1 00:00:07,777 --> 00:00:12,620 ئێوارەیەکی ھاوینی ساڵی ٣٣٥ـی پێش زاینی، ئاڵیکساندەری مەزن 2 00:00:12,620 --> 00:00:17,730 لەلای ڕووباری دانبووب پشووی دەدا، ڕۆژێک دوای لە شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی سکیسیان 3 00:00:17,975 --> 00:00:20,885 لەو کاتەدا کۆمەڵە خەڵکیکی نەناسراو لەلای کامپەکەی پەیدابوون. 4 00:00:21,080 --> 00:00:24,940 ئەڵیکساندەر ھەرگیز جەنگاوەری بەم شێوەیە درێژی نەبینیبوو، 5 00:00:24,940 --> 00:00:30,399 ڕووخساری ترسێنەر بوو و ملوانەکی گەورەی زێڕیان لە ملدا بوو لەگەڵ چارۆگەی ڕەنگاوڕەنگ" 6 00:00:30,399 --> 00:00:33,899 بۆیە بۆ نانخواردن بانگهێشتی کردن. 7 00:00:33,899 --> 00:00:40,662 بە شانازیەوە گوتیان کیڵتۆن یان کێڵتەکانن کە لە چیا دوورەکانی ئاڵپەوە ھاتوون. 8 00:00:40,662 --> 00:00:44,042 ئاڵیگزاندەرریش لێی پرسین لە چی شتێک زۆر دەترسن لەم جیھانە، 9 00:00:44,042 --> 00:00:46,152 بەو ھیوایەی کە بڵێن لە شتێک دەترسین. 10 00:00:46,152 --> 00:00:50,665 پێکەنین و گوتیان بە ھیچ شێوەیەک لە ھیچ شتێک ناترسن. 11 00:00:50,665 --> 00:00:54,665 ئەوە یەکێکە لە کۆنترین چیرۆکەکان لەسەر کیڵتنە کۆنەکان. 12 00:00:54,665 --> 00:00:57,765 لەکاتێکدا نازانین کیڵتنە سەرەتاییەکان لەکوێیوە ھاتوون، 13 00:00:57,765 --> 00:01:01,605 لە سەردەمی ئاڵیکساندەر بە ھەموو ئەوروپا دا بڵاوببوونەوە 14 00:01:01,605 --> 00:01:04,720 لە ئاسیای بچووک و لە خۆرھەڵاتی ئیسپانیان و 15 00:01:04,720 --> 00:01:09,800 دوورگەکانی ئەتڵەسی بەڕیتانیا خۆرئاوای ئایرڵاندیش. 16 00:01:09,800 --> 00:01:15,981 ھەرگیز کیڵتنەکان ئیمپڕاتۆرێتێکی یەکگرتوو، نەبوون شار و چیاشیان بنیات نەناوە. 17 00:01:15,981 --> 00:01:21,845 لەشوێنی ئەمە، سەدان ھۆزی سەربەخۆ بوون کە بە ھەمان زمانێل قسەیان دەکرد. 18 00:01:21,845 --> 00:01:25,845 ھەریەکشیان سەرکردەی شەڕ و ئایینی جیاوازی خۆی ھەبووە. 19 00:01:25,845 --> 00:01:27,625 ھۆزەکان لەگەڵ یەکتری شەڕیان دەکرد و 20 00:01:27,625 --> 00:01:31,065 بەھەمان ئەو جۆشەی کە لەگەڵ دوژمنەکانیان شەڕیان پێ دەکرد. 21 00:01:31,065 --> 00:01:33,525 سوپای زۆر کەم خۆی لەبەر دەمیان ڕادەگرت. 22 00:01:33,525 --> 00:01:38,281 بە پێچەوانەی ئەم کاتە، کیڵتنەکان بڕوایان بە دووبارە زیندووبوونەوە ھەبوو 23 00:01:38,281 --> 00:01:43,637 کە دووبارە لەسەر زەوی زیندوو دەبنەوە نان دەخۆن و شەڕدەکەن، 24 00:01:43,637 --> 00:01:47,637 کە ڕەنگە ئەوە هۆکاربێت لەپشت چاونەترسی شەڕیان 25 00:01:47,637 --> 00:01:52,017 ھەندێکیان بۆ گاڵتەکردن بە زرێپۆشی دوژمنەکانیان بە ڕووتی شەڕیاندەکرد. 26 00:01:52,017 --> 00:01:55,397 مەزنترین یادگاری کە کیڵتنەکان ھەیانبووبێت 27 00:01:55,397 --> 00:01:58,057 سەری پێشکەشکراوی دوژمنیان بووە. 28 00:01:58,057 --> 00:02:01,747 سەرەکانیان لەناو قتووی پڕ لە ڕۆنی دارئەرز دەپاراست و 29 00:02:01,747 --> 00:02:05,187 پیشانی ئەم میوانانەیان دەدا کە سەردانی ماڵەکانیان دەکردن. 30 00:02:05,187 --> 00:02:08,927 جەنگاوەرانی کیڵتن زۆر شوێنی بایەخبوون لە جیھانی دێرین 31 00:02:08,927 --> 00:02:13,108 بە ڕادەیەک کە پادشاکان وەک سەربازی بەکرێگیراو 32 00:02:13,108 --> 00:02:15,118 بۆ خزمەتکردنی سوپاکانیان دایاندەمەزراندن. 33 00:02:15,118 --> 00:02:17,998 بەڵام کیڵتنەکان زۆر زیاتربوون لە جەنگاوەری ئاسایی. 34 00:02:17,998 --> 00:02:24,478 ئەوان خاوەنی کرێکاری کارامە، ھونەرمەند و ھۆنەری ناوبانگ کە بە بارد ناودەبران. 35 00:02:24,478 --> 00:02:28,098 ھۆنەرە باردەکان گۆرانیان بەسەر باپیرانە کارسازەکانیاندا دەگوت 36 00:02:28,098 --> 00:02:31,338 ھەروەھا بەسەر پادشا خاوەن دەسەڵاتەکانیان دا دەگوت 37 00:02:31,338 --> 00:02:36,375 ھەروەھا ھێرشیان دەکردەسەر سەرکردە ترسنۆک و خۆپەرستەکان. 38 00:02:36,375 --> 00:02:38,855 کێڵتەکان چەندین خوداوەندیان دەپەرست، 39 00:02:38,855 --> 00:02:43,133 ئەو ڕەبەنانەی بەناوی درودی ناسرا بوون سەرپەرشتی ئەمەیان دەکرد. 40 00:02:43,133 --> 00:02:45,193 ھەرکەسێک بیویستبوایە دەیتوانی ببێتە درود، 41 00:02:45,193 --> 00:02:49,897 بەڵام ڕاھێنانکردن پێویستی بە چەندین ساڵ خوێندن و لەبەرکردن ھەبوو 42 00:02:49,897 --> 00:02:54,965 دوردەکان ڕێگەیان پێ نەدەدرا ھیچ یەک لە تەکنیکەکانیان بنووسنەوە. 43 00:02:54,965 --> 00:02:59,357 درودەکان سەرپەرشتی ڕێوڕەسمە ئایینیەکان و قوربانیدان لەپێناو خوداوەندیان دەکرد، 44 00:02:59,357 --> 00:03:04,698 بەڵام لە ھەمانکاتدا مامۆستا، پزیشک، دادوەر و زانا بوون. 45 00:03:04,698 --> 00:03:09,117 ھێندە ەێزلێگیراوبوون کە دەیانتوانی بڕۆنە نێوان ھۆزە دوژمندارەکان 46 00:03:09,117 --> 00:03:13,526 لە ناوەڕاستی شەڕ و داوای کۆتاییھێنانی شەڕ بکەن. 47 00:03:13,526 --> 00:03:18,958 ھیچ کێڵتنێک بۆی نەبوو ئازاری درودەکان، بدات یاخود لێپێچینەوە لە بڕیارەکانیان بکات 48 00:03:18,958 --> 00:03:24,641 لە سەدەی ٢ی پێش زایینی،ڕۆمەکان دەستیانکرد بە دەستدرێژیکردنە سەر زەویەکانیان، 49 00:03:24,641 --> 00:03:27,851 ھۆزەکانی باکووری ئیتاڵیایان تێکشکاند. 50 00:03:27,851 --> 00:03:32,073 لەشوێنی یەکگرتن لە دژی ڕۆمەکان بۆ وەڵامادانەوەی دۆڕانەکەیان، 51 00:03:32,073 --> 00:03:35,593 کیڵتنەکان بەردەوام بوون لە دابەشکردنی ھۆزەکانیان. 52 00:03:35,593 --> 00:03:38,603 ھەر زوو دوای ئەوە ھۆزەکانی ئیسپانیا بەزین. 53 00:03:38,603 --> 00:03:44,152 لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، یوڵیوس قەیسەر سوپاکەی بەناو فەڕەنسادا ڕاییکرد، 54 00:03:44,152 --> 00:03:49,875 بەرتیل و ترساندن و درۆی بەکارھێنا بۆ ھەڵگێڕانەوەی ھۆزەکان لە دژی یەکتری. 55 00:03:49,875 --> 00:03:53,275 پێش ماوەیەکی کەم لە جەنگی مەزن 56 00:03:53,275 --> 00:03:56,095 کێڵتەکان لە دژی دوژمنی ھاوبەشیان یەکیانگرت 57 00:03:56,095 --> 00:03:59,215 لەژێر سەرکردایەتی پادشا ڤێرکین گیترۆکس، 58 00:03:59,215 --> 00:04:00,865 بەڵام ئەم یەکگرتنەش زۆر درەنگ بوو. 59 00:04:00,865 --> 00:04:04,645 ژمارەیەکی بێشومار لە جەنگاوەر و خانەوادە مردن و کران بە کۆیلە 60 00:04:04,645 --> 00:04:07,585 لەکاتی بەزاندنی فەڕەنسا لەلایەن ڕۆمەکانەوە. 61 00:04:07,585 --> 00:04:09,685 بەھۆی ئەو جێکەوتەی بە ئاو دەورەدرابوو، 62 00:04:09,685 --> 00:04:14,961 ھۆزە کێڵتەکانی بەڕیتانیا و ئایرڵاندا تاکە کۆمەڵەبوون کە مابوونەوە. 63 00:04:14,961 --> 00:04:17,621 کاتێک لەکۆتاییدا ڕۆمەکان بەڕیتانیایان داگیرکرد، 64 00:04:17,621 --> 00:04:23,246 شاژن بۆدیکا وەک یاخیبوونێک ھۆزەکەی یەکخست دوای کوژرانی ھاوسەرەکەی. 65 00:04:23,246 --> 00:04:27,779 بە نزیکەیی سەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی ڕۆمەکان لە بەڕیتانیا 66 00:04:27,779 --> 00:04:32,852 پێش ئەوەی بمرێت کۆتا شەڕی دژی دوژمن ئەنجام دەدا. 67 00:04:32,852 --> 00:04:38,281 لە کۆتایی سەدەی یەکەمی زاینیی ئایرڵاند تاکە شوێنی دەوری دەریا بوو کە، 68 00:04:38,281 --> 00:04:40,761 بە نەبەزێندراوی مابوویەوە لەلایەن ڕۆمەوە. 69 00:04:40,761 --> 00:04:46,041 لەوێ، کێڵتە دێرینەکان بە پارێزراوی مانەوە لە جیھانی دەرەوە 70 00:04:46,041 --> 00:04:49,170 تەنانەت دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕۆمەکانیش.