Return to Video

بۆچی بردنەوە هەمووکات یەکسان نییە بە سەرکەوتن

  • 0:01 - 0:03
    باشە، پرسیارێکم هەیە بۆ هەموومان.
  • 0:03 - 0:04
    ئامادەن؟
  • 0:05 - 0:07
    ئایا هەموو بردنەوەیەک سەرکەوتنە؟
  • 0:07 - 0:09
    (چپە)
  • 0:09 - 0:10
    ئاه.
  • 0:10 - 0:12
    (پێکەنین)
  • 0:12 - 0:14
    ئاه، باشە.
  • 0:15 - 0:17
    من ڕاهێنەرە تازە خانەنشین بووەکەی
  • 0:17 - 0:20
    تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
    لۆس ئانجلس کالیفۆرنیام،
  • 0:20 - 0:22
    پێگەیەک کە بیست و نۆ ساڵ تیایدا بووم.
  • 0:22 - 0:24
    (چەپڵەلێدان)
  • 0:24 - 0:25
    زۆر سوپاس.
  • 0:25 - 0:27
    لەو ماوەیەشدا،
  • 0:27 - 0:29
    ئەزموونی بردنەوەی زۆرم کرد.
  • 0:29 - 0:32
    تیمەکەمانم برد بەرەو
    حەوت نازناوی نەتەوەیی،
  • 0:32 - 0:35
    بووم بە ئەندامی هۆڵی وەرزشەوانە
    ناودارەکانی زانکۆکە و
  • 0:35 - 0:38
    تەنانەت بە دەنگدانیش کرام
    بە ڕاهێنەری سەدە
  • 0:38 - 0:40
    لەلایەن کۆنگرەی پاسیفیک دوانزەوە.
  • 0:40 - 0:42
    (چەپڵەلێدان)
  • 0:42 - 0:46
    بردنەوە هەر بەڕاستی،
  • 0:46 - 0:48
    بەڕاستی بەڕاستی خۆشە.
  • 0:48 - 0:50
    (پێکەنین)
  • 0:50 - 0:53
    بەڵام هاتووم تێڕوانینی خۆمتان پێبڵێم:
  • 0:53 - 0:55
    بردنەوە هەمووکات بە واتای سەرکەوتن نایەت.
  • 0:56 - 0:59
    لە سەرتاسەری ئەمریکا و جیهانیشدا،
  • 0:59 - 1:01
    قەیرانێکمان هەیە
  • 1:01 - 1:03
    لە کلتورەکانی بردنەوە بە هەر نرخێکدا
  • 1:04 - 1:05
    کە خۆمان درووستمان کردووە.
  • 1:06 - 1:08
    لە خوێندنگەکانماندا،
  • 1:08 - 1:10
    لەسەر کارەکانمان، لە سیاسەتەکانماندا،
  • 1:10 - 1:13
    بردنەوە بەهەر نرخێک
    بووە بە شتێکی قبوڵکراو.
  • 1:15 - 1:17
    وەک کۆمەڵگایەک،
  • 1:17 - 1:20
    ڕێز لەو کەسانە ئەگرین
    کە لەسەر لوتکەی هەرەمەکەن.
  • 1:20 - 1:26
    بەدڵخۆشییەوە چەپڵە لێئەیەین بۆ ئەوانەی
    پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردنەکان و خەڵاتەکان ئەبەنەوە.
  • 1:27 - 1:29
    بەڵام بەداخەوە، زۆرجار،
  • 1:29 - 1:33
    هەمان ئەو کەسانە دەستگاکانی
    خۆیان بەجێئەهێڵن
  • 1:33 - 1:35
    وەک کەسانێکی زیانپێگەشتوو.
  • 1:36 - 1:38
    بەداخەوە، بە نمرەی تەواوەوە،
  • 1:38 - 1:41
    مناڵەکان بە زیان پێگەشتووییەوە
    قوتابخانە جێدەهێڵن.
  • 1:42 - 1:44
    بە خەڵات و مەدالیاوە،
  • 1:44 - 1:50
    وەرزشەوانەکان تیمەکانیان بە
    زیانپێگەشتوویی بەجێئەهێڵن،
  • 1:50 - 1:52
    لەڕووی هەستی، و دەروونییشەوە،
    نەک تەنیا جەستەیی.
  • 1:53 - 1:58
    کارمەندەکانیش بە قازانجی گەورەوە
    کۆمپانیاکانیان بە زیانپێگەشتوویی جێدێڵن.
  • 1:59 - 2:03
    وامان لێهاتووە هێندە تیشک ئەخەینە
    سەر ئەنجامی کۆتایی، و
  • 2:03 - 2:06
    کاتێک ئەنجامی کۆتایی
    بردنەوە ئەبێت،
  • 2:08 - 2:10
    ئەو بەشەی کە چۆن گەشتووینەتە ئەوێ
  • 2:10 - 2:14
    زۆرجار ئەبێت بەژێر بەڕەکەوە، و
  • 2:14 - 2:15
    بەهەمان شێوە زیانەکەش.
  • 2:17 - 2:19
    بۆیە داوای ناوبڕێک ئەکەم.
  • 2:19 - 2:20
    ناوبڕێک.
  • 2:21 - 2:23
    پێویستە دووبارە پێناسەی
    سەرکەوتن بکەینەوە.
  • 2:24 - 2:31
    سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە
    پاڵەوانەکان لە ژیاندا بۆ جیهانەکەمان،
  • 2:31 - 2:33
    بە بردنەوە بێت یان دۆڕان.
  • 2:35 - 2:39
    (چەپڵەلێدان)
  • 2:40 - 2:44
    سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە
    بە پاڵەوانی ژیان،
  • 2:44 - 2:45
    نەک بۆ تیمەکەت،
  • 2:45 - 2:47
    نەک بۆ کارەکەت و
  • 2:47 - 2:51
    ببورن ئەمەشتان پێئەڵێم، تەنانەت نە بۆ
    مافی خۆهەڵکێشانیشتان بە کارتی کریسمسەوە.
  • 2:52 - 2:54
    ببورن.
  • 2:54 - 2:55
    کەواتە چۆن ئەمە ئەکەین؟
  • 2:56 - 3:00
    پێش هەموو شتێک، لەوانەیە بتوانیت
    ڕێگای خۆت دیاری بکەیت بۆ بردنەوە،
  • 3:00 - 3:04
    بەڵام ناتوانیت ڕێگای سەرکەوتنت دیاری بکەیت.
  • 3:05 - 3:09
    با بتانبەمەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠،
    کە بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری
  • 3:09 - 3:11
    تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی
    لۆس ئانجلس دیاریکرام. و
  • 3:11 - 3:15
    ئەمەوێت پێتان بڵێم کە من پێشتر
    هەرگیز یاری جومناستیکم نەکردبوو.
  • 3:15 - 3:17
    لەناو جیهانەی بالێیا گەورەبووم.
  • 3:17 - 3:20
    هەرگیز تەقلەی سەر لام لێنەیاوە، و
  • 3:20 - 3:23
    نەشمئەتوانی فێرتان بکەم بەشێوەیەکی
    ڕاست تەقلەی سەر لا بکەن.
  • 3:23 - 3:24
    (پێکەنین)
  • 3:24 - 3:25
    بەڕاستی جێگەی داخە. و
  • 3:25 - 3:31
    هیچیشم نەئەزانی لەسەر ئەوەی چۆن
    پەرە بەیت بە کلتوری یەکگرتوویی تیم.
  • 3:31 - 3:35
    باشترین شت پێمبکرایە لاساییکردنەوەی
    ڕاهێنەرەکانی تر بوو کە براوە بوون. و
  • 3:36 - 3:38
    بۆیە بووم بە قسە ڕەقێکی،
  • 3:38 - 3:40
    مێشک وشکی، سەرکێشی،
  • 3:41 - 3:43
    بێ بەزەیی،
  • 3:43 - 3:45
    شەڕ فرۆش، بێ هەست، و
  • 3:46 - 3:49
    هەندێک جاریش بەداخەوە بێڕێز.
  • 3:50 - 3:54
    وەک ڕاهێنەرێک ڕەفتارم ئەکرد
  • 3:54 - 3:57
    کە تەنیا بیری لەوە ئەکردەوە
    کە چۆن بردنەوە بەدەست بێنێت.
  • 4:00 - 4:01
    وەرزەکانی یەکەمم وەک ڕاهێنەری سەرەکی
  • 4:01 - 4:03
    زۆر خراپ بوون، و
  • 4:03 - 4:07
    دوای ئەوەش کە تیمەکەم بۆ چەندین ساڵ
    بەرگەی شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەمیان گرتبوو،
  • 4:07 - 4:09
    تیمەکەمان داوای کۆبوونەوەیان کرد.
  • 4:09 - 4:11
    حەزم لە کۆبونەوەی تیمەکە بوو،
  • 4:11 - 4:13
    بۆیە وتم، هێی! با پێکەوە کۆبینەوە."
  • 4:13 - 4:16
    بۆ دوو کاتژمێری تەواو،
  • 4:16 - 4:22
    نموونەی ئەوەیان یامێ کە چۆن
    کەلەڕەقیم ئازاربەخش و بێڕێزیپێکەر بووە.
  • 4:23 - 4:24
    بەڵێ بکەم، نەک پێمخۆشبێت.
  • 4:26 - 4:27
    بۆیان ڕوونکردمەوە
  • 4:27 - 4:29
    کە ئەیانەوێت پشتیوانی بکرێن،
  • 4:29 - 4:31
    نەک لە بەهایان کەمکرێتەوە.
  • 4:31 - 4:33
    ئەیانەویست ڕاهێنەرایەتییان پێبکرێت
    نەک پارچە پارچە بکرێن.
  • 4:33 - 4:36
    دەیانویست هانبدرێن،
  • 4:36 - 4:38
    نەک فشاریان بخرێتە سەر یان
    شەڕیان پێبفرۆشرێت.
  • 4:39 - 4:41
    ئەوە ناوبڕەکەم بوو، و
  • 4:42 - 4:44
    گۆڕانکاریم هەڵبژارد.
  • 4:46 - 4:49
    بوون بە دیکتاتۆرێکی توندڕەو
  • 4:49 - 4:53
    لەوانەیە سەربازی بچووکی باشی
    گوێڕایەڵت بۆ درووستکات،
  • 4:53 - 4:55
    بەڵام پاڵەوانەکان لە ژیاندا
    درووست ناکات.
  • 4:56 - 5:00
    زۆر ئاسانتر ئەبێت، لە هەموو
    جۆرێکی ژیاندا،
  • 5:00 - 5:03
    خۆت بسەپێنیت و فەرمان بکەیت
  • 5:03 - 5:06
    وەک لەوەی بتوانی بزانیت
    چۆن هانی کەسانی تر بەیت
  • 5:07 - 5:09
    بۆ ئەوەی بیانەوێت باشتر بن.
  • 5:09 - 5:11
    هۆکارەکەشی ئەوەیە -- هەموو ئەمە ئەزانین --
  • 5:11 - 5:14
    هاندان ماوەیەکی زۆری ئەوێت
  • 5:14 - 5:15
    بۆ ڕەگ داکووتین.
  • 5:16 - 5:18
    بەڵام کە ئەوە ئەکات،
  • 5:18 - 5:20
    بنیاتنەری کەسایەتی ئەبێت و
  • 5:20 - 5:22
    ژیان ئەگۆڕێت.
  • 5:22 - 5:27
    درکم بەوە کرد پێویستە خوێندکارە
    وەرزشەکانمان بەهێزتر بکەم
  • 5:27 - 5:29
    وەک مرۆڤێکی تەواو،
  • 5:30 - 5:32
    نەک تەنیا وەزرشەوانەکانی
    براوە بوون.
  • 5:32 - 5:35
    بۆیە سەرکەوتن بۆمن گۆڕا
  • 5:35 - 5:37
    لە بەتەنیا تیشک خستنە سەر بردنەوە
  • 5:38 - 5:40
    بۆ پەرەدان بە فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتییەکەم،
  • 5:40 - 5:45
    کە ئەویش پەرەدانە بە پاڵەوانەکانی
    ژیان لە ڕێگای وەرزشەوە.
  • 5:46 - 5:48
    ئەشمزانی ئەگەر ئەمە بە باشی بکەم،
  • 5:48 - 5:51
    ئەو دەروونی پاڵەوانییە وەردەگێڕدرێتە
    سەر مەیدانی ململانێکان.
  • 5:52 - 5:53
    ئەوەشم کرد.
  • 5:54 - 5:57
    پێکهاتەی سەرەکی پەرەدان بوو بە متمانە،
  • 5:58 - 6:00
    لەڕێگەی ئارام گرتنەوە،
  • 6:01 - 6:02
    ڕاستگۆیی بەڕێزەوە، و
  • 6:04 - 6:05
    بەرپرسیارێتی هەڵگرتن --
  • 6:06 - 6:09
    هەموو پێکهاتەکانی ئەچنە
    ناو خۆشەویستی خۆڕاگرەوە.
  • 6:11 - 6:13
    بە باسکردنی خۆشەویستی خۆڕاگر،
  • 6:13 - 6:16
    کاتیلین ئۆهاشی نموونەیەکی
    بێوێنەی ئەمەیە.
  • 6:16 - 6:18
    لەوانەیە هەمووتان نمایشەکەیتان بینیبێت.
  • 6:18 - 6:22
    سەروو سەد و پەنجا ملیۆن بینەری هەبوو. و
  • 6:23 - 6:27
    کۆدەنگییەکە لەسەر ئەوەیە کە،
    نمایشەکەی شادی بەخشێکی تەواوە.
  • 6:27 - 6:33
    بەڵام، کاتێک هات بۆ زانکۆی لۆس ئانجلس،
    لەش و مێشک و ڕۆحیشی تێکشکا.
  • 6:34 - 6:39
    لەناو جیهانێکی وەرزشی پڕ لە مشتومڕ و
    ئاست بەرزەوە هاتبوو، و
  • 6:40 - 6:42
    زیانێکی زۆری پێگەشت.
  • 6:43 - 6:46
    کە بۆ یەکەم ساڵ کاتیلین
    هاتە زانکۆی لۆس ئانجلس،
  • 6:46 - 6:49
    زۆر بە باشی کەسە یاخییەکەی
    ناخی خۆی دۆزییەوە،
  • 6:50 - 6:53
    گەشتە خاڵێک کە چیتر
    نەیئەتوانی یاری جومناستیک بکات
  • 6:53 - 6:55
    لەو ئاستەی کە چاوەڕوانکراو بوو لێی. و
  • 6:55 - 6:58
    هەرگیز بیرم ناچێتەوە
  • 6:58 - 7:01
    کۆبوونەوەیەکمان کرد لە ناوەڕاستی
    وەرزی تازە وەرگیراوەکاندا.
  • 7:01 - 7:04
    لەگەڵ تیمەکەیا بووین، ستافی ڕاهێنەران و
    ستافی هاندەران،
  • 7:04 - 7:06
    دەروونناسە وەرزشییەکان، و
  • 7:06 - 7:11
    کاتیلین زۆر بە ڕوونی و بێ ئەوەی
    هیچ پەشیمانی پێوە دیاربێت وتی،
  • 7:12 - 7:14
    "چیتر نامەوێت ببمەوە بە کەسێکی مەزن."
  • 7:17 - 7:18
    هەستم کرد هەڵخەڵەتێنراوم.
  • 7:20 - 7:22
    یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە،
  • 7:22 - 7:26
    "کەواتە من چی پێویست ئەکات
    ڕێگە بدەم بەخششی خوێندنەکەت بدرێت؟"
  • 7:27 - 7:31
    بەڕاستی بیرکردنەوەیەکی تاریک بوو هەمبوو،
    باشبوو کە بە بەرزی نەموت،
  • 7:31 - 7:34
    چونکە دواتر بۆم ڕوونبۆوە.
  • 7:34 - 7:37
    کاتیلین ڕقی لە جومناستیک نەبوو.
  • 7:37 - 7:41
    کاتیلین ڕقی لە هەموو شتێک بوو کە
    پەیوەندی بە مەزن بوونەوە هەبوو.
  • 7:41 - 7:44
    کاتیلین نەیئەویست براوە بێت،
  • 7:44 - 7:48
    چونکە بردنەوە بە هەر نرخێک
    لە بەرامبەر دڵخۆشبوونیا بوو.
  • 7:50 - 7:54
    کاری من ئەوە بوو بزانم
    چۆن هانی بەم
  • 7:54 - 7:56
    بیەوێت دووبارە مەزن بێت،
  • 7:57 - 8:00
    بەوەی یارمەتی بەم دووبارە
    پێناسەی سەرکەوتن بکاتەوە.
  • 8:03 - 8:06
    جۆشم بۆ ئەو ململانێیە بوو بە سوربوون
  • 8:06 - 8:10
    کاتێک ڕۆژێک کاتیلین سەیری
    چاوەکانی کردم و وتی،
  • 8:10 - 8:12
    "خاتوو ڤال ئەمەوێ بزانیت،
  • 8:12 - 8:15
    هەموو ئەوەی پێم ئەڵێیت بیکەم،
    ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەم."
  • 8:15 - 8:18
    (پێکەنین)
  • 8:18 - 8:21
    بەڵێ، وەک ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ کاتیلین،
    ململانێکەم قبوڵکرد. باشە.
  • 8:21 - 8:22
    (پێکەنین)
  • 8:23 - 8:27
    بەڵگەی زیاتر بۆ ئەوەی کە
    ڕێگا بۆدیاریکردن سوودی نابێت.
  • 8:27 - 8:30
    بۆیە چوومە سەر پرۆسە خاوە
    ئازاربەخشەکەی
  • 8:30 - 8:32
    بنیاتنانی متمانە و
  • 8:32 - 8:35
    سەلماندن بۆی کە یەکەم شت و
    پێش هەموو شتێک
  • 8:35 - 8:38
    گرنگیم پێئەیا وەک مرۆڤێک.
  • 8:41 - 8:45
    بەشێکی ستراتیجییەکەم ئەوەبوو تەنیا لە یاریگا
    لەبارەی جومناستیکەوە قسەی لەگەڵکەم.
  • 8:46 - 8:48
    لە دەرەوەی یاریگاکە،
    باسی هەموو شتێکی ترمان ئەکرد:
  • 8:48 - 8:51
    خوێندنگە، کوڕان، خێزانەکان،
    هاوڕێیان، خولیاکان.
  • 8:51 - 8:55
    هانم ئەیا لە دەرەوەی وەرزشەکەی خۆشی
    ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە خۆشی ئەیەنێ.
  • 8:56 - 8:59
    شتێکی خۆشبوو
  • 8:59 - 9:05
    بەدیاری چاوی خۆمانەوە کاتیلین ئۆهاشی
    بوو بەو کەسەی ئێستا.
  • 9:06 - 9:08
    لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە،
  • 9:08 - 9:12
    خۆشەویستی خۆی بۆخۆی دۆزییەوە، و
  • 9:12 - 9:13
    بەهای خۆی دۆزییەوە.
  • 9:15 - 9:19
    هێواش هێواش توانی ئەو شادییە بێنێتەوە
  • 9:19 - 9:21
    بۆناو جومناستیک.
  • 9:23 - 9:27
    نازناوی پاڵەوانی نمایشی سەر زەوی
    یەکێتی دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکای بردەوە، و
  • 9:27 - 9:31
    هەروەها یارمەتی تیمەکەشمانی یا
    حەوتەم پاڵەوانێتی یەکێتییەکە بەدەستبێنین لە ٢٠١٨دا.
  • 9:33 - 9:34
    کەواتە ---
  • 9:34 - 9:35
    زۆر سوپاس.
  • 9:35 - 9:37
    (چەپڵەلێدان)
  • 9:39 - 9:42
    کەواتە با بیر لە کاتیلین ئۆهاشییەکانی
    ژیانی خۆمان بکەینەوە.
  • 9:43 - 9:47
    با بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە
    لەژێر چاودێری و ڕێنمایی ئێوەدان.
  • 9:48 - 9:51
    کە بە ئوتومبێل مناڵەکەتان ئەگەیەننە
    ماڵەوە چییان پێئەڵێن؟
  • 9:53 - 9:55
    ئەو ماوەی گەیاندنە بۆ ماڵەوە
  • 9:55 - 9:58
    زۆر لەوە کاریگەری زیاترە کە ئەیزانن.
  • 10:00 - 10:02
    ئایا تیشک ئەخەنە سەر ئەنجامی کۆتایی،
  • 10:03 - 10:05
    یان ئایا ئەتانەوێ ئەو کاتە بەکاربێنن
  • 10:05 - 10:07
    بۆ ئەوەی یارمەتی مناڵەکەتان بەن
    پەرە بسێنن بۆ پاڵەوانێک؟
  • 10:08 - 10:09
    زۆر سادەیە:
  • 10:09 - 10:11
    ئەزانیت تیشکت خستۆتە سەر
    ئەنجامی کۆتایی
  • 10:11 - 10:14
    ئەگەر پرسیار بکەیت لەبارەی
    ئەنجامی کۆتاییەوە.
  • 10:14 - 10:15
    "ئایا بردتەوە؟"
  • 10:16 - 10:18
    "چەند خاڵت بەدەستهێنا؟"
  • 10:18 - 10:20
    "نمرەی تەواوت هێنا؟"
  • 10:22 - 10:28
    ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت یارمەتی
    مناڵەکەت بەیت ببێت بە پاڵەوانێک،
  • 10:28 - 10:31
    پرسیار لەبارەی ئەزموونەکەوە ئەکەیت و
  • 10:31 - 10:32
    لەبارەی پرۆسەکەوە،
  • 10:32 - 10:34
    وەک، "ئەمڕۆ چی فێربوویت؟"
  • 10:35 - 10:37
    "یارمەتی هاوتیمێکت یا؟"
  • 10:38 - 10:40
    گرنگترین پرسیاریش بەلامەوە،
  • 10:40 - 10:43
    "زانیت چۆن چێژێکی زۆر بدۆزیتەوە
    لە زۆر زۆر خۆ ماندووکردندا؟"
  • 10:45 - 10:49
    ئینجا کلیلەکەشی ئەوەیە لەسەرخۆ بوەستیت و
  • 10:49 - 10:51
    گوێ لە وەڵامەکەیان بگریت.
  • 10:53 - 10:57
    لەو باوەڕەیام گەورەترین دیاری کە بتوانیت
    بیەیت بە مرۆڤێکی تر
  • 10:57 - 11:00
    بێدەنگکردنی مێشکمانە
  • 11:00 - 11:02
    لە ویستی ڕاست بوون
  • 11:02 - 11:05
    یان پێویستی پێکهێنانی
    وەڵامی گونجاو و
  • 11:05 - 11:07
    بەڕاستی گوێبگرین
  • 11:07 - 11:09
    کاتێک یەکێک قسە ئەکات.
  • 11:10 - 11:12
    لە بێدەنگکردنی مێشکماندا،
  • 11:12 - 11:17
    لە ڕاستیا گوێمان لە ترسەکان و
    کەموکوڕییەکانی خۆمان ئەبێت،
  • 11:17 - 11:20
    کە دەکرێت یارمەتیمان بات
    وەڵامەکەمان دیاری بکەین
  • 11:20 - 11:23
    بە ڕوونییەک و هاوسۆزییەکی زیاترەوە.
  • 11:26 - 11:28
    کایلا ڕۆس، یەکێکی تر لە یاریزانەکانمان،
  • 11:28 - 11:31
    یەکێکە لە مەزنترینەکان لە
    مێژووی وەرزشەکەدا.
  • 11:31 - 11:34
    تەنیا وەرزشەوانە کە توانیبێتی
    هەرسێ نازناوەکە بەدەست بێنێت:
  • 11:34 - 11:36
    پاڵەوانی نەتەوەیی،
  • 11:36 - 11:38
    پاڵەوانی جیهان، و
  • 11:38 - 11:40
    پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتیش.
  • 11:40 - 11:43
    هەروەها کەسێکیش نەبوو
    دەربارەی شتی ناگرنگ قسە بکات،
  • 11:43 - 11:46
    بۆیە سەرم سوڕما کاتێک ڕۆژێک
    هاتە ژوورەکەی خۆم،
  • 11:46 - 11:47
    لەسەر قەنەفەکە دانیشت و
  • 11:47 - 11:49
    دەستیکرد بە قسەکردن --
  • 11:49 - 11:51
    یەکەمجار دەربارەی خوێندنەکەی
  • 11:51 - 11:53
    ئینجا دەربارەی خوێندنی باڵا و
  • 11:53 - 11:57
    دواتریش دەربارەی هەموو شتێکی تر
    کە پێدەچوو بە مێشکیا هاتبێت.
  • 11:57 - 12:01
    دەنگەکەی ناخم چپەی بۆکردم
  • 12:01 - 12:03
    کە شتێکی لە مێشکایە و
  • 12:03 - 12:05
    ئەگەر لەسەرخۆ بم و
  • 12:05 - 12:07
    کاتی پێویستی بەمێ،
  • 12:07 - 12:09
    بۆم باس ئەکات. و
  • 12:10 - 12:11
    هەر واش بوو.
  • 12:13 - 12:16
    یەکەمجار بوو کە کایلا
    ئەو شتە بە کەسێک بڵێت
  • 12:18 - 12:21
    کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر
    لەلایەن لاری ناسارەوە،
  • 12:22 - 12:25
    پزیشکی پێشتری تیمی
    جومناستیکی ئەمریکا،
  • 12:25 - 12:29
    کە دواتر تاوانی دەستدرێژییەکەی بۆسەر
    چەندین مناڵ ئاشکرا بوو.
  • 12:32 - 12:34
    کایلا هاتە پێشەوە و
  • 12:34 - 12:36
    هاتە ناو سوپاکەی
  • 12:36 - 12:37
    ڕزگاربووانی دەستی ناسار
  • 12:38 - 12:41
    کە چیرۆکەکانی خۆیان گێڕایەوە و
  • 12:41 - 12:42
    دەنگی خۆیان بەکارهێنا
  • 12:43 - 12:47
    بۆ هێنانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
    بەسەر هەموو جیهاندا.
  • 12:50 - 12:53
    ئەوکاتە هەستم ئەکرد زۆر گرنگ بێت
  • 12:53 - 12:56
    شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەین
    بۆ کایلا و تیمەکەمان.
  • 12:57 - 13:01
    بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لە چەند
    کۆبوونەوەیەکی تیمەکە باسی ئەمە بکەم.
  • 13:04 - 13:07
    دواتر لەو ساڵەیا، پاڵەوانێتی
    نەتەوەییشمان بردەوە، و
  • 13:07 - 13:10
    کایلا هات بۆلام و
    ئەو ڕاستییەی بۆ باسکردم
  • 13:10 - 13:13
    کە هەستی کردووە یەک هۆکار
    هەبووە بۆ بردنەوەمان
  • 13:13 - 13:16
    ئەویش دیاریکردنی کێشە سەرەکییەکە بووە،
  • 13:16 - 13:20
    تراژیدیاکەی نەک تەنیا
    هەموو جیهانی هەژاند
  • 13:20 - 13:25
    بەڵکو ڕاستییەکان و یادەوەرییەکانی
    ناخی خۆشی ئازاد کرد و
  • 13:25 - 13:27
    زۆرێک لە هاوڕێکانی و
  • 13:27 - 13:30
    هاوتیمەکانیشی ئازادکرد.
  • 13:31 - 13:33
    وەک کایلا وتی،
  • 13:33 - 13:36
    "خاتوو ڤال، لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکەیا
    هەستم ئەکرد کە بەرزتر ئەبم و
  • 13:38 - 13:41
    کاتێک چومە سەر سەکۆی پاڵەوانییەکە
    هەستم کرد هیچ نامشکێنێت."
  • 13:41 - 13:43
    هەر وا بەسادەیی --
  • 13:49 - 13:56
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:01 - 14:03
    تەنیا بەهۆی ئەوەوە بوو کە
    گوێیلێگیراوە.
  • 14:06 - 14:09
    وەک باوان، وەک ڕاهێنەر،
  • 14:09 - 14:11
    وەک سەرکردە،
  • 14:11 - 14:14
    ناتوانین لە شوێنێکەوە سەرکردایەتی بکەین
  • 14:15 - 14:19
    کە بردنەوە تەنیا پێوەری سەرکەوتن بێت،
  • 14:19 - 14:23
    کە لەخۆڕازی بوون لە ناوەڕاستا بێت،
  • 14:23 - 14:24
    چونکە ئەوە سەلمێنراوە
  • 14:24 - 14:28
    کە پرۆسەکە مرۆڤی تێکشکاو
    بەرهەمدەهێنێت.
  • 14:28 - 14:31
    هەروەها بە هاوسۆزیشما ئەزانم
  • 14:31 - 14:33
    کە بەتەواوەتی دەکرێت
  • 14:33 - 14:36
    لە ژیاندا پاڵەوان بەرهەم بهێنیت و
    ڕاهێنانی پێبکەیت
  • 14:36 - 14:39
    لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا
  • 14:39 - 14:42
    بێ سازش کردن لەسەر ورەی مرۆڤەکان.
  • 14:44 - 14:48
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:51 - 14:54
    بە پێناسەکردنی سەرکەوتن دەستپێئەکات
  • 14:54 - 14:58
    بۆ خۆت و ئەوانەی لەژێر چاودێری تۆدان و
  • 14:59 - 15:02
    ئینجا بەردەوامیش
  • 15:02 - 15:07
    بزانیت ئایا کارەکان یەک ئەگرێتەوە
    لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا.
  • 15:09 - 15:12
    هەموو لە لایەنێکەوە ڕاهێنەرین.
  • 15:13 - 15:17
    هەموو بەرپرسیارێتی جیامان هەیە
  • 15:17 - 15:21
    بۆ پەرەدان بە پاڵەوانەکان
    بۆ جیهانەکەمان.
  • 15:22 - 15:25
    سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوە ئەچێت، و
  • 15:26 - 15:27
    لە جیهانی وەرزشەوانەکاندا،
  • 15:28 - 15:31
    بەوە ئەڵێین بردنەوەی هەموولایەک.
  • 15:31 - 15:32
    زۆر سوپاس.
  • 15:32 - 15:35
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی بردنەوە هەمووکات یەکسان نییە بە سەرکەوتن
Speaker:
ڤالۆری کۆندۆس فیڵد
Description:

ڤالۆری کۆندۆس فیڵد زۆر ئەزانێت لەسەر بردنەوە. وەک ڕاهێنەری تیمی جومناستیکی زانکۆی لۆس ئانجلس کالیفۆرنیا، پاڵەوانێتی لەدوای پاڵەوانێتی بردەوە بۆ تیمەکەی. لەم وتارە ئیلهام بەخش، و ڕاشکاوە جەرگبڕ، و هەندێک جاریش ئازاربەخشەدا، نهێنییەکانی سەرکەوتن باس دەکات.
ئاماژەیەکی بچووک: هیچ پەیوەندی نییە بە "بردنەوە"وە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:30

Kurdish (Central) subtitles

Revisions