چۆن هایپەرلینک هەموو شتێکی گۆڕی؟
-
0:00 - 0:02بیرم دێت کە لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد،
-
0:02 - 0:05"ئەمە هەموو شتێک دەربارەی چۆنییەتی
پەیوەندی کردنمان دەگۆڕێت". -
0:05 - 0:07[شتی بچووک].
-
0:07 - 0:08[بیرۆکەی مەزن].
-
0:09 - 0:12[مارگرێت گود ستووات و هایپەرلینک]
-
0:12 - 0:14هایپەرلینک توخمێکی ڕونماییە،
-
0:14 - 0:16مەبەستم ئەوەیە،
-
0:16 - 0:19کاتێک تۆ نەرمەکاڵایەک لە سەر
مۆبایلەکەت یان کۆمپیتەرەکەت بەکار دەهێنیت، -
0:19 - 0:21چەندین کۆد لە پشت ڕوکارەکەیەوە هەیە
-
0:21 - 0:25کە ڕێنمایی و فەرمان دەدەن بە کۆمپیتەرەکە
کە چۆن کار بکات، -
0:25 - 0:28بەڵام مرۆڤەکان کار بە ڕوکارەکەی دەکەن:
-
0:28 - 0:31کاتێک کرتکە لەسەر ئەمە دەکەین،
دواتر شتێک ڕوو دەدات. -
0:31 - 0:33ئەمانە لە سەرەتایی دروست بوونیان
زۆر سادە بوون -
0:33 - 0:36و هیچ سەرنج ڕاکێش نەبوون.
-
0:36 - 0:39نەخشێنەرانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی
زۆر لە بژاردەیان لەبەر دەست دایە. -
0:40 - 0:44هایپەرلینک لە HTMLدا بەکار دێت.
-
0:44 - 0:46ڕیزێکی بچووکی کۆدی هەیە.
-
0:46 - 0:50ناونیشانی ئەو شوێنە دەخەیتە ناوییەوە
کە دەتەوێت کەسەکەی بۆ بنێریت. -
0:50 - 0:53ئەمە زۆر ئاسان و سەرنجڕاکێشە
بۆ ئەوەی فێر بیت چۆن دەکرێت. -
0:53 - 0:58کەواتە، لیستی هەموو سەرچاوەکانی
زانیاری لە هەر کوێیەکی ئینتەرنێت -
0:58 - 1:00بواری هایپەرلینکەکەیە.
-
1:01 - 1:02کاتێک لە خوێندنگە بووم --
-
1:02 - 1:06ئەمە پێش ئەو کاتەی کە خەڵك
بەم شێوەیە دەستی بە ئینتەرنێت بگات -- -
1:06 - 1:08ئەگەر ویستبام توێژینەوەیەک بکەم،
-
1:08 - 1:10دەبوو بە پێ چووبام بۆ پەرتوکخانەکە،
-
1:10 - 1:13و ئەگەر پەرتوکەکە هەبا
کە دەمویست، ئەوا دوو شەش بوو. -
1:13 - 1:15هەندێک جار دەبوو بۆی گەڕابام،
-
1:15 - 1:17بۆیە پڕۆسەکە چەند هەفتەیەکی دەویست.
-
1:17 - 1:19ئێستا بیرکردنەوە دەربارەی ئەمە شێتییە،
-
1:20 - 1:23چونکە، ئێستا بەهۆی
هەموو نوێگەرییە ناوازەکان، -
1:23 - 1:25بە دەستخستنی هیچ شتێک
-
1:25 - 1:27ئەوەندە کاتی ناوێت.
-
1:27 - 1:29لە ساڵی ١٩٤٥،
-
1:29 - 1:31ئەم پیاوە بە ناوی ڤنیڤەر بوش.
-
1:31 - 1:33کە کاری بۆ حکومەتی ئەمریکا دەکرد،
-
1:33 - 1:36یەکێک لە بیرۆکەکانی کە پێشکەشی کرد،
بریتییە لە -
1:36 - 1:38"واو، مرۆڤەکان زانیاری زۆر بە دەست دەخەن،
-
1:38 - 1:41و ئێمەش ناتوانین پەی بەو هەموو
پەرتوکانە بەرین کە خوێندومانەتەوە -
1:41 - 1:44یان پەی بە هەموو پەیوەندییەکانی
نێوان بیرۆکەکان بەرین." -
1:44 - 1:46ناوی لەم بیرۆکەیەی نابوو "مێمێکس،"
-
1:46 - 1:49کە شوێنێکە دەتوانیت پەرتوکخانەیەکی
بچووکی کەسی -
1:49 - 1:53دروست بکەیت لە هەموو ئەو پەرتوک
و وتارانەی دەستت کەوتون. -
1:53 - 1:57ئەم بیرۆکەی پێکەوەبەستنی سەرچاوەکان
سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا. -
1:57 - 1:59دواتر لە ساڵی ١٩٦٠ەکان،
-
1:59 - 2:02تێد نێڵسن پڕۆژەی زانەدوی ڕاگەیاند،
-
2:02 - 2:04و گووتی،
-
2:04 - 2:07"باشە چی دەبوو ئەگەر تەنها تایبەت
نەبا بە شتەکانی خۆم؟ -
2:07 - 2:10چی ئەگەر توانیبام بیرۆکەکان
بە شێوەیەکی فرانتر بەیەکەوە ببەستم؟" -
2:11 - 2:14لە ساڵی ١٩٨٢، توێژەران لە
زانکۆی ماڕیلند -
2:14 - 2:16گەشەیان بە سیستەمێکدا بە ناوی
هایپەر-تایز. -
2:16 - 2:20ئەوان یەکەم کەس بوون کە خودی تێکستیان
وەک نیشانە دەر ی بەستەر بەکار هێنا. -
2:20 - 2:23دەریانخست کە ئەم بەستەرە شینە
لەسەر پاشبنەمایەکی خۆڵەمێشی -
2:23 - 2:25زۆر جوان دەردەکوێت،
-
2:25 - 2:27و خەڵک دەتوانێت بە ئاسانی بیبینێت.
-
2:27 - 2:30ئەپڵ لە ساڵی ١٩٨٧ هایپەر-کاردی داهێنا.
-
2:31 - 2:33تۆ کۆمەڵێک کاردت هەیە،
-
2:33 - 2:35دەتوانی پەیوەندی دروست بکەیت
لە نێوان کاردەکاندا. -
2:35 - 2:40لە ڕاستیدا هایپەر کارد توانی
ڕێگەت بدات لە چیرۆکێکدا هاتوچۆ بکەیت. -
2:40 - 2:43ئەم جۆرە دیدگا نا پێكەوە
بەستروانەی چیرۆك گێڕانەوە -
2:43 - 2:46پەرەسەندنێكی گەورەی وەرگرت
کاتێك ھایپەرلینك دەركەوت، -
2:46 - 2:50چونکە ئەوە ھەلی ئەوەی بەخەڵك بەخشی،
لە چیرۆکەکە تێ بگات. -
2:50 - 2:52ئەم بیرۆکە و داهێنانانە لە نێوان
ئەوانی تردا، -
2:53 - 2:56هانی تیم بێرنەرز لییدا کە ببێتە
داهێنەری تۆڕی جاڵجالۆکەی جیهانی. -
2:57 - 3:00هایپەرلینک وەکو بلۆکێکی
لێگۆ دەردەکەوێت، -
3:00 - 3:04کە بلۆکی بنچینەیییە بۆ
پەیوەندییە تۆڕییە زۆر ئاڵۆزەکان -
3:04 - 3:06کە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا هەن.
-
3:06 - 3:09سوپاس بۆ ئەوەی کە هایپەرلینکەکان
یەکەم جار درووست بوون، -
3:09 - 3:12خەڵکێکی زۆر تەنها بەکاری نەهێنان،
-
3:12 - 3:15بەڵکو خەڵکێکی زۆریش درووستی کردن.
-
3:15 - 3:19بۆ من، ئەمە یەکێکە لە دیموکراسیترین
نەخشاندنەکان کە تا ئێستا درووست بوون.
- Title:
- چۆن هایپەرلینک هەموو شتێکی گۆڕی؟
- Speaker:
- مارگارێت گود ستووارت
- Description:
-
هاپەرلینک بلۆکێکی لێگۆی ئینتەرنێتە. ئەمە چیرۆکی سەرهەڵدانی هایپەرلینکە کە مارگارێت گود ستووارت باسی دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 03:33
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the hyperlink changed everything |