WEBVTT 00:00:01.625 --> 00:00:03.893 لە بواری دەنگۆدا دەخوێنم. 00:00:03.917 --> 00:00:05.309 وتوو واتی ڕۆژنامەکان نا 00:00:05.333 --> 00:00:08.851 یان جۆرە دەنگۆکانی کە وا ئەکەن بازاڕی بۆرسە تەواو بشکێت -- 00:00:08.875 --> 00:00:10.434 یان بەرزبێتەوە -- 00:00:10.458 --> 00:00:13.351 بەڵکو جۆرە دەنگۆکانی کار ئەکاتە سەر تەندروستیت .. و 00:00:13.375 --> 00:00:15.143 تەندروستی جیهانیش. 00:00:15.167 --> 00:00:17.643 وەک خواردنی سیری زۆر 00:00:17.667 --> 00:00:18.976 یان خواردنەوەی ئاوی زۆر 00:00:19.000 --> 00:00:21.976 یارمەتیمان ئەیات پارێزراو بین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا -- 00:00:22.000 --> 00:00:23.458 تەنیا ئەوە. 00:00:24.167 --> 00:00:26.768 دەنگۆکان ناوبانگێکی خراپیان هەیە. 00:00:26.792 --> 00:00:28.684 وەک ڕاستی نابینرێن، 00:00:28.708 --> 00:00:30.476 بەڵکو وەک هەڵە، 00:00:30.500 --> 00:00:32.083 یان "تەنیا دەنگۆیەک." 00:00:33.125 --> 00:00:35.601 بەڵام ماوەی چەندین ساڵە لەسەر دەنگۆکان ئەخوێنم، و 00:00:35.625 --> 00:00:39.434 ئەوەی فێری بووم ئەوەیە کە هەموویان چیرۆکێکیان هەیە، و 00:00:39.458 --> 00:00:41.976 زۆرجاریش چیرۆکێکی گرنگ. 00:00:42.000 --> 00:00:48.143 یەکێک لەو دەنگۆیانەی زۆر بە ئاگاهێنەرەوە بوو توانیم لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەم 00:00:48.167 --> 00:00:50.559 لە باکوری نایجیریا بوو. 00:00:50.583 --> 00:00:54.208 لەگەڵ پرۆگرامی کوتانی جیهانی یونیسێف کارم ئەکرد. و 00:00:54.792 --> 00:00:58.851 ئەوەی زۆر ئاگادارکەرەوە بوو بۆم دەنگۆکان خۆیان نەبوون: 00:00:58.875 --> 00:01:02.000 بەڵکو کاریگەری جیهانی ئەو دەنگۆیانە بوو. 00:01:02.917 --> 00:01:04.726 دەنگۆکان گوومانیان ئەکرد لەوەی 00:01:04.750 --> 00:01:09.226 پێکووتەی ئیفلیجی منداڵان لەڕاستیدا دەرمانی دژەدووگیانییە. 00:01:09.250 --> 00:01:12.143 بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان -- 00:01:12.167 --> 00:01:15.333 یان لەوانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدز بێت. 00:01:16.042 --> 00:01:20.351 نا، نا، لەوانەشە سیخوڕیکردنی سی ئای ئەی بێت بەسەریانەوە یان بیەوێ بیانژمێرێت. 00:01:20.375 --> 00:01:26.268 ئەگەرنا بۆچی جار لەدوای جار کەسانێک ئەچن و لە دەرگاکانیان ئەیەن 00:01:26.292 --> 00:01:29.434 بە هەمان پێکووتەی ئیفلیجییەوە؟ 00:01:29.458 --> 00:01:32.434 ئەوکاتەی منداڵان بە سورێژە ئەمردن، 00:01:32.458 --> 00:01:35.167 کەس بە پێکووتەی سوورێژەوە نەئەهات. 00:01:37.667 --> 00:01:40.768 ئەمە دەربارەی ئەوە نەبوو ڕاستییەکان دەربخرێت. 00:01:40.792 --> 00:01:42.893 زیاتر لەسەر متمانەکردن بوو. 00:01:42.917 --> 00:01:45.309 لەسەر متمانە شکاوەکە بوو. 00:01:45.333 --> 00:01:47.768 ئەو هەموو بێمتمانەییە بۆچی؟ 00:01:47.792 --> 00:01:51.684 ڕاستییەکەی دایکەکان نەبوون کە بووبوونە هۆی ئەو متمانەپێنەکردنە. 00:01:51.708 --> 00:01:53.601 بەڵکو سەرکردە ناوچەییەکان بوون، 00:01:53.625 --> 00:01:55.226 سەرکردە ئاینییەکان، 00:01:55.250 --> 00:01:57.184 سەرکردە سیاسییە ناوچەییەکان. 00:01:57.208 --> 00:02:00.393 سەرۆکی هەرێمی کانۆ بوو 00:02:00.417 --> 00:02:02.226 کە بڕیاری بایکۆتکردنی یا 00:02:02.250 --> 00:02:06.934 بۆ هەموو هەوڵی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی لەو هەرێمە... 00:02:06.958 --> 00:02:09.976 بۆ ماوەی ١١ مانگ. 00:02:10.000 --> 00:02:12.434 ئەو بێمتمانەییە بۆچی؟ 00:02:12.458 --> 00:02:14.934 ساڵی ٢٠٠٣ بوو. 00:02:14.958 --> 00:02:18.476 دوو ساڵ دوای یانزەی ئەیلول بوو. 00:02:18.500 --> 00:02:21.809 قایلکرابوون بەوەی کە خۆرئاوا، و 00:02:21.833 --> 00:02:24.018 بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، 00:02:24.042 --> 00:02:26.143 لە جەنگایە لەگەڵ موسوڵمانەکان. 00:02:26.167 --> 00:02:28.476 ئەشیانزانی کە خۆرئاوا، و 00:02:28.500 --> 00:02:30.809 بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، 00:02:30.833 --> 00:02:32.434 پشتیوانیکەرێکی گەورە و 00:02:32.458 --> 00:02:33.851 دابینکەری پارە بوو -- 00:02:33.875 --> 00:02:36.934 بۆ هەوڵی جیهانی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی. 00:02:36.958 --> 00:02:38.458 بەهانەهێنانەوەی خۆیان هەبوو. 00:02:39.667 --> 00:02:42.518 ئەو نەبوونی متمانەیە، 00:02:42.542 --> 00:02:46.018 ئەو "یەک دوو دەنگۆیە" 00:02:46.042 --> 00:02:52.184 ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەوت لەسەر پرۆگرامی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی 00:02:52.208 --> 00:02:53.851 بۆ گێڕانەوەی کاتژمێرەکە، 00:02:53.875 --> 00:02:57.976 بۆ بەدەستهێنانەوەی بەرەوپێشچوونەکەی لەو ١١ مانگەدا بەدیهاتبوو و 00:02:58.000 --> 00:02:59.393 تەنانەت لەوەش زیاتر. 00:02:59.417 --> 00:03:05.518 جۆرە نایجیرییەکەی ڤایرۆسی ئیفلیجی زیاتر لە ٢٠ وڵاتی کرد، 00:03:05.542 --> 00:03:07.417 هەتا ئەندۆنوسیا ڕۆشت. 00:03:08.667 --> 00:03:10.625 باجی ئەو دەنگۆیە بوو. 00:03:11.708 --> 00:03:15.976 زنجیرەکەی ناجیریا یەکێک بوو لەو چەند زنجیرەیەی لێکۆڵینەوەم لەسەر کرد 00:03:16.000 --> 00:03:17.351 ئەوکاتەی لە یونیسێف بووم و 00:03:17.375 --> 00:03:21.792 توانیم نازناوی "بەڕێوبەری بەشی ئاگری یونیسێف وەرگرم." 00:03:22.792 --> 00:03:23.851 (پێکەنین) 00:03:23.875 --> 00:03:28.143 ئێمە -- لەو خاڵەدا درکم کرد کە هەرگیز کاتی پێویستم نەبووە. 00:03:28.167 --> 00:03:32.309 هێندە سەرقاڵ بووم بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کاتی پێویستم نەبوو بۆ تێگەشتن لەوەی 00:03:32.333 --> 00:03:36.351 نەک تەنیا چی ئەبێتە هۆی سەردانی ئەم زنجیرە دەنگۆیانە، 00:03:36.375 --> 00:03:41.101 بەڵکو بۆچی ئەم نەخۆشییانە سەرهەڵئەیات لە سەرانسەری جیهاندا. 00:03:41.125 --> 00:03:44.893 یونیسێفم بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ توێژیینەوە -- 00:03:44.917 --> 00:03:47.018 توێژینەوەی چارەسەری -- و 00:03:47.042 --> 00:03:53.976 ساڵی ٢٠١٠ پرۆژەی متمانەکردن بە پێکووتەم دامەزراند 00:03:54.000 --> 00:03:58.101 لە سکوڵی لەندەن بۆ پاکی و پزیشکی ناوچە خولگەییەکان. 00:03:58.125 --> 00:04:01.268 کۆمەڵێکم کۆکردەوە لە مرۆڤناسەکان، درم ناسەکان، 00:04:01.292 --> 00:04:02.934 دەروون ناسەکان، 00:04:02.958 --> 00:04:05.976 پسپۆڕەکانی ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی و 00:04:06.000 --> 00:04:08.351 درووستکەرانی مۆدێلی بیرکاریانە. 00:04:08.375 --> 00:04:10.726 ئەرکی ئەوەمان خستە ئەستۆی خۆمان 00:04:10.750 --> 00:04:15.184 لێکۆڵینەوە بکەین لە زنجیرە مێژووییەکانی دەنگۆکان و 00:04:15.208 --> 00:04:17.018 کاریگەرییەکانیان، 00:04:17.042 --> 00:04:20.976 لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەوەی ئاماژە سەرەتاییەکان چی بوون، 00:04:21.000 --> 00:04:22.976 هۆکارە برەوپێدەرەکان چی بوون و 00:04:23.000 --> 00:04:24.601 کاریگەرییان چی بوو، 00:04:24.625 --> 00:04:26.434 هێزی ڕاکێشەریان چی بوو، 00:04:26.458 --> 00:04:30.351 بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین لەوەی پێویستە بۆ چی بگەڕێین، 00:04:30.375 --> 00:04:31.934 چۆن ئەتوانین یارمەتی حکومەتەکان بەین و 00:04:31.958 --> 00:04:36.976 یارمەتی پرۆگرامەکانی کووتان بەین هەتا زیاتر وریابن و بچن بەدەم 00:04:37.000 --> 00:04:39.976 ئاماژە سەرەتاییەکانی کێشەکان. 00:04:40.000 --> 00:04:42.601 سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی زوو بوو. 00:04:42.625 --> 00:04:47.309 ساڵی ٢٠١٥، پەرەمان یا بە پێوانەیەکی متمانەکردن بە پێکووتە. 00:04:47.333 --> 00:04:53.559 سەرژمێرییەک بوو بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی هەتا چ ڕادەیەک خەڵک هاوڕان 00:04:53.583 --> 00:04:56.684 یان دژی ئەوەن کە پێکووتە گرنگە، 00:04:56.708 --> 00:04:59.018 چەندێک سەلامەتن، چەندێک کاریگەرن -- 00:04:59.042 --> 00:05:00.351 چەندێک کار ئەکەن -- و 00:05:00.375 --> 00:05:03.768 بەجۆرێکیش یەک ئەگرنەوە لەگەڵ بیروباوەڕە ئاینییەکەم. 00:05:03.792 --> 00:05:08.393 ئەمەمان لەگەڵ زیاتر لە سەدان هەزار کەس کردووە لە سەرانسەری جیهاند، 00:05:08.417 --> 00:05:13.643 هەوڵمان یاوە پەنجە بخەینە سەر لێیانی متمانەپێکردن و دڵنیابوونەکە، 00:05:13.667 --> 00:05:19.768 بەڵام، لەوەش گرنگتر، سەیریش بکەین بزانین کەی متمانەکە بەرز یان نزم ئەکات، 00:05:19.792 --> 00:05:23.351 چونکە ئەمانەوێت سەیر بکەین بزانین کەی دەست ئەکات بە دابەزین، 00:05:23.375 --> 00:05:25.726 ئەوە کاتی ئەوەیە شتێک بکەیت، 00:05:25.750 --> 00:05:30.458 خۆتی پێبگەیەنیت پێش ئەوەی قەیرانێکی وەک ئەوەی نایجیریا ڕووبات. 00:05:31.500 --> 00:05:36.726 هەروەها هەڵسەنگاندنی ٢٤ کاتژمێری بۆ ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا -- 00:05:36.750 --> 00:05:38.393 بە چەندین زمان -- 00:05:38.417 --> 00:05:42.768 گوێمان ئەگرت بۆ ئەوەی چی ئەوترێت لە گفتوگۆکان لەسەر پێکووتەکان، 00:05:42.792 --> 00:05:46.684 هەوڵمان ئەیا زوو ئاگاداری نیگەرانییەکان یان گۆڕان لە بیروباوەڕەکانا بین 00:05:46.708 --> 00:05:49.143 کە شایەنی ئەوەن سەرنجیان پێبەین. 00:05:49.167 --> 00:05:54.059 سیستمێکی ژینگەیی جۆری زانیاری هەمەجۆرمان درووستکردووە 00:05:54.083 --> 00:05:55.893 هەتا هەوڵبەین تێبگەین: 00:05:55.917 --> 00:06:00.226 خەڵک چۆن بیر ئەکەنەوە و چۆن کاری خۆمان بکەین؟ 00:06:00.250 --> 00:06:01.601 بۆ ئاماژە سەرەتاییەکان ئەگەڕێین. 00:06:01.625 --> 00:06:02.976 کە یەکێک ئەدۆزینەوە، 00:06:03.000 --> 00:06:06.809 تۆڕێکی جیهانی هاوکارەکانمان ئەبێت لە ژمارەیەک لە وڵاتەکان 00:06:06.833 --> 00:06:09.684 کە لەو بوارەیا زانیاری ناوچەیی زیاتریان هەیە 00:06:09.708 --> 00:06:11.476 هەتا هەوڵبەین تێبگەین -- 00:06:11.500 --> 00:06:13.601 ئایا ئەم ئاماژەیە زانیاری پێدانی هەڵەیە، 00:06:13.625 --> 00:06:16.542 یان شتێکە خەریکە دەست پێئەکات و پێویستە ئاگاداری بین؟ 00:06:17.417 --> 00:06:19.268 لە لەندەن، وێنەیەکی گەورەترمان هەیە. 00:06:19.292 --> 00:06:23.518 سەیری پۆلە دەنگۆکان ئەکەین، کە نەک تەنیا لە ناوخۆدا بڵاودەبێتەوە 00:06:23.542 --> 00:06:25.309 بەڵکو لەنێوان وڵاتەکانیشدا باز ئەدات. 00:06:25.333 --> 00:06:29.101 بینیومانە لە ژاپۆنەوە بازیداوە بۆ کۆڵۆمبیا، 00:06:29.125 --> 00:06:31.143 بەناو ئەوروپا و بە چواردەوریا. 00:06:31.167 --> 00:06:32.434 لە گواستنەوەیان. 00:06:32.458 --> 00:06:35.934 لە ژینگەیەکدا ئەژین بە تەواوەتی پێکەوە بەستراوە. 00:06:35.958 --> 00:06:38.893 یەکێک لەو شتانەی سەرنجڕاکێش بوو بەلامانەوە، و 00:06:38.917 --> 00:06:41.226 زۆری لەسەر فێربووین لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا -- 00:06:41.250 --> 00:06:43.643 چونکە ئەمە ١٠یەم ساڵیادمانە، 00:06:43.667 --> 00:06:46.643 ئەمە دوێنێ دەستیپێنەکردووە، ئەم کێشەی دەنگۆیانە -- و 00:06:46.667 --> 00:06:48.476 یەکێک لەو شتانەی فێری بووین 00:06:48.500 --> 00:06:50.893 لە هەڵسەنگاندنی جیهانیماندایە، 00:06:50.917 --> 00:06:55.268 کە ئەوروپا بە گومانترین ناوچەیە لە هەموو جیهاندا. 00:06:55.292 --> 00:06:57.476 ڕاستییەکەی فەڕەنسا خەڵاتەکەی بردەوە. 00:06:57.500 --> 00:06:58.559 (پێکەنین) 00:06:58.583 --> 00:06:59.976 هەتا ئێستا. 00:07:00.000 --> 00:07:04.250 ڕاستییەکەی هەندێک لەو دەنگۆیانە گەشتیکردووە بۆ بەشەکانی تری جیهانیش. 00:07:05.083 --> 00:07:07.101 بەڵام هەوڵمان ئەیا لە ئەوروپا تێبگەین. 00:07:07.125 --> 00:07:08.643 همم. بۆچی ئەوروپا؟ 00:07:08.667 --> 00:07:11.059 وامزانی ئەمریکا بەڕاستی -- 00:07:11.083 --> 00:07:12.893 هەندێک لە بەگومانترینەکانی هەیە، 00:07:12.917 --> 00:07:15.351 بەڵام بەڕاستی هەڵەبووم. 00:07:15.375 --> 00:07:18.434 زانایەکی سیاسیش، هاوپیشەیەک کە کاری لەگەڵ ئەکەین، 00:07:18.458 --> 00:07:20.059 جۆن کێنێدی، 00:07:20.083 --> 00:07:24.226 زانیارییەکەمانی وەرگرت کە هەمانبوو لەسەر ٢٨ وڵاتی ئەوروپا و 00:07:24.250 --> 00:07:25.518 سەیری کرد و 00:07:25.542 --> 00:07:28.458 بەستییەوە لەگەڵ دەنگدان لەسەر بیروبۆچوونێکی سیاسی. و 00:07:29.167 --> 00:07:30.934 لەوەوە چی دۆزییەوە؟ 00:07:30.958 --> 00:07:37.101 بۆی دەرکەوت ئەو کەسانەی ئەگەری زۆربووە دەنگ بە پارتێکی پۆپۆلیست بەن 00:07:37.125 --> 00:07:40.684 ئەوانەشبوون کە بە قوورسی دژی ئەو بیرکردنەوەیە بوون 00:07:40.708 --> 00:07:44.268 کە پێکووتەکان گرنگن، سەلامەت یان کاریگەرن. 00:07:44.292 --> 00:07:45.934 لەمەوە چی فێربووین؟ 00:07:45.958 --> 00:07:51.059 پێکووتەکان ناتوانن خۆیان دەربازکەن لە گێژاوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان 00:07:51.083 --> 00:07:52.518 کە چواردەورییان یاون. 00:07:52.542 --> 00:07:57.934 زانایان ئامادە نەبوون بۆ ئەم تسۆنامی گومان و 00:07:57.958 --> 00:08:00.684 پرسیار و بێمتمانەییە. 00:08:00.708 --> 00:08:06.101 چۆن --- بۆچی پێکووتەکان هێندە بەرهەڵستی ئەکرێن؟ 00:08:06.125 --> 00:08:08.101 چەند شتێکمان دیاریکرد، 00:08:08.125 --> 00:08:09.393 بەڵام یەکێک لەوانە: 00:08:09.417 --> 00:08:11.893 بەزۆری لەلایەن حکومەتەوە کاری پێئەکرێت 00:08:11.917 --> 00:08:17.809 کە زۆرجار ئەوان پێکووتەکان ڕێک ئەخەن و پێشنیاری ئەکەن -- 00:08:17.833 --> 00:08:21.000 یان هەندێک جار پێشنیاری ئەکەن و هەندێک جار ئەیکەن بە پێویستی. 00:08:22.042 --> 00:08:24.434 بزنسە گەورەکان پێکووتە درووست ئەکەن، و 00:08:24.458 --> 00:08:27.809 نە دەزگاکان، نە حکومەت یان بزنسە گەورەکان، 00:08:27.833 --> 00:08:30.976 لەم ڕۆژەیا زۆر متمانەپێکراون. 00:08:31.000 --> 00:08:34.934 ئینجا یەینە سەر زاناکانیش کە پێکووتەکان ئەدۆزنەوە و پەرەی پێئەیەن، و 00:08:34.958 --> 00:08:36.643 کەسانێکی پێشەنگن و 00:08:36.667 --> 00:08:39.351 بەردەست نین بۆ خەڵکی گشتی، 00:08:39.375 --> 00:08:41.583 هیچ نەبێت زمانەکەی قسەی پێئەکەن. 00:08:42.583 --> 00:08:48.184 سێیەم، لەم ڕۆژەیا لە ژینگەیەکداین هەمووی پێکەوە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی، و 00:08:48.208 --> 00:08:50.976 خەڵک ئەتوانن ئازادانە بۆچوون، و 00:08:51.000 --> 00:08:55.143 نیگەرانی، و مەراقەکانیان، و ترسەکانیان بخەنە ڕوو و 00:08:55.167 --> 00:08:58.518 زۆر کەس بدۆزنەوە کە وەک ئەوان بیر ئەکەنەوە، و 00:08:58.542 --> 00:09:04.851 وا بیر ئەکەنەوە لەوانەیە نیگەرانییەکانیان شایەنی ئەوە بن سەرنجیان پێبدرێت. 00:09:04.875 --> 00:09:06.184 لە کۆتاییشدا، 00:09:06.208 --> 00:09:11.018 پێکووتە کاریگەری لەسەر هەموو ژیانێکی سەر هەسارەکە هەیە. 00:09:11.042 --> 00:09:13.434 چی چارەسەرێکی تر بۆ تەندروستی، 00:09:13.458 --> 00:09:15.684 جگە لە ئاو، 00:09:15.708 --> 00:09:18.851 کاریگەری لەسەر هەموو ژیانێک هەیە؟ 00:09:18.875 --> 00:09:21.893 کەواتە ئەگەر بۆ شتێک ئەگەڕێیت کە بتەوێت تێکی بەیت، 00:09:21.917 --> 00:09:23.667 باشترین قۆناغە. 00:09:24.708 --> 00:09:29.393 لەوانەیە ئەوە یەکێک بێت لە هۆکارەکان کە پێویستە سەرنجی زیاتری بەینێ و 00:09:29.417 --> 00:09:32.976 متمانەمان بنیات بنێینەوە لە بابەتەکانا. 00:09:33.000 --> 00:09:36.434 خەڵک هەموو جۆرە پرسیارێک ئەکەن. 00:09:36.458 --> 00:09:38.059 ئەپرسن، 00:09:38.083 --> 00:09:39.976 بۆچی پێکووتەکان -- و 00:09:40.000 --> 00:09:44.018 ئەمە ئەو جۆرە شتانەن کە ئەیبیستین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان -- 00:09:44.042 --> 00:09:50.018 بۆچی ناکرێت منداڵەکەم خشتەیەکی کوتانی تایبەت بەخۆی هەبێت؟ 00:09:50.042 --> 00:09:52.792 دانایی ئەو هەموو کووتانە چییە؟ 00:09:53.917 --> 00:09:57.643 ئەی چی دەربارەی ئەو هەموو پێکهاتە و ماددە پارێزەرانەی ناوی؟ 00:09:57.667 --> 00:09:59.809 ئەمانە کەسانێکی شێت نین، 00:09:59.833 --> 00:10:02.101 ناڕۆشنبیریش نین؛ 00:10:02.125 --> 00:10:04.167 دایکانێکن نیگەرانی خۆیان هەیە. 00:10:05.208 --> 00:10:10.434 بەڵام هەندێکیان هاتوون بۆلام و وتویانە، "هەست ئەکەین فەرامۆش کرابێتین، 00:10:10.458 --> 00:10:13.601 هەست ئەکەین هەڵە لێمان تێبگەن ئەگەر پرسیارێک بکەین، و 00:10:13.625 --> 00:10:15.434 تەنانەت هەستیش ئەکەین وەک دێوێک سەیرکرێین 00:10:15.458 --> 00:10:18.750 وەک ئەوەی بەشێک بین لە گرووپێکی دژەکووتان." 00:10:19.792 --> 00:10:22.518 کەواتە پێویستە گوێ لە چەند شتێک بگرین. 00:10:22.542 --> 00:10:25.018 لەوانەیە لەبەر ئەوەش بێت ساڵی پار، 00:10:25.042 --> 00:10:27.101 توێژینەوەیەک هەبوو بۆی دەرکەوت 00:10:27.125 --> 00:10:31.042 کە لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٩دا، 00:10:33.333 --> 00:10:34.643 لەسەر ئینتەرنێت -- 00:10:34.667 --> 00:10:35.976 ئەمە لەگەڵ سەدان بوو -- 00:10:36.000 --> 00:10:40.101 سەد ملیۆن بەکارهێنانی جیا جیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی -- 00:10:40.125 --> 00:10:45.851 هەرچەندە ژمارەی کەسەکان کە لە گرووپەکان بۆچوونیان دەربڕیوە، 00:10:45.875 --> 00:10:47.393 بۆچوونیان ئەرێنی بووە، 00:10:47.417 --> 00:10:48.851 وەک گرووپێک، 00:10:48.875 --> 00:10:51.351 ئەوانەی بۆچوونیان نەرێنیترین بوو 00:10:51.375 --> 00:10:55.143 بەپێی گفتوگۆکانیان لە ناوەڕاستا بوون 00:10:55.167 --> 00:10:59.518 بڕیاریان نەیابوو کە ئایا ئەیانەوێت کووتانیان بۆ بکرێت یان نا. 00:10:59.542 --> 00:11:00.934 ئەوانەی زۆر نەرێنی بوون -- 00:11:00.958 --> 00:11:03.559 ئەوەی ئەتوانین پێی بڵێین گرووپی دژەکوتان -- 00:11:03.583 --> 00:11:06.476 ئەوانەیان ئەبردە بەرەی خۆیان کە بڕیاریان نەیابوو 00:11:06.500 --> 00:11:11.226 بە ڕێژەی ٥٠٠ هێندە خێراتر 00:11:11.250 --> 00:11:13.893 لەو گرووپەی لەگەڵ کووتان بوون. 00:11:13.917 --> 00:11:16.518 لەسەدا ٥٠٠ خێراتر. 00:11:16.542 --> 00:11:18.976 گورج تر بوون، خێراتر چووبون بەدەمیانەوە و 00:11:19.000 --> 00:11:20.684 گوێشیان لێگرتوون. 00:11:20.708 --> 00:11:24.101 زۆربەی خەڵک باوەڕیان وایە کە کووتان شتێکی باشە و 00:11:24.125 --> 00:11:26.434 باوەڕیان بە گرنگییەکەی هەیە. 00:11:26.458 --> 00:11:29.309 بەڵام ئەو باوەڕە لەژێر هێرشدایە. 00:11:29.333 --> 00:11:33.809 پێویستە دەرفەتی زیاتر بنیات بنێین بۆ گفتوگۆ. 00:11:33.833 --> 00:11:35.518 چەندین ڕێگاش هەیە بۆ ئەوە. 00:11:35.542 --> 00:11:38.351 ئاسان نییە بۆ هەندێک پسپۆڕی تەندروستی 00:11:38.375 --> 00:11:42.268 بکەونە ناو گفتوگۆیەکەوە کە گومان بکرێت لە هەبوونی دەسەڵاتیان. 00:11:42.292 --> 00:11:44.143 نائارام ئەبن پێی. 00:11:44.167 --> 00:11:48.143 زۆر لەوەش سەرقاڵترن کە بتوانن گوێ لەم هەموو پرسیارە بگرن. 00:11:48.167 --> 00:11:50.226 بەڵام پێویستە شتێک لەبارەیەوە بکەین، 00:11:50.250 --> 00:11:54.184 چونکە چەندین دایک و باوکی نیگەران لەدەست ئەیەین 00:11:54.208 --> 00:11:57.184 کە تەنیا گفتوگۆیەکی ڕوونیان ئەوێت. 00:11:57.208 --> 00:12:01.559 پێویستە کەسانێکی خۆبەخش ڕابهێنین ئامادەبن لە ژووری چاوەڕوانی دانیشن، 00:12:01.583 --> 00:12:03.518 لەسەر هێڵی گەرم بن، 00:12:03.542 --> 00:12:05.934 پێگەی گفتوگۆی ئینتەرنێتیان هەبێت، 00:12:05.958 --> 00:12:08.059 سندوقی گفتوگۆیان هەبێت. 00:12:08.083 --> 00:12:11.309 بۆ منداڵانیش، ئەوانەی لە قوتابخانەن، 00:12:11.333 --> 00:12:13.726 باسی کۆئەندامی بەرگریان بۆ بکرێت و 00:12:13.750 --> 00:12:15.476 ئەوەیان فێربکرێت کە لە ڕاستیدا، 00:12:15.500 --> 00:12:17.976 ئەزانیت ئەو پێکوتەیەی برا بچووکەکەت وەریگرتووە؟ 00:12:18.000 --> 00:12:23.351 ئەوە ئیلهامی بەخشیوە بە کۆئەندامی بەرگری سرووشتیت. 00:12:23.375 --> 00:12:25.917 شتێکی مەزنە و لەبەر ئەوە ئەکرێت. 00:12:27.333 --> 00:12:29.143 پێویستە ئەو متمانەپێکردنە بنیات بنێین؛ 00:12:29.167 --> 00:12:30.625 پێویستە گوێبگرین. 00:12:32.417 --> 00:12:35.143 سەرەڕای ئەم هەموو گومانکردنە -- و 00:12:35.167 --> 00:12:36.518 کە زۆر ئەکرێت -- 00:12:36.542 --> 00:12:39.833 لەوانەیە لەهەموو کەس زیاتر گوومان ببیستم لە خەڵک -- 00:12:40.792 --> 00:12:42.309 من کەسێکی گەشبینم. 00:12:42.333 --> 00:12:46.893 گەشبینیشم لەگەڵ نەوەیەکی گەنجترە. 00:12:46.917 --> 00:12:52.601 نەوە گەنجترەکەی کە لە ڕاستیدا خەریکە بە ئاگا یەنەوە 00:12:52.625 --> 00:12:54.934 بۆ مەترسییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، 00:12:54.958 --> 00:12:56.726 هەواڵی ساختە، 00:12:56.750 --> 00:12:58.500 ناسنامەی ساختە، و 00:12:59.708 --> 00:13:02.601 خەریکە زانست لە باوەش ئەگرن. 00:13:02.625 --> 00:13:08.208 هەندێکیشیان گروپێکن لەو منداڵانەی دایکیان ڕەتیکردۆتەوە بیانکوتێت. 00:13:09.750 --> 00:13:13.226 بەهاری پێشووی ساڵی ٢٠١٩، 00:13:13.250 --> 00:13:16.768 ئیسان لیندینبێرگەری ١٨ ساڵان 00:13:16.792 --> 00:13:20.000 چووە سەر ڕێدت و پۆستێکی بڵاوکردەوە. 00:13:21.750 --> 00:13:24.601 "دایکم باوەڕی بە پێکووتەکان نییە. 00:13:24.625 --> 00:13:27.268 زۆر خەمی ئەوەیەتی ببنە هۆی ئۆتیزم. 00:13:27.292 --> 00:13:29.934 ڕاستییەکەی، باوەڕی زۆر پتەوە لەسەر ئەوە. 00:13:29.958 --> 00:13:31.726 بەڵام ئێستا من ١٨ ساڵم. 00:13:31.750 --> 00:13:33.601 کۆتا ساڵی ئامادەییمە. 00:13:33.625 --> 00:13:36.143 ئەتوانم ئوتومبێل لێبخوڕم، ئەتوانم دەنگ بەم 00:13:36.167 --> 00:13:38.601 ئەشتوانم بچم کوتانی خۆم وەرگرم. 00:13:38.625 --> 00:13:40.542 کەس ئەتوانێ پێمبڵێ لەکوێ بیکەم؟" 00:13:41.417 --> 00:13:43.976 پۆستەکە هەرای نایەوە. 00:13:44.000 --> 00:13:47.875 بووە هۆی درووستبوونی جوڵەیەکی نوێ لەناو گەنجان. 00:13:49.333 --> 00:13:52.184 بینیم ئیسان لەناو کۆنگرەیەکدا قسەی ئەکرد، 00:13:52.208 --> 00:13:56.393 سەکۆی کوتانی جیهانی لە یەکێتی ئەوروپا. 00:13:56.417 --> 00:13:58.393 زۆر ڕەوانبێژانە قسەی کرد، و 00:13:58.417 --> 00:13:59.893 بەڕاستی سەرسام بووم، 00:13:59.917 --> 00:14:01.958 لەبەردەمی خەڵکێکی زۆردا. 00:14:02.792 --> 00:14:04.726 چیرۆکی خۆی گێڕایەوە، 00:14:04.750 --> 00:14:06.309 ئینجا بە گرووپەکەی وت، 00:14:06.333 --> 00:14:09.893 وتی، "ئەزانن هەمووان باسی زانیاری هەڵە ئەکەن، 00:14:09.917 --> 00:14:14.018 بەڵام ئەمەوێ باسی جۆرێکی جیاوازی پێدانی زانیاری هەڵەتان بۆ بکەم، و 00:14:14.042 --> 00:14:19.351 ئەوەش پێدانی زانیاری هەڵەیە کە ئەڵێت کەسانی وەک دایکم، 00:14:19.375 --> 00:14:21.184 کە دایکێکی خەمخۆرە 00:14:21.208 --> 00:14:26.059 کەسێکی خراپە چونکە نەیهێشتووە کوتانەکانم بۆ بکرێت. 00:14:26.083 --> 00:14:30.976 ئەمەوێت پێتان بڵێم بۆیە نەیهێشتووە کووتانم بۆ بکرێت، 00:14:31.000 --> 00:14:33.059 چونکە خۆشیویستووم و 00:14:33.083 --> 00:14:37.934 باوەڕی وابووە کە ئەو شتە باشترین شتە بۆم بکرێت. 00:14:37.958 --> 00:14:39.393 بەشێوەیەکی تر بیر ئەکەمەوە و 00:14:39.417 --> 00:14:42.143 هەرگیز ناتوانم بۆچوونی ئەو بگۆڕم، 00:14:42.167 --> 00:14:44.083 بەڵام ئەو کەسێکی خراپ نییە." 00:14:45.292 --> 00:14:48.476 ئەوە پەیامی هەرزەکارێک بوو. 00:14:48.500 --> 00:14:52.000 هاوسۆزی، میهرەبانی، و تێگەشتن. 00:14:53.000 --> 00:14:56.518 زانیاری زانستی زۆرمان لەبەردەست 00:14:56.542 --> 00:14:59.476 بۆ بەدرۆخستنەوەی دەنگۆی ساختە. 00:14:59.500 --> 00:15:01.601 ئەوە کێشەی ئێمە نییە. 00:15:01.625 --> 00:15:04.059 ئێمە کێشەی پەیوەندیمان هەیە، 00:15:04.083 --> 00:15:06.434 نەک کێشەی پێدانی زانیاری هەڵە. 00:15:06.458 --> 00:15:09.184 پێدانی زانیاری هەڵە نیشانەکەیە، 00:15:09.208 --> 00:15:10.726 نەک هۆکارەکە. 00:15:10.750 --> 00:15:12.809 ئەگەر خەڵک متمانە بکەن، 00:15:12.833 --> 00:15:17.393 خۆیان ئەخەنە بەر مەترسییەکی بچووک بۆ خۆلادان لە دانەیەکی زۆر گەورەتر. 00:15:17.417 --> 00:15:20.976 ئەو شتەی ئەمەوێت و هیوای بۆ ئەخوازم 00:15:21.000 --> 00:15:24.684 ئەوەیە کە وەک کۆمەڵگایەکی پزیشکی و تەندروستی 00:15:24.708 --> 00:15:28.851 بوێری و زەبوونی ڕەوشتبەرزانەیان هەبێت 00:15:28.875 --> 00:15:31.226 بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرهەمهێنەرانە بکەونە کارکردن، 00:15:31.250 --> 00:15:32.559 وەک ئیسان، 00:15:32.583 --> 00:15:35.768 لەگەڵ ئەوانەدا کە هاوڕا نین لەگەڵمان. 00:15:35.792 --> 00:15:37.101 هیوادارم ئەوە بکرێت. 00:15:37.125 --> 00:15:38.393 زۆر سوپاس 00:15:38.417 --> 00:15:40.333 (چەپڵەلێدان)