0:00:00.913,0:00:03.110 من نەشتەرگەری مێشک و دەمارم، 0:00:03.134,0:00:07.462 هاتووم پێتان بڵێم کە کەسانی[br]وەک من پێویستیان بە یارمەتی ئێوەیە. 0:00:08.119,0:00:10.143 کەمێکی تر، پێتان ئەڵێم چۆن. 0:00:10.167,0:00:14.287 بەڵام یەکەم شت، با دەستپێکەم بە باسکردنی[br]نەخۆشێکی خۆم. 0:00:14.311,0:00:16.954 ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیا، 0:00:16.978,0:00:19.025 بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی باشبوو، 0:00:19.049,0:00:21.437 بەڵام چەند جارێک چۆتە نەخۆشخانە و[br]دەرچووە بەهۆی 0:00:21.461,0:00:24.688 چارەسەری بنەبڕکردنی شێرپەنجەی مەمک. 0:00:25.768,0:00:28.641 ئێستا تووشی دەرچوونی دیسکی[br]بڕبڕەکانی ملی بووە، 0:00:28.665,0:00:32.339 بەهۆیەوە ئازار ئەگوازرێتەوە لە ملییەوە، 0:00:32.363,0:00:34.307 بۆسەر قۆڵی ڕاستی. 0:00:35.061,0:00:37.823 پێش ئەوەی ڕاوێژم پێبکرێت[br]سەیری ئێم ئاڕ ئایەکەیم کرد، 0:00:37.847,0:00:39.616 بڕیارم یا پێشنیاری نەشتەرگەری بکەم. 0:00:40.411,0:00:44.852 ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ستانداردن، و[br]بە خێرایی ئەکرێت. 0:00:44.889,0:00:46.890 بەڵام مەترسییەکی دیاریکراویان هەیە. 0:00:46.914,0:00:49.064 بڕینێک لێرەیا ئەکەیت، و 0:00:49.088,0:00:51.945 بە وردی توێکاری ئەکەیت[br]هەتا پشتی بۆری هەناسە، 0:00:51.969,0:00:53.307 سورێنچک، و 0:00:53.331,0:00:56.568 هەوڵیش ئەیەیت خوێنبەرەکە نەبڕیت[br]کە ئەچێت بۆ مێشک. 0:00:56.592,0:00:57.855 (پێکەنین) 0:00:57.879,0:01:00.117 ئینجا مایکرۆسکۆپەکە ئەهێنیت، 0:01:00.141,0:01:02.514 هێواش هێواش دیسکەکە و دەرچوونەکەی لائەبەیت 0:01:02.538,0:01:03.728 لە کەناڵی دەمارەکە، 0:01:03.752,0:01:06.275 بێ ئەوەی زیان بە دڕکە پەتک و[br]ڕەگی دەمارەکە بگەیەنیت 0:01:06.275,0:01:08.209 کە چەند میلیمەترێک لەژێرەوەیە. 0:01:08.625,0:01:11.085 خراپترین ئەگەر ڕووبات[br]زیان گەیاندنە بە دڕکە پەتک، 0:01:11.109,0:01:15.267 کە ئەکرێت ببێتە هۆی شەلەل[br]لە ملەوە بۆ خوارەوە. 0:01:16.673,0:01:19.205 دوای ڕوونکردنەوەی ئەمە بۆ نەخۆشەکە،[br]یەکسەر بێدەنگ بوو. 0:01:19.229,0:01:20.436 دوای چەند ساتێکیش، 0:01:20.460,0:01:24.244 چەند وشەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی وت[br]بۆ خۆشم و بۆ خۆشی. 0:01:25.887,0:01:29.371 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 0:01:29.395,0:01:30.883 (پێکەنین) 0:01:32.101,0:01:35.034 ئەشزانن درکم بەچی کرد، [br]ئەوکاتە و لەویا؟ 0:01:35.418,0:01:36.568 پێویست نەبوو. 0:01:37.561,0:01:40.585 ڕاستییەکەی، کاتێک نەخۆشی[br]وەک ئەم ژنەم بۆ یەت، 0:01:40.609,0:01:43.085 ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکەم[br]نەشتەرگەری نەکەم. 0:01:43.665,0:01:45.798 کەواتە ئەمجارە بۆچی پێشنیاری[br]نەشتەرگەریم کرد؟ 0:01:47.153,0:01:48.805 ئەزانن چۆنە، 0:01:48.829,0:01:51.065 ئەم دەرچوونە زۆر نموونەیی بوو، 0:01:51.089,0:01:54.780 ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم کە چۆن[br]لە کەناڵی ڕەگی دەمارەکە دەری ئەکەم 0:01:54.804,0:01:57.280 پێش ئەوەی بێتە ژووری ڕاوێژکارییەکە. 0:01:57.907,0:02:00.907 ئەبێ دانی پیا بنێم،[br]ئەمویست نەشتەرگەری بۆ بکەم. 0:02:01.359,0:02:03.232 حەزم ئەکرد نەشتەرگەری بۆ بکەم. 0:02:03.256,0:02:06.873 نەشتەرگەری کردن هەرچۆنێک بێت[br]خۆشترین بەشی کارەکەمە. 0:02:06.897,0:02:09.531 (پێکەنین) 0:02:10.538,0:02:12.728 پێموابێت لەوانەیە ئێوەش[br]ئەو هەستەتان هەبووبێت. 0:02:12.752,0:02:16.633 دراوسێ تەلارسازەکەم وتی[br]حەز ئەکا دانیشێت و وێنە بکێشێت و 0:02:16.657,0:02:18.093 نەخشەی خانوو دابنێت. 0:02:18.117,0:02:19.490 ئامادەیە بەدرێژایی ڕۆژ بیکات 0:02:19.514,0:02:23.406 ئینجا قسە لەگەڵ کڕیارەکە بکات[br]کە پارەی خانووەکە ئەیات 0:02:23.430,0:02:26.374 کە لەوانەیە ڕیگریش بخاتە بەردەمی[br]بۆ ئەوەی ئەیەوێ بیکات. 0:02:26.703,0:02:28.348 بەڵام وەک هەموو تەلارسازێک، 0:02:28.372,0:02:31.358 هەموو نەشتەرگەرێکیش پێویستە[br]سەیری چاوەکانی نەخۆشەکە بکات و 0:02:31.382,0:02:32.847 پێکەوە لەگەڵ نەخۆشەکە، 0:02:32.871,0:02:36.865 پێویستە بڕیار بەن باشترین چییە بۆ[br]کەسەکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکرێت. 0:02:38.264,0:02:39.684 ئەوەش لەوانەیە لە ئاسان بچێت. 0:02:39.708,0:02:42.329 بەڵام با سەیری چەند سەرژمێرییەک بکەین. 0:02:44.009,0:02:47.107 لەوزەتێن دوو گرێکەن کە لە[br]پشتی قوڕەگەوەن. 0:02:47.419,0:02:49.569 بە نەشتەرگەری دەرئەکرێن، 0:02:49.593,0:02:51.649 پێی ئەوترێت لابردنی لەوزەتێن. 0:02:51.673,0:02:55.974 ئەم هێڵکارییە ڕێژەی نەشتەرگەری[br]لابردنی لەوزەتێنی نەرویج نیشان ئەیات 0:02:55.998,0:02:57.427 لە ناوچە جیاکانا. 0:02:57.451,0:03:01.133 ئەوەی سەرنجت ڕائەکێشێت ئەوەیە[br]دوو ئەوەنە ئەگەری هەیە 0:03:01.157,0:03:04.688 کە منداڵەکەت --[br]چونکە ئەمە بۆ منداڵانە -- 0:03:04.712,0:03:08.250 لە فینمارک لابردنی لەوزەتێنی بۆ بکرێت[br]وەک لە ترۆندهایم. 0:03:08.862,0:03:11.613 ئاماژەکان بۆ نەشتەرگەری لە[br]هەردوو ناوچەکە یەک شتن. 0:03:12.196,0:03:14.452 نابێت جیاوازی هەبێت،[br]بەڵام هەیە. 0:03:14.759,0:03:16.211 ئەمەش هێڵکارییەکی ترە. 0:03:16.235,0:03:18.403 کەوانە کڕکڕاگە یارمەتی[br]ڕاگرتنی ئەژنۆ ئەیات و 0:03:18.427,0:03:20.683 ئەکرێت لەناکاو بدڕێت یان[br]پارچەی لێبێتەوە، 0:03:20.707,0:03:23.107 لە کاتی وەرزشی وەک تۆپی پێ. 0:03:23.625,0:03:26.861 ئەوەی ئەیبینیت لێرەیا ڕێژەی[br]نەشتەرگەرییە بۆی. 0:03:27.354,0:03:31.125 ئەبینیت ڕێژەی نەشتەرگەری[br]لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 0:03:31.149,0:03:34.834 پێنج هێندەی ڕێژەی نەشتەرگەرییە[br]لە ستافانجەر. 0:03:35.427,0:03:36.775 پێنج هێندە. 0:03:37.133,0:03:38.418 ئەمە چۆن ئەبێت؟ 0:03:38.442,0:03:40.424 ئایا یاریزانەکانی تۆپی پێی[br]مۆر ئۆگ رۆمسداڵ 0:03:40.448,0:03:42.853 ڕەقتر یارییان کردووە وەک لە[br]شوێنەکانی تری وڵات؟ 0:03:42.853,0:03:44.265 (پێکەنین) 0:03:44.815,0:03:45.965 لەوە ناچێت. 0:03:47.109,0:03:49.268 ئێستا هەندێک زانیاریم زیاد کرد. 0:03:49.292,0:03:51.442 ئەوەی ئەیبینیت[br]نەشتەرگەرییەکانە کە ئەکرێت 0:03:51.466,0:03:53.498 لە نەخۆشخانە گشتییەکان، شینە کاڵەکە، 0:03:53.522,0:03:56.506 ئەوانەشی لە کلینیکە تایبەتەکان[br]ئەکرێن سەوزە کاڵەکە. 0:03:56.530,0:03:59.880 چالاکی زۆر هەیە لە[br]کلینیکی تایبەتی 0:03:59.904,0:04:01.837 لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ، وانییە؟ 0:04:02.363,0:04:03.736 ئەمە ئاماژەی چییە؟ 0:04:03.760,0:04:07.696 ئەگەری هەبوونی پاڵنەری ئابووری[br]بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. 0:04:08.522,0:04:09.672 زیاتریش هەیە. 0:04:11.577,0:04:15.340 توێژینەوە تازەکان نیشانیان داوە[br]کە جیاوازی کاریگەری چارەسەر 0:04:15.364,0:04:18.815 لەنێوان چارەسەری جەستەیی ئاسایی و[br]نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆ -- 0:04:18.839,0:04:20.363 هیچ جیاوازییەک نییە. 0:04:20.387,0:04:24.142 واتە هەموو نەشتەرگەرییەکانی[br]کە کراون 0:04:24.166,0:04:26.372 لەسەر هێڵکارییەکەی پیشانمدان 0:04:26.396,0:04:29.047 ئەکرا نەکرێت،[br]تەنانەت لە ستاڤانجەریش. 0:04:29.785,0:04:32.222 کەواتە لێرەیا ئەمەوێ چیتان پێبڵێم؟ 0:04:32.246,0:04:37.371 هەرچەندە زۆربەی ئاماژەکان بۆ[br]چارەسەرکردن لە جیهاندا 0:04:37.395,0:04:38.561 ستاندارد و نەگۆڕە، 0:04:38.585,0:04:42.879 چەندین هەمەچەشنی ناپێویستی[br]بڕیارەکانی چارەسەر هەیە، 0:04:42.903,0:04:44.736 بەتایبەتی خۆرئاوا. 0:04:45.572,0:04:48.748 هەندێک کەس ئەو چارەسەرە وەرناگرن[br]کە پێویستیان پێیەتی، 0:04:49.493,0:04:52.556 بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیاتر 0:04:52.580,0:04:54.167 چارەسەری زیاد لەپێویست ئەکرێن. 0:04:56.649,0:04:59.434 "دکتۆر، ئایا بەڕاست پێویستە؟" 0:04:59.458,0:05:02.450 بەهەموو ژیانی پیشەییەم یەک جار[br]گوێم لەو قسەیە بووە. 0:05:02.474,0:05:06.332 هاوپیشەکانم ئەڵێن هەرگیز گوێیان[br]لێنەبووە نەخۆشێک ئەو قسەیە بکات. 0:05:07.431,0:05:09.185 ئەگەر پێچەوانەی بکەینەوە، 0:05:09.209,0:05:11.764 پێتوایە چەندێک زۆر[br]"نەخێر" وەر ئەگریت لە پزیشکێکەوە 0:05:11.788,0:05:13.588 ئەگەر پرسیارێکی وا بکەیت؟ 0:05:14.487,0:05:16.196 توێژەرەوەکان لەمەیان کۆڵیوەتەوە، 0:05:16.220,0:05:18.973 ئەوانیش هەمان ڕێژەی[br]"نەخێر"یان دەستکەوتووە 0:05:18.997,0:05:20.164 بۆ هەر کوێیەک چووبێتن. 0:05:20.188,0:05:21.895 ئەوەش لەسەدا ٣٠یە. 0:05:21.919,0:05:25.886 واتە، لە ١٠ جار جارێک، 0:05:25.910,0:05:29.449 پزیشکەکەت شتێک ئەنوسێت یان[br]پێشنیاری شتێک ئەکات 0:05:29.473,0:05:32.147 کە بە تەواوەتی ناپێویستە. 0:05:34.545,0:05:37.434 ئەشزانیت ئەڵێن هۆکاری[br]ئەمە چییە؟ 0:05:38.117,0:05:39.267 فشاری نەخۆش. 0:05:40.832,0:05:42.165 بە واتایەکی تر، ئێوە. 0:05:42.943,0:05:44.943 ئێوە ئەتانەوێ شتێک بکرێت. 0:05:46.665,0:05:49.061 هاوڕێیەکم هات بۆلام بۆ[br]ئامۆژگاری پزیشکی. 0:05:49.085,0:05:50.237 کوڕێکی وەرزشەوانە، 0:05:50.261,0:05:53.815 لە کاتی زستاندا خلیسکێنەی زۆر[br]ئەکات لەنێوان وڵاتەکانا، 0:05:53.839,0:05:55.545 بە هاوینانیش ڕاکردن ئەکات. 0:05:55.569,0:05:59.569 ئەمجارە، تووشی ئازارێکی پشتی خراپ ئەبوو[br]کاتێک ئەچوو بۆ ڕاکردن. 0:05:59.593,0:06:01.786 هێندە زۆربوو ناچاربوو بیوەستێنێت. 0:06:03.053,0:06:06.357 پشکنینێکم بۆ کرد،[br]پرسیاری تەواوم لێکرد و 0:06:06.381,0:06:09.515 بۆم دەرکەوت کە لەوانەیە دیسکێکی پووکاوەی[br]بڕبڕەکانی خوارەوەی هەبێت 0:06:09.539,0:06:11.606 لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت. 0:06:12.087,0:06:14.450 هەرجارێک خۆی ماندوو بکردایە[br]ئازاری دروست ئەکرد. 0:06:16.165,0:06:18.513 هەر خۆی لەجیاتی ڕاکردنەکە[br]دەستی کردبوو بە مەلە، 0:06:18.537,0:06:20.038 هیچ شتێکی تر نەبوو بیکات، 0:06:20.062,0:06:22.196 بۆیە پێموت، "پێویستە باشتر[br]هەڵبژێریت 0:06:22.220,0:06:23.537 کاتێک یەتە سەر ڕاهێنان. 0:06:23.561,0:06:25.164 هەندێک چالاکی باشن بۆت، 0:06:25.188,0:06:26.418 هەندێکیان باش نین." 0:06:27.665,0:06:28.957 وەڵامەکەی ئەمە بوو، 0:06:29.919,0:06:31.719 "ئەمەوێ ئێم ئاڕ ئایەکی پشتم بکرێت." 0:06:33.776,0:06:35.155 "بۆچی ئێم ئاڕ ئایت ئەوێت؟" 0:06:36.236,0:06:39.036 "بە بیمەی کارەکەم ئەتوانم[br]بێ بەرامبەر بیکەم." 0:06:39.807,0:06:42.926 وتم، "پێمبڵێ" --[br]هەرچۆنێک بێت هاوڕێم بوو. 0:06:42.950,0:06:44.832 "ئەوە هۆکارە ڕاستەقینەکە نییە." 0:06:44.856,0:06:49.356 "پێموابێت باش ئەبێت ببینیت[br]پشتم چەند خراپی بەسەر هاتووە." 0:06:51.094,0:06:54.039 پێم وت، "کەی فێری ئەوە بوویت[br]ئێم ئاڕ ئای بخوێنیتەوە؟" 0:06:54.063,0:06:56.113 (پێکەنین) 0:06:56.137,0:06:57.589 "لەمەیا متمانەم پێ بکە. 0:06:58.026,0:07:00.086 پێویستت پێی نابێت." 0:07:00.780,0:07:02.533 ئینجا وتی، "باشە"، 0:07:02.557,0:07:05.478 دوای کەمێک، بەردەوام بوو وتی،[br]"لەوانەیە شێرپەنجە بێت." 0:07:05.869,0:07:08.073 (پێکەنین) 0:07:08.097,0:07:09.897 بێگومان، ئێم ئاڕ ئایەکەی کرد. 0:07:10.907,0:07:12.541 لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەکەی، 0:07:12.565,0:07:14.605 توانی یەکێک لە هاوپیشەکانی[br]خۆم ببینێت، 0:07:14.629,0:07:16.756 ئەویش پێی وتبوو دیسکێکە پووکاوەتەوە، 0:07:16.780,0:07:18.196 هیچ شتێکی بۆ ناکرێت، 0:07:18.220,0:07:21.605 پێویستە بەردەوامبێت لە مەلە و[br]واز لە ڕاکردن بهێنێت. 0:07:24.196,0:07:26.260 دوای ماوەیەک،[br]دووبارە بینیمەوە و وتی، 0:07:26.284,0:07:28.237 "هیچ نەبێت ئێستا ئەزانم چییە." 0:07:28.712,0:07:30.331 بەڵام با پرسیارێکتان لێبکەم. 0:07:30.355,0:07:34.474 چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەوانەی[br]لەم ژوورەیان بۆ پشت ئێشە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 0:07:34.498,0:07:37.188 چی ئەبێت ئەگەر هەموو خەڵکی نەرویج 0:07:37.212,0:07:40.822 بەهۆی پشت ئێشەی تاوتاوەوە[br]ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ 0:07:42.061,0:07:45.673 لیستی چاوەڕوانی بۆ ئێم ئاڕ ئایەک[br]ئەبێ بە چوار ئەوەنە، یان زیاتریش. 0:07:46.180,0:07:48.945 هەمووشتان جێگەیەک ئەگرن[br]لەسەر لیستەکە 0:07:48.969,0:07:51.302 لە کەسێکەوە کە بەڕاستی[br]شێرپەنجەی هەیە. 0:07:51.919,0:07:55.491 بۆیە پزیشکێکی باش هەندێک جار[br]ئەڵێت نەخێر، 0:07:55.515,0:07:59.864 بەڵام هەندێک جاریش نەخۆشی تێگەشتوو[br]ڕەتی ئەکاتەوە بۆی بکرێت، 0:07:59.888,0:08:02.542 دەرفەتێک بۆ دەستنیشانکردن[br]یان چارەسەرکردن. 0:08:04.782,0:08:08.083 "دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 0:08:08.472,0:08:11.789 ئەزانم قورسە ئەم پرسیارە بکەیت. 0:08:12.377,0:08:14.276 ڕاستییەکەی، ئەگەر ٥٠ ساڵ[br]بگەڕێیتە دواوە، 0:08:14.300,0:08:16.653 ئەمە بە بێڕێزیش دائەنرا. 0:08:16.677,0:08:17.799 (پێکەنین) 0:08:17.823,0:08:20.269 ئەگەر پزیشکەکە بڕیاری شتێکی[br]بۆ بیایتایە، 0:08:20.293,0:08:21.627 تەواو ئەتکرد. 0:08:23.574,0:08:25.819 هاوپیشەیەکم کە ئێستا[br]پزیشکی گشتییە، 0:08:25.843,0:08:30.184 بە منداڵی نێردرابوو بۆ[br]شوێنێکی جیاکردنەوەی سیل، 0:08:30.208,0:08:31.367 بۆ ماوەی شەش مانگ. 0:08:31.391,0:08:33.248 زەبرێکی دەروونی خراپ بوو بۆی. 0:08:33.703,0:08:36.044 دواتر کە گەورەبوو، بۆی دەرکەوت، 0:08:36.068,0:08:39.609 هەموو پشکنینەکانی بۆی کرابوو بۆ سیل[br]هەمووی نەرێنی دەرچووبوون. 0:08:40.403,0:08:43.942 پزیشکەکە تەنیا لەسەر[br]گومانی هەڵە ناردبووی. 0:08:44.419,0:08:48.823 هیچ کەسێک نەیوێرابوو یان بیری نەکردبۆوە[br]لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات. 0:08:49.268,0:08:50.668 تەنانەت دایک و باوکیشی. 0:08:51.506,0:08:54.752 ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی نەرویج 0:08:54.776,0:08:58.156 باسی خزمەتی تەندروستی نەخۆش ئەکات. 0:08:58.680,0:09:03.086 پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە[br]ئامۆژگاری پێبدرێت کە چی بکات. 0:09:04.340,0:09:06.181 ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە. 0:09:06.205,0:09:09.586 بەڵام بەرپرسیارێتی زیاتریش[br]ئەخاتە سەر شانت. 0:09:09.919,0:09:12.836 پێویستە بچیتە کوشنی پێشەوە[br]لەگەڵ پزیشکەکەتا و 0:09:12.860,0:09:15.357 دەستکەیت بە هاوبەشبوون[br]لە بڕیارەکانی هەنگاوی دواتر. 0:09:15.420,0:09:18.983 بۆیە، جاری داهاتووت لە[br]نوسینگەی پزیشکێک، 0:09:19.007,0:09:20.896 ئەمەوێ بپرسیت، 0:09:20.920,0:09:23.983 "دکتۆر، ئایا بەڕاست ئەمە پێویستە؟" 0:09:24.315,0:09:26.624 بۆ نەخۆشەکەی منیش 0:09:26.648,0:09:28.958 وەڵامەکە نەخێر ئەبێت، 0:09:28.982,0:09:31.649 بەڵام نەشتەرگەریش ڕێی تێئەچێت. 0:09:32.165,0:09:36.886 "پزیشکەکان، مەترسییەکان چین[br]کە ئەم نەشتەرگەرییە هەڵیئەگرێت؟" 0:09:37.488,0:09:42.942 لەسەدا پێنج بۆ دەی نەخۆشەکان[br]خراپبوونی نیشانەکانیان ئەبێت. 0:09:43.427,0:09:45.141 لەسەدا یەک بۆ دووی نەخۆشەکان 0:09:45.165,0:09:48.180 هەوکردنی برینەکە یان تەنانەت[br]خوێنبەربوونیشیان ئەبێت 0:09:48.204,0:09:50.604 کە بەهۆیەوە ناچار بین[br]نەشتەرگەری بکەینەوە. 0:09:52.069,0:09:55.656 لەسەدا یەک لەسەر دوویان[br]دەماری دەنگیان ئەپچڕێت و 0:09:55.680,0:09:57.474 کەمێک، هێشتا کەمێک، 0:09:57.498,0:10:01.867 تووشی خراپبوونی کارەکانی [br]دەستەکان یان تەنانەت قاچەکانیش ئەبن. 0:10:03.163,0:10:05.615 "دکتۆر، هەڵبژاردنی تر هەیە؟" 0:10:06.131,0:10:09.509 بەڵێ، پشوو و چارەسەری سرووشتی [br]بە تێپەڕبوونی کات 0:10:09.533,0:10:11.559 لەوانەیە زۆر باشترت بکات. 0:10:13.105,0:10:15.835 "چی ڕووئەیات ئەگەر[br]هیچ نەکەم؟" 0:10:15.859,0:10:17.034 پێشنیارکراو نییە، 0:10:17.058,0:10:20.089 بەڵام واهیش، ئەگەرێکی کەم هەیە[br]کە باشتر ببیت. 0:10:21.002,0:10:22.152 چوار پرسیار. 0:10:22.780,0:10:24.297 پرسیاری سادە. 0:10:24.321,0:10:28.678 وایدانێ سندووقی ئامرازی نوێیە[br]پێتان بۆ یارمەتی یانمان. 0:10:28.702,0:10:30.313 بەڕاست ئەمە پێویستە؟ 0:10:30.337,0:10:32.130 مەترسییەکان چین؟ 0:10:32.154,0:10:33.710 هەڵبژاردنی تر هەیە؟ 0:10:33.734,0:10:36.894 چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟ 0:10:37.334,0:10:41.381 پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کاتێک[br]ئەتنێرێت بۆ ئێم ئاڕ ئای، 0:10:41.405,0:10:43.698 کاتێک دژە بەکتریا ئەنووسێت 0:10:43.722,0:10:45.825 یان پێشنیاری نەشتەرگەری ئەکات. 0:10:46.282,0:10:47.990 ئەوەی لە توێژینەوەکانەوە فێری بووین 0:10:48.014,0:10:51.204 لە پێنج کەستان یەکێکتان،[br]لەسەدا ٢٠تان، 0:10:51.228,0:10:53.759 بۆچوونتان ئەگۆڕن لەسەر ئەوەی[br]چی بکەن. 0:10:54.624,0:10:57.966 بەوەش، نەک بەتەنیا ژیانی خۆتان 0:10:57.990,0:11:01.552 زۆر ئاسانتر ئەکەن، و[br]لەوانەیە باشتریش، 0:11:01.576,0:11:03.532 بەڵکو هەموو کەرتی تەندروستی 0:11:03.556,0:11:06.616 بەو بڕیارەتان سوودی پێئەگات. 0:11:07.354,0:11:08.536 زۆر سوپاس 0:11:08.560,0:11:12.246 (چەپڵەلێدان)