ئێوارەیەکی ھاوینی ساڵی ٣٣٥ـی پێش زاینی، ئاڵیکساندەری مەزن لەلای ڕووباری دانبووب پشووی دەدا، ڕۆژێک دوای لە شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی سکیسیان لەو کاتەدا کۆمەڵە خەڵکیکی نەناسراو لەلای کامپەکەی پەیدابوون. ئەڵیکساندەر ھەرگیز جەنگاوەری بەم شێوەیە درێژی نەبینیبوو، ڕووخساری ترسێنەر بوو و ملوانەکی گەورەی زێڕیان لە ملدا بوو لەگەڵ چارۆگەی ڕەنگاوڕەنگ" بۆیە بۆ نانخواردن بانگهێشتی کردن. بە شانازیەوە گوتیان کیڵتۆن یان کێڵتەکانن کە لە چیا دوورەکانی ئاڵپەوە ھاتوون. ئاڵیگزاندەرریش لێی پرسین لە چی شتێک زۆر دەترسن لەم جیھانە، بەو ھیوایەی کە بڵێن لە شتێک دەترسین. پێکەنین و گوتیان بە ھیچ شێوەیەک لە ھیچ شتێک ناترسن. ئەوە یەکێکە لە کۆنترین چیرۆکەکان لەسەر کیڵتنە کۆنەکان. لەکاتێکدا نازانین کیڵتنە سەرەتاییەکان لەکوێیوە ھاتوون، لە سەردەمی ئاڵیکساندەر بە ھەموو ئەوروپا دا بڵاوببوونەوە لە ئاسیای بچووک و لە خۆرھەڵاتی ئیسپانیان و دوورگەکانی ئەتڵەسی بەڕیتانیا خۆرئاوای ئایرڵاندیش. ھەرگیز کیڵتنەکان ئیمپڕاتۆرێتێکی یەکگرتوو، نەبوون شار و چیاشیان بنیات نەناوە. لەشوێنی ئەمە، سەدان ھۆزی سەربەخۆ بوون کە بە ھەمان زمانێل قسەیان دەکرد. ھەریەکشیان سەرکردەی شەڕ و ئایینی جیاوازی خۆی ھەبووە. ھۆزەکان لەگەڵ یەکتری شەڕیان دەکرد و بەھەمان ئەو جۆشەی کە لەگەڵ دوژمنەکانیان شەڕیان پێ دەکرد. سوپای زۆر کەم خۆی لەبەر دەمیان ڕادەگرت. بە پێچەوانەی ئەم کاتە، کیڵتنەکان بڕوایان بە دووبارە زیندووبوونەوە ھەبوو کە دووبارە لەسەر زەوی زیندوو دەبنەوە نان دەخۆن و شەڕدەکەن، کە ڕەنگە ئەوە هۆکاربێت لەپشت چاونەترسی شەڕیان ھەندێکیان بۆ گاڵتەکردن بە زرێپۆشی دوژمنەکانیان بە ڕووتی شەڕیاندەکرد. مەزنترین یادگاری کە کیڵتنەکان ھەیانبووبێت سەری پێشکەشکراوی دوژمنیان بووە. سەرەکانیان لەناو قتووی پڕ لە ڕۆنی دارئەرز دەپاراست و پیشانی ئەم میوانانەیان دەدا کە سەردانی ماڵەکانیان دەکردن. جەنگاوەرانی کیڵتن زۆر شوێنی بایەخبوون لە جیھانی دێرین بە ڕادەیەک کە پادشاکان وەک سەربازی بەکرێگیراو بۆ خزمەتکردنی سوپاکانیان دایاندەمەزراندن. بەڵام کیڵتنەکان زۆر زیاتربوون لە جەنگاوەری ئاسایی. ئەوان خاوەنی کرێکاری کارامە، ھونەرمەند و ھۆنەری ناوبانگ کە بە بارد ناودەبران. ھۆنەرە باردەکان گۆرانیان بەسەر باپیرانە کارسازەکانیاندا دەگوت ھەروەھا بەسەر پادشا خاوەن دەسەڵاتەکانیان دا دەگوت ھەروەھا ھێرشیان دەکردەسەر سەرکردە ترسنۆک و خۆپەرستەکان. کێڵتەکان چەندین خوداوەندیان دەپەرست، ئەو ڕەبەنانەی بەناوی درودی ناسرا بوون سەرپەرشتی ئەمەیان دەکرد. ھەرکەسێک بیویستبوایە دەیتوانی ببێتە درود، بەڵام ڕاھێنانکردن پێویستی بە چەندین ساڵ خوێندن و لەبەرکردن ھەبوو دوردەکان ڕێگەیان پێ نەدەدرا ھیچ یەک لە تەکنیکەکانیان بنووسنەوە. درودەکان سەرپەرشتی ڕێوڕەسمە ئایینیەکان و قوربانیدان لەپێناو خوداوەندیان دەکرد، بەڵام لە ھەمانکاتدا مامۆستا، پزیشک، دادوەر و زانا بوون. ھێندە ەێزلێگیراوبوون کە دەیانتوانی بڕۆنە نێوان ھۆزە دوژمندارەکان لە ناوەڕاستی شەڕ و داوای کۆتاییھێنانی شەڕ بکەن. ھیچ کێڵتنێک بۆی نەبوو ئازاری درودەکان، بدات یاخود لێپێچینەوە لە بڕیارەکانیان بکات لە سەدەی ٢ی پێش زایینی،ڕۆمەکان دەستیانکرد بە دەستدرێژیکردنە سەر زەویەکانیان، ھۆزەکانی باکووری ئیتاڵیایان تێکشکاند. لەشوێنی یەکگرتن لە دژی ڕۆمەکان بۆ وەڵامادانەوەی دۆڕانەکەیان، کیڵتنەکان بەردەوام بوون لە دابەشکردنی ھۆزەکانیان. ھەر زوو دوای ئەوە ھۆزەکانی ئیسپانیا بەزین. لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، یوڵیوس قەیسەر سوپاکەی بەناو فەڕەنسادا ڕاییکرد، بەرتیل و ترساندن و درۆی بەکارھێنا بۆ ھەڵگێڕانەوەی ھۆزەکان لە دژی یەکتری. پێش ماوەیەکی کەم لە جەنگی مەزن کێڵتەکان لە دژی دوژمنی ھاوبەشیان یەکیانگرت لەژێر سەرکردایەتی پادشا ڤێرکین گیترۆکس، بەڵام ئەم یەکگرتنەش زۆر درەنگ بوو. ژمارەیەکی بێشومار لە جەنگاوەر و خانەوادە مردن و کران بە کۆیلە لەکاتی بەزاندنی فەڕەنسا لەلایەن ڕۆمەکانەوە. بەھۆی ئەو جێکەوتەی بە ئاو دەورەدرابوو، ھۆزە کێڵتەکانی بەڕیتانیا و ئایرڵاندا تاکە کۆمەڵەبوون کە مابوونەوە. کاتێک لەکۆتاییدا ڕۆمەکان بەڕیتانیایان داگیرکرد، شاژن بۆدیکا وەک یاخیبوونێک ھۆزەکەی یەکخست دوای کوژرانی ھاوسەرەکەی. بە نزیکەیی سەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی ڕۆمەکان لە بەڕیتانیا پێش ئەوەی بمرێت کۆتا شەڕی دژی دوژمن ئەنجام دەدا. لە کۆتایی سەدەی یەکەمی زاینیی ئایرڵاند تاکە شوێنی دەوری دەریا بوو کە، بە نەبەزێندراوی مابوویەوە لەلایەن ڕۆمەوە. لەوێ، کێڵتە دێرینەکان بە پارێزراوی مانەوە لە جیھانی دەرەوە تەنانەت دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕۆمەکانیش.