Return to Video

بۆچی لۆکە لە هەمووشتێک دایە؟- میکل ئاڕ، ستیف

  • 0:07 - 0:11
    چەند سەدەیەک لەمەوەبەر، ئیکایەکان
    گەشەیان بە گولەنەبڕی بلیمەتی سەربازی داوە
  • 0:11 - 0:16
    کەوا دەیتوانی بەرپەرچی هەر
    هێرشێکی ڕەمە تیژ وکەوانە تیژەکان بداتەوە،
  • 0:16 - 0:20
    تەنانەت جەنگاوەرەکانی لە تیژترین
    هێرشی جەستەیی دەپاراست.
  • 0:20 - 0:25
    ئەم پێکهاتە توندوتۆڵانە نە لە ئاسن
    و نە لە پۆڵا دروستنەکراون،
  • 0:25 - 0:29
    بەڵکو بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو
    لە مادەیەکی نەرم دروستکراون: لۆکە.
  • 0:29 - 0:32
    ئەم چنراوە چڕوپڕانە،
    ناوپۆشکراوانەی لۆکە
  • 0:32 - 0:36
    دەتوانن هەر وزەیەک بەر ناوچە
    گەورەکەی ڕووبکەوێت دابەشی بکەن،
  • 0:36 - 0:40
    جەنگاوەرەکان دەپارێزران
    بەبێ ئەوە توانای جوڵانیان سنوردار بکرێت.
  • 0:40 - 0:43
    ئەمانەش وادەردەکەون
    تایبەتمەندی دژبەیەک بن-
  • 0:43 - 0:47
    هێز و جیڕی
    نەرمی و خۆڕاگری-
  • 0:47 - 0:53
    ڕەگیان لە زیندەی ئاڵۆزی نزیک
    ڕیشاڵەی لۆکەی نادیار هەیە.
  • 0:53 - 0:57
    ئەم ڕیشاڵانە لەناو قوڵایی
    کوڵی لۆکە دەست بە ژیان دەکەن،
  • 0:57 - 0:59
    لەسەر ڕووکاری تۆیەک.
  • 0:59 - 1:03
    زیاتر لە ١٦،٠٠٠ ڕیشاڵ
    یەک تۆ کوڵبەند دەکەن،
  • 1:03 - 1:08
    لەسەر ڕووی تۆیەکە دەئاوسێن
    وەکو باڵۆنی ئاوی بچووکراوەکان.
  • 1:08 - 1:11
    هەریەک لە ڕیشاڵی لۆکە،
    گرینگە نییە چەندە گەشە دەکات
  • 1:11 - 1:13
    تەنها لەیەک خانە دروستکراون.
  • 1:13 - 1:17
    ئەم خانەیەش چەند چینێکی
    دیواری خانەی هەیە.
  • 1:17 - 1:20
    دوای چەند ڕۆژێک،
    لاکانی یەکەم چین،
  • 1:20 - 1:22
    ناودەنرێن بە دیواری خانەی سەرەتایی،
  • 1:22 - 1:26
    ستیفین، بە یەک ئاڕاستە
    فشار لە خانەی گەشەکردو دەکات
  • 1:26 - 1:29
    و دەبێتەهۆی درێژبوونی ڕیشاڵ.
  • 1:29 - 1:32
    ڕیشاڵ بەخێرای نزیکەی
    ١٦ ڕۆژ درێژ دەبێت.
  • 1:32 - 1:37
    پاشان دەست بە قوناغی دواتر دەکات:
    بەهێزکردنی دیواری خانە.
  • 1:37 - 1:41
    ئەم کردارەش ڕوودەدات بە زیاد کردنی
    کاربۆهیدراتی سیلیلۆز.
  • 1:41 - 1:45
    سیلیلۆز لەم قۆناغەدا ٪٣٤
    دیواری خانە دروست دەکات
  • 1:45 - 1:47
    و بەخێرای گەشە دەکات.
  • 1:47 - 1:50
    هەروەها ئەم گەشەکردوە
    نوێە دیواری خانە بەهێز دەکات
