ئەو ڕێگە شاراوانەی کە پلیکانە لە ڕێیەوە شێواز دەبەخشێتە ژیانت
-
0:00 - 0:02پێم وایە پلیکانە
-
0:03 - 0:07یەکێکە لە هەستەوەرترین و ناسکترین
ئەو شتە بەرجەستانەی کە -
0:07 - 0:09ئەندازیارێک دەبێت
مامەڵەی لەگەڵ بکات. -
0:09 - 0:12(شتی بچووک. بیرۆکی گەورە)
-
0:13 - 0:15(دەیڤید ڕۆکوێل سەبارت بە پلیکانە)
-
0:15 - 0:19بە شێوەیەکی سادە، پلیکانە بریتیە لە
ڕۆیشتن لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر -
0:19 - 0:21لە بەرزیەکی جیاواز.
-
0:21 - 0:23پلیکانەکان زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە.
-
0:23 - 0:26هەنگاوی پلیکانە، شتێکە کە
پێی بە سەر دەکەویت. -
0:26 - 0:30لاتیو، شتێکی ئاسۆییە کە دوو
هەنگاوی پلیکانە لێک جیا دەکاتەوە. -
0:30 - 0:34بەشێکی زۆر لە پلیکانەکان
ڕۆخێک لە نەخلیسێنەریان هەیە. -
0:34 - 0:37مەحەجەرەش، پلیکانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.
-
0:38 - 0:41ئەو پارچانە، بە شێوەی
جیاواز، پلیکانە پێک دەهێنن. -
0:42 - 0:45پێم وایە پلیکانە لە بنەڕەتدا
لەوەوە هاتووە کاتێک کەسێک دەڵێت: -
0:45 - 0:48دەمەوێت لەم بەردە نزمەوە
بچمە سەر ئەم بەردە بەرزە. -
0:48 - 0:50خەڵک بە هەر شتێکی بەردەست هەڵگەڕاون وەک
-
0:50 - 0:52پردی هەڵواسراو، قادرمە
-
0:52 - 0:55و ڕێڕەوە سروشتیەکان
کە لە سروشتدا بوونیان هەیە. -
0:55 - 0:59پلیکانەکان لە کۆنەوە هەن وەک
لە هەڕەمەکانی چیچین ئیتزا، -
0:59 - 1:01ڕێڕەوەکانی شاخی تای لە چین،
-
1:01 - 1:03ئەمانە ڕێڕەوێک بوون بۆ بەسەر کەوتن،
-
1:03 - 1:07کە خەڵک بۆ پەرستش و
خۆ پاراستن ڕوویان تێکردون. -
1:07 - 1:11لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەندازیاری،
پلیکانەکان زیاتر لەبار بوون. -
1:11 - 1:13لە ماددەی جیاواز درووست دەکرێت.
-
1:13 - 1:16پلیکانەی شێوە هێڵ و لوولوپێچ هەیە.
-
1:16 - 1:18لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵیش هەیە.
-
1:18 - 1:21دیارە کە لە تەنگانەدا بە هانامانەوە دێن.
-
1:21 - 1:24بەڵام پلیکانە شێوازێکی دەربڕینی هونەرە.
-
1:29 - 1:31ئێمە بە درێژایی پلیکانە بەسەر دەکەوین،
-
1:31 - 1:35شێوەی پەیژەکە خێراییمان، هەستمان
و سەلامەتیمان دیاری دەکات -
1:35 - 1:39پەیوەندی و کاردانەوەمان لەگەڵ
بۆشایی دەروبەرمان ڕێک دەخات. -
1:40 - 1:44بۆ یەک چرکە بیر لە هاتنە
خوارەوەیەکی ئارام بە پلیکانەیەک بکەوە -
1:44 - 1:47وەک ئەو پەیژەیی کتێبخانەی گشتیی نیوۆرک.
-
1:47 - 1:48لەم هەنگاوانەدا،
-
1:48 - 1:52دەتوانیت چاو لە شەقام و
خەڵکی دەوروبەریش بکەیت، -
1:52 - 1:56هاتنەخوارەوەکەت ئارام و لەسەرخۆیە،
چونکە هەنگاوەکانی پلیکانەکە زۆر فراوانن. -
1:56 - 1:58ئەمە هەستێکی جیاوەزە لە
-
1:58 - 2:01هاتنەخوارەوە لە پەیژەیەکی تەسکی
وەک پلیکانەی یانەکانی خواردنەوە -
2:01 - 2:03کە دەخزێیتە ناو هۆڵی یانەکە.
-
2:03 - 2:06لەم جۆرە پلیکانانەدا ڕۆخیەکانیان
بەرزن بۆ ئەوەی خێراتر بێیتە خوارەوە. -
2:06 - 2:08پلیکانەکان شانۆیەکی باڵان.
-
2:08 - 2:12بیر لە نیشاندەری پلیکانەکان
لە سەنتەری گراند سێنتراڵ -
2:12 - 2:14و ئەستێرەی ئەم کاتە، بکەنەوە.
-
2:14 - 2:15دەشێت پلیکانە پاڵەوانانەش بێت.
-
2:15 - 2:19ئەوانەی دوای هێرشەکانی 9/11
تێکنەشکان -
2:19 - 2:21و هێرشەکانی سەر باڵەخانەی بازرگانی جیهان
-
2:21 - 2:23ناونران بە پلیکانە ڕزگاربووەکان،
-
2:23 - 2:27چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە
ڕزگاربوونی سەدان خەڵک بینی. -
2:27 - 2:30بەڵام پلیکانەی بچووک دەشێت
کاریگەری گەورەیان هەبێت. -
2:30 - 2:33لێژایی ئەو شوێنەیە
کە دراوسێکان کۆدەبنەوە، -
2:33 - 2:36گوێ لە میوزک دەگرن
و سەیری جووڵەی شار دەکەن. -
2:36 - 2:40بۆ من دڵفڕێنە کە خەڵک دەبینم
لەسەر پلیکانەکان یەکتر دەبینن. -
2:40 - 2:44پێموایە پێداویستیە قووڵەکانی
مرۆڤ پڕدەکەنەوە -
2:44 - 2:49لە درووست کردنی ژیان لەو
بۆشاییانە نەک تەنها لە دەشتاییەکان. -
2:49 - 2:52ئەگەر دەتوانیت لە ناوەڕاستی
پلیکانە دابنیشیت، -
2:53 - 2:55تۆ لە شوێنێکی جادوویت.
- Title:
- ئەو ڕێگە شاراوانەی کە پلیکانە لە ڕێیەوە شێواز دەبەخشێتە ژیانت
- Speaker:
- دەیڤد رۆکوێڵ
- Description:
-
کاری پلیکانەکان تەنها گواستنەوەی کەسێک لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر نییە، ئەندازیار دەیڤد رۆکویڵ باوەڕی وایە کە پلیکانەکان شێوە دەبەخشنە جووڵە و هەستەکانت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 03:08
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The hidden ways stairs shape your life | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for The hidden ways stairs shape your life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden ways stairs shape your life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden ways stairs shape your life |