Return to Video

بۆچی دەنگۆ لەسەر پێکووتەکان بڵاوئەبێتەوە -- و چۆن متمانە بنیات بنرێتەوە

  • 0:02 - 0:04
    لە بواری دەنگۆدا دەخوێنم.
  • 0:04 - 0:05
    وتوو واتی ڕۆژنامەکان نا
  • 0:05 - 0:09
    یان جۆرە دەنگۆکانی کە وا ئەکەن
    بازاڕی بۆرسە تەواو بشکێت --
  • 0:09 - 0:10
    یان بەرزبێتەوە --
  • 0:10 - 0:13
    بەڵکو جۆرە دەنگۆکانی
    کار ئەکاتە سەر تەندروستیت .. و
  • 0:13 - 0:15
    تەندروستی جیهانیش.
  • 0:15 - 0:18
    وەک خواردنی سیری زۆر
  • 0:18 - 0:19
    یان خواردنەوەی ئاوی زۆر
  • 0:19 - 0:22
    یارمەتیمان ئەیات
    پارێزراو بین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا --
  • 0:22 - 0:23
    تەنیا ئەوە.
  • 0:24 - 0:27
    دەنگۆکان ناوبانگێکی خراپیان هەیە.
  • 0:27 - 0:29
    وەک ڕاستی نابینرێن،
  • 0:29 - 0:30
    بەڵکو وەک هەڵە،
  • 0:30 - 0:32
    یان "تەنیا دەنگۆیەک."
  • 0:33 - 0:36
    بەڵام ماوەی چەندین ساڵە
    لەسەر دەنگۆکان ئەخوێنم، و
  • 0:36 - 0:39
    ئەوەی فێری بووم ئەوەیە
    کە هەموویان چیرۆکێکیان هەیە، و
  • 0:39 - 0:42
    زۆرجاریش چیرۆکێکی گرنگ.
  • 0:42 - 0:48
    یەکێک لەو دەنگۆیانەی زۆر بە ئاگاهێنەرەوە بوو
    توانیم لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەم
  • 0:48 - 0:51
    لە باکوری نایجیریا بوو.
  • 0:51 - 0:54
    لەگەڵ پرۆگرامی کوتانی جیهانی
    یونیسێف کارم ئەکرد. و
  • 0:55 - 0:59
    ئەوەی زۆر ئاگادارکەرەوە بوو بۆم
    دەنگۆکان خۆیان نەبوون:
  • 0:59 - 1:02
    بەڵکو کاریگەری جیهانی
    ئەو دەنگۆیانە بوو.
  • 1:03 - 1:05
    دەنگۆکان گوومانیان ئەکرد لەوەی
  • 1:05 - 1:09
    پێکووتەی ئیفلیجی منداڵان
    لەڕاستیدا دەرمانی دژەدووگیانییە.
  • 1:09 - 1:12
    بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان --
  • 1:12 - 1:15
    یان لەوانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدز بێت.
  • 1:16 - 1:20
    نا، نا، لەوانەشە سیخوڕیکردنی سی ئای ئەی بێت
    بەسەریانەوە یان بیەوێ بیانژمێرێت.
  • 1:20 - 1:26
    ئەگەرنا بۆچی جار لەدوای جار
    کەسانێک ئەچن و لە دەرگاکانیان ئەیەن
  • 1:26 - 1:29
    بە هەمان پێکووتەی ئیفلیجییەوە؟
  • 1:29 - 1:32
    ئەوکاتەی منداڵان بە سورێژە ئەمردن،
  • 1:32 - 1:35
    کەس بە پێکووتەی سوورێژەوە نەئەهات.
  • 1:38 - 1:41
    ئەمە دەربارەی ئەوە نەبوو
    ڕاستییەکان دەربخرێت.
  • 1:41 - 1:43
    زیاتر لەسەر متمانەکردن بوو.
  • 1:43 - 1:45
    لەسەر متمانە شکاوەکە بوو.
  • 1:45 - 1:48
    ئەو هەموو بێمتمانەییە بۆچی؟
  • 1:48 - 1:52
    ڕاستییەکەی دایکەکان نەبوون کە بووبوونە هۆی
    ئەو متمانەپێنەکردنە.
  • 1:52 - 1:54
    بەڵکو سەرکردە ناوچەییەکان بوون،
  • 1:54 - 1:55
    سەرکردە ئاینییەکان،
  • 1:55 - 1:57
    سەرکردە سیاسییە ناوچەییەکان.
  • 1:57 - 2:00
    سەرۆکی هەرێمی کانۆ بوو
  • 2:00 - 2:02
    کە بڕیاری بایکۆتکردنی یا
  • 2:02 - 2:07
    بۆ هەموو هەوڵی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی
    لەو هەرێمە...
  • 2:07 - 2:10
    بۆ ماوەی ١١ مانگ.
  • 2:10 - 2:12
    ئەو بێمتمانەییە بۆچی؟
  • 2:12 - 2:15
    ساڵی ٢٠٠٣ بوو.
  • 2:15 - 2:18
    دوو ساڵ دوای یانزەی ئەیلول بوو.
  • 2:18 - 2:22
    قایلکرابوون بەوەی کە خۆرئاوا، و
  • 2:22 - 2:24
    بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 2:24 - 2:26
    لە جەنگایە لەگەڵ موسوڵمانەکان.
  • 2:26 - 2:28
    ئەشیانزانی کە خۆرئاوا، و
  • 2:28 - 2:31
    بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 2:31 - 2:32
    پشتیوانیکەرێکی گەورە و
  • 2:32 - 2:34
    دابینکەری پارە بوو --
  • 2:34 - 2:37
    بۆ هەوڵی جیهانی بنەبڕکردنی
    ڤایرۆسی ئیفلیجی.
  • 2:37 - 2:38
    بەهانەهێنانەوەی خۆیان هەبوو.
  • 2:40 - 2:43
    ئەو نەبوونی متمانەیە،
  • 2:43 - 2:46
    ئەو "یەک دوو دەنگۆیە"
  • 2:46 - 2:52
    ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەوت لەسەر
    پرۆگرامی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی
  • 2:52 - 2:54
    بۆ گێڕانەوەی کاتژمێرەکە،
  • 2:54 - 2:58
    بۆ بەدەستهێنانەوەی بەرەوپێشچوونەکەی
    لەو ١١ مانگەدا بەدیهاتبوو و
  • 2:58 - 2:59
    تەنانەت لەوەش زیاتر.
  • 2:59 - 3:06
    جۆرە نایجیرییەکەی ڤایرۆسی ئیفلیجی
    زیاتر لە ٢٠ وڵاتی کرد،
  • 3:06 - 3:07
    هەتا ئەندۆنوسیا ڕۆشت.
  • 3:09 - 3:11
    باجی ئەو دەنگۆیە بوو.
  • 3:12 - 3:16
    زنجیرەکەی ناجیریا یەکێک بوو
    لەو چەند زنجیرەیەی لێکۆڵینەوەم لەسەر کرد
  • 3:16 - 3:17
    ئەوکاتەی لە یونیسێف بووم و
  • 3:17 - 3:22
    توانیم نازناوی "بەڕێوبەری بەشی ئاگری
    یونیسێف وەرگرم."
  • 3:23 - 3:24
    (پێکەنین)
  • 3:24 - 3:28
    ئێمە -- لەو خاڵەدا درکم کرد
    کە هەرگیز کاتی پێویستم نەبووە.
  • 3:28 - 3:32
    هێندە سەرقاڵ بووم بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە
    کاتی پێویستم نەبوو بۆ تێگەشتن لەوەی
  • 3:32 - 3:36
    نەک تەنیا چی ئەبێتە هۆی
    سەردانی ئەم زنجیرە دەنگۆیانە،
  • 3:36 - 3:41
    بەڵکو بۆچی ئەم نەخۆشییانە سەرهەڵئەیات
    لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 3:41 - 3:45
    یونیسێفم بەجێهێشت و
    گەڕامەوە بۆ توێژیینەوە --
  • 3:45 - 3:47
    توێژینەوەی چارەسەری -- و
  • 3:47 - 3:54
    ساڵی ٢٠١٠ پرۆژەی متمانەکردن
    بە پێکووتەم دامەزراند
  • 3:54 - 3:58
    لە سکوڵی لەندەن بۆ پاکی و
    پزیشکی ناوچە خولگەییەکان.
  • 3:58 - 4:01
    کۆمەڵێکم کۆکردەوە لە مرۆڤناسەکان،
    درم ناسەکان،
  • 4:01 - 4:03
    دەروون ناسەکان،
  • 4:03 - 4:06
    پسپۆڕەکانی ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی و
  • 4:06 - 4:08
    درووستکەرانی مۆدێلی بیرکاریانە.
  • 4:08 - 4:11
    ئەرکی ئەوەمان خستە ئەستۆی خۆمان
  • 4:11 - 4:15
    لێکۆڵینەوە بکەین لە زنجیرە
    مێژووییەکانی دەنگۆکان و
  • 4:15 - 4:17
    کاریگەرییەکانیان،
  • 4:17 - 4:21
    لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەوەی
    ئاماژە سەرەتاییەکان چی بوون،
  • 4:21 - 4:23
    هۆکارە برەوپێدەرەکان چی بوون و
  • 4:23 - 4:25
    کاریگەرییان چی بوو،
  • 4:25 - 4:26
    هێزی ڕاکێشەریان چی بوو،
  • 4:26 - 4:30
    بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین لەوەی
    پێویستە بۆ چی بگەڕێین،
  • 4:30 - 4:32
    چۆن ئەتوانین یارمەتی حکومەتەکان بەین و
  • 4:32 - 4:37
    یارمەتی پرۆگرامەکانی کووتان بەین
    هەتا زیاتر وریابن و بچن بەدەم
  • 4:37 - 4:40
    ئاماژە سەرەتاییەکانی کێشەکان.
  • 4:40 - 4:43
    سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی زوو بوو.
  • 4:43 - 4:47
    ساڵی ٢٠١٥، پەرەمان یا بە پێوانەیەکی
    متمانەکردن بە پێکووتە.
  • 4:47 - 4:54
    سەرژمێرییەک بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی
    هەتا چ ڕادەیەک خەڵک هاوڕان
  • 4:54 - 4:57
    یان دژی ئەوەن کە پێکووتە گرنگە،
  • 4:57 - 4:59
    چەندێک سەلامەتن، چەندێک کاریگەرن --
  • 4:59 - 5:00
    چەندێک کار ئەکەن -- و
  • 5:00 - 5:04
    بەجۆرێکیش یەک ئەگرنەوە
    لەگەڵ بیروباوەڕە ئاینییەکەم.
  • 5:04 - 5:08
    ئەمەمان لەگەڵ زیاتر لە سەدان هەزار کەس
    کردووە لە سەرانسەری جیهاند،
  • 5:08 - 5:14
    هەوڵمان یاوە پەنجە بخەینە سەر
    لێیانی متمانەپێکردن و دڵنیابوونەکە،
  • 5:14 - 5:20
    بەڵام، لەوەش گرنگتر، سەیریش بکەین
    بزانین کەی متمانەکە بەرز یان نزم ئەکات،
  • 5:20 - 5:23
    چونکە ئەمانەوێت سەیر بکەین بزانین
    کەی دەست ئەکات بە دابەزین،
  • 5:23 - 5:26
    ئەوە کاتی ئەوەیە شتێک بکەیت،
  • 5:26 - 5:30
    خۆتی پێبگەیەنیت پێش ئەوەی قەیرانێکی
    وەک ئەوەی نایجیریا ڕووبات.
  • 5:32 - 5:37
    هەروەها هەڵسەنگاندنی ٢٤ کاتژمێری
    بۆ ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا --
  • 5:37 - 5:38
    بە چەندین زمان --
  • 5:38 - 5:43
    گوێمان ئەگرت بۆ ئەوەی چی ئەوترێت
    لە گفتوگۆکان لەسەر پێکووتەکان،
  • 5:43 - 5:47
    هەوڵمان ئەیا زوو ئاگاداری نیگەرانییەکان
    یان گۆڕان لە بیروباوەڕەکانا بین
  • 5:47 - 5:49
    کە شایەنی ئەوەن سەرنجیان پێبەین.
  • 5:49 - 5:54
    سیستمێکی ژینگەیی جۆری زانیاری
    هەمەجۆرمان درووستکردووە
  • 5:54 - 5:56
    هەتا هەوڵبەین تێبگەین:
  • 5:56 - 6:00
    خەڵک چۆن بیر ئەکەنەوە و
    چۆن کاری خۆمان بکەین؟
  • 6:00 - 6:02
    بۆ ئاماژە سەرەتاییەکان ئەگەڕێین.
  • 6:02 - 6:03
    کە یەکێک ئەدۆزینەوە،
  • 6:03 - 6:07
    تۆڕێکی جیهانی هاوکارەکانمان ئەبێت
    لە ژمارەیەک لە وڵاتەکان
  • 6:07 - 6:10
    کە لەو بوارەیا زانیاری ناوچەیی
    زیاتریان هەیە
  • 6:10 - 6:11
    هەتا هەوڵبەین تێبگەین --
  • 6:12 - 6:14
    ئایا ئەم ئاماژەیە زانیاری پێدانی هەڵەیە،
  • 6:14 - 6:17
    یان شتێکە خەریکە دەست پێئەکات و
    پێویستە ئاگاداری بین؟
  • 6:17 - 6:19
    لە لەندەن، وێنەیەکی گەورەترمان هەیە.
  • 6:19 - 6:24
    سەیری پۆلە دەنگۆکان ئەکەین،
    کە نەک تەنیا لە ناوخۆدا بڵاودەبێتەوە
  • 6:24 - 6:25
    بەڵکو لەنێوان وڵاتەکانیشدا باز ئەدات.
  • 6:25 - 6:29
    بینیومانە لە ژاپۆنەوە بازیداوە بۆ کۆڵۆمبیا،
  • 6:29 - 6:31
    بەناو ئەوروپا و بە چواردەوریا.
  • 6:31 - 6:32
    لە گواستنەوەیان.
  • 6:32 - 6:36
    لە ژینگەیەکدا ئەژین
    بە تەواوەتی پێکەوە بەستراوە.
  • 6:36 - 6:39
    یەکێک لەو شتانەی سەرنجڕاکێش بوو بەلامانەوە، و
  • 6:39 - 6:41
    زۆری لەسەر فێربووین
    لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا --
  • 6:41 - 6:44
    چونکە ئەمە ١٠یەم ساڵیادمانە،
  • 6:44 - 6:47
    ئەمە دوێنێ دەستیپێنەکردووە،
    ئەم کێشەی دەنگۆیانە -- و
  • 6:47 - 6:48
    یەکێک لەو شتانەی فێری بووین
  • 6:48 - 6:51
    لە هەڵسەنگاندنی جیهانیماندایە،
  • 6:51 - 6:55
    کە ئەوروپا بە گومانترین ناوچەیە
    لە هەموو جیهاندا.
  • 6:55 - 6:57
    ڕاستییەکەی فەڕەنسا خەڵاتەکەی بردەوە.
  • 6:58 - 6:59
    (پێکەنین)
  • 6:59 - 7:00
    هەتا ئێستا.
  • 7:00 - 7:04
    ڕاستییەکەی هەندێک لەو دەنگۆیانە
    گەشتیکردووە بۆ بەشەکانی تری جیهانیش.
  • 7:05 - 7:07
    بەڵام هەوڵمان ئەیا لە ئەوروپا تێبگەین.
  • 7:07 - 7:09
    همم. بۆچی ئەوروپا؟
  • 7:09 - 7:11
    وامزانی ئەمریکا بەڕاستی --
  • 7:11 - 7:13
    هەندێک لە بەگومانترینەکانی هەیە،
  • 7:13 - 7:15
    بەڵام بەڕاستی هەڵەبووم.
  • 7:15 - 7:18
    زانایەکی سیاسیش، هاوپیشەیەک
    کە کاری لەگەڵ ئەکەین،
  • 7:18 - 7:20
    جۆن کێنێدی،
  • 7:20 - 7:24
    زانیارییەکەمانی وەرگرت کە هەمانبوو
    لەسەر ٢٨ وڵاتی ئەوروپا و
  • 7:24 - 7:26
    سەیری کرد و
  • 7:26 - 7:28
    بەستییەوە لەگەڵ دەنگدان لەسەر
    بیروبۆچوونێکی سیاسی. و
  • 7:29 - 7:31
    لەوەوە چی دۆزییەوە؟
  • 7:31 - 7:37
    بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی ئەگەری زۆربووە
    دەنگ بە پارتێکی پۆپۆلیست بەن
  • 7:37 - 7:41
    ئەوانەشبوون کە بە قوورسی
    دژی ئەو بیرکردنەوەیە بوون
  • 7:41 - 7:44
    کە پێکووتەکان گرنگن،
    سەلامەت یان کاریگەرن.
  • 7:44 - 7:46
    لەمەوە چی فێربووین؟
  • 7:46 - 7:51
    پێکووتەکان ناتوانن خۆیان دەربازکەن
    لە گێژاوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان
  • 7:51 - 7:53
    کە چواردەورییان یاون.
  • 7:53 - 7:58
    زانایان ئامادە نەبوون
    بۆ ئەم تسۆنامی گومان و
  • 7:58 - 8:01
    پرسیار و بێمتمانەییە.
  • 8:01 - 8:06
    چۆن --- بۆچی پێکووتەکان
    هێندە بەرهەڵستی ئەکرێن؟
  • 8:06 - 8:08
    چەند شتێکمان دیاریکرد،
  • 8:08 - 8:09
    بەڵام یەکێک لەوانە:
  • 8:09 - 8:12
    بەزۆری لەلایەن حکومەتەوە کاری پێئەکرێت
  • 8:12 - 8:18
    کە زۆرجار ئەوان پێکووتەکان
    ڕێک ئەخەن و پێشنیاری ئەکەن --
  • 8:18 - 8:21
    یان هەندێک جار پێشنیاری ئەکەن و
    هەندێک جار ئەیکەن بە پێویستی.
  • 8:22 - 8:24
    بزنسە گەورەکان پێکووتە درووست ئەکەن، و
  • 8:24 - 8:28
    نە دەزگاکان، نە حکومەت یان
    بزنسە گەورەکان،
  • 8:28 - 8:31
    لەم ڕۆژەیا زۆر متمانەپێکراون.
  • 8:31 - 8:35
    ئینجا یەینە سەر زاناکانیش
    کە پێکووتەکان ئەدۆزنەوە و پەرەی پێئەیەن، و
  • 8:35 - 8:37
    کەسانێکی پێشەنگن و
  • 8:37 - 8:39
    بەردەست نین بۆ خەڵکی گشتی،
  • 8:39 - 8:42
    هیچ نەبێت زمانەکەی قسەی پێئەکەن.
  • 8:43 - 8:48
    سێیەم، لەم ڕۆژەیا لە ژینگەیەکداین هەمووی
    پێکەوە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی، و
  • 8:48 - 8:51
    خەڵک ئەتوانن ئازادانە
    بۆچوون، و
  • 8:51 - 8:55
    نیگەرانی، و مەراقەکانیان، و
    ترسەکانیان بخەنە ڕوو و
  • 8:55 - 8:59
    زۆر کەس بدۆزنەوە
    کە وەک ئەوان بیر ئەکەنەوە، و
  • 8:59 - 9:05
    وا بیر ئەکەنەوە لەوانەیە نیگەرانییەکانیان
    شایەنی ئەوە بن سەرنجیان پێبدرێت.
  • 9:05 - 9:06
    لە کۆتاییشدا،
  • 9:06 - 9:11
    پێکووتە کاریگەری لەسەر
    هەموو ژیانێکی سەر هەسارەکە هەیە.
  • 9:11 - 9:13
    چی چارەسەرێکی تر بۆ تەندروستی،
  • 9:13 - 9:16
    جگە لە ئاو،
  • 9:16 - 9:19
    کاریگەری لەسەر هەموو ژیانێک هەیە؟
  • 9:19 - 9:22
    کەواتە ئەگەر بۆ شتێک ئەگەڕێیت
    کە بتەوێت تێکی بەیت،
  • 9:22 - 9:24
    باشترین قۆناغە.
  • 9:25 - 9:29
    لەوانەیە ئەوە یەکێک بێت لە هۆکارەکان
    کە پێویستە سەرنجی زیاتری بەینێ و
  • 9:29 - 9:33
    متمانەمان بنیات بنێینەوە لە بابەتەکانا.
  • 9:33 - 9:36
    خەڵک هەموو جۆرە پرسیارێک ئەکەن.
  • 9:36 - 9:38
    ئەپرسن،
  • 9:38 - 9:40
    بۆچی پێکووتەکان -- و
  • 9:40 - 9:44
    ئەمە ئەو جۆرە شتانەن کە ئەیبیستین
    لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان --
  • 9:44 - 9:50
    بۆچی ناکرێت منداڵەکەم خشتەیەکی کوتانی
    تایبەت بەخۆی هەبێت؟
  • 9:50 - 9:53
    دانایی ئەو هەموو کووتانە چییە؟
  • 9:54 - 9:58
    ئەی چی دەربارەی ئەو هەموو
    پێکهاتە و ماددە پارێزەرانەی ناوی؟
  • 9:58 - 10:00
    ئەمانە کەسانێکی شێت نین،
  • 10:00 - 10:02
    ناڕۆشنبیریش نین؛
  • 10:02 - 10:04
    دایکانێکن نیگەرانی خۆیان هەیە.
  • 10:05 - 10:10
    بەڵام هەندێکیان هاتوون بۆلام و
    وتویانە، "هەست ئەکەین فەرامۆش کرابێتین،
  • 10:10 - 10:14
    هەست ئەکەین هەڵە لێمان تێبگەن
    ئەگەر پرسیارێک بکەین، و
  • 10:14 - 10:15
    تەنانەت هەستیش ئەکەین وەک دێوێک سەیرکرێین
  • 10:15 - 10:19
    وەک ئەوەی بەشێک بین لە گرووپێکی
    دژەکووتان."
  • 10:20 - 10:23
    کەواتە پێویستە گوێ لە چەند شتێک بگرین.
  • 10:23 - 10:25
    لەوانەیە لەبەر ئەوەش بێت ساڵی پار،
  • 10:25 - 10:27
    توێژینەوەیەک هەبوو بۆی دەرکەوت
  • 10:27 - 10:31
    کە لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٩دا،
  • 10:33 - 10:35
    لەسەر ئینتەرنێت --
  • 10:35 - 10:36
    ئەمە لەگەڵ سەدان بوو --
  • 10:36 - 10:40
    سەد ملیۆن بەکارهێنانی جیا جیا
    لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی --
  • 10:40 - 10:46
    هەرچەندە ژمارەی کەسەکان
    کە لە گرووپەکان بۆچوونیان دەربڕیوە،
  • 10:46 - 10:47
    بۆچوونیان ئەرێنی بووە،
  • 10:47 - 10:49
    وەک گرووپێک،
  • 10:49 - 10:51
    ئەوانەی بۆچوونیان نەرێنیترین بوو
  • 10:51 - 10:55
    بەپێی گفتوگۆکانیان لە ناوەڕاستا بوون
  • 10:55 - 11:00
    بڕیاریان نەیابوو کە ئایا ئەیانەوێت
    کووتانیان بۆ بکرێت یان نا.
  • 11:00 - 11:01
    ئەوانەی زۆر نەرێنی بوون --
  • 11:01 - 11:04
    ئەوەی ئەتوانین پێی بڵێین
    گرووپی دژەکوتان --
  • 11:04 - 11:06
    ئەوانەیان ئەبردە بەرەی خۆیان
    کە بڕیاریان نەیابوو
  • 11:06 - 11:11
    بە ڕێژەی ٥٠٠ هێندە خێراتر
  • 11:11 - 11:14
    لەو گرووپەی لەگەڵ کووتان بوون.
  • 11:14 - 11:17
    لەسەدا ٥٠٠ خێراتر.
  • 11:17 - 11:19
    گورج تر بوون، خێراتر چووبون بەدەمیانەوە و
  • 11:19 - 11:21
    گوێشیان لێگرتوون.
  • 11:21 - 11:24
    زۆربەی خەڵک باوەڕیان وایە
    کە کووتان شتێکی باشە و
  • 11:24 - 11:26
    باوەڕیان بە گرنگییەکەی هەیە.
  • 11:26 - 11:29
    بەڵام ئەو باوەڕە لەژێر هێرشدایە.
  • 11:29 - 11:34
    پێویستە دەرفەتی زیاتر بنیات بنێین بۆ گفتوگۆ.
  • 11:34 - 11:36
    چەندین ڕێگاش هەیە بۆ ئەوە.
  • 11:36 - 11:38
    ئاسان نییە بۆ هەندێک
    پسپۆڕی تەندروستی
  • 11:38 - 11:42
    بکەونە ناو گفتوگۆیەکەوە کە گومان بکرێت
    لە هەبوونی دەسەڵاتیان.
  • 11:42 - 11:44
    نائارام ئەبن پێی.
  • 11:44 - 11:48
    زۆر لەوەش سەرقاڵترن کە بتوانن
    گوێ لەم هەموو پرسیارە بگرن.
  • 11:48 - 11:50
    بەڵام پێویستە شتێک لەبارەیەوە بکەین،
  • 11:50 - 11:54
    چونکە چەندین دایک و باوکی
    نیگەران لەدەست ئەیەین
  • 11:54 - 11:57
    کە تەنیا گفتوگۆیەکی ڕوونیان ئەوێت.
  • 11:57 - 12:02
    پێویستە کەسانێکی خۆبەخش ڕابهێنین
    ئامادەبن لە ژووری چاوەڕوانی دانیشن،
  • 12:02 - 12:04
    لەسەر هێڵی گەرم بن،
  • 12:04 - 12:06
    پێگەی گفتوگۆی ئینتەرنێتیان هەبێت،
  • 12:06 - 12:08
    سندوقی گفتوگۆیان هەبێت.
  • 12:08 - 12:11
    بۆ منداڵانیش،
    ئەوانەی لە قوتابخانەن،
  • 12:11 - 12:14
    باسی کۆئەندامی بەرگریان بۆ بکرێت و
  • 12:14 - 12:15
    ئەوەیان فێربکرێت کە لە ڕاستیدا،
  • 12:16 - 12:18
    ئەزانیت ئەو پێکوتەیەی
    برا بچووکەکەت وەریگرتووە؟
  • 12:18 - 12:23
    ئەوە ئیلهامی بەخشیوە بە کۆئەندامی
    بەرگری سرووشتیت.
  • 12:23 - 12:26
    شتێکی مەزنە و لەبەر ئەوە ئەکرێت.
  • 12:27 - 12:29
    پێویستە ئەو متمانەپێکردنە بنیات بنێین؛
  • 12:29 - 12:31
    پێویستە گوێبگرین.
  • 12:32 - 12:35
    سەرەڕای ئەم هەموو گومانکردنە -- و
  • 12:35 - 12:37
    کە زۆر ئەکرێت --
  • 12:37 - 12:40
    لەوانەیە لەهەموو کەس زیاتر
    گوومان ببیستم لە خەڵک --
  • 12:41 - 12:42
    من کەسێکی گەشبینم.
  • 12:42 - 12:47
    گەشبینیشم لەگەڵ نەوەیەکی گەنجترە.
  • 12:47 - 12:53
    نەوە گەنجترەکەی کە لە ڕاستیدا
    خەریکە بە ئاگا یەنەوە
  • 12:53 - 12:55
    بۆ مەترسییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی،
  • 12:55 - 12:57
    هەواڵی ساختە،
  • 12:57 - 12:58
    ناسنامەی ساختە، و
  • 13:00 - 13:03
    خەریکە زانست لە باوەش ئەگرن.
  • 13:03 - 13:08
    هەندێکیشیان گروپێکن لەو منداڵانەی دایکیان
    ڕەتیکردۆتەوە بیانکوتێت.
  • 13:10 - 13:13
    بەهاری پێشووی ساڵی ٢٠١٩،
  • 13:13 - 13:17
    ئیسان لیندینبێرگەری ١٨ ساڵان
  • 13:17 - 13:20
    چووە سەر ڕێدت و پۆستێکی بڵاوکردەوە.
  • 13:22 - 13:25
    "دایکم باوەڕی بە پێکووتەکان نییە.
  • 13:25 - 13:27
    زۆر خەمی ئەوەیەتی ببنە هۆی ئۆتیزم.
  • 13:27 - 13:30
    ڕاستییەکەی، باوەڕی زۆر پتەوە لەسەر ئەوە.
  • 13:30 - 13:32
    بەڵام ئێستا من ١٨ ساڵم.
  • 13:32 - 13:34
    کۆتا ساڵی ئامادەییمە.
  • 13:34 - 13:36
    ئەتوانم ئوتومبێل لێبخوڕم، ئەتوانم دەنگ بەم
  • 13:36 - 13:39
    ئەشتوانم بچم کوتانی خۆم وەرگرم.
  • 13:39 - 13:41
    کەس ئەتوانێ پێمبڵێ لەکوێ بیکەم؟"
  • 13:41 - 13:44
    پۆستەکە هەرای نایەوە.
  • 13:44 - 13:48
    بووە هۆی درووستبوونی
    جوڵەیەکی نوێ لەناو گەنجان.
  • 13:49 - 13:52
    بینیم ئیسان لەناو کۆنگرەیەکدا قسەی ئەکرد،
  • 13:52 - 13:56
    سەکۆی کوتانی جیهانی لە
    یەکێتی ئەوروپا.
  • 13:56 - 13:58
    زۆر ڕەوانبێژانە قسەی کرد، و
  • 13:58 - 14:00
    بەڕاستی سەرسام بووم،
  • 14:00 - 14:02
    لەبەردەمی خەڵکێکی زۆردا.
  • 14:03 - 14:05
    چیرۆکی خۆی گێڕایەوە،
  • 14:05 - 14:06
    ئینجا بە گرووپەکەی وت،
  • 14:06 - 14:10
    وتی، "ئەزانن هەمووان
    باسی زانیاری هەڵە ئەکەن،
  • 14:10 - 14:14
    بەڵام ئەمەوێ باسی جۆرێکی جیاوازی
    پێدانی زانیاری هەڵەتان بۆ بکەم، و
  • 14:14 - 14:19
    ئەوەش پێدانی زانیاری هەڵەیە
    کە ئەڵێت کەسانی وەک دایکم،
  • 14:19 - 14:21
    کە دایکێکی خەمخۆرە
  • 14:21 - 14:26
    کەسێکی خراپە چونکە
    نەیهێشتووە کوتانەکانم بۆ بکرێت.
  • 14:26 - 14:31
    ئەمەوێت پێتان بڵێم بۆیە نەیهێشتووە
    کووتانم بۆ بکرێت،
  • 14:31 - 14:33
    چونکە خۆشیویستووم و
  • 14:33 - 14:38
    باوەڕی وابووە کە ئەو شتە
    باشترین شتە بۆم بکرێت.
  • 14:38 - 14:39
    بەشێوەیەکی تر بیر ئەکەمەوە و
  • 14:39 - 14:42
    هەرگیز ناتوانم بۆچوونی ئەو بگۆڕم،
  • 14:42 - 14:44
    بەڵام ئەو کەسێکی خراپ نییە."
  • 14:45 - 14:48
    ئەوە پەیامی هەرزەکارێک بوو.
  • 14:48 - 14:52
    هاوسۆزی، میهرەبانی، و تێگەشتن.
  • 14:53 - 14:57
    زانیاری زانستی زۆرمان لەبەردەست
  • 14:57 - 14:59
    بۆ بەدرۆخستنەوەی دەنگۆی ساختە.
  • 15:00 - 15:02
    ئەوە کێشەی ئێمە نییە.
  • 15:02 - 15:04
    ئێمە کێشەی پەیوەندیمان هەیە،
  • 15:04 - 15:06
    نەک کێشەی پێدانی زانیاری هەڵە.
  • 15:06 - 15:09
    پێدانی زانیاری هەڵە نیشانەکەیە،
  • 15:09 - 15:11
    نەک هۆکارەکە.
  • 15:11 - 15:13
    ئەگەر خەڵک متمانە بکەن،
  • 15:13 - 15:17
    خۆیان ئەخەنە بەر مەترسییەکی بچووک
    بۆ خۆلادان لە دانەیەکی زۆر گەورەتر.
  • 15:17 - 15:21
    ئەو شتەی ئەمەوێت و
    هیوای بۆ ئەخوازم
  • 15:21 - 15:25
    ئەوەیە کە وەک کۆمەڵگایەکی
    پزیشکی و تەندروستی
  • 15:25 - 15:29
    بوێری و زەبوونی ڕەوشتبەرزانەیان هەبێت
  • 15:29 - 15:31
    بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرهەمهێنەرانە
    بکەونە کارکردن،
  • 15:31 - 15:33
    وەک ئیسان،
  • 15:33 - 15:36
    لەگەڵ ئەوانەدا کە هاوڕا نین لەگەڵمان.
  • 15:36 - 15:37
    هیوادارم ئەوە بکرێت.
  • 15:37 - 15:38
    زۆر سوپاس
  • 15:38 - 15:40
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی دەنگۆ لەسەر پێکووتەکان بڵاوئەبێتەوە -- و چۆن متمانە بنیات بنرێتەوە
Speaker:
هایدی لارسن
Description:

بۆچی خەڵک متمانە بە پێکووتەکان ناکەن؟ مرۆڤناس هایدی لارسن لێکۆڵینەوە ئەکات کە چۆن دەنگۆ پزیشکییەکان سەرچاوە ئەگرن، بڵاو ئەبنەوە و ئەبن بە سووتەمەنی بۆ بەرهەڵستی کردنی کوتانەکان لە سەرانسەری جیهاندا. لەکاتێکدا پێکووتەکان ناتوانن خۆیان دەرباز بکەن لەو "گێژاوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە"ی کە چواردەوری گرتوون، دەڵێت کە یەکەم هەنگاو بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی قسەکردنە لەگەڵ خەڵک، گوێگرتن لێیان و متمانەکردنە پێیان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions