ئایا یەک کەس بۆ ڕزگارکردنی پێنج کەس دەکەیتە قوربانی؟ ئلینۆر نێلسن
-
0:07 - 0:12خەیاڵ بکە شەمەندەفەرێک دەبینیت
کە بە خێرایی دەڕوات -
0:12 - 0:16ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی ٥ کرێکار
کە توانای دەربازبوونیان لێی نییە. -
0:16 - 0:18تۆش بەڕێکەوت لەتەنیشت گۆڕەڕەک دەبیت
-
0:18 - 0:22کە ئاڕاستەی شەمەندەفەرەکە دەگۆڕێت
بۆ سەر ڕێگەیەکی دیکە. -
0:22 - 0:23کێشەکە لێرەدایە.
-
0:23 - 0:28ئەو ڕێگەیەش کرێکارێکی لەسەرە
بەڵام تەنها یەک کەسە. -
0:28 - 0:29چی دەکەیت؟
-
0:29 - 0:33ئایا یەک کەس دەکەیتە قوربانی
بۆ ڕزگارکردنی ٥ کەس؟ -
0:33 - 0:35ئەمە کێشەی گالیسکەیە،
-
0:35 - 0:42کە وەکو جۆرێک لە مەتەڵی ئەخلاقی وابوو
کە فیلیپا فوتی فەیلەسوف لە ١٩٦٧ دایهێنا. -
0:42 - 0:45شتێکی خوازراوە، چونکە ناچارمان دەکات
بیربکەینەوە چۆن هەڵبژاردن بکەین -
0:45 - 0:48کاتێک کە هیچ هەڵبژاردنێکی باشمان
لەبەردەستدا نییە. -
0:48 - 0:50ئایا ئەوە هەڵدەبژێرین کە
باشترین ئەنجامی هەیە -
0:50 - 0:55یاخود پەیوەست دەبین بە لایەنی ئەخلاقی
کە ڕێگری بکات لە مردنی کەسێکی دیکە؟ -
0:55 - 1:01لە ڕاپرسییەکدا، ٩٠% بەژداربوان وتوویانە
کە ئاساییە ڕێڕەوەکە بگۆڕیت، -
1:01 - 1:04و ڕێگە بدەیت یەک کرێکار بمرێت
بۆ ئەوەی ٥ کەس ڕزگاریان ببێت، -
1:04 - 1:08و لێکۆڵینەوەکانی تریش، لەنێویاندا
تاقیکاری واقیعی خەیاڵی بۆ مەتەڵەکە کراوە، -
1:08 - 1:11هەمان دەرئەنجامیان دەستکەوتووەتەوە.
-
1:11 - 1:16ئەو بڕیارانە لە بنەمای فەلسەفەی
سوودگەراییەوە دێن -
1:16 - 1:19کە گفتوگۆی ئەوە دەکات
بڕیاری ئەخلاقی دروست -
1:19 - 1:23ئەوەیە کە زۆرترین سوود و قازانجی
بۆ زۆرترین کەس هەبێت. -
1:23 - 1:25پێنج ژیان گرنگتر و لە پێشترە لە یەک ژیان،
-
1:25 - 1:31تەنانەت ئەگەر بۆ دەستکەوتنی ئەوەش
بڕیاری مردن بسەپێنیت بەسەر کەسێکی دیکەدا. -
1:31 - 1:33بەڵام خەڵکی هەمیشە
ئەم بیرکردنەوە سوودگەراییە هەڵنابژێرن، -
1:33 - 1:37ئەویش بە گۆڕانکارییەکی بچووک
لە گرفتی گالیسکەدا. -
1:37 - 1:40ئەم جارەیان تۆ لەسەر پردێکیت و
ڕاڕەوەکە بە ژێر تۆدا دەڕوات -
1:40 - 1:43لەکاتێکدا گالیسکەکە نزیک دەبێتەوە.
-
1:43 - 1:45ئێستا ڕاڕەوی دووەممان نییە،
-
1:45 - 1:49بەڵام پیاوێکی زۆر گەورە
لەسەر پردەکەیە و لەپەنای تۆدایە. -
1:49 - 1:52ئەگەر پاڵی پێوە بنێیت
ئەوا لاشەکەی دەتوانێت گالیسکەکە بوەستێنێت، -
1:52 - 1:54پێنج کرێکارەکەش ڕزگار دەکات،
-
1:54 - 1:56بەڵام پیاوەکە دەمرێت.
-
1:56 - 1:59بۆ سوودگەراکان بڕیارەکە هەمان شتە،
-
1:59 - 2:02ژیانێک لەدەست بدە
بۆ ڕزگارکردنی پێنج. -
2:02 - 2:05بەڵام لەم حاڵەتەدا تەنها
ڕێژەی ١٠% خەڵکی -
2:05 - 2:08بەلایانەوە ئاسایی بووە
کە پاڵ بە پیاوەکەوە بنێن. -
2:08 - 2:12بەڵام شتێک لە ناخماندا پێمان دەڵێت
بەئەنقەست ببیتە هۆکار بۆ کوشتنی کەسێک -
2:12 - 2:16جیاوازە لەوەی رێیان بدەیت
کە بمرن. -
2:16 - 2:21هەست بە هەڵە و تاوانێک دەکەیت
کە قورسە ڕوونی بکەیتەوە. -
2:21 - 2:23ئەم یەکتربڕینەی نێوان
ئەخلاق و دەروونناسی -
2:23 - 2:27وەهای کردووە کە کێشەی گالیسکە
ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت. -
2:27 - 2:31ئەم بژاردە قورسە بەم شێوە فرەییەوە
دەریدەخات کە بیرکردنەوەی ڕاست و هەڵەی ئێمە -
2:31 - 2:36پەیوەستە بە هۆکارەوە وەک لە
زیان و قازانجێکى لۆجیکی. -
2:36 - 2:39بۆ نموونە، پیاوان زیاتر ئاسایی بووە
بەلایانەوە -
2:39 - 2:43وەکوو لە ئافرەتان، تاکوو پاڵ بنێن
بە پیاوەکەوە لەسەر پردەکە. -
2:43 - 2:47هەروەکو خەڵکانێک کە سەیری گرتەیەکی
کۆمیدی دەکەن و پاشان ئەنجامی دەدەن. -
2:47 - 2:49و لە توێژینەوەیەکی دیکەی واقیعی خەیاڵیدا،
-
2:49 - 2:53خەڵکی زیاتر ویستیان لەسەر ئەوە بووە
کە پیاوەکان بکەنە قوربانی وەک لە ئافرەتان. -
2:53 - 2:55توێژەران توێژینەوەیان کردووە
لە چالاکیەکانی مێشک -
2:55 - 3:00بۆ ئەو کەسانەی لەو دوو جۆر
تاقیکردنەوەیەدا بەژداربوون. -
3:00 - 3:04هەردوو سیناریۆکە ئەو ناوچانەی مێشک کارا
دەکەن کە بەژدارن لەبڕیاردانی هۆشیارانە -
3:04 - 3:07و وەڵامدانەی سۆزدارییانە.
-
3:07 - 3:11بەڵام لە جۆری پردەکە وەڵامدانەوەی
سۆزداریانە زۆر بەهێزترە. -
3:11 - 3:13بەم شێوەیە چالاکییەکانی ناوچەیەکی مێشک
-
3:13 - 3:17پێکەوە بەستراوە لە پڕۆسەیەکی
ناکۆکی ناوەکییدا. -
3:17 - 3:18جیاوازییەکە چییە؟
-
3:18 - 3:23یەکێک لە ڕوونکردنەوەکان ئەوەیە کە پاڵنانی
کەسێک بۆ مردن زیاتر لە شتێکی کەسی دەچێت، -
3:23 - 3:27ئازاری ویژدان چالاک دەکات
ئەگەر بتەوێت کەسێکی دیکە بکوژیت، -
3:27 - 3:31بەڵام هەر هەست بە پێکدادان دەکەین چونکە
هێشتا دەزانین کە هەڵبژاردنێکی لۆجیکانەیە. -
3:31 - 3:36کێشەی گالیسکە لەلایەن هەندێک فەیلەسوف
و دەروونناسەوە ڕەخنەی ئاڕاستە کراوە. -
3:36 - 3:41گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە هیچ شتێک بەدەرناخات
چونکە بناغەکەی زۆر ناواقیعیانەیە -
3:41 - 3:45بۆیە بەژداربووان بە شتێکی گرنگ وەریناگرن.
-
3:45 - 3:49بەڵام تەکنەلۆژیای نوێ
ئەم لێکدانەوە ئەخلاقیانە -
3:49 - 3:51زۆر گرنگتر لێکدەداتەوە وەک لەپێشتر.
-
3:51 - 3:54بۆ نموونە لە ئۆتومبێلێکی بێ شۆفێر(زیرەک)دا
پێویستە هەڵبژاردن بکات -
3:54 - 3:58لەنێوان تووشبوون بە ڕووداوێکی بچووک
بۆ ڕێگریکردن لەڕووداوێکی گەورەتر. -
3:58 - 4:02لەهەمان کاتدا،حکومەتەکان توێژینەوە دەکەن
لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازییدا -
4:02 - 4:06کە ئایا کەی بڕیاری ئەوە بدەن خەڵکی ئاسایی
بخەنە مەترسی و ببنە قوربانی -
4:06 - 4:09بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجێکی گرنگ.
-
4:09 - 4:11ئەگەر بمانەوێت ئەو کردارانە ئەخلاقی بن،
-
4:11 - 4:15پێویستە بڕیار بدەین لەوەی
چۆن نرخاندن بۆ ژیانی مرۆڤ بکەین -
4:15 - 4:18و بڕیاری باشترینەکە بدەین.
-
4:18 - 4:20بۆیە ئەوانەی کە توێژینەوە
لە سیستمی خودکار دەکەن -
4:20 - 4:22هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ فەیلەسوفەکان
-
4:22 - 4:28بۆ ئاماژەدان بەم کێشە ئاڵۆزانەی
بەرنامەسازی ئەخلاقی بۆ ناو ئامێرەکان، -
4:28 - 4:31ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە تەنانەت
کێشە مەتەڵییە گریمانەییەکانیش -
4:31 - 4:35دەتوانرێت بە پێکداکەوتنێکی قورس
لەگەڵ ژیانی ڕاستەقینەدا کۆتایی بێت.
- Title:
- ئایا یەک کەس بۆ ڕزگارکردنی پێنج کەس دەکەیتە قوربانی؟ ئلینۆر نێلسن
- Speaker:
- ئلینۆر نێلسن
- Description:
-
لەم بەستەرە تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/would-you-sacrifice-one-person-to-save-five-eleanor-nelsen
وێنا بکە کە شەمەندەفەرێک دەبینیت ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی پێنج کرێکار دەڕوات، تۆش لە پەنای ئامێری
ئاڵووگۆڕکردنی ڕێڕەوەکەیدایت، دەتوانیت شەمەندەفەرەکە بخەیتە سەر ڕێڕەوێکی دیکە. کێشەکە لێرەدایە : ڕێڕەوی دووەمیش کرێکارێکی لەسەرە، بەڵام تەنها یەک دانەیە. چی دەکەیت؟ ئایا پێنج کەس دەکەیتە قوربانی ڕزگارکردنی یەک کەس؟ ئیلینۆر نیلسن وردەکاری لەسەر کێشە و مەتەڵی ئەخلاقی دەخاتە ڕوو کە ناسراوە بە کێشەی گالیسکە.وانە لە لایەن: ئلینۆر نێلسن، وێنەی جوڵاو لە لایەن: ئۆین دەفی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:56
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Would you sacrifice one person to save five? |