-
Title:
چۆن هونەرم بەکارهێنا بۆ خستنەڕووی پیسبوونی زەریاکانمان
-
Description:
ئلیجاندرۆ دوران هونەر بەکاردەهێنێت بۆ پیشاندنی ئەو وێرانکارییەی لە سیستەمی زیندەگی زەریاکانماندا ڕودەدات. لەم ئاخاوتنە نایابەدا، ئەو پڕۆژەی کۆکردنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی خاشاکی هەموو جیهان کە لە کەنارەکانی کاریبی مەکسیک کۆبووینەوە دەخاتە ڕوو. شتگەلێکی وەک بوتڵی ئاو و قاچی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی کاری هونەری زیندوی ژینگەیی، کە هەستی شۆکبوون و سەرسامی دروست دەکەن.
-
Speaker:
ئلجاندرۆ دوران
-
ئەو سیان کانە.
-
تەنها لە باشوری تولوم
لە کەنداوی کاریبی لە مەکسیک،
-
لە لایەن بەشی دەزگایی پاراستنی
-
کەلەپوریەکانی
جیهان (UNESCO) دەپارێزرێت
-
و یەکێکە لە گرنگترین هەرێمەکانی
مرۆڤ، درهخت و بەکتریا لە سەر زەوی.
-
بەڵام کاتێک سەرەتا لە ساڵی
٢٠١٠ سەردانم کرد،
-
شۆک بووم و بە تەواوەتی سەرم لێشێوا
-
چونکە کەنارەکە بە بەتەواوەتی
بە زبڵ وخاشاک داپۆشرابوو.
-
هەر زوو هەستم بەوەکرد کەوا
لە هەموو شوێنێکی جیهان سەر ئاوکەوتوون.
-
دوای گەشتی یەکەمم
گەڕامەوە،
-
چەند جارێک لە یەک ساڵدا
-
بۆ سەردانی کردنی سیان کان
و وڵاتی دایکم،
-
هەروەها بۆ کارکردن سەبارەت
بەم خاشاکەش.
-
و هەتا ئێستا،
-
ئەو زبڵ و خاشاکەمان لە ٥٨ وڵات
و هەرێمی جیاواز و
-
شەش کیشوەر دیکۆمێنت کردووە،
-
و هەموو کەناره ئاویە
بە هەشتەکانی مەکسیک پاک دەکرێنەوە.
-
هەرگیز نەم زانیوە
لە کوێ ئەو بەرهەمانە دەکرێنە ئاوەکەوە،
-
هەندێک جار بە گوێرەی نوسراوەکەی سەر مادەکە
دەزانم لە کوێ دروست کراون.
-
سوورەکە، دەبینن، هەموو ئەو وڵاتانە
پیشان دراون بە گوێرەی زبڵ و خاشاکەکەیان
-
لە سیان کان.
-
هەر وەکو ئەو دەفرە کەرەیەی هایتی
بە هەموو شێوە و قەبارەیەکیانەوە،
-
یان بوتڵی ئاوی جامایکی.
-
سەیر نییە، زۆر بەی شتەکان
لە وڵاتە دروسێکانی کاریبیەوە هاتوون،
-
بەڵام زبڵ لە
هەموو شوێنێکەوە هاتوون.
-
ئەوەتا نموونەیەک
لە بوتڵی ئاوی نێودەوڵەتی،
-
و یەکێک لە شتە سەیرەکان
لەناو ئەو شتانە دۆزیومەتەوە
-
کۆمەڵە بەرهەمێکن بۆ پاكکردنەوە
و جوانکارین،
-
هەر وەکو ئەو مادەیە لە ئەمریکاوە هاتووە،
-
لە ڕاستیدا دروستکراوە
بۆ ئەوەی لە مادەی پلاستیکی پتپارێزێت.
-
(پێکەنین)
-
شامبۆ هی وڵاتی کۆریای باشور،
-
فاست هی وڵاتی کۆستەریکا
-
خاوێنکەرەوەی تەوالێتی نەرویجی.
-
و ئەو مادانە کەوا هەموویان
لەلای ئێمە زۆر ئاشنان،
-
یان بەلایەنی کەمەوە هیوای ئەوه دەخوازم
بەو فڵچەی دادانانەش ئاشنابن.
-
(پێکەنین)
-
قاپ و قاچاغی چێشتخانە.
-
یاری منداڵان.
-
هەروەها لەسەر سووتاندی
زبڵی پلاستیکی بەڵگەم دۆزیەوە،
-
دوکەڵی گاز لە هەودا بڵاو دەکاتەوە
ئەوهش دەبێتە هۆکارێک بۆ شێرپەنجە.
-
پرسیار دەکرێ چ مادەیەک
زۆر سەرنج ڕاکێشبووە کەوا دۆزیومەتەوە،
-
و تاوەکو ئیستا ئەو لاقە دهستكردهیە.
-
و لە شاشەکە، ئەگەر بتوانن بیبینن
ئەو قەپاغە شینەی بوتڵ.
-
لەو کاتەی دۆزیمەوە،
-
لە ڕاستیدا ماڵێک بوو
بۆ ئەو قرژاڵە ڕەبەنە.
-
ئەو پیاوە زۆر قشتە.
-
(پێکەنین)
-
(پێکەنین)
-
و ئەو شتانە سەرسورهێنەرن،
-
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شتی تۆقێنەرن،
-
هەریەکەیان خاوەنی مێژوی خۆیانن،
-
کەوا کاری هونەریم بەکاردەهێنم
تا خۆم ئاوێتەی ژینگە کاتییەکان بکەم.
-
و هەموو شتێک بەو وێنەیە
لە شوباتی ٢٠١٠ دەستی پێکرد،
-
کاتێک یەکەم جار سەردانی سیان کانم کرد.
-
تێبینی ئەوەم کرد کەوا ڕەنگی شین
لە نێوان پلاستیکەکان زاڵترین ڕەنگە.
-
ئەرخەوانی لە ڕاستیدا دەگمەنترین ڕەنگە.
لای من وەکو جۆرێکە لە زێڕ.
-
بەڵام شین زاڵترینە،
-
و بۆیە هەندێک لە شینەکانم کۆکردوە
-
و ئەو ڕیزکردنە بچووکەم لە
بەردەم ئاسمانی شین دروست کرد
-
و لەبەردەم ئاوی دەریای کاریبی.
-
و کاتێک وێنەیەکم کرد
و سەیری وێنە گیراوەکەم کردوە،
-
لەو ساتەیا وەک ئەوە بوو
هەورە تریشقەیەک لێم بدات،
-
و زانیم کەوا
پێویستە بگەڕێمەوە
-
تا زنجیرەیەکی تەواوی دامەزراو
دروست بکەم لە هەمان شوێن.
-
و وێنەیان بگرم.
-
کەواتە ئەو نەخشەی شوێنە کە دەگۆڕێت
-
بۆ کارەکە کەوا سێ ساڵ
دواتر تەواوم کرد.
-
هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کەوا
نزیکە ١٠ ساڵ دواتر،
-
نزیکەی دەیەیەک
هێشتا کاری لە سەر دەکەم.
-
بەڵام کێشەکە بەردەوام دەبێت.
-
بۆیە بە نیازم هەندێک
وێنەتان پیشاندەم
-
لەو زنجیرەیەی پێدەڵێن"شوشتن:
گۆڕینی دیمەنێکی زبڵ و خاشاک."
-
تکایە بیخەنە مێشکتانەوە کەوا
من زبڵ و خاشک بۆیە ناکەم.
-
کۆیان دەکەمەوە
بە پێ ڕەنگەکەیان ڕێکیان دەخەم
-
هەر لە هەمان کەنار ئاو
کە لێم دۆزیوەتەوە.
-
ئەمه بە نرخترین خاشاکی کۆکراوەمە
کە لە ٢٠١٥ بینراوە.
-
دواتر یەکەم کاری هونەریمان لە
"Museo de la Basura," دانا
-
مۆزەخانەی خاشاک.
-
ویستی منە کە
گرنگی بەم خاشاکانە بدەم،
-
لە بنایاتنات دایان بنێم
-
و پیشانیان بدەم.
-
و گرنگیان پێ بدەم.
-
هەموومان ئەو وێنە
ڕوخێنەرانەمان بینیوە
-
کەوا ئاژەڵەکان بە هۆی
پلاستیک لە سکیانە دەمرن.
-
و گرنگە بۆ ئێمە
لە نزیکەوە ئەو شتانە ببینین
-
و لە بیرمان بێت.
-
بەڵام بە درووست کردنی جوانی
لەوانەیە هەندێک بڵێن ڕیزکرنێکی جوانی
-
زبڵ و خاشاکە،
-
من دەمەوێت سەرنجی بینەر ڕابکێشم
-
بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵوەستیان
لە ئاست هەڵەکانی جیهان نییە
-
و وێنەیەکی ڕونیان سەبارەت
بەو شتانەی ڕودەدەن پێ ببەخشم.