  • 1:50 - 1:54
    بە بەگژداچوونی دەنۆڵکەی
    دیوارەکە.
  • 1:54 - 1:58
    دیواری بەهێزکراو توندوپتەتر دەبێت
    ڕێگری لە گەشەکردنی زیاتری دەگرێت.
  • 1:58 - 2:02
    ئەمەش واتا ئەگەر ڕیشاڵەکە
    دووبارە زۆر زوو دیوارەکان خۆی بنیاتنایەوە،
  • 2:02 - 2:03
    ئەوە کورت دەبێت،
  • 2:03 - 2:06
    و لە کۆتایەکەی ڕیشاڵی
    زبر و لاواز دروست دەکات.
  • 2:06 - 2:09
    بەڵام ئەگەر دیواری خانە
    زۆر درنگ دەست بە بەهێزکردنی بکرێت،
  • 2:09 - 2:11
    ئەوە دیوارەکە ئەوەندە بەهێز نابێت-
  • 2:11 - 2:15
    بەرهەمهێنای ڕیشاڵەکان زۆر لاواز دەبن
    تا بەباشی بەیەکەوە ڕیشاڵەکان بەرگەبگرن.
  • 2:15 - 2:17
    لەژێر بارودۆخێکی گەشکردنی تەواو نایاب-
  • 2:17 - 2:24
    پلەی گەرمی گونجاو، ئاو
    پەینکردن، چاودێریکردن، و ڕووناکیش-
  • 2:24 - 2:28
    ڕیشاڵی لۆکە دەتوانێت
    بۆ زیاتر لە ٣،٦ سانتیمەتر دڕێژ بێت
  • 2:28 - 2:32
    ٢٥ مایکڕۆمەتر پان بێت.
  • 2:32 - 2:35
    ڕیشاڵی باش و درێژ
    دەتواندرێت بەیەکەوە بئاڵێت
  • 2:35 - 2:38
    زۆر باشترە لە ڕیشاڵی
    کورت و خەراپ.
  • 2:38 - 2:42
    ئەمەش واتا ئەم ڕیشاڵە باش و درێژانە
    داوی بەهێزتر دروست دەکەن
  • 2:42 - 2:44
    کەوا وەکو ڕیشاڵ باشتر
    بەیەکەوە بەرگە دەگرن.
  • 2:44 - 2:47
    لۆکەی بەم جۆرە کولێتیە
    بەکارهێنانی هەمەچەشنی هەیە-
  • 2:47 - 2:50
    لە چندراوە نەرمەکانەوە
    بۆ پەڕەی دۆلاری ئەمریکی،
  • 2:50 - 2:53
    کە ٪٧٥ی لۆکەیە.
  • 2:53 - 2:56
    قۆناغە گرینگەکەی دواتر
    گەشەکردنی ڕیشاڵی لۆکەیە
  • 2:56 - 2:59
    بە خۆ ئەستورکردن دەست پێدەکات
    ناسراوە بە دیواری خانەی دووەم
  • 2:59 - 3:04
    بە زیاتکردنی بڕێکی زۆر لە سیللۆز
    بۆناو چینی دووەم.
  • 3:04 - 3:09
    سیلیلۆز بەردەوام دەبێت تا
    زیاتر لە ٪٩٠ کێشی ڕیشاڵەکە دروست دەکات.
  • 3:09 - 3:11
    لەگەڵ گڵدانەوەی سیلیلۆزی زیاتر
  • 3:11 - 3:13
    چینی دووەم چڕ تر دەبێت-
  • 3:13 - 3:16
    و ئەمە هێزی بەرهەمی
    کۆتایی دیاری دەکات.
  • 3:16 - 3:20
    ئەم قۆناغە بنەڕەتییە
    بۆ گەشەکردنی مادە خۆڕاگرەکان
  • 3:20 - 3:23
    بۆ نموونەیش کراس،
  • 3:23 - 3:27
    ماوەی پۆشینی ئەو ساڵانەی
    دەشورێت و دەپۆشرێت
  • 3:27 - 3:31
    تاڕادەیەکی زۆر لە لایەن چڕی
    دیواری خانەی دووەمەوە دیارد دەکرێت.
  • 3:31 - 3:32
    بە پێچەوانەوە،
  • 3:32 - 3:36
    نەرمیش لە لایەن درێژی ڕیشاڵە
    کاریگەری لێکراوە،
  • 3:36 - 3:40
    بەسەرکەوتووی گەشەیکردوە لەگەڵ دووبارە
    بنیاتنانەوەی چینی دیواری سەرەتایەکە.
  • 3:40 - 3:45
    لە کۆتای، دوای نزیکە ٥٠ ڕۆژ
    ڕیشاڵ بەتەواوەتی گەشەی کردوە.
  • 3:45 - 3:47
    زیندەوەرەکانی ناو خانەکە
    لەناو دەبردرێن،
  • 3:47 - 3:50
    تەنها سیلیلۆز بەجێ دەهێڵدرێت.
  • 3:50 - 3:56
    تۆی بەزالیایی لۆکە وشکراو یان پەمۆ، دەورەی
    ئەو ڕیشاڵانە دەدات دەیانەوێت بێنە دەرەوە،
  • 3:56 - 4:01
    ئاشکراکردنی چەند هەزار خانەکانی
    ڕیشاڵی لە خونچەیەکی سەراپا سپی یپۆش.
  • 4:01 - 4:05
    دواێکی وەکو ڕیشاڵەکان
    دەبینین لە موی مرۆڤ باریکترە-
  • 4:05 - 4:10
    ئەم چڕایانە دەمێنەوە
    دیوارەکان سیلیلۆز وشک دەکەن.
  • 4:10 - 4:13
    دە هەزاران لەم ڕیشاڵەنە
    دەرێسرێن
  • 4:13 - 4:18
    بەردەوامیش دەبن تا لە ڕیشاڵ دروست-
    دەکرێت وەکو پاڵێوەری قاوە، دایبی منداڵان،
  • 4:18 - 4:19
    و توڕی ماسگرتن.
  • 4:19 - 4:21
    و بە هاوکاری زانستی نوێ،
  • 4:21 - 4:26
    لە ئایندەیەکی نزیک لۆکە، لە هەمووکاتێک
    نەرمتر، بەهێزتر و خۆڕاگتر دەبێت
  • 4:26 - 4:30
    چونکە توێژەرەوان لێکوڵینەوە لە باشترین
    ڕیگەیی گەشەکردنی لۆکە دەکەن
  • 4:30 - 4:33
    بەگوێرەی خۆراک، بارودۆخی
    کەشوهەوا و بۆماوەزانی.
Title:
بۆچی لۆکە لە هەمووشتێک دایە؟- میکل ئاڕ، ستیف
Speaker:
میکل ئاڕ، ستیف
Description:

لەم بەستەرە کۆی وانەکە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/why-is-cotton-in-everything-michael-r-stiff

چەند سەدەیەک لەمەوبەر، ئینکاکان گەشەیان بە گولونەبڕێکی نایابی سەربازی دا، کەوا دەیتوانیت جەنگاوەرەکان لە تیژترین هێرشی جەستەیی بپارێزێت، ئەم پێکهاتە توند و پتەوانە نە لە ئاسن و نە پۆڵا دروستنە کرابوون، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە مادەیەکی نەرم دروست کرابوون، ئەویش لۆکەیە. لەم سەردەمە لۆکەلە لە درووست کردنی هەموو شتێک بەکار دێت، وەکو پەڕەی پارە، دایبی منداڵان، توڕی ماسگرتن. میکل ئاڕ، ستیف لێکۆڵینەوەی لەو زانستە دەکات کەوایکردوە لۆک زۆر بەهادار بێت.

وانەکە لە لایەن مایکڵ ستیف کاری دەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆکانی واو-هاو

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions