YouTube

Got a YouTube account?

New: enable viewer-created translations and captions on your YouTube channel!

Kurdish subtitles

← چیمەماندا ئادیچی: مەترسی تاکە چیرۆک

ژیانی ئێمە، کلتووری ئێمە پێکهاتووە لە چەندەها چیرۆک. ڕۆماننووس چیمەماندا ئادیچی چیرۆکی دۆزینەوەی دەنگی ڕاستەقینەی کەلتووری ناو خۆی دەگێڕێتەوە، وە هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە ئەگەر گوێ لە تەنها یەک چیرۆک بگرین دەربارەی کەسێک یان شوێنێک، ڕەنگە توشی مەترسی تێنەگەیشتن ببین.

Get Embed Code
56 Languages

Showing Revision 14 created 11/16/2012 by Hiwa Foundation II.

  1. من چیرۆك بێژم

  2. پێم خۆشە چەند چیرۆکێکی تایبەتی خۆمتان بۆ باس بکەم
  3. دەربارەی ئەوەی کە من حەزدەکەم پێی بڵێم مەترسی چیرۆکی تەنیا
  4. لە شوێنی زانکۆی خۆرهەڵاتی نێجیریا گەورە بووم.
  5. دایکم ئەیوت کە لە تەمەنی دوو ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کردووە،
  6. هەرچەندە بڕوام وایە چوار ساڵی دەشێت نزیکتر بێت لە ڕاستییەوە
  7. کەواتە من خوێنەرێکی کۆنم، وە ئەوەی دەمخوێندەوە
  8. کتێبی منداڵانی بەریتانی و ئەمەریکی بوو
  9. وە هەروەها نوسەرێکی کۆنیشم

  10. کاتێك دەستم بە نوسین کرد، نزیکەی حەوت ساڵ دەبووم
  11. چیرۆکەکان بە قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ ڕووندەکرانەوە
  12. کە دایکە داماوەکەم ناچار بوو بیخوێنێتەوە
  13. بەتەواوی ئەو جۆرە چیرۆکانەم دەنوسی کە دەم خوێندەوە
  14. هەموو کەسایەتییەکان سپی بوون و دوو چاوی شینیان هەبوو
  15. لە ناو بەفردا یارییان دەکرد
  16. سێویان دەخوارد
  17. وە دەربارەی کەشوهەوا زۆر قسەیان دەکرد
  18. چەند جوان بوو
  19. کاتێك کە خۆر هەڵدەهات
  20. پێکەنین
  21. ئێستا، لەگەڵ ئەو ڕاستیەشدا کە من لە نێجیریا دەژیام
  22. هەرگیز نەچومەتە دەرەوەی نێجیریا
  23. بەفر نەدەباری، مانگۆمان دەخوارد، جۆرە میوەیەکە
  24. وە هەرگیز دەربارەی کەشوهەوا قسەمان نەکردووە
  25. لەبەرئەوەی پێویستی نەدەکرد
  26. هەروەها کەسایەتییەکان خواردنەوەیەکی زۆری بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە

  27. لەبەرئەوەی ئەو کەسایەتیانەی لە کتێبە بەریتانیەکاندا خوێندمەوە
  28. بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە
  29. گرنگ نەبووە و هیچ بیرۆکەیەکم نەبووە کە بیرەی (جەنجەفیل)چی بوو
  30. (پێکەنین)
  31. بۆ دوای چەند ساڵێك، ئارەزویەکی نا ئومێدانەم هەبووە
  32. بۆ تام کردنی بیرەی جەنجەفیل
  33. بەڵام ئەمە چیرۆکێکی ترە
  34. ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو ، بە بۆچوونی من

  35. چەند هەستیار و بێهێزین
  36. لە ڕاستی چیرۆکەکاندا
  37. بەتایبەتی وەك منداڵان
  38. لەبەرئەوەی هەموو ئەو کتێبانەی کە خوێندومەتەوە ئەوانە بوون
  39. کە کارەکتەرەکانیان بیانی بوون
  40. باوەڕم بەوە هێنا کە کتێبەکان
  41. لە سروشتیاندا دەبێت ئەکتەری بیانییان تێدا بێت
  42. هەروەها دەربارەی شتانێك بن
  43. کە خۆم نەمدەزانی پێناسەیان بکەم
  44. شتەکان گۆڕا کاتێك کتێبی ئەفەریقیم خوێندەوە
  45. بەشێکی زۆر لەوانە بەردەست نەدەکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا
  46. دۆزینەوەیان ئاسان نەبوو وەك کتێبە بیانییەکان
  47. بەڵام بەهۆی نوسەرەکانی وەك چینوا ئاچیبی و کامارا لای

  48. ئەمانە بونە هۆی ئەوەی کە بیرکرنەوەکانم بگۆڕێن دەربارەی
  49. ئەدەب.
  50. بۆم دەرکەوت کە کەسانی وەك من
  51. کچانێک بە پێستێکی رەنگ نەستەلەییەوە
  52. هەروەها قژێکی سەیری کە وەک کلکی ئەسپی لێ نەدەهات
  53. دەکرێت لە ئەدەب دا بوونیان هەبێت
  54. دەستم کرد بە نوسین دەربارەی ئەو شتانەی کە دەمناسینەوە
  55. ئێستا، ئەو کتێبە ئەمەریکی و بەریتانییانەم خۆش دەوێت کە خوێندومەتەوە

  56. ئەندێشەیان گۆڕیم. جیهانی تازەیان بۆ کردمەوە
  57. بەڵام سەرئەنجامەکەی
  58. ئەوە بوو کە من نەمدەزانی کەسانی وەک من
  59. لە ئەدەبدا بوونیان هەیە
  60. کەواتە دۆزینەوەی نوسەرە ئەفەریقییەکان ئەمەی بۆ من کرد:
  61. پاراستیانم لە هەبوونی تەنها یەک چیرۆک
  62. دەربارەی ئەوەی کتێب چییە
  63. من لە خێزانێکی مامناوەندی نەریتی سادەی نێجیریاوە هاتووم

  64. باوکم پڕۆفیسۆر بوو
  65. دایکم بەڕێوەبەر بوو
  66. کەواتە ئێمە بنچینەیەکمان هەبووە
  67. لەیارمەتی دانی خێزانی، کە زۆربەیان لە لادێکانی نزیکەوە هاتبوون
  68. کە بووم بە هەشت ساڵ کوڕێکمان هێنا کە ئیشی ماڵمان بۆ بکات
  69. ناوی فیدی بوو
  70. تەنها شتێك کە دایکم پێی وتین دەربارەی ئەو
  71. ئەوە بوو کە خێزانەکەیان زۆر هەژارە
  72. دایکم یام و برنجی بۆ دەناردن
  73. هەروەها جلە کۆنەکانیشمانی دەنارد بۆ خانەوادەکەی
  74. کاتێك نانی ئێوارەم تەواو نەدەکرد دایکم دەیوت
  75. نانەکەت تەواو بکە! نازانیت؟ خەڵکانێك وەك خانەوادەکەی فیدی هیچیان نییە
  76. لەبەرئەوە هەستم بە بەزەیی زۆر دەکرد بەرامبەر خانەوادەکەی فیدی
  77. پاشان شەممەیەك چوین بۆ لادێکەیان بۆ سەردان

  78. دایکی شێوە سەبەتەیەکی جوانی پیشان داین
  79. لە ڕیشاڵی رەنگ کراو دروستکرا بوو کە براکەی دروستی کردبوو
  80. ڕاچڵەکیم
  81. بە بیرمدا نەهاتبوو کە هیچ کەس لە خانەوادەکەی
  82. بتوانن شتێك دروست بکەن
  83. هەموو ئەوەی دەربارەی ئەوان بیستبووم ئەوە بوو کە ئەوان چەندە هەژارن
  84. لەبەر ئەوە مەحاڵ بوو بوو لام کە ئەوان ببینم
  85. وەك هەرشتێکی تر بێجگە لە هەژاری
  86. هەژاری ئەوان تاکە بابەتی چیرۆکەکەی من بوو دەربارەیان
  87. ساڵانێک دواتر، بیرم لەوە دەکردەوە کاتێك نێجیریام بە جێ هێشت و

  88. چوم بۆ زانکۆ لە وویلایەتە یەکگرتووەکان
  89. ١٩ ساڵ بووم.
  90. هاوژورە ئەمەریکییەکەم حەپەسابوو لە من
  91. پرسیاری دەکرد لەکوێ فێر بووم کە ئاوا بەباشی قسە بکەم بە ئینگلیزی
  92. شڵەژابوو کاتێك دەم وت کە نێجیریا
  93. زمانی ئینگلیزی زمانی ڕەسمی قسە کردنیانە
  94. داوای دەکرد ئەگەر بتوانێت گوێ لەوە بگرێت کە ئەو پێی دەوت مۆسیقای هۆزی
  95. بەم شێوەیە زۆر بێ هیوا دەبوو
  96. کاتێك شریتی مارییا کاریم لێدەدا
  97. (پێکەنین)
  98. وای دەزانی کە من نازانم
  99. ئاگردان بەکار بهێنم
  100. ئەوەی سەری سوڕماندم ئەوە بوو: ئەو بەداخەوە بوو بۆ من

  101. تەنانەت پێش ئەوەی منیشی بینیبێت
  102. ڕوانینی ئەو بۆ من ،وەك ئەفەریقییەك
  103. جۆرێک بوو لە خۆ بەزل زانین، بەزەیی
  104. هاو ژوورەکەم تەنیایەک چیرۆکی هەبوو لەسەر ئەفەریقا
  105. چیرۆکێکی تەنیای کارەساتاوی
  106. لەم چیرۆکە تەنیایەدا هیچ ڕێتێچونێک نەبوو
  107. کە ئەفەریقییەکان وەک ئەو وابن، بە هەر شێوەیەک بێت
  108. هیچ ڕێتێچونێك نییە کە هەستەکەی ئاڵۆزتر بێت لە بەزەیی
  109. هیچ رێتێچونێك نییە لە بارەی یەکسانی مرۆڤەکانەوە
  110. پێویستە ئەوە بڵێم پێش ئەوەی بچم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان

  111. هەستیارانە خۆم وەك ئەفەریقییەك نەناسیبوو
  112. بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرکاتێك وتووێژێك هەبوایە دەربارەی ئەفەریقا ،خەڵک ئاماژەیان بۆ من دەکرد
  113. لە کاتێکدا من هیچ شتێكم نەدەزانی دەربارەی شوێنێك وەك نامیبیا
  114. بەڵام من بۆ ئەوە نەهاتووم کە قایل ببم بەم ناسنامە تازەیەم
  115. لە زۆربەی ڕوەکانەوە بیرم لە خۆم دەکردەوە وەک ئەفەریقییەک.
  116. هەرچەندە هێشتا بە تەواوەتی توڕە دەبم کاتێك
  117. کە ئاماژە بە ئەفەریقا دەکرێت وەك وڵاتێك
  118. تازەترین نمونە بۆ ئەمە بریتیە لە گەشتێکی ئاسمانی سەیر
  119. لە لۆگۆس دوو ڕۆژ لەمەو پێش، کە تیایدا
  120. ئاگاداری کرا لە گەشتی ئاسمانی ڤێرجن
  121. دەربارەی یارمەتی خێرخوازانە لە هند و ئەفریقا و وڵاتانی تر
  122. (پێکەنین)
  123. دوای ئەوەی چەند ساڵێکم بەسەر برد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک ئەفەریقییەک

  124. لە وەڵام دانەوەی هاوژوورەکەم تێئەگەشتم
  125. ئەگەر لە نێجیریا گەورە نەبومایە، وە ئەگەر ئەو شتانەی کە دەیزانم دەربارەی ئەفەریقا
  126. تەنها لە چەند وێنەیەکی باوەوە پێی ئاشنا بومایە،
  127. هەروەها منیش بیرم لە ئەفەریقا دەکردەوە وەک ناوچەیەکی
  128. دەشتایی جوان،وە شوێنی ئاژەڵە جوانەکان
  129. لەگەڵ شوێنی خەڵکە تێنەگەیشتووەکان،
  130. کە بە بێهەستانە دەجەنگێن و دەمرن بەهۆی برسێتی و ئایدزەوە
  131. توانایان نیە کە بدوێن دەربارەی خۆیان
  132. چاوەڕوانن تا ڕزگار دەکرێن
  133. لەلایەن بیانییەکی سپی بەخشندەوە
  134. ئەگەر وا بووایە ،ئەفەریقییەکانم بە هەمان شێوە دەبینی
  135. کە من بە منداڵی خێزانەکەی فیدیم دەبینی
  136. ئەم چیرۆکە ئەفەریقیە تەنیایە، وا هەست دەکەم لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاواوە هاتبێت

  137. لێرەدا وتەیەک هەیە کە هی
  138. بازرگانێکی لەندەنیە کە ناوی جۆن لۆکە
  139. کە بەکەشتی چارۆکەدار ڕۆشتوە بۆ ڕۆژئاوای ئەفەریقا لە ساڵی ١٥٦١
  140. زۆری ڕووداوەکانی گەشتەکەی پاراستووە
  141. دوای ئەوە ئاماژەی دەکرد بۆ ئەفەریقیە ڕەشەکان
  142. وەک ئەو وەحشانەی کە ماڵیان نیە
  143. نوسیویەتی "هەروەها ئەوان خەڵکێکن کە ئەقڵیان نیە
  144. دەم و چاویان لەسنگیاندایە
  145. پێکەنینم دەهات هەرکاتێک کە ئەمەم دەخوێندەوە

  146. پێویستە لەسەر یەکێک بیرۆکەکانی جۆن لۆک بەرز بنرخێنێت
  147. بەڵام ئەوەی گرنگە دەربارەی نوسینەکەی ئەوەیە کە
  148. بنەمای
  149. :دابونەریتی گێڕانەوەی چیرۆکە ئەفەریقییەکان لە ڕۆژ ئاوادا پێکدەهێنێت
  150. دابونەریتێک لە بیابانی لاوەکی ئەفریقا کە شوێنی شتە خراپەکانە
  151. شتە جیاوازەکان. شوێنی تاریکییەکان
  152. شوێنی ئەو کەسانەی، وەک شاعیر
  153. ڕودیارد کیپلینگ بە وشە جوانەکانی دەڵێت
  154. نیوە شەیتان و نیوە منداڵن
  155. بۆیە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە هاو ژوورە ئەمەریکییەکەم

  156. بەدرێژایی ژیانی
  157. بە شێوازی جیاواز ئەم تەنها چیرۆکەی
  158. بیستووە و بینیوە
  159. هەروەک ئەو پرۆفیسۆرەی
  160. کە جارێکیان پێی وتم ڕٶمانەکەم " ئەفەریقی ڕەسەن " نییە
  161. تەواو هیوادار بوم کە بڵێم کۆمەڵێک شتی
  162. هەڵە هەیە لە ڕۆمانەکەدا
  163. هەڵەی تێدا بوو لە کۆمەڵێک شوێندا
  164. بەڵام من تەواو بڕوام نەدەکرد کە ئەوە هەڵە بووبێت
  165. لە بەدەست هێنانی شتێک کە پێی دەوترا ئەفریقییە ڕەسەنەکان
  166. لە ڕاستیدا نەم دەزانی
  167. ئەفریقییە ڕەسەنەکان چی بوون
  168. پڕۆفیسەرەکەم ئەوەی پێ وتم کە کەسایەتییەکان
  169. زۆر لەو دەچن
  170. پیاوانی خوێندەواری چینی مامناوەند بوون
  171. کەسایەتییەکانم ئۆتۆمبێلییان لێدەخووڕی
  172. ئەوان لە برسا نەمردبوون
  173. لەبەر ئەوە ئەوان ئەفریقییە ڕەسەنەکان نین
  174. بەڵام پێویستە بەخێرایی ئەوەی بۆ زیاد بکەم کە منیش تاوانبارم

  175. لە پرسیارەکانی تاکە چیرۆکەکەدا
  176. چەند ساڵێکی کەم لەمەو پێش گەشتم کرد لەئەمەریکاوە بەرەو مەکسیک
  177. کەش و هەوای سیاسی لە ئەمەریکا لەو کاتەدا ئاڵۆز بوو
  178. چەند دەنگۆیەک هەبوو دەربارەی گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن
  179. هەروەکو زۆربەی جار لە ئەمریکا ڕوو دەدات
  180. کۆچکردن بەهەمان شێوە بوو لەگەڵ مەکسیکدا
  181. چیرۆکی بێکۆتا هەبوو لە مەکسیک
  182. ئەو خەڵکەی لەوێ بوون
  183. لەژێر سایەی سیستەمی تەندروستی و
  184. بەنهێنی بە سنورەکاندا دەپەڕینەوە
  185. دەستگیر کردنیان لە سنور ،شتی تری لەم بابەتە
  186. بیرم دێت یەکەم ڕۆژ کە پیاسەم دەکرد لە گوادالاجارا

  187. سەیری خەڵکم دەکرد کە دەچوون بۆ ئیش
  188. دەستیان دەکرد بە ژیانی خۆیان لە بازاڕەکاندا
  189. جگەرەیان دەکێشا، پێدەکەنین
  190. بیرمە یەکەم جار هەستم بە کەمێک سەرسوڕمان دەکرد
  191. دواتر لە شەرما نقوم بوو بووم
  192. بۆم دەرکەوت کە زۆر نقوم بووم
  193. لەناو میدیاکانی مەکسیک دا
  194. ئەوان بوو بوونە یەک یەک شت لە مێشکمدا
  195. کە ئەویش کۆچەرە پیسەکان بوون
  196. تەنها چیرۆکێکم لا دروست بوو لەسەر مەکسیکییەکان
  197. زۆر زۆر شەرمم لەخۆم دەکرد
  198. کەواتە ئاوا تاکە چیرۆکێک دروست دەکرێت
  199. نیشانی خەڵکێکی بدەیت وەک یەک شت
  200. تەنها وەک یەک شت
  201. دووبارە و دووبارە
  202. ئەوە ئەو شتە بوو کە پێی دەگەیشتن
  203. شتێکی مەحاڵە باسی تەنها چیرۆکێک بکەیت

  204. بە بێ ئەوەی قسە بکەیت دەربارەی هێز
  205. وشەیەک هەیە، وشەی ئیگبۆیی
  206. کە بیری لێدەکەمەوە هەموو جارێک کە بیر لە
  207. پێکهاتەی هێز لە جیهاندا دەکەمەوە. ئەو وشەیە "نکالی" یە
  208. ناوێکە بە هەڕەمەکی وەردەگێڕدرێت
  209. بۆ "ئەوەی مەزن تر بیت لە یەکێکی تر"
  210. وەکو جیهانی ئابوری و سیاسی ئێمە
  211. چیرۆکەکانیش بەپێی
  212. یاساکانی نکالی پێناس دەکرێن
  213. چۆن دەگێڕدرێنەوە ، کێ دەیانگێڕێتەوە
  214. کاتێک پێیان وتراوە، چیرۆکێکی زۆریان پێ وتراوە
  215. دەکەوێتەوە سەر هێز
  216. هێز توانایەکە نەک تەنها بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی کەسێکی تر

  217. بەڵکو بۆ تەواو کردنی چیرۆکی ئەو کەسەیە
  218. شاعیری فەلەستینی مورید بارغوثی دەنوسێت
  219. ئەگەر بتەوێت شتێک لە کەسێک بسەنیت
  220. سادەترین ڕێگە بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەوانە
  221. وە دەستپێکردن بە 'دووەم'
  222. چیرۆکەکە دەست پێ بکەیت بە نیشان دانی ئەمەریکیە ڕەسەنەکان
  223. نەک بەوانەی کە چوون بۆ بەریتانیا
  224. ئەوکاتە بە تەواوی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت
  225. چیرۆکەکە دەست پێ بکە بە
  226. ڕووخانی دەوڵەتی ئەفریقا
  227. نەک بە دۆزینەوەی داگیرکاری دەوڵەتی ئەفریقا دەست پێ بکەین
  228. ئەو کاتە تۆ بەتەواوەتی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت
  229. لەم دواییانەدا کاتێک قسەم لە زانکۆیەکدا دەکرد

  230. خوێندکارێک پێی وتم
  231. ئەوە جێگەی شەرمە
  232. کە پیاوە نێجیرییەکان ئازاری جەستەییان داوە
  233. وەکو کەسایەتی باوکەکە لە ڕۆمانەکەمدا
  234. منیش ئەوەم پێ وت کە ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە
  235. ناوی دەرونی ئەمریکییەکان بوو
  236. پێکەنین
  237. ئەوە وەکو شەرمەزارییەک وابوو
  238. کە گەنجە ئەمریکییەکان بە بەردەوامی بکوژ بوون
  239. پێکەنین
  240. چەپڵە
  241. وەک دیارە من ئەمەم لە شێوەی وەڕز کردنێکی نەرم ونیانانەدا وت
  242. پێکەنین
  243. بەڵام هەرگیز بۆ من ڕووی نەدا بوو کە بیر لەمە بکەمەوە

  244. تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە
  245. کە کەسایەتییەک ڕۆڵی تێدا دەبینێت کە بە بەردەوامی بکوژ بوو
  246. بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو نوێنەری
  247. هەموو ئەمریکییەکان بێت
  248. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە من کەسێکی باشترم لە خوێندکارە
  249. بەڵکو بە هۆی کەلتوری ئەمریکا و توانای ئابوریەکەیەوەیە
  250. ژمارەیەکی زۆر چیرۆکم هەبوو لەسەر ئەمریکا
  251. ئەمانەم خوێندۆتەوە تایلەر، ئەبدیک، ستینبێک لەگەڵ گەیتسکیڵ
  252. چیرۆکی تەنیام لەسەر ئەمرکا نەبووە
  253. چەند ساڵێک لەمەوپێش فێر بووم کە نوسەرەکان پێشبینی ئەوەیان لێ دەکرێت

  254. سەردەمی منداڵییان زۆر ناخۆش بووبێت
  255. بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن
  256. دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن بتوانیم
  257. شتی خراپ دروست بکەم کە دایک و باوکم لەگەڵ من کردبێتیان
  258. پێکەنین
  259. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە من سەردەمی منداڵیم زۆر خۆش بوو
  260. کە پڕ بوو لە پێکەنین و خۆشەویستی، لە چوار چێوەی خێزانێکی تووندوتۆڵدا
  261. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باپیرانم مردبوون لە کەمپی ئاوارەکان

  262. ئامۆزاکەم کە ناوی پۆڵ بوو گیانی لە دەست دابوو لەبەر ئەوەی چاودێری تەندروستی تەواوی پێنەگەشتبوو
  263. یەکێک لە هاوڕی هەرە نزیکەکانم ئۆکۆلۆما گیانی لەدەست دا لە تێکشکانی فڕۆکەیەکدا
  264. لەبەر ئەوەی ئاگر کوژێنەوەکەیان ئاوی پێویستی تێدا نەبوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە
  265. من گەورە بووم لە ژێر سایەی حوکومەتێکی سەربازی زۆرداردا
  266. کە ڕۆشنبیری تێیدا گرنگی پێ نەدەدرا
  267. بۆیە هەندێ کات خێزانەکەم موچەیان وەرنەدەگرت
  268. بۆیە کە مندال بووم دۆشاوی میوە لەپڕ لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانیانمان نەما
  269. دواتر (کەرە) نەما
  270. دواتر (نان) زۆر گران بوو
  271. دواتر شیر کەم بوو، بۆیە بەشێکی کەممان بەردەکەوەت
  272. لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە جۆرێک لە ترساندنی سیاسی
  273. ژیانمانی داگیر کردبوو
  274. هەموو ئەم چیرۆکانە منیان دروست کرد وە وایان لێ کردم کە بزانم من کێم

  275. بەڵام سوور بوون تەنها لەسەر ئەم هەموو چیرۆکە ناخۆشانە
  276. وایان لێ کردم کە بیرۆکەکانم ساف بکەم
  277. وە سەیری ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکی تر بکەم
  278. کە منیان پێکهێناوە
  279. چیرۆکە تەنیاییەکە ئەو تاکە بیرۆکانە دروست دەکات
  280. کێشەی دووبارەبوونەوەی بیرۆکەکانیش
  281. ئەوە نییە کە ڕاست نین
  282. بەڵکوو ناتەواوی بیرۆکەکانە
  283. یەک چیرۆک دەکەنە تاکە چیرۆک
  284. بێگومان ئەفریقا کیشوەرێکە کە پڕە لە کارەسات

  285. یەکێک لەو کارەساتە گەورانە ئەو دەسترێژییە مەترسیدارە بوو کە لە کۆنگۆ ڕووی دا
  286. وە ئەو ڕاستییەی کە
  287. ٥٠٠٠ خەڵک داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ یەک ئیشی بێ مانا لە نێجیریا
  288. بەڵام چیرۆکی تر هەیە کە دەربارەی کارەسات نین
  289. وە ئەوەش شتێکی زۆر گرنگە، هەر وەک چۆن گرنگە کە دەربارەیان قسە بکەین
  290. هەمیشە هەستم وا بووە کە مەحاڵە

  291. کە بە تەواوی تێکەڵی شوێنێک یان کەسێک ببیت
  292. بێ ئەوەی تێکەڵی چیرۆکەکانی ئەو شوێنە یان ئەو کەسە ببیت
  293. سەرەنجامی تاکە چیرۆک
  294. ئەمەیە: دزینی ئازادی و شکۆداری خەڵکە
  295. وامان لێ دەکات کە بە زەحمەت لە یەکسانی مرۆڤایەتی تێ بگەین
  296. ئەوەش دووپات دەکاتەوە کە ئێمە جیاوازین
  297. وەک لەوەی کە لەیەک بچین
  298. کەواتە چی دەبوو ئەگەر پێش گەشتەکەم بۆ مەکسیک

  299. بە دوادا چونم بکردایە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن لە هەردوو
  300. وڵاتی ئەمریکا و مەکسیك؟
  301. یاخود چی دەبوو ئەگەر دایکم بە ئێمەی بوتایە کە خێزانی فیدی هەژارن
  302. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئیش دەکەن؟
  303. یاخود چی دەبوو ئەگەر ئێمە کەناڵێکی ئەفریقی جیهانیمان هەبوایە
  304. کە هەموو چیرۆکە جیاوازەکانی ئەفریقای پەخش بکردایە بۆ هەموو جیهان
  305. چی دەبوو ئەگەر نوسەری نێجیری چینوا ئاچیبی ناوی کتێبەکەی
  306. هاوسەنگییەک بۆ چیرۆکەکان، بووایە
  307. چی دەبوو ئەگەر هاوژورەکەم شتێکی بزانییایە دەربارەی بڵاوکەرە نێجیریەکە

  308. موکتا باکارای
  309. ئەو پیاوە بەتوانایەی کارەکەی بەجێ هێشت لە بانک
  310. بۆ ئەوەی دوای خەونەکەی بکەوێت و دەست بکات بە دروست کردنی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە
  311. ژیرییە نەریتییەکە ئەوە بوو کە نێیجیرییەکان ئەدەب ناخوێننەوە
  312. موکاتا ڕازی نەبوو بەمە. ئەو هەستی کرد
  313. ئەوانەی کە توانای خوێندنەوەیان هەیە دەخوێننەوە
  314. ئەگەر ئەدەب گونجاو وبەردەست بکەیت بۆیان
  315. ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی یەکەم ڕۆمانمی بڵاوکردەوە

  316. ڕۆشتم بۆ کەناڵێکی تەلەفیزۆنی لە لاگۆس بۆ چاو پێکەوتنێک
  317. ژنێک کە لەوێ ئیشی دەکرد وەک پەیامنێرێک هات بۆ لام و پێی وتم
  318. لە ڕاستیدا من زۆر حەزم لە ڕۆمانەکەت بوو بەڵام حەزم لە کۆتاییەکەی نەبوو
  319. پێویستە چیرۆکی بێ کۆتایی بنوسیت، ئەمە ئەوەیە کە ڕوو دەدات
  320. پێکەنین
  321. بەردەوام بوو لە قسە کردن و پێی وتم چی بنووسم لە کۆتاییەکەیدا
  322. من تەنها شەیدای بیرۆکەکانی نەبووم بەڵکو زۆریش لە ژێر کاریگەریدا بووم
  323. لێرەدا ئەو ژنە بەشێک بوو لە خەڵکی ئاسایی نێجیریا
  324. کە پێشبینی نەدەکرا خوێندەوار بن
  325. ئەو تەنها کتێبەکەی نەخوێندبووەوە بەڵکو خاوەندارێتی وەرگرتبوو
  326. بەلایەوە ئاسایی بوو کە پێم بڵێت
  327. چی بنووسم لە کۆتایی چیرۆکەکەدا
  328. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی هاوڕێکەم فومی ئۆندا بیزانیایە

  329. کە ژنێکی چاو نەترس بوو، میوانداری بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنی دەکرد
  330. کە هەموو ئەو چیرۆکانە دیاری دەکات کە ئێمە بەلامانەوە پەسەندە بۆ لەبیر کردن؟
  331. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نەشتەرگەرییەکەی دڵم بیزانییایە
  332. کە هەفتەی پێشوو بۆم ئەنجام درا لە نەخۆشخانەی لاگۆس؟
  333. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی مۆسیقای هاوچەرخی نێجیریا بیزانیایە
  334. کە خەڵکێکی بەهرەمەندمان هەیە و گۆرانی دەڵێن بە ئینگلیزی و پیدگینی و
  335. ئیگبۆ و یۆروبا و ئیجۆ
  336. کە تێکەڵ کراون لە جەی زێت بۆ فێلا
  337. وە بۆ بۆب مارلی و بۆ باپیرەکانیان
  338. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی پارێزەرە ژنەکە بیزانیایە
  339. کە بەم دواییانە ڕۆشت بۆ دادگا لە نایجیریا
  340. بۆ بەرەنگار بوونەوەوی یاسا بێماناکان
  341. کە دەبوو ژنەکان ڕەزامەندی هاوسەرەکانیان بەدەست بهێنن پێش ئەوەی کە
  342. پاسپۆڕتەکانیان نوێ بکەنەوە
  343. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نۆلیوود بیزانیایە
  344. کە پڕە لە خەڵکی داهێنەر کە فیلمەکان بەرهەم دێنن سەڕەڕای کێشە تەکنیکییە سەیرەکانیش
  345. فیلمەکان ئەوەندە بەناوباگن
  346. کە بەڕاستی ئەوان باشترین نمونەی
  347. بەرهەمە نایجیرییەکانن بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەوان چی بەرهەمم دەهێنن
  348. چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی ئەو کەسەی شێوازی بەستنی قژمی بە جوانی دەکرد بیزانیایە
  349. کەتازە دەستی کردووە بە بازرگانی فرۆشتنی قژی درێژکراو؟
  350. یاخود دەربارەی ملیۆنەها خەڵکی تری نێجیری
  351. کە دەست دەکەن بە بەزرگانی و هەندێ جاریش سەرکەوتوو نابن
  352. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە هیوایەتەکەیان ؟
  353. هەموو جارێک کە لە ماڵەوە دەبم ڕوبەڕوو دەبمەوە لەگەڵ

  354. :سەرچاوە هەمیشەییەکانی بێزارکردن بۆ زۆربەی نایجیرییەکان
  355. داڕوخانی ژێرخانی ئابوریمان، شکست هێنانی حوکومەتەکەمان
  356. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خەڵک بێدەنگن و
  357. گەشە دەکەن،بێ هاریکاری حوکومەتەکە
  358. لەبری ئەوەی بەهۆی حکومەتەکەیانەوە بێت
  359. خەڵک فێری نوسین دەکەم ل لاگۆس هەموو هاوینێک
  360. زۆر شتێکی دڵ خۆش کەرە بۆ من کە خەڵکێکی زۆر دێن و داواکاری دەکەن
  361. خەڵکێکی زۆریش بە پەرۆشن بۆ نوسین
  362. بۆ ئەوەی چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە
  363. من و بڵاو کەرە نێجیرییەکەم دەستمان کرد بە دروست کردنی دامەزراوەیەکی قازانج نەویست

  364. کە ناوی متمانەی فارافینایە
  365. ئێمە خەونی گەورەمان هەیە بۆ بنیاد نانی کتێب خانەکان و
  366. جوان کردن و ئاوەدان کردنەوەی کتێب خانەکان کە هەن
  367. بۆ ئەوەی کتێبەکان دابین بکەین بۆ خوێندنگاکان
  368. کە هیچ شتێکیان نییە لە کتیب خانەکانیاندا
  369. وە هەروەها ڕێکخستنی کاری زیاتر
  370. لە بواری خوێندنەوە و نووسیندا
  371. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەپەرۆشن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانمان
  372. چیرۆکەکان گرنگن
  373. ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکەکان گرنگن
  374. ئەو چیرۆکانەی کە بەکار هێنراون بۆ لێسەندنەوە و ڕق لێ هەڵگرتن
  375. بەڵام چیرۆکەکان دەتوانن مرۆڤەکان بەهێز بکەن و بیانکەن بە مرۆڤ
  376. چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندی خەڵکێک تێک بشکێنن
  377. بەڵام لەلایەکی ترەوە چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندییەکان چاک بکەنەوە
  378. نوسەری ئەمریکی ئەلیس والکەر ئەمەی نوسیوە

  379. دەربارەی خزمەکانی کە لە باشور بوون
  380. دواتر ڕۆشتبوون بەرەو باکور
  381. خۆی بە وان ناساند لە کتیبێکدا کە دەربارەی
  382. :ژیانی ئەوان لە باشوور کە بەجێیان هێشتووە
  383. ئەوان لە دەوروپشتی یەکتر دانیشتبوون و کتێبیان بۆ خۆیان دەخوێندەوە
  384. گوێیان لە من دەگرت کاتێک کتێبم دەخوێندەوە، ئەوە وەک ئەوە وابوو کە بەهەشتێک دەست کەوتبێت
  385. حەزدەکەم کۆتایی ئەم گفتوگۆیە بەم بیرۆکەیە بهێنم:
  386. کاتێک ئێمە تاکە چیرۆکەکە ڕەت دەکەینەوە
  387. کاتێک تێ دەگەین کە هەرگیز تەنها یەک چیرۆک نییە
  388. دەربارەی شوێنێک
  389. ئەو کاتە وەک ئەوە وایە بەهەشتێکمان دەست کەوتبێت
  390. سوپاس
  391. چەپڵە