"ویلیام یوری: ڕۆشتن لە " نەخێر" ەوە بەرەو "بەڵێ
-
0:00 - 0:03باس کردنی بابەتێکی وەک دانوسانی سەخت
-
0:03 - 0:05یەکێک لە پەسەندترین چیرۆکەکانم بیردەخاتەوە
-
0:05 - 0:07لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست
-
0:07 - 0:10دەربارەی پیاوێک کە حەڤدە ووشتری بۆ سێ کوڕی جێهێشتبووە
-
0:10 - 0:13نیوەی ووشترەکانی بۆ کوڕی یەکەمی جێهێشتبوو
-
0:13 - 0:15دوو لەسەر سێی بۆ کوڕی دوەمی
-
0:15 - 0:17یەک لە سێی بۆ بچوکترین کوڕەکەی بوو
-
0:17 - 0:19لەبەرئەوە هەر سێ کوڕەکەی دەستیان کرد بە دانوستان
-
0:19 - 0:21حەڤدە دابەش ناکرێت بەسەر دوو دا
-
0:21 - 0:23بێ گومان دابەشیش ناکرێت بەسەر سێدا
-
0:23 - 0:25هەروەها بەسەر نۆشدا
-
0:25 - 0:27هەستی برایەتیان خەریکبوو بەرەو توڕەی و تەنگژە دەچوو
-
0:27 - 0:29لەکۆتایدا، بە ناچاری
-
0:29 - 0:32چونە لای ئافرەتێکی بەتەمەنی دانا
-
0:32 - 0:34ئافرەتە بەتەمەنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لە کێشەکەیان کردەوە
-
0:34 - 0:36لە کۆتایدا گەڕایەوە و وتی
-
0:36 - 0:38'' باشە، نازانم دەتوانم یارمەتیدان بدەم یان نا
-
0:38 - 0:40بەڵام هیچ نەبێت ، ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن ئەم ووشترەی من ببەن
-
0:40 - 0:42بۆیە ووشترەکان بوون بە هەژدە دانە
-
0:42 - 0:45کوڕی یەکەم نیوەی ووشترەکەی برد، کە نیوەی هەژدە نۆ دەکات
-
0:45 - 0:48کوڕی دوەم یەک لە سێ کەی خۆی برد کە لە هەژدە دەکاتە شەش
-
0:48 - 0:50کوڕە گەنجەکەشی نۆیەکی خۆی برد
-
0:50 - 0:52کە نۆ یەکی هەژدە دەکاتە دوو
-
0:52 - 0:54کەواتە ئەو هەموو وشترانەی کە بردویانە دەکاتە ١٧
-
0:54 - 0:56وە یەک ووشتریش مایەوە
-
0:56 - 0:58وە گێرایانەوە بۆ ژنە بەتەمەنە داناکە
-
0:58 - 1:00(پێکەنین)
-
1:00 - 1:02ئێستا، ئەگەر بۆ ساتێک بیر لە چیرۆکەکە بکەنەوە
-
1:02 - 1:04لەو بڕوایەدام کە هێمایە بۆ
-
1:04 - 1:07زۆرێک لەو دانوستانە سەختانەی کە توشیان دەبین
-
1:07 - 1:09هەر وەک ئەو حەڤدە حوشترە دەست پێدەکەن، بێئەوەی ڕێگایەک هەبێت بۆ چارەسەر
-
1:09 - 1:11بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوەی پێویستە بیکەین
-
1:11 - 1:14بریتیە لە گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە، وەک ژنە بەتەمەنە داناکە
-
1:14 - 1:16بە چاوێکی ترەوە سەیری بارو دۆخەکە بکەین
-
1:16 - 1:19بە هەژدە ووشتر بێینە دەرەوە لە بارودۆخەکە
-
1:20 - 1:22ئێستا، دۆزینەوەی ڕێگایەکی وەک ڕێگای ئەو هەژدە وشترە لە ململانێکانی جیهاندا
-
1:22 - 1:25بۆتە خولیای ژیانی من
-
1:25 - 1:28لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتی هەروەک ئەو سێ برایە دەبینم
-
1:28 - 1:30کە ئێمە هەموومان یەک خێزانین
-
1:30 - 1:32هەموومان بە شێوەیەکی زانستیانە دەزانین
-
1:32 - 1:34بە سوپاسەوە بۆ شۆڕشەکانی پەیوەندی
-
1:34 - 1:37هەموو هۆزەکانی جیهان، هەموو پازدە هەزارەکەیان
-
1:37 - 1:40کە لە پەیوەندیدان بە یەکەوە
-
1:40 - 1:42وە ئەمەش یەکگرتنێکی گەورەی خێزانیە
-
1:42 - 1:44بەڵام هێشتا، هەروەکو یەکگرتنەوەی هەر خێزانێک
-
1:44 - 1:46هەمووی لە خۆشی و ئاشتیدا نییە
-
1:46 - 1:48پڕە لە ململانێ
-
1:48 - 1:50وە پرسیارەکەش ئەوەیە
-
1:50 - 1:52چۆن دەتوانین لەگەڵ جیاوازیەکانماندا بگونجێین؟
-
1:52 - 1:54چۆن مامەڵە لەگەڵ قوڵترین جیاوازیەکان بکەین،
-
1:54 - 1:56وە بەکار هێنانی مەیلی مرۆڤ بۆ ململانێ
-
1:56 - 1:58لەگەڵ زیرەکی مرۆڤدا
-
1:58 - 2:01بۆ دروست کردنی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی چەک بۆ وێران کاری؟
-
2:01 - 2:03ئەوە پرسیارەکەیە
-
2:03 - 2:06سێ دەیەی ژیانم بەسەر برد
-
2:06 - 2:08لە ڕاستیدا نزیکەی چوار دەیەی ژیانم
-
2:08 - 2:10بە گەشت کردن بە جیهاندا
-
2:10 - 2:13هەوڵم دا بۆ کارکردن و تێوەگلان و مامەڵە کردن
-
2:13 - 2:16بەدرێژایی یۆگسلافیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
-
2:16 - 2:18بۆ چین و ڤەنزوێلا
-
2:18 - 2:21کە هەریەک لەم ناوچانە یەکێکن لە مەترسیداترین و پڕ ململانێترین شوێنەکانی جیهان
-
2:21 - 2:23ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد
-
2:23 - 2:25وە لەو بڕوایەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان
-
2:25 - 2:27نهێنی گەیشتن بە ئاشتیم دۆزیەوە
-
2:27 - 2:30بە ڕاستی چاوەڕوان نەکراو سادەیە
-
2:30 - 2:33ئاسان نییە، بەڵام سادەیە
-
2:33 - 2:35تەنانەت شتێکی نوێش نیە
-
2:35 - 2:37لەوانەشە یەکێک بێت لە هەرە کۆنترین فۆلکلۆرەکانی مرۆڤایەتی
-
2:37 - 2:40نهێنی ئاشتی خۆمانین
-
2:40 - 2:42ئێمەین کە
-
2:42 - 2:44وەکو کۆمەڵگایەک ڕەفتار دەکەین و
-
2:44 - 2:46دەوری ململانێکانمان داوە
-
2:46 - 2:48کە دەتوانێ ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت
-
2:48 - 2:51با چیرۆکێکتان پێبڵێم، وەک نمونەیەک
-
2:52 - 2:54نزیکەی بیست ساڵ لەمەو بەر کاتێ لە باشوری ئەفریقا بووم
-
2:54 - 2:56لەگەڵ کۆمەڵێ پارتدا کارم دەکرد
-
2:56 - 2:58وە ماوەی مانگێک کاتی زیادەم هەبوو
-
2:58 - 3:00لەبەرئەوە بەسەرم برد
-
3:00 - 3:02لەگەڵ هەندێ گروپی (سان بوشمێن)دا
-
3:02 - 3:05زۆر سەرمسوڕما بوو لەو شێوەیەی کە کێشە یاخود تێکهەڵچونەکانیان پێ چارەسەر دەکرد
-
3:06 - 3:08لەبەرئەوەی پێش هەمووشتێک
-
3:08 - 3:10ئەوان ڕاوچی و کۆکەرەوەی شت بوون
-
3:10 - 3:12بەشێوەی باو باپیرانمان دەژیان
-
3:12 - 3:15لەوانەیە لە %٩٩ ی وەک ئەوان بوبێت
-
3:15 - 3:18هەریەکەیان تیری بە ژەهر داپۆشراویان پێیە کە بۆ ڕاو کردن بە کاری دەهێنن
-
3:18 - 3:20بێ گومان کوشندەیە
-
3:20 - 3:22کەواتە چۆن چۆنی کار لەسەر جیاوازیەکان دەکەن
-
3:22 - 3:24لەڕاستیدا ئەوەی من فێریبووم ئەوە بوو
-
3:24 - 3:27هەرکاتێ توڕەبوون هەبوایە لە ناویاندا
-
3:27 - 3:30یەکێکیان دەچوە ناو دار و دەوەنەکان و شیرە ژەهراویەکانی دەشاردەوە
-
3:30 - 3:34وە دواتر هەمویان لە بازنەیەکدا دادەنیشتن هەر بەم شێوەیە
-
3:34 - 3:37دادەنیشن و قسەدەکەن و قسە دەکەن
-
3:37 - 3:39کە لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت یان سێ یان چوار
-
3:39 - 3:41بەڵام پشوو نادەن
-
3:41 - 3:43تاوەکو چارەسەرێ دەدۆزنەوە
-
3:43 - 3:45یاخود باشتر، ئاشت دەبنەوە
-
3:45 - 3:47وە ئەگەر بارودۆخەکە هەر لە هەڵچوندا بوایە
-
3:47 - 3:49یەکێکیان دەناردە دەرەوە تاوەکو سەردانی هەندێ لە خزمەکانیان بکات
-
3:49 - 3:51وەک ماوەیەک بۆ سارد بونەوە لە توڕەیی و هەڵچون
-
3:51 - 3:53باشە، ئەم سیستەمەیە
-
3:53 - 3:56لەو بڕوایەدام هەر ئەو سیستەمە بوو کە هەتاوەکو ئێستا بە
-
3:56 - 3:58زیندوی هێشتونیەتەوە
-
3:58 - 4:01من ئەو سیستەمەم ناو ناوە '' لایەنی سێهەم''
-
4:01 - 4:03لەبەرئەوەی ئەگەر بیری لێبکەیتەوە
-
4:03 - 4:06لە ململانێیەکدا ئەگەر بێت و باسی بکەیت
-
4:06 - 4:08دوو لایەنمان هەیە
-
4:08 - 4:10نمونەی عەرەب دژی ئیسڕائیل ، کرێکار دژی بەڕێوەبەر
-
4:10 - 4:13مێرد دژی ژن، کۆماریەکان دژی دیموکراتەکان
-
4:13 - 4:15بەڵام ئەوەی زۆر جار کە نایبینین
-
4:15 - 4:17ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی سێهەم هەیە
-
4:17 - 4:19وە لایەنی سێهەمیش لە ململانێکاندا ئێمەین
-
4:19 - 4:21کۆمەڵگایەکە لە دەورمانن
-
4:21 - 4:23هاوڕێکانمانن، لایەنگرەکان
-
4:23 - 4:25ئەندامانی خێزان، دراوسێکان
-
4:25 - 4:28وە ئێمەش دەتوانین ڕۆڵێکی بەرچاو ببینین
-
4:28 - 4:30لەوانەیە باشترین ڕێگا
-
4:30 - 4:33کە لایەنی سێهەم بتوانێت یارمەتی پێ بدا
-
4:33 - 4:36ئەوەبێت بیخاتە بەرچاوی پارتەکان چ شتێک لەبەردەم مەترسیدایە
-
4:36 - 4:38بۆ نمونە، لەبەر خاتری منداڵەکان، یان بۆ خاتری خێزانەکە
-
4:38 - 4:41بۆ خاتری کۆمەڵگا، بۆ خاتری داهاتوو
-
4:41 - 4:44با بۆ ساتێک لە شەڕ کردن بوەستین و گفتوگۆ بکەین
-
4:44 - 4:46لەبەرئەوەی کێشەکە لەوەدایە
-
4:46 - 4:48لە کاتی ململانێ و تێکهەڵچونەکاندا
-
4:48 - 4:50زۆر بە ئاسانی دەکرێت باوەڕمان لە دەست بدەین
-
4:50 - 4:52کاردانەوە زۆر ئاسانە
-
4:52 - 4:55ئێمەی مرۆڤ وەک ئامێری کاردانەوە واین
-
4:55 - 4:57وەکو وتەکە دەڵێین
-
4:57 - 4:59لەکاتی توڕە بوون باشترین قسە دەکەین
-
4:59 - 5:02بۆئەوەی تا ماوی پەشیمان نەبیت
-
5:02 - 5:05وە لەبەر ئەوە ئێمە هەر بە لایەنی سێهەم دەمێنینەوە
-
5:05 - 5:07ئەو لایەنەی کە یارمەتیمان دەدات بچینە باڵکۆنەکە
-
5:07 - 5:10مەبەستمان لە باڵکۆنەکەش ڕوانگەی مرۆڤە
-
5:10 - 5:13شوێنێک کە بتوانین چاومان لەسەر خەڵاتەکە بێت
-
5:13 - 5:16با چیرۆکێکی بچکۆلانەی خۆمتان پێبڵێم لەسەر دانوستان
-
5:16 - 5:19چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک کار ئاسان کارێک
-
5:19 - 5:21لە چەند گفتووگۆیەکی سەختدا تێوە گلام
-
5:21 - 5:23لە نێوان سەرکردەکانی ڕوسیا
-
5:23 - 5:25و سەرکردەکانی چیچاندا
-
5:25 - 5:27وەک دەزانن جەنگ بوو
-
5:27 - 5:29ئێمەش لە لاهی پێک گەیشتین
-
5:29 - 5:31لە تاوەری ئاشتی
-
5:31 - 5:34لە هەمان ژور کە دادگای جەنگی یۆگۆسلافیای
-
5:34 - 5:36لێکرا
-
5:36 - 5:38گفتوگۆکان بە سەرەتایەکی تاڕادەیەک سەخت دەستی پێکرد
-
5:38 - 5:40کاتێ جێگری سەرۆکی چیچان
-
5:40 - 5:43بەوە دەستی پێکرد کە پەنجەی ڕاکێشا بۆ ڕوسەکان و پێی وتن
-
5:43 - 5:45'' ئێوە دەبێت لە جێگەی خۆتان بمێننەوە لەسەر ئەم کورسیانە
-
5:45 - 5:47لەبەرئەوەی دەخرێنە دادگا بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە ''
-
5:47 - 5:49وە لەسەر قسەکانی ڕۆشت و پاشان ڕووی کردە من و وتی
-
5:49 - 5:51'' تۆ ئەمەریکیت
-
5:51 - 5:54سەیرکە بزانە ئێوەی ئەمەریکی چی دەکەن لە پۆرتۆریکۆ''
-
5:54 - 5:57یەکسەر مێشکم چوبۆ ئەوێ '' پۆرتۆ ریکۆ؟ باشە من چی دەزانم لەسەر پۆرتۆ ریکۆ ''
-
5:57 - 5:59خەریک بوو کاردانەوەم هەبێ
-
5:59 - 6:02بەڵام دواتر هەوڵمدا بچمە بالکۆنەکە
-
6:02 - 6:04بەڵام دواتر کە ئەو وچانێکی وەرگرت
-
6:04 - 6:06هەموویان سەیریان دەکردم چاوەڕوانی وەڵام بوون لێم
-
6:06 - 6:09لە ڕوانگەی منەوە، لەوێوە لە باڵکۆنەکەوە، توانیم سوپاسی بکەم و بڵێم
-
6:09 - 6:12'' سوپاسی ڕەخنەکەت دەکەم لەسەر وڵاتەکەم ،
-
6:12 - 6:14وە من بە هێمای ئەوە وەریدەگرم کە ئێمە لەناو هاوڕێکانمانداین
-
6:14 - 6:17و بە سەربەستانە دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین
-
6:17 - 6:20وە ئەوەی ئێمە لێرین ئێرە بۆی، قسەکردن نیە لەسەر پۆرتۆریکۆ یاخود ڕابردوو.
