Return to Video

چۆن پاشا مەیمونەکە لە دۆزەخ دەرباز دەبێت-شونان تینگ

  • 0:09 - 0:12
    لە قوڵایی شانشینە ژێر ئاوییەکەیاندا،
  • 0:12 - 0:15
    ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتە گەورەکان
    لەرزین لە ترسا.
  • 0:18 - 0:23
    لە پێش ئەواندا سەن ووکۆنگ بازیدا،
    پاشا مەیمونەکە.
  • 0:25 - 0:30
    سەر بە کێشە ئەفسانەییەکە لە بەردێکەوە
    سەری ھەڵھێنا، کە جادووی پیرۆز فێرکرا بوو،
  • 0:30 - 0:36
    ھەروەھا لەو کاتەدا بە نرخترین چەکی گەورە
    ئەژدیھاکەی ڕاوەشاند.
  • 0:36 - 0:37
    ئەم داردەستە جادووییە،
  • 0:37 - 0:41
    لە بنەڕەتدا ئەوەندە گەورە بوو کە قووڵی
    لافاوە مەزنەکەی پێ بپێورێ،
  • 0:41 - 0:45
    ئێستا گوێڕایەڵی خواستی پاشا مەیمونەکە بوو
    بە دەست لێدانەکەی کرژ بوو.
  • 0:45 - 0:48
    بە توانا سەرسوڕمێنەرەکەی ترسا،
  • 0:48 - 0:53
    ئەژدیھاکان بەبەزەییەوە ڕێگەیان بە سەن
    ووکۆنگ دا پارێزگاری لە داردەستەکە بکات.
  • 0:53 - 0:55
    پاشا مەیمونەکە داردەستەکەی شاردەوە،
  • 0:55 - 0:58
    بەخۆشیەوە خێرا گەڕایەوە بۆ شانشینەکەی
    کە ئەم گەنجینەیان نیشان بدا
  • 0:58 - 1:01
    بۆ ھۆزی مەیمونە جەنگاوەرەکانی.
  • 1:01 - 1:06
    دوای ئاھەنگ گێڕانێکی بڵاو سەن ووکۆنگ
    کەوتە ناو خەوێکی قووڵەوە.
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام کاتێک دەستی بە خەون بینین کرد،
  • 1:08 - 1:11
    پاشا مەیمونەکە بەخێرایی لە دوو شت گەیشت.
  • 1:11 - 1:15
    یەکەم ئەوە بوو کە ئەمە نوستنێکی ئاسایی
    نییە.
  • 1:15 - 1:19
    دووەم ئەوە بوو کە ئەو تەنھا نەبوو.
  • 1:19 - 1:24
    لەناکاو، خۆی بینی کە گیرا بوو لەلایەن دوو
    شکڵی ترسناکەوە.
  • 1:24 - 1:27
    لە سەرەتادا پاشا مەیمونەکە نەیدەزانی کە
    کێ بە دیلی گرتبوو.
  • 1:27 - 1:30
    بەڵام کاتێک ڕایانکێشا بەرەو دەروازەکانی
    شارەکە،
  • 1:30 - 1:34
    سەن ووکۆنگ بە بارودۆخە کوشندەکەی زانی.
  • 1:34 - 1:38
    ئەوان کۆکەرەوەی ڕۆح بوون ئەرکیان
    گواستنەوەی نەماوەکان بوو
  • 1:38 - 1:40
    بۆ جیھانی مردووەکان.
  • 1:40 - 1:42
    ئەوە ناوچەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن بوو،
  • 1:42 - 1:47
    کە بێبەزەییانە ڕۆحەکانیان جیا دەکردەوە و
    سزا ترسناکەکانیان دادەنا.
  • 1:49 - 1:53
    لێرەوە، شانشینی مردن لە پێشی دانرابوو.
  • 1:53 - 1:56
    دەیتوانی شوێنی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن
    ببینێت،
  • 1:56 - 1:59
    ھەروەھا پردە ئەفسانەییەکەی سەر ڕووباری
    نای ھی.
  • 1:59 - 2:04
    لەسەر پردەکە ئافرەتێکی پیر ھەبوو کە
    کاسەیەک شۆربای دەدا بە ڕۆحە لێھاتووەکان.
  • 2:04 - 2:08
    دوای خواردنەوەی، ڕۆحەکان ژیانی پێشوویان
    لە بیر دەکرد،
  • 2:08 - 2:11
    ھەروەھا دەنێردرانەوە بۆ جیھانی زیندوو
    لە شێوەیەکی نوێدا.
  • 2:11 - 2:15
    لە خوارتر ئەو ڕۆحانەی لێبوو کە گرینگ
    نەبوون لە نوێبوونەوەدا.
  • 2:15 - 2:17
    لەم تۆڕەڕێ بادراوەی ژوورەکاندا،
  • 2:17 - 2:21
    ڕۆحە بەدبەختەکان ئازاریان دەچەشت
    لە ژوورە بێکۆتاکانی سزاداندا—
  • 2:21 - 2:27
    لە کێوەکانەوە قەڵبەی نوکتیژ،
    بۆ گۆماوێکی خوێن و دەبەیەک ڕۆنی کوڵاو.
  • 2:27 - 2:33
    بەڵام سەن ووکۆنگ ئەشکەنجەدان و
    نوێبوونەوەی قبوڵ نەدەکرد.
  • 2:33 - 2:36
    ھەروەک کۆکەرەوەی ڕۆحەکان ھەوڵیاندا
    ڕایبکێشن بەناو دەروازەکاندا،
  • 2:36 - 2:41
    پاشا مەیمونەکە بەخێرایی داردەستەکەی دەرکرد
    و خۆی لەژێر دەستیان دەرکرد.
  • 2:41 - 2:45
    جەنگەکەی جاڕدراو تەقەتەقی چەکەکانی لە
    ھەموو دۆزەخ دەنگیدایەوە.
  • 2:45 - 2:49
    ھەستیان بە تێکچونێک کرد
    دە خاوەن دەسەڵاتەکەی مردن ھێرشیان بۆ برد.
  • 2:49 - 2:52
    بەڵام ھەرگیز بەرگریەکی لەو شێوەیەیان
    لە ڕۆحێکی تیاچوو نەبینیبوو.
  • 2:52 - 2:54
    ئەم بونەوەرە نائاساییە چی بوو؟
  • 2:54 - 2:58
    ئایا ئەو تیاچوویەک بوو، خودا بوو—یان ھەر
    شتێکی تر؟
  • 2:58 - 3:01
    خاوەن دەسەڵاتەکان ڕاوێژیان کرد
    بە کتێبی ژیان و مردن—
  • 3:01 - 3:05
    پەڕتووکە گەورەکە کە کاتی مردنی
    ھەموو ڕۆحە زیندووەکانی نیشاندا.
  • 3:05 - 3:08
    نەیدەزانی ئەم گیانەوەرە نامۆیە
    لەژێر چ جۆرێکە،
  • 3:08 - 3:12
    خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن لەسەرەتادا
    ھەوڵیان دەدا سەن ووکۆنگ بدۆزنەوە؛
  • 3:12 - 3:15
    بەڵام پاشا مەیمونەکە دەیزانی سەیری کوێ
    بکات.
  • 3:15 - 3:19
    بەداخەوە، تۆمارەکان بانگەشەی خاوەن
    دەسەڵاتەکانی مردنیان چەسپاند—
  • 3:19 - 3:24
    سەن ووکۆنگ تۆمار کرا کە بمرێت
    لەو شەوەدا.
  • 3:24 - 3:26
    بەڵام پاشا مەیمونەکە نەدەترسا.
  • 3:28 - 3:31
    ئەمە دوور بوو لەوەی کاتێک یەکەم
    جار بەرەنگاری چارەنووس بووەوە
  • 3:31 - 3:33
    لە بەدواداگەڕانی ژیری و توانا.
  • 3:33 - 3:37
    یاخیگەریەکانی پێشووی توانای گۆڕانی
    جەستەی بۆ پەیدا کردبوو،
  • 3:37 - 3:43
    سواربوونی ھەورەکان بەخێرایی سەرگێژخواردن،
    فەرمانڕەوایی ھۆزەکەی بە جادو و ھونەری جەنگ
  • 3:43 - 3:47
    لەم تەنگژەیەدا،
    دەرفەتێکی تری بینی.
  • 3:47 - 3:49
    بە بریقەی پەنجە گورجەکانی،
  • 3:49 - 3:52
    پاشا مەیمونەکە ناوی خۆی لە پەڕتوکەکەوە
    لێدا.
  • 3:52 - 3:54
    پێش خاوەن دەسەڵاتەکانی
    مردن وەڵام بدەنەوە
  • 3:54 - 3:58
    ناوی مەیمونەکانی ھۆزەکەی بینی و
    ھی ئەوانیشی لابرد.
  • 4:01 - 4:04
    لە بەندی مردن ڕزگاری کردن،
  • 4:04 - 4:08
    سەن ووکۆنگ دەستی بە ململانێ کرد
    دژی دۆزەخ.
  • 4:08 - 4:11
    بە کارامەیی جەنجاڵی بێکۆتای ڕۆحە
    توڕەکانی بەزاند—
  • 4:11 - 4:14
    پێش چوونەدەرەوەی لە شانشینەکە.
  • 4:14 - 4:20
    پێش ئەوەی لە زەویەکە بدات سەن
    ووکۆنگ لەناکاو لەجێگەکە ھەستا
  • 4:20 - 4:23
    لەسەرەتادا بیریدەکردەوە گەشتەکە
    خەون بوو بێت،
  • 4:23 - 4:26
    بەڵام پاشا مەیمونەکە ھەستی دەکرد
    نەمریەکەی دەردەپەڕێ
  • 4:26 - 4:30
    لە لوتکەی سەریەوە بۆ لوتکەی کلکی.
  • 4:30 - 4:35
    بە ھاواری سەرکەوتن، جەنگاوەرەکانی خەبەر
    کردەوە بۆ بەشداری سەرکێشی نوێ—
  • 4:35 - 4:38
    خولێکی تری ئاھەنگگێڕان دەستی پێکرد.
Title:
چۆن پاشا مەیمونەکە لە دۆزەخ دەرباز دەبێت-شونان تینگ
Speaker:
شونان تینگ
Description:

پاشا مەیمونەکە، سەربەکێشە ئەفسانەییەکە لەبەردێکەوە سەری ھەڵھێنا کە جادووی پیرۆز فێر کرا بوو، بە نرخترین چەکی ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتەکەی دزی بوو: داردەستی جادوویی. دەگەڕایەوە بۆ شانشینەکەی بۆ نیشاندانی گەنجینەکەی بە جەنگاوەرە مەیمونەکانی ھۆزەکەی، خۆی بینیەوە کە گیرابوو لەلایەن دوو کۆکەرەوەی ڕۆح، ڕایاندەکێشا بۆ مردن. شونان تینگ گەشتی پاشا مەیمونەکە بۆ دۆزەخ دەگێڕێتەوە.

وانەکە لە لایەن شونان تینگ، لە لایەن محمد بابەخونی و یاجی چاو کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:43

Kurdish (Central) subtitles

Revisions