وەرگێڕان: شەهێن عمر ... داهاتوومان چی تێدایە هەموو شتێک جوانی خۆی هەیە، تەنانەت تاریکایی و بێدەنگیش هێڵن کێڵەر داهاتوو چۆنە چۆن گەردوون کۆتایی دێت ڕەنگە هەرگیز بەتەواوی بەدڵنیاییەوە نەیزانین زانست دەستی کردووە بە کێشانی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی کە ڕەنگە داهاتوو چۆن بێت با گەشتێک بۆ کۆتایی کات بکەین بەشێوەیەکی ئێکسپۆنێنشاڵی گەشت دەکەین بەناو کاتدا، هەموو پێنج چرکەیەک خێرایمان دوو هێندە دەکەینەوە بە دەستخستنی بەڵگەی زیاتر، دیمەنی داهاتوو بەدڵنیاییەوە گەشەدەکات، بەڵام یەک شت ڕوونە گەردوون تازە دەست پێدەکات سەدەی نوێ کۆتایی هاتووە. ئەوەی ئێستا و چەند ساڵی داهاتوو دەیکەین کاریگەریەکی قوڵی لەسەر هەزاران ساڵی دواتر دەبێت ئەو هەلومەرجانەشی کە مرۆڤی هاوچەرخ تاکو ئێستا پێیان ئاشنایە دەگۆڕێن و خێرا دەگۆڕێن هیچ شتێک لەسەر ئەم هەسارەیە وەک خۆی نامێنێتەوە هەموو شتێک دەگۆڕێت زەوی دەچێتە نێو یەکێک لەم گۆڕانکارییە گەورانەوە نازانیت لەودیوی ئەم گۆڕانکارییانەوە چی ڕوودەدات بواری موگناتیسی زەوی پێچەوانە دەبێتەوە زەوی بەردەوام دەگۆڕێت کلکداری هەیڵ بۆب دەگەڕێتەوە زیادبوونی لەڕادەبەدەری ئاستی ڕووی دەرسا شتەکان دەجوڵێن لەسەر ئەم هەسارەیە شتەکان وەستاو نین پێکدادانی نەیزەکی سی مەتری هەموو شتێک دەسوڕێتەوە ئەنتێریس دەبێت بە سوپەرنۆڤا بیابانی گەورەی ئەفریقا دەبێت بە هێڵی کەمەرەی ئەستێرەکانی ئاسمان تێکدەچن ڤۆیەجەر ۱ بەلای ئەستێرەیەکدا تێپەڕدەبیت نێوانی چاخە سەهۆڵییەکان کۆتایدێت تەقینەوەی گڕکانی زەبەلاح دوورگەی تازە لە هاوای دەردەکەوێت زنجیرە دوورگەی نوێ شوێنپێی ئەپۆلۆ وندەبێت ئەستێرەی بیتڵجویس دەبێت بە سوپەرنۆڤا مۆنۆمێنتە بەردینەکان دادەخورێن تیشکی گاما دەردەپەڕێت مانگی مەریخ دەبێت بە ئەڵقە ئەڵقەکەی زوحەل نامێنێت بەستەڵەکی باشور دەتوێتەوە بەیەکداکێشانی گەورەی نەیزەکیی کیشوەری نوێ درەوشانەوەی خۆر زیاد دەکات لەکاتێکدا سوتەمەنییەکەی بەرەو تەواوبوون دەچێت ڕۆشنەپێکهاتن دەوەستێت خۆر بەئاسانی لەناوناچێت و نەمێنێت هەموو ڕووەکەکان لەناودەچن خۆر بە ئاسانی لەناوناچێت هەموو ڕووەکەکان لەناودەچن ناوکەکەی دەڕمێت زەریاکان دەبنە هەڵم ئەو گەرمییە زیادەشی بەهۆی ئەمەوە دەردەچێت دەبێتە هۆی کشانی چینەکانی دەرەوە هەموو زیندەوەران دەمرن خۆر فراواندەبێت خۆر دەبێت بە زەبەلاحی سور زەوی وێران دەبێت بەهۆی مردنی خۆرەوە خۆر دەبێت بە قەزەمی سپی خۆر ئێستا مردووە پاشماوەکانی بەهێواشی ساردتر دەبنەوە لە پلەکانی بەستنی بۆشایی ئاسماندا. چارەنوسی خۆر هەمان چارەنوسی ئەستێرەکانی تریشە ڕۆژێک هەموویان وردە وردە دەبێت بمرن گەردوون لەشەوی هەمیشەییدا وندەبێت ئەستێرەکان دەمرن ئەستێرەکان لەکۆتایدا سوتەمەنیەکانیان تەواو دەبێت پلەی گەرمی گەردوون دادەبەزێت ئەستێرەکان یەک بە یەک لەتاریکی ئاسماندا دەکوژێنەوە هەروەها هیچ ئەستێرەیەکی نوێ دروست نابێت کەواتە گەردوون بە زرمە و دەنگی بەرز کۆتایی نایەت بەڵکو بە دەنگێکی نزم کۆتایی دێت کۆتا قەزەمی سور دەمرێت لەناو ئاگردا نا، بەڵکو لەناو سەهۆڵدا [چەرخی لێکهەڵوەشانەوە] لەگەڵ مردنی کۆتا خۆردا، سەردەمی ڕوناکیی ئەستێرە کۆتایی دێت گەردون دەبێت بە گۆڕستانێک کە روفاتی ئەستێرە مردووەکانی پێدا پەرشبووەتەوە خۆرەکەمان دەبێت بە قەزەمی سپی - گەرم، چڕ، لاشەیەکی ئەستێرەیی کە چووەتەوەیەک کە سووتەمەنیی نەما بسووتێت، قەزەمە سپییەکە ڕووناکیەکەی نامێنێت لە کۆتا پاشماوەی گەرمی لە فڕنە کوژاوەکەیەوە دێت .لە شوێنی ئێستای زەوییەوە سەیری بکە تەنیا هێندەی مانگی پڕ لە ئاسمانێکی ساماڵدا ڕووناکی دەردەکات درەوشانەوە کزەکەی قەزەمە سپیەکە تەنیا ڕووناکیە لە تاریکی و بۆشاییدا کە بە ئەستێرەی مردوو و کونی ڕەش تەنراوە لەهەندێک ڕووەوە گەردوون وەک خێوێکە - لاشەکان، ئەستێرە زۆمبییەکان، بەرەو داهاتوومان دەبەن وردە وردە هێزی کێشکردن ئەستێرە مردووەکان و هەسارەکان لەگالاکسیەکانیانەوە دەردەپەڕێنێت، دەیانێرێت بۆ بۆشای بەستوو بە رێکەوت، هەنێک لە گرگنە قاوەییەکان بەیەکدادەکێشن و ئەستێرەی نوێ دروستدەکەن ئەستێرە نیوترۆنیەکان کە بەیەکدادەکێشن بە سوپەرنۆڤایەکی زۆر ڕووناک تاریکی کوندەکەن [بەیەکداکێشانی ئەستێرەی نیوترۆنی] [چەرخی هەڵوەشانەوە] هەر زیندەوەرێک کە مابێتەوە لەوانەیە پەنابەریتە بەر قەزەمە سپیەکان کە بەتەمەندا دەچن. بەڵام بەپێی کات، تەنانەت قەزەمە سپییەکانیش لەناودەچن و دەمرن [ئەستێرەکان دەبن بە قەزەمی ڕەش] [ئەستێرەکان دەبن بە قەزەمی ڕەش] قەزەمی ڕەش کۆتا چارەنووسی ئەو ئەستێرانەی کۆتایی دەبێت قەزەمە سپییەکان کە زۆر ساردبوونەتەوە، کە بە ئەستەم گەرمی یان ڕووناکیان لێدەردەچێت قەزەمە ڕەشەکان تۆپی شیبووەوەی ماددەی هەڵوەشاوەن و تاریک و چڕن کەمێک زیاتر لە خۆڵەمێشی ئەستێرەکان ئەتۆمە پێکهێنەرەکانیان زۆر بەخراپی دەشکێنرێن ئەو قەزەمە ڕەشانە ملیۆنێک جار چڕترن لە خۆرەکەمان ئەستێرەکان کاتێکی زۆریان پێویستە بۆئەوەی بگەن بەم خاڵە باوەڕمان وایە لە ئێستادا قەزەمی ڕەش لە گەردووندا بوونی نییە هەر ماددەیەک نەتوانێت لەگەلەئەستێرەکەی ڕزگاری ببێت، بەرەو کونەڕەشێکی زەبەلاح دەمژرێت [کونەڕەشەکان مادە ونبووەکان قوتدەدەن] کونە ڕەشەکان کە دەمێکە دامرکاون لە پرشنگدانەوەیەکی شکۆمەندانەدا پریشک دەدەنەوە [ سەردەمی شیبوونەوە ] رۆتەیشناڵ ئینێرجیی کونە ڕەشەکان دەبێتە تەنیا سەرچاوەیەک کە پشتی پێببەسترێت بۆ وزە بۆ هەر شارستانیەتییەک لە داهاتوودا خێراییەکمان هەبووە لە ژیاندا کە بەند بووە لەسەر ئەو وزەیەی کە ئێستا هەمانە دەتوانیت خەیاڵی ئەوە بکەیت کە سیستەمی زیندوو و بەئاگا کە خێراییەکی زۆر جیاوازیان هەبێت و ..بۆیەش دەتوانن درێژ ببنەوە هیچ نەبێت زۆر زیاتر لەوەی دەتوانیت خەیاڵی بکەیت دەتوانیت سیستمێکی ژیانت هەبێت کە ئەگەر ١٠ تریلیۆن ساڵ جارێک بیرێکی هەبێت ئاسایی دەبێت تەنانەت ئەگەر ژیانی ئێمەش لەناوبچێت دەتوانرێت خەیاڵی ئەوە بکرێت لە داهاتوویەکدا بەبێ هۆ بەرز و نزمییەک روودەدات کە بۆ ماوەیەکی کەم رێگە بە ژیانی بەئاگا دەدات بۆیە لەوانەیە چەند دوورگەیەکت لە کاتی زیرەکیدا هەبێت [کشانی شوێن-کات] کاتێک تاودانی فراوانبوونی گەردوون زیاتردەبێت ماددەکان بە خێراییەکی زیاتر لە خێرایی رووناکی بەچواردەوردا فڕێدەدات لەم خاڵەدا گەلەئەستێرە دوورەکان هێندە دوورتر کەوتوونەتەوە کە رووناکییەکانیان نابینرێت نهێنییەکانی گەردوون بۆ هەتا هەتایە داخراون [شیبوونەوەی پرۆتۆن] تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن [شیبوونەوەی پرۆتۆن] تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن [شیبوونەوەی پرۆتۆن] تیۆرەکانی ئێستا پێشبینی ئەوە دەکەن ئەتۆمەکان خۆیان دەست بە شیبوونەوە دەکەن بەمەش هەموو ماددەی گەردوون لەناو دەبەن پرۆتۆن یەکێکە لە بنچینەکانی دروستبوونی ماددە، ئەوەی ئێمەی لێ پێکهاتووین دەکرێت لەخۆوە پارچە پارچە ببێت هەرمادەیەک خۆی لە کێشکردنی کونی ڕەش لابدات بەهۆی شیبوونەوەی پرۆتۆنەکانیەوە وردەوردە دەمرێت [هێشتا شیبونەوەی پرۆتۆن نەسەلمێنراوە - کەوایە ئەمبەشەی داهاتوو جیاواز دەردەکەوێت لە ڕوناکی دۆزینەوە نوێکاندا] ،مادەی ناو قەزەمی سپی، کۆتا مادە لە گەردووندا وردوردە دەبن بە هەڵم و لەشێوەی تیشکدانەوەدا بەنێو بۆشایدا هەڵدەگیرێن هیچ شتێک لەدوای خۆیان جێناهێڵن [سەردەمی کونی ڕەش] لەگەڵ نەمانی قەزەمە سپییەکان، یەک گەردیلەی مادەش نامێنێتەوە هەموو ئەوەی لە گەردوونەدا کە ڕۆژێک دەوڵەمەند بووە دەمێنێتەوە تەنۆلکەی ڕووناکی و کونی ڕەشن سەردەمی کونی ڕەش دەستپێدەکات هیچ هەسارەیەک هیچ ئەستێرەیەک هیچ پاشماوەیەکی ئەستێرەیی نییە مابێتەوە و ژیان خۆی تێدا مەڵاس بدات ئێستاش ژیان تازە دەستی پێکردووە ئەگەر وەک تەمەنی مرۆڤ تەماشای بکەین گەردوون تازە لە منداڵدان دێتە دەرەوە سارد تاریک بەتاڵ بەم شێوەیە گەردوون بەشێکی زۆری ژیانی بەسەر دەبات گەردوونەکەمان تەنیا ساتێکی کەم دەدات بە ژیان تاکو بدرەوشێتەوە پەناگەیەک لە کاتتدا کە پارێزراوە لە لەدایکبوونە ئاگرینەکەی و مردنە سەهۆڵینەکەی تیری کات پەنجەرەیەکی پرشنگدار دروستدەکات لە هەرزەکاریی گەردووندا کە ژیان تیایدا ئەگەری بوونی هەیە بەڵام پەنجەرەیەکە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە کراوەیی نامێنێتەوە وەک بەشێکی تەمەنی گەردوون، کە لە سەرەتایەوە بۆ بەهەڵمبوونی کۆتا کونی ڕەش دەپێورێت ژیان بەو شێوەیەی دەیناسین تەنیا بەهۆی یەک شتەوە ئەگەری بوونی هەیە لە سەدا یەک لەسەر هەزاری ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار ملیار کونە ڕەشەکان دەبنە پێکهێنەری سەرەکی گەردوون گەلەئەستێرەیەک دەبێتە کونە ڕەشێکی زۆر قورس لە ناوەڕاستدا، کە چەند کونە ڕەشێکی بچوکتر بەدەوریدا دەخولێنەوە گەلەئەستێرەی زۆمبیی پڕ لە کونی ڕەش بەردەوامە لە پەرەسەندن یەکتر دەخۆن و گەورەتر دەبن و لەوانەیە بکەونە نێو کونە ڕەشێکی گەورەوە و ئەو گەورەتر ببێت گەردوون هێشتاش شوێنێکی هەژێنەر و بەجوڵە دەبێت تەنیا باسی پێوەری کاتیش دەکەین ئێستا لەبری هەزاران و ملیۆنان ساڵ. تریلیۆنان ساڵە لەم سەردەمە دوورەدەستەدا، یەکگرتنی کونەڕەشەکان دەبێتە ڕووداوی سەرەکی [یەکگرتنی کونە ڕەشەکان] هەندێکیان قەبارەیان زۆر گەورە دەبێت، لەوانەیە تریلیۆنان هێندەی بارستایی خۆری ئێمە. کاتێک یەکدەگرن، شەپۆلی کێشکردنی بەهێز دەنێرن کە لە گەرووندا دەزرنگێتەوە کونە ڕەشەکان دەکرێت بکێشن بە شوێن-کاتدا، هەروەک کوتەک کە بە تەپڵدا دەکێشێت گۆرانیەکی زۆر هەڵکەوتووشیان هەیە بیهێنە پێش چاوت دوو کونە ڕەش کە ژیانیان پێکەوە بەسەر بردووە لە کۆتایی ژیانیاندا بەدەوری یەکدا دەخولێنەوە، بەمەش هەزاران کیلۆمەتر لە بەشێکی چرکەیەکدا دەبڕن کاتێکیش وادەکەن، زەنگێکی بۆشایی لە دوای خۆیان جێدەهێڵن، شەپۆلێکی ڕاستەقینەی شوێن-کات بەهەڵقوڵانیشی لەم کونە ڕەشانەوە کە بە گەردووندا دەکێشن، بۆشایی دەگوشرێت و دەکشێت شەپۆلەکنی گەردوونن و بە مانای وشەش دەنگی بۆشایین کە لێدەدات لەم کونە ڕەشانەوە بە خێرایی ڕووناکی دەردەچن و بەو شێوەیە پێکدا دەکێشن و یەک دەگرن دەبنە کونە ڕەشێکی خولاوەی بێدەنگ ئەگەر هێندەی پێویست نزیک بوەستیت گوێچکەت بە گوشران و کشانی بۆشایی دەزرنگێتەوە بە مانای وشە گوێت لە دەنگەکە دەبێت بیهێنە پێش چاوت کونە ڕەشێکی سووکتر دەکەوێتر نێو کونە ڕەشێکی قورسترەوە ئەو دەنگەی دەیبیستیت دەنگی کونە ڕەشێکی سووکە کاتێک نزیک دەبێتەوە بە بۆشاییدا دەکێشێت کە دەکەوێتە ناوەوە، خێراتر دەبێت و دەنگی بەرزتر دەبێت زاناکان پێیان وا بیریان دەکردەوە کە کونە ڕەشەکان نەمر بن بەڵام تەنانەت ئەمانەش ڕۆژێک دەمرن ئێستا باسی پێوانەی کات دەکەین بەشێوەیەک کە هێندە درێژە ناتوانیت بیهێنرێتە پێش چاو کوادریلیۆنان ساڵ لە داهاتوودا لەو پێوانەیەدا، تەنانەت کونە ڕەشەکانیش دەست بە بەهەڵمبوون دەکەن [تیشکدانەوەی هاوکینگ] [تیشکدانەوەی هاوکینگ] [ تیشکدانەوەی هاوکینگ] بەپێی میکانیکی کوانتەم، گەردوون پڕە لە تەنکۆلکەی گریمانەیی و دژە تەنۆلکەکان کە بەردەوام بە جووت دەبن بە ماددە جیادەبنەوە، دووبارە یەکدەگرنەوە و یەکتر لەناو دەبەن ..لە ئامادەیی کونە ڕەشدا ئەندامێکی جووتە تەنۆلکەیەکی گریمانەیی لەوانەیە بکەوێتە نێو کونە ڕەشێکەوە بەم شێوەیە ئەندامەکەی تر بەبێ هاوسەرێک دەهێڵێتەوە کە لەناوی ببات تەنۆلکە جێهێڵراوەکە وەک تیشکدانەوەیەک کە لە کونە ڕەشێکەوە دەرچووە دەردەکەوێت بەم شێوەیە، کونە ڕەشەکان هەمیشەیی نین [بەهەڵمبوونی کونی ڕەش] بە خێراییەک کە زیاد دەکات دەبنە هەڵم، تاکو لە تەقینەوەیەکی زەبەلاحدا لەناو دەچن [کونە ڕەشەکان دەست بە مردن دەکەن] میکانیکی کوانتەم ڕێگای بە تەنۆلکە و تیشکدانەوە داوە تاکو لە زیندانی حەتمی -کونە ڕەش- ڕزگاریان ببێت کونە ڕەشەکان دەست بە بەهەڵمبوون دەکەن، بەمەش کۆتا پێکهاتە گەورەکانی گەردوون دەسڕنەوە کە دەمرن، یەک یەک تاریکی ڕووناک دەکەنەوە کە کونە ڕەشەکان هێواش هێواش دەمرن، گەردوون بەهۆی هێزێکەوە کە هێشتا لێی تێناگەین بەردەوام دەبێت لە فراوان بوون [وزەی ڕەش گەردوون هەڵدەئاوسێنێت] ئەمە سنووری زانینی مرۆڤە، سنوورێک کە ئامادەیە بۆ گەڕان و دۆزینەوە فەیلەسووف و شاعیرەکان ئەو پرسیارەیان کردووە، کە "ئایا گەردوون بە ئاگر کۆتایی دێت یان بە سەهۆڵ؟" ئێستا دەتوانین وەڵامێک بدەینەوە کۆتا بەڵگە ئەوە نیشان دەدات، کە گەردوون خاو نابێتەوە، بەڵکو بێ ئەوەی کۆنترۆڵی هەبێت خێرا دەبێت پێمان وایە، تریلیۆن تریلیۆن ساڵ دوای ئێستا، گەردوون لە سەهۆڵدا دەمرێت بۆشایی بەتاڵیش وزەی هەیە لە هەموو سانتیمەتر سێجایەکی بچوکی بۆشاییدا، شت هەبێت یاخود نا تەنۆلکە هەبێت یاخود نا، ماددە، تیشکدانەوە، ..