قەلەڕەشەکان چیمان فێرئەکەن لەسەر مردن
-
0:01 - 0:04ئەگەر بمانەوێت یان نا،
مرۆڤەکان کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەن -
0:04 - 0:06لە بیرکردنەوە لە مردن.
-
0:06 - 0:10ئەگەری هەیە دوای ماوەیەکی کەم
لە هاتنی هۆمۆ سەیپیانس بۆ سەر زەوی -
0:10 - 0:13دەستمان کردبێت بەوە.
-
0:13 - 0:15هەرچۆنێک بێت، یەکەمین ناشتنی
بە مەبەستی مرۆڤ -
0:15 - 0:19وا بیردەکرێتەوە نزیکەی ١٠٠ هەزار ساڵ
لەمەوبەر کرابێت. -
0:20 - 0:23ئەبێت ئەو خەڵکانەی سەردەمی کۆن
بیریان لە چی کردبێتەوە -
0:23 - 0:26کاتێک کاتی خۆیان وەرگرتووە
بۆ هەڵکەندن بۆ ناو زەوی، -
0:26 - 0:27دانانی تەرمەکە و
-
0:27 - 0:30ئینجا دیسان داپۆشینی بە وریاییەوە؟
-
0:30 - 0:33ئایا هەوڵیان یاوە بیانپارێزن
لەدەست گەندەخۆرەکان -
0:33 - 0:35یان ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی؟
-
0:36 - 0:38هەوڵیان ئەیا ڕێز لە مردووەکان بنێن؟
-
0:38 - 0:42یان نەیانویستووە ناچار بن
سەیری تەرمێکی مردوو بکەن؟ -
0:42 - 0:44بەبێ داهێنانی ئامێری کات گێڕانەوە،
-
0:44 - 0:48لەوانەیە هەرگیز نەتوانین دڵنیابین لەوەی
ئەو خەڵکانەی سەردەمی زوو بیریان لەچی کردۆتەوە، -
0:48 - 0:51بەڵام ئەوەی دڵنیاین لێی ئەوەیە
مرۆڤەکان زۆر دوورن لە تەنیا بوونەوە -
0:51 - 0:54لە سەرنجمانا بۆ مردووەکان.
-
0:54 - 0:56وەک مرۆڤ، ئاژەڵەکانیش،
-
0:56 - 0:58بە کۆرڤیدەکانیشەوە، کە خێزانی باڵندەکانە
-
0:58 - 1:02کە قەلەڕەشەکان، قاژووەکان،
قەلەباچکەکانیش -
1:02 - 1:05لەوانەیە سەرنجی تایبەتی بەن
بە مردووەکانیان. -
1:05 - 1:09ڕاستییەکەی، ڕێوڕەسمی ئەم باڵندانە
لەوانەیە سەرچاوەیەکی ئیلهام بوبێت -
1:09 - 1:10بۆ ئەوەی ئێمە.
-
1:10 - 1:13هەرچۆنێک بێت، خوا قاژووەکانی نارد
-
1:13 - 1:17بۆ ئەوەی قابیل فێرکەن کە چۆن
هابیلی برای بنێژێت. -
1:17 - 1:21بەڵام سەرەڕای ئەم ناسینەوە زووە
لەلایەن خەڵکی زوەوە کە ئاژەڵەکان -
1:21 - 1:22بەدەم مردووەکانیانەوە ئەچن،
-
1:22 - 1:26بەم دواییانەیە کە زانست
ڕووی سەرنجی کردۆتە -
1:26 - 1:28ئەم دیاردەیە.
-
1:28 - 1:32ڕاستییەکەی، ناوێکی ڕەسمی بۆ ئەم بوارە --
ساناتۆلۆجی بەراوردکاری -- -
1:32 - 1:34هەتا ساڵی ٢٠١٦ نەناسێنرا.
-
1:35 - 1:39لەم بوارە گەشەکردووەدا، خەریکە دەست ئەکەین
بە درک کردن بۆ ئەوەی جیهانی دێرین -
1:39 - 1:44چ شوێنێکی دەوڵەمەندە سەبارەت بەوەی
ئاژەڵەکانی تر چۆن مامەڵە لەگەڵ مردووەکانیان ئەکەن، و -
1:44 - 1:46لەم زانیارییە گەشەکردووانەیایە
-
1:46 - 1:50کە ئامێری کات بۆ باوباپیرانی ڕابردوومان
لەوانەیە بتوانرێ درووستکرێت. -
1:51 - 1:55کەواتە چی فێر بووین لەم بوارەدا
کە لە گەشەکردندایە؟ -
1:55 - 1:59ئێستا ئەتوانین تێگەشتنمان دابەشکەین
بۆ دوو گرووپی سەرەکی. -
1:59 - 2:04لە یەکەمیانا، ئاژەڵەکانمان هەیە کە ڕەفتارە
سادە و پێشبینیکراوەکان نیشان ئەیەن -
2:04 - 2:05بەرامبەر مردووەکانیان، و
-
2:05 - 2:07کە بۆ ئەوان زۆرێک لەو شتانەی
کە تێئەگەین دەربارەی -
2:07 - 2:10لە توێژینەوەی تاقیکردنەوەوە یەت.
-
2:10 - 2:13ئەم کۆمەڵە هەندێک گیاندار ئەگرێتەوە
وەک مێرووە کۆمەڵایەتییەکان -- -
2:13 - 2:15هەنگەکان و مێروولە و
مێروولەی سپی -- و -
2:15 - 2:19بۆ هەموو ئەم ئاژەڵانە، پاکی شانەکە
گرنگییەکی هەستیاری هەیە و -
2:19 - 2:23دەرئەنجامی ئەمەش ئەم ئاژەڵانە ڕەفتاری
دەستبەجێ و خێرا نیشان ئەیەن -
2:23 - 2:25بەرامبەر بە تەرمەکان.
-
2:25 - 2:29بۆ نموونە، لەوانەیە بە هێزی خۆیان
مردووەکان لە شانەکە دەرکەن. -
2:29 - 2:30لەوانەیە بیانخۆن.
-
2:30 - 2:33لەوانەیە تەنانەت گۆڕستانیشیان بۆ درووستکەن.
-
2:33 - 2:37کاردانەوەی هاوشێوەی پاکوخاوێنی ئەبینین
لە هەندێک لە شیردەرەکانی بە کۆمەڵ ئەژین. -
2:37 - 2:40بۆ نموونە، جرجەکان،
هاوەڵی ناو قەفەسەکانیان ئەنێژن -
2:40 - 2:43کە ٤٨ کاتژمێر زیاترە مردوون.
-
2:44 - 2:48لە کۆمەڵەکانی تردا، ئاژەڵمان هەیە
ڕەفتاری هەمەجۆرتر، -
2:48 - 2:50یان لەوانەیە سەرنجڕاکێشتر نیشانبەن، و
-
2:50 - 2:53زۆرێک لەو شتانەشی تێئەگەین لەسەریان
-
2:53 - 2:54لە چیرۆکەکانەوە یەن
-
2:54 - 2:57لەلایەن زاناکان یان کەسەکانی تر
کە سەرنجیان ئەیەنێ. -
2:58 - 3:00ئەمە ئاژەڵەکانن کە گومان ئەکەم
ڕەفتارەکانیان بۆ مردن -
3:00 - 3:02ناسراوتر بن بۆ خەڵک.
-
3:02 - 3:05هەندێک ئاژەڵ ئەگرێتەوە وەک فیل،
-
3:05 - 3:08کە زۆر باش ناسراون
بۆ بەدەمەوەچوونی مردووەکانیان، -
3:08 - 3:10تەنانەت لە کلتورە بەبرەوەکانیشا.
-
3:10 - 3:12ڕاستییەکەی، زانراوە کە
سەرنجیان ئەچێت -
3:12 - 3:14بۆ ئێسکەکانی مردووەکانیان.
-
3:14 - 3:16هەروەها هەندێک ئاژەڵیش ئەگرێتەوە
وەک گیاندارە باڵاکان، -
3:16 - 3:19کە هەڵسوکەوتی هەمەجۆر نیشان ئەیات
بەرامبەر مردووەکانیان، -
3:19 - 3:21لە ڕازاندنەوەیانەوە
-
3:21 - 3:25بۆ سەرنجی درێژخایەن بەرامبەریان،
-
3:25 - 3:26پاسەوانی کردنیان،
-
3:26 - 3:29تەنانەت گواستنەوەی بێچووی مردووش.
-
3:29 - 3:32ڕاستییەکەشی ئەوە هەڵسوکەوتێکە
لە ژمارەیەک ئاژەڵدا دیومانە، -
3:32 - 3:35بۆ نموونە وەک دۆلفینەکان.
-
3:35 - 3:37لەوانەیە چیرۆکی تاهلیکواهتان بیربێت،
-
3:37 - 3:40دۆلفینەکەی لە حەوزەکەی گەرووی پوجێت،
-
3:40 - 3:42لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨دا
-
3:42 - 3:44بێچووە مردووەکەی هەڵگرت
-
3:44 - 3:47بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ.
-
3:48 - 3:49ئێستا، چیرۆکێکی لەو شێوەیە
-
3:49 - 3:52دڵشکێن و سەرنجڕاکێشیە،
-
3:52 - 3:56بەڵام پرسیاری زیاتر دابین ئەکات
وەک لە دابینکردنی وەڵام. -
3:56 - 3:59بۆ نموونە، بۆچی تاهلیچوا
بێچووە مردووەکەی هەڵگرت -
3:59 - 4:01بۆ ماوەیەکی ئاوا درێژ؟
-
4:01 - 4:04هێندە خەفەت دایگرتبوو؟
-
4:04 - 4:08هێندە سەری لێتێکچووبوو بەهۆی
بێچووەکەی وەڵامی نەئەیایەوە؟ -
4:08 - 4:11یان ڕەفتارێکی دەگمەنی دۆلفینەکانە و
-
4:11 - 4:13هێندە تێگەشتنمان نییە بۆی؟
-
4:14 - 4:15بەڵام لەبەر چەندین هۆکار،
-
4:15 - 4:19قورسە ئەم جۆرە توێژینەوە
تاقیکردنەوانە بکرێت -
4:19 - 4:22لە گیاندارێکی وەک دۆلفینی ئۆرکا،
یان زۆرێکی تر لەم شیردەرە گەورانە -
4:22 - 4:25کە لەوانەیە ئەم جۆرە
پرسیارانە ڕوونکاتەوە. -
4:25 - 4:29بۆیە لەجیاتی ئەوە، زانست ڕووی ئەکاتە
گیاندارێک کە هەڵسوکەوتەکەی بۆ مردن -
4:29 - 4:31لە پێش زاینەوە خەریکی لێکۆڵینەوەین لێی:
-
4:32 - 4:34قەلەڕەشەکان.
-
4:34 - 4:35وەک مێرووەکان و گیاندارە باڵاکان،
-
4:35 - 4:39لەوە ئەچێ قەلەڕەشەکانیش
سەرنجی تایبەت بە مردووەکانیان بەن. -
4:39 - 4:42زۆرجار، باڵندەکەی پێی ئەزانێت
زەنگی ئاگادارکردنەوە لێئەیات، -
4:42 - 4:44وەک لەم وێنەیەیا ئەیبینن،
-
4:44 - 4:47بەدوایا باڵندەکانی تر ئەچنە ناوچەکە
-
4:47 - 4:48بۆ پێکهێنانی ئەوەی پێی ئەڵێین ئاپۆڕا.
-
4:49 - 4:52بەڵام ئەکرێت کەمێک
لەوەش جیاوازتر بێت. -
4:52 - 4:57بۆ نموونە، خەڵک هەبووە پێی وتووم
قەلەڕەشیان دیوە ماوەیەکی زۆر بە بێدەنگی ماوەتەوە -
4:57 - 4:59وەک کاردانەوەیەک بۆ قەلەڕەشە
نەخۆش یان مردووەکان. -
5:00 - 5:04هەروەها خەڵکیش هەبووە پێیان وتووم
قەلەڕەشیان بینیوە شتیان داناوە -
5:04 - 5:08وەک دار و کاغەزی چکلێت لەسەر
یان لە نزیک لاشەی قەلەڕەشە مردووەکان. -
5:09 - 5:12ئەم تێکەڵەی سەرنجانەش
ئەم باڵندانە ئەخاتە -
5:12 - 5:14شوێنێکی زۆر گرنگی بەرنامەکەمان،
-
5:14 - 5:18چونکە لەلایەک پێشنیاری ئەکات
کە لەوانەیە وەک مێرووەکان بن، -
5:18 - 5:21کە ئەم ڕەفتارە زۆر پێشبینیکراوانە
نیشان ئەیەن، -
5:21 - 5:24بەڵام لەلایەکی تر ئەم کۆمەڵە
سەرنجەمان هەیە -
5:24 - 5:28کە ڕوونکردنەوەی قورسترە و
کەمێک زیاتر هەست ئەکەی وەک ئەوە بێـ کە ئەیبینین -
5:28 - 5:31لە هەندێک لە شیردەرەکانی وەک
گیاندارە باڵاکان و فیلەکان. و -
5:31 - 5:36وەک ئەو ئاژەڵانە، قەلەڕەشەکان
قەبارەی مێشکیان گەورەیە و -
5:36 - 5:40جۆرە ژیانێکی کۆمەڵایەتی چالاکیان هەیە
کە ئاڵۆزی زیاتر بێنێت -
5:40 - 5:42لە بەدەمەوەچوونیان بۆ مردووەکانیان.
-
5:42 - 5:46بۆیە ئەمویست هەوڵبەم تێبگەم
کە چی ڕووئەیات -
5:46 - 5:49کاتێک قەلەڕەشەکان قەلەڕەشی مردوو ئەبینن، و
-
5:49 - 5:52ئەبێ ئەمە چیمان فێرکات دەربارەی
ڕۆڵی مردن لە جیهانەکەیانا، و -
5:52 - 5:55هەروەها جیهانەکانی ئاژەڵەکانی تر،
-
5:55 - 5:57تەنانەت مرۆڤە سەرەتاییەکانی خۆشمان.
-
5:58 - 6:01چەند ڕێگایەکی جیاواز هەیە
کە بتوانین ڕوونیکەینەوە پێی -
6:01 - 6:04کە ئەبێ بۆچی قەلەڕەشەکان
بچن بۆ مردووەکانیان. -
6:04 - 6:08بۆ نموونە، لەوانەیە دەرفەتێکی کۆمەڵایەتی بێت،
-
6:08 - 6:11ڕێگایەک بۆیان بۆ ئەوەی بزانن
ئەو دانەیە بۆ مردووە، -
6:11 - 6:13کێ بوون و
-
6:13 - 6:17ئەمە چی کاریگەرییەکی ئەبێت لەسەر
بەرەوپێشچوونی کۆمەڵەکە. -
6:17 - 6:18لەوانەیە دەربڕینی خەفەت بێت،
-
6:18 - 6:20وەک پرسە ئاساییەکانی خۆمان.
-
6:21 - 6:25یان لەوانەیە ڕێگایەک بێت بۆ ئەوەی
فێری مەترسییەکانی ژینگەکەیان بن. -
6:26 - 6:29لەکاتێکا هەموو ئەو ڕوونکردنەوانە
شایەنی بەدەمەوە چوونن، و -
6:29 - 6:31بەدڵنیاییەوە تایبەت نین بەوان،
-
6:31 - 6:34هەموو پرسیاری زانستی نین
بتوانرێت تاقی بکرێنەوە. -
6:34 - 6:40بەڵام ئەو بیرۆکەیە کە قەلەڕەشی مردوو
لەوانەیە وەک هێمای مەترسی دابنرێت ئەکرێت. -
6:40 - 6:43بۆیە وەک دەرچوێکی زانکۆ،
ویستم لەو پرسیارە بکۆلضمەوە، -
6:43 - 6:47بەتایبەتی سەبارەت بە دوو بیرۆکە.
-
6:47 - 6:51یەکەمیان کە ئایا ئەتوانن زانیاری
لەسەر ڕاوچی نوێ بزانن، -
6:51 - 6:53بەتایبەتی مرۆڤەکان،
-
6:53 - 6:56بە پشت بەستن بە قەلەڕەشە مردووەکانیان. و
-
6:56 - 6:58دووەمیش فێربن لەسەر شوێنەکانی
-
6:58 - 7:03بەستراونەتەوە بە تەرمی قەلەڕەشەکانەوە.
-
7:03 - 7:07بۆیە بۆ ئەنجامدانی ئەمە، ئەچمە یەکێک لە
گەڕەکەکانی سیاتڵ کە گومانی لێناکەن و -
7:08 - 7:10دەست ئەکەم بە خواردن پێدان بە
جووتێک قەلەڕەش -
7:10 - 7:12بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، و
-
7:12 - 7:14ئەمەش کاتێکی بنچینەیی دیاریکرد
-
7:14 - 7:17کە قەلەڕەشەکان چەندێک خێرا
یەنە خوارەوە بۆ تۆپەڵێک خۆراک، -
7:17 - 7:19کە وەک کەمێکی تر ئەبینن،
زۆر گرنگ بووە. -
7:20 - 7:21ئینجا، بۆ ڕۆژی چوارەم،
-
7:21 - 7:22پرسەکەمان ئەبێت.
-
7:24 - 7:25ئەمە لیندایە.
-
7:25 - 7:29لیندا یەکێکە لە حەوت دەمامکەکەی کارەکەی
ئەوە بوو سی خولەک لەویا بووەستێت -
7:29 - 7:32بە قەلەڕەشە مردووەکەیەوە و
-
7:32 - 7:35منیش ئەوەم تۆمار ئەکرد کە ڕووی ئەیا.
-
7:35 - 7:36بەڵام لە هەموو شتێک گرنگتر،
-
7:36 - 7:38کارەکەی ئەوە بوو دوای هەفتەیەک بێتەوە،
-
7:38 - 7:40ئێستا بەبێ قەلەڕەشە مردووەکە،
-
7:40 - 7:44بۆ ئەوەی ببینین ئایا باڵندەکە
وەک هەر کەسێکی تر مامەڵەی لەگەڵ ئەکات، -
7:44 - 7:48یان لەجیاتی ئەوە، هەندێک ڕەفتار ئەنوێنن
وەک بانگکردنی ئاگادارکەرەوە -
7:48 - 7:50یان لە نزیکەوە فڕینەکەی
-
7:50 - 7:53ئاماژە ئەکات بۆ ئەوەی
وەک ڕاوچییەک سەیری ئەکەن. -
7:54 - 7:57ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی زانیومانە
قەلەڕەشەکان توانای فێربوونیان هەبووە و -
7:57 - 7:59توانیویانە ڕووخساری مرۆڤەکان بناسنەوە،
-
7:59 - 8:03لەوانەیە هیچ جێگەی سەرسوڕمان نەبێت
کە زۆرینەی قەلەڕەشەکانی توێژینەوەکەمان -
8:03 - 8:07وا مامەڵەیان لەگەڵ دەمامکەکان کردووە کە
قەلەڕەشی مردوویان پێبووە وەک ئەوەی مەترسی بن -
8:07 - 8:10کاتێک بەدرێژایی شەش هەفتەی دواتر بینیویانن.
-
8:10 - 8:12ئینجا، ئەگەر دانیشیت بیری لێبکەیتەوە،
-
8:12 - 8:14باشە، پشووێکم بەرێت،
-
8:14 - 8:17سەیری ئەو ڕووخسارەکە، ترسێنەرە،
-
8:17 - 8:19هەموو کەس ئەوە بە هەڕەشە سەیر ئەکات
-
8:19 - 8:21ئەگەر ببینن بە شەقامێکا بڕوات،
-
8:21 - 8:23بزانێت کە بەتەنیایت.
-
8:23 - 8:25وەک دەرکەوت، زۆرێک لە خەڵکەکەی
-
8:25 - 8:27کە ئەم تاقیکردنەوانەمان لەبەردەمی
ماڵەکانیانا کرد -
8:27 - 8:29هەمان هەستیان هەبوو،
-
8:29 - 8:31بەڵام ئەوە بۆ کاتێکی تر هەڵئەگرین.
-
8:31 - 8:34بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە
تاقیکردنەوەی دووپاتکردنەوەشمان کردووە -
8:34 - 8:39بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی قەلەڕەشەکان
هەمان تێڕوانینی پێشوەختیان نییە بۆ دەمامکەکانی -
8:39 - 8:42کە لە وەشانە مێینەکەی هانیباڵ لیکتەر ئەچن.
-
8:43 - 8:47ئێستا، لەگەڵ دۆزینەوەی ئەوەی قەلەڕەشەکان
توانیویانە خەڵکەکان جیا بکەنەوە -
8:47 - 8:49بە پشت بەستن بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ
قەلەڕەشە مردووەکان، -
8:50 - 8:53ئەوەشمان دۆزییەوە کە لە ڕۆژەکانی
دوای ئەم ڕووداوانەی پرسەکان، -
8:53 - 8:55کاتێک بەردەوام بووین
لە خواردن پێدانیان، -
8:55 - 8:59ئامادەبوونیان بۆ ئەوەی بێنە خوار
بۆ تۆپەڵە خواردنەکە زۆر کەمی کرد، و -
8:59 - 9:03هەمان ئەو جۆرە کەمبوونەوەیەمان نەبینی
لە کۆمەڵەی دووەمی قەلەڕەشەکان. -
9:03 - 9:06ئەوەش بۆمان پێشنیار ئەکات کە بەڵێ،
قەلەڕەشەکان پێکەوە بەستن دروست ئەکەن، -
9:06 - 9:10لەگەڵ شوێنە دیاریکراوەکانی
قەلەڕەشە مردووەکانیان لێ بینیوە. -
9:10 - 9:12بۆیە پێکەوە، ئەوەی ئەوە پێمان ئەڵێ ئەوەیە
-
9:12 - 9:16لەکاتێکا بەدڵنیاییەوە نابێت
ئەو لێکدانەوانەی تر بخەینە لاوە، -
9:16 - 9:18ئەتوانین بەدڵنیاییەوە ئەوە بڵێین
-
9:18 - 9:21کە بۆ قەلەڕەشەکان، سەرنجدان بە مردووەکانیان
-
9:21 - 9:22لەوانەیە ڕێگایەکی زۆر گرنگ بێت
-
9:22 - 9:25بۆ ئەوەی ئەم ئاژەڵانە
بزانن چی مەترسیدارە. -
9:25 - 9:28ئەوەش لێکدانەوەیەکی بچووک و جوانە
-
9:28 - 9:30ئەتوانین کڵاوەکانمانی پێوە هەڵواسین.
-
9:30 - 9:32بەڵام لە ژیان و مردندا،
-
9:32 - 9:34شتەکان بە دەگمەن ئەوەنە ڕێک و پێکن، و
-
9:34 - 9:38لە تاقیکردنەوەی دواتردا
ڕووبەڕووی ئەوە بوومەوە، -
9:38 - 9:41کاتێک سەیرمان ئەکرد کە قەلەڕەشەکان
کاردانەوەیان چۆنە بۆ قەلەڕەشە مردووەکان -
9:41 - 9:44لە کاتی نەبوونی ڕاوچییەک.
-
9:44 - 9:47ئەشتوانین بڵێین،
بۆمان دەرکەوت لەم کاتانەیا، -
9:47 - 9:50دۆزینەوەکان کەمێک سەیرتر بوون.
-
9:51 - 9:54کەواتە ڕێکخستنی تاقیکردنەوەکە
بەم شێوەیە بوو ئەم جارە. -
9:54 - 9:56ئەتوانی قەلەڕەشە مردووە پڕکراوەکەمان ببینیت
لە تەنیشت ڕێگاکە، و -
9:56 - 10:00خراوەتە ناوچەی جووتە قەلەڕەشێک.
-
10:00 - 10:01(کواک)
-
10:01 - 10:04ئەوە بانگکردنی ئاگادارکردنەوەیە
لەلایەن یەکێک لەو باڵندانەوە، -
10:04 - 10:05یەتە ئەو شوێنە.
-
10:06 - 10:09زۆری پێناچێت، هاوەڵەکەشی یەت.
-
10:12 - 10:15هەتا ئێستا، ئەمە زۆر ئاساییە.
-
10:15 - 10:16قەلەڕەشەکان ئەمە ئەکەن.
-
10:16 - 10:19باشە، ئێستا ئەمە کەمێک نائاسایی ترە.
-
10:20 - 10:25لەوانەیە هەموو ئەوانەی لێرەن
ئاشنا نەبن بە ڕەگەزی باڵندە، -
10:25 - 10:28بۆیە ئەگەر پێی ئاشنا نین،
لەمە ئەچێت. -
10:33 - 10:37بەیەک گەشتنی سێ ڕەفتار ئەبینیت:
-
10:37 - 10:41ئاگادارکردنەوە، وەک بە بانگکردنی
ئاگادارکردنەوەکە ئاماژەی پێئەدرێت؛ -
10:41 - 10:44دووژمنکاری، وەک بە دەنووکلێدانەکەیا دیارە
-
10:44 - 10:50لەلایەن هەردووکیانەوە یەکێک لە جوتە باڵندەکە و
یەکێکیش لە تەماشاکەرە بەجۆشەکان؛ و -
10:50 - 10:51بزواندنی سێکسیش.
-
10:51 - 10:54بە ڕوونی دیارە، ئەمە ڕاچڵەکێنەرە، و
-
10:54 - 10:58سەرنجڕاکێشە بۆ بیرکردنەوە لێی، و باسکردنی.
-
10:58 - 11:00بەڵام ئەگەر ئامانجی ئێمە تێگەشتن بێت
-
11:00 - 11:04لە وێنە گەورەکەی ئەوەی ئاژەڵەکان چۆن
مامەڵە لەگەڵ مردووەکانیان ئەکەن، -
11:04 - 11:08ئەوا گرنگترین پرسیار کە پێویستە بیکەین ئەوەیە،
ئایا ئەمە یەکلاکەرەوەیە؟ -
11:08 - 11:11ئەمە شتێکە بەردەوام ڕووئەیات؟ و
-
11:11 - 11:14لەبەر ئەوە توانای ئەنجامدانی
توێژینەوەی سیستیماتیک لەسەر قەلەڕەشەکان، -
11:14 - 11:16هێندە بەنرخە،
-
11:16 - 11:18چونکە دوای ئەنجامدانی
سەدان تاقیکردنەوە، -
11:18 - 11:21کە تیایدا ئەم قەلەڕەشە مردووانەم
ئەخستە سەر شۆستەکە -
11:21 - 11:24بۆ ناو ناوچەی سەدان جووتی جیاواز،
-
11:24 - 11:27بۆمان دەرکەوت کە نەخێر، وا نییە.
-
11:27 - 11:28پەیوەندی لە هەر جۆرێک بێت،
-
11:28 - 11:31ئەگەر سێکسی بێت، دووژمنکاری
-
11:31 - 11:32یان تەنیا بۆ گەڕان،
-
11:32 - 11:35تەنیا لە سەدا ٣٠ی جارەکان ڕوویداوە.
-
11:35 - 11:39کەواتە لەگەڵ ئەوەیا کە گشتگیر نەبووە،
-
11:39 - 11:40ئەمە کەمینەیەک بووە،
-
11:40 - 11:42لەوانەیە ناچار بین بیخەینە لاوە
-
11:42 - 11:46وەک ڕەفتاری ناگرنگ، نائاسایی،
سەیری قەلەڕەش. -
11:46 - 11:49بەڵام ئەوەی تووشی سەرسوڕمانت ئەکات ئەوەیە
کە ڕەفتارەکانی وەک دووژمنکاری -
11:50 - 11:52یان بزواندنی سێکسی
-
11:52 - 11:53ئەوەنە دەگمەن نین و
-
11:53 - 11:56تەنیا پەیوەست نین
بە قەلەڕەشەکانەوە. -
11:56 - 12:00چونکە لەکاتێکا گێڕانەوە بەبرەوەکەی
ڕەفتارەکانی ئاژەڵ بۆ مردن -
12:00 - 12:03تیشک ئەخاتە سەر ڕەفتاری بایەخپێدان
-
12:03 - 12:05وەک ڕازاندنەوە یان پاسەوانیکردن،
-
12:05 - 12:10ئەوە زۆر دوورە لە لیستە تەواوەکەی
ئەوەی نزیکترین خزمەکانمان ئەیکەن -
12:10 - 12:12بۆ مردووەکانیان.
-
12:12 - 12:18ڕاستییەکەی، ڕەفتاری تر تۆمارکراوە
وەک گازلێگرتن، لێدان یان جووتبوونیش -
12:18 - 12:19لە ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵدا،
-
12:19 - 12:22بە زۆرێک لە گیاندارە باڵاکان و دۆلفینەکانەوە.
-
12:24 - 12:27کەواتە ئەمە ئەمانخاتە کوێی
تێگەشتنمان بۆ ئاژەڵەکان و -
12:27 - 12:28ڕێوڕەسمەکانیان بۆ مردووەکانیان؟
-
12:29 - 12:32بۆ قەلەڕەشەکان، پێشنیاری ئەوە ئەکات،
-
12:32 - 12:36وەک مێرووەکان، لەوانەیە پاڵنەرێکی
خۆگونجێنەری بەهێزیان هەبێت -
12:36 - 12:37لە گرنگیدانیان بە مردووەکانیان.
-
12:37 - 12:40لەم حاڵەتەیا، لەوانەیە
فێربوون بێت لەسەر مەترسی، و -
12:40 - 12:42ئەوە لەوانەیە وەک ئیلهامێک بێت
-
12:42 - 12:44بۆ ڕێوڕەسمەکانی خۆشمان.
-
12:45 - 12:47بەڵام کاتێک لە نزیکترەوە سەیر ئەکەین،
-
12:47 - 12:50ئەبینین کە بەتەنیا یەک گێڕانەوەی
سادە بوونی نییە -
12:50 - 12:53کە بتوانێت ئەو هەموو ڕەفتارە ڕوونکاتەوە
-
12:53 - 12:55کە لە قەلەڕەشەکان و زۆر ئاژەڵی تریشدا ئەیبینین.
-
12:56 - 13:01ئەوەش پێشنیاری ئەکات کە هێشتا
دوورین لە درووستکردنی ئامێری کات. -
13:01 - 13:05بەڵام گەشتێکی زۆر خۆش ئەبێت.
-
13:05 - 13:07زۆر سوپاس.
-
13:07 - 13:10(چەپڵەلێدان)
- Title:
- قەلەڕەشەکان چیمان فێرئەکەن لەسەر مردن
- Speaker:
- کایلی سویفت
- Description:
-
ڕێوڕەسم بۆ مردوو زۆرێک لە جیهانی سرووشتی ئەگرێتەوە، لە پەیڕەوی مرۆڤەکان و فیلەکانەوە ئەبینرێت هەتا هەنگەکان، دۆلفینەکان و زۆرێکی تریش. بە سەرنج ڕاکێشان و ڕووناکبیرکردنمان، پسپۆڕی ڕەفتاری ئاژەڵان کایلی سویفت ئەچێتە ناو هەڵسوکەوتەکانی ژیان (و مردن)ی قەلەڕەشەکان و نیشانی ئەیات کە کاردانەوەکانیان ئەکرێت پەردە لەسەر چی لابات دەربارەی پەیوەندییەکەیان بە مردنەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:24
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for What crows teach us about death | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for What crows teach us about death | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for What crows teach us about death |