ئەفسانەی میسری مردنی ئۆسایریس. ئەڵێکس جێندلەر
-
0:07 - 0:11هەرگیز میسر خوان و ئاهەنگی وای
بەخۆیەوە نەبینی بوو. -
0:11 - 0:14خوای جەنگ سێت و هاوژینەکەی
خودای مێینە نێفتیس، -
0:14 - 0:17زیاد لە پێویست هۆڵەکەیان
بۆ بۆنەکە ڕازاندەوە، -
0:17 - 0:20لەگەڵ سندوقێکی تەختەی جوان
لە ناوەڕاستی هۆڵەکە. -
0:20 - 0:25گرینگترین خوداکان و لەگەڵ
کەمێک لە خودایۆکەکان بانگێشت کرابوون -
0:25 - 0:27و شا بێگانەکان.
-
0:27 - 0:33بەڵام هیچ کەس وەکو ئۆسایرس برا گەورەکەی
سێت و نێفتیس چاوی لەسەرنەبوو، -
0:33 - 0:38ئۆسایریس فەرمانڕەوای هەموو میسری دەکرد
و خۆشبەختی و سەرکەوتنی بۆ هەموو کەس هێنابو -
0:38 - 0:40سێت پێشنیاری یارییەکی کرد-
ههركهسێك -
0:40 - 0:44بە تەواوەتی و ڕێکی لە سندوقەکە جێگای
بێتەوە ئەو سندوقەکە بە دیاری وەردەگرێت. -
0:44 - 0:48یەک لە دوایەک مێوانەکان چوونە ناو سندوقەکە
بەڵام بۆ کەسیان گونجاو نەبوو. -
0:48 - 0:50لەکۆتاییەکەی، سەرەی ئۆسایریس هات.
-
0:50 - 0:54هەرکە لەناو سندوقەکە ڕاکشا، هەموویان
بینیان سندوقەکە بۆ ئۆسایریس گونجاوە- -
0:54 - 0:57بردنەوەیەکی دیکە بۆ خودایەکە
کە ناتوانێت هەڵە بکات. -
0:57 - 1:03دواتر سێت خێرا سەری سندوقەکەی داخست کە
ئۆسایریسی لەناو دایە، و قوفڵی کرد، -
1:03 - 1:06و فڕێیدایە ناو ڕووباری نیل.
-
1:06 - 1:08سندوقەکە تابووتێک بوو.
-
1:08 - 1:11سێت بە تایبەت درستی کردبوو تا
برایەکەی بخاتە ناوی. -
1:11 - 1:14و ئاهەنگەکەی بەکارهێنا
تا بیخاتە تەڵەکەوە. -
1:14 - 1:18سێت هەر لە کۆنەوە بەغیلی بە سەرکەوتنی
برایەکەی دەبرد، -
1:18 - 1:22و هیوای دەخواست شوێنی ئەو بگرێتەوە
وەک فەرمانڕەوای میسر. -
1:22 - 1:26ڕووباری نیل تابوتەکەی بە دەریا گەیاند و
و بۆ چەند ڕۆژێک لە ناو ئاو بوو -
1:26 - 1:31پێش ئەوەی لە کەنارێکی نزیک بیبڵۆس لەنگەر
بگرێت، لەو شوێنەی دارئەرزێکی مەزنی لێیە. -
1:31 - 1:35کرۆکی خودای لەناوە
خەڵاتێکی خودای بە دارەکە بەخشی، -
1:35 - 1:37و کاتێک پادشا بیبڵۆس تێبینی دارەکەی کرد،
-
1:37 - 1:40فەرمانی دا دارەکە ببڕنەوە و
بۆ کۆشکەکەی بهێنن. -
1:40 - 1:42بێ ئەوەی بزانێت
ئۆسایریس لە ناو دارەکەیە، -
1:42 - 1:47تابووتەکە بەهێزترین خودای میسری تێدایە.
-
1:47 - 1:51وادەردەکەوت سێت سەرکەوتوو بوو، بەڵام
هیچ درکی بە ویستی خوشکەکانی نەکردبوو، -
1:51 - 1:54هاوژینی سێت نێفتیس خوشکی ئۆسایریسە،
-
1:54 - 1:57لەکاتێک دا خوشکەکەی
دیکەیان، خودای مێینە ئایسس، -
1:57 - 1:59هاوسەرگیری لەگەڵ برایەکەیان
ئۆسایریس کردوە. -
1:59 - 2:02ئایسیس بڕیاریدا ئۆسایریس بدۆزێتەوە،
-
2:02 - 2:06و بە یارمەتی نێفیتسس بەبێ ئاگای سێت.
-
2:06 - 2:11دوو خوشکەکە خۆیان خستە سەر شێوەی هەڵۆ
و دەستیان بە گەشتێکی دوور و فراوان کرد. -
2:11 - 2:14هەندێک منداڵان کە تابووتەکەیان
بەسەر ئاوەوە بینی بوو -
2:14 - 2:16بۆ لای کۆشکی بیبڵۆس ڕێنوێنیان کردن.
-
2:16 - 2:20ئایسس شێوەی خۆیگۆڕی و
بە کۆشکەکە گەیشت. -
2:20 - 2:23شاژن زۆر کەیفی بە جلوبەرگی و
جوانی خودا ئایسس هات -
2:23 - 2:27کەوا متمانەی پێکرد تا ئاگاداری شازادە بێت.
-
2:27 - 2:31ئایسس بڕیاریدا نەمری بە منداڵەکە ببەخشێت
بە شوشتنی لە گڕی ئاگردا. -
2:31 - 2:34کاتێک شاژنە تۆقیەوەکە بەسەر
ئەو دیمەنە داهات، -
2:34 - 2:38ئایسس خۆی ئاشکرا کرد و داوای دارەکەی کرد.
-
2:38 - 2:42کاتێک ئایسس تابووتەکەی لە دارەکە دەرهێنا و
کردیەوە، -
2:42 - 2:44بینی ئۆسایریس لەناو تابووتەکە مردووە.
-
2:44 - 2:48بە گریانەوە بۆ میسر گەڕایەوە و
لە زەلکاوێک شاردیەوە، -
2:48 - 2:52لەکاتێکدا ئایسس بە دوای واتای
زیندوکردنەوەی دەگەڕا. -
2:52 - 2:53بەڵام لەو کاتەیا ئەو ڕۆشبوو،
-
2:53 - 2:57سێت لاشەکەی دۆزیەوە و
پارچە پارچەی کرد، -
2:57 - 2:59پارچەکانی بە میسردا بڵاوکردهوە.
-
2:59 - 3:04بۆ جاری دووەم ئایسس ئۆسایریسی لە دەستدا،
بەڵام ئەو کۆڵی نەدا. -
3:04 - 3:09هەموو زەوییەکان گەڕا و
بە بەلەمی پەپایرەس گەشتی کرد. -
3:09 - 3:11دانە بە دانە، شوێن پارچەکانی لەشی
ئۆسایریس دەکەوت -
3:11 - 3:15پارچەکانی لەشی هاوژینەکەی لە
هەموو هەرێمەکانی میسر بوو. -
3:15 - 3:18بۆ هەر پارچەیەکیان شیوەنی دەگێڕا
-
3:18 - 3:22ماوەیەکی پێچوو، هەموو پارچەکانی
جگە لە ئەندامی نێرینەی چاک کردووە - -
3:22 - 3:27کەوا ماسیەک لە ڕووباری نیل خواردبووی.
-
3:27 - 3:31ئایسس توانی دووبارە مێردەکەی دروست بکاتەوە
و چاکی بکاتەوە. -
3:31 - 3:35بەڵام بەبێ ئەندامی نێرینەی.
ئۆسایریس نەقسی هەبوو. -
3:35 - 3:37نەیدەتوانی لە نێو زیندوەکان بمێنێتەوە.
-
3:37 - 3:41و نەیدەتوانی بۆ شوێنەکەی پێشوی بگەڕێتەوە
کە فەرمانڕەوەی میسر بوو. -
3:41 - 3:45لەجیاتی ئەوە، پێویستە فەرمانڕەوەی
دووات بکات، شانشینی مردووەکان. -
3:45 - 3:52پێش ئەوەی ئۆسایرس بڕوات، ئایسس بە کوڕێک
دووگیان بوو تا ببێت بە میراتگری ئۆسایریس- -
3:52 - 3:54و ڕۆژێک تۆڵەی دەسێنێتەوە.
- Title:
- ئەفسانەی میسری مردنی ئۆسایریس. ئەڵێکس جێندلەر
- Speaker:
- ئەلێکس جێندلەر
- Description:
-
تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-egyptian-myth-of-the-death-of-osiris-alex-gendler
هەرلەکۆنەوە بە غیلی بە برایەکی ئۆسایریس دەبرد، ئۆسایریس فەڕمانڕەوەی هەموو میسری دەکرد و خودای جەنگ
پلانی داڕێژت تا کۆتای بە فەرمانڕەوای ئۆسایریس بێنیت، ئاهەنگێکی گەوەرەی ڕێکجست سێت یارییەکی پێشنیاز کرد، هەرکەسێک لە ناو ئەو سندوقە تەختەیە بە ڕێکی جێگای بێتەوە ئەوە سندوقەکە وەکو دیاری وەردەگرێت بەڵام سنوقەکە تابووتێک بوو، ئۆسایریسی خستەناو سندوقەکەوە.. ئایە خوشکەکانی دەتوانن بیدۆزنەوە و ئازادی بکەن؟ - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:56
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of the death of Osiris | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of the death of Osiris | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of the death of Osiris | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of the death of Osiris | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of the death of Osiris |