Return to Video

بۆچی خۆمان دەخورێنین؟ - ئێما بریس

  • 0:07 - 0:10
    تۆ بە ئامادەیی لە ناو گۆڵەکەدا وەستاویت
  • 0:10 - 0:14
    کاتێك لەناکاو، هەست بە خورانێکی زۆر
    دەکەیت لە پشتە سەرتدا.
  • 0:14 - 0:18
    هەموومان توشی هەستی خورانێکی
    بێزارکەر بووینە،
  • 0:18 - 0:23
    بەڵام تۆ هەرگیز بیرت کردۆتەوە بۆچی
    هەست بە خوران دەکەیت؟
  • 0:23 - 0:28
    کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە دەیان جار
    هەستی خوران تاقیدەکاتەوە.
  • 0:28 - 0:30
    هەموو شتێک دەکرێت ببێتە هۆکاری خوران،
  • 0:30 - 0:32
    لەوانە کاریگەریە هەستیارییەکان،
  • 0:32 - 0:33
    وشکی،
  • 0:33 - 0:35
    و تەنانەت هەندێك نەخۆشی.
  • 0:35 - 0:39
    و دواتر جۆرێکی نادیار هەیە کە
    بە بێ هیچ هۆکارێك توشی دەبیت،
  • 0:39 - 0:42
    یان هەر بە باسکردنیشی، توشی خورو دەبیت.
  • 0:42 - 0:46
    تۆ هەر ئێستا سەرت دەخورێنیت، وانییە؟
  • 0:46 - 0:50
    هەرچۆنێك بێت، با باسی یەکێك لە هۆکارە
    هەرە باوەکان بکەین: پێوەدانی مێرووەکان.
  • 0:50 - 0:51
    کاتێك مێشوولەیەك پێتەوە دەدات،
  • 0:51 - 0:56
    ئەوە پێکهاتەیەك دەخاتە ناو لاشە
    پێی دەگوترێت دژە مەیین
  • 0:56 - 0:59
    کە ڕێگری لە خوێن مەیین دەکات.
  • 0:59 - 1:01
    ئەو پێکهاتەیە، کە ئێمە هەستیاریەکی
    کەممان پێی هەیە،
  • 1:01 - 1:04
    دەبێتە هۆی دەردانی هیستامین،
  • 1:04 - 1:07
    ماددەیەکی کیمیاییە کە
    موولولەکانمان دەئاوسێنێت.
  • 1:07 - 1:09
    ئەمەش توانای وروژمی خوێن زیاد دەکات،
  • 1:09 - 1:12
    کە سوودمەندانە وەڵامدانەوەکانی
    لاشە دژی نەخۆشی خێرادەکات
  • 1:12 - 1:14
    بۆ ئەم مەترسییە پێزانراوە.
  • 1:14 - 1:16
    ئەوە هەڵئاوسانەکە ڕوون دەکاتەوە،
  • 1:16 - 1:20
    و ئەوە هەمان هۆکاری هەڵاڵەیە
    کە دەتوانێت چاوەکانت هەڵئاوسێنێت.
  • 1:20 - 1:24
    هەروەها هیستامین دەمارەکانی
    تووشبوو بە خوران دەخاتە کار،
  • 1:24 - 1:28
    کە لەبەرئەوەیە پێوەدانی مێروو
    وات لێدەکات خۆت بخورێنیت.
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام هەستی خوراندن خۆی
    تاکو ئێستا بە تەواوی ڕون نییە.
  • 1:32 - 1:33
    لە ڕاستیدا، ئەوەی کە ئێمە دەیزانین
  • 1:33 - 1:38
    لە خوێندنی میکانیکی دەربارەی
    خورانی مشکەوە هاتووە.
  • 1:38 - 1:41
    توێژەرەکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە
    نیشانەکانی خوران لە پێستی ئەواندا
  • 1:41 - 1:47
    لە ڕێگەی جۆرێکی دەمار
    بڵاو دەبێتەوە کە بەستراوە بە ئازارەوە.
  • 1:47 - 1:53
    ئەوە دەمارەکانی بەرهەمهێنانی گەردیلە
    تەرخان دەکات پێیان دەڵێن ناتریۆرتک پپتد B،
  • 1:53 - 1:57
    پۆلیپێتید B، کە وا دەکات ئاماژەیەك
    بەرزبێتەوە لە دڕکە پەتکەوە بۆ مێشك،
  • 1:57 - 2:01
    کە هەستی خوراندنێك دروست دەکات.
  • 2:01 - 2:04
    کاتێك خۆمان دەخورێنین، کرداری
    نینۆکی پەنجەکانمان لەسەر پێست
  • 2:04 - 2:10
    دەبێتە هۆی ئازارێکی کەم کە
    بەسەر هەستی خوراندنەکەدا زاڵ دەبێت.
  • 2:10 - 2:15
    کە وا دەکات هەستی خوراندنەکە لە یاد بکەین،
    بەمەش ئارام دەبینەوە.
  • 2:15 - 2:20
    بەڵام ئایا هیچ مەبەستێک
    لە پشت خورانەەوە هەیە،
  • 2:20 - 2:23
    یان تەنها بۆ بێزارکردنی ئێمەیە؟
  • 2:23 - 2:28
    وەڵامی سەرەکی ئەوەیە پێستمان گەشەی کردووە
    بۆئەوەی زۆر هەستیار بێت بۆ بەرکەوتن
  • 2:28 - 2:32
    تاکو ئێمە ئامادە بین بۆ مامەڵە کردن
    لەگەڵ مەترسییەکانی جیهانی دەرەوە.
  • 2:32 - 2:33
    بیری لێ بکەوە.
  • 2:33 - 2:37
    وەڵامدانەوە خودکارەکانمان بۆ خوراندن
    هەموو شتێکی زیان بەخش لا دەدات
  • 2:37 - 2:40
    کە ئەگەری هەیە لەسەر پێستمان
    خۆیان شاردبێتەوە،
  • 2:40 - 2:41
    وەکو چزووی زیانبەخش،
  • 2:41 - 2:43
    مێرووی بڕەڕ،
  • 2:43 - 2:46
    یاخود پێوە نووسانی ڕووەکێکی ژەهراوی.
  • 2:46 - 2:49
    ئەمە ڕونی دەکاتەوە کە بۆچی لە ناوەوەی
    لاشەماندا هەست بە خوراندن ناکەین،
  • 2:49 - 2:51
    وەکو لە ناو ڕیخۆڵەمان،
  • 2:51 - 2:53
    کە لەو مەترسییە دەرەکییانە پارێزراوە،
  • 2:53 - 2:57
    سەرەڕای وێناکردنی ئەوەی
    کە چەند شێتانە دەبێت.
  • 2:57 - 3:01
    لە هەندێك مرۆڤدا، بەرکەوتن لە ڕێگەکاندا
    کە دەبێت بەرپرسی خورو
  • 3:01 - 3:06
    دەکرێت ببێتە هۆکاری خوراندنی لە ڕادەبەدەر
    کە بەڕاستی زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.
  • 3:06 - 3:11
    نموونەیەکی باڵای دیار، کاریگەری دەروونییە
    کە پێی دەگوترێت مشەخۆرە خەیاڵییەکان
  • 3:11 - 3:16
    کە خەڵك بڕوای وایە لاشەیان
    توشی شتی بچوک و گەندە بووە
  • 3:16 - 3:18
    لە سەر و ژێری پێستیان ڕادەکات،
  • 3:18 - 3:22
    وایان لێدەکات بە بەردەوامی
    هەست بە خوران بکەن.
  • 3:22 - 3:24
    دیاردەیەکی دیکە
    پێی دەگوترێت خوراندنی خەیاڵی
  • 3:24 - 3:28
    کە ئەو نەخۆشانەی توشی بڕینەوەی بەشێک
    لە جەستەیان بوون توشی دەبن.
  • 3:28 - 3:32
    چونکە چەند جارێك
    سیستەمی شلەژانی تێکدەدات،
  • 3:32 - 3:35
    ئەوە سەر لە دەمارە ئاماژەییە
    ئاساییەکانی لاشە دەشێوێنێت
  • 3:35 - 3:40
    و هەستێك دروست دەکات لە شوێنە بڕاوەکان
    کە چیتر بوونیان نەماوە.
  • 3:40 - 3:45
    پزیشکەکان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەن
    بۆ چارەسەر کردنی ئەو خوراندنە سەیرانە.
  • 3:45 - 3:49
    لە کەسانی دەست بڕاو، ئاوێنەکان بەکاردێن بۆ
    بەرپەرچ دانەوەی ئەو دەستەی کە ماوەتەوە،
  • 3:49 - 3:51
    کە نەخۆشەکە دەیخورێنێت.
  • 3:52 - 3:54
    ئەوە خەیاڵێک دروست دەکات
    کە مێشک دەخەڵەتێنێت
  • 3:54 - 3:58
    بە بیرکردنەوە لە خوراندنی
    خەیاڵی قایل دەبێت.
  • 3:59 - 4:02
    تەواو نامۆیە، هەر بە ڕاستی ئەمە چارەسەرە.
  • 4:02 - 4:06
    هەروەها توێژەرەکان بەدوای جیناتی
    بەرپرس لە خوراندندا دەگەرێن و
  • 4:06 - 4:09
    گەشە بە چارەسەرەکان دەدەن بۆ
    ڕێگری کردن لە خوراندن
  • 4:09 - 4:12
    لە دۆخە توندەکاندا.
  • 4:12 - 4:17
    ئەگەر هەستێکی خورانت هەبێت و نەتوانیت
    بیخورێنیت وات لێدەکات هەست بە دۆزەخ بکەیت،
  • 4:17 - 4:19
    دانتی هاوڕا بوو.
  • 4:19 - 4:21
    هۆنراوە نوسێکی ئیتاڵی دەربارەی
    بەشێکی دۆزەخی نوسیووە
  • 4:21 - 4:29
    کە خەڵکی سزا دەدرێن بە جێهێشتن لە چاڵێك
    بۆ ئەوەی هەتا هەتایە خۆیان بخورێنن.
Title:
بۆچی خۆمان دەخورێنین؟ - ئێما بریس
Speaker:
ئێما بریس
Description:

لەم بەستەرەوە، بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بە: http://ed.ted.com/lessons/why-do-we-itch-emma-bryce

کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە دەیان جار خۆی یان بەشێکی لاشەی دەخورێنێت. هەموومان هەستێکی بێزارکەری وەکو خورانی ناڕەحەتکەرمان تاقیکردوەتەوە — بەڵام ئایا تۆ هەرگیز بیرت کردۆتەوە بۆچی ئێمە لە سەرەتاوە هەستمان بە خوران کردووە؟ ئایا لەڕاستیدا مەبەستێکی گەشەداری هەیە بۆ خوران یان تەنها بۆ بێزارکردنی ئێمەیە؟
ئێما بریس بە قوڵی لە پێست دەکۆڵێتەوە بۆ زانینی ئەوە

وانەیەک لەلایەن ئێما بریس، ئەنیمەیشن لەلایەن ساشکۆ دانیلێنکۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:44
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why do we itch?
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for Why do we itch?
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for Why do we itch?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions