-
Title:
ئەو ڕێگە شاراوانەی کە پلیکانە لە ڕێیەوە شێواز دەبەخشێتە ژیانت
-
Description:
کاری پلیکانەکان تەنها گواستنەوەی کەسێک لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر نییە، ئەندازیار دەیڤد رۆکویڵ باوەڕی وایە کە پلیکانەکان شێوە دەبەخشنە جووڵە و هەستەکانت.
-
Speaker:
دەیڤد رۆکوێڵ
-
پێم وایە پلیکانە
-
یەکێکە لە هەستەوەرترین و ناسکترین
ئەو شتە بەرجەستانەی کە
-
ئەندازیارێک دەبێت
مامەڵەی لەگەڵ بکات.
-
(شتی بچووک. بیرۆکی گەورە)
¶
-
(دەیڤید ڕۆکوێل سەبارت بە پلیکانە)
¶
-
بە شێوەیەکی سادە، پلیکانە بریتیە لە
ڕۆیشتن لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر
¶
-
لە بەرزیەکی جیاواز.
-
پلیکانەکان زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە.
-
هەنگاوی پلیکانە، شتێکە کە
پێی بە سەر دەکەویت.
-
لاتیو، شتێکی ئاسۆییە کە دوو
هەنگاوی پلیکانە لێک جیا دەکاتەوە.
-
بەشێکی زۆر لە پلیکانەکان
ڕۆخێک لە نەخلیسێنەریان هەیە.
-
مەحەجەرەش، پلیکانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.
-
ئەو پارچانە، بە شێوەی
جیاواز، پلیکانە پێک دەهێنن.
-
پێم وایە پلیکانە لە بنەڕەتدا
لەوەوە هاتووە کاتێک کەسێک دەڵێت:
¶
-
دەمەوێت لەم بەردە نزمەوە
بچمە سەر ئەم بەردە بەرزە.
-
خەڵک بە هەر شتێکی بەردەست هەڵگەڕاون وەک
-
پردی هەڵواسراو، قادرمە
-
و ڕێڕەوە سروشتیەکان
کە لە سروشتدا بوونیان هەیە.
-
پلیکانەکان لە کۆنەوە هەن وەک
لە هەڕەمەکانی چیچین ئیتزا،
-
ڕێڕەوەکانی شاخی تای لە چین،
-
ئەمانە ڕێڕەوێک بوون بۆ بەسەر کەوتن،
-
کە خەڵک بۆ پەرستش و
خۆ پاراستن ڕوویان تێکردون.
-
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەندازیاری،
پلیکانەکان زیاتر لەبار بوون.
¶
-
لە ماددەی جیاواز درووست دەکرێت.
-
پلیکانەی شێوە هێڵ و لوولوپێچ هەیە.
-
لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵیش هەیە.
-
دیارە کە لە تەنگانەدا بە هانامانەوە دێن.
-
بەڵام پلیکانە شێوازێکی دەربڕینی هونەرە.
-
ئێمە بە درێژایی پلیکانە بەسەر دەکەوین،
¶
-
شێوەی پەیژەکە خێراییمان، هەستمان
و سەلامەتیمان دیاری دەکات
-
پەیوەندی و کاردانەوەمان لەگەڵ
بۆشایی دەروبەرمان ڕێک دەخات.
-
بۆ یەک چرکە بیر لە هاتنە
خوارەوەیەکی ئارام بە پلیکانەیەک بکەوە
-
وەک ئەو پەیژەیی کتێبخانەی گشتیی نیوۆرک.
-
لەم هەنگاوانەدا،
-
دەتوانیت چاو لە شەقام و
خەڵکی دەوروبەریش بکەیت،
-
هاتنەخوارەوەکەت ئارام و لەسەرخۆیە،
چونکە هەنگاوەکانی پلیکانەکە زۆر فراوانن.
-
ئەمە هەستێکی جیاوەزە لە
-
هاتنەخوارەوە لە پەیژەیەکی تەسکی
وەک پلیکانەی یانەکانی خواردنەوە
-
کە دەخزێیتە ناو هۆڵی یانەکە.
-
لەم جۆرە پلیکانانەدا ڕۆخیەکانیان
بەرزن بۆ ئەوەی خێراتر بێیتە خوارەوە.
-
پلیکانەکان شانۆیەکی باڵان.
¶
-
بیر لە نیشاندەری پلیکانەکان
لە سەنتەری گراند سێنتراڵ
-
و ئەستێرەی ئەم کاتە، بکەنەوە.
-
دەشێت پلیکانە پاڵەوانانەش بێت.
-
ئەوانەی دوای هێرشەکانی 9/11
تێکنەشکان
-
و هێرشەکانی سەر باڵەخانەی بازرگانی جیهان
-
ناونران بە پلیکانە ڕزگاربووەکان،
-
چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە
ڕزگاربوونی سەدان خەڵک بینی.
-
بەڵام پلیکانەی بچووک دەشێت
کاریگەری گەورەیان هەبێت.
¶
-
لێژایی ئەو شوێنەیە
کە دراوسێکان کۆدەبنەوە،
-
گوێ لە میوزک دەگرن
و سەیری جووڵەی شار دەکەن.
-
بۆ من دڵفڕێنە کە خەڵک دەبینم
لەسەر پلیکانەکان یەکتر دەبینن.
-
پێموایە پێداویستیە قووڵەکانی
مرۆڤ پڕدەکەنەوە
-
لە درووست کردنی ژیان لەو
بۆشاییانە نەک تەنها لە دەشتاییەکان.
-
ئەگەر دەتوانیت لە ناوەڕاستی
پلیکانە دابنیشیت،
-
تۆ لە شوێنێکی جادوویت.