-
6:20 - 6:23بەڵکو ئێمە لێرەین بۆئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ
-
6:23 - 6:26وەستاندنی خوێن ڕژان و نائارامی لە چیچان ''
-
6:26 - 6:29گفتوگۆکە گەڕایەوە باری ئاسایی
-
6:29 - 6:31ئەوە ڕۆڵی لایەنی سێهەمە
-
6:31 - 6:33ئەوەیە یارمەتی لایەنەکان بدات بچنە باڵکۆنەکەوە
-
6:33 - 6:36با بۆ ساتێک بتانبەمە ناو
-
6:36 - 6:38ئەو ڕوانگەیەی لە جیهانەوە بە سەخترین ململانێ دادەنرێت
-
6:38 - 6:40یاخود بە مەحاڵترین ململانێ
-
6:40 - 6:42لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
6:42 - 6:45پرسیارەکە ئەوەیە : لێرەدا کێ لایەنی سێهەمە
-
6:45 - 6:47چۆن دەتوانین بچینە باڵکۆنەکە
-
6:47 - 6:49لە ئێستادا وا ڕەفتار ناکەم کە وەڵامێکم پێبێت
-
6:49 - 6:51بۆ ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
6:51 - 6:53بەڵام لەو بڕوایەدام کە هەنگاوی یەکەمم پێبێت
-
6:53 - 6:55پیتەکان، یەکەم هەنگاوە
-
6:55 - 6:58وەک شتێکە کە هەریەک لە ئێمە وەکو لایەنی سێهەم دەتوانین بیکەین
-
6:58 - 7:00بەڵام سەرەتا با پرسیارێکتان لێبکەم
-
7:00 - 7:02چەند کەس لە ئێوە
-
7:02 - 7:04لە ساڵی ڕابردوودا
-
7:04 - 7:07هەستتان بە دوو دڵی کردوە سەبارەت بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
7:07 - 7:09وە پرسیوتانە کە کێ دەتوانێت چی بکات ؟
-
7:09 - 7:11تەنها بۆ زیاتر زانینی خۆم، چەند کەس لە ئێوە ؟
-
7:11 - 7:14باشە کەواتە بەشێکی زۆرمان
-
7:14 - 7:16لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دورە لێمانەوە
-
7:16 - 7:19بەڵام بۆچی وەها گرنگی دەدەین بەم ململانێیە؟
-
7:19 - 7:21ئایا بەهۆی ژمارەی مردووەکانەوەیە؟
-
7:21 - 7:23بە سەدان جار زیاتر خەڵک مردوە
-
7:23 - 7:25لە ئەفریقا وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
7:25 - 7:27کەواتە نەخێر، بەهۆی چیرۆکەکەوەیە
-
7:27 - 7:29لەبەرئەوەی هەست بە شتێکی کەسایەتی دەکەین کە تێوەگلاوە
-
7:29 - 7:31لە چیرۆکەکەدا
-
7:31 - 7:33ئیتر ئایا ئسلامبن یاخود مەسیحی یاخود جولەکە
-
7:33 - 7:35کەسێکی ئاینی بین یاخود جولەکە
-
7:35 - 7:37وا هەست دەکەین کە شتێکی کەسایەتیمان هەیە تیایدا
-
7:37 - 7:40من وەکو زانایەکی مرۆڤناسی، دەزانم
-
7:40 - 7:43ئێمە چیرۆک وەکو وەکو ئامرازێکی گەیاندن بەکار دەهێنین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خەڵک
-
7:43 - 7:45چیرۆکەکان مانا دەبەخشنە ژیانمان
-
7:45 - 7:47بە هەمان شێوە ئەوەی ئێمە دەیکەین لە (تێد) ئەوەیە چیرۆک دەگێڕینەوە
-
7:47 - 7:49چیرۆکەکان وەک کلیل وان
-
7:49 - 7:52کەواتە پرسیارەکەم بریتیە لە
-
7:52 - 7:54بەڵێ، با هەوڵبدەین چارەسەری كێشەکانی سیاسەت بکەین
-
7:54 - 7:56لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
7:56 - 7:59بەڵام هەروەها با سەیرێکی چیرۆکەکەش بکەین
-
7:59 - 8:01با هەوڵ بدەین بگەینە ڕەگی شتەکان و لێیان تێبگەین
-
8:01 - 8:03هەوڵبدەین لایەنی سێهەم ببینین
-
8:03 - 8:06بەڵام ئەوە چی دەگەیەنێت؟ لەوێدا چیرۆکەکە چییە؟
-
8:06 - 8:08ئێستا ئێمەی زانایانی مرۆڤناسی دەزانین
-
8:08 - 8:11کە هەموو کلتورێک چیرۆکی ڕەسەنی هەیە
-
8:11 - 8:13ئەی چیرۆکە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامەیە؟
-
8:13 - 8:15لە دەستەواژەیەکدا ، ئەمەیە:
-
8:15 - 8:18چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر خۆی و خێزانەکەی
-
8:18 - 8:20بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆشتن
-
8:20 - 8:23هەرلەو کاتەشەوە دنیا وەک خٶی نەماوە
-
8:23 - 8:25ئەو پیاوە، بێگومان
-
8:25 - 8:27پێغەمبەر ئیبراهیم بوو
-
8:27 - 8:29هەروەها هێمایەک بوو بۆ یەکگرتن
-
8:29 - 8:31یەکگرتنی خێزانەکەی
-
8:31 - 8:33ئەو باوکی هەمووشمانە
-
8:33 - 8:35بەڵام باسەکە تەنها ئەوە نەبوو کە دەبێت بە هێمای چی یاخوود پەیامی چی پێبوو
-
8:35 - 8:38پەیامە بنچینەییەکەی هەر یەکگرتن بوو
-
8:38 - 8:41چۆنیەتی بەستنەوەی هەموان پێکەوە
-
8:41 - 8:44وە ئاکامە بنچینەنەکەشی ڕێز و
-
8:44 - 8:46دڵنەرمی بوو بەرامبەر کەسانی نامۆ
-
8:46 - 8:49میوانداریەکەی شتێک بوو کە پێی ناسرابوو
-
8:49 - 8:51وە هەرلەم ڕوانگەیەشەوە
-
8:51 - 8:53ئەوە بۆتە سیمبوڵی لایەنی سێهەم
-
8:53 - 8:55لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
8:55 - 8:58هەر ئەویشە بیرمان دەخاتەوە
-
8:58 - 9:00کە ئێمە بەشێکین لە بەشێکی زۆرتر
-
9:00 - 9:02ئێستا چۆن
-
9:02 - 9:04بۆ ساتێک بیری لیبکەنەوە
-
9:04 - 9:07لەمڕۆدا ڕوبەڕوی تیرۆر دەبینەوە
-
9:07 - 9:09تیرۆریزم چییە؟
-
9:09 - 9:12تیرۆریزم بریتیە لە گرتنی بێتاوانێکی نەناسراو
-
9:12 - 9:15و دەیانکەیتە دوژمن و دەیان کوژیت
-
9:15 - 9:17بۆ دروست کردنی ترس
-
9:17 - 9:19ئەی پێچەوانەی تیرۆریزم چییە؟
-
9:19 - 9:21بریتیە گرتنی بێتاوانێکی نەناسرا و
-
9:21 - 9:23وەک هاوڕێەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت
-
9:23 - 9:26کە پێشوازی لێدەکەیت بۆ ناو ماڵەکەت
-
9:26 - 9:28بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست ببێت
-
9:28 - 9:31یان ڕێز یاخود خۆشەویستی
-
9:31 - 9:33باشە ئەی چی دەبێت ئەگەر
-
9:33 - 9:36چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم وەربگریت
-
9:36 - 9:38کە ئەویش چیرۆکی لایەنی سێهەمە
-
9:38 - 9:40چی دەبێت ئەگەر وابێت
-
9:40 - 9:43لەبەرئەوەی پێخەمبەر ئیبراهیم ڕەمزێکە بۆ میوانداری و پێشوازیکردن
-
9:43 - 9:46چی دەبێت ئەگەر ببێتە دژە تیرۆریزمێک؟
-
9:46 - 9:48چی دەبێت ئەگەر ئەوە ببێتە ڤاکسینێک
-
9:48 - 9:50دژە دەمارگیرییەکی ئایینی
-
9:50 - 9:53چۆن ئەو چیرۆکە دەکەیتە ڕاستی ؟
-
9:53 - 9:55لە ئێشتادا تەنها گێڕانەوەی چیرۆکێکی
-
9:55 - 9:57بەهێز بەس نییە
-
9:57 - 9:59بەڵکو دەبێت خەڵکی تەجروبەی بکات
-
9:59 - 10:02دەبێت لە چیرۆکەکەدا بژین، ئەی باشە ئەوە چۆن دەکرێت؟
-
10:02 - 10:05من بەم شێوەیە بیرم لە چۆنیەتی کردنەکەی کردەوە
-
10:05 - 10:07یەکەم هەنگاو بێ گومان هەر بیرکردنەوەیە لە بابەتەکە
-
10:07 - 10:09لەبەرئەوەی ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە
-
10:09 - 10:12کە لە پێشدا پیاسەیەک بکەیت
-
10:12 - 10:15بە ڕێ ڕۆشتنی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیت
-
10:15 - 10:18بە هەمان ڕێگەی پێخەمبەر ئیبراهیم
-
10:18 - 10:21لەبەرئەوەی ڕۆشتن هێزێکی ڕاستەقینەی هەیە
-
10:21 - 10:24ئێوە دەزانن من وەکو مرۆڤ ناسێک : هەر ڕۆشتن ئێمەی کردۆتە مرۆڤ
-
10:24 - 10:26شتێکی پێکەنیناوییە، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆین
-
10:26 - 10:28شان بە شانی یەکتر دەڕۆین
-
10:28 - 10:31بە هەمان ئاڕاستەین
-
10:31 - 10:33بەڵام ئەگەر بێت و من بەرەوڕوت بێم
-
10:33 - 10:36وە ئەوەندە لێت نزیک ببمەوە
-
10:36 - 10:39تۆ هەست دەکەیت مەترسیت لەسەرە
-
10:39 - 10:41بەڵام ئەگەر من شان بە شانت ڕێگا بکەم
-
10:41 - 10:43تەنانەت ئەگەر شانیشمان بەر یەک بکەوێت
-
10:43 - 10:45ئەوا کێشەیەک نابێت
-
10:45 - 10:47کێ شەڕ دەکات کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات و پیاسە دەکات
-
10:47 - 10:50هەرلەبەر ئەوەشە لە کاتی دانوستاندا ، کاتێک شتەکان بەرەو دژواری دەڕوات
-
10:50 - 10:52خەڵکی دەچنە پیاسەیەک لە نێوان درەختەکان
-
10:52 - 10:54جا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات
-
10:54 - 10:56چی دەبێت ئەگەر هانی بیرۆکەی
-
10:56 - 10:58شوێن پێ کەوتن بدەین
-
10:58 - 11:01بیر لە ڕێگە ئاوریشمییەکان بکەنەوە، دەبێت دوای ئاپالاچی-یەکان بکەوین
-
11:01 - 11:03کە بە شوێن پێکانی
-
11:03 - 11:05پێغەمبەر ئیبراهیمدا دەڕوات
-
11:05 - 11:07بەڵام وتیان '' ئەوە شێتتیە ناتوانیت
-
11:07 - 11:10هەرگیز ناتوانیت بە شوێن پێکانی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیتەوە ئەوە زۆر ترسناکە
-
11:10 - 11:12پێویست دەکات ئەم هەموو سنورە ببڕیت
-
11:12 - 11:14بە نێو ١٠ وڵاتی جیا جیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
11:14 - 11:16لەبەر ئەوەی بە هەموویدا دەڕوات''
