Return to Video

دوو پێکوتەکەی پۆلیۆ

  • 0:00 - 0:03
    پۆلیۆ نەخۆشیەکە کە دەبێتە هۆی
    ئیفلیجی بەردەوام.
  • 0:05 - 0:08
    ناتوانین چارەسەری بکەین
    بەڵام دەتوانین ڕێی لێ بگرین.
  • 0:09 - 0:11
    دوو ئامرازی گرنگ بۆ
    ڕێگە گرتن لە پۆلیۆ.
  • 0:11 - 0:13
    دوو ڤاکسینی، کاریگەر و سەلامەت.
  • 0:15 - 0:18
    یەکێک لەم دوو پێکوتانە تەنها دوو دڵۆپی
    دەدرێتە
  • 0:18 - 0:20
    منداڵ لە دەمیەوە.
  • 0:20 - 0:22
    پێی دەوترێت پێکوتەی زارەکی.
  • 0:23 - 0:24
    ئەوەی تر لەڕیی دەرزیەوە دەدرێت،
  • 0:24 - 0:28
    پێی دەوترێت پێکوتەی ناچالاککەری
    ئیفلیجی.
  • 0:28 - 0:32
    هەردووکیان جەستەی منداڵەکە فێر دەکەن
    چۆن بجەنگێت لەگەڵ ڤایرۆسی پۆلیۆ.
  • 0:32 - 0:34
    بەڵام ئەمە دەکەن بە ڕێگەی جیاواز.
  • 0:35 - 0:39
    پێکوتەی زارەکی بەرگری دروست دەکات
    لە ڕێخۆڵەی منداڵەکەدا.
  • 0:39 - 0:42
    ئەم پێکوتەیە تەنها ئەو منداڵە ناپارێزێت
    کە وەری دەگرێت،
  • 0:42 - 0:45
    بەڵکو هەموو ئەو منداڵانەش دەپارێزێت
    کە لە چواردەوری منداڵە کوتراوەکەن.
  • 0:46 - 0:50
    چەندین دەرزەنی پێکوتەی زارەکی ئیفلیجی
    دەبێت بدرێتە هەر منداڵیک
  • 0:50 - 0:53
    لەو شوێنانەی ئیفلیجی هەڕەشەیە.
  • 0:53 - 0:58
    پێکوتەی دەرزی بەرگری درووست دەکات
    لە خوێندا لە جیاتی ڕیخۆڵە.
  • 0:58 - 1:02
    کە یارمەتی بەهێزکرندی بەرگری دەدات و
    وڵا ئازاد دەکات لە ئیفلیجی.
  • 1:02 - 1:05
    بەڵام ىڵاو بونەوە ئیفلیجی ناوەستێنێت
    لەنێوان منداڵان،
  • 1:05 - 1:09
    کەوایە سودی نیە لەو شوێنانەی کە هێشتا
    ڤایرۆسەکە لە بڵاو بونەوەدایە.
  • 1:10 - 1:14
    ئێمە پێویستمان بە پێکوتە زارەکیەکەیە لە
    هەر شوێنێک ئیفلیجیمان بینی.
  • 1:15 - 1:17
    کاتێک ئیفلیجی لە هەموو شوێنێک وەستێندرا،
  • 1:17 - 1:20
    پێکوتەی ناچالاککەر(لەڕیی دەرزیەوە)
    بەکاردەهێنرێت
  • 1:20 - 1:23
    بۆ پاراستنی دانیشتوان.
  • 1:24 - 1:27
    هەردوو پێکوتەکە پشتڕاستکراونەتەوە کە
    سەلامەت و کاریگەرن
  • 1:27 - 1:29
    لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
  • 1:30 - 1:33
    بۆ ئەوەی کاری خۆیان بەباشی بکەن،
    دەبێت بدرێن بە هەموو منداڵان
  • 1:33 - 1:35
    بێ گوێدانە ئەوەی کە لەکوێ دەژین.
  • 1:36 - 1:38
    سوپاس بۆ ئەم پێکوتانە
  • 1:38 - 1:42
    دۆخی ئیفلیجی بە ڕێژەی لە ٪٩٩ پاشەکشەی
    کردووە لە جیهاندا.
  • 1:45 - 1:48
    با هەموو منداڵان بکوتین!
  • 1:48 - 1:50
    با کۆتایی بە ئیفلیجی بهێنین بۆ هەمیشە!
Title:
دوو پێکوتەکەی پۆلیۆ
Description:

پۆلیۆ (ئیفلیجی) ناتوانرێت چارەسەر بکرێت، بەڵام دەتوانرێت ڕێی لێ بگیرێت. دوو ئامرازی گرنگی یارمەتیدەر بۆ ڕێگەگرتن لە پۆلیۆ - بریتین لە دوو ڤاکسینی کاریگەر و سەلامەت. زیاتر بزانە لەسەر ڤاکسینی زارەکی و ڤاکسین ناچالاککەر، و گرنگیان لە لەناو بردنی ئیفلیجی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
Amplifying Voices
Project:
COVID-19 Pandemic
Duration:
02:00

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions