Return to Video

خەمۆکی چییە؟ هێلین م. فارێڵ

  • 0:08 - 0:11
    خەمۆکی هۆکاری سەرەکی پەککەوتنە
    لە جیهاندا.
  • 0:11 - 0:13
    لە ویلایەتە
    یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
  • 0:13 - 0:16
    نزیکەی ١٠٪ ی پێگەیشتوان بەدەست
    خەمۆکییەوە دەناڵێنن.
  • 0:16 - 0:18
    بەڵام لەبەرئەوەی
    نەخۆشییەکی دەروونییە،
  • 0:18 - 0:22
    تێگەیشتن لێی قورسترە لەچاو نەخۆشییەکی
    وەک بەرزی کۆلیستڕۆل.
  • 0:22 - 0:25
    یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش تێکەڵکردنی
    ئەو جیاوازیەیە لە نێوان نەخۆشی خەمۆکی و
  • 0:25 - 0:28
    تەنها هەستکردن بە غەمباری.
  • 0:28 - 0:31
    هەموو کەسێک جار جار هەست بە غەمباری دەکات.
  • 0:31 - 0:33
    هێنانی نمرەی خراپ،
  • 0:33 - 0:34
    لەدەستدانی کار،
  • 0:34 - 0:35
    دەمەقاڵێ کردن،
  • 0:35 - 0:38
    تەنانەت ڕۆژێکی باراناوی ڕەنگە هەستی
    غەمباریمان بۆ دروست بکات.
  • 0:38 - 0:40
    هەندێ کاتیش هیچ ڕوداوێک ڕووی نەداوە.
  • 0:40 - 0:42
    تەنها لە پڕ ئەو هەستە دروست دەبێت.
  • 0:42 - 0:44
    پاشان بارودۆخەکان دەگۆڕدرێن و
  • 0:44 - 0:46
    ئەو هەستانەی غەمبارمان دەکەن نامێنن.
  • 0:46 - 0:48
    نەخۆشی خەمۆکی جیاوازە.
  • 0:48 - 0:50
    نەخۆشییەکی پزیشکییە،
  • 0:50 - 0:53
    بە پێی ویستی تۆ کۆتایی نایەت.
  • 0:53 - 0:55
    بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە
    درێژە دەکێشێت،
  • 0:55 - 0:59
    و بە شێوەیەکی نائاسایی ڕێگری
    لە توانای ئیشکردن،
  • 0:59 - 1:00
    یاریکردن،
  • 1:00 - 1:01
    و پەیوەندی خۆشەویستی دەکات.
  • 1:01 - 1:03
    خەمۆکی چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە وەک:
  • 1:03 - 1:04
    دەرونێکی غەمبار،
  • 1:04 - 1:07
    لەدەستدانی چێژ لەو شتانەی کە پێشتر
    چێژبەخش بوون،
  • 1:07 - 1:08
    گۆڕانی ئارەزووی خواردن،
  • 1:08 - 1:11
    هەستکردن بە بێنرخی و خۆ تاوانبارکردنی زۆر،
  • 1:11 - 1:14
    زۆر خەوتن یاخود کەم خەوی،
  • 1:14 - 1:15
    کەمی تەرکیزکردن،
  • 1:15 - 1:17
    بێ ئۆقرەیی یاخود خاوبوونەوە،
  • 1:17 - 1:19
    لەدەستدانی وزە،
  • 1:19 - 1:21
    دووبارەبوونەوەی بیری خۆکوشتن.
  • 1:21 - 1:23
    ئەگەر لایەنی کەم پێنج لەو نیشانانەت هەبوو،
  • 1:23 - 1:25
    بە پێی ڕێنماییە دەروونییەکان،
  • 1:25 - 1:29
    ئەکرێت خەمۆکیت تێدا دەستنیشان بکرێت.
  • 1:29 - 1:31
    ئەوەش تەنها نیشانە ڕەفتارییەکان
    ناگرێتەوە،
  • 1:31 - 1:35
    خەمۆکی چەند نیشانەیەکی جەستەیی
    هەیە لە مێشکدا.
  • 1:35 - 1:37
    یەکەم جار،
  • 1:37 - 1:39
    چەند گۆڕانێک ڕوودەدەن کە
    بە چاوی ئاسایی و
  • 1:39 - 1:41
    تیشکی ئێکس دەبینرێن.
  • 1:41 - 1:45
    ئەم نیشانانەش بچووک بوونەوەی بەشی پێشەوەی
    مێشك وقەبارەی هایپۆکامپەس دەگرێتەوە.
  • 1:45 - 1:47
    بە شێوەیەکی وردتر،
  • 1:47 - 1:49
    خەمۆکی پەیوەندی بە چەند شتێکی
    تریشەوە هەیە:
  • 1:49 - 1:53
    ناردن و کەمبوونەوەی هەندێک لە
    دەمارە گوێزەرەوەکان،
  • 1:53 - 1:57
    بە تایبەت سیرۆتۆنین، نۆرئێپنیفرین
    و دۆپامین،
  • 1:57 - 1:59
    تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی لەش،
  • 1:59 - 2:03
    یان چەند گۆڕانێکی دیاریکراو لە قوڵایی
    خەوتن و شەپۆلە خاوەکانی سوڕی خەو،
  • 2:03 - 2:05
    و تێکچوونی هۆرمۆنەکان،
  • 2:05 - 2:10
    وەک بەرزی کۆرتیزۆڵ و
    نائاسایی بوونی ڕژێنی دەرەقی.
  • 2:10 - 2:13
    بەڵام زانایانی دەمارزانی تا ئێستاش
    وێنەیەکی ڕوونیان لەبەر دەست نییە
  • 2:13 - 2:15
    کە هۆکاری خەمۆکی چییە.
  • 2:15 - 2:20
    پێدەچێت بەهۆی پەیوەندییەکی ئاڵۆزەوە بێت
    لە نێوان جینەکان و ژینگەدا،
  • 2:20 - 2:22
    بەڵام سەرچاوەیەکی
    دەستنیشانکراومان نییە
  • 2:22 - 2:26
    تا بە وردی پیشانی بدات کە کەی و
    لە کوێ نەخۆشییەکە سەرهەڵدەدات.
  • 2:26 - 2:29
    و لەبەرئەوەی نیشانەکانی خەمۆکی
    هەست پێنەکراون،
  • 2:29 - 2:32
    قورسە هەست بە کەسێک بکرێت کە باش دیارە
    کەچی لە ڕاستیدا بە خەمۆکییەوە دەناڵێنێت.
  • 2:32 - 2:35
    بە گوێرەی پەیمانگەی نەتەوەیی
    تەندروستی دەروونی,
  • 2:35 - 2:38
    بە تێکڕایی کەسێک کە بە نەخۆشییەکی
    دەروونیەوە دەناڵێنێت
  • 2:38 - 2:41
    زیاد لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت تاوەکو
    داوای یارمەتی دەکات.
  • 2:41 - 2:43
    بەڵام چەند چارەسەرێکی کاریگەریش هەیە.
  • 2:43 - 2:48
    دەرمان و چارەسەری سروشتی تەواوکەری یەکترین
    بۆ باشترکردنی دەردراوەکانی مێشک.
  • 2:48 - 2:51
    لە بارودۆخە زۆر قورسەکانیشدا چارەسەر
    بە تەزوی کارەبا،
  • 2:51 - 2:54
    کە وەک گەشکە وایە لە مێشکی نەخۆشدا،
  • 2:54 - 2:56
    ڕێگەیەکی زۆر بەسودە.
  • 2:56 - 2:57
    چارەسەرە هیوابەخشەکانی تر،
  • 2:57 - 3:00
    وەک چارەسەر بە تەزووی موگناتیسی،
  • 3:00 - 3:02
    لەژێر تاقیکردنەوەدایە.
  • 3:02 - 3:04
    بۆیە گەر کەسێک دەناسیت کە
    بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنێت،
  • 3:04 - 3:09
    بە میهرەبانییەوە هانی بدە کە یەکێک لەم
    ڕێگە چارانە بدۆزێتەوە.
  • 3:09 - 3:11
    دەکرێت لە چەند کارێکدا یارمەتیدەری بیت،
  • 3:11 - 3:13
    وەک گەڕان بەدوای دەرونزانێکدا لە ناوچەکە،
  • 3:13 - 3:16
    یان دروستکردنی لیستێک پرسیار
    بۆ ئەوەی لە پزیشکێکی بکەن.
  • 3:16 - 3:18
    بۆ کەسێکی تووشبوو بە خەمۆکی،
  • 3:18 - 3:21
    ئەم هەنگاوە سەرەتاییانە قورسن.
  • 3:21 - 3:23
    ئەگەر هەست بە شەرم و تاوان بکات،
  • 3:23 - 3:26
    بۆی ڕوون بکەرەوە کە خەمۆکیش
    نەخۆشییەکی پزیشکییە،
  • 3:26 - 3:28
    هەر وەکو هەناسە توندی و شەکرە.
  • 3:28 - 3:30
    واتای لاوازی و تایبەتمەندی کەسی ناگەیەنێت،
  • 3:30 - 3:34
    نابێت وابزانن کە بە تەنها خۆیان
    دەتوانن ڕزگاریان بێت
  • 3:34 - 3:37
    هەروەک ئەوەی ناتوانن بەتەنها قۆڵێکی شکاو
    تیمار کەن.
  • 3:37 - 3:39
    ئەگەر تا ئێستا تووشی خەمۆکی نەبوویت ،
  • 3:39 - 3:43
    بەراوردی خەمۆکی مەکە بەو کاتانەی
    هەستت بە غەمباری کردووە.
  • 3:43 - 3:47
    بەراوردکردنی هەستی ئەوانەی خەمۆکن بە
    هەستی خەمباربوونی ئاسایی و کاتی
  • 3:47 - 3:50
    وایان لێدەکات کە هەست بە تاوان بکەن
    بەهۆی ئازارچەشتنیانەوە.
  • 3:50 - 3:53
    تەنانەت باسکردنی خەمۆکی بە ئاشکرا
    دەکرێت یارمەتیدەر بێت .
  • 3:53 - 3:57
    بۆ نمونە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە
    پرسیارکردن لەسەر بیری خۆکوژی لە کەسێک
  • 3:57 - 4:00
    بە شێوەیەکی کاریگەر مەترسی
    خۆکوشتن کەمدەکاتەوە.
  • 4:00 - 4:04
    وتوێژی ئاشکرا لەبارەی نەخۆشییە
    دەرونییەکانەوە شەرمکردن ناهێڵێت
  • 4:04 - 4:07
    و بۆ خەڵک ئاسانتر دەبێت کە
    داوای یارمەتی بکەن.
  • 4:07 - 4:08
    هەروەها تاوەکو نەخۆشی
    زیاتر چارەسەر بکرێن،
  • 4:08 - 4:11
    زاناکان زیاتر دەزانن لە بارەی خەمۆکییەوە،
  • 4:11 - 4:13
    و چارەسەرەکانیش باشتر دەبن.
Title:
خەمۆکی چییە؟ هێلین م. فارێڵ
Speaker:
هێلین م. فارێڵ
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-depression-helen-m-farrell

خەمۆکی هۆکاری سەرەکی بێ تواناییە لە جیهاندا؛ لە ئەمریکا نزیکەی ١٠٪ی پێگەیشتوان بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن. بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکی دەروونییە، تێگەیشتن لێی قورسترە لە چاو لە نەخۆشییەکی وەک بەرزی کۆلیسترۆڵ. هێلین م. فاڕێڵ لە نیشانە و چارەسەرەکانی خەمۆکی دەکۆڵێتەوە و چەند ئامۆژگارییەک دەدات بۆهاوکاری کردنی هاوڕێیەکت کە بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت.
وانە لەلایەن هێلین م. فاڕێڵ، وێنەی جوڵاو لە لایەن ستۆدیۆی ئارتڕاک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:29

Kurdish (Central) subtitles

Revisions