Return to Video

بڵێی هەرگیزهەوربڕێکی یەک میل بەرزمان هەبێت؟

  • 0:07 - 0:08
    لە ساڵی ١٩٥٦،
  • 0:08 - 0:10
    ئەندازیار فرانک لیۆرد ڕایت
  • 0:10 - 0:13
    پێشنیاری تەلارێکی میلێک-بەرزی کرد.
  • 0:13 - 0:16
    دەبوو بە بەرزترین بینای جیهان.
  • 0:16 - 0:17
    کە زیاتر لە
  • 0:17 - 0:20
    پێنج هێندەی بەرزی ئایفڵ تاوەر.
  • 0:20 - 0:23
    بەڵام زۆر لە ڕەخنەگران بە
    تەلارسازەکە پێکەنین،
  • 0:23 - 0:26
    مشتومڕیانبوو کە خەڵک دەبێت چەند کاتژمێرێک
    چاوەڕێ بکات بۆ بەرزکەرەوەیەک،
  • 0:26 - 0:31
    یان خراپتر، تاوەرەکە لەبەر قورسی
    کێشی خۆی بروخێت.
  • 0:31 - 0:32
    زۆربەی ئەندازیارەکان قایلبوون،
  • 0:32 - 0:35
    سەرەڕای ئەو ناوبانگەی پێشنیارەکە،
  • 0:35 - 0:38
    تەلارە تیتانیکەکەهەرگیز دروست نەکرا.
  • 0:38 - 0:39
    وەلێ ئەمڕۆ،
  • 0:39 - 0:42
    بینای گەورەتر و گەورەتر
    سەردەردێنن لە جیهاندا.
  • 0:42 - 0:46
    دەزگاکان تەنانەت نەخشەی ئەو تەلارانە دەکەن
    کە کیلۆمەترێک بەرزترن،
  • 0:46 - 0:49
    وەک تەلاری جەددە لە سعوودیا،
  • 0:49 - 0:52
    سێ ‌هێندەی قەبارەی ئایفڵ تاوەر.
  • 0:52 - 0:53
    بەم نزیکانە،
  • 0:53 - 0:56
    لەوانەیە پەرجووە یەک میل
    بەرزەکەی ڕایت ببێتە ڕاستی.
  • 0:56 - 0:58
    جا چ شتێک بەڕاستی دەیوەستاندین
  • 0:58 - 1:01
    لە بنیاتنانی ئەم قەبە-تەلارانە
    ٧٠ ساڵ پێش ئێستا،
  • 1:01 - 1:05
    و چۆن ئەمڕۆ بنیاتی
    تەلارێک بنێین کە میلێک بەرزە؟
  • 1:05 - 1:07
    لە هەر پڕۆژەیەکی بیناکارییدا،
  • 1:07 - 1:12
    هەر نهۆمێکی بنیاتەکە پێویستە بتوانێ
    نهۆمی سەروخۆی ڕابگرێت.
  • 1:12 - 1:13
    تا بەرزتر بنیات بنێین،
  • 1:13 - 1:18
    زیاتر پەستانی هێزی ڕاکێشان دروست دەبێت
    لە نهۆمە بەرزەکانەوە بۆ نزمەکان.
  • 1:18 - 1:21
    ئەم بنەمایە دەمێکە سەپێنراوە
    بەسەر شێوەی بیناکانمان،
  • 1:21 - 1:25
    وای لە تەلارسازە دێرینەکان کردووە کە
    بناغە پانەکان بە چاک بزانن بۆ هەڕەمەکان
  • 1:25 - 1:27
    کە ئاستە سووکەکانی سەرەوە ڕادەگن.
  • 1:27 - 1:31
    بەڵام ئەم چارەسەرە بە ڕوونی
    وەرناگێردرێت بۆ ئاسۆیەکی شار --
  • 1:31 - 1:35
    هەڕەمێک بەو بەرزییە دەبێت بە
    نزیکەیی یەک میل و نیو پان بێت ،
  • 1:35 - 1:38
    قورس بوو بۆ ئەوەی بگوشرێتە
    ناوڕاستی شارەوە.
  • 1:38 - 1:43
    خۆشبەختانە، ماددە بە هێزەکان وەک کۆنکریت
    دەتوانن ئەم شێوە بێكەڵکە نەهێڵن.
  • 1:43 - 1:48
    و کۆنکریتی هاوچەرخ تێکەڵ بە شیشی
    ستیل دەکرێن بۆ ئەوەی بەهێزتر بن.
  • 1:48 - 1:52
    و پۆلیمەرە ئاوکەمکەرەوەکان
    بۆ ڕێگریکردن لە درز.
  • 1:52 - 1:56
    کۆنکرێتەکەی بەرزترین تەلاری جیهان،
    بورجی خەلیفە لە دوبەی،
  • 1:56 - 2:01
    دەتوانێت بەرگەی ٨٠٠٠ تەن لە پەستان
    بگرێت لە هەر مەتر دووجایەکدا--
  • 2:01 - 2:06
    کێشەکەی زیاترە لە ١٢٠٠ فیلی ئەفریقی!
  • 2:06 - 2:08
    بێگومان، تەنانەت گەر تەلارێک خۆی ڕابگرێت،
  • 2:08 - 2:10
    هێشتا پێویستیەتی لە زەوییەوە پاڵپشت بکرێت.
  • 2:10 - 2:12
    بەبێ بناغەیەک،
  • 2:12 - 2:16
    تەلارەکان بەم قورسییەوە، ڕۆدەچن،
    دەڕوخێن، یان لاردەبنەوە.
  • 2:16 - 2:19
    بۆ ڕێگری لە ڕوچوونی
    تەلارێکی نیو ملیۆن تەن،
  • 2:19 - 2:27
    ١٩٢ ڕاگری کۆنکریت و ستیل کە پێی
    دەوترێت پایە، لە قوڵی ٥٠ مەتر نێژدراون.
  • 2:27 - 2:30
    لێکخشاندنی نێوان پایەکان و خاکەکە
  • 2:30 - 2:33
    وا دەکەن بنیاتە گەورەکە بوەستێت.
  • 2:33 - 2:34
    بێجگە لە شکانی هێزی
    ڕاکێشان،
  • 2:34 - 2:36
    کە پاڵ بە بیناکەوە دەنێت
    بەرەوخوار،
  • 2:36 - 2:40
    هەوربرێک بەهەمان شێوە پێویستە
    زاڵ بێت بەسەر پیاکێشانی بادا،
  • 2:40 - 2:42
    کە لە لایەکەوە پاڵی پێوەدەنێت.
  • 2:42 - 2:43
    بە تێکڕای ڕۆژەکان،
  • 2:43 - 2:49
    با دەتوانێت هێزێکی ١٧پاوەند بنێتە
    سەر هەر مەتر دووجایەک لە تەلارێکی بەرزدا--
  • 2:49 - 2:52
    توندیەکەی بە ئەندازەی تۆپەکانی بۆڵینگ
  • 2:52 - 2:55
    نەخشەکێشانی بینا، تا هەوابڕ بن،
  • 2:55 - 2:57
    وەکو تەلارە بریسەکەدارەکەی شەنگەهای ی چین،
  • 2:57 - 3:00
    دەتوانێت ئەو هێزە بۆ چارەکێک کەم بکاتەوە.
  • 3:00 - 3:03
    و چوارچێوە با بەرگەگرەکان لە
    ناوەوە و دەرەوەی تەلارەکە
  • 3:03 - 3:06
    دەتوانن ئەو با هێزانەی کە ماونەتەوە بمژن،
  • 3:06 - 3:08
    وەکو تەلاری لۆتتە لە سیۆل.
  • 3:08 - 3:11
    بەڵام لە دوای هەموو ئەم پێوانانە،
  • 3:11 - 3:14
    دەتوانی هێشتا خۆت ببینی کە لار
    دەبیتەوە و پێش و دوا دەکەیت
  • 3:14 - 3:17
    لەسەر زیاتر لە مەترێک لە نهۆمەکانی ترۆپکی
    تەلارەکە لە کاتی گەردەلوولێکدا.
  • 3:17 - 3:20
    بە ڕێگریکردنی با لە هەژاندنی
    ترۆپکی تەلارەکان،
  • 3:20 - 3:25
    زۆربەی هەوربڕەکان بۆ هاوسەنگی،
    کێشێکی سەدان تەنی بەکار دەهێنن
  • 3:25 - 3:28
    پێی دەڵێن"tuned mass damper'
  • 3:28 - 3:30
    بۆ نموونە تەلاری تایپێی ١٠١
  • 3:30 - 3:35
    گۆیەکی زەبەلاحی کانزایی
    هەڵواسیووە لەسەرو نهۆمی ٨٧ ـەوە.
  • 3:35 - 3:37
    کاتێک با تەلارەکە دەجوڵێنێت،
  • 3:37 - 3:39
    ئەم گۆیە ملی ئیش دەگرێت،
  • 3:39 - 3:42
    جوڵەووزەی تەلارەکە هەڵدەمژێت.
  • 3:42 - 3:44
    ھەر کە ھێزی بایی ڕووەکە
    جوڵەیان دروست کرد،
  • 3:44 - 3:47
    لە لوولەکەکانی هایدرۆلیکی
    لە نێوان گۆیەکە و تەلارەکە
  • 3:47 - 3:49
    ئەو جوڵەووزەیە دەگۆڕێت بۆ گەرمی،
  • 3:49 - 3:52
    و دەبێتە جێگیرکردنی بنیاتە لاربووەکە.
  • 3:52 - 3:55
    لەگەڵ هەموو ئەم تەکنەلۆژیایانەدا
    لە شوێنی خۆی،
  • 3:55 - 3:58
    قەبە-بنیاتەکانمان دەتوانن
    بوەستن و جێگیربن.
  • 3:58 - 4:03
    بەڵام گەشتکردن بەم تەلارە گەورانەدا خۆی
    لە خۆیدا بەرەنگاربوونەوەی دەوێت.
  • 4:03 - 4:04
    لە سەردەمی ڕایت دا،
  • 4:04 - 4:08
    خێراترین بەرزکەرەوەکان بە بڕی٢٢ کیلۆمەتر
    لە کاتژمێرێکدا هەڵدەکشان، بە سوپاسەوە،
  • 4:08 - 4:14
    بەرزکەرەوەکانی ئەمڕۆ زۆر خێراترن،
    هەڵدەکشێن بە زیاتر لە ٧٠ کم لە کاتژمێرێکدا
  • 4:14 - 4:18
    لەگەڵ کابینەکانی داهاتوو بە بەکارهێنانی
    هێڵەکانی کەم-لێکخشانی موگناتیسی
  • 4:18 - 4:19
    بۆ تەنانەت خێرایی زیاتر.
  • 4:19 - 4:23
    و ئەلگۆریتمەکانی سەرپەرشتی هاتوچۆکان،
    کۆبوونەوەی ڕێبوارەکان بەپێی چڕییەکان
  • 4:23 - 4:28
    بۆ ئەوەی ڕێبوارەکان و کابینە بەتاڵەکان
    لەو شوێنە بن کە پێویستە لێی بن.
  • 4:28 - 4:33
    هەوربڕەکان ڕێیەکی دووریان بڕیوە لەو کاتەی
    ڕایت پێشنیاری تەلارە یەک میل بەرزەکەی کرد
  • 4:33 - 4:35
    ئەوەی کە وەک بیرۆکەی مەحاڵ دادەنرا
  • 4:35 - 4:38
    بوون بە دەرفەتەکانی تەلارسازی.
  • 4:38 - 4:40
    ئەمڕۆ لەوەیە تەنها کاتێکی کەمی مابێت
  • 4:40 - 4:44
    تا تەلارێک دەگاتە بەرزی زیاتر لە میلێک.
Title:
بڵێی هەرگیزهەوربڕێکی یەک میل بەرزمان هەبێت؟
Speaker:
ستیفان ئال
Description:

سەیری هەموو واناکە بکە:
https://ed.ted.com/lessons/will-there-ever-be-a-mile-high-skyscraper-stefan-al

لە ساڵی ١٩٥٦، فڕانک لوید ڕایت پێشنیازی هەوربڕێکی یەک میل بەرزی کرد، تەلارێک پێنج هێندەی ئایفڵ تاوەر بەرز بوو. هەرچەند تەلارە زەبەلاحەکەی هەرگیز بنیات نەنرا، ئەمڕۆ تەلاری گەورەتر و گەورەتر سەرهەڵدێنن لە جیهاندا. چۆن ئەم بیرۆکە مەحاڵانە بوونە دەرفەتەکانی تەلارسازیی؟
ستیفان ئاڵ، ڕوونی دەکاتەوە چۆن قەبە-بنیاتەکان بوونەتە جێگیرییەکی ئاسۆی شارەکانمان.

دەرسێک لەلایەن ستیفان ئاڵ
دەرهێنانی TED-Ed

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:44

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions