Return to Video

کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی دووگیانی

  • 0:08 - 0:11
    ماسولکە و جومگەکان دەگۆڕێن و دەجوڵێن
  • 0:11 - 0:17
    ڕیتمی دڵ خێرا دەبێت.
    خوێن بە دەمارەکاندا نەرەی دێت.
  • 0:17 - 0:21
    لەماوەی دووگیانیدا،
    هەموو ئەندامێک گۆرانکاری بەسەردا دێت
  • 0:21 - 0:24
    بەهۆی زنجیرەیەک هۆرمۆنەوە دادەگیرسێت،
  • 0:24 - 0:27
    ئەم گۆرانکاریانە کاتێک دەستپێدەکەن
    کە دووگیانی دەستیپێکرد.
  • 0:30 - 0:36
    تەنها دوای چەند ڕۆژێک لە پیتاندن، کۆرپەلە
    لەناوپۆشی منداڵداندا جێگیر دەبێت.
  • 0:36 - 0:40
    لەبەرئەوەی DNAکەی
    بەتەواوی لەگەڵ هی دایکی ناگوونجێت،
  • 0:40 - 0:44
    سیستەمی بەرگری بە شێوەیەکی سیستەماتیکی
    وەک داگیرکەرێک دەیناسێت،
  • 0:44 - 0:48
    وەک بەکتریا و میکرۆبی زیانبەخش
    هیرشی بۆدەبات و لەناوی دەبات.
  • 0:48 - 0:52
    ئەوە بەرانگاری سیستەمی بەرگری دایکەکەیە
  • 0:52 - 0:57
    پێویستە بەرگری لە خۆیی و کۆرپەکەی بکات
    بەڵام بەشیوەیەکی ئاسایی ناتوانێت.
  • 0:57 - 1:01
    ئەوەی روودەدات بەو ئاسانە نییە
    بە کەمکردنەوەی وەڵامە بەرگریەکان.
  • 1:01 - 1:06
    لەجیاتی ئەوە، کارلێکێکی ئاڵۆزە
    ئێمە تازە لێی تێدەگەین،
  • 1:06 - 1:09
    بە بەژداری چەندین جۆری خانەی بەرگری جیاواز
  • 1:09 - 1:14
    هەندێکیان بەرگری لە کۆرپەکە دەکەن
    لە هێرشی خانە دیکەی بەرگری.
  • 1:16 - 1:21
    هەروەها لەش دژە بەکتریا لە مووکس درووست دەکات
    لەسەر سیرویکس،
  • 1:21 - 1:25
    کە میکرۆبەکان دووردەخاتەوە
    وە دایدەخات هاتا کاتی منداڵبوون.
  • 1:25 - 1:26
    لە کاتیکدا دووگیانی پێشدەکەوێت،
  • 1:26 - 1:30
    مندالدان بەرەو سەرەوە و خوارەوە لەگەڵ
    گەورەبوونی کۆرپەلەدا فراوان دەبێت.
  • 1:30 - 1:34
    بۆ درووستکردنی جێگای زیاتر
    هۆرمۆن کە پێی دەوترێت پرۆجیسترۆن و پشوودەر
  • 1:34 - 1:36
    ئاماژە بۆ ماسولکە دەنێرێت بۆ خابوونەوە.
  • 1:36 - 1:41
    هەروەها ئەو ماسولکانەی کە پاشەرۆی خواردن دەردەکەن
    لە ڕێگەی هەرسەوە ئەوانیش خاوو دەبنەوە،
  • 1:41 - 1:43
    کە وای لیدەکات لە کاربکەون،
  • 1:43 - 1:47
    دەبێتەهۆی قەبزی کاتێک پێیداتێپەر دەبێت.
  • 1:47 - 1:49
    خاوکردنەوەی ماسولکەکان لەسەری گەدەوە
  • 1:49 - 1:52
    لەوانەیە ڕێگە بە ترشی گەدە بدات
    بچێتە ناو گەروو و قورگ
  • 1:52 - 1:54
    دەبێتەهۆی سوتانی دڵ و هەڵگەرانەوە.
  • 1:54 - 1:57
    ئەم گۆرانکاریانە
    نەخۆشی بەیانیان خراپتر دەکات،
  • 1:57 - 2:03
    لە بەشێکیدا بەهۆی هۆرمۆنی HCGوە دەبێت
    وە لەوانەیە لە کاتەکانی دیکەی رۆژدا رووبدات.
  • 2:03 - 2:06
    کاتێک منداڵدان گەورە دەبێت
    پاڵ بە ناوپەنچکەوە دەنێت،
  • 2:06 - 2:10
    ئەو ماسولکانەی کە لەهەر هەناسەیەک
    سینگ گەورە و بچووک دەکەنەوە.
  • 2:10 - 2:13
    ئەمە سنووری مەودای ناوپەنچک دیاری دەکات.
  • 2:13 - 2:18
    بۆ قەرەبووکردنەوەی، هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن
    وەک هاندەرێکی هەناسەدان کاردەکات،
  • 2:18 - 2:21
    والە ژنی دووگیان دەکات بە خێرای هەناسە بدات
    بۆ ئەوەی هەم خۆی هەم کۆرپەکە
  • 2:21 - 2:25
    بتوانن ئۆکسجینی تەواو وەرگرن
    بە توانی کەمتری سیەکان.
  • 2:25 - 2:29
    ئەمە لەوانەیە ئافرەتی دووگیان
    هەست بە هەناسە کەمی بکات.
  • 2:29 - 2:33
    لەهەمان کاتدا، گوورچیلەکان
    ڕیترۆپۆیتینی زیاتر بەرهەم دێنێت،
  • 2:33 - 2:36
    هۆرمۆنێکە کە خانەی پاراستنی
    خرۆکە سوورەکان زیاد دەکات.
  • 2:39 - 2:44
    هەروەها گوورچیلەکان ئاو و خوێی زیادە دەپارێزن
    وەک لەوەی بیخەناو میزڵدانەوە
  • 2:44 - 2:46
    بۆ درووستکردنی زیاتری خوێن.
  • 2:46 - 2:51
    کە ڕێژەی خوێننی ئافرەتی دووگیان
    بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ زیاد دەکات.
  • 2:51 - 2:52
    بەڵام هەورەها کەمێکیش کەم دەبێتەوە،
  • 2:52 - 2:56
    چونکە تەنها لەسەدا ٢٥
    خانەی خرۆکەی سووری هەیە .
  • 2:56 - 3:00
    زۆرجار، جەستە خانەی خوێن درووست دەکات
    بە بەکارهێنانی ئاسن لە خواردنەکانمانەوە.
  • 3:00 - 3:04
    بەڵام لەماوەی دووگیانی، کۆرپەلە خۆی
    پیداویستی خوێن درووستدەکات
  • 3:04 - 3:06
    لە خۆراکی دایکەوە--
  • 3:06 - 3:09
    بەجێهێشتنی ئاسنی کەمتر و خۆراکی دیکە
    بۆ دایکەکە.
  • 3:09 - 3:12
    دڵ پیویستە کاری زیاتر بکات
    بۆ پاڵ پیوەنانی ئەو هەموو خوێنە
  • 3:12 - 3:14
    بۆ لەش و ویڵاش
  • 3:14 - 3:17
    ڕیژەی لیدانی ئافرەتی دووگیان بەرز دەبێتەوە
  • 3:17 - 3:21
    بەڵام تێناگەین کە چۆن فشاری خوێن
    لە دووگیانی تەندرووست دەگۆڕێت --
  • 3:21 - 3:23
    ناوچەیەکی گرینگ بۆ توێژینەوە،
  • 3:23 - 3:26
    چونکە هەندێک لە زنجیرە ئاڵۆزەکان
  • 3:26 - 3:29
    پەیوەندارن بە دڵ و فشاری خوێنەوە.
  • 3:29 - 3:32
    لەوانەیە فراوانبوونی منداڵدان
    پەستان بخاتە سەر دەمارەکان--
  • 3:32 - 3:35
    دەبێتەهۆی درووستبوونی شلە
    لە پەل و قاچەکان.
  • 3:35 - 3:39
    ئەگەر پەستان بخاتە سەر دەماری گەورە
    کە پێی دەوترێت ڤێنا کاڤای ناوەکی،
  • 3:39 - 3:42
    لەوانەیە ببێتەهۆی گەرانەوەی خوێن بۆ دڵ
  • 3:42 - 3:47
    دەىیتەهۆی دابەزینیکی گێژ لە پەستانی خوێن
    دوای وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
  • 3:47 - 3:51
    هەندێک لەو گۆرانکاریانە پێچەوانە دەبنەوە
    تەنانت پێش لەدایک بوون.
  • 3:51 - 3:55
    بە زووی، پێش لەدایک بوون
    کۆرپەلە دێتە خوارێ
  • 3:55 - 3:57
    نزمبوونەوەی پەستان لەسەر ناوپەنچک
  • 3:57 - 4:01
    وە ڕێگە بە ئافرەتی دووگیان دەدات
    کە هەناسەی قوڵتر بدات.
  • 4:01 - 4:02
    لەماوەی لەدایک بوون،
  • 4:02 - 4:06
    زۆربەی شلە زیادەکانی لەش لەدەست دەچێت
    کاتێک سەرئاو دەتەقێت.
  • 4:09 - 4:13
    منداڵدان بچووک دەبیتەوە
    دوای چەند هەفتەیەک لە منداڵ بوون.
  • 4:13 - 4:17
    هەروەک بەشەکانی دیکەی جەستە
    دووگیانی کاریگەری لەسەر مێشک دەىێت--
  • 4:17 - 4:20
    بەڵام کاریگەریەکانی لێرە
    لە کەمترین تێگەیشتندا.
  • 4:20 - 4:23
    لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایانە
    جیاوازی لە سکانەکانی مێشک نیشان دەدات
  • 4:23 - 4:26
    لەدوای دووگیانی و سەرەتایی دایکوباوکایەتی،
  • 4:26 - 4:29
    وە پێشنیازی ئەوە دەکەن کە ئەم گۆڕنکاریانە
    خۆ گوونجاندنە لەگەڵی
  • 4:29 - 4:32
    بەو واتایەی دەتوانن یارمەتیدەر بن
    لەگەڵ بەهرەی دایکوباوکایەتی،
  • 4:32 - 4:38
    وەک بەرزبوونەوەی توانای خوێندنەوە
    چونکە مندالەکان ناتوانن قسە بکەن.
  • 4:38 - 4:41
    کەمی زانیاری دەربارەی دووگیانی
    کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک
  • 4:41 - 4:47
    ڕاستیەکی گشتی دەخاتە بەرچاو: لە مێژووی
    نزیکەی هەموو توێژینەوەکان دەربارەی دووگیانی
  • 4:47 - 4:51
    کە سەرنجی لەسەر کۆرپەلە بووە
    نەک ژنی دووگیان.
  • 4:51 - 4:54
    ئەزموونەکانی دووگیانی بەشێوەیەکی فراوان
    جیاوازیان هەیە،
  • 4:54 - 4:56
    لە هەردوو مەودای دووگیانی تەندرووست
  • 4:56 - 5:02
    بەهۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی تەندرووستی
    توێژنەوەی نوێ یارمەتیمان دەدات لەوەی تێبگەینن کە بۆچی،
  • 5:02 - 5:05
    وە پەرەپێدانی چارەسەری پێویست
    لەو شوێنەی کە پێویستە
  • 5:05 - 5:09
    لە هەمان کاتدا، هەموو دووگیانیەک جیاوازە،
  • 5:09 - 5:12
    وە گرینگە ڕاوێژ بە پزیشک بکەی
    لە کاتی بوونی هەر پرسیارێکی تایبەت
  • 5:13 - 5:17
    ئەمرۆ، ئێمە گۆشەیەکەی خۆش دەگێرینەوە،
  • 5:17 - 5:22
    هەروەک توێژنەوەی زیاتر تەرخانکراوە
    بۆ سەرلێشێوای بایۆلۆجی دووگیانی.
Title:
کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی دووگیانی
Speaker:
تێد-ئی دی
Description:

ماسولکەو جومگەکان دەگۆڕن و دەجوڵێن ڕیتمی دڵ خێرا دەبێت خوێن بە خوێندا دەنەڕکێ و دەمارەکان بە ماوەی دووگیانی، هەموو ئەندامێک لە لەشدا دەگۆڕێت بە دەست پێکردنی کۆمەڵە هۆرمۆنێک، ئەم گۆڕانکاریانە دەست پێدەکات هەر کە دووگیانی دەست پێدەکات. گەڕان لەو شتەی کە دەیزانین و نازانین— دەربارەی کاریگەریەکانی دووگیانبوون لەسەر جەستە و مێشک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions