Kurdish subtitles

← ئەفریقا زەبەلاحێکی نوستووە -- هەوڵ ئەیەم هەڵیسێنم لە خەو

Get Embed Code
48 Languages

Showing Revision 3 created 09/20/2020 by Hiwa Foundation.

  1. چۆنن خەڵکینە؟
  2. پێش هەموو شتێک، ناتوانم باوەڕکەم
    کە لەسەر سەکۆی تێدم.
  3. ئەمە زۆر گەورەیە.
  4. چونکە ئێستا،
  5. هەموو تاکێکی گووندەکەم
    سەیری ئەمە ئەکەن.
  6. بۆیە بێگومان، مارەییم بەرزبۆتەوە.
  7. ناوم ئادیۆلا فایهونە.

  8. خەڵکی نایجیریام.
  9. لە ئەمریکا ئەژیم،
  10. ڕۆژنامەنوسم، یان کۆمیدییەک،
  11. یان نوسەری گاڵتەپێکەر،
  12. هەر بەڕاستی ئەوەی بتانەوێت.
  13. من هەموو ژنێکم، هەموویەتی لە منا.
  14. بەرنامەیەکی یوتیوب پێشکەش ئەکەم بەناوی
    "هێشتنەوەی بە ڕاستی لەگەڵ ئادیۆلا."
  15. ئەم بەرنامەیە لەسەرخۆیە، و
    بەڕێزانەیە و ڕێگایەکی ڕەقە
  16. بۆ باسکردنی سەرکردە ئەفریقییە گەندەڵەکان.
  17. سەرۆک بوهاری: نازانم ژنەکەم
    سەر بە کام پارتە،

  18. بەڵام سەر بە چێشتخانەی ماڵەکەمە.
  19. ئادیۆلا: ئاه، ئای خوایە!

  20. هەندێک ئاوم ئەوێت --
  21. وتم ئاوم ئەوێت!
  22. بینیتان؟

  23. ڕاستییەکان لەبەر چاویان ئەهێڵمەوە، ها!
  24. بەتایبەتی کاتێک هەڵە ئەکەن،
    کە زۆر جار ڕووئەیات.
  25. ئەگەر بەرپرسێکی ئەفریقی سەیرم ئەکات،
  26. من باسی تۆ ناکەم بەڕێز.
  27. باسی هاوپیشەکەت ئەکەم، بەلێ.
  28. بۆیە ئەمە ئەکەم چونکە ئەفریقا هەموو شتێکی تیایە
    بۆ ئەوەی مەزن دەرچێت.

  29. ئەزانن، کە گەورەبووم باوەڕم وابوو
  30. کە ئەفریقا وەک کیشوەرێک زەبەلاحە.
  31. شارەزاییمان هەیە، زیرەکی،
  32. سەرچاوەی سرووشتی و هەموو شتێک
    زیاتر لە هەر کیشوەرێکی تر.
  33. ئەفریقا لەسەدا ٣١ی ئاڵتوونی
    جیهان و
  34. مانگانییس و یۆرانیۆم دابین ئەکات،
  35. لەسەدا ٥٧ی ئەڵماسی جیهان و
  36. لەسەدا ١٣ی نەوتی جیهان.
  37. هیچ هۆکارێکمان نییە
    بۆ پشت بەستن بە هاوکاری
  38. یان قەرزکردنی پارە
    لە چین یان بانقی جیهانی.
  39. بەڵام بێ سەرکردەی باش،
  40. وەک داڵێک واین کە نازانێت
    ئەتوانێت بفڕێت،
  41. جا وەرە بچێتە ئاسمان.
  42. ئەفریقا وەک زەبەلاحێکی نوستوو وایە.

  43. ئێستا ڕاستییەکە ئەوەیە،
    من ئەمەوێ ئەم زەبەلاحە خەبەرکەمەوە، و
  44. لەبەر ئەوەیە جلە پیسەکان هەڵئەخەم
  45. بۆ ئەوانەی بەرپرسیارن لەو زەبەلاحە.
  46. سیاسەتمەدارەکانمان، سەرکردە ئاینییەکانمان،
  47. بێگومان بەوپەڕێ ڕێزەوە،
  48. چونکە لەهەموو شتێک زیاتر،
  49. سەرکردەکانی ئەفریقا حەز ئەکەن
    ڕێزیان لێبگیرێت.
  50. بۆیە کەم کەم ئەیانەمێ.
  51. ئاه بەرنامەکەم،
  52. کڕنووشیان بۆ ئەبەم -- ها! --
  53. پێیان ئەڵێم مام، و پور،
  54. باوکی ڕۆحیم، و
  55. ئینجا --
  56. سوکایەتییان پێئەکەم لەسەر
    سوکایەتی کردن بە زیرەکیمان.
  57. لەبەر ئەوەشە کە بێزاربووین
  58. لە دووڕوویی و بەڵێنی درۆ.
  59. بۆ نموونە،

  60. سەرۆکی ناجیریا سوێندی خوارد
    کۆتایی بە گەشتیاری پزیشکی بێنێت
  61. بە چاککردنەوەی نەخۆشخانە پەککەوتووەکانمان و
  62. بنیاتنانی نەخۆشخانەی نوێ.
  63. بەڵام چی کرد؟
  64. ساڵی ٢٠١٧ سێ مانگ
    چارەسەری وەرگرت لە لەندەن.
  65. ماوەی سێ مانگ سەرۆکمان نەبوو.
  66. ماوەی سێ مانگ بێ سەرۆک بووین.
  67. بۆیە بوو بە کاری من
    سەرۆکەکەمان بانگکەم،
  68. بێگومان بە ڕێزەوە.
  69. وتم، "ها جەنابی سەرۆک،
    کچەکەتە، ئادیۆلا.
  70. ئەزانیت من چۆنم،
    تۆ چۆنیت؟
  71. تۆ هیچ شەرم ناکەیت."
  72. لەبیرم چوو "بەڕێز" زیادکەم.
  73. "بەڕێز، تۆ هیچ شەرمت نییە.
  74. (بە یۆروبا: تۆ هیچ لە خوا ناترسیت.)
  75. تۆ هیچ لە خوا ناترسیت."
  76. سی و پێنج هەزار پزیشکی ناجیری
    لە ئێستادا کار ئەکەن لە ئەمریکا،

  77. بەریتانیا و کەنەدا،
  78. کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن،
  79. لەبەر ئەوەی لە نایجیریا
    پارەی پێویستیان نادرێتێ
  80. کەرەستەی پێویستیشیان
    لەبەردەستدا نییە
  81. بۆ ئەوەی کارەکانیان
    وەک پزیشک بکەن.
  82. ئەمەش لە چەندین وڵاتی
    ئەفریقیدا ڕووئەیات.
  83. توانای فڕینمان هەیە.

  84. بەڵام بەداخەوە، زۆرێک لە بەهرەکانی
    ئەفریقا ئەفڕنە دەرەوەی ئەفریقا
  85. بۆ کیشوەرەکانی تر.
  86. بۆ نموونە،
  87. ئەم پزیشکە نایجیرییە نەشتەرگەری
    لەسەر منداڵێکی لەدایکنەبوو کردووە
  88. لە تێکساس.
  89. هەروەها، ئەم پزیشکە نایجیرییە
  90. کاریگەرییە دەمارییەکانی مێشک شڵەقانی
    دۆزیوەتەوە لەسەر وەرزشەوانان.
  91. چەندین وڵاتیش وەرزشەوانی ئەفریقیان هەیە
  92. مەدالیای ئاڵتوون ئەبەنەوە بۆیان.
  93. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە،

  94. چاوەڕێین خوا ئەفریقا چاککاتەوە.
  95. بۆ نموونە، هەر بەڕاستی، گاڵتە نییە،
    ئێمە، ئێمە چاوەڕێی خوا ئەکەین.
  96. مەبەستم ئەوەیە، هەر سەیری
    سەرۆکی بوروندی بکەن.
  97. ڕۆژنامەنووسەکان و ئەندامانی
    ئۆپۆزسیۆن ئەخاتە زیندانەوە،
  98. بەڵام ڕۆژێکی نەتەوەیی
    نزاکردن دیاری ئەکات
  99. بۆ ئەوەی خەڵک نزا بۆ خوا بکەن
    وڵاتەکە چاککاتەوە.
  100. منیش ئەڵێم، ئەی نابێت ئەو
    وڵاتەکە چاک بکاتەوە؟
  101. ئاه، نا، نا، نا، نا، نا.
  102. ئەمانەوێ خوا چاکیکاتەوە.
  103. ئەبینن ئەبێ مامەڵە لەگەڵ چی بکەم؟
  104. من پێتان ئەڵێم،
  105. هەورەتریشقە ئامادەیە بۆ ئەوەی
    ڕۆژێک بێت لەم سیاسەتمەدارانە بات.
  106. ئێمە لەمە باشترین.
  107. ئەمەوێ سەرکردەکانمان دەست بکەن
    بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و
  108. چیتر هەموو شتێک نەخەنە ئەستۆی خوا.
  109. خوا هەموو ئەوەی یاوینەتێ
    کە پێویستمان پێیەتی.
  110. لێرەیایە، با بەکاریبێنین.
  111. بەڵام با ئەمەش باسکەم،
    گرنگترین بەش لەم کارەما