هەرچیەک بێت هێشتا وزە هەیە، تەنانەت لە خودی بۆشاییدا ئەم وزەیە، بەپێی ئەنیشتاین، پاڵێک بە گەردوونەوە دەنێت ؟ئەو شتە سەیرە چییە کە گەردوون تاو دەدات پێی دەڵێین وزەی ڕەش ئەم شتە، شتە زاڵەکەی گەردوونە نزیکەی سێ لەسەر چواری ناوەڕۆکی ماددەوزەی گەردوون ئەم وزە تاریکەیە نازانین چییە وزەی نهێنی وەک ماددە و تیشکدانەوە بە فراوانبوونی گەردوون لەناوناچێت ئەمە بەکارهێنانی گرنگی هەیە سەبارەت بەوەی کە گەردوون لە داهاتوودا چی بەسەر دێت ؟کەواتە، داهاتووی گەردوون چی دەبێت ئەگەر وزەی تاریک زاڵ و بێزراو بمێنێتەوە گەردوون بۆ هەمیشە لە فراوان بووندا دەبێت بەپێی کات خێراتر و خێراتر و خێراتر دەبێت گەردوونی ڕاکردوو لەسەدا حەفتای وزەی گەردوون لەنێو بۆشایی بەتاڵدا دەبێت و ناشزانین بۆچی بەڵام دەزانین کە چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو وزەیە بەردەوامی هەبێت، گەردوون سارد و تاریک و بەتاڵ دەبێت ئەوە داهاتووە وەک دیارە نازانین لەبەر ئەوەی هێشتا سروشتی وزەی تاریک تێناگەین تاکو ئەوەش نەشزانین، داهاتووش نازانین تەنانەت بنەچەی خۆشمان نازانین بۆیەشە دەمانەوێت بزانین و لەم بابەتە دەکۆڵینەوە هەڵماڵینی سروشتی ڕاستەقینەی وزەی تاریک لەوانەیە بینینمان بۆ داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت ئەگەر بە تێپەڕبوونی کات لاواز ببێت، گەردوون لەوانەیە لەژێر هێزی کێشکردندا بڕووخێت -چوونەوەیەکی گەورە- بە هاندانێک، دەتوانێت گەردوون لە دەمارەکانیەوە -لەبەریەک هەڵوەشێنێت -هەڵدڕانی گەورە [سەردەمی کونی ڕەش] فیزیاناسەکان تا دێت زیاتر گومان دەکەن بەدەر لەم گەردوونەی خۆمان چەندین گەردوونی دیکە هەبن، هەر یەکەیان و بە یاسای فیزیای جیای خۆیانەوە هەندێکیان هەلومەرجی گونجاو بۆ ژیان تیایاندا لەنگەر دەگرێت، ئەوانی دیکە لەوانەیە بڕووخێن یان هەڵدڕێن ئەوانی دی دەکرێت زۆر جەنجاڵتر بن لەوەی کە دەتوانین بیهێنینە بەرچاومان پارچەی نوێیەکانی ئەم مەتەڵە لە شوێنێکن و چاوەڕێ دەکەن بدۆزرێنەوە پێشبینییەکە گەردوونێکی هەمیشە سارد و هەمیشە بەتاڵ نیشان دەدات بەڵام ئەواتیش پێویستە بپرسین، "دەکرێت ئەو کۆتاییە ؟"ببێتە هۆی دەستپێکێکی نوێ بیرۆکەش هەیە کە بەشێوەیەک دەکرێت بەهۆیەوە کۆتایی گەردوون ببێتە سەرەتای یەکێکی نوێ هەندێک وا گومان دەبەن کە دەکرێت ڕێگەیەک هەبێت بۆ دەرباز بوون لە گەردوون پێش ئەوەی ناڕێکی هەموو شتێک بسڕێتەوە دەکرێت گەردوونێکی هاوشێوە و خەیاڵی دروست بکەین، یان بە وزەی پێویست یەکێکی دیکەی ڕێک وەک ئەمەی خۆمان دروست بکەین ،حساباتەکەیمان کردووە، هاوکێشەکان وادیارە دەڵێن ئەگەر تێکشکێنەرێکی گەردیلەت هەبێت کە بڕێکی ئێجگار زۆری وزە لە یەک خاڵدا بێنێتەوە یەک لەوانەیە بتوانیت دەلاقەیەک بکەیتەوە 'لەوانەیە بتوانیت دەلاقەیەک بکەیتەوە' بەمەش ڕووبەڕووی مردنی هەموو شتێک ببیتەوە کە بوونی هەیە، لەوانەیە ئەمە تاکە ئەگەری دەربازبوونیان بێت و ئەمە ئەگەرێکی گوماناوی دێنێتە ئاراوە، بەدڵنیاییەوە تەنیا قەبڵاندنیشە ئەمە کە لەوانەیە هەر گەردوونێک کە ژیانی تێدایە گەردوونێکی ساوا دروست بکات، کەشتی فریاگوزاری دروست بکات و گەردوونە ساواکان تەشەنە بسێنن [کۆتا کونە ڕەش دەبێتەهەڵم] بۆیە لەوانەیە پەرەسەندنێک لەنێو گەردوونەکاندا ڕووبدات، لەنێو فرەگەردووندا مانەوەی گونجاوترین لەوانەیە بێتە ئاراوە بۆیە ئەو گەردوونانەی کە ژیانی زیرەکیان تێدا نییە نەزۆکن، منداڵیان نییە بەڵام ئەو گەردوونانەی کە پلەی گەرمیان مامناوەندە و ئەستێرەی وەک ئەوانەی ئێمەیان هەیە شارستانەیەتگەلێک دروستدەکەن کە لەوانەیە گەردوونی ساوا دروستبکەن و دواتر تەشەنە بسێنن ئەگەر ڕێگایەک نەبێت بۆ دەربازبوون لە گەردوون، دواتر ناڕێکی بێت بەسەردا و کۆتا کونە ڕەشەکان کە ماونەتەوە لەناوبەرێت کە کۆتا دانە دەتەقێتەوە و دەمرێت، بۆ کۆتا جار گەردوون لە ڕووناکی هەڵدەکێشێت کۆتا کونی ڕەش دەبێت بە هەڵم دوای کاتێکی درێژ کە بەخەیاڵدا نایەت، تەنانەت کونە ڕەشەکانیش بوون بە هەڵم گەردوون دەبێتە دەریایەک لە فۆتۆن بەرەبەرە بەرەو هەمان پلەی گەرمی دەڕوات بەهۆی ئەوەوە کە فراوانبوونی گەردوون بەرەو سفری ڕەها ساردیان دەکاتەوە کە کۆتا پاشماوەکانی کۆتا ئەستێرەکان لە کۆتاییدا شیبوونەوە و هەموو شتێک گەشتە هەمان پلەی گەرمی، چیرۆکی گەردوون بە کۆتا دەگات ...کات بێمانا دەبێت... بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا، گەردوون دەبێتە هەتاهەتایی و نەگۆڕ لە کۆتاییدا ناڕێکی لە زیادبوون دەوەستێت، لەبەر ئەوەی گەردوون ناتوانێت لەوە شێواوتر بێت هیچ ڕوونادات، هەرواش لەسەر ڕوونەدان بەردەوام دەبێت، بۆ هەتا هەتایە هەموو شتێک سەمەرەیی خۆی هەیە، تەنانەت تاریکی و بێدەنگیش... و فێردەبم، لە هەر دۆخێکدا کە لەوانەیە ."ببم، ناواخنێک هەیە هێلێن کێلەر- وەرگێڕان: شەهێن عمر ... ... وەرگێڕان: شەهێن عمر وەرگێڕان: شەهێن عمر وەرگێڕان: شەهێن عمر ... ... ...