-
11:16 - 11:18وە بیرۆکەکەمان دراسەت کرد لە زانکۆی هارڤێرد
-
11:18 - 11:20ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەکار
-
11:20 - 11:22لە ئەنجامدا چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپێکمان
-
11:22 - 11:24کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبوون لە وڵاتی جیا جیاوە هاتبوون
-
11:24 - 11:26بڕیارماندا بە هەمان شوێندا بڕۆین کە پێخەمبەر ئیبراهیم پیا ڕۆشتبوو
-
11:26 - 11:29لە شوێنی لە دایک بونیەوە لە ئورفەوە دەستمان پێکرد
-
11:29 - 11:32لە باشوری تورکیا، نۆرسریم میسۆپۆتنمیا
-
11:32 - 11:35پاشان کەمێک بە پاس ڕۆشتین و هەندێک بە پێی و
-
11:35 - 11:37گەیشتینە هاران
-
11:37 - 11:40هەر لەوشوێنەی کە ئینجیل باس کراوە، لەوێوە دەستی بە گەشتەکە کردوە
-
11:40 - 11:42دواتر بە سنوردا پەڕیوەتەوە بۆ سوریا و چۆتە ئەلیپۆ
-
11:42 - 11:44کە دواتر دەرکەوت بە ناوی پێخەمبەر ئیبراهیم ناونراوە
-
11:44 - 11:46چوین بۆ دیمەشق
-
11:46 - 11:48کە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەگەڵ ئیبراهیمدا
-
11:48 - 11:51دواتر چوینە باشوری ئەردەن
-
11:51 - 11:53بۆ ئۆرەیشم
-
11:53 - 11:56کە هەموو شتێ دەربارەی پێخەمبەر ئیبراهیمە، دواتر بۆ بەیتحەلیم
-
11:56 - 11:58دواتر بۆ ئەو شوێنەی بە خاک سپێردراوە لێی
-
11:58 - 12:00لە هیبۆرن
-
12:00 - 12:02بەو مانایەی کە لە سەرەتاوە تا کۆتای ڕۆیشتین
-
12:02 - 12:05سەلماندمان دەکرێت ئەو گەشتە بکرێت و گەشتێکی خۆش بوو
-
12:05 - 12:07با پرسیارێکتان لێبکەم
-
12:07 - 12:09چەند کەس لە ئێوە بەو ئەزمونەدا ڕۆشتوە؟
-
12:09 - 12:11کە هەست بکەن لە شوێنێکی نامۆن
-
12:11 - 12:13لە ناوچەیەکی نامۆن ؟
-
12:13 - 12:16وە کەسێکی نامۆ دێت
-
12:16 - 12:19بەرەو ڕوت و ڕێزت لێدەگرێت
-
12:19 - 12:21لەوانەشە بانگت بکاتە ماڵەوە و خواردنەوەیەکیست پێشکەش بکات
-
12:21 - 12:23قاوەیەک بداتێ، یان ژەمێک؟
-
12:23 - 12:25چەند کەستان بەو ئەزمەنەدا رۆشتون؟
-
12:25 - 12:27ئەوەش جەوهەری
-
12:27 - 12:29گەشتەکەیە
-
12:29 - 12:31بەڵام ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت ئەوەیە لەم لادێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
-
12:31 - 12:33تۆ چاوەڕێی دوژمنایەتی دەکەیت
-
12:33 - 12:35بەڵام لە جیاتیدا جوانترین پێشوازیت لێدەکرێت
-
12:35 - 12:37هەموو شتێک لەگەڵ پێخەمبەر ئیبراهیمدا یەکدەگرێتەوە
-
12:37 - 12:39'' بە ناوی باوکە ئیبراهیمەوە
-
12:39 - 12:41با هەندێ خواردنت پێسکەش بکەم ''
-
12:41 - 12:43ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەبو
-
12:43 - 12:46کە بۆ ئەو خەڵکە ئیبراهیم تەنها وێنەی ناو کتێبێک نییە
-
12:46 - 12:49ئەو زیندوە و بوونی هەیە لە ناویاندا
-
12:49 - 12:51هەروەها بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە
-
12:51 - 12:53لە دوو ساڵی ڕابردودا
-
12:53 - 12:55هازاران خەڵک
-
12:55 - 12:57دەستیان کردوە بە ڕۆشتنەوە بە هەمان ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیمدا
-
12:57 - 12:59لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
12:59 - 13:02وە خۆشیان وەرگرتوە لە میوانداریەکانیان
-
13:02 - 13:04دەستیان کردوە بە گەشت کردن
-
13:04 - 13:06لە ناو ئیسڕایل و فەلەستیندا
-
13:06 - 13:08لە ئەردەن ، لە تورکیا ، لە سوریا
-
13:08 - 13:10ئەزمونێکی سەرسورهێنەرە
-
13:10 - 13:12ژن و پیاوان و گەنجان و پیرەکان
-
13:12 - 13:15لەڕاستیدا ژنان زیاتر بوون وەک لە پیاوان
-
13:15 - 13:17بۆ ئەوانەشی کە ناتوانن بڕۆن
-
13:17 - 13:19بۆ ئەوانەی ئێستا ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ
-
13:19 - 13:21خەڵک گەشتی تر ڕێک دەخەن
-
13:21 - 13:23بە ناو کۆمەڵگاو شارەکانی خۆییان
-
13:23 - 13:25بۆ نمونە لە کینیکانیا گەشتیان ڕێکخست
-
13:25 - 13:27لە کەنیسەیەکەوە بۆ مزگەوتێک لە سینگاوی
-
13:27 - 13:29وە هەموشیان ژەمێکی وەکو ئەوەی ئیبراهیمیان خوارد
-
13:29 - 13:31ئەو ڕۆژە ڕۆژی گەشتی پێخەمبەر ئیبراهیم بوو
-
13:31 - 13:33لە ساوپاولۆ لە بەڕازیل بۆتە نەریتێکی ساڵانە
-
13:33 - 13:35کە هەزاران کەس ڕادەکەن
-
13:35 - 13:37بە جێپێکانی پێخەمبەر ئیبراهیم
-
13:37 - 13:39و کۆمەڵگا جیا جیاکان یەکپێدەگرنەوە
-
13:39 - 13:42تەنانەت میدیاکانیش بابەتەکەیان زۆر بە دڵ بوو
-
13:42 - 13:44سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا بۆی
-
13:44 - 13:46لەبەرئەوەی بابەتەکە بینراو بوو
-
13:46 - 13:48هەروەها بیرۆکەکەش بڵاودەبۆوە
-
13:48 - 13:50ئەمە بیرۆکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بووە کە چۆن
-
13:50 - 13:52دڵ نەرم بووە لە پێشوازی خەڵکە نەناسراوەکان
-
13:52 - 13:54هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر
-
13:54 - 13:56چیرۆکێک هەبوو لە بارەیەوە
-
13:56 - 13:58لە مانگی ڕابردوودا
-
13:58 - 14:00وتارێک نوسرابوو لە بارەیەوە
-
14:00 - 14:03لە ڕۆژنامەی گواردیان لە مانچستەر
-
14:03 - 14:06دوو لاپەڕەی تەواو
-
14:06 - 14:09گفتوگۆیان لەگەڵ کەسێکی دێهات کردبوو
-
14:09 - 14:12کە وتبووی '' ئەم گەشتە بە جیهانەوە دەمانبەستێتەوە ''
-
14:12 - 14:15هەروەها وتبوشی وەک ڕوناکیەک وایە بۆ ژیانمان
-
14:15 - 14:17هیوای بۆ هێناوین
-
14:17 - 14:19ئەمەش ئامانجەکە بوو
-
14:19 - 14:22بەڵام بابەتەکە تەنها فیسۆلۆجی نییە
-
14:22 - 14:24بەڵکو ئابوڕیسە
-
14:24 - 14:26لەبەرئەوەی خەڵکەکە لە کاتی گەشتەکەیاندا پارە خەرج دەکەن
-
14:26 - 14:29ئەم ژنەی کە لێرەدایە ناوی ام ئەحمەدە
-
14:29 - 14:32ئافرەتێکە لەسەر ڕێگایەک دەژی لە باکوری ئەردەن
-
14:32 - 14:34زۆر کەم دەرامەتە
-
14:34 - 14:37نیمچە نابینایەکەو مێردەکەی توانای کاری نییە
-
14:37 - 14:40حەوت منداڵی هەیە
-
14:40 - 14:42بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیکات چێشت لێنانە
-
14:42 - 14:45لەبەرئەوە دەستی کردوە بە دروست کردنی خواردن بۆ چەند گروپێک
-
14:45 - 14:48کە بەناو لادێکەیدا دەڕۆن و لە ماڵەکەیدا ژەمێک دەخۆن
-
14:48 - 14:50لەسەر زەویەکە دادەنیشن
-
14:50 - 14:52تەنانەت ڕاخەری سەرمێزی نییە
-
14:52 - 14:54بەڵام خۆشترین خواردن دروست دەکات
-
14:54 - 14:57لە گییای تازەی ئەو لادێیە
-
14:57 - 14:59وە خەڵکانی گەشتیار زیاتر و زیاتر هاتن
-
14:59 - 15:01تا وای لێهات لەم دواییانەدا
-
15:01 - 15:03توانای ئەوەی هەیە خێزانەکەی بەخێوبکات
-
15:03 - 15:06هەروەها لەوێ بە تیمەکەمانی وت
-
15:06 - 15:09'' ئێوە واتان لە من کرد دیار بم
-
15:09 - 15:11لەم لادێیەیا کە خەڵکی لەوەو پێش ڕویان نەهات
-
15:11 - 15:13سەیریشم بکەن
-
15:13 - 15:16ئەوەیە توانی گەشت کردن بە شوێن پێی پێخەمبەر ئیبراهیم
-
15:16 - 15:18سەدان جۆر لەو جێگایانە هەیە
-
15:18 - 15:21لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەسەر ڕێی پیاڕۆیشتەکەن
-
15:22 - 15:25تواناکەی لەوەدایە کە دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت
-
15:25 - 15:27بۆ ئەوەی یاریەکە بگۆڕێت دەبێ توانای ئەوەی هەبێت چوارچێوەکە بگٶڕێت
-
15:27 - 15:29بەو جۆرەی ئێمە دەیبینین
-
15:29 - 15:31تیڕوانینەکەی بگۆڕێت
-
15:31 - 15:34لە دوژمنایەتیەوە بۆ میوانداری
-
15:34 - 15:37لە تیرۆریزمەوە بۆ گەشتیاری
-
15:37 - 15:39هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیم
-
15:39 - 15:41بۆتە گۆڕینی یاریەکە
-
15:41 - 15:43با تەنها یەک شتتان نیشان بدەم
-
15:43 - 15:45ئەم بەڕوە بچوکەم هەیە لێرەدا
-
15:45 - 15:47کە لە ڕێگای گەشتەکەمدا هەڵمگرتۆتەوە
-
15:47 - 15:49لە سەرەتای ئەمساڵدا
-
15:49 - 15:51وەک دەزانن بەڕوەکە بەستراوەتەوە بە دار بڕوەوە
-
15:51 - 15:53کە ئەویش دەکرێت ببێت بە دار بەڕویەکی نوێ
-
15:53 - 15:55کە ئەوێش بە پێخەمبەر ئیبراهیمەوە بەستراوەتەوە
-
15:55 - 15:57ڕێگاکە ئێستا وەک ئەو بەڕوە وایە
-
15:57 - 15:59هێشتا لە سەرەتادایە
-
15:59 - 16:01باشە دار بەڕویەک چۆنە ؟
-
16:01 - 16:03گار بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم
-
16:03 - 16:05بەشە هەرە خۆشەکەی دوای لە دایک بونم لێرە لە شیکاگۆ
-
16:05 - 16:07لە ئەوروپا بەسەر بردوە
-
16:07 - 16:09ئەگەر ئێوە
-
16:09 - 16:11لەو وێرانکارییەی لەندەن
-
16:11 - 16:14لە ساڵی ١٩٤٥، یان بەرلین
-
16:14 - 16:16وە بتوتایە
-
16:16 - 16:18'' دوای شەست ساڵ لە ئێستاوە
-
16:18 - 16:20ئێرە دەبێتە پڕ ئارامترین و ئاشتیترین شوێنەکانی سەرئەم هەسارەیە
-
16:20 - 16:22خەڵک پێی نەدەگوتی
-
16:22 - 16:24بێگومان شێت بوویت
-
16:24 - 16:28بەڵام وەک دەبینین بووە ، کرا.، بەهۆی یەکگرتویی ئەوروپاوە
-
16:28 - 16:30ئابوری هاوبەش
-
16:30 - 16:33پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە، توانا لە ئەوروپا بکرێت
-
16:33 - 16:35بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت؟
-
16:35 - 16:37بۆ نا گەر پێناسێکی هاوبەش هەبێت
-
16:37 - 16:39کە ئەویش چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیمە
-
16:39 - 16:41بە سوپاسەوە ئابوریەکی هاوبەش
-
16:41 - 16:44هەبێ کە لە گەشتیارییەوە بنیات نرابێت
-
16:45 - 16:47کەواتە با بتان گەیەنمە ئەنجام
-
16:47 - 16:50بەوەی بڵێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا
-
16:50 - 16:52کە بەسەرم بردوە
-
16:52 - 16:54لە خراپترین و ترسناکترین ناوچەکانی
-
16:54 - 16:56سەر ئەم هەسارەیە
-
16:56 - 16:59تاکە دژواریەک و کە لەو بڕوایەدا نەبووم
-
16:59 - 17:02و هەستم نەکرد چارەسەر بکرێت
-
17:02 - 17:04بێگومان ئاسانیش نەبوو
-
17:04 - 17:06بەڵام دەتوانرا بکرێ
-
17:06 - 17:08لە باشووری ئەفریقا بوو
-
17:08 - 17:10هەروەها لە باکوری ئیرلەندا
-
17:10 - 17:12لەبەرئەوەش دەتوانریت لە هەرشوێنێکی تر بکرێ
-
17:12 - 17:14ئاسانە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان
-
17:14 - 17:17دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕوبکەینە لایەنی سێهەم
-
17:17 - 17:19رێگە بدەن با بانگهێشتان بکەم
-
17:19 - 17:21بۆ ئەوەی لایەنی سێهەم ڕەچاو بکەن
-
17:21 - 17:23تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوێکی زۆر بچوکیش بێت
-
17:23 - 17:25ئێستا خەریکە دەگەڕینە ئەوەی بۆ ساتێک پشوو وەربگرین
-
17:25 - 17:27تەنها ئەوەندە بکەن
-
17:27 - 17:30بچنە ناویەک قسە بکەن ، لەسەر وڵاتانی ترو کلتوری جیاواز
-
17:30 - 17:32چەند جیاوازیەک دەست نیشان بکەن
-
17:32 - 17:35بکەونە گفتوگۆ لەگەڵیان و گوێیان لێبگرن
-
17:35 - 17:37ئەوەش دەرەنجامی لایەنی سێهەمە
-
17:37 - 17:39ئەوەیە دواکەوتەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم
-
17:39 - 17:41دوای تێد قسەدەکات
-
17:41 - 17:43بۆ نا تێد گەشت دەکات ؟
-
17:43 - 17:45با لێرەدا جێتان بهێڵم
-
17:45 - 17:47لەگەڵ سێ شت
-
17:47 - 17:50یەکەم، نهێنی بۆ ئاشتی
-
17:50 - 17:53لایەنی سێهەمە
-
17:53 - 17:55وە لایەنی سێهەمیش ئێمەین
-
17:55 - 17:57هەریەک لە ئێمە
-
17:57 - 17:59لە یەک تاکە هەنگاوێکەوە
-
17:59 - 18:02دەتوانین جیهان،
-
18:02 - 18:05هەنگاوێک نزیک تر بکەینەوە لە ئاشتی
-
18:05 - 18:07وتەیەکی کۆنی ئەفریقی هەیە دەڵێت
-
18:07 - 18:09'' کاتێ شەبەکەکانی جاڵجاڵۆکە یەکدەگرێت
-
18:09 - 18:12دەتوانێت تەنانەت شێر بگرێت ''
-
18:12 - 18:14ئەگەر بمتوانیایە یەگرتنی
-
18:14 - 18:16لایەنی سێهەم بە ئاشتیەوە ببەستمەوە
-
18:16 - 18:19ئەوا دەمان توانی شێری شەڕو ناکۆکی دەستگیر بکەین
-
18:19 - 18:21زۆر سوپاس
-
18:21 - 18:23(چەپڵە)
- Title:
- "ویلیام یوری: ڕۆشتن لە " نەخێر" ەوە بەرەو "بەڵێ
- Speaker:
- William Ury
- Description:
-
ویلیام یوری، نوسەری کتێبی " گەیشتن بە بەڵێ" پێشنیاری ڕێگەیەکی ساکار
دەکات " بەڵام ئاسان نی یە" بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن تەنانەت لە سەخت ترین بار و دۆخەکاندا، هەر لە کێشەکانی ناوماڵەوە تا وەکو کێشەاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:24
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The walk from "no" to "yes" |