YouTube

Got a YouTube account?

New: enable viewer-created translations and captions on your YouTube channel!

Kurdish subtitles

← بۆچی بردنەوە هەمووکات یەکسان نییە بە سەرکەوتن

Get Embed Code
28 Languages

Showing Revision 6 created 02/01/2020 by Hiwa Foundation.

  1. باشە، پرسیارێکم هەیە بۆ هەموومان.
  2. ئامادەن؟
  3. ئایا هەموو بردنەوەیەک سەرکەوتنە؟
  4. (چپە)

  5. ئاه.

  6. (پێکەنین)

  7. ئاه، باشە.

  8. من ڕاهێنەرە تازە خانەنشین بووەکەی

  9. تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
    لۆس ئانجلس کالیفۆرنیام،
  10. پێگەیەک کە بیست و نۆ ساڵ تیایدا بووم.
  11. (چەپڵەلێدان)

  12. زۆر سوپاس.

  13. لەو ماوەیەشدا،

  14. ئەزموونی بردنەوەی زۆرم کرد.
  15. تیمەکەمانم برد بەرەو
    حەوت نازناوی نەتەوەیی،
  16. بووم بە ئەندامی هۆڵی وەرزشەوانە
    ناودارەکانی زانکۆکە و
  17. تەنانەت بە دەنگدانیش کرام
    بە ڕاهێنەری سەدە
  18. لەلایەن کۆنگرەی پاسیفیک دوانزەوە.
  19. (چەپڵەلێدان)

  20. بردنەوە هەر بەڕاستی،

  21. بەڕاستی بەڕاستی خۆشە.
  22. (پێکەنین)

  23. بەڵام هاتووم تێڕوانینی خۆمتان پێبڵێم:

  24. بردنەوە هەمووکات بە واتای سەرکەوتن نایەت.
  25. لە سەرتاسەری ئەمریکا و جیهانیشدا،
  26. قەیرانێکمان هەیە
  27. لە کلتورەکانی بردنەوە بە هەر نرخێکدا
  28. کە خۆمان درووستمان کردووە.
  29. لە خوێندنگەکانماندا،
  30. لەسەر کارەکانمان، لە سیاسەتەکانماندا،
  31. بردنەوە بەهەر نرخێک
    بووە بە شتێکی قبوڵکراو.
  32. وەک کۆمەڵگایەک،
  33. ڕێز لەو کەسانە ئەگرین
    کە لەسەر لوتکەی هەرەمەکەن.
  34. بەدڵخۆشییەوە چەپڵە لێئەیەین بۆ ئەوانەی
    پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردنەکان و خەڵاتەکان ئەبەنەوە.
  35. بەڵام بەداخەوە، زۆرجار،
  36. هەمان ئەو کەسانە دەستگاکانی
    خۆیان بەجێئەهێڵن
  37. وەک کەسانێکی زیانپێگەشتوو.
  38. بەداخەوە، بە نمرەی تەواوەوە،
  39. مناڵەکان بە زیان پێگەشتووییەوە
    قوتابخانە جێدەهێڵن.
  40. بە خەڵات و مەدالیاوە،
  41. وەرزشەوانەکان تیمەکانیان بە
    زیانپێگەشتوویی بەجێئەهێڵن،
  42. لەڕووی هەستی، و دەروونییشەوە،
    نەک تەنیا جەستەیی.
  43. کارمەندەکانیش بە قازانجی گەورەوە
    کۆمپانیاکانیان بە زیانپێگەشتوویی جێدێڵن.
  44. وامان لێهاتووە هێندە تیشک ئەخەینە
    سەر ئەنجامی کۆتایی، و
  45. کاتێک ئەنجامی کۆتایی
    بردنەوە ئەبێت،
  46. ئەو بەشەی کە چۆن گەشتووینەتە ئەوێ
  47. زۆرجار ئەبێت بەژێر بەڕەکەوە، و
  48. بەهەمان شێوە زیانەکەش.
  49. بۆیە داوای ناوبڕێک ئەکەم.

  50. ناوبڕێک.
  51. پێویستە دووبارە پێناسەی
    سەرکەوتن بکەینەوە.
  52. سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە
    پاڵەوانەکان لە ژیاندا بۆ جیهانەکەمان،
  53. بە بردنەوە بێت یان دۆڕان.
  54. (چەپڵەلێدان)

  55. سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە
    بە پاڵەوانی ژیان،

  56. نەک بۆ تیمەکەت،
  57. نەک بۆ کارەکەت و
  58. ببورن ئەمەشتان پێئەڵێم، تەنانەت نە بۆ
    مافی خۆهەڵکێشانیشتان بە کارتی کریسمسەوە.
  59. ببورن.
  60. کەواتە چۆن ئەمە ئەکەین؟

  61. پێش هەموو شتێک، لەوانەیە بتوانیت
    ڕێگای خۆت دیاری بکەیت بۆ بردنەوە،
  62. بەڵام ناتوانیت ڕێگای سەرکەوتنت دیاری بکەیت.
  63. با بتانبەمەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠،
    کە بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری

  64. تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
    لۆس ئانجلس دیاریکرام. و
  65. ئەمەوێت پێتان بڵێم کە من پێشتر
    هەرگیز یاری جومناستیکم نەکردبوو.
  66. لەناو جیهانەی بالێیا گەورەبووم.
  67. هەرگیز تەقلەی سەر لام لێنەیاوە، و
  68. نەشمئەتوانی فێرتان بکەم بەشێوەیەکی
    ڕاست تەقلەی سەر لا بکەن.
  69. (پێکەنین)

  70. بەڕاستی جێگەی داخە. و

  71. هیچیشم نەئەزانی لەسەر ئەوەی چۆن
    پەرە بەیت بە کلتوری یەکگرتوویی تیم.
  72. باشترین شت پێمبکرایە لاساییکردنەوەی
    ڕاهێنەرەکانی تر بوو کە براوە بوون. و
  73. بۆیە بووم بە قسە ڕەقێکی،
  74. مێشک وشکی، سەرکێشی،
  75. بێ بەزەیی،
  76. شەڕ فرۆش، بێ هەست، و
  77. هەندێک جاریش بەداخەوە بێڕێز.
  78. وەک ڕاهێنەرێک ڕەفتارم ئەکرد
  79. کە تەنیا بیری لەوە ئەکردەوە
    کە چۆن بردنەوە بەدەست بێنێت.
  80. وەرزەکانی یەکەمم وەک ڕاهێنەری سەرەکی

  81. زۆر خراپ بوون، و
  82. دوای ئەوەش کە تیمەکەم بۆ چەندین ساڵ
    بەرگەی شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەمیان گرتبوو،
  83. تیمەکەمان داوای کۆبوونەوەیان کرد.
  84. حەزم لە کۆبونەوەی تیمەکە بوو،
  85. بۆیە وتم، هێی! با پێکەوە کۆبینەوە."
  86. بۆ دوو کاتژمێری تەواو،
  87. نموونەی ئەوەیان یامێ کە چۆن
    کەلەڕەقیم ئازاربەخش و بێڕێزیپێکەر بووە.
  88. بەڵێ بکەم، نەک پێمخۆشبێت.
  89. بۆیان ڕوونکردمەوە
  90. کە ئەیانەوێت پشتیوانی بکرێن،
  91. نەک لە بەهایان کەمکرێتەوە.
  92. ئەیانەویست ڕاهێنەرایەتییان پێبکرێت
    نەک پارچە پارچە بکرێن.
  93. دەیانویست هانبدرێن،
  94. نەک فشاریان بخرێتە سەر یان
    شەڕیان پێبفرۆشرێت.
  95. ئەوە ناوبڕەکەم بوو، و
  96. گۆڕانکاریم هەڵبژارد.
  97. بوون بە دیکتاتۆرێکی توندڕەو

  98. لەوانەیە سەربازی بچووکی باشی
    گوێڕایەڵت بۆ درووستکات،
  99. بەڵام پاڵەوانەکان لە ژیاندا
    درووست ناکات.
  100. زۆر ئاسانتر ئەبێت، لە هەموو
    جۆرێکی ژیاندا،
  101. خۆت بسەپێنیت و فەرمان بکەیت
  102. وەک لەوەی بتوانی بزانیت
    چۆن هانی کەسانی تر بەیت
  103. بۆ ئەوەی بیانەوێت باشتر بن.
  104. هۆکارەکەشی ئەوەیە -- هەموو ئەمە ئەزانین --
  105. هاندان ماوەیەکی زۆری ئەوێت
  106. بۆ ڕەگ داکووتین.
  107. بەڵام کە ئەوە ئەکات،
  108. بنیاتنەری کەسایەتی ئەبێت و
  109. ژیان ئەگۆڕێت.
  110. درکم بەوە کرد پێویستە خوێندکارە
    وەرزشەکانمان بەهێزتر بکەم

  111. وەک مرۆڤێکی تەواو،
  112. نەک تەنیا وەزرشەوانەکانی
    براوە بوون.
  113. بۆیە سەرکەوتن بۆمن گۆڕا
  114. لە بەتەنیا تیشک خستنە سەر بردنەوە
  115. بۆ پەرەدان بە فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتییەکەم،
  116. کە ئەویش پەرەدانە بە پاڵەوانەکانی
    ژیان لە ڕێگای وەرزشەوە.
  117. ئەشمزانی ئەگەر ئەمە بە باشی بکەم،
  118. ئەو دەروونی پاڵەوانییە وەردەگێڕدرێتە
    سەر مەیدانی ململانێکان.
  119. ئەوەشم کرد.
  120. پێکهاتەی سەرەکی پەرەدان بوو بە متمانە،
  121. لەڕێگەی ئارام گرتنەوە،
  122. ڕاستگۆیی بەڕێزەوە، و
  123. بەرپرسیارێتی هەڵگرتن --
  124. هەموو پێکهاتەکانی ئەچنە
    ناو خۆشەویستی خۆڕاگرەوە.
  125. بە باسکردنی خۆشەویستی خۆڕاگر،

  126. کاتیلین ئۆهاشی نموونەیەکی
    بێوێنەی ئەمەیە.
  127. لەوانەیە هەمووتان نمایشەکەیتان بینیبێت.
  128. سەروو سەد و پەنجا ملیۆن بینەری هەبوو. و
  129. کۆدەنگییەکە لەسەر ئەوەیە کە،
    نمایشەکەی شادی بەخشێکی تەواوە.
  130. بەڵام، کاتێک هات بۆ زانکۆی لۆس ئانجلس،
    لەش و مێشک و ڕۆحیشی تێکشکا.
  131. لەناو جیهانێکی وەرزشی پڕ لە مشتومڕ و
    ئاست بەرزەوە هاتبوو، و
  132. زیانێکی زۆری پێگەشت.
  133. کە بۆ یەکەم ساڵ کاتیلین
    هاتە زانکۆی لۆس ئانجلس،
  134. زۆر بە باشی کەسە یاخییەکەی
    ناخی خۆی دۆزییەوە،
  135. گەشتە خاڵێک کە چیتر
    نەیئەتوانی یاری جومناستیک بکات
  136. لەو ئاستەی کە چاوەڕوانکراو بوو لێی. و
  137. هەرگیز بیرم ناچێتەوە
  138. کۆبوونەوەیەکمان کرد لە ناوەڕاستی
    وەرزی تازە وەرگیراوەکاندا.
  139. لەگەڵ تیمەکەیا بووین، ستافی ڕاهێنەران و
    ستافی هاندەران،
  140. دەروونناسە وەرزشییەکان، و
  141. کاتیلین زۆر بە ڕوونی و بێ ئەوەی
    هیچ پەشیمانی پێوە دیاربێت وتی،
  142. "چیتر نامەوێت ببمەوە بە کەسێکی مەزن."
  143. هەستم کرد هەڵخەڵەتێنراوم.

  144. یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە،
  145. "کەواتە من چی پێویست ئەکات
    ڕێگە بدەم بەخششی خوێندنەکەت بدرێت؟"
  146. بەڕاستی بیرکردنەوەیەکی تاریک بوو هەمبوو،
    باشبوو کە بە بەرزی نەموت،
  147. چونکە دواتر بۆم ڕوونبۆوە.
  148. کاتیلین ڕقی لە جومناستیک نەبوو.
  149. کاتیلین ڕقی لە هەموو شتێک بوو کە
    پەیوەندی بە مەزن بوونەوە هەبوو.
  150. کاتیلین نەیئەویست براوە بێت،
  151. چونکە بردنەوە بە هەر نرخێک
    لە بەرامبەر دڵخۆشبوونیا بوو.
  152. کاری من ئەوە بوو بزانم
    چۆن هانی بەم
  153. بیەوێت دووبارە مەزن بێت،
  154. بەوەی یارمەتی بەم دووبارە
    پێناسەی سەرکەوتن بکاتەوە.
  155. جۆشم بۆ ئەو ململانێیە بوو بە سوربوون

  156. کاتێک ڕۆژێک کاتیلین سەیری
    چاوەکانی کردم و وتی،
  157. "خاتوو ڤال ئەمەوێ بزانیت،
  158. هەموو ئەوەی پێم ئەڵێیت بیکەم،
    ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەم."
  159. (پێکەنین)

  160. بەڵێ، وەک ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ کاتیلین،
    ململانێکەم قبوڵکرد. باشە.

  161. (پێکەنین)

  162. بەڵگەی زیاتر بۆ ئەوەی کە
    ڕێگا بۆدیاریکردن سوودی نابێت.

  163. بۆیە چوومە سەر پرۆسە خاوە
    ئازاربەخشەکەی
  164. بنیاتنانی متمانە و
  165. سەلماندن بۆی کە یەکەم شت و
    پێش هەموو شتێک
  166. گرنگیم پێئەیا وەک مرۆڤێک.
  167. بەشێکی ستراتیجییەکەم ئەوەبوو تەنیا لە یاریگا
    لەبارەی جومناستیکەوە قسەی لەگەڵکەم.
  168. لە دەرەوەی یاریگاکە،
    باسی هەموو شتێکی ترمان ئەکرد:
  169. خوێندنگە، کوڕان، خێزانەکان،
    هاوڕێیان، خولیاکان.
  170. هانم ئەیا لە دەرەوەی وەرزشەکەی خۆشی
    ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە خۆشی ئەیەنێ.
  171. شتێکی خۆشبوو
  172. بەدیاری چاوی خۆمانەوە کاتیلین ئۆهاشی
    بوو بەو کەسەی ئێستا.
  173. لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە،
  174. خۆشەویستی خۆی بۆخۆی دۆزییەوە، و
  175. بەهای خۆی دۆزییەوە.
  176. هێواش هێواش توانی ئەو شادییە بێنێتەوە
  177. بۆناو جومناستیک.
  178. نازناوی پاڵەوانی نمایشی سەر زەوی
    یەکێتی دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکای بردەوە، و
  179. هەروەها یارمەتی تیمەکەشمانی یا
    حەوتەم پاڵەوانێتی یەکێتییەکە بەدەستبێنین لە ٢٠١٨دا.
  180. کەواتە ---

  181. زۆر سوپاس.

  182. (چەپڵەلێدان)

  183. کەواتە با بیر لە کاتیلین ئۆهاشییەکانی
    ژیانی خۆمان بکەینەوە.

  184. با بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە
    لەژێر چاودێری و ڕێنمایی ئێوەدان.
  185. کە بە ئوتومبێل مناڵەکەتان ئەگەیەننە
    ماڵەوە چییان پێئەڵێن؟
  186. ئەو ماوەی گەیاندنە بۆ ماڵەوە
  187. زۆر لەوە کاریگەری زیاترە کە ئەیزانن.
  188. ئایا تیشک ئەخەنە سەر ئەنجامی کۆتایی،
  189. یان ئایا ئەتانەوێ ئەو کاتە بەکاربێنن
  190. بۆ ئەوەی یارمەتی مناڵەکەتان بەن
    پەرە بسێنن بۆ پاڵەوانێک؟
  191. زۆر سادەیە:
  192. ئەزانیت تیشکت خستۆتە سەر
    ئەنجامی کۆتایی
  193. ئەگەر پرسیار بکەیت لەبارەی
    ئەنجامی کۆتاییەوە.
  194. "ئایا بردتەوە؟"
  195. "چەند خاڵت بەدەستهێنا؟"
  196. "نمرەی تەواوت هێنا؟"
  197. ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت یارمەتی
    مناڵەکەت بەیت ببێت بە پاڵەوانێک،
  198. پرسیار لەبارەی ئەزموونەکەوە ئەکەیت و
  199. لەبارەی پرۆسەکەوە،
  200. وەک، "ئەمڕۆ چی فێربوویت؟"
  201. "یارمەتی هاوتیمێکت یا؟"
  202. گرنگترین پرسیاریش بەلامەوە،
  203. "زانیت چۆن چێژێکی زۆر بدۆزیتەوە
    لە زۆر زۆر خۆ ماندووکردندا؟"
  204. ئینجا کلیلەکەشی ئەوەیە لەسەرخۆ بوەستیت و

  205. گوێ لە وەڵامەکەیان بگریت.
  206. لەو باوەڕەیام گەورەترین دیاری کە بتوانیت
    بیەیت بە مرۆڤێکی تر
  207. بێدەنگکردنی مێشکمانە
  208. لە ویستی ڕاست بوون
  209. یان پێویستی پێکهێنانی
    وەڵامی گونجاو و
  210. بەڕاستی گوێبگرین
  211. کاتێک یەکێک قسە ئەکات.
  212. لە بێدەنگکردنی مێشکماندا،
  213. لە ڕاستیا گوێمان لە ترسەکان و
    کەموکوڕییەکانی خۆمان ئەبێت،
  214. کە دەکرێت یارمەتیمان بات
    وەڵامەکەمان دیاری بکەین
  215. بە ڕوونییەک و هاوسۆزییەکی زیاترەوە.
  216. کایلا ڕۆس، یەکێکی تر لە یاریزانەکانمان،

  217. یەکێکە لە مەزنترینەکان لە
    مێژووی وەرزشەکەدا.
  218. تەنیا وەرزشەوانە کە توانیبێتی
    هەرسێ نازناوەکە بەدەست بێنێت:
  219. پاڵەوانی نەتەوەیی،
  220. پاڵەوانی جیهان، و
  221. پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتیش.
  222. هەروەها کەسێکیش نەبوو
    دەربارەی شتی ناگرنگ قسە بکات،
  223. بۆیە سەرم سوڕما کاتێک ڕۆژێک
    هاتە ژوورەکەی خۆم،
  224. لەسەر قەنەفەکە دانیشت و
  225. دەستیکرد بە قسەکردن --
  226. یەکەمجار دەربارەی خوێندنەکەی
  227. ئینجا دەربارەی خوێندنی باڵا و
  228. دواتریش دەربارەی هەموو شتێکی تر
    کە پێدەچوو بە مێشکیا هاتبێت.
  229. دەنگەکەی ناخم چپەی بۆکردم
  230. کە شتێکی لە مێشکایە و
  231. ئەگەر لەسەرخۆ بم و
  232. کاتی پێویستی بەمێ،
  233. بۆم باس ئەکات. و
  234. هەر واش بوو.
  235. یەکەمجار بوو کە کایلا
    ئەو شتە بە کەسێک بڵێت
  236. کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر
    لەلایەن لاری ناسارەوە،
  237. پزیشکی پێشتری تیمی
    جومناستیکی ئەمریکا،
  238. کە دواتر تاوانی دەستدرێژییەکەی بۆسەر
    چەندین مناڵ ئاشکرا بوو.
  239. کایلا هاتە پێشەوە و
  240. هاتە ناو سوپاکەی
  241. ڕزگاربووانی دەستی ناسار
  242. کە چیرۆکەکانی خۆیان گێڕایەوە و
  243. دەنگی خۆیان بەکارهێنا
  244. بۆ هێنانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
    بەسەر هەموو جیهاندا.
  245. ئەوکاتە هەستم ئەکرد زۆر گرنگ بێت

  246. شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەین
    بۆ کایلا و تیمەکەمان.
  247. بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لە چەند
    کۆبوونەوەیەکی تیمەکە باسی ئەمە بکەم.
  248. دواتر لەو ساڵەیا، پاڵەوانێتی
    نەتەوەییشمان بردەوە، و
  249. کایلا هات بۆلام و
    ئەو ڕاستییەی بۆ باسکردم
  250. کە هەستی کردووە یەک هۆکار
    هەبووە بۆ بردنەوەمان
  251. ئەویش دیاریکردنی کێشە سەرەکییەکە بووە،
  252. تراژیدیاکەی نەک تەنیا
    هەموو جیهانی هەژاند
  253. بەڵکو ڕاستییەکان و یادەوەرییەکانی
    ناخی خۆشی ئازاد کرد و
  254. زۆرێک لە هاوڕێکانی و
  255. هاوتیمەکانیشی ئازادکرد.
  256. وەک کایلا وتی،
  257. "خاتوو ڤال، لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکەیا
    هەستم ئەکرد کە بەرزتر ئەبم و
  258. کاتێک چومە سەر سەکۆی پاڵەوانییەکە
    هەستم کرد هیچ نامشکێنێت."
  259. هەر وا بەسادەیی --
  260. (چەپڵەلێدان)

  261. تەنیا بەهۆی ئەوەوە بوو کە
    گوێیلێگیراوە.

  262. وەک باوان، وەک ڕاهێنەر،

  263. وەک سەرکردە،
  264. ناتوانین لە شوێنێکەوە سەرکردایەتی بکەین
  265. کە بردنەوە تەنیا پێوەری سەرکەوتن بێت،
  266. کە لەخۆڕازی بوون لە ناوەڕاستا بێت،
  267. چونکە ئەوە سەلمێنراوە
  268. کە پرۆسەکە مرۆڤی تێکشکاو
    بەرهەمدەهێنێت.
  269. هەروەها بە هاوسۆزیشما ئەزانم
  270. کە بەتەواوەتی دەکرێت
  271. لە ژیاندا پاڵەوان بەرهەم بهێنیت و
    ڕاهێنانی پێبکەیت
  272. لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا
  273. بێ سازش کردن لەسەر ورەی مرۆڤەکان.
  274. (چەپڵەلێدان)

  275. بە پێناسەکردنی سەرکەوتن دەستپێئەکات

  276. بۆ خۆت و ئەوانەی لەژێر چاودێری تۆدان و
  277. ئینجا بەردەوامیش
  278. بزانیت ئایا کارەکان یەک ئەگرێتەوە
    لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا.
  279. هەموو لە لایەنێکەوە ڕاهێنەرین.

  280. هەموو بەرپرسیارێتی جیامان هەیە
  281. بۆ پەرەدان بە پاڵەوانەکان
    بۆ جیهانەکەمان.
  282. سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوە ئەچێت، و
  283. لە جیهانی وەرزشەوانەکاندا،
  284. بەوە ئەڵێین بردنەوەی هەموولایەک.
  285. زۆر سوپاس.

  286. (چەپڵەلێدان)