەستپێکەم بە باسکردنی نەخۆشێکی خۆم. 00:00:14.311 --> 00:00:16.954 ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیا، 00:00:16.978 --> 00:00:19.025 بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی باشبوو، 00:00:19.049 --> 00:00:21.437 بەڵام چەند جارێک چۆتە نەخۆشخانە و دەرچووە بەهۆی 00:00:21.461 --> 00:00:24.688 چارەسەری بنەبڕکردنی شێرپەنجەی مەمک. 00:00:25.768 --> 00:00:28.641 ئێستا تووشی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکانی ملی بووە، 00:00:28.665 --> 00:00:32.339 بەهۆیەوە ئازار ئەگوازرێتەوە لە ملییەوە، 00:00:32.363 --> 00:00:34.307 بۆسەر قۆڵی ڕاستی. 00:00:35.061 --> 00:00:37.823 پێش ئەوەی ڕاوێژم پێبکرێت سەیری ئێم ئاڕ ئایەکەیم کرد، 00:00:37.847 --> 00:00:39.616 بڕیارم یا پێشنیاری نەشتەرگەری بکەم. 00:00:40.411 --> 00:00:44.852 ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ستانداردن، و بە خێرایی ئەکرێت. 00:00:44.889 --> 00:00:46.890 بەڵام مەترسییەکی دیاریکراویان هەیە. 00:00:46.914 --> 00:00:49.064 بڕینێک لێرەیا ئەکەیت، و 00:00:49.088 --> 00:00:51.945 بە وردی توێکاری ئەکەیت هەتا پشتی بۆری هەناسە، 00:00:51.969 --> 00:00:53.307 سورێنچک، و 00:00:53.331 --> 00:00:56.568 هەوڵیش ئەیەیت خوێنبەرەکە نەبڕیت کە ئەچێت بۆ مێشک. 00:00:56.592 --> 00:00:57.855 (پێکەنین) 00:00:57.879 --> 00:01:00.117 ئینجا مایکرۆسکۆپەکە ئەهێنیت، 00:01:00.141 --> 00:01:02.514 هێواش هێواش دیسکەکە و دەرچوونەکەی لائەبەیت 00:01:02.538 --> 00:01:03.728 لە کەناڵی دەمارەکە، 00:01:03.752 --> 00:01:06.275 بێ ئەوەی زیان بە دڕکە پەتک و ڕەگی دەمارەکە بگەیەنیت 00:01:06.275 --> 00:01:08.209 کە چەند میلیمەترێک لەژێرەوەیە. 00:01:08.625 --> 00:01:11.085 خراپترین ئەگەر ڕووبات زیان گەیاندنە بە دڕکە پەتک، 00:01:11.109 --> 00:01:15.267 کە ئەکرێت ببێتە هۆی شەلەل لە ملەوە بۆ خوارەوە. 00:01:16.673 --> 00:01:19.205 دوای ڕوونکردنەوەی ئەمە بۆ نەخۆشەکە، یەکسەر بێدەنگ بوو. 00:01:19.229 --> 00:01:20.436 دوای چەند ساتێکیش، 00:01:20.460 --> 00:01:24.244 چەند وشەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی وت بۆ خۆشم و بۆ خۆشی. 00:01:25.887 --> 00:01:29.371 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 00:01:29.395 --> 00:01:30.883 (پێکەنین) 00:01:32.101 --> 00:01:35.034 ئەشزانن درکم بەچی کرد، ئەوکاتە و لەویا؟ 00:01:35.418 --> 00:01:36.568 پێویست نەبوو. 00:01:37.561 --> 00:01:40.585 ڕاستییەکەی، کاتێک نەخۆشی وەک ئەم ژنەم بۆ یەت، 00:01:40.609 --> 00:01:43.085 ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکەم نەشتەرگەری نەکەم. 00:01:43.665 --> 00:01:45.798 کەواتە ئەمجارە بۆچی پێشنیاری نەشتەرگەریم کرد؟ 00:01:47.153 --> 00:01:48.805 ئەزانن چۆنە، 00:01:48.829 --> 00:01:51.065 ئەم دەرچوونە زۆر نموونەیی بوو، 00:01:51.089 --> 00:01:54.780 ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم کە چۆن لە کەناڵی ڕەگی دەمارەکە دەری ئەکەم 00:01:54.804 --> 00:01:57.280 پێش ئەوەی بێتە ژووری ڕاوێژکارییەکە. 00:01:57.907 --> 00:02:00.907 ئەبێ دانی پیا بنێم، ئەمویست نەشتەرگەری بۆ بکەم. 00:02:01.359 --> 00:02:03.232 حەزم ئەکرد نەشتەرگەری بۆ بکەم. 00:02:03.256 --> 00:02:06.873 نەشتەرگەری کردن هەرچۆنێک بێت خۆشترین بەشی کارەکەمە. 00:02:06.897 --> 00:02:09.531 (پێکەنین) 00:02:10.538 --> 00:02:12.728 پێموابێت لەوانەیە ئێوەش ئەو هەستەتان هەبووبێت. 00:02:12.752 --> 00:02:16.633 دراوسێ تەلارسازەکەم وتی حەز ئەکا دانیشێت و وێنە بکێشێت و 00:02:16.657 --> 00:02:18.093 نەخشەی خانوو دابنێت. 00:02:18.117 --> 00:02:19.490 ئامادەیە بەدرێژایی ڕۆژ بیکات 00:02:19.514 --> 00:02:23.406 ئینجا قسە لەگەڵ کڕیارەکە بکات کە پارەی خانووەکە ئەیات 00:02:23.430 --> 00:02:26.374 کە لەوانەیە ڕیگریش بخاتە بەردەمی بۆ ئەوەی ئەیەوێ بیکات. 00:02:26.703 --> 00:02:28.348 بەڵام وەک هەموو تەلارسازێک، 00:02:28.372 --> 00:02:31.358 هەموو نەشتەرگەرێکیش پێویستە سەیری چاوەکانی نەخۆشەکە بکات و 00:02:31.382 --> 00:02:32.847 پێکەوە لەگەڵ نەخۆشەکە، 00:02:32.871 --> 00:02:36.865 پێویستە بڕیار بەن باشترین چییە بۆ کەسەکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکرێت. 00:02:38.264 --> 00:02:39.684 ئەوەش لەوانەیە لە ئاسان بچێت. 00:02:39.708 --> 00:02:42.329 بەڵام با سەیری چەند سەرژمێرییەک بکەین. 00:02:44.009 --> 00:02:47.107 لەوزەتێن دوو گرێکەن کە لە پشتی قوڕەگەوەن. 00:02:47.419 --> 00:02:49.569 بە نەشتەرگەری دەرئەکرێن، 00:02:49.593 --> 00:02:51.649 پێی ئەوترێت لابردنی لەوزەتێن. 00:02:51.673 --> 00:02:55.974 ئەم هێڵکارییە ڕێژەی نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنی نەرویج نیشان ئەیات 00:02:55.998 --> 00:02:57.427 لە ناوچە جیاکانا. 00:02:57.451 --> 00:03:01.133 ئەوەی سەرنجت ڕائەکێشێت ئەوەیە دوو ئەوەنە ئەگەری هەیە 00:03:01.157 --> 00:03:04.688 کە منداڵەکەت -- چونکە ئەمە بۆ منداڵانە -- 00:03:04.712 --> 00:03:08.250 لە فینمارک لابردنی لەوزەتێنی بۆ بکرێت وەک لە ترۆندهایم. 00:03:08.862 --> 00:03:11.613 ئاماژەکان بۆ نەشتەرگەری لە هەردوو ناوچەکە یەک شتن. 00:03:12.196 --> 00:03:14.452 نابێت جیاوازی هەبێت، بەڵام هەیە. 00:03:14.759 --> 00:03:16.211 ئەمەش هێڵکارییەکی ترە. 00:03:16.235 --> 00:03:18.403 کەوانە کڕکڕاگە یارمەتی ڕاگرتنی ئەژنۆ ئەیات و 00:03:18.427 --> 00:03:20.683 ئەکرێت لەناکاو بدڕێت یان پارچەی لێبێتەوە، 00:03:20.707 --> 00:03:23.107 لە کاتی وەرزشی وەک تۆپی پێ. 00:03:23.625 --> 00:03:26.861 ئەوەی ئەیبینیت لێرەیا ڕێژەی نەشتەرگەرییە بۆی. 00:03:27.354 --> 00:03:31.125 ئەبینیت ڕێژەی نەشتەرگەری لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 00:03:31.149 --> 00:03:34.834 پێنج هێندەی ڕێژەی نەشتەرگەرییە لە ستافانجەر. 00:03:35.427 --> 00:03:36.775 پێنج هێندە. 00:03:37.133 --> 00:03:38.418 ئەمە چۆن ئەبێت؟ 00:03:38.442 --> 00:03:40.424 ئایا یاریزانەکانی تۆپی پێی مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 00:03:40.448 --> 00:03:42.853 ڕەقتر یارییان کردووە وەک لە شوێنەکانی تری وڵات؟ 00:03:42.853 --> 00:03:44.265 (پێکەنین) 00:03:44.815 --> 00:03:45.965 لەوە ناچێت. 00:03:47.109 --> 00:03:49.268 ئێستا هەندێک زانیاریم زیاد کرد. 00:03:49.292 --> 00:03:51.442 ئەوەی ئەیبینیت نەشتەرگەرییەکانە کە ئەکرێت 00:03:51.466 --> 00:03:53.498 لە نەخۆشخانە گشتییەکان، شینە کاڵەکە، 00:03:53.522 --> 00:03:56.506 ئەوانەشی لە کلینیکە تایبەتەکان ئەکرێن سەوزە کاڵەکە. 00:03:56.530 --> 00:03:59.880 چالاکی زۆر هەیە لە کلینیکی تایبەتی 00:03:59.904 --> 00:04:01.837 لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ، وانییە؟ 00:04:02.363 --> 00:04:03.736 ئەمە ئاماژەی چییە؟ 00:04:03.760 --> 00:04:07.696 ئەگەری هەبوونی پاڵنەری ئابووری بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. 00:04:08.522 --> 00:04:09.672 زیاتریش هەیە. 00:04:11.577 --> 00:04:15.340 توێژینەوە تازەکان نیشانیان داوە کە جیاوازی کاریگەری چارەسەر 00:04:15.364 --> 00:04:18.815 لەنێوان چارەسەری جەستەیی ئاسایی و نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆ -- 00:04:18.839 --> 00:04:20.363 هیچ جیاوازییەک نییە. 00:04:20.387 --> 00:04:24.142 واتە هەموو نەشتەرگەرییەکانی کە کراون 00:04:24.166 --> 00:04:26.372 لەسەر هێڵکارییەکەی پیشانمدان 00:04:26.396 --> 00:04:29.047 ئەکرا نەکرێت، تەنانەت لە ستاڤانجەریش. 00:04:29.785 --> 00:04:32.222 کەواتە لێرەیا ئەمەوێ چیتان پێبڵێم؟ 00:04:32.246 --> 00:04:37.371 هەرچەندە زۆربەی ئاماژەکان بۆ چارەسەرکردن لە جیهاندا 00:04:37.395 --> 00:04:38.561 ستاندارد و نەگۆڕە، 00:04:38.585 --> 00:04:42.879 چەندین هەمەچەشنی ناپێویستی بڕیارەکانی چارەسەر هەیە، 00:04:42.903 --> 00:04:44.736 بەتایبەتی خۆرئاوا. 