Return to Video

بۆچی دەبێت 'کافکا لە کەنار دەریا' بخوێنینەوە؟ ئیسێوڵت گیڵێسپی

  • 0:08 - 0:13
    "هەندێک جار قەدەر وەک ئەو گەردەلول وایە
    کە بەردەوام ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت.
  • 0:13 - 0:17
    تۆ ئاڕاستەی خۆت دەگۆڕیت،
    بەڵام ئەو هەر دوات دەکەوێت.
  • 0:17 - 0:19
    جارێکی دیکە دەیگۆڕیت،
    ئەویش هەر بە شوێنتەوەیە.
  • 0:19 - 0:21
    چەندین جار ئەمە دووبارە دەکەیتەوە،
  • 0:21 - 0:26
    وەک سەمایی ترسناکی مەرگی بەرەبەیان.
  • 0:26 - 0:31
    بۆ؟ چونکە ئەم گەردەلولە شتێک نییە
    لە دوورەوە هەڵیکردبێت...
  • 0:31 - 0:36
    ئەم تۆفانە خۆتیت.
    شتێکە لە ناو خۆتدا."
  • 0:36 - 0:40
    لە یەکەم چاپتەری 'کافکا لە کەنار دەریا'
    ئەم دیڕە
  • 0:40 - 0:43
    لەبارەی پاڵەوانی لاوی سەرلێشێواوە هەیە.
  • 0:43 - 0:46
    پەرێشانە بۆ هەڵهاتن لەدەست باوکە
    دڵرەقەکەی و
  • 0:46 - 0:49
    دووبارە نەکردنەوەی نەفرەتی ناو خێزانەکەی.
  • 0:49 - 0:55
    خۆی ناو دەنێت کافکا، بە ناوی
    دڵخوازترین نوسەرییەوە ئینجا لە ماڵ هەڵدێت.
  • 0:55 - 0:57
    بەڵام یادەوەری دایکە دیارنەماوەکەی،
  • 0:57 - 1:00
    نە لە خەوندا، نە لە ئاگاییدا
    لێی نابێتەوە،
  • 1:00 - 1:02
    و هەڵهاتنی زۆر لێ قورستر کردووە.
  • 1:02 - 1:07
    بە بڵاوبوونەوەی بە یابانی ساڵی ٢٠٠٢
    و وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی دوای دوو ساڵ،
  • 1:07 - 1:12
    کافکا لە کەنار دەریا، داستانێکی
    ئەدەبی پڕ لە مەتەڵ و گەشتی ناو کات و
  • 1:12 - 1:15
    مێژووی شاراوە و جیهانی ئەفسووناوییە.
  • 1:15 - 1:19
    خوێنەر دڵخۆشە بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن
    وێنە ئاڵۆزەکان و
  • 1:19 - 1:24
    کاراکتەرە سەیرەکان و
    چارەنووسە غەریبەکان یەک دەگرن.
  • 1:24 - 1:26
    گشت دووەم چاپتەرەکان،
    کافکا دەیانگێڕێتەوە،
  • 1:26 - 1:31
    لەوانی دیکەدا، پیاوێکی بەتەمەن سەنتەرە
    بە ناوی ساتۆرو ناکاتا.
  • 1:31 - 1:35
    دوای ئەو کۆمایەی لە جەنگی
    جیهانی دووەمدا پێیدا تێدەپەڕێت،
  • 1:35 - 1:37
    ناکاتا توانایی خوێندنەوە و نووسین
    لەدەست دەدات--
  • 1:37 - 1:42
    بەڵام بەهرەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر
    بەدەست دێنێت کە قسەکردنە لەگەڵ پشیلەدا.
  • 1:42 - 1:44
    کاتێک داوای لێدەکرێت
    شوێن پشیلەیەکی بزربوو بکەوێت،
  • 1:44 - 1:49
    دەچێتە سەر ڕێڕەوێکی مەترسیدار
    کە تەریبە بە ڕێگەکەی کافکا.
  • 1:49 - 1:53
    هەر زوو پێشبینییەکان بەڕاست دەگەڕێن،
    دەروازەی شتی جیاواز دەکرێتەوە و
  • 1:53 - 1:57
    ماسی و زالو لە ئاسمانەوە دەبارێن.
  • 1:57 - 2:00
    بەڵام چی ئەم دوو کاراکتەرە
    پێکەوە دەبەستێتەوە-
  • 2:00 - 2:03
    و ئا هێزێکە کەسیان ناتوانن کۆنتڕۆلی بکەن؟
  • 2:03 - 2:08
    پیکدادانی ئەو دوو جیهانە جیاوازە
    ڕایەڵێکی هاوبەشی کارەکەی مۆراکامییە.
  • 2:08 - 2:12
    ڕۆمان و چیرۆکەکانی هەمیشە
    پەیوەندییەکی فەنتازی دروست دەکەن
  • 2:12 - 2:14
    لە نێوان ئەزموونی کاراکتەرەکانیدا،
  • 2:14 - 2:18
    ئەگەرە ناسروشتییەکان و
    مێژووی یابان.
  • 2:18 - 2:21
    لە ١٩٤٩ لە کیۆتۆ لەدایکبووە،
    لە دوای جەنگی
  • 2:21 - 2:26
    جیهانی دووەم کاتی داگیرکردنی
    .یابان لەلایەن ئەمریکاوە گەورە بوو
  • 2:26 - 2:30
    سێبەری جەنگ باڵی بەسەر
    ژیان و ئەدەبەکەشیدا کێشاوە؛
  • 2:30 - 2:33
    کافکا لە کەنار دەریا،
    هێرشێکی بایەلۆجی نیشاندەدات،
  • 2:33 - 2:37
    سوپای تارمایی و پلانی تاریک.
  • 2:37 - 2:40
    کارەکانی مۆراکامی مێژوو لێڵ دەکات
  • 2:40 - 2:43
    و چەندین کلتور و نەریتی جیاواز دەکێشێت.
  • 2:43 - 2:48
    سەرچاوە بۆ کۆمەڵگە خۆرئاواییەکان و
    نەریتی یابانییەکان پێکدادەدەن،
  • 2:48 - 2:52
    لە ئەدەبیات و فاشیۆنەوە بۆ
    خوارد و چیرۆکی تارمایی ئامێز.
  • 2:52 - 2:56
    مەیلی هەیە بۆ سەرچاوە مۆسیقییەکان،
    بەتایبەتیی لەم ڕۆمانەدا.
  • 2:56 - 3:00
    وەک هەڵهاتوویەک، کافکا بە شەقامەکانی
    شارێکی سەیردا دەسوڕێتەوە،
  • 3:00 - 3:03
    لێد زێپلین و پرینس
    هاوسەفەرین.
  • 3:03 - 3:07
    هەرزوو وەک پەناهەندە دەچێتە
    کتێبخانەیەکی تایبەتی جوانەوە.
  • 3:07 - 3:09
    لە کاتێکدا ڕۆژەکانی بە خوێندنەوەی
    کتێبەوە بەسەردەبات و
  • 3:09 - 3:14
    سەیری تابلۆیەکی سەیر و خاوەن
    کتێبخانە سەیرەکە دەکات،
  • 3:14 - 3:16
    هەروەها دەبێت بە هاوڕێی کتێبدارەکەش--
  • 3:16 - 3:20
    کە بە مۆسیقای کلاسیکی ئاشنا دەکات
    وەک شوبێرت.
  • 3:20 - 3:24
    ئەم هەستیاری مۆسیقییە زیاتر هەموو کارەکانی
    مۆراکامی هیپنۆتیک دەکات.
  • 3:24 - 3:28
    زوو زوو هێڵی نێوان حەقیقەت و
    جیهانی ڕاستەقینە دەچەمێنێتەوە و
  • 3:28 - 3:33
    بە مامۆستای جادووی شاراوە
    لە ژێر زەویدا دەناسرێت.
  • 3:33 - 3:36
    ئەمە ڕەگەزێکی گرنگی
    ڕیالیزمی جادووییە.
  • 3:36 - 3:37
    جیاواز لە فەنتازیا،
  • 3:37 - 3:42
    جادوو لەم جۆرە نوسینانەدا
    بە ئەستەم ڕێگەیەکی دەربازبوون دەخاتە ڕوو،
  • 3:42 - 3:46
    لەبری ئەوە، دەبێت بە شتێکی
    دیکە کە ژیان ئاڵۆزتر دەکات.
  • 3:46 - 3:47
    لە کافکا لە کەناردەریادا،
  • 3:47 - 3:51
    کاراکتەرەکان ڕووبەڕووی شێواوییەکی
    بێ کۆتایی خەونئاسا دەبنەوە،
  • 3:51 - 3:55
    تارماییەکی نەخۆشی خۆشەویستییەوە بۆ
    فلوتێک لە ڕۆحی پشیلە دروستکراوە.
  • 3:55 - 3:58
    ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە هیچ
    وەڵامێکی ئاسان نادەنەوە.
  • 3:58 - 4:02
    لەبری ئەوە سەرسوڕمانمان بۆ جێدێڵن
    لە توانای گیانی مرۆڤدا
  • 4:02 - 4:04
    بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چاوەڕواننەکراوەکاندا.
  • 4:04 - 4:08
    لە کاتێکدا کافکا پێدەچێت گیرۆدەی
    نامۆبوون بووبێت،
  • 4:08 - 4:11
    خۆشەویستی و ڕاستگۆییەک هەی
    لە دڵی ئەرکەکەیدا
  • 4:11 - 4:13
    کە وای لێدەکات بەردەوام بێت.
  • 4:13 - 4:16
    وردە وردە وای لێ دێت
    بە شێواوییەکەی ناخی قایل بێت.
  • 4:16 - 4:19
    لە کۆتاییدا، ئەزموونی ئەو
    لای خوێنەر ئەوە جێدێڵێت:
  • 4:19 - 4:22
    تا قووڵتر بڕۆیت، زیاتر دەدۆزیتەوە.
Title:
بۆچی دەبێت 'کافکا لە کەنار دەریا' بخوێنینەوە؟ ئیسێوڵت گیڵێسپی
Speaker:
ئیسێوڵت گیڵێسپی
Description:

تامەزرۆیی هەڵهاتنە لە دەست باوکە دڵڕەقەی و نەفرەتی خێزانەکەی، هەست بە دۆڕان دەکات ئەگەر ئەو ئەزموونە دووبارە بکاتەوە. پاڵەوانی سەرەکی مۆراکامی، ناوی خۆی دەگۆڕێت بە 'کافکا' لە بەر خۆشەویستی دڵخوازترین نوسەری، ئینجا لە ماڵەوە هەڵدێت. 'کافکا لە کەنار دەریا' ئەفسانەیەکی ئەدەبی لێوانلێو لە مەتەڵ و گەشتی ناو کات و مێژووی شاراوە و ئەفسوونی دونیا تاریکەکانە. ئیسێوڵت گیڵێسپی، دەچێتە ناو پێچەکانی مێشکی مۆراکامی و ڕۆمانە ئەفسووناوییەکەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:24

Kurdish subtitles

Revisions