چۆن کافایین وە کحول کاریگەری لەسەر خەو ھەیە
-
0:00 - 0:04زۆربەمان ئارەزوو دەکەین
ڕۆژەکەمان بە کوپێک قاوە دەست پێکەین -
0:04 - 0:07و بە پەرداخێک مەی
یان ھەندێک جۆریتری -
0:07 - 0:09خواردنەوەی کحولی کۆتای بھێنین.
-
0:09 - 0:12بەڵام وا دیارە ئەم دوو ماددەیە،
-
0:12 - 0:17کحول و کافاین، دەتوانن
کاریگەری بەرچاو لەسەر خەو دروست بکەن. -
0:17 - 0:19[خەوتن لە ڕووی زانستییەوە]
-
0:19 - 0:22[میوزیک]
-
0:22 - 0:24با باسی کافاین بکەن.
-
0:24 - 0:26کافاین جۆرێکە لە دەرمان
-
0:26 - 0:30کە ئێمە بە ھاندەری چالاکردنەوەی
دەروونی ناوی دەبەین. -
0:30 - 0:33و ھەموو کەسێک دەزانێت کە کافایین
دەتوانێت زیاتر بە ئاگایان بکە. -
0:33 - 0:35وریایان بکاتەوە.
-
0:35 - 0:37بەڵام ماددەی کافایین بەلایەنی کەم
-
0:37 - 0:40دوو تایبەتمەندی شاراوەی ھەیە
-
0:40 - 0:42کە زۆرێک لە خەڵکی لەوانەیە
بێ ئاگا بن لێی. -
0:42 - 0:47یەکەم ماوەی کارکردنی ماددەی کافایینە.
-
0:47 - 0:49کاریگەری کافاین بۆ تازە پێگەیشتوویەک
-
0:49 - 0:52پێی دەڵێن نیوە ژیان
-
0:52 - 0:54کە نزیکەی ٥ بۆ ٦ کاتژمێر دەبێت.
-
0:54 - 0:57ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پاش ٥ بۆ ٦ کاتژمێر
-
0:57 - 1:01لە خواردنەوەی کافاینەکە ھێشتا ٪٥٠ی
-
1:01 - 1:04کافینەکە لە جەستەتدا دەمێنێتەوە.
-
1:04 - 1:08ئەمەش مانای وایە چارەکێک لە تەمەنی کافاین
-
1:08 - 1:11١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر درێژە دەکێشێت.
-
1:11 - 1:14بە شێوازێکی تر, با بڵێین لە ٢ی نیوەڕۆ
-
1:14 - 1:16کوپێک قاوەت خواردەوە.
-
1:16 - 1:20نزیکەی چارەکێک لەو کافاینە
-
1:20 - 1:24لە نیوەشەودا بەچالاکی
لە مێشکتدا دەمێنێتەوە . -
1:24 - 1:28لە ئەنجامدا، وات لێ دەکات بە ئەستەم
-
1:28 - 1:31خەوت لێکەوێت یان ناهێڵێت بە ئارامی
بە درێژایی شەوەکە -
1:31 - 1:33بەخەبەر بمێنیتەوە.
-
1:33 - 1:35کەواتە ئەوە تایبەتمەندی یەکەمی کافاین بوو.
-
1:35 - 1:38تایبەتمەندی دووەمی کافاین
-
1:38 - 1:41سروشتی خەو دەگۆڕێت.
-
1:41 - 1:43ئێستا زۆر خەلک پێم دەڵێن
-
1:43 - 1:45من یەکێکم لەوانەی کە دەتوانم
-
1:45 - 1:47ئێسپرێسۆیێک بە نانی ئێوارەوە بخۆمەوە،
-
1:47 - 1:51و بەباشیش بخەوم هەر هەڵنەستم لە خەو.
-
1:51 - 1:53بەڵام ئەگەر ئەوە ڕاست بێت,
ئەوە دەری دەخات کە کافاین -
1:53 - 1:56بەڕاستی ڕێژەی خەوی قوڵ،
-
1:56 - 2:00و خەوی بێ خەونی کەم دەکاتەوە،
-
2:00 - 2:03کە دەکاتە قۆناغەکانی ٣ و ٤ی
خەوی نا REMی. -
2:03 - 2:06ئەوەش جۆرێکە لە چاککردنەوەی خەوتنی قوڵ.
-
2:06 - 2:09لە ئەنجامدا، دەتوانی ڕۆژی
دواتر لە خەو ھەستی، -
2:09 - 2:11بەڵام ھەست بە نوێبوونەوە ناکەیت،
-
2:11 - 2:14هەست ناکەیت کە خەوەکت ئیسراحەتی
پێ بەخشیویت. -
2:14 - 2:15بەڵام ھەستانت لە خەو لە یاد نییە,
-
2:15 - 2:18لە یادت نیە بەزەحمەتی خەوتوی،
-
2:18 - 2:20بۆیە ھیچ پەیوەندییەکت دروست نەکردووە،
-
2:20 - 2:23سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە داوای
-
2:23 - 2:27دوو کوپ قاوە بکەیت لە بری دانەیەک
-
2:27 - 2:28بۆ ئەوەی چالاک بیتەوە.
-
2:28 - 2:33ئەوە ماددەی کافاین بوو,
ئێستا بابچینە سەر ئەلکحول، -
2:33 - 2:35ڕەنگە کحول یەکێک بێت لە
-
2:35 - 2:39یارمەتیدەرە خەوییانەی کە
بە هەڵە تێیگەیشتووینە. -
2:39 - 2:43لە ڕاستیدا, ھەرگیز یارمەتیدەری خەو نییە.
-
2:43 - 2:45و دەتوانێت ببێت بە گرفت بۆ خەوتن
-
2:45 - 2:47ئەمەش بەلایەنی کەم بە سێ ڕێگەی جیاواز.
-
2:47 - 2:50یەکەم، کحول جۆرێکە لە دەرمان
-
2:50 - 2:52کە بە ھێمن کەرەوەکان ناسراوە.
-
2:52 - 2:55بەڵام ھێورکەرەوە خەو نییە.
-
2:55 - 2:57لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن ئەو دوو شتە
-
2:57 - 2:59بەتەواوی لە یەک جیاوازن.
-
2:59 - 3:01مەست بوون حاڵەتێکە
-
3:01 - 3:04کە بە ئاسانی ئاگر و ئاڵۆزی مێشکت
-
3:04 - 3:08کپ دەکاتەوە، بەتایبەت چینی دەرەوەی مێشکت.
-
3:08 - 3:10و ئەوەش خەوتنێکی سروشتی نییە.
-
3:10 - 3:13لە ڕاستیدا، لە ماوەی خەوی قوڵی بێ خەوندا،
-
3:13 - 3:18بۆنموونە، مێشک سەدان و ھەزاران
-
3:18 - 3:21دەرھاویشتنی یەکسانی ھەیە لە خانەکان
-
3:21 - 3:23کە ھەموویان پێکەوە
دەبوژێنەوە و چالاک دەبن، -
3:23 - 3:24و دواتر ھەموویان کپ دەبنەوە،
-
3:24 - 3:27دووبارە ھەموویان پێکەوە چالاک دەبن،
دواتر کپ دەبنەوە، -
3:27 - 3:30کە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی
ئەم شەپۆلە گەورە و بەهێزانەی -
3:30 - 3:33خەوی قوڵێ نا REMی مێشک.
-
3:33 - 3:34یەمە یەکەم ڕێگە بوو
-
3:34 - 3:37کە دەڵێت کحول کێشەیە.
-
3:37 - 3:40ئێمە بە هەڵە لە هێورکەرەوە
بۆ خەوێکی قوڵ گەیشتووین. -
3:40 - 3:43دووەم کێشەی کحول
-
3:43 - 3:46دەبێتە پارچە پارچە بوونی خەو
-
3:46 - 3:50و بە درێژای خەو چالاک دەبیت
-
3:50 - 3:52کە پێی دەڵێن شەڕكردنی یان
لقی فڕینی -
3:52 - 3:54سیستەمی دەمار،
-
3:54 - 3:57بۆیە بە درێژایی شەوەکە
-
3:57 - 3:58بە خەبەر دەبیت.
-
3:58 - 4:00کحول دەتوانێت ڕێژەیەکی زۆر لە
-
4:00 - 4:04وریاکەرەوەی کیمایی بڵاو بکاتەوە لە مێشکدا،
-
4:04 - 4:07کە دوبارە خەوت تێک دەدات.
-
4:07 - 4:11سێیەم و کۆتا کێشەی کحول و خەوتن
-
4:11 - 4:13ئەوەیە کە دەبێتە بەربەستێک
-
4:13 - 4:17لەبەردەم خەوی بێ خەون یان
خەوێکی بەخەون. -
4:17 - 4:19وەکو ئەوەی لە ڤیدیۆکانی داهاتوودا فێردەبین
-
4:20 - 4:22خەوی REM، خەوی بێ خەون،
خەوی خەوندار، -
4:22 - 4:25کۆمەڵێک سوودی هەیە،
-
4:25 - 4:27وەکو لایەنی هەست و
-
4:27 - 4:30تەندروستی هزری، تەنانەت
بەهارەداریش. -
4:30 - 4:34مەبەستم ئەوە نییە کە پێتان بڵێم چۆن بژین.
-
4:34 - 4:36نامەوێت زۆر ڕەق و توند بم.
-
4:36 - 4:38تەنھا زانایەکم
-
4:38 - 4:40کە دەمەوێت کۆمەڵێک زانیاریتان پێ ببەخشم
-
4:40 - 4:43دەربارەی پەیوەندی نێوان
-
4:43 - 4:46کافایین و کحول لەگەڵ خەو
-
4:46 - 4:49کاتێک ھەوڵبدەی خەوتنێکی بەسود بکەی
-
4:49 - 4:52دواتر دەتوانی بە ئاگایانەوە ھەڵبژاردن بکەی
-
4:52 - 4:55بۆئەوەی بە باشترین ژیان بژیت.
- Title:
- چۆن کافایین وە کحول کاریگەری لەسەر خەو ھەیە
- Speaker:
- مات واڵكەر
- Description:
-
کافاین خەبەرت دەکاتەوە، و کحول خەوت لێ دەکەوێنێت، ڕاستە؟ ئەمە سادە نییە.
زانا و شارەزا لە خەو "مات وڵکر" بە چەند ڕێگەیەک چاوڕوونمان دەکات لەو خواردنەوانەی کە کاریگەری ھەیە لەسەر جۆر و شێوازی خەوتن. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 04:54
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
kawsar mustafa edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
kawsar mustafa edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
kawsar mustafa edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep | ||
kawsar mustafa edited Kurdish (Central) subtitles for How caffeine and alcohol affect your sleep |