Return to Video

چۆن ئەو منداڵانە گەورە بکەیت کە ئەتوانن بەسەر دڵەڕاوکێیا زاڵبن

  • 0:01 - 0:04
    بە منداڵی، چەندین ترسم هەبوو.
  • 0:05 - 0:07
    ئەترسام لە هەورەتریشقە، مێرووەکان،
  • 0:07 - 0:10
    دەنگی بەرز و کۆستمی کەسایەتییە تەلەفزیۆنییەکان.
  • 0:10 - 0:14
    هەروەها دوو فۆبیای زۆر قورسم هەبوو
  • 0:14 - 0:16
    لە پزیشکەکان و لە دەرزی.
  • 0:17 - 0:20
    لەکاتی پەلەقاژێما بۆ دەرچوون لەدەستی
    پزیشکی خێزانەکەمان،
  • 0:20 - 0:23
    ئەوەنە لەڕووی جەستەییەوە
    ململانێم ئەکرد
  • 0:23 - 0:26
    ئەبوو زلەیەکم پیاکێشێت
    بۆ ئەوەی بموەستێنێت.
  • 0:26 - 0:27
    شەش ساڵ بووم.
  • 0:28 - 0:31
    ئەوکاتە بەس شەڕکردن یان ڕاکردن بووم، و
  • 0:31 - 0:35
    گرتنم بۆ لێدانی یەک کوتان سێ بۆ چوار
    کەسی گەورەی ئەویست،
  • 0:35 - 0:36
    بە دایک و باوکمەوە.
  • 0:38 - 0:42
    دواتر، خێزانەکەمان لە نیو یۆرکەوە
    گواستییەوە بۆ فلۆریدا
  • 0:42 - 0:44
    ئەوکاتەی تازە دەستم ئەکرد
    بە خوێندنی ئامادەیی، و
  • 0:44 - 0:46
    بوونم وەک مناڵێکی تازە
    لە قوتابخانە کڵێسەییەکە،
  • 0:46 - 0:48
    کەسم نەئەناسی و
  • 0:48 - 0:50
    ئەترسام لەوەی بگونجێم لەوێ،
  • 0:50 - 0:52
    لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەما،
  • 0:52 - 0:56
    مامۆستایەک هات و وتی
    "ئانی ماری ئالبانۆ،"
  • 0:56 - 0:58
    منیش وەڵامم یایەوە،
    "لێرەم!"
  • 0:58 - 1:02
    پێکەنی و وتی،
    "ئاه خۆشەویستم، هەستە.
  • 1:02 - 1:05
    بڵێ دی ئۆ جۆ."
  • 1:05 - 1:07
    منیش وەڵامم یایەوە،
    "دۆگ؟"
  • 1:07 - 1:11
    هەموو پۆلەکە لەگەڵ مامۆستاکەیا
    کەوتنە پێکەنین.
  • 1:11 - 1:13
    ئاوا بەرەوام بوو،
  • 1:13 - 1:16
    چونکە چەندین وشەی تری هەبوو
    شەرمەزارم بکات پێی.
  • 1:17 - 1:19
    بە گریانەوە چوومەوە ماڵەوە،
  • 1:19 - 1:21
    شڵەژابووم و
  • 1:21 - 1:23
    ئەپاڕامەوە بمنێرنەوە نیو یۆرک
  • 1:23 - 1:25
    یان خانەی ڕەبەنەکان.
  • 1:25 - 1:29
    نەمئەویست جارێکی تر
    بگەڕێمەوە ئەو قوتابخانەیە. مەحاڵ بوو.
  • 1:29 - 1:31
    دایک و باوکم گوێیان گرت و
  • 1:31 - 1:36
    پێیان وتم کە لەگەڵ مۆنسیگنۆرەکەی
    نیو یۆرک لێی ئەکۆڵنەوە،
  • 1:36 - 1:40
    بەڵام ئەبێت هەموو ڕۆژێک بڕۆم
    بۆ ئەوەی تۆماری ئامادەبوونەکەم هەبێت
  • 1:40 - 1:43
    بۆ گواستنەوە بۆ پۆلی نۆ
    لەسەر دوورگەی ستاتین.
  • 1:44 - 1:48
    هەموو ئەمە پێش هاتنی ئیمەیڵ و
    مۆبایل بوو،
  • 1:48 - 1:51
    بۆیە بەدرێژایی چەند هەفتەی دواتر،
  • 1:51 - 1:57
    گوایە کە ئاڵوگۆڕی نامە ئەکرا لەنێوان
    کڵێسای شارەکانی مانهاتن و
  • 1:57 - 1:58
    میامی و
  • 1:58 - 2:00
    لەگەڵ ڤاتیکان، و
  • 2:00 - 2:04
    منیش هەموو ڕۆژێک بە گریانەوە ئەڕۆشتم
    بۆ قوتابخانە و بە گریانەوە ئەهاتمەوە،
  • 2:04 - 2:08
    دایکیشم ئەهات و هەواڵی نوێی
    کاردیناڵێک یان سەرۆک قەشەیەکی ئەیامێ
  • 2:08 - 2:12
    بۆ ئەوەی "بەردەوام بم لە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە
    هەتا شوێنێکی بۆ ئەدۆزینەوە."
  • 2:13 - 2:15
    ساویلکە بووم یان چی؟
  • 2:15 - 2:16
    (پێکەنین)
  • 2:16 - 2:20
    دوای دوو هەفتە، ڕۆژێک، ئەوکاتەی
    چاوەڕێم ئەکرد بۆ پاسی قوتابخانە،
  • 2:20 - 2:22
    چاوم بە کچێک کەوت بەناوی دێبی، و
  • 2:22 - 2:24
    بە هاوڕێکانی خۆی ناساندم. و
  • 2:25 - 2:28
    بوون بە هاوڕێم، و
  • 2:28 - 2:30
    ئیتر پاپا هەر باسیش نەما.
  • 2:30 - 2:31
    (پێکەنین)
  • 2:31 - 2:34
    ئیتر هێمن بوومەوە و جێگیر بووم.
  • 2:35 - 2:40
    خوێندنی سی ساڵی ڕابردووم لەبارەی
    دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا
  • 2:40 - 2:44
    بەشێکی لە گەڕانمەوە بۆ تێگەشتن لە خود
    سەرچاوەی گرتووە.
  • 2:44 - 2:45
    زۆر شتیش فێربووم.
  • 2:46 - 2:53
    بۆ زۆربەی گەنجەکان، دڵەڕاوکێی باوترین
    گرفتی دەروونی منداڵییە.
  • 2:54 - 2:58
    ئەم گرفتانە زوو دەستپێئەکەن،
    لە چوار ساڵییەوە، و
  • 2:58 - 3:04
    هەتا هەرزەکاری، لە دوانزە کەس یەکێکیان
    گرفتەکەی زۆر قورسە
  • 3:04 - 3:08
    بەجۆرێک ژیانیان پەک ئەخات لە ماڵەوە،
    لە قوتابخانە و لەگەڵ هاوڕێکانیان.
  • 3:09 - 3:12
    ئەم منداڵانە زۆر ئەترسن،
  • 3:12 - 3:13
    نیگەرانن،
  • 3:13 - 3:16
    لەڕووی جەستەییەوە نائاسوودەن
    بەهۆی دڵەڕاوکێیانەوە.
  • 3:17 - 3:20
    قورسە بۆیان سەرنج بەن
    لە قوتابخانەیا،
  • 3:20 - 3:22
    پشوو بەن و خۆشی ببینن،
  • 3:22 - 3:23
    هاوڕێ پێکبێنن و
  • 3:23 - 3:25
    هەموو ئەو شتانە ببینن
    کە منداڵان پێویستە بیکەن.
  • 3:26 - 3:29
    دڵەڕاوکێ ئەکرێت خەمباری دروستکات
    بۆ منداڵان، و
  • 3:29 - 3:34
    دایکان و باوکان لە هێڵی پێشەوەن
    بۆ هەستکردن بە نائاسوودەیی منداڵەکەیان.
  • 3:36 - 3:40
    لەگەڵ ئەوەی چاوم بە منداڵی زیاتر و زیاتر کەوت
    لە کارەکەما کە دڵەڕاوکێیان هەبوو،
  • 3:40 - 3:44
    ئەبوو بگەڕێمەوە لای دایکم و باوکم و
    دوو پرسیاری تریشیان لێبکەم.
  • 3:44 - 3:46
    "بۆچی بەزۆر گرتبووتانم
  • 3:46 - 3:49
    کاتێک ئەوەنە ئەترسام لەوەی
    دەرزیم لێبدرێت و
  • 3:49 - 3:51
    بەزۆر لێتان ئەیام؟ و
  • 3:51 - 3:55
    بۆچی ئەم هەموو چیرۆکە گەورەیەتان بۆ
    ئەگێڕامەوە هەتا بچم بۆ قوتابخانە
  • 3:55 - 3:58
    لەکاتێکا ئەوەنە ئەترسام لەوەی
    جارێکی تر تەریق بکرێمەوە؟"
  • 3:59 - 4:04
    وتیان، "هەموو جارێک بەو کارانە
    دڵی خۆمان ئەشکا،
  • 4:04 - 4:07
    بەڵام ئەمانزانی ئەمانە ئەو شتانە بوون
    کە پێویست بوو بیانکەیت.
  • 4:08 - 4:11
    ئەبوو بکەوینە بەر مەترسی ئەوەی
    کە بێزار بیت
  • 4:11 - 4:15
    لەکاتێکا چاوەڕێت بکەین
    بگونجێیت لەگەڵ بارودۆخەکە
  • 4:15 - 4:17
    بە کات و ئەزموونی زیاتر.
  • 4:18 - 4:20
    ئەبوو کووتانت بۆ بکرێت.
  • 4:20 - 4:22
    ئەبوو بچیت بۆ قوتابخانە."
  • 4:23 - 4:25
    دایک و باوکم درکیان پێنەئەکرد،
  • 4:25 - 4:29
    بەڵام ئەوەی ئەیانکرد زیاتر بوو
    لەوەی بمکوتن دژی سورێژە.
  • 4:30 - 4:35
    بەڵکو ئەشیانکوتام دژی ژیانێک
    دژی گرفتەکانی دڵەڕاوکێ.
  • 4:37 - 4:41
    دڵەڕاوکێی زۆر لە منداڵاندا
    وەک ڤایرۆسی نەگریس وایە --
  • 4:41 - 4:45
    زۆر درمە، تەنانەت زیاش ئەکات،
  • 4:45 - 4:47
    بەجۆرێک زۆرێک لەوانەی ئەیانبینم
  • 4:47 - 4:52
    زیاتر لە یەک گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە
    لە یەک کاتدا هەیانە.
  • 4:52 - 4:54
    بۆ نموونە، فۆبیای دیاریکراویان هەیە
  • 4:54 - 4:58
    لەگەڵ دڵەڕاوکێ لەترسی جیابوونەوە
    هەروەها دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی.
  • 4:59 - 5:01
    ئەگەر چارەسەر نەکرێت،
  • 5:01 - 5:05
    دڵەڕاوکێ لە سەرەتای منداڵیدا
    دەبێتە هۆی خەمۆکی لە هەرزەکارییا.
  • 5:06 - 5:11
    ئەکرێ ڕۆڵیش بگێڕێت لە بەکارهێنانی
    ماددەی هۆشبەر و هەوڵی خۆکووشتن.
  • 5:12 - 5:14
    دایک و باوکم چارەسەرکاری دەروونی نەبوون.
  • 5:14 - 5:16
    هیچ دەروونناسێکیان نەئەناسی.
  • 5:17 - 5:23
    تەنیا ئەوەیان ئەزانی کە ئەم بارودۆخانە
    لەوانەیە ناخۆش بووبێتن بۆم،
  • 5:23 - 5:24
    بەڵام زیانبەخش نەبوون.
  • 5:25 - 5:30
    دڵەڕاوکێ زیاد لەپێویستەکەم بەشێوەیەکی
    درێژخایەن زیاتر ئازاری ئەیام
  • 5:30 - 5:34
    ئەگەر بیانهێشتایە خۆم لەم بارودۆخانە
    بەدوور بگرم و ڕابکەم لێی و
  • 5:34 - 5:37
    فێری ئەوە نەبم چۆن جار جار
    بەرگەی ناخۆشی بگرم.
  • 5:38 - 5:42
    کەواتە لە کرۆکدا، دایکم و باوکم
    شێوازە کۆنەباوەکەی خۆیان ئەنجام ئەیا
  • 5:42 - 5:43
    لە چارەسەری بەرکەوتن،
  • 5:44 - 5:48
    کە پێکهاتەی سەرەکی و ناوەندییە
  • 5:48 - 5:50
    لە چارەسەری هۆشیاربوون بۆ ڕەفتار
    بۆ دڵەڕاوکێ.
  • 5:51 - 5:56
    خۆم و هاوپیشەکانم گەورەترین توێژینەوەی
    هەڕەمەکی کۆنترۆڵکراومان کرد
  • 5:56 - 6:00
    لەسەر چارەسەرەکانی دڵەڕاوکێ
    لە منداڵانی نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٧.
  • 6:01 - 6:07
    بۆمان دەرکەوت کە چارەسەری هۆشیاربوون
    بۆ ڕەفتاری بەرکەوتنی تایبەت بە منداڵ
  • 6:07 - 6:11
    یان چارەسەر بە دەرمانی ڕێگری
    هەڵگرتنەوەی سیرۆتۆنین
  • 6:11 - 6:14
    لە چارەسەرکردنی لەسەدا ٦٠ی
    گەنجەکاندا سەرکەوتووە.
  • 6:15 - 6:20
    ئەگەر پێکیشەوە بەکاربێن لە ماوەی
    سێ مانگدا لەسەدا ٨٠یان چاک دەکاتەوە.
  • 6:21 - 6:23
    ئەمە هەمووی هەواڵی باشە.
  • 6:23 - 6:25
    ئەگەر لەسەر دەرمانیش بمێننەوە
  • 6:25 - 6:29
    یان چارەسەری مانگانەی بەرکەوتن بکەن
    وەک چۆن بەدرێژایی توێژینەوەکەمان کردمان،
  • 6:29 - 6:31
    ئەکرێت بۆ ماوەی ساڵێکیش باشبن.
  • 6:33 - 6:36
    بەڵام، دوای تەواوبوونی
    ئەم توێژینەوەی چارەسەرە،
  • 6:36 - 6:41
    گەڕاینەوە بۆ توێژینەوەی بەدواداچوون
    لەسەر بەشداربووەکان، و
  • 6:41 - 6:45
    بۆمان دەرکەوت زۆرێک لەم مناڵانە
    بەتێپەڕبوونی کات وەک خۆیان لێیەتەوە.
  • 6:45 - 6:49
    سەرەڕای باشترین چارەسەرەکانی
    پشت بە بەڵگە بەستراو،
  • 6:49 - 6:53
    ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە بۆ نزیکەی
    لەسەدا ٤٠ی منداڵەکانی دڵەڕاوکێیانە،
  • 6:53 - 6:56
    بەدرێژایی ئەو کاتە
    بە نەخۆشی ماونەتەوە.
  • 6:57 - 7:01
    زۆرمان بیر لەم ئەنجامانە کردەوە.
  • 7:02 - 7:04
    چی هەبوو درکی پێنەکەین؟
  • 7:05 - 7:08
    گریمانەی ئەوەمان دانا لەبەر ئەوەی
    تەنیا تیشکمان خستۆتە سەر
  • 7:08 - 7:12
    چارەسەرکردنی منداڵەکە،
  • 7:12 - 7:16
    لەوانەیە شتێکی گرنگ هەبێت
    لەبارەی بەدەمەوەچوونی دایک و باوکەکەش و
  • 7:16 - 7:18
    بەشداریپێکردنی ئەوانیش
    لە چارەسەرەکەیا.
  • 7:20 - 7:24
    توێژینەوەکانی تاقیگەکەی خۆم و
    هاوپیشەکانم لە سەرانسەری جیهاندا
  • 7:24 - 7:26
    شتێکی باوی نیشانداوە:
  • 7:27 - 7:31
    دایک و باوکە نەرمەکان زیاتر
    بێ ئەوەی مەبەستیان بێت ئەکەونە ناو
  • 7:31 - 7:33
    سوڕی دڵەڕاوکێکەوە.
  • 7:33 - 7:37
    خۆیان ئەیەن بەدەستەوە، و چەندین جۆری
    ئاسانکاری بۆ مناڵەکانیان ئەکەن، و
  • 7:37 - 7:41
    ڕێگە ئەیەن مناڵەکانیان بێنە دەرەوە
    لە بارودۆخەکانی ململانێی تیایە.
  • 7:42 - 7:44
    ئەمەوێ بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە:
  • 7:45 - 7:49
    مناڵەکەت بە گریانەوە یەتەوە ماڵەوە.
  • 7:49 - 7:51
    تەمەنی پێنج یان شەش ساڵ ئەبێت.
  • 7:51 - 7:54
    "کەس لە قوتابخانە خۆشی ناوێم!
    ئەم مناڵانە زۆر خراپن.
  • 7:54 - 7:56
    کەس یاریم لەگەڵ ناکات."
  • 7:57 - 8:00
    هەست بەچی ئەکەیت ئەگەر مناڵەکەت
    ئاوا بە بێتاقەتی ببینیت؟
  • 8:01 - 8:02
    چی ئەکەیت؟
  • 8:03 - 8:08
    غەریزە سرووشتییەکە ئەوە ئەبێت
    دڵنەوایی بەیتەوە، ئارامیان کەیتەوە،
  • 8:08 - 8:11
    بیانپارێزیت و دۆخەکە چاکەیتەوە.
  • 8:12 - 8:17
    قسەکردن لەگەڵ مامۆستاکە بۆ ئەوەی
    شتێک بکات یان دایک و باوکەکانی تر یاری ڕێ:خەن
  • 8:17 - 8:19
    ئەوە لە تەمەنی پێنج ساڵییا باشە.
  • 8:19 - 8:25
    بەڵام چی ئەکەیت ئەگەر هەموو ڕۆژێک
    مناڵەکەت بە گریانەوە بێتەوە؟
  • 8:25 - 8:30
    هێشتا لە تەمەنی هەشت، دە، چواردە
    ساڵیدا شتیان بۆ چاک ئەکەیتەوە؟
  • 8:31 - 8:33
    بۆ منداڵان، کاتێک پەرەئەستێنن،
  • 8:33 - 8:37
    بەردەوام ڕووبەڕووی بارودۆخی
    پڕ ململانێ ئەبنەوە:
  • 8:37 - 8:41
    زۆر خەوتن، ڕاپۆرتی دەمی،
  • 8:41 - 8:43
    تاقیکردنەوەیەکی قورس
    کە یەتە پێشەوە،
  • 8:43 - 8:47
    هەوڵدان بۆ تیمە وەرزشییەکان یان
    شوێنێک لە شانۆیی قوتابخانە،
  • 8:47 - 8:49
    پێکدادان لەگەڵ هاوپۆلەکان ...
  • 8:50 - 8:53
    هەموو ئەم بارودۆخانە
    مەترسی لەخۆ ئەگرێت:
  • 8:53 - 8:56
    مەترسی ئەوەی باش نەبیت،
    ئەوەیان دەستنەکەوێ کە ئەیانەوێت،
  • 8:57 - 8:59
    مەترسی ئەوەی هەڵە بکەن
  • 8:59 - 9:01
    یان تەریق بکرێنەوە.
  • 9:02 - 9:04
    بۆ مناڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
  • 9:04 - 9:07
    کە خۆیان ناخەنە بەر مەترسی
  • 9:08 - 9:12
    نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە
    بارودۆخانەیا بکەن.
  • 9:12 - 9:13
    وانییە؟
  • 9:13 - 9:17
    چونکە شارەزایی بە بەرکەوتن
    بەدرێژایی کات پەرە ئەستێنێت،
  • 9:17 - 9:22
    بەرکەوتنی دووبارەبوو بۆ بارودۆخە ڕۆژانەکانی
    کە منداڵان تووشی ئەبنەوە:
  • 9:23 - 9:25
    شارەزایی خۆژیرکەرەوە
  • 9:25 - 9:28
    یان توانای ئارامکردنەوەی خود
    کاتێک بێتاقەت ئەبیت؛
  • 9:29 - 9:30
    شارەزایی چارەسەرکردنی کێشە،
  • 9:31 - 9:34
    بە شارەزاییشەوە بۆ چارەسەرکردنی
    پێکدادان لەگەڵ کەسانی تر؛
  • 9:35 - 9:37
    دواکەوتنی دڵخۆشبوون،
  • 9:37 - 9:39
    یان توانای بەردەوامیدان بە هەوڵەکان
  • 9:39 - 9:42
    سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە ئەبێت
    چاوەڕێکەیت بزانیت چی ڕووئەیات.
  • 9:43 - 9:46
    ئەمانە و چەندین جۆر شارەزایی تر
    پەرە ئەستێنن لە منداڵاندا
  • 9:46 - 9:49
    کە خۆیان ئەخەنە مەترسییەوە و
    ڕاناکەن.
  • 9:49 - 9:52
    خوود-کاریگەری شێوە وەرئەگرێت،
  • 9:52 - 9:56
    کە بە سادەیی بیڵێین،
    باوەڕکردنە بەخۆت
  • 9:56 - 9:59
    کە بتوانیت زاڵبیت بەسەر
    بارودۆخی پڕ ململانێدا.
  • 10:01 - 10:06
    بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
    کە خۆیان لەم بارودۆخانە بەدوور ئەگرن و
  • 10:06 - 10:09
    خەڵکی تر ئەهێنن کارەکانیان بۆ بکەن،
  • 10:09 - 10:12
    بەتێپەڕبوونی کات زیاتر و زیاتر
    ئەکەونە دڵەڕاوکێوە
  • 10:12 - 10:14
    لەکاتێکا کەمتر متمانە بەخۆیان ئەکەن.
  • 10:15 - 10:19
    جیاواز لە هاوتەمەنەکانیان
    کە بەدەست دڵەڕاوکێوە ناناڵێنن،
  • 10:19 - 10:24
    ئەگەنە ئەو باوەڕەی کە ناتوانن بەرگەی
    ئەم بارودۆخانە بگرن.
  • 10:25 - 10:29
    وا ئەزانن کە پێویستیان بە کەسێکە،
    کەسێکی وەک دایک و باوکیان،
  • 10:29 - 10:30
    بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ بکەن.
  • 10:32 - 10:38
    ئێستا، لەکاتێکا غەریزەی سرووشتی باوانی
    دڵنەواییدانەوە و پاراستن و
  • 10:38 - 10:39
    دڵنیاکردنەوەی منداڵەکانە،
  • 10:40 - 10:44
    ساڵی ١٩٣٠، نەخۆشی دەروونیناس ئەلفرێد ئادلەر
  • 10:44 - 10:47
    دایکان و باوکانی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی
  • 10:47 - 10:50
    ئەتوانین چەندێکمان بوێت منداڵەکەمان خۆشبوێت،
  • 10:50 - 10:52
    بەڵام نابێت وا لەو مناڵە بکەین
    پشت بەخۆی نەبەستێ.
  • 10:53 - 10:57
    ئامۆژگاری کردووە دایکان و باوکان
    هەر لە سەرەتاوە ڕاهێنان بە مناڵەکانیان بکەن
  • 10:57 - 10:59
    بۆ ئەوەی بەسەر پێی خۆیانەوە بووەستن.
  • 11:00 - 11:04
    هەروەها ئاگاداریشی یاونەتێ ئەگەر
    منداڵان وا بیر بکەنەوە
  • 11:04 - 11:09
    کە باوانیان هیچ شتێکی باشتریان نییە بیکەن
    جگە لەوەی لە خزمەتی ئەوانا بن،
  • 11:09 - 11:12
    بیرۆکەیەکی هەڵە لەسەر
    خۆشەویستی وەرئەگرن.
  • 11:13 - 11:17
    بۆ منداڵەکانی دڵەڕاوکێیان هەیە
    لەم کات و تەمەنەیا،
  • 11:17 - 11:20
    هەمووکات دایک و باوکیان بانگ ئەکەن
  • 11:20 - 11:24
    یان نامەی داواکردنی بەدەمەوەچوون ئەنێرن
    لە هەموو کاتەکانی شەو و ڕۆژا.
  • 11:24 - 11:30
    کەواتە ئەگەر منداڵان کاتێک گەنجن فێری
    میکانیزمی خۆگونجاندنی گونجاو نەبن،
  • 11:30 - 11:32
    چی ڕووئەیات کاتێک گەورە ئەبن؟
  • 11:33 - 11:38
    چەن کۆمەڵێک باوانی گەنجەکانم لەلایە
    کە گرفتی دڵەڕاوکێیان هەیە.
  • 11:39 - 11:43
    ئەم گەنجانە تەمەنیان لەنێوان
    ١٨ بۆ ٢٨ ساڵدایە.
  • 11:44 - 11:46
    بەزۆری لە ماڵەوە ئەژین،
  • 11:46 - 11:48
    پشت بە دایک و باوکیان ئەبەستن.
  • 11:49 - 11:53
    لەوانەیە زۆرێکیان چووبێتن
    بۆ قوتابخانە و کۆلێژیش.
  • 11:53 - 11:54
    هەندێکیان تەواویان کردبێت.
  • 11:55 - 11:58
    زۆربەی زۆریان کار ناکەن،
  • 11:58 - 12:00
    تەنیا لە ماڵەوە ئەمێننەوە و
    هیچ شتێکی وا ناکەن.
  • 12:01 - 12:04
    هیچ پەیوەندییەکی واتادارییان نییە
    لەگەڵ کەسانی تردا، و
  • 12:04 - 12:07
    زۆر زۆر پشتبەستوون
    بە دایک و باوکیان
  • 12:07 - 12:09
    بۆ ئەوەی هەموو شتێکیان بۆ بکەن.
  • 12:10 - 12:13
    هێشتا دایک و باوکیان کاتی بینینی
    پزیشکەکانیشیان بۆ دائەنێن.
  • 12:14 - 12:17
    تەلەفون بۆ هاوڕێ کۆنەکانی منداڵەکانیان ئەکەن و
    لێیان ئەپاڕێنەوە سەردانیان بکەن.
  • 12:17 - 12:20
    جل بۆ مناڵەکانیان ئەشۆن و
    خواردنیان بۆ دروست ئەکەن.
  • 12:20 - 12:24
    لە پێکدادانێکی زۆریشان لەگەڵ
    گەنجە پێگەشتووەکانیان،
  • 12:24 - 12:28
    چونکە دڵەڕاوکێکەیان پێگەشتووە
    بەڵام گەنجەکەیان نەخێر.
  • 12:29 - 12:32
    ئەم دایکان و باوکانە هەستێکی زۆری
    خۆبەتاوانبارکردنیان هەیە،
  • 12:32 - 12:34
    بەڵام ئینجا ڕق لێبوونەوەش، و
  • 12:34 - 12:36
    دواتریش خۆتاوانبارکردنی زیاتر.
  • 12:37 - 12:39
    باشە، کەمێک هەواڵی خۆشیشتان پێچۆنە؟
  • 12:40 - 12:45
    ئەگەر دایکان و باوکان یان کەسە
    گرنگەکانی ژیانی مناڵەکە
  • 12:45 - 12:49
    بتوانن یارمەتی مناڵەکە بەن، هاوکاریان بکەن
    ڕووبەڕووی ترسەکانیان ببنەوە و
  • 12:49 - 12:51
    فێربن چۆن کێشەکان چارەسەر بکەن،
  • 12:51 - 12:54
    ئەوا ئەگەری زیاترە کە منداڵەکان
    پەرەبستێنن
  • 12:54 - 12:58
    بە میکانیزمی خۆگونجانی ناوەکی خۆیان
    بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دڵەڕاوکێکە.
  • 13:00 - 13:04
    ئێستا دایکان و باوکان فێر ئەکەین
    لەو ساتەیا ئاگادار بن و
  • 13:04 - 13:07
    بیر لە کاردانەوەی خۆیان بکەنەوە
    بۆ دڵەڕاوکێی مناڵەکەیان.
  • 13:09 - 13:10
    داوایان لێئەکەین،
  • 13:10 - 13:14
    "سەیری دۆخەکە بکە و بپرسە،
    ئەم بارودۆخە چییە؟
  • 13:15 - 13:17
    چەندێک مەترسی هەیە لەسەر مناڵەکەم؟
  • 13:17 - 13:20
    ئەمەوێ لە کۆتاییا چی لێوە فێربن؟"
  • 13:21 - 13:24
    ئێستا بێگومان ئەمانەوێ دایکان و باوکان
    زۆر باش گوێبگرن،
  • 13:24 - 13:28
    چونکە ئەگەر مناڵێک بەخراپی شەڕی پێبفرۆشرێت
    یان بکەوێتە بەر مەترسی،
  • 13:28 - 13:29
    پێویستە کاردانەوەیان هەبێت،
  • 13:29 - 13:31
    بەدڵنیاییەوە.
  • 13:32 - 13:36
    بەڵام لە بارودۆخە ڕۆژانەکانی
    ئەبنە هۆی دڵەڕاوکێ،
  • 13:36 - 13:38
    دایکان و باوکان ئەتوانن
    زۆر یارمەتیدەر بن بۆ مناڵەکانیان
  • 13:38 - 13:42
    ئەگەر بە هێمنی بمێننەوە و
    بە بایەخەوە سەیری بابەتەکە بکەن
  • 13:42 - 13:45
    وەک ئەوەی یارمەتی مناڵەکە بەن،
  • 13:45 - 13:47
    بەڵام یارمەتی منداڵەکەش بەن،
  • 13:47 - 13:51
    هاوکاریان بکەن لە پلاندانان بۆ ئەوەی
    چۆن ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە.
  • 13:52 - 13:54
    ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە --
  • 13:54 - 13:57
    ڕێگە بەیت منداڵەکە بۆ خۆی ڕووبەڕووی
    ئەو بارودۆخە ببێتەوە.
  • 13:59 - 14:04
    بێگومان، ئەوە جەرگ بڕە ببینیت
    مناڵێک بناڵێنێت،
  • 14:04 - 14:07
    وەک چۆن دایک و باوکم دوای
    چەندین ساڵ پێیان وتم.
  • 14:07 - 14:09
    کاتێک ئەبینی مناڵی خۆت ئەناڵێنێت
  • 14:09 - 14:14
    بەڵام بیر ئەکەیتەوە کە ئەتوانی بچیت و
    لە ئازارەکە ڕزگاریان بکەیت،
  • 14:14 - 14:16
    ئەوە هەموو شتێکە وانییە؟
  • 14:16 - 14:18
    خۆمان ئەمانەوێ ئەوە بکەین.
  • 14:19 - 14:22
    بەڵام ئەگەر گەنج بین یان پیر،
  • 14:22 - 14:27
    دڵەڕاوکێی زۆر ئەمانباتە سەر ئەوەی
    مەترسی و نائاسوودەیی بەرز بخەمڵێنین
  • 14:27 - 14:30
    لەکاتێکا بە کەم سەیری توانای خۆمان بکەین
    بۆ بەدەمەوەچوون.
  • 14:32 - 14:37
    ئەزانین کە بەرکەوتنی دووبارەوەبوو بۆ ئەوەی
    کە لێی ئەترسین دڵەڕاوکێ لاواز ئەکات،
  • 14:37 - 14:40
    لەکاتێکا تواناکان و خۆڕاگری بنیات ئەنێت.
  • 14:41 - 14:43
    دایک و باوکی من بەنیازی شتێک بوون.
  • 14:43 - 14:47
    گەنجەکانی ئەمڕۆ کە دڵەڕاوکێیەکی
    ئێجگار زۆریان هەیە یارمەتی نادرێن
  • 14:47 - 14:49
    لەلایەن دایکان و باوکانەکەی
    زیاد لەپێویست ئەیانپارێزن.
  • 14:50 - 14:55
    هێمنی و متمانەبەخۆبوون
    تەنیا هەست نین.
  • 14:55 - 14:59
    شارەزایی خۆگونجاندنن کە دایکان و باوکان و
    منداڵەکان ئەتوانن فێریبن.
  • 15:00 - 15:01
    زۆر سوپاس.
  • 15:01 - 15:04
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن ئەو منداڵانە گەورە بکەیت کە ئەتوانن بەسەر دڵەڕاوکێیا زاڵبن
Speaker:
ئان ماری ئالبانۆ
Description:

گەورەبوون واتا ڕووبەڕووبوونەوەی ململانێی نوێ -- بەڵام بۆ هەندێک مناڵن بارودۆخی نالەبار لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێیەک کە زۆر جار دایک و باوکەکە ئەیانەوێ بیڕەوێننەوە. دەروونناس ئان ماری ئالبانۆ ڕوونی ئەکاتەوە کە چۆن بەردەوام پەلەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مناڵان ئەکرێت سوڕێکی ژیانی پشتبەستن و ڕقلێبوونەوە خراپتر بکات -- و باسی ئەکات چۆن بڕێکی تەندروست لە مەترسی یارمەتی منداڵەکە ئەیات پەرە بە متمانەبەخۆبوونێکی درێژخایەن بات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:19

Kurdish subtitles

Revisions