00:04:45.572 --> 00:04:48.748 هەندێک کەس ئەو چارەسەرە وەرناگرن کە پێویستیان پێیەتی، 00:04:49.493 --> 00:04:52.556 بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیاتر 00:04:52.580 --> 00:04:54.167 چارەسەری زیاد لەپێویست ئەکرێن. 00:04:56.649 --> 00:04:59.434 "دکتۆر، ئایا بەڕاست پێویستە؟" 00:04:59.458 --> 00:05:02.450 بەهەموو ژیانی پیشەییەم یەک جار گوێم لەو قسەیە بووە. 00:05:02.474 --> 00:05:06.332 هاوپیشەکانم ئەڵێن هەرگیز گوێیان لێنەبووە نەخۆشێک ئەو قسەیە بکات. 00:05:07.431 --> 00:05:09.185 ئەگەر پێچەوانەی بکەینەوە، 00:05:09.209 --> 00:05:11.764 پێتوایە چەندێک زۆر "نەخێر" وەر ئەگریت لە پزیشکێکەوە 00:05:11.788 --> 00:05:13.588 ئەگەر پرسیارێکی وا بکەیت؟ 00:05:14.487 --> 00:05:16.196 توێژەرەوەکان لەمەیان کۆڵیوەتەوە، 00:05:16.220 --> 00:05:18.973 ئەوانیش هەمان ڕێژەی "نەخێر"یان دەستکەوتووە 00:05:18.997 --> 00:05:20.164 بۆ هەر کوێیەک چووبێتن. 00:05:20.188 --> 00:05:21.895 ئەوەش لەسەدا ٣٠یە. 00:05:21.919 --> 00:05:25.886 واتە، لە ١٠ جار جارێک، 00:05:25.910 --> 00:05:29.449 پزیشکەکەت شتێک ئەنوسێت یان پێشنیاری شتێک ئەکات 00:05:29.473 --> 00:05:32.147 کە بە تەواوەتی ناپێویستە. 00:05:34.545 --> 00:05:37.434 ئەشزانیت ئەڵێن هۆکاری ئەمە چییە؟ 00:05:38.117 --> 00:05:39.267 فشاری نەخۆش. 00:05:40.832 --> 00:05:42.165 بە واتایەکی تر، ئێوە. 00:05:42.943 --> 00:05:44.943 ئێوە ئەتانەوێ شتێک بکرێت. 00:05:46.665 --> 00:05:49.061 هاوڕێیەکم هات بۆلام بۆ ئامۆژگاری پزیشکی. 00:05:49.085 --> 00:05:50.237 کوڕێکی وەرزشەوانە، 00:05:50.261 --> 00:05:53.815 لە کاتی زستاندا خلیسکێنەی زۆر ئەکات لەنێوان وڵاتەکانا، 00:05:53.839 --> 00:05:55.545 بە هاوینانیش ڕاکردن ئەکات. 00:05:55.569 --> 00:05:59.569 ئەمجارە، تووشی ئازارێکی پشتی خراپ ئەبوو کاتێک ئەچوو بۆ ڕاکردن. 00:05:59.593 --> 00:06:01.786 هێندە زۆربوو ناچاربوو بیوەستێنێت. 00:06:03.053 --> 00:06:06.357 پشکنینێکم بۆ کرد، پرسیاری تەواوم لێکرد و 00:06:06.381 --> 00:06:09.515 بۆم دەرکەوت کە لەوانەیە دیسکێکی پووکاوەی بڕبڕەکانی خوارەوەی هەبێت 00:06:09.539 --> 00:06:11.606 لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت. 00:06:12.087 --> 00:06:14.450 هەرجارێک خۆی ماندوو بکردایە ئازاری دروست ئەکرد. 00:06:16.165 --> 00:06:18.513 هەر خۆی لەجیاتی ڕاکردنەکە دەستی کردبوو بە مەلە، 00:06:18.537 --> 00:06:20.038 هیچ شتێکی تر نەبوو بیکات، 00:06:20.062 --> 00:06:22.196 بۆیە پێموت، "پێویستە باشتر هەڵبژێریت 00:06:22.220 --> 00:06:23.537 کاتێک یەتە سەر ڕاهێنان. 00:06:23.561 --> 00:06:25.164 هەندێک چالاکی باشن بۆت، 00:06:25.188 --> 00:06:26.418 هەندێکیان باش نین." 00:06:27.665 --> 00:06:28.957 وەڵامەکەی ئەمە بوو، 00:06:29.919 --> 00:06:31.719 "ئەمەوێ ئێم ئاڕ ئایەکی پشتم بکرێت." 00:06:33.776 --> 00:06:35.155 "بۆچی ئێم ئاڕ ئایت ئەوێت؟" 00:06:36.236 --> 00:06:39.036 "بە بیمەی کارەکەم ئەتوانم بێ بەرامبەر بیکەم." 00:06:39.807 --> 00:06:42.926 وتم، "پێمبڵێ" -- هەرچۆنێک بێت هاوڕێم بوو. 00:06:42.950 --> 00:06:44.832 "ئەوە هۆکارە ڕاستەقینەکە نییە." 00:06:44.856 --> 00:06:49.356 "پێموابێت باش ئەبێت ببینیت پشتم چەند خراپی بەسەر هاتووە." 00:06:51.094 --> 00:06:54.039 پێم وت، "کەی فێری ئەوە بوویت ئێم ئاڕ ئای بخوێنیتەوە؟" 00:06:54.063 --> 00:06:56.113 (پێکەنین) 00:06:56.137 --> 00:06:57.589 "لەمەیا متمانەم پێ بکە. 00:06:58.026 --> 00:07:00.086 پێویستت پێی نابێت." 00:07:00.780 --> 00:07:02.533 ئینجا وتی، "باشە"، 00:07:02.557 --> 00:07:05.478 دوای کەمێک، بەردەوام بوو وتی، "لەوانەیە شێرپەنجە بێت." 00:07:05.869 --> 00:07:08.073 (پێکەنین) 00:07:08.097 --> 00:07:09.897 بێگومان، ئێم ئاڕ ئایەکەی کرد. 00:07:10.907 --> 00:07:12.541 لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەکەی، 00:07:12.565 --> 00:07:14.605 توانی یەکێک لە هاوپیشەکانی خۆم ببینێت، 00:07:14.629 --> 00:07:16.756 ئەویش پێی وتبوو دیسکێکە پووکاوەتەوە، 00:07:16.780 --> 00:07:18.196 هیچ شتێکی بۆ ناکرێت، 00:07:18.220 --> 00:07:21.605 پێویستە بەردەوامبێت لە مەلە و واز لە ڕاکردن بهێنێت. 00:07:24.196 --> 00:07:26.260 دوای ماوەیەک، دووبارە بینیمەوە و وتی، 00:07:26.284 --> 00:07:28.237 "هیچ نەبێت ئێستا ئەزانم چییە." 00:07:28.712 --> 00:07:30.331 بەڵام با پرسیارێکتان لێبکەم. 00:07:30.355 --> 00:07:34.474 چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەوانەی لەم ژوورەیان بۆ پشت ئێشە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 00:07:34.498 --> 00:07:37.188 چی ئەبێت ئەگەر هەموو خەڵکی نەرویج 00:07:37.212 --> 00:07:40.822 بەهۆی پشت ئێشەی تاوتاوەوە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 00:07:42.061 --> 00:07:45.673 لیستی چاوەڕوانی بۆ ئێم ئاڕ ئایەک ئەبێ بە چوار ئەوەنە، یان زیاتریش. 00:07:46.180 --> 00:07:48.945 هەمووشتان جێگەیەک ئەگرن لەسەر لیستەکە 00:07:48.969 --> 00:07:51.302 لە کەسێکەوە کە بەڕاستی شێرپەنجەی هەیە. 00:07:51.919 --> 00:07:55.491 بۆیە پزیشکێکی باش هەندێک جار ئەڵێت نەخێر، 00:07:55.515 --> 00:07:59.864 بەڵام هەندێک جاریش نەخۆشی تێگەشتوو ڕەتی ئەکاتەوە بۆی بکرێت، 00:07:59.888 --> 00:08:02.542 دەرفەتێک بۆ دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردن. 00:08:04.782 --> 00:08:08.083 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 00:08:08.472 --> 00:08:11.789 ئەزانم قورسە ئەم پرسیارە بکەیت. 00:08:12.377 --> 00:08:14.276 ڕاستییەکەی، ئەگەر ٥٠ ساڵ بگەڕێیتە دواوە، 00:08:14.300 --> 00:08:16.653 ئەمە بە بێڕێزیش دائەنرا. 00:08:16.677 --> 00:08:17.799 (پێکەنین) 00:08:17.823 --> 00:08:20.269 ئەگەر پزیشکەکە بڕیاری شتێکی بۆ بیایتایە، 00:08:20.293 --> 00:08:21.627 تەواو ئەتکرد. 00:08:23.574 --> 00:08:25.819 هاوپیشەیەکم کە ئێستا پزیشکی گشتییە، 00:08:25.843 --> 00:08:30.184 بە منداڵی نێردرابوو بۆ شوێنێکی جیاکردنەوەی سیل، 00:08:30.208 --> 00:08:31.367 بۆ ماوەی شەش مانگ. 00:08:31.391 --> 00:08:33.248 زەبرێکی دەروونی خراپ بوو بۆی. 00:08:33.703 --> 00:08:36.044 دواتر کە گەورەبوو، بۆی دەرکەوت، 00:08:36.068 --> 00:08:39.609 هەموو پشکنینەکانی بۆی کرابوو بۆ سیل هەمووی نەرێنی دەرچووبوون. 00:08:40.403 --> 00:08:43.942 پزیشکەکە تەنیا لەسەر گومانی هەڵە ناردبووی. 00:08:44.419 --> 00:08:48.823 هیچ کەسێک نەیوێرابوو یان بیری نەکردبۆوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات. 00:08:49.268 --> 00:08:50.668 تەنانەت دایک و باوکیشی. 00:08:51.506 --> 00:08:54.752 ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی نەرویج 00:08:54.776 --> 00:08:58.156 باسی خزمەتی تەندروستی نەخۆش ئەکات. 00:08:58.680 --> 00:09:03.086 پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە ئامۆژگاری پێبدرێت کە چی بکات. 00:09:04.340 --> 00:09:06.181 ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە. 00:09:06.205 --> 00:09:09.586 بەڵام بەرپرسیارێتی زیاتریش ئەخاتە سەر شانت. 00:09:09.919 --> 00:09:12.836 پێویستە بچیتە کوشنی پێشەوە لەگەڵ پزیشکەکەتا و 00:09:12.860 --> 00:09:15.357 دەستکەیت بە هاوبەشبوون لە بڕیارەکانی هەنگاوی دواتر. 00:09:15.420 --> 00:09:18.983 بۆیە، جاری داهاتووت لە نوسینگەی پزیشکێک، 00:09:19.007 --> 00:09:20.896 ئەمەوێ بپرسیت، 00:09:20.920 --> 00:09:23.983 "دکتۆر، ئایا بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 00:09:24.315 --> 00:09:26.624 بۆ نەخۆشەکەی منیش 00:09:26.648 --> 00:09:28.958 وەڵامەکە نەخێر ئەبێت، 00:09:28.982 --> 00:09:31.649 بەڵام نەشتەرگەریش ڕێی تێئەچێت. 00:09:32.165 --> 00:09:36.886 "پزیشکەکان، مەترسییەکان چین کە ئەم نەشتەرگەرییە هەڵیئەگرێت؟" 00:09:37.488 --> 00:09:42.942 لەسەدا پێنج بۆ دەی نەخۆشەکان خراپبوونی نیشانەکانیان ئەبێت. 00:09:43.427 --> 00:09:45.141 لەسەدا یەک بۆ دووی نەخۆشەکان 00:09:45.165 --> 00:09:48.180 هەوکردنی برینەکە یان تەنانەت خوێنبەربوونیشیان ئەبێت 00:09:48.204 --> 00:09:50.604 کە بەهۆیەوە ناچار بین نەشتەرگەری بکەینەوە. 00:09:52.069 --> 00:09:55.656 لەسەدا یەک لەسەر دوویان دەماری دەنگیان ئەپچڕێت و 00:09:55.680 --> 00:09:57.474 کەمێک، هێشتا کەمێک، 00:09:57.498 --> 00:10:01.867 تووشی خراپبوونی کارەکانی دەستەکان یان تەنانەت قاچەکانیش ئەبن. 00:10:03.163 --> 00:10:05.615 "دکتۆر، هەڵبژاردنی تر هەیە؟" 00:10:06.131 --> 00:10:09.509 بەڵێ، پشوو و چارەسەری سرووشتی بە تێپەڕبوونی کات 00:10:09.533 --> 00:10:11.559 لەوانەیە زۆر باشترت بکات. 00:10:13.105 --> 00:10:15.835 "چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟" 00:10:15.859 --> 00:10:17.034 پێشنیارکراو نییە، 00:10:17.058 --> 00:10:20.089 بەڵام واهیش، ئەگەرێکی کەم هەیە کە باشتر ببیت. 00:10:21.002 --> 00:10:22.152 چوار پرسیار. 00:10:22.780 --> 00:10:24.297 پرسیاری سادە. 00:10:24.321 --> 00:10:28.678 وایدانێ سندووقی ئامرازی نوێیە پێتان بۆ یارمەتی یانمان. 00:10:28.702 --> 00:10:30.313 بەڕاست ئەمە پێویستە؟ 00:10:30.337 --> 00:10:32.130 مەترسییەکان چین؟ 00:10:32.154 --> 00:10:33.710 هەڵبژاردنی تر هەیە؟ 00:10:33.734 --> 00:10:36.894 چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟ 00:10:37.334 --> 00:10:41.381 پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کاتێک ئەتنێرێت بۆ ئێم ئاڕ ئای، 00:10:41.405 --> 00:10:43.698 کاتێک دژە بەکتریا ئەنووسێت 00:10:43.722 --> 00:10:45.825 یان پێشنیاری نەشتەرگەری ئەکات. 00:10:46.282 --> 00:10:47.990 ئەوەی لە توێژینەوەکانەوە فێری بووین 00:10:48.014 --> 00:10:51.204 لە پێنج کەستان یەکێکتان، لەسەدا ٢٠تان، 00:10:51.228 --> 00:10:53.759 بۆچوونتان ئەگۆڕن لەسەر ئەوەی چی بکەن. 00:10:54.624 --> 00:10:57.966 بەوەش، نەک بەتەنیا ژیانی خۆتان 00:10:57.990 --> 00:11:01.552 زۆر ئاسانتر ئەکەن، و لەوانەیە باشتریش، 00:11:01.576 --> 00:11:03.532 بەڵکو هەموو کەرتی تەندروستی 00:11:03.556 --> 00:11:06.616 بەو بڕیارەتان سوودی پێئەگات. 00:11:07.354 --> 00:11:08.536 زۆر سوپاس 00:11:08.560 --> 00:11:12.246 (چەپڵەلێدان)