Return to Video

ئەفسانەی میسری مردنی ئۆسایریس. ئەڵێکس جێندلەر

  • 0:07 - 0:11
    هەرگیز میسر خوان و ئاهەنگی وای
    بەخۆیەوە نەبینی بوو.
  • 0:11 - 0:14
    خوای جەنگ سێت و هاوژینەکەی
    خودای مێنە نەێفتیس،
  • 0:14 - 0:17
    زیاد لە پێویست هۆڵەکەیان
    بۆ بۆنەکە ڕازاندەوە،
  • 0:17 - 0:20
    لەگەڵ سندوقێکی تەختەی جوان
    لە ناوەڕاستی هۆڵەکە.
  • 0:20 - 0:25
    گرینگترین خوداکان و لەگەڵ
    کەمێک لە خودایۆکەکان بانگێشت کرابوون
  • 0:25 - 0:27
    و شا بێگانەکان.
  • 0:27 - 0:33
    بەڵام هیچ کەس وەکو ئۆسایرس برا گەورەکەی
    سێت و نێفتیسسس چاوی لەسەرنەبوو،
  • 0:33 - 0:38
    ئۆسایریس فەرمانڕەوای هەموو میسری دەکرد
    و خۆشبەختی و سەرکەوتنی بۆ هەموو کەس هێنابوو.
  • 0:38 - 0:40
    سێت پێشنیاری یارییەکی کرد-
  • 0:40 - 0:44
    هەرکەسێک بە تەواوەتی و ڕێک و پێک لە سندوقەکە
    جێگای بێتەوە ئەو سندوقەکە بە دیاری وەردەگرێت.
  • 0:44 - 0:48
    یەک لە دوایەک مێوانەکان چوونەناو سندوقەکە
    بەڵام بۆ کەسیان گونجاو نەبوو.
  • 0:48 - 0:50
    لەکۆتاییەکەی، سەرەی ئۆسایریس هات.
  • 0:50 - 0:54
    هەرکە لەناو سندوقەکە ڕاکشا، هەموویان
    بینیان سندوقەکە بۆ ئۆسایریس گونجاوە-
  • 0:54 - 0:57
    بردنەوەیەکی دیکە بۆ خودایەکە
    کە ناتوانێت هەڵە بکات.
  • 0:57 - 1:03
    دواتر سێت خێرا سەری سندوقەکەی داخست کە
    ئۆسایریس لەناو دایە، و قوفڵی کرد،
  • 1:03 - 1:06
    و فڕێیدایە ناو ڕووباری نیل.
  • 1:06 - 1:08
    سندوقەکە تابووتێک بوو.
  • 1:08 - 1:11
    سێت بە تایبەت درستی کردبوو تا
    برایەکە بخاتە ناوی.
  • 1:11 - 1:14
    و ئاهەنگەکەی بەکارهێنانا
    تا بیخاتە تەڵەکەوە.
  • 1:14 - 1:18
    سێت هەر لە کۆنەوە بە غیلی بە سەرکەوتنی
    برایەکەی دەبرد،
  • 1:18 - 1:22
    و هیوای دەخواست شوێنی ئەو بگرێتەوە
    وەک فەرمانڕەوای میسر.
  • 1:22 - 1:26
    ڕووباری نیل تابوتەکەی بە دەریا گەیاند و
    و بۆ چەند ڕۆژێک لە ناو ئاو بوو
  • 1:26 - 1:31
    پێش ئەوەی لە کەنارێکی نزیک بیبڵۆس لەنگەر
    بگرێت، لەو شوێنەی دارئەرزێکی مەزنی لێییە.
  • 1:31 - 1:35
    کرۆکی خودای لەناوە
    خەڵاتێکی خودای بە دارەکە بەخشی،
  • 1:35 - 1:37
    و کاتێک پادشا بیبڵۆس تێبینی دارەکەی کرد،
  • 1:37 - 1:40
    فەرمان دا دارەکە ببڕنەوە و
    بۆ کۆشکەکەی بهێنن.
  • 1:40 - 1:42
    بێ ئەوەی بزانیت
    ئۆسایریس لە ناو دارەکەیە،
  • 1:42 - 1:47
    تابووتەکە بەهێزترین خودای میسری تێدایە.
  • 1:47 - 1:51
    وادەردەکەوت سێت سەرکەوتوو بوو، بەڵام
    هیچ درکی بە ویستی خووشکەکانی نەکردبوو،
  • 1:51 - 1:54
    هاوژینی سێت نێفتیس خوشکی ئۆسایریسە،
  • 1:54 - 1:57
    لەکاتێک دا خوشکەکەی
    دیکەیان، خودای مێنە ئایسس،
  • 1:57 - 1:59
    هاوسەرگیری لەگەڵ برایەکەیان
    ئۆسایریس کردوە.
  • 1:59 - 2:02
    ئایسیس بڕیاریدا ئۆسایریس بدۆزێتەوە،
  • 2:02 - 2:06
    و بە یارمەتی نێفیتسس بەبێ ئاگای سێت.
  • 2:06 - 2:11
    دووخوشکەکە خۆیان خستە سەر شێوەی هەڵۆ
    و دەستیان بە گەشتێکی دوور و فراوان کرد.
  • 2:11 - 2:14
    هەندێک منداڵان کە تابووتەکەیان
    بەسەر ئاوەوە بینی بوو
  • 2:14 - 2:16
    بۆ لای کۆشکی بیبڵۆس ڕێنوێنیان کردن.
  • 2:16 - 2:20
    ئایسس شێوەی خۆیگۆڕی و
    بە کۆشکەکە گەیشت.
  • 2:20 - 2:23
    شاژن زۆر کەیفی بە جلوبەرگی و
    جوانی خودا ئایسس هات
  • 2:23 - 2:27
    کەوا متمانەی پێکرد تا ئاگاداری شازادە بێت.
  • 2:27 - 2:31
    ئایسس بڕیاریدا نەمری بە منداڵەکە ببەخشێت
    بە شوشتنی لە گڕی ئاگردا.
  • 2:31 - 2:34
    کاتێک شاژنە تۆقیەوەکە بەسەر
    ئەو دیمەنە داهات،
  • 2:34 - 2:38
    ئایسس خۆی ئاشکرا کرد و داوای دارەکەی کرد.
  • 2:38 - 2:42
    کاتێک ئایسس تابووتەکەی لە دارەکە دەرهێنا و
    کردیەوە،
  • 2:42 - 2:44
    بینی ئۆسایریس لەناو تابووتەکە مردووە.
  • 2:44 - 2:48
    بە گریانەوە بۆ میسر گەڕایەوە و
    لە زەلکاوێک شاردیەوە،
  • 2:48 - 2:52
    لەکاتێکدا ئایسس بە داوای واتای
    زیندوکردنەوەی دەگەڕا.
  • 2:52 - 2:53
    بەڵام لەو کاتەیا ئەو ڕۆشبوو،
  • 2:53 - 2:57
    سێت لاشەکە دۆزیەوە و
    پارچە پارچەی کرد،
  • 2:57 - 2:59
    پارچەکانی بە میسردا بڵاوکردوە.
  • 2:59 - 3:04
    بۆ جاری دووەم ئایسس ئۆسایریسی لە دەستدا،
    بەڵام ئەو کۆڵی نەدا.
  • 3:04 - 3:09
    هەموو زەوییەکان گەڕا و
    بە بەلەمی پەپایرەس گەشتی کرد.
  • 3:09 - 3:11
    دانە بە دانە، شوێن پارچەکانی لەشی
    ئۆسایریس دەکەوت
  • 3:11 - 3:15
    پارچەکانی لەش هاوژینەکەی لە
    هەموو هەرێمەکانی میسر بوو.
  • 3:15 - 3:18
    بۆ هەر پارچەیەکیان شیوەنی دەگێڕا
  • 3:18 - 3:22
    ماوەیەکی پێچوو، هەموو پارچەکانی
    جگە لە ئەندامی نێرینەی چاک کردووە -
  • 3:22 - 3:27
    کەوا ماسیەک لە ڕووباری نیل خواردبووی.
  • 3:27 - 3:31
    ئایسس توانی دووبارە مێردەکەی دروست بکاتەوە
    و چاکی بکاتەوە.
  • 3:31 - 3:35
    بەڵام بەبێ ئەندامی نێرینەی.
    ئۆسایریس نەقسی هەبوو.
  • 3:35 - 3:37
    نەیدەتوانی لە نێو زیندوەکان بمێنێتەوە.
  • 3:37 - 3:41
    و نەیدەتوانی بۆ شوێنەکە پێشوی بگەڕێتەوە
    کە فەرمانڕەوەی میسر بوو.
  • 3:41 - 3:45
    لەجیاتی ئەوە، پێویستە فەرمانڕەوەی
    دووات بکات، شانشینی مردووەکان.
  • 3:45 - 3:52
    پێش ئەوەی بڕوات، ئۆسایریس ئایسس بە کوڕێک
    دووگیان بوو تا ببێت بە میراتگری ئۆسایریس-
  • 3:52 - 3:54
    و ڕۆژێک تۆڵەی دەسێنێتەوە.
Title:
ئەفسانەی میسری مردنی ئۆسایریس. ئەڵێکس جێندلەر
Speaker:
ئەلێکس جێندلەر
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-egyptian-myth-of-the-death-of-osiris-alex-gendler

هەرلەکۆنەوە بە غیلی بە برایەکی ئۆسایریس دەبرد، ئۆسایریس فەڕمانڕەوەی هەموو میسری دەکرد و خودای جەنگ
پلان داڕێژت تا کۆتای بە فەرمانڕەوای ئۆسایریس بێنیت، ئاهەنگێکی گەوەرەی ڕێکجست سێت یارییەکی پێشنیاز کرد، هەرکەسێک لە ناو ئەو سندوقە تەختەیە بە ڕێکی جێگای بێتەوە ئەوە سندوقەکە وەکو دیاری وەردەگرێت بەڵام سنوقەکە تابووتێک بوو، ئۆسایریس خستەناو سندوقەکەوە.. ئایە خوشکەکانی دەتوانن بیدۆزنەوە و ئازادی بکەن؟

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:56

Kurdish subtitles

Revisions