چۆن كه‌سایه‌تیت سیاسه‌تت بۆ دروست دەکات
-
0:01 - 0:03من ده‌رووناسێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیم.
-
0:04 - 0:07له چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی خه‌ڵك بۆ جیهان
-
0:07 - 0:10و ئه‌مه مانای چییه بۆ كۆمه‌ڵگه و
بۆ دیموكراسی ده‌كۆڵمه‌وه ... -
0:10 - 0:13كه، هه‌روه‌ك دەردەکزێت، زۆر زۆره.
-
0:13 - 0:16هه‌ندێك كه‌س جیهان وه‌ك شوێنێكی
سه‌لامه‌ت و باش ده‌بینن، -
0:16 - 0:18ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
باش بن له‌گه‌ڵ گومان -
0:18 - 0:22و كات ته‌رخان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه و یاریی.
-
0:22 - 0:25ئه‌وانی تر به‌ته‌واوی ئاگاداری
مەترسییەکانن له ژینگه‌كه‌یان، -
0:25 - 0:28بۆیه یاسا و توانای پێشبینی كردن
ده‌خه‌نه پێش -
0:28 - 0:31كرانه‌وه و تاقیكردنه‌وه.
-
0:31 - 0:33له توێژینه‌وه ئهكادیمییهكهمدا،
-
0:33 - 0:38لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌م له‌سه‌ر چۆن ئه‌م دوو
ڕێبازه شێوەی بیركردنه‌وه و هه‌ستكردنمان -
0:38 - 0:40له‌باره‌ی هه‌موو شتێك
له هونه‌ر بۆ سیاسه‌ت پێكدێنن. -
0:40 - 0:43لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كه‌م له‌سه‌ر چۆن
هه‌ڵبژارده سیاسییه‌كان و -
0:43 - 0:46ڕاگه‌یاندنه حیزبییه‌كان ئه‌م جیاوازییانه
به تایبه‌تی به‌كاردێنن -
0:46 - 0:49بۆ بۆ دروستبوونی ڕقلێبوونه‌وه و ترس
-
0:49 - 0:54و چۆن ئابووریزانی سیسته‌می ڕاگه‌یاندنمان
هه‌مان ئه‌و دابه‌شبوونانه ده‌قۆزێته‌وه. -
0:54 - 0:56به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه،
-
0:56 - 1:00نه‌متوانی له‌و هه‌سته ڕزگارم بێت كه
دابه‌شبوون به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه -
1:00 - 1:04به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆمان
هه‌ردوو كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندێتیی ببینین -
1:04 - 1:07وه‌كو شتێكی گرنگ و ته‌نانه‌ت به‌نرخیش.
-
1:08 - 1:13دوو پیاو به نموونه وه‌رده‌گرین كه
زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی من هه‌بووه -
1:14 - 1:16یه‌كه‌میان، هاوسه‌ری كۆچكردووم، مایك.
-
1:16 - 1:20هونه‌رمه‌ندێك بوو كه جیهانی وه‌كو
شوێنێكی باش و پارێزراو ده‌بینی. -
1:20 - 1:23پێشوازی له ته‌مومژ و
یاری ده‌ركرد له ژیانی. -
1:23 - 1:26له ڕاستیدا، له ڕێی كۆمیدیای
خۆوتن یه‌كترمان بینی -
1:26 - 1:29كه خۆوتهكانی فێرده‌كرد گوێ‌بگرن و
كراوه بن و -
1:29 - 1:32ئارام بن گوێ به‌وه نه‌ده‌ن
دواتر چی ڕووده‌دات. -
1:33 - 1:36دوای ئه‌وه‌ی هاهوسهرگیریمان كرد و
كوڕێكمان بوو، -
1:36 - 1:39مایك نه‌خۆشی گرێی مێشكی
تیا ده‌ست نیشانكرا. -
1:39 - 1:43ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له چاره‌سه‌ر
له نه‌خۆشخانه‌و و نه‌شته‌رگه‌ری، -
1:43 - 1:45هه‌مان كرداره‌كانی مایكم ئه‌نجامده‌دا،
-
1:45 - 1:48هه‌وڵمده‌دا ڕاهێنان یکات بە كراوه‌یی،
-
1:48 - 1:52هه‌وڵمده‌دا باش بم بێ بیركردنه‌وه له‌وه‌ی
دواتر چی ڕووده‌دات. -
1:52 - 1:55ئه‌مه به‌رگه‌گرتنی مایك بوو بۆ ناڕوونی
-
1:55 - 1:58كه ڕێگه‌ی بە من دا به‌رگه‌ی
ئه‌و چه‌ند مانگه نادڵنیاییه بگرم، كه -
1:58 - 2:03یارمه‌تیدام چه‌ند ڕێگه‌ی نوێ بدۆزمه‌وه
بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانم دوای مردنی. -
2:04 - 2:07ساڵ‌و نیوێك دوای مه‌رگی مایك،
-
2:07 - 2:10چاوم به هاوسه‌ری ئێستام پی جه‌ی كه‌وت.
-
2:10 - 2:12پی جه‌ی داواکاری گشتی تاوانه
-
2:12 - 2:15كه جیهان وا ده‌بینێت ڕه‌نگه باش بێت
-
2:16 - 2:19به مه‌رجێك هه‌ڕه‌شه‌كان
به شێوه‌یه‌كی دروست ڕێكخرابن. -
2:19 - 2:22ئه‌و كه‌سێكه یاسا و توانای پێشبینیكردن
ده‌گرێته خۆی -
2:22 - 2:24له كرده‌وه‌كانی ڕۆژانه‌یدا،
-
2:24 - 2:25له‌و خواردنانەی ده‌یانخوات،
-
2:25 - 2:28له هه‌ڵبژاردنی كه‌نتۆری جله‌كان.
-
2:28 - 2:30و پی جه‌ی زیره‌كییه‌كی به‌دی هه‌یه،
-
2:30 - 2:32به‌ڵام له‌ڕووی ڕه‌وشته‌وه زۆر جددییه
-
2:32 - 2:35هه‌ستێكی به‌هێزی به
ئه‌رك و ئامانج هه‌یه. -
2:35 - 2:40داب و نه‌ریت، دڵسۆزی و خێزان
له‌لای زۆر به‌نرخن، -
2:40 - 2:42له‌به‌ر ئه‌مه‌یه له ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵی
-
2:42 - 2:45هیچ دوودڵ نه‌بوو له
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنێك بكات، -
2:45 - 2:47منداڵه كوڕه‌كه‌ی به‌خێو بكات
-
2:47 - 2:49و وه‌كو كوڕی خۆی گه‌وره‌ی بكات.
-
2:50 - 2:53پێویستی پی جه‌ی بوو بۆ دڵنیایی و داخراویی
-
2:53 - 2:55كه سەقامگیریی هێنایه ژیانمان.
-
2:56 - 2:59من كه باسی ئه‌و دوو چیڕۆكه‌ی
مایك و پی جه‌ی ده‌كه‌م -
2:59 - 3:01له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه كه‌سیین،
-
3:01 - 3:06به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو شت ڕوون
ده‌كه‌نه‌وه له تویژینهوهكهم دۆزیومهوه. -
3:06 - 3:11یه‌كه‌میان، خاسیەتی ده‌روونییمان
چۆنێتی كارلێكمان له‌گه‌ڵ جیهان پێكدێنێت، -
3:11 - 3:13و دووه‌میان،
-
3:13 - 3:17ئه‌و دوو ڕێبازه واده‌كه‌ن ژیانمان
شیاو بێت. -
3:17 - 3:23به‌ڵام به‌داخه‌وه، هانده‌ره سیاسی و
ئابوورییه‌كانی ژینگه‌ی ڕاگه‌یاندنمان -
3:23 - 3:26هه‌وڵی قۆزتنه‌وه‌ی
ئه‌و جیاوازییانه ده‌ده‌ن -
3:26 - 3:27تاكو تووڕه‌مان بكه‌ن.
-
3:27 - 3:29تاكو سه‌رنجمان ڕابكێشن،
-
3:29 - 3:31تاكو بزرنگێنه‌وه
-
3:31 - 3:32و تاكو له دژی یه‌كتری به‌كارمان بێنن.
-
3:33 - 3:35له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوون.
-
3:35 - 3:39له‌ڕوویه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوون چونكه
هه‌مان ئه‌م كۆمه‌ڵه جیاكارییانه -
3:39 - 3:42به باوه‌ڕه سیاسی و ڕۆشنبیرییه
بنچینهییهكان به‌ستراونه‌ته‌وه. -
3:42 - 3:46چه‌ندین ساڵ، ده‌روونناسه سیاسییه‌كان
توێژینه‌وه‌یان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی -
3:46 - 3:49چۆن جیاكه‌ره‌وه ده‌روونییه‌كانمان
باوه‌ڕه سیاسییه‌كانمان پێك دێنن. -
3:49 - 3:52چه‌ند تاقیكردنهوهیهكمان ئه‌نجامداوه
بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی -
3:52 - 3:58ده‌روونناسی و سیاسه‌تمان چۆن وه‌ڵامی
هانده‌ره ناسیاسییهكانمان پێكدێنن. -
3:58 - 3:59و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه
-
3:59 - 4:02كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر
بایه‌خ به هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ده‌ن، -
4:02 - 4:05ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی ناڕوونی ده‌گرن،
-
4:05 - 4:09ئه‌و كه‌سانه زیاتر مه‌یلی لیبڕالییهتیان
هه‌یه له لایه‌نی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی -
4:09 - 4:12له‌و پرسانه‌ی وه‌كو كۆچكردن یاخود
تاوان یانیش زایهندیهتی. -
4:12 - 4:14و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ته‌مومژ ده‌گرن،
-
4:14 - 4:17بایه‌خیش به باشبوون ده‌ده‌ن
له‌گه‌ڵ جیاكه‌ره‌وه ورده‌كان -
4:17 - 4:21و چێژ له بیركردنه‌وه ده‌بینن
له‌به‌ر خاتری بیركردنه‌وه، -
4:21 - 4:23كه یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری
-
4:23 - 4:27بوونی هه‌ڵبژارده‌ی جوانی ده‌دات
له ڕاست و چه‌پ، -
4:27 - 4:30له‌گه‌ڵ لیبڕالییهكان وه‌ك له‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ پارێزكاران -
4:30 - 4:33بۆ به‌رزنرخاندنی شته‌كان وه‌كو
هونه‌ری واتاگه‌ری -
4:33 - 4:36یاخود ته‌نانه‌ت ئه‌و چیڕۆكانه‌ی
كۆتاییه‌كی ڕوونیان نییه. -
4:36 - 4:37له كاره ئهزموونییهكهم،
-
4:37 - 4:40بۆم ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م جیاوازییانه
یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی -
4:40 - 4:44هۆكاری به‌رزنرخاندن و تێگه‌یشتنی
ته‌نزی سیاسی گاڵته‌ئامێز -
4:44 - 4:47له‌لایه‌ن لێبڕالییهكان زیاترن له
پارێزكاران. -
4:48 - 4:49له‌لایه‌كی تره‌وه،
-
4:49 - 4:52ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری
هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن، -
4:52 - 4:54كه دڵنیایی و داخستن هه‌ڵده‌بژێرن،
-
4:54 - 4:59ئه‌وانه مه‌یلیانه ببنه پارێزكاری سیاسی،
ڕۆشنبیریی، و كۆمه‌ڵایه‌تیمان. -
4:59 - 5:01چونكه ئاماده‌ن،
-
5:01 - 5:04به كارامه‌یی و بەخێراییش بڕیاربده‌ن،
-
5:04 - 5:06به ژیریی و سۆز ئاڕاسته‌كرا.
-
5:06 - 5:09بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییانه یارمه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌ی -
5:09 - 5:13هۆكاری چێژبینینی پارێزكاران به پرۆگرامی
گفتوگۆی بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌ده‌ن كه -
5:13 - 5:17به ڕوونی و به ژیری هه‌ڕه‌شه و
دوژمنه‌كان دیاری ده‌كات. -
5:18 - 5:20ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه
-
5:20 - 5:23ئه‌م ئاره‌زووانه ڕه‌ها نین--
-
5:23 - 5:25جێگیر نین.
-
5:25 - 5:27هه‌ندێك لیبڕاڵ هه‌ن كه چاودێری
هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ن -
5:27 - 5:31هه‌روه‌ك چۆن پارێزكاریش هه‌ن كه
به‌رگه‌ی ناڕوونی ده‌گرن. -
5:31 - 5:33له‌ڕاستیدا، بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كانی
پی جه‌ی -
5:33 - 5:36جیاوازییه‌كی وا بنه‌ڕه‌تی نییه له‌وه‌ی
كه مایك هه‌یبوو. -
5:37 - 5:43به‌سته‌ری نێوان ده‌روونناسی و سیاسه‌ت
پشت به بارودۆخ ده‌به‌ستێت: -
5:43 - 5:46له‌گه‌ڵ كێین و چی له ده‌ورمان ڕووده‌دات.
-
5:46 - 5:48كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێستا،
-
5:48 - 5:50بارودۆخه زاڵهكهمان،
-
5:50 - 5:52دۆخی سیاسی و میدیاییمان،
-
5:52 - 5:57زۆر پێویستی به‌و جیاوازیانه هه‌یه
تا ڕه‌ها بێت، -
5:57 - 5:59تا به‌هێز ببێت
-
5:59 - 6:01و به‌چه‌ك بكرێت.
-
6:02 - 6:05له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی په‌یوه‌ست به
ده‌سه‌ڵات و قازانج، -
6:05 - 6:08كه‌سانێك له سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن
ده‌یانه‌وێت باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه -
6:08 - 6:11ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
جیهان ده‌كه‌ن جیاواز له ئێمه-- -
6:11 - 6:13كه‌سانی وه‌كو مایك یان پی جه‌ی --
-
6:13 - 6:15بۆخۆیان مه‌ترسیدارن.
-
6:15 - 6:20و سه‌كۆی ناوه‌نده كۆمه‌لایه‌تییه‌كان
لۆگاریتمی و كردنه ئامانجی ورد به‌كاردێنێ -
6:20 - 6:23بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ناكۆكی خه‌ره‌وه
-
6:23 - 6:26له جوانیی په‌یامی هه‌ڵبژارده‌مان.
-
6:26 - 6:30ئه‌و په‌یامانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به
سیاسه‌ت، ڕۆشنبیری و نه‌ژاد هه‌یه. -
6:30 - 6:35و ڕۆژانه كاریگه‌رییه
وێرانكه‌ره‌كانی ئه‌م په‌یامانه ده‌بینین. -
6:35 - 6:39له‌لایه‌كی تره‌وه ئهمریكییهکان تووڕه و
ترساون. -
6:39 - 6:42لاكه‌ی تر به وێرانكردنی
ئه‌مریكا تاوانبار دەکەن. -
6:43 - 6:45به‌ڵام بۆ ساتێك بوه‌ستن و بیربكه‌نه‌وه.
-
6:45 - 6:50چی ڕوویده‌دا گه‌ر ئه‌و جیاوازییانه
هه‌رگیز به‌چه‌ك نه‌كرابان؟ -
6:51 - 6:54مه‌یلی لیبڕالییهته ڕووه‌و
كرانه‌وه و خۆڕاگریی -
6:54 - 6:57كه ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنمان
له‌گه‌ڵ نادڵنیایی ده‌دات -
6:58 - 7:03كه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی
نوێ ڕووه‌و نوێكاری، داهێنان -- -
7:03 - 7:04دۆزینه‌وه‌ی زانستی.
-
7:06 - 7:10بیر له شتگه‌لی وه‌كو گه‌شتی ئاسمانی
یاخود چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی بكه‌نەوه -
7:10 - 7:15یان هونه‌رێك كه دووباره‌و دووباره
خه‌یاڵی جیهانێكی باشتر ده‌كات. -
7:15 - 7:21و ئه‌و مه‌یله پارێزگارییه ڕووه‌و
وشیاریی و دڵنیایی -
7:21 - 7:23و نه‌ریت.
-
7:23 - 7:25ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه هانمان ده‌ده‌ن
-
7:25 - 7:27بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه‌ی
كه پێویسته بكرێن -
7:27 - 7:29بۆ پاراستن و جێگیریی خۆمان.
-
7:29 - 7:33بیر له‌و سەلامەتییە بكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن
هێزه چه‌كداره‌كانمانه‌وه پێشكه‌شمان -
7:33 - 7:36ده‌كرێت یان ئاسایشی سیسته‌می بانكیمان.
-
7:36 - 7:39یاخود بیر له‌و جێگیرییه بكه‌نه‌وه
كه دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان -
7:39 - 7:41ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن وه‌كو
ئه‌ركی ده‌سته‌ی سوێندخۆران، -
7:41 - 7:45یان نه‌ریته كلتووریه‌كان وه‌ك یاری ئاگرین
له چواری ته‌موز( ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی). -
7:46 - 7:51ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ
كۆمه‌ڵگە و دیموكراسی -
7:51 - 7:54له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كه‌ی تر نه‌خرێته‌ڕوو؟
-
7:54 - 7:59ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن
هه‌ڵبژارده سیاسی و میدیاییه‌كان بێت -
7:59 - 8:01كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕوامان پێ بهێنن
-
8:01 - 8:04كه به‌بێ لایه‌نه‌كه‌ی تر زۆر باشتر ده‌بین
-
8:04 - 8:07و ئه‌م جیاكارییانهش به‌كاردێنن بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی، -
8:07 - 8:09ئابووری، و سیاسیی خۆیان؟
-
8:11 - 8:15مایك و پی جه‌ی ته‌واو جیاواز مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ جیهان ده‌كرد، به‌ڵام -
8:15 - 8:19ئه‌م ڕه‌فتاره جیاكراوانه به‌رده‌وام
ده‌بن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ژیانم. -
8:20 - 8:23له‌بری بارودۆخی سیاسی و میدیاییمان
-
8:24 - 8:27كه دیاریده‌كات لایه‌نه‌كه‌ی تر
دوژمنهكهیه -
8:27 - 8:30و هێمنمان ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی
بڕوا بكه‌ین كه ئه‌مه شته ڕاسته‌كه‌یه، -
8:30 - 8:34ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌ڵیبژێرین
كه بارودۆخه‌كه بنیات بنێین؟ -
8:34 - 8:37كه‌سه ڕاسته‌قینه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی
ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ك خۆیان یه‌كده‌گرن، -
8:37 - 8:41به به‌رز نرخاندنی ئه‌م دوو ڕێبازه
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ن: -
8:41 - 8:46ئه‌و خه‌ڵاته پێویستانه‌ی یارمه‌تی
پێكه‌وه مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنمان ده‌ده‌ن. -
8:48 - 8:49سوپاس.
- Title:
- چۆن كه‌سایه‌تیت سیاسه‌تت بۆ دروست دەکات
- Speaker:
- دانناگهڵ جی. یه‌نگ
- Description:
-
ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی داناگاڵ یه‌نگ به‌سته‌ری نێوان ده‌روونناسی و سیاسه‌تمان تێكده‌شكێنێت، روونیده‌كاته‌وه چۆن جۆره‌كانی كه‌سایه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كرانه‌وه و خۆڕاگریی ده‌خه‌نه پێشه‌وه (لیبڕاله‌كان) و ئه‌وانه‌ش كه یاسا و دڵنیایی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن (پارێزكاران). گوێ بیستی ئه‌وه به بۆچی دوو كۆمه‌له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه زۆر گرنگن بۆ هه‌ر كۆمهلهگهیهك بێت-- و چۆن جیاوازییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی ترسناك دهقۆزرینهوه بۆ دابه‌شبوونمان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بوو؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:04
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychological traits that shape your political beliefs |