  112. باسکردنی ئەفریقییەکانە
    کە کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن،
  113. خەڵکە ئاساییەکەی گرنگن بۆ ژیان.
  114. وەک ئەم ژنە کینییە، وانگاری ماسای،
  115. یەکەم ژنی ئەفریقی کە خەڵاتی
    ئاشتی نۆبڵ وەربگرێت،
  116. لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و
  117. چاندنی یەک ملیۆن درەخت.
  118. هەروەها ئەم ژنە زیمبابۆییە،
  119. دکتۆر تێرارای ترێنت،
  120. کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دراوە بە شوو
  121. لە ئاڵوگۆڕدا لەگەڵ مانگایەک.
  122. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ژنە خۆی فێری
    نووسین و خوێندنەوە کردووە، و
  123. دەرئەنجام لە بەرنامەی ئۆپراش
    چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا.
  124. ئاه، خوایە، منیش ئەمەوێت
    ڕۆژێک بێت بچمە سەر بەرنامەی ئۆپرا.
  125. ئەمڕۆ، ئەم ژنە خوێندنگەی بنیاتناوە
  126. بۆ هەزارەها منداڵ لە زیمبابۆی.
  127. هەروەها، تەلارسازی بەناوبانگی بەریتانی
    دەیڤد ئادجای نەخشەی

  128. چەندین تەلاری سەرنجڕاکێشی کێشاوە لە جیهاندا.
  129. هەروەها غانی و تانزانیشە،
  130. بۆیە ئەزانین ئەبێت ئەو برنجە
    جۆڵۆفە غانییە بێت،
  131. کە خواردوێتی،
  132. کە ئیلهامی پێبەخشیووە بۆ نەخشەکێشان.
  133. ئاه، لەوانەشە برنجە جۆلۆفە نایجیرییەکە بێت،
  134. چونکە نایجیرییەکە باشترە.
  135. بەهەرحاڵ، بەڵام ئەوەیە ئیلهامی یاوەتێ
    کە بتوانێت ببێت
  136. بەو پیاوە مەزنەی ئەمڕۆ.
  137. لەکاتێکیشدا سەرنجی ئێوەم هەیە،

  138. یەک شتی ترم هەیە بیڵێم،
  139. بۆیە تکایە نزیکتر ببنەوە.
  140. باشە، ئەوە باشە،
    زۆر نزیک مەبنەوە، ئەوە باشە.
  141. ئەو شێوازەم بەدڵ نییە کە هەندێک لە ئێوە
  142. ئەفریقای پێ نیشان ئەیەن.
  143. هەمووتان نا، هەندێکتان.
  144. بەتایبەتی تۆ.
  145. پێش هەموو شتێک، وڵات نییە،
    کیشوەرە.

  146. پۆڵی خەڵکی ئۆگەندا ناناسم،
  147. رێبێکای خەڵکی زیمبابۆی ناناسم.
  148. دووری نایجیریا لە زیمبابۆیەوە
  149. هێندەی نیو یۆرکە لە فەڕەنساوە.
  150. هەروەها چەند خەڵکێکی بێ جل نین
    کە خێری خۆرئاوایان بوێت.
  151. هەمووی هەڵە تێگەشتوون.
  152. شێرەکان بە شەقامەکانمانا ناسوڕێنەوە، باشە؟
  153. زۆر شتی تریش هەیە،
  154. بەڵام خۆتان ئەزانن باسی چی ئەکەم.
  155. بۆیە لەکاتێکدا هەوڵ ئەیەم
    کاری خۆم بکەم،

  156. کە ئەمەوێ زەبەلاحە نوستوەکەی
    ئەفریقا لەخەو هەستێنم،
  157. بۆ وەرگرتنی شوێنی شایستەی خۆی
    لە مەیدانی جیهانیدا،
  158. ئێوەش ئەتوانن بەشی خۆتان بکەن.
  159. تکایە زیاتر گوێبگرن.
  160. گوێ لە هاوڕێ ئەفریقییەکانتان بگرن
  161. پێش گریمانەیەکی پێشوەختی
  162. ئەوەی بیر لە چی ئەکەیتەوە
    کە پێت وایە لەوانەیە بیڵێن.
  163. کتێبە ئەفریقییەکان بخوێنەرەوە.
  164. ئاه، ئای خوایە، سەیری فلیمە
    ئەفریقییەکانیش بکە.
  165. یان هەر هیچ نەبێت،
  166. هەندێک ناوی ٥٤ وڵاتە جوانەکەمان فێربە،
  167. بەڵێ ئەوە ڕاستە خۆشەویست،
    پەنجا و چوار، پێنج چوار،
  168. زۆرباشە، هەموو ئەمە ڕاستی بوو،
  169. هەمووشی بەڕاستی ئەهێڵمەوە لێرەیا.
  170. هەتا جاری داهاتوو
    هەمووتان ئەبینمەوە.
  171. بەهیوای ئاشتی.