Return to Video

هۆکارەکانی شڵەژانی دەروونی چییە و چۆن دەتوانی ڕێگری لێبکەیت؟ سیندی ئەرۆنسن

  • 0:07 - 0:10
    جەستە دەبێتە دوژمنی خۆی.
  • 0:10 - 0:14
    ڕابردوو، ئێستا وداهاتوو
    دەبن بە هێزێکی کوشندە.
  • 0:14 - 0:18
    هەستێکی ترسناک کار لە جەستەت دەکات.
  • 0:18 - 0:22
    ڕوخساری جیهانی دەوروبەرت دەگۆڕێت.
  • 0:23 - 0:26
    زۆرێک لە نوسەر و شاعیران
    هەوڵی باس کردنی
  • 0:26 - 0:29
    شلەژانی دەروونیان داوە-
  • 0:29 - 0:34
    هەستێکی بەهێز کە زۆرینەی خەڵک
    بەهەلە وەک نۆرەی دڵ یان مێشک،
  • 0:34 - 0:37
    یاخود هەر مەترسیێکی تر دەیبینن.
  • 0:37 - 0:40
    هەرچەندە شڵەژانی دەروونی زیانی
    جەستەیی درێژ خایەنی نییە،
  • 0:40 - 0:44
    بەڵام ترسی دووبارە بوونەوەی دەکرێت
    ژیانی ڕۆژانەی کەسێک تێک بدات،
  • 0:44 - 0:47
    و شڵەژانی زیاتری بەدوادا بێت.
  • 0:47 - 0:49
    توێژینەوەکان دەریانخستووە کە
    نزیکەی سێ بەشی خەڵک
  • 0:49 - 0:53
    تەنانەت بۆ یەک جاریش لە ژیانیان
    تووشی دیاردەی شڵەژان بوونە.
  • 0:53 - 0:55
    گەر بۆ جاری یەکەمت یان سەتەهەم بووبێت،
  • 0:55 - 0:58
    یاخود کەسێکت بەرچاو کەوتبێت تووشی بووبێت،
  • 0:58 - 1:01
    کەس نایەوێت ئەم دۆخە دووبارە بکاتەوە.
  • 1:01 - 1:05
    تەنانەت خوێندنەوە لەسەر ئەم بابەتە
    ناڕەحەتی دەبەخشێت، بەڵام گرنگیشە-
  • 1:05 - 1:09
    چونکە یەکەم هەنگاو بۆ خۆ پاراستن لە شڵەژان
    ئەوەیە کە لێی تێبگەیت.
  • 1:10 - 1:13
    شڵەژان لە بنەڕەت دا
    کاردانەوەیکی زایدەڕۆییە
  • 1:13 - 1:17
    بەرامبەر بە وەڵامدانەوەی
    مەترسییەکانی دەوروبەر.
  • 1:17 - 1:20
    ئەم کاردانەوە لە بەشی ژێرەوەی
    مێشک دەست پێدەکات،
  • 1:20 - 1:23
    کە پەیوەستە بە دەربڕینی ترس.
  • 1:23 - 1:25
    کاتێك ئەم بەشە هەست بە مەترسی دەکات،
  • 1:25 - 1:27
    کۆئەندامی دەمار دەورووژێنێت،
  • 1:27 - 1:30
    کە بەهۆیەوە ئەدرینالین دەردەبڕێت.
  • 1:30 - 1:33
    ئەدرینالین وادەکات لێدانی دڵ و
    هەناسە دان زیاد ببیت
  • 1:33 - 1:37
    تاکو خوێن وئۆکسجین بگەن
    بە ماسولکەکانی قاچ و قۆڵ.
  • 1:37 - 1:42
    هەروەها مێشکیش ئۆکسجینی پێ دەگات
    وچالاکتر دەبێت.
  • 1:43 - 1:44
    بەڵام لەکاتی شڵەژانی دەروونی،
  • 1:44 - 1:48
    ئەم کاردانەوەیە زیاد لە پێویست دەبێت
  • 1:48 - 1:50
    بەراورد بە دۆخی مەترسیداری ئاسای،
  • 1:50 - 1:55
    دەرەنجام تووشی دڵە راوکێ،
    هەناسە تەنگی و فرە هەوا گۆڕکێ دەبێت.
  • 1:55 - 1:58
    ئەم گۆڕانکارییەی پەستانی خوێن
    تووشی گێژیت دەکات
  • 1:58 - 2:01
    لەگەڵ سڕ بوونی دەست وقاچەکان.
  • 2:01 - 2:04
    شڵەژانی دەروونی دەگاتە لوتکە
    دوای 10 خولەک.
  • 2:04 - 2:07
    دواتر بەشی پێشەوەی مێشک
    کۆنترۆڵی جەستە دەکات
  • 2:07 - 2:11
    و کۆئەندامی دەماری دژە سۆزانە
    دەخاتە کار.
  • 2:11 - 2:14
    کە بەهۆیەوە هۆرمۆنی
    ئەسیتیلکۆلین دردەدات
  • 2:14 - 2:19
    دەرەنجام لێدانی دڵ ئاسایی دەبێت و
    شڵەژان کەم دەکاتەوە.
  • 2:19 - 2:22
    تێگەیشتنی جەستە بۆ مەترسی
    لە کاتی شڵەژاندا،
  • 2:22 - 2:27
    کاردانەوەیەکی زیاد دروست دەکات
    وەک لە کاتی بوونی مەترسی ڕاستەقینەدا.
  • 2:27 - 2:30
    دڵنیا نین بۆچی ئەمە ڕوودەدات،
  • 2:30 - 2:33
    بەڵام هەندێک لەو شتانەی دەوروبەرمان
  • 2:33 - 2:37
    یادەوەری دڵتەزێنمان بیر دەخاتەوە
    کەوا تووشی شڵەژانمان دەکات.
  • 2:37 - 2:40
    شڵەژانی دەروونی دەکرێت
    بەشێک بێت لە دڵەڕاوکێی ناتەواو
  • 2:40 - 2:47
    وەک دڵەڕاوکێی نائاسیی کۆمەڵایەتی
    یان دڵەڕاوکێی گشتی نائاسایی.
  • 2:47 - 2:50
    گەر تووشی شڵەژانی دەروونی بوویتی
    یان ترسی دووبارە بوونەوەت هەیە،
  • 2:50 - 2:53
    یاخود ڕەفتارت دەگۆڕیت
    بۆ دوور کەوتنەوە لێی
  • 2:53 - 2:57
    ئەگەری ئەوەیە تووشی
    شڵەژانی نائاسایی ببیت.
  • 2:57 - 3:00
    دوو ڕێگاچارە بۆ شڵەژانی نائاسایی هەیە
  • 3:00 - 3:05
    لە ڕێگای دەرمانی هێور کەرەوە
    یاخود چارەسەری ڕەفتاری ناسراو بە CBT.
  • 3:05 - 3:08
    هەردووکیان لە سەدا 40 کاریگەرن
  • 3:08 - 3:12
    بەڵام کەسێک کاردانەوەی بۆ یەکیان هەبێت
    بۆ ئەوی تریان نایبێت.
  • 3:12 - 3:16
    لەگەڵ ئەوەش، دەرمانەکانی
    هێور کەرەوە کاریگەری لاوەکی هەیە،
  • 3:16 - 3:20
    لە سەدا 50ی خەڵکیش دووبارە
    تووشی شڵەژان بوونەتەوە دوای وازهێنانیان.
  • 3:20 - 3:26
    لەهەمان کاتدا، CBT درێژخایەنترە
    ئەگەری گەڕانەوەی لە سەدا 20‌‌‌‌‌ه.
  • 3:26 - 3:30
    ئامانجی چارەسەری ڕەفتاری ئەوەیە
    یارمەتی خەڵک بدات
  • 3:30 - 3:34
    ڕاهێنان بکەن لەسەر شێوازی
    کۆنتڕۆل کردنی لایەنی جەستەی و دەروونی،
  • 3:34 - 3:40
    بەسەر لایەنی هەستی و بیری
    کە پەیوەستە بە شڵەژانی دەروونی.
  • 3:40 - 3:45
    چارەسەری ڕەفتاری هۆکارەکانی
    شڵەژانی دەروونی دستنیشان دەکات،
  • 3:45 - 3:49
    دواتر دەست بە چارەسەر دەکات
    بە ڕێگەی هەناسە دان هێور بوونەوە
  • 3:49 - 3:52
    کە بەهۆیەوە شێوازی هەناسەدان ڕێک دەبێت.
  • 3:52 - 3:54
    دواتر چارەسەری بنیات نانی زانستی دێت،
  • 3:54 - 3:57
    بریتیە لە دەست نیشان کردن
    و گۆڕینی ئەو بیرۆکانەی
  • 3:57 - 3:59
    لەکاتی شڵەژان ڕوودەدەن
  • 3:59 - 4:03
    وەک پێت وابێت کە هەناسەت دەوەستێت
    یان تووشێ نۆرەی دڵ بوویت، یان دەمریت
  • 4:03 - 4:06
    و بیانگۆڕیت بۆ بیری ڕاستەقینەتر.
  • 4:07 - 4:12
    قۆناغی دواتر بریتییە لە بەرکەوتنی
    کەسەکە بۆ هەست و دۆخەکان
  • 4:12 - 4:15
    کەوا هۆکارن بۆ شڵەژانی دەروونی.
  • 4:15 - 4:18
    ئامانج ئەوەیە لە رێگەی ئەزموونەوە
    بیروباوەڕ بگۆڕدرێت،
  • 4:18 - 4:22
    کەوا دەردەخات ئەم دۆخ و
    هەستانە مەترسیدارن.
  • 4:22 - 4:28
    ئەنجام دانی ئەم هەنگاوانە لە کاتی شڵەژان
    دوای چارەسەر وەرگرتنیش، ئاسان نییە.
  • 4:28 - 4:32
    بەڵام بە ڕاهێنان، ئەم هەنگاوانە
    ڕێگری لە دروست بوونی شڵەژان دەکەن،
  • 4:32 - 4:36
    و ناهێڵێت زاڵ بێت بەسەر ژیانی کەسەکە.
  • 4:38 - 4:39
    دوور لە چارەسەرە فەرمییەکان،
  • 4:39 - 4:45
    زۆرینەی ئەوانەی بە شڵەژان دەناڵێنن
    سوودیان لە بیرۆکەکانی CBT دەبینن:
  • 4:45 - 4:50
    کەوا ترس ئازارت نادات،
    بەڵام خۆ بەستنەوە پێی شڵەژان دروست دەکات.
  • 4:50 - 4:53
    تەنانەت گەر هەرگێز تووشی
    شڵەژانی دەروونی نەبووبیت،
  • 4:53 - 4:57
    لێ تێگەیشتنی یارمەتیت دەدات بزانیت
    گەر خۆت یان کەسێک تووشی بووبێت
  • 4:57 - 5:01
    چونکە دەست نیشان کردنی
    یەکەم هەنگاوە بۆ ڕیگریکردنی.
Title:
هۆکارەکانی شڵەژانی دەروونی چییە و چۆن دەتوانی ڕێگری لێبکەیت؟ سیندی ئەرۆنسن
Speaker:
سیندی ئەرۆنسن
Description:

زۆرێک لە نوسەر و شاعیران هەوڵی باس کردنی شڵەژانی دەروونیان داوە،
هەستێکی بەهێز کە زۆرینەی خەڵک بەهەلە وەک نۆرەی دڵ یان مێشک، یاخود هەر مەترسییەکی تر لێی تێدەگەن. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە نزیکە سێ بەشی خەڵک گەر چی بۆ یەک جاریش لە ژیانیان تووشی دیاردەی شڵەژان بوونە. کەواتە شڵەژانی دەروونی چییە و ئایە دەتوانین ڕێگری لێبکەین؟

سیندی ئەرۆنسن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions