لە بواری دەنگۆدا دەخوێنم. وتوو واتی ڕۆژنامەکان نا یان جۆرە دەنگۆکانی کە وا ئەکەن بازاڕی بۆرسە تەواو بشکێت -- یان بەرزبێتەوە -- بەڵکو جۆرە دەنگۆکانی کار ئەکاتە سەر تەندروستیت .. و تەندروستی جیهانیش. وەک خواردنی سیری زۆر یان خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیمان ئەیات پارێزراو بین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا -- تەنیا ئەوە. دەنگۆکان ناوبانگێکی خراپیان هەیە. وەک ڕاستی نابینرێن، بەڵکو وەک هەڵە، یان "تەنیا دەنگۆیەک." بەڵام ماوەی چەندین ساڵە لەسەر دەنگۆکان ئەخوێنم، و ئەوەی فێری بووم ئەوەیە کە هەموویان چیرۆکێکیان هەیە، و زۆرجاریش چیرۆکێکی گرنگ. یەکێک لەو دەنگۆیانەی زۆر بە ئاگاهێنەرەوە بوو توانیم لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەم لە باکوری نایجیریا بوو. لەگەڵ پرۆگرامی کوتانی جیهانی یونیسێف کارم ئەکرد. و ئەوەی زۆر ئاگادارکەرەوە بوو بۆم دەنگۆکان خۆیان نەبوون: بەڵکو کاریگەری جیهانی ئەو دەنگۆیانە بوو. دەنگۆکان گوومانیان ئەکرد لەوەی پێکووتەی ئیفلیجی منداڵان لەڕاستیدا دەرمانی دژەدووگیانییە. بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان -- یان لەوانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدز بێت. نا، نا، لەوانەشە سیخوڕیکردنی سی ئای ئەی بێت بەسەریانەوە یان بیەوێ بیانژمێرێت. ئەگەرنا بۆچی جار لەدوای جار کەسانێک ئەچن و لە دەرگاکانیان ئەیەن بە هەمان پێکووتەی ئیفلیجییەوە؟ ئەوکاتەی منداڵان بە سورێژە ئەمردن، کەس بە پێکووتەی سوورێژەوە نەئەهات. ئەمە دەربارەی ئەوە نەبوو ڕاستییەکان دەربخرێت. زیاتر لەسەر متمانەکردن بوو. لەسەر متمانە شکاوەکە بوو. ئەو هەموو بێمتمانەییە بۆچی؟ ڕاستییەکەی دایکەکان نەبوون کە بووبوونە هۆی ئەو متمانەپێنەکردنە. بەڵکو سەرکردە ناوچەییەکان بوون، سەرکردە ئاینییەکان، سەرکردە سیاسییە ناوچەییەکان. سەرۆکی هەرێمی کانۆ بوو کە بڕیاری بایکۆتکردنی یا بۆ هەموو هەوڵی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی لەو هەرێمە... بۆ ماوەی ١١ مانگ. ئەو بێمتمانەییە بۆچی؟ ساڵی ٢٠٠٣ بوو. دوو ساڵ دوای یانزەی ئەیلول بوو. قایلکرابوون بەوەی کە خۆرئاوا، و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە جەنگایە لەگەڵ موسوڵمانەکان. ئەشیانزانی کە خۆرئاوا، و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پشتیوانیکەرێکی گەورە و دابینکەری پارە بوو -- بۆ هەوڵی جیهانی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی. بەهانەهێنانەوەی خۆیان هەبوو. ئەو نەبوونی متمانەیە، ئەو "یەک دوو دەنگۆیە" ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەوت لەسەر پرۆگرامی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی بۆ گێڕانەوەی کاتژمێرەکە، بۆ بەدەستهێنانەوەی بەرەوپێشچوونەکەی لەو ١١ مانگەدا بەدیهاتبوو و تەنانەت لەوەش زیاتر. جۆرە نایجیرییەکەی ڤایرۆسی ئیفلیجی زیاتر لە ٢٠ وڵاتی کرد، هەتا ئەندۆنوسیا ڕۆشت. باجی ئەو دەنگۆیە بوو. زنجیرەکەی ناجیریا یەکێک بوو لەو چەند زنجیرەیەی لێکۆڵینەوەم لەسەر کرد ئەوکاتەی لە یونیسێف بووم و توانیم نازناوی "بەڕێوبەری بەشی ئاگری یونیسێف وەرگرم." (پێکەنین) ئێمە -- لەو خاڵەدا درکم کرد کە هەرگیز کاتی پێویستم نەبووە. هێندە سەرقاڵ بووم بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کاتی پێویستم نەبوو بۆ تێگەشتن لەوەی نەک تەنیا چی ئەبێتە هۆی سەردانی ئەم زنجیرە دەنگۆیانە، بەڵکو بۆچی ئەم نەخۆشییانە سەرهەڵئەیات لە سەرانسەری جیهاندا. یونیسێفم بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ توێژیینەوە -- توێژینەوەی چارەسەری -- و ساڵی ٢٠١٠ پرۆژەی متمانەکردن بە پێکووتەم دامەزراند لە سکوڵی لەندەن بۆ پاکی و پزیشکی ناوچە خولگەییەکان. کۆمەڵێکم کۆکردەوە لە مرۆڤناسەکان، درم ناسەکان، دەروون ناسەکان، پسپۆڕەکانی ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی و درووستکەرانی مۆدێلی بیرکاریانە. ئەرکی ئەوەمان خستە ئەستۆی خۆمان لێکۆڵینەوە بکەین لە زنجیرە مێژووییەکانی دەنگۆکان و کاریگەرییەکانیان، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەوەی ئاماژە سەرەتاییەکان چی بوون، هۆکارە برەوپێدەرەکان چی بوون و کاریگەرییان چی بوو، هێزی ڕاکێشەریان چی بوو، بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین لەوەی پێویستە بۆ چی بگەڕێین، چۆن ئەتوانین یارمەتی حکومەتەکان بەین و یارمەتی پرۆگرامەکانی کووتان بەین هەتا زیاتر وریابن و بچن بەدەم ئاماژە سەرەتاییەکانی کێشەکان. سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی زوو بوو. ساڵی ٢٠١٥، پەرەمان یا بە پێوانەیەکی متمانەکردن بە پێکووتە. سەرژمێرییەک بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی هەتا چ ڕادەیەک خەڵک هاوڕان یان دژی ئەوەن کە پێکووتە گرنگە، چەندێک سەلامەتن، چەندێک کاریگەرن -- چەندێک کار ئەکەن -- و بەجۆرێکیش یەک ئەگرنەوە لەگەڵ بیروباوەڕە ئاینییەکەم. ئەمەمان لەگەڵ زیاتر لە سەدان هەزار کەس کردووە لە سەرانسەری جیهاند، هەوڵمان یاوە پەنجە بخەینە سەر لێیانی متمانەپێکردن و دڵنیابوونەکە، بەڵام، لەوەش گرنگتر، سەیریش بکەین بزانین کەی متمانەکە بەرز یان نزم ئەکات، چونکە ئەمانەوێت سەیر بکەین بزانین کەی دەست ئەکات بە دابەزین، ئەوە کاتی ئەوەیە شتێک بکەیت، خۆتی پێبگەیەنیت پێش ئەوەی قەیرانێکی وەک ئەوەی نایجیریا ڕووبات. هەروەها هەڵسەنگاندنی ٢٤ کاتژمێری بۆ ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا -- بە چەندین زمان -- گوێمان ئەگرت بۆ ئەوەی چی ئەوترێت لە گفتوگۆکان لەسەر پێکووتەکان، هەوڵمان ئەیا زوو ئاگاداری نیگەرانییەکان یان گۆڕان لە بیروباوەڕەکانا بین کە شایەنی ئەوەن سەرنجیان پێبەین. سیستمێکی ژینگەیی جۆری زانیاری هەمەجۆرمان درووستکردووە هەتا هەوڵبەین تێبگەین: خەڵک چۆن بیر ئەکەنەوە و چۆن کاری خۆمان بکەین؟ بۆ ئاماژە سەرەتاییەکان ئەگەڕێین. کە یەکێک ئەدۆزینەوە، تۆڕێکی جیهانی هاوکارەکانمان ئەبێت لە ژمارەیەک لە وڵاتەکان کە لەو بوارەیا زانیاری ناوچەیی زیاتریان هەیە هەتا هەوڵبەین تێبگەین -- ئایا ئەم ئاماژەیە زانیاری پێدانی هەڵەیە، یان شتێکە خەریکە دەست پێئەکات و پێویستە ئاگاداری بین؟ لە لەندەن، وێنەیەکی گەورەترمان هەیە. سەیری پۆلە دەنگۆکان ئەکەین، کە نەک تەنیا لە ناوخۆدا بڵاودەبێتەوە بەڵکو لەنێوان وڵاتەکانیشدا باز ئەدات. بینیومانە لە ژاپۆنەوە بازیداوە بۆ کۆڵۆمبیا، بەناو ئەوروپا و بە چواردەوریا. لە گواستنەوەیان. لە ژینگەیەکدا ئەژین بە تەواوەتی پێکەوە بەستراوە. یەکێک لەو شتانەی سەرنجڕاکێش بوو بەلامانەوە، و زۆری لەسەر فێربووین لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا -- چونکە ئەمە ١٠یەم ساڵیادمانە، ئەمە دوێنێ دەستیپێنەکردووە، ئەم کێشەی دەنگۆیانە -- و یەکێک لەو شتانەی فێری بووین لە هەڵسەنگاندنی جیهانیماندایە، کە ئەوروپا بە گومانترین ناوچەیە لە هەموو جیهاندا. ڕاستییەکەی فەڕەنسا خەڵاتەکەی بردەوە. (پێکەنین) هەتا ئێستا. ڕاستییەکەی هەندێک لەو دەنگۆیانە گەشتیکردووە بۆ بەشەکانی تری جیهانیش. بەڵام هەوڵمان ئەیا لە ئەوروپا تێبگەین. همم. بۆچی ئەوروپا؟ وامزانی ئەمریکا بەڕاستی -- هەندێک لە بەگومانترینەکانی هەیە، بەڵام بەڕاستی هەڵەبووم. زانایەکی سیاسیش، هاوپیشەیەک کە کاری لەگەڵ ئەکەین، جۆن کێنێدی، زانیارییەکەمانی وەرگرت کە هەمانبوو لەسەر ٢٨ وڵاتی ئەوروپا و سەیری کرد و بەستییەوە لەگەڵ دەنگدان لەسەر بیروبۆچوونێکی سیاسی. و لەوەوە چی دۆزییەوە؟ بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی ئەگەری زۆربووە دەنگ بە پارتێکی پۆپۆلیست بەن ئەوانەشبوون کە بە قوورسی دژی ئەو بیرکردنەوەیە بوون کە پێکووتەکان گرنگن، سەلامەت یان کاریگەرن. لەمەوە چی فێربووین؟ پێکووتەکان ناتوانن خۆیان دەربازکەن لە گێژاوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە چواردەورییان یاون. زانایان ئامادە نەبوون بۆ ئەم تسۆنامی گومان و پرسیار و بێمتمانەییە. چۆن --- بۆچی پێکووتەکان هێندە بەرهەڵستی ئەکرێن؟ چەند شتێکمان دیاریکرد، بەڵام یەکێک لەوانە: بەزۆری لەلایەن حکومەتەوە کاری پێئەکرێت کە زۆرجار ئەوان پێکووتەکان ڕێک ئەخەن و پێشنیاری ئەکەن -- یان هەندێک جار پێشنیاری ئەکەن و هەندێک جار ئەیکەن بە پێویستی. بزنسە گەورەکان پێکووتە درووست ئەکەن، و نە دەزگاکان، نە حکومەت یان بزنسە گەورەکان، لەم ڕۆژەیا زۆر متمانەپێکراون. ئینجا یەینە سەر زاناکانیش کە پێکووتەکان ئەدۆزنەوە و پەرەی پێئەیەن، و کەسانێکی پێشەنگن و بەردەست نین بۆ خەڵکی گشتی، هیچ نەبێت زمانەکەی قسەی پێئەکەن. سێیەم، لەم ڕۆژەیا لە ژینگەیەکداین هەمووی پێکەوە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی، و خەڵک ئەتوانن ئازادانە بۆچوون، و نیگەرانی، و مەراقەکانیان، و ترسەکانیان بخەنە ڕوو و زۆر کەس بدۆزنەوە کە وەک ئەوان بیر ئەکەنەوە، و وا بیر ئەکەنەوە لەوانەیە نیگەرانییەکانیان شایەنی ئەوە بن سەرنجیان پێبدرێت. لە کۆتاییشدا، پێکووتە کاریگەری لەسەر هەموو ژیانێکی سەر هەسارەکە هەیە. چی چارەسەرێکی تر بۆ تەندروستی، جگە لە ئاو، کاریگەری لەسەر هەموو ژیانێک هەیە؟ کەواتە ئەگەر بۆ شتێک ئەگەڕێیت کە بتەوێت تێکی بەیت، باشترین قۆناغە. لەوانەیە ئەوە یەکێک بێت لە هۆکارەکان کە پێویستە سەرنجی زیاتری بەینێ و متمانەمان بنیات بنێینەوە لە بابەتەکانا. خەڵک هەموو جۆرە پرسیارێک ئەکەن. ئەپرسن، بۆچی پێکووتەکان -- و ئەمە ئەو جۆرە شتانەن کە ئەیبیستین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان -- بۆچی ناکرێت منداڵەکەم خشتەیەکی کوتانی تایبەت بەخۆی هەبێت؟ دانایی ئەو هەموو کووتانە چییە؟ ئەی چی دەربارەی ئەو هەموو پێکهاتە و ماددە پارێزەرانەی ناوی؟ ئەمانە کەسانێکی شێت نین، ناڕۆشنبیریش نین؛ دایکانێکن نیگەرانی خۆیان هەیە. بەڵام هەندێکیان هاتوون بۆلام و وتویانە، "هەست ئەکەین فەرامۆش کرابێتین، هەست ئەکەین هەڵە لێمان تێبگەن ئەگەر پرسیارێک بکەین، و تەنانەت هەستیش ئەکەین وەک دێوێک سەیرکرێین وەک ئەوەی بەشێک بین لە گرووپێکی دژەکووتان." کەواتە پێویستە گوێ لە چەند شتێک بگرین. لەوانەیە لەبەر ئەوەش بێت ساڵی پار، توێژینەوەیەک هەبوو بۆی دەرکەوت کە لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٩دا، لەسەر ئینتەرنێت -- ئەمە لەگەڵ سەدان بوو -- سەد ملیۆن بەکارهێنانی جیا جیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی -- هەرچەندە ژمارەی کەسەکان کە لە گرووپەکان بۆچوونیان دەربڕیوە، بۆچوونیان ئەرێنی بووە، وەک گرووپێک، ئەوانەی بۆچوونیان نەرێنیترین بوو بەپێی گفتوگۆکانیان لە ناوەڕاستا بوون بڕیاریان نەیابوو کە ئایا ئەیانەوێت کووتانیان بۆ بکرێت یان نا. ئەوانەی زۆر نەرێنی بوون -- ئەوەی ئەتوانین پێی بڵێین گرووپی دژەکوتان -- ئەوانەیان ئەبردە بەرەی خۆیان کە بڕیاریان نەیابوو بە ڕێژەی ٥٠٠ هێندە خێراتر لەو گرووپەی لەگەڵ کووتان بوون. لەسەدا ٥٠٠ خێراتر. گورج تر بوون، خێراتر چووبون بەدەمیانەوە و گوێشیان لێگرتوون. زۆربەی خەڵک باوەڕیان وایە کە کووتان شتێکی باشە و باوەڕیان بە گرنگییەکەی هەیە. بەڵام ئەو باوەڕە لەژێر هێرشدایە. پێویستە دەرفەتی زیاتر بنیات بنێین بۆ گفتوگۆ. چەندین ڕێگاش هەیە بۆ ئەوە. ئاسان نییە بۆ هەندێک پسپۆڕی تەندروستی بکەونە ناو گفتوگۆیەکەوە کە گومان بکرێت لە هەبوونی دەسەڵاتیان. نائارام ئەبن پێی. زۆر لەوەش سەرقاڵترن کە بتوانن گوێ لەم هەموو پرسیارە بگرن. بەڵام پێویستە شتێک لەبارەیەوە بکەین، چونکە چەندین دایک و باوکی نیگەران لەدەست ئەیەین کە تەنیا گفتوگۆیەکی ڕوونیان ئەوێت. پێویستە کەسانێکی خۆبەخش ڕابهێنین ئامادەبن لە ژووری چاوەڕوانی دانیشن، لەسەر هێڵی گەرم بن، پێگەی گفتوگۆی ئینتەرنێتیان هەبێت، سندوقی گفتوگۆیان هەبێت. بۆ منداڵانیش، ئەوانەی لە قوتابخانەن، باسی کۆئەندامی بەرگریان بۆ بکرێت و ئەوەیان فێربکرێت کە لە ڕاستیدا، ئەزانیت ئەو پێکوتەیەی برا بچووکەکەت وەریگرتووە؟ ئەوە ئیلهامی بەخشیوە بە کۆئەندامی بەرگری سرووشتیت. شتێکی مەزنە و لەبەر ئەوە ئەکرێت. پێویستە ئەو متمانەپێکردنە بنیات بنێین؛ پێویستە گوێبگرین. سەرەڕای ئەم هەموو گومانکردنە -- و کە زۆر ئەکرێت -- لەوانەیە لەهەموو کەس زیاتر گوومان ببیستم لە خەڵک -- من کەسێکی گەشبینم. گەشبینیشم لەگەڵ نەوەیەکی گەنجترە. نەوە گەنجترەکەی کە لە ڕاستیدا خەریکە بە ئاگا یەنەوە بۆ مەترسییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، هەواڵی ساختە، ناسنامەی ساختە، و خەریکە زانست لە باوەش ئەگرن. هەندێکیشیان گروپێکن لەو منداڵانەی دایکیان ڕەتیکردۆتەوە بیانکوتێت. بەهاری پێشووی ساڵی ٢٠١٩، ئیسان لیندینبێرگەری ١٨ ساڵان چووە سەر ڕێدت و پۆستێکی بڵاوکردەوە. "دایکم باوەڕی بە پێکووتەکان نییە. زۆر خەمی ئەوەیەتی ببنە هۆی ئۆتیزم. ڕاستییەکەی، باوەڕی زۆر پتەوە لەسەر ئەوە. بەڵام ئێستا من ١٨ ساڵم. کۆتا ساڵی ئامادەییمە. ئەتوانم ئوتومبێل لێبخوڕم، ئەتوانم دەنگ بەم ئەشتوانم بچم کوتانی خۆم وەرگرم. کەس ئەتوانێ پێمبڵێ لەکوێ بیکەم؟" پۆستەکە هەرای نایەوە. بووە هۆی درووستبوونی جوڵەیەکی نوێ لەناو گەنجان. بینیم ئیسان لەناو کۆنگرەیەکدا قسەی ئەکرد، سەکۆی کوتانی جیهانی لە یەکێتی ئەوروپا. زۆر ڕەوانبێژانە قسەی کرد، و بەڕاستی سەرسام بووم، لەبەردەمی خەڵکێکی زۆردا. چیرۆکی خۆی گێڕایەوە، ئینجا بە گرووپەکەی وت، وتی، "ئەزانن هەمووان باسی زانیاری هەڵە ئەکەن، بەڵام ئەمەوێ باسی جۆرێکی جیاوازی پێدانی زانیاری هەڵەتان بۆ بکەم، و ئەوەش پێدانی زانیاری هەڵەیە کە ئەڵێت کەسانی وەک دایکم، کە دایکێکی خەمخۆرە کەسێکی خراپە چونکە نەیهێشتووە کوتانەکانم بۆ بکرێت. ئەمەوێت پێتان بڵێم بۆیە نەیهێشتووە کووتانم بۆ بکرێت، چونکە خۆشیویستووم و باوەڕی وابووە کە ئەو شتە باشترین شتە بۆم بکرێت. بەشێوەیەکی تر بیر ئەکەمەوە و هەرگیز ناتوانم بۆچوونی ئەو بگۆڕم، بەڵام ئەو کەسێکی خراپ نییە." ئەوە پەیامی هەرزەکارێک بوو. هاوسۆزی، میهرەبانی، و تێگەشتن. زانیاری زانستی زۆرمان لەبەردەست بۆ بەدرۆخستنەوەی دەنگۆی ساختە. ئەوە کێشەی ئێمە نییە. ئێمە کێشەی پەیوەندیمان هەیە، نەک کێشەی پێدانی زانیاری هەڵە. پێدانی زانیاری هەڵە نیشانەکەیە، نەک هۆکارەکە. ئەگەر خەڵک متمانە بکەن، خۆیان ئەخەنە بەر مەترسییەکی بچووک بۆ خۆلادان لە دانەیەکی زۆر گەورەتر. ئەو شتەی ئەمەوێت و هیوای بۆ ئەخوازم ئەوەیە کە وەک کۆمەڵگایەکی پزیشکی و تەندروستی بوێری و زەبوونی ڕەوشتبەرزانەیان هەبێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرهەمهێنەرانە بکەونە کارکردن، وەک ئیسان، لەگەڵ ئەوانەدا کە هاوڕا نین لەگەڵمان. هیوادارم ئەوە بکرێت. زۆر سوپاس (چەپڵەلێدان)