وانەیەک لە گۆڕینی دووژمنەکان بۆ هاوپەیمان
-
0:01 - 0:04هاوینی ساڵی ٢٠١٤،
-
0:04 - 0:08خۆمم بینییەوە بەرامبەر پیاوێک دانیشتبووم
-
0:08 - 0:11کە بەپێی هەموو پێناسەیەک دووژمنم بوو.
-
0:12 - 0:14ناوی کرەیگ واتز بوو، و
-
0:14 - 0:17کێڵگەی پەلەوەر بەڕێوە ئەبات.
-
0:17 - 0:21ئەزموونی کارکردنم تەرخانکراوە
بۆ پاراستنی ئاژەڵی کێڵگەکان و -
0:21 - 0:23کۆتاییهێنانە بە کێڵگەی ئاژەڵان.
-
0:23 - 0:26هەتا ئەم ساتەی ژیانیشم،
-
0:26 - 0:29هەموو ساتێکم بەسەر بردووە
-
0:29 - 0:32لە وەستانەوە دژی هەموو شتێک
کە ئەم پیاوە هەوڵی بۆ یاوە و -
0:32 - 0:35ئێستاش، لە ژووری دانیشتنەکەی ئەوام.
-
0:36 - 0:38ئەو ڕۆژەی چاوم بە کرەیگ واتز کەوت
-
0:38 - 0:41ماوەی ٢٢ ساڵ بوو مریشکی گەورە ئەکرد
-
0:41 - 0:43بۆ کۆمپانیایەک بەناوی پێردوی،
-
0:43 - 0:46چوارەم گەورەترین و کۆمپانیای مریشک
لە هەموو وڵاتدا. -
0:46 - 0:48وەک پیاوێکی گەنجیش،
-
0:48 - 0:51بەپەرۆش بووە بۆ مانەوە لەسەر ئەم زەوییە
-
0:51 - 0:55لە یەکێک لە هەژارترین
ناوچەکانی ویلایەتەکە. -
0:55 - 0:57کاتێک پیشەسازی مریشک
هاتووە بۆ شارۆچکەکە، -
0:57 - 1:00بیری کردۆتەوە، "ئەمە خەونێکە هاتۆتە دی."
-
1:00 - 1:03قەرزی چارەکێک ملیۆن دۆلاری کردووە، و
-
1:03 - 1:05ئەم کێڵگە پەلەوەرانەی درووستکردووە.
-
1:05 - 1:08پێردوی جووچکی ئەیاتێ،
ئەم گەورەیان ئەکات، و -
1:08 - 1:09بۆ هەر یەکێکیان پارە وەر ئەگرێت، و
-
1:09 - 1:12ئینجا بە بەش بەش
ئەو قەرزە ئەیاتەوە، -
1:12 - 1:13وەک قیستێک.
-
1:14 - 1:17بەڵام زۆری پێنەچوو،
مریشکەکان نەخۆشکەوتن. -
1:18 - 1:19هەرچۆنێک بێت کێڵگەی کارگەیە.،
-
1:19 - 1:22٢٥ هەزار مریشکی تیایە
-
1:22 - 1:24هەموویان لە هۆڵێکی گەورەیان،
-
1:24 - 1:28لەناو پیسایی خۆیانا ئەژین،
هەوایەکی پڕ ئەمۆنیا هەڵئەمژن. -
1:28 - 1:31کاتێکیش مریشک نەخۆش ئەکەوێت،
هەندێکیان ئەمرن. و -
1:31 - 1:33پارە وەرناگریت بۆ مریشکی مردوو، و
-
1:33 - 1:35کرەیگیش کەوتە پەلەقاژە
بۆ دانەوەی قەرزەکەی، -
1:36 - 1:38درکی کرد کە هەڵەیەکی کردووە،
-
1:38 - 1:42بەڵام لەم خاڵەدا بەستراوە بە گرێبەستێکەوە.
-
1:42 - 1:46کە چاوم پێی کەوت،
لە خاڵی تێکشکانا بوو. -
1:46 - 1:49لەوە ئەچوو پارەیانەکان کۆتایی نەیەن.
-
1:49 - 1:51بەهەمان شێوە مردن،
-
1:51 - 1:54ناڵاندن و نەخۆشی مریشکەکان.
-
1:55 - 2:02ئێستا ئێمە ئەگەر وەک مرۆڤ هەوڵبەین
بیر لە سیستمێکی خۆراکی -
2:02 - 2:05زۆر ناڕەوا، و ناحەق و قێزەون و
بێبەزەییانە بکەینەوە، -
2:05 - 2:10ناتوانین بیر لە شتێک بکەینەوە
هێندەی کێڵگەی کارگەکان خراپ بێت. -
2:10 - 2:14ساڵانە هەشتا ملیار ئاژەڵی کێڵگە
بەخێو ئەکرێن -
2:14 - 2:16بۆ ئەوەی سەرببڕدرێن.
-
2:16 - 2:20ئەناڵێنن لە قەفەسەکان و گەنجینەکان و
هەرگیز ڕووناکی ڕۆژ نابینن. و -
2:20 - 2:24ئەوەش تەنیا کێشەی
ئاژەڵی کێڵگەکان نییە. -
2:24 - 2:25کشتوکاڵی ئاژەڵ،
-
2:25 - 2:29بەرپرسیارە لە دەردانی
گازە زیانبەخشەکان بە ژینگە -
2:29 - 2:33زیاتر لە هەموو فڕۆکەکان، شەمەندەفەرەکان و
ئوتومبێلەکان پێکەوە. -
2:33 - 2:37یەک لەسەر سێی زەوییەکانی
بۆ کشتوکاڵ بەکەڵک دێن -
2:37 - 2:39بەکاردێن بۆ دابینکردنی
خواردنی ئاژەڵی کێڵگەکان، -
2:39 - 2:41وەک لە خۆمان.
-
2:41 - 2:45هەموو ئەو زەوییانەش بڕێکی زۆر
ماددەی کیمیایی پیا ئەکرێت. و -
2:45 - 2:48شوێنی گرنگ بۆ ژینگەی زەوی،
-
2:48 - 2:50وەک ئەمازۆن،
-
2:50 - 2:53دارەکانی ئەبڕدرێتەوە و ئەسوتێنرێت،
-
2:53 - 2:56بۆ ئەوەی خواردن دابین بکەین بۆ ئاژەڵی
کێڵگەکان و شوێنیان بکەینەوە. -
2:56 - 2:59ئەوکاتەی سێ مناڵەکەم گەورە ئەبن،
-
2:59 - 3:02ئەگەری زۆرە ورچی بەستەڵەک نەمێنێت،
-
3:02 - 3:05هەروەها فیلی سوماترا، ئۆرانگوتانیش.
-
3:05 - 3:08لە تەمەنی خۆمدا،
-
3:08 - 3:12ژمارەی باڵندەکان، وشکاوەکییەکان،
خشۆکەکان و شیردەرەکان بوون بە نیوە. -
3:13 - 3:16تاوانباری سەرەکی ئەمەش
-
3:16 - 3:20هەوەسی خواردنی جیهانی خۆمانە
بۆ گۆشت، شیرەمەنی و هێلکە. -
3:20 - 3:23بۆ منیش، هەتا ئەم خاڵە،
-
3:23 - 3:26تاوانبارەکە کرەیگ واتز بوو. و
-
3:27 - 3:30کاتێک دانیشتبووم لە ژوورەکەی،
-
3:30 - 3:34ترس و توڕەییەکەم بوو بە شتێکی تر.
-
3:35 - 3:37شەرمکردن.
-
3:38 - 3:40هەموو ژیانم بەسەر بردووە
لە خەتابارکردنیا، -
3:40 - 3:41ڕق لێبوونەوەی، و
-
3:41 - 3:43تەنانەت هیوای خراپەخواستن بۆی.
-
3:44 - 3:47هەرگیز پێشتر
-
3:47 - 3:50بیرم نەکردبۆوە ئایا ئەم پەلەقاژێیەی،
ئەم هەڵبژاردنانەی. -
3:51 - 3:53ناکرێت ببێت بە هاوپەیمان بۆم؟
-
3:53 - 3:55هەرگیز بیرم نەکردبۆوە
-
3:55 - 3:58کە ئەویش وەک مریشکەکان
هەست ئەکات گیری خواردووە. -
4:00 - 4:03بۆ چەندین کاتژمێر لەوێ دانیشتبووین و
-
4:03 - 4:06نیوەڕۆکە بوو بە دواینیوەڕۆ،
-
4:06 - 4:08بوو بە زەردەپەڕ، بوو بە تاریکی، و
-
4:08 - 4:09ئینجا لەپڕ وتی،
-
4:09 - 4:12"باشە، ئامادەیت بۆ بینینی مریشکەکان؟"
-
4:12 - 4:14بۆیە لەژێر تاریکییا،
-
4:14 - 4:18چووین بەرەو یەکێک لەم خانووە
درێژە ڕەساسییانە. و -
4:18 - 4:20دەرگاکەی کردەوە و
-
4:20 - 4:22چووینە ژوورەوە، و
-
4:22 - 4:25بۆنە ناخۆشەکە یەکسەر کاری تێکردین و
-
4:25 - 4:28هەموو ماسولکەیەکی لەشم گرژ بوو
-
4:28 - 4:30کۆکیم و چاوم ئاوی پیاهاتە خوار.
-
4:30 - 4:34نائاسوودەیی جەستەییم
ئەوەنە زاڵ بووبوو بەسەرما، -
4:34 - 4:35یەکەمجار تەنانەت سەیری
چواردەورەکەشم نەکرد، -
4:35 - 4:37بەڵام کە سەیرم کرد،
-
4:37 - 4:40ئەوەی بینیم فرمێسکی هێنا بە چاوەکانما.
-
4:40 - 4:43دەیان هەزار جوچکی تازە لەدایکبوو
-
4:43 - 4:46لەم شوێنە تاریکەیا
-
4:46 - 4:49هیچ شوێنێکیان نەبوو بچن بۆی و
هیچ شتێک نەبوو بیکەن. -
4:50 - 4:53بەدرێژایی چەند مانگی داهاتوو،
چەند جارێک گەڕامەوە، -
4:54 - 4:55لەگەڵ فیلمساز رەیگان هۆدج،
-
4:55 - 4:58بۆ تۆمارکردن، و تێگەشتن، و
-
4:58 - 5:00بنیاتنانی متمانە لەگەڵ کرەیگ.
-
5:00 - 5:01بەناو خانووەکانا ئەڕۆشتین لەگەڵی
-
5:01 - 5:04کاتێک باڵندە نیوە مردوو و
مردوەکانی هەڵئەگرتەوە، -
5:04 - 5:07باڵندەکانی قاچیان شکابوو و
کێشەی هەناسەیان هەبوو و -
5:07 - 5:09نەیانئەتوانی بڕۆن.
-
5:09 - 5:12هەموو ئەمەمان تۆمارکرد. و
-
5:13 - 5:15ئینجا بڕیارمان یا شتێک بکەین
-
5:15 - 5:18پێموانییە من یان ئەویش هەرگیز چاوەڕێی
ئەوەمان کردبێت کاتێک یەکمان بینی. -
5:18 - 5:20بڕیارمان یا ئەو تۆمارە بڵاوکەینەوە. و
-
5:20 - 5:23ئەوە مەترسیدار بوو بۆ هەردووکمان.
-
5:23 - 5:26مەترسیدار بوو بۆ ئەو چونکە
ئەکرا داهاتەکەی لەدەست بات، -
5:26 - 5:30لەگەڵ ماڵەکەی، زەوییەکەی، و
دراوسێکانیش ڕقیان لێی ئەبوو. -
5:30 - 5:33منیش ئەکەوتمە بەر مەترسی ئەوەی
ڕێکخراوەکەم بدرێت بە دادگا، -
5:33 - 5:36یان ببمە هۆکاری ئەوەی ئەو پیاوە
هەموو شتێک لەدەست بات. -
5:36 - 5:39بەڵام ئەبوو بیکەین.
-
5:42 - 5:44"نیو یۆرک تایمس" چیرۆکەکەی گەورەکرد و
-
5:44 - 5:47لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا،
-
5:47 - 5:50یەک ملیۆن کەس ڤیدیۆکەی بینین.
-
5:50 - 5:53بە هەموو پێناسەیەک بڵاوبۆوە، و
-
5:53 - 5:56لەناکاو سەکۆیەکی جیهانیمان گرت
-
5:56 - 5:59بۆ باسکردنی کێڵگەی ئاژەڵان.
-
6:01 - 6:04کارکردنیش لەگەڵ کرەیگ
وایلێکردم بیر بکەمەوە -
6:04 - 6:08ئەبێت چەندێکی تر هاوپەیمان هەبێت؟
-
6:09 - 6:11چی بەرەوپێشچوونی تر ئەکرێت،
-
6:11 - 6:15چی وانەی تر فێر ئەبم
ئەگەر هێڵی ئەو دووژمنانە تێپەڕێنم؟ -
6:17 - 6:19یەکەم وانە کە فێری بووم
-
6:19 - 6:23ئەوەبوو کە ئەبوو ئاسوودە بین
لەگەڵ نائاسوودەییمان. -
6:24 - 6:27تەنیا قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی
کە هاوڕان لەگەڵمان، -
6:27 - 6:29بە هیچ چارەسەرێکمان ناگەیەنێت.
-
6:31 - 6:35ئەبێت ئامادەبین بۆ ئەوەی
بچینە بۆشایی خەڵکی تریشەوە. -
6:35 - 6:36چونکە زۆر جار،
-
6:36 - 6:40دووژمن هێزی ئەوەی هەیە
کێشەکە بگۆڕێت -
6:40 - 6:42کە ئێمە ئەمانەوێ چارەسەری بکەین.
-
6:42 - 6:45لە دۆسییەکەی مندا، من بەرپرسیار نەبووم
لە هیچ مریشکێک. -
6:45 - 6:47جوتیارەکە و هەروەها کۆمپانیاکانی
گۆشت بەرپرسیارن لێی. -
6:47 - 6:50بۆیە پێویستە بچمە بۆشاییەکانی ئەوانەوە
ئەگەر بمەوێت کێشەکە چارەسەرکەم. -
6:51 - 6:54دوو ساڵێکیش دوای کارکردن
لەگەڵ کرەیگ، -
6:54 - 6:57دووبارە شتێکم کرد کە هەرگیز
چاوەڕێم نەئەکرد بیکەم. -
6:57 - 7:00لەگەڵ بەناو دووژمنێکی
گەورەتردا دانیشتم: -
7:00 - 7:03جیم پێردوی خۆی.
-
7:03 - 7:06پیاوەکەی کردبووم بە تاوانباری
ڤیدیۆ بەربڵاوەکانم. و -
7:08 - 7:10دووبارە، لەڕێگەی
گفتوگۆی قوورسەوە و -
7:10 - 7:13نائاسوودە بوونەوە،
-
7:13 - 7:16پێردوو یەکەم یاسای
گرنگیدان بە ئاژەڵی دەرکرد -
7:16 - 7:18کە کۆمپانیایەکی پەلەوەر کردبێتی.
-
7:19 - 7:21تیایدا، ڕازیبوون بە کردنی
-
7:21 - 7:25هەندێک لەو شتانەی پێشتر ڕەخنەمان گرتبوو
لەوەی کە نایکەن لە ڤیدیۆکانمانا، -
7:25 - 7:28وەک ئەوەی پەنجەرە بخەنە هۆڵەکانەوە. و
-
7:28 - 7:29پارەی ئەوە بەن. و
-
7:31 - 7:33ئەوەش بەڕاستی وانەیەکی
گرنگ بوو بۆم. -
7:35 - 7:36وانەی دووەمیش
-
7:36 - 7:41ئەوەبوو کاتێک دائەنیشتین بۆ دانووستان
-
7:41 - 7:42لەگەڵ دووژمن،
-
7:42 - 7:46پێویستە بیرمان بێت،
کە مرۆڤێک لەبەردەممان دانیشتووە -
7:46 - 7:49کە لەوە زیاتر خاڵی
هاوبەشی هەیە لەگەڵمان -
7:49 - 7:52کە حەز بکەین دانی پیابنێین.
-
7:52 - 7:53پێش هەموو شتێکیش ئەمە فێربووم
-
7:53 - 7:57کاتێک بانگێشتکرام بۆ سەردانکردنی
بارەگاکانی یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی پەلەوەر. -
7:57 - 8:01یەکەم جاریش بوو ڕێکخراوەکەم
بانگێشتبکرێت، و -
8:01 - 8:06هەروەها ڕێکخراوی تریش بانگێشت کرابوون،
بۆ ئەوەی بچن لەگەڵیان. و -
8:06 - 8:08کاتێک بە ڕاڕەوەکەیا ئەڕۆشتین،
-
8:08 - 8:11چەندین خەڵک هەبوون
کە بەدزییەوە سەیریان ئەکردین -
8:11 - 8:14بۆ ئەوەی ببینن بزانن چالاکەوانێکی
مافەکانی گیانداران لەچی ئەچێت، و -
8:14 - 8:16چووینە ژوورەوە --
-
8:16 - 8:19منیش ئاوا ڕۆشتبووم، نازانم
چاوەڕێی چیان ئەکرد. -
8:19 - 8:20(پێکەنین)
-
8:20 - 8:23بەڵام کاتێک چووینە ناو
ژووری کۆبوونەوەکە، -
8:23 - 8:26بەڕێوبەرێک هەبوو کە بەرپرسیار بوو،
لەوێ دانیشتبوو. و -
8:26 - 8:28دەستی خستبووە سەر دەست و
-
8:28 - 8:30دیاربوو کە نەیئەویست لەوێ بم. و
-
8:30 - 8:33منیش لاپتۆپەکەمم کردەوە، و
-
8:33 - 8:35وێنەی باکگراوندەکەم دەرکەت، و
-
8:35 - 8:37وێنەی سێ منداڵەکەم بوو.
-
8:37 - 8:40دیاربوو شێوەی کچەکەم
جیاوازە لە کوڕەکانم. و -
8:40 - 8:44کاتێک ئەو وێنەیەی بینی
دەستی لەسەر یەک لابرد و -
8:44 - 8:48سەری هێنایە پێشەوە و
خۆی چەماندەوە و وتی، -
8:48 - 8:49"ئەوانە منداڵی خۆتن؟"
-
8:49 - 8:51منیش وتم، "بەڵێ.
-
8:51 - 8:53تازە گەڕاومەتەوە لە هەڵگرتنەوەی کچەکەم --"
-
8:53 - 8:56زیاد لەپێویستم وت لە کۆبوونەوەیەکی
پیشەگەری لەو شێوەیەیا. و -
8:56 - 9:00ئینجا وەستانمی و وتی،
-
9:00 - 9:02"منیش دوو منداڵی هەڵگیراوەم هەیە."
-
9:03 - 9:07بۆ ٢٠ خوولەکی دواتر،
-
9:07 - 9:08هەر باسی ئەوەمان ئەکرد.
-
9:08 - 9:11باسی منداڵ هەڵگرتنەوە و
باوانبوونمان ئەکرد و -
9:11 - 9:14لەو ساتانەدا،
-
9:14 - 9:16لەبیرمان کرد کە ئەبێ ئێمە کێ بین
-
9:16 - 9:17لەسەر ئەو مێزە. و
-
9:18 - 9:20دیوارەکان داڕمان، و
-
9:20 - 9:24پردێک بنیاتنرا و
ئەو بەربەستەمان تێپەڕاند. و -
9:24 - 9:27بەرەوپێشچوونی زیاتر کرا
لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە -
9:27 - 9:31بەهۆی ئەو پەیوەندییە مرۆییەی
کە درووستمان کرد. -
9:32 - 9:34دوایین وانەم بۆتان ئەوەیە
-
9:34 - 9:39کاتێک دائەنیشین لەگەڵ
ئەو بەناو دووژمنە، -
9:39 - 9:41پێویستە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بگەڕێین.
-
9:41 - 9:44لەجیاتی ئەوەی لەگەڵ جوتیاری
وەک کرەیگ واتز دانیشین و -
9:44 - 9:46بیر بکەینەوە، "پێویستە وایان لێبکەین
واز لەو کارە بهێنن،" -
9:46 - 9:50دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی چۆن
یارمەتیان بەم ببن بە جۆرە جوتیارێکی تر، -
9:50 - 9:53وەک جوتیاری گیای پزیشکی
یان قارچک. -
9:54 - 9:57جوتیارێکیش کە دواتر قسەم لەگەڵ کرد
ڕێک ئەو کارەی کرد. -
9:58 - 10:01ئاشکراکردنەکەی کرد لەگەڵم و
ئامادەبوو بۆ وێنەگرتنەکە، و -
10:01 - 10:03دووبارە چووینەوە سەر
"نیو یۆرک تایمس"، -
10:03 - 10:05بەڵام چووینە سەروو ئەوەش.
-
10:05 - 10:06وازی هێنا لە کاری کێڵگەی ئاژەڵ، و
-
10:06 - 10:08دەرکەوت کە
-
10:08 - 10:11ئەو خانووە گەورە درێژە ڕەساسییانە
-
10:11 - 10:13باشترین ژینگەن
-
10:14 - 10:15بۆ گەشەدان بە شتێکی تر.
-
10:15 - 10:19(پێکەنین)
-
10:19 - 10:23(چەپڵەلێدان)
-
10:23 - 10:26ئەوە ڕووەکی گووشە، بەڵێ گووش.
-
10:26 - 10:28(پێکەنین)
-
10:30 - 10:35ئەمە ڕێگایەکی ژینگەدۆستە
بۆ مانەوە لەسەر زەوییەکە، -
10:35 - 10:37بۆ ئەوەی باج بەیت،
-
10:37 - 10:40ڕووەکخۆرێکی چالاکەوانی مافەکانی گیانداران و
-
10:40 - 10:42جووتیارێکی پەلەوەر پێکەوە
بتوانن پێی بگەن. -
10:42 - 10:45(پێکەنین)
-
10:45 - 10:47لەجیاتی ئەوەی بیر بکەمەوە،
-
10:47 - 10:51چۆن وا بکەم ئەم کۆمپانیا گەورانەی گۆشت
واز لە کارەکانیان بهێنن، -
10:51 - 10:55دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی، چۆن بتوانم
یارمەتیان بەم ببن بە جۆرە بزنسێکی تر. -
10:55 - 10:58بزنسێک کە پرۆتینەکە سەرچاوەکەی
ئاژەڵی سەربڕدراو نەبێت، -
10:58 - 11:01بەڵکو لە ڕووەکەوە.
-
11:01 - 11:02باوەڕیش بکەن یان نا،
-
11:02 - 11:06ئەو کۆمپانیا گەورانە خەریکە کەشتییەکانیان
بەرەو ئەو ئاراستەیە ئەبەن. -
11:06 - 11:12کارگیل و تایسن و پێردوی خەریکن
پرۆتینی ناو ڕووەک زیاد ئەکەن -
11:12 - 11:14بۆ خۆراکەکانی دابینی ئەکەن. و
-
11:14 - 11:17پێردوی خۆی وتی،
-
11:17 - 11:19"کۆمپانیاکەمان بۆ دابینکردنی پرۆتینە، و
-
11:19 - 11:23هیچ بڕگەیەکی ئەوەش ناڵێت کە مەرجە
ئەو پرۆتینە لە ئاژەڵەوە بێت." -
11:23 - 11:27لە شارەکەی خۆم لە ئەتلانتا،
-
11:28 - 11:31کەی ئێف سی یەک ڕۆژ
خواردنی بێ گۆشتی تاقیکردەوە، -
11:31 - 11:33پارچە سورۆکراوی مریشکی
لە ڕووەک درووستکراو. -
11:33 - 11:35زۆر شێتانە بوو،
-
11:35 - 11:37ڕیز گیرابوو هەتا سەر سووچەکە،
-
11:37 - 11:39شەقامەکان بە هەموو ئاراستەکاندا
هەمووی وەستابوون، -
11:39 - 11:42واتئەزانی کە بلیتی خۆڕایی
کۆنسێرتی بیۆنسێ ئەیەن. -
11:42 - 11:46خەڵک ئامادەن بۆ گۆڕانکارییەکە.
-
11:47 - 11:50پێویستە چادرێکی گەورە درووست بکەین
-
11:50 - 11:52جێگەی هەمووان ببێتەوە لەژێریا.
-
11:52 - 11:54لە جوتیاری کێڵگەی مریشکەوە،
-
11:54 - 11:56بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بەرهەمهێنانی گۆشت،
-
11:56 - 11:59بۆ چالاکەوانەکانی مافەکانی ئاژەڵ.
-
11:59 - 12:01ئەم وانانەش،
-
12:01 - 12:03ئەکرێت چەندین بابەت بگرێتەوە،
-
12:03 - 12:07ئەگەر کێشە بێت لەگەڵ پەیوەندی پێشووترتا،
-
12:07 - 12:09لەگەڵ دراوسێیەک یان خزمێک.
-
12:10 - 12:15یان لەگەڵ هەندێک لە گەورەترین کێشەکانی
قۆستنەوە و سەرکووتکردن، -
12:15 - 12:18وەک کێڵگەی ئاژەڵ،
-
12:18 - 12:22یان توندوتیژی بەرامبەر ژنان یان
دەمارگیری یان گۆڕانی کەشوهەوا. -
12:23 - 12:27بچووکترین و گەورەترین
کێشەکانی جیهان، -
12:27 - 12:30چارەسەر نابن بە لێیان
لە دووژمنەکانمان -
12:30 - 12:34بەڵکو بە دۆزینەوەی ئەم ڕێگای
بەرژەوەندی دوولایەنە هاوبەشانە ئەبێت. -
12:35 - 12:37پێویستی بە ئێمەیە
-
12:37 - 12:42واز لە بیرکردنەوەی ئێمە
بەرامبەر ئەوان بهێنین و -
12:43 - 12:46درک بەوە بکەین تەنیا ئێمەین،
-
12:46 - 12:48هەر هەموومان،
-
12:48 - 12:50دژی سیستمێکی ناڕەوا. و
-
12:51 - 12:53قورسیشە، و
-
12:53 - 12:55شێواوە و نائارام ئەبیت پێی.
-
12:56 - 12:58بەڵام هەستیارە. و
-
12:58 - 13:02لەوانەیە تەنیا ڕێگا بێت
-
13:02 - 13:04بۆ بنیاتنانی ئەو سیستمە خۆراکییە بە بەزەییە
-
13:04 - 13:08کە هەموومان، لە جوتیاری کێڵگەی مریشکەوە
بۆ مریشکەکان -
13:08 - 13:12بۆ کۆمپانیا گەورەکەی بەرهەمهێنانی گۆشت،
وە هەر هەموومان، -
13:12 - 13:13شایەنی بین.
-
13:14 - 13:15زۆر سوپاس.
-
13:16 - 13:21(چەپڵەلێدان)
- Title:
- وانەیەک لە گۆڕینی دووژمنەکان بۆ هاوپەیمان
- Speaker:
- لیاه گارسیس
- Description:
-
کاتێک لە بەری بەرامبەری پرسێکی گرنگیت، چۆن ئەگەیتە ئاشتی لەگەڵ دووژمنەکانت و پێکەوە کار ئەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە؟ لەگەڵمان بن کاتێک چالاکەوانی مافەکانی ئاژەڵان لیه گارسیس باسی سێ وانەکە ئەکات کە فێری بوو کاتێک پلانی داڕشتبوو بۆ کۆتاییهێنان بە کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵان لە دوایین کەس کە چاوەڕێی ئەکرد: جوتیارێکی کێڵگەی پەلەوەر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:33
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A lesson in turning adversaries into allies |