-
هەندێک کەس ناوچەی خاشاکی زەریایی ئارام بە
-
دوورگەیەکی دوو هێندەی
هەرێمی تێکساس دەشوبهێنن،
-
بەڵام من پێم وتراوە کە سەیر کردنی ئەستەمە
-
چونکە ئەمە وەک تەم وایە.
-
بۆیە لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە،
-
ویستم ئەو کارەساتەی لە
ژینگە ڕوودەدات وێنایی بکەم
-
و نەبینراوەکان بخەمە بەر چاو.
-
پرسیاری سەرەکیم،
دوای دەست پێکردنی پرۆژەکەم،
-
بریتی بوو لە: چی لەو خاشاکانە
بکەم دوای کارە هونەریەکەم؟
-
هەندێک کەس پێیان وابوو
کە دەبێتە کەلوپەلی لە کارکەوتوو
-
دوای گەشت کردن بۆ زەریاکان
و بینینی ئەم شتانە،
-
لەوانەیە بتوێنەوە و
نەتوانرێت سهرلهنوێ بهكاربهێنرێتهوه.
-
زبڵخانەکانیش شوێنێکی
باش نەبوون بۆ ئەم خاشاکە.
-
دواتر بیرۆکەیەکەم بۆ هات،
-
دوای هەوڵی خۆم و ئەو
کەسانەی هاوکارییان کردم
-
لە کۆکردنەوە و پاکكردنەوەی ئەم خاشاکە،
-
درووستکراوەکان دەپارێزم.
-
ئەمە پلانەکە بوو،
-
بێکۆتا بەکاریان دەهێنم و دواتر
دیسان بەکاریان دەهێنمەوە
-
و کاری هونەری
زیاتر بەرهەم بهێنم
-
و کۆمەڵگە بەشدار پێبکەم لە دروست
کردنی کاری هونەری ژینگەیی.
-
ئەمە نموونەی کاری هونەرییە کە
کۆمەڵگە کاریان لە سەر کردووە لە ساڵی پار
-
لەگەڵ گەنجانی پونتا ئالین لە سیان کان.
-
کاری سەرەکی کۆمەڵگەکان کەناراوێکی پاک بوو
-
لەگەڵ پرۆگرامی پەروەردەیی.
-
لەگەڵ گەشەسەندنی
کۆمەڵگەی دەوری پرۆژە هونەرییەکە،
-
لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی خاشاکە کۆکراوەکان،
-
پێم وایە کاریگەری بەرچامان درووست کرد.
-
بۆیە، بە تێپەربوونی کات،
-
خووم بە کۆکردنەوەی خاشک گرت،
-
لە جانتایی سەفەر دامدەنان
و لە گەشتەکان لەگەڵم بوون
-
و دەمبردنە پشووەکانم.
-
(پێکەنین)
-
لە کۆتا ئیشدا،
-
وێنە چرکاندنی دوو ڕەهەندیم بە لاوەنا،
-
زۆر دڵخۆشم بەم کارە.
-
من وەک کارێکی هونەری
زیندوو چاویان لێ دەکەم
-
کە بە تێپەڕبوونی کات گەشە دەکەن و دەگۆڕێن.
-
لەگەڵ ئەوەی کە گەورەترین
ئاواتم نەمانی خاشاکە
-
بۆ کارە هونەریەکانم،
-
بەڵام ئەمە نزیک نییە.
-
لە قۆناغی داهاتووی پڕۆژەکەدا،
-
پلانم هەیە کە بەردەوامی
بە بەشداری کۆمەڵگەکان بدەم
-
و پڕۆژەکە فراوانتر بکەم،
-
چونکە کێشەکە زۆر گەورەیە.
-
هەشت ملیۆن تەن پلاستیک
ساڵانە فڕێ دەدەرێنە زەریاکانە،
-
کە سیستەمی زیندەگیمان تێک دەشکێنن.
-
ئێستا، لەو کاتەی کە قسە دەکەم،
ڕژانی نەوتی پلاستیک ڕودەدات.
-
من ئەم پڕۆژەیە وەک
داواکاری بۆ یارمەتی دەبینم،
-
تەندروستی و داهاتوومان بە
شێوەیەکی لێکجیانەکراوە بە زەریاکان
-
بەستراونەتەوە.
-
ناوی ئەم پرۆژەیهم ناوە:
"بە شۆردن و گۆڕانی دیمەنی خاشاک."
-
چونکە بە ڕاستی منی گۆڕی
-
وای کرد کە دووبارە بە
ڕەفتار و سروشتی خۆمدا بچمەوە.
-
هیوادارم هەمان سود بە خەڵکیتریش بگەیەنێت.
-
ئەو کات ڕەنج بەخەسار دەرناچین.
-
زۆر سوپاس
-
(چەپڵە)