پاتریک ئۆتیما 15 ساڵە بە نابیستی لەدایکبووە وە لەو هەرێمە دوورەی لە باکووری ئۆگەندا هیچ قوتابخانەیێک بۆ نابیستەکان نیە پاتریک لە ژیانیدا لەگەڵ کەس قسەی نەکردووە سڵاو تۆ باشی؟ باوکی ، چارلس ، چاودێری دەکات تەنها دەتوانن بە چەند هێمایێکی سەرەتایی گفتووگۆ بکەن ئێمە لێرە لە بەرامبەر پاتریک دانیشتووین کاتێک سەیرمان دەکات نازانێت کە چی دەڵێین لەوانەیە بێڕێزی بێت بەەڵام ژیانی پاتریک هەر بەمجۆرە بووە من لەگەڵ کەسێکم لێرە دەیەوێت ئەو شتە هەمووی بگۆڕێت ڕایمۆند ئۆکێلۆ،، ،، بەخۆی نابیستە و ماموستای زمانی هێمایە پێتوایە ئەو دەتوانێ فێری زمانی هێما بێت؟ ئەوە هەموو بوونی پاتریکە باوکی بە نیشانە پێیدەڵێ ئەوەی دەیەوێ بیکات وە کاتێک تەواودەبێت دەچێتەوە ماڵەوە بۆ بەسەربردنی هەموو کاتەکەی بەتەنهایی دواڕۆژی پاتریک ئاسایی نیە زۆربەی نابیستەکانی بیابانی باکووری ئەفریقا هەرگیز فێری زمانی هێما نەکراون ناتوانن لەگەڵ کەسانیتر گفتوگۆ بکەن داخراون ڕایمۆند بەهۆی مالاریاوە نابیستبوو شەش مانگ لەمەوبەر چووە پایتەخت بۆ مەشقی زمانی هێما ئێستا گەڕاوەتەوە گوندەکەی بۆ کردنی کارێک پێشتر نەبووە یەکەم خولی زمانی هێما بۆ نابیستان دەکاتەوە ڕایمۆن تۆ قەڵەقی ؟ سعات 2:00 ە چەند قوتابی نابیست دێن وە خولەکە دەستپێدەکات خولەکە دەستیپێکردووە هێشتا پاتریک نەهاتوە من خەممە باوکی قایلی نەکردبێت بێت دوای چەند خولەکێک پاتریک گەیشت گۆڕانی پاتریک سەرسوڕهێنەرە مەحالە بڕوابکەی هەمان کوڕە کە دوێنێ بینیمان قوتابی نابیستی نوێ وا دێن بەشێکیان چەندان میل دەبڕن بۆ ئێرە کوڕێکی 9 ساڵی لێیە لەگەڵ ژنێکی 80 ساڵی پێش تەواوبوونی خولەکە ئەوەی لە پێشەوە پۆڵەکە دەنگدەدەن لەسەر ناوێک بۆی ئەوە ئێستا ناوی هێمایی پاتریکە وە لە سەراپای ژیانی بەکاریدێنێت ئێستا هاتۆتە ناو جیهانێکی نوێوە