چۆن ئەتوانیت ئینتەرنێت بگۆڕیت بۆ شوێنێکی متمانە
-
0:02 - 0:04گرنگ نییە کێیت یان لەکوێ ئەژیت،
-
0:04 - 0:06پێموابێت بەلایەنی کەمەوە
یەک خزمتان هەیە کە -
0:06 - 0:09یەکسەر ئەم ئیمەیڵانەت بۆ بنێرێتەوە.
-
0:09 - 0:11ئەزانن باسی کێ ئەکەم --
-
0:11 - 0:14ئەوانەی بانگەشەی گومانلێکراو یان
ڤیدیۆکانی بیردۆزی پلانگێڕی ئەکەن. -
0:14 - 0:17لەوانەشە هەتا ئێستا
بێدەنگت کردبێتن لەسەر فەیسبووک -
0:17 - 0:19لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە پۆستانە.
-
0:19 - 0:21وێنەی مۆزێکە
-
0:21 - 0:23بە خاچێکی سوور کە
بە ناوەڕاستیا ئەڕوات. -
0:23 - 0:26نوسینەکەی چواردەوریشی ئاگادارییە بۆ خەڵک
-
0:26 - 0:28ئەو میوانە نەخۆن کە بەم شێوەیەن،
-
0:28 - 0:30کە گوایە خوێنیان تێکراوە
-
0:30 - 0:32پیسکراون بە ڤایرۆسی ئایدز.
-
0:32 - 0:35پەیامە نووسراوەکەی سەریشی
بە کورتی ئەڵێت، -
0:35 - 0:37"تکایە ئەمە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان." -
0:38 - 0:41ئێستا، ئەوانەی بۆ ڕاستی ئەگەڕێن
چەندین ساڵە بەدوای ئەمەوەن، -
0:41 - 0:44بەڵام یەکێکە لەو دەنگۆیانەی
کە نامرێت. -
0:44 - 0:45دەنگۆیەکی زۆمبی.
-
0:46 - 0:48بێگومان، بە تەواوەتیش هەڵەیە.
-
0:48 - 0:51لەوانەیە حەز بکەیت پێبکەنیت
بە نموونەیەکی ئاواهی، بڵێیت، -
0:51 - 0:53"باشە، خۆ کێ باوەڕ بەمە ئەکات؟"
-
0:53 - 0:55بەڵام هۆکاری ئەوەی کە
دەنگۆیەکی زۆمبییە -
0:55 - 0:59لەبەر ئەوەیە کە ئەچێتە ناو قوڵایی
ترسەکانی کەسەکە بۆ سەلامەتی خۆیان و -
0:59 - 1:01سەلامەتی کەسە خۆشەویستەکانیان.
-
1:02 - 1:05ئەگەر هێندەی منیش کات بەسەر بەریت
لە سەیرکردنی زانیارییە هەڵەکاندا، -
1:05 - 1:08ئەزانیت ئەمە تەنیا نموونەیەکە
لە زۆرێک -
1:08 - 1:11کە ئەچێتە ناو قوڵترین ترسەکان و
لاوازییەکانی مرۆڤەوە. -
1:11 - 1:16هەموو ڕۆژێک، لە سەرانسەری جیهاندا، بڵاوکردنەوەی
بیروباوەڕی نوێ ئەبینین لەسەر ئینستاگرام -
1:16 - 1:19هانی دایکان و باوکان ئەیات
منداڵەکانی خۆیان نەکووتن. -
1:19 - 1:23ڤیدیۆی نوێ ئەبینین لەسەر یوتیوب
ڕوونی ئەکاتەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا درۆیە. -
1:23 - 1:28لەهەموو سەکۆکانیشدا ئەبینین، ژمارەیەکی زۆر
پۆست ئەکرێت بۆ لەکەدارکردنی خەڵکی تر -
1:28 - 1:31لەسەر بنچینەی ڕەچەڵەک،
ئاین یان باری سێکسیان. -
1:32 - 1:35بەخێربێن بۆ یەکێک لە ململانێ
گرنگەکانی ئەم سەردەمەمان. -
1:36 - 1:40چۆن بتوانین ئینتەرنێتێک ڕابگرین
بە هەبوونی ئازادی دەربڕین لە بناغەیدا، -
1:40 - 1:43هەروەها دڵنیابینەوە لەوەی بابەتەکانی
بڵاو ئەکرێنەوە -
1:43 - 1:47زیانێکی چاکنەکراوە درووست نەکەن بۆ
دیموکراسییەتەکانمان، کۆمەڵگاکانمان و -
1:47 - 1:49سەلامەتی جەستەیی و دەروونیمان؟
-
1:50 - 1:52چونکە ئێمە لە سەردەمی زانیاریدا ئەژین،
-
1:52 - 1:56لەهەمان کاتدا دراوە بنچینەییەکەی
کە هەموو پشتی پێئەبەستین -- زانیارییە -- -
1:56 - 1:58چیتر جێگەی متمانە نەماوە، و
-
1:58 - 2:00هەندێک جار، ئەکرێت مەترسیدار دەرکەون.
-
2:01 - 2:05ئەمە بەشێکی بەهۆی گەشەکردنی پێگەکانی
بڵاوکردنەوەی بابەتە کۆمەڵایەتییەکانە -
2:05 - 2:06کە ڕێگەمان پێئەیات بگەڕێین،
-
2:06 - 2:09بەسەر درۆ و ڕاستییەکاندا
شان بەشانی یەکتری، -
2:09 - 2:12بەڵام بێ ئەوەی هیچ کامێکیان ئاماژە
باوەکانی متمانەپێکردنیان هەبێت. -
2:12 - 2:16ئای خوایە ئینجا -- زمانەکەی بەکاریئەهێنین
بۆ ئەم بڵاوکراوانە تەواو تێکدراوە. -
2:16 - 2:19هێشتا خەڵک خویان گرتووە بە
دەستەواژەی "هەواڵی ساختە"ەوە -
2:19 - 2:22سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە
بە تەواوەتی هیچ یارمەتیدەر نییە و -
2:22 - 2:25بەکاریەت بۆ باسکردنی ژمارەیەک شت
کە زۆر جیاوازن لە یەکتری: -
2:25 - 2:28درۆکان، دەنگۆکان، فێڵەکان،
پلانگێڕییەکان، پڕوپاگەندەکان. -
2:29 - 2:32بەڕاستی هیواداریشم بوەستین
لە بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە -
2:32 - 2:35کە سیاسەتمەداران لە سەرانسەری
جیهاندا کردویانە بە هی خۆیان، -
2:35 - 2:36لە چەپەوە و لە ڕاستەوە،
-
2:36 - 2:39وەک چەکێک بەکاری ئەهێنن بۆ
هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەوانی ئازاد. -
2:40 - 2:45(چەپڵەلێدان)
-
2:45 - 2:48چونکە ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستمان
بە میدیا پرۆفێشناڵە. و -
2:49 - 2:52جگە لەوەش، ئەم بابەتانە تەنانەت
وەک هەواڵیش بڵاوناکرێنەوە. -
2:52 - 2:55بیرۆکەی کۆمەڵایەتی، ڤیدیۆ، پۆستی
کۆمەڵایەتین. و -
2:55 - 2:58زۆربەی ساختە نین؛
بەهەڵەدا بەرن. -
2:58 - 3:01مەیلمان هەیە لەسەر ئەوە بچەسپین
کە ڕاستە یان هەڵەیە. -
3:01 - 3:05بەڵام گەورەترین نیگەرانی کردن بە چەکی
ئەم بوارەیە. -
3:07 - 3:09چونکە کاراترین زانیاری پێدانی هەڵە
-
3:09 - 3:12هەمووکات ئەوە بووە کە بڕێک
ڕاستیشی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە. -
3:12 - 3:15با ئەمە بە نموونە وەرگرین
هی لەندەنە، ئازاری ٢٠١٧، -
3:15 - 3:17بڵاوکراوەیەکی تویتەر کە زۆر بڵاوبۆوە
-
3:17 - 3:21دوای ڕووداوێکی تیرۆرستی
لەسەر پردی وێستمینیستەر. -
3:21 - 3:23ئەمە وێنەیەکی ڕاستەقینەیە،
نەک ساختە. -
3:23 - 3:26ژنەکەی لە وێنەکەیا دەرئەکەوێت
دواتر چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرا، و -
3:26 - 3:29ڕوونی کردەوە کە بە تەواوەتی
داخوورپاوە بە ڕووداوەکە. -
3:29 - 3:30لەو کاتەیا تەلەفوونی کردووە
لەگەڵ کەسێکی نزیکیا، و -
3:30 - 3:33لەپای ڕێزی خۆیەوە سەیری
قوربانییەکەی نەکردووە. -
3:33 - 3:37بەڵام بە ئینتەرنێتا بڵاوکرایەوە بە
چوارچێوەیەکی فۆبیای ئیسلامییەوە، -
3:37 - 3:40بە چەندین هاشتاگی هەمەجۆرەوە،
وەک: ئیسلامبوون قەدەغەکەن. -
3:40 - 3:43ئێستا، ئەگەر تۆ لە تویتەر کار بکەیت،
چی ئەکەیت؟ -
3:43 - 3:45ئەوە ئەسڕیتەوە،
یان وازیلێئەهێنیت؟ -
3:47 - 3:50کاردانەوەی ناوەکیم، کاردانەوەی سۆزیم،
یەکسەر سڕینەوەی ئەبێت. -
3:50 - 3:52ڕقم لەو چوارچێوەیەیە
دراوە بەم وێنەیە. -
3:53 - 3:55بەڵام ئازادی دەربڕین
مافێکی مرۆڤە، و -
3:55 - 3:58ئەگەر دەستبکەین بە لابردنی قسەکانی
کە وامان لێئەکات نائاسوودە بین، -
3:58 - 3:59ئەوا لە کێشەیاین. و
-
4:00 - 4:02ئەمەش لەوانەیە لە دۆسیەیەکی ڕوون بچێت،
-
4:02 - 4:04بەڵام ڕاستییەکەی، زۆربەی قسەکان وا نین.
-
4:04 - 4:06ئەم هێڵانە کێشانیان زۆر قورسە.
-
4:06 - 4:08ئەوەی بڕیارێکی پڕ واتایە
لەلایەن کەسێکەوە -
4:08 - 4:10سانسۆرکردنێکی ئاشکرایە
لەلایەن ئەوی ترەوە. -
4:11 - 4:14ئەوەی ئێستا ئەیزانین ئەوەیە
ئەم هەژمارە، تێکساس لۆن ستار، -
4:14 - 4:17بەشێک بووە لە هەڵمەتێکی فراونتری
زانیاری هەڵە بڵاوکردنەوەی ڕووسی، -
4:17 - 4:19یەکێک لەوانەی لەوکاتەوە کۆتایی پێهێنراوە.
-
4:19 - 4:21ئەوە بۆچوونت ئەگۆڕێت؟
-
4:21 - 4:22هی من ئەگۆڕێت،
-
4:23 - 4:25چونکە ئێستا بەلامەوە بووە
بە مەسەلەی هەڵمەتێکی ڕێکخراو -
4:25 - 4:26بۆ نانەوەی ئاژاوە.
-
4:26 - 4:28بۆ هەموو ئەوانەشتان کە وا بیر ئەکەنەوە
-
4:28 - 4:31زیرەکی دەستکرد بتوانێت
هەموو کێشەکانتان چارەسەر بکات، -
4:31 - 4:33پێموابێت ئەتوانین هاوڕا بین کە
هەموومان زۆرمان ماوە -
4:33 - 4:36بۆ زیرەکییەکی دەستکرد کە بتوانێت
لەم جۆرە بڵاوکراوانە تێبگات. -
4:37 - 4:39بۆیە ئەمەوێت سێ پرسی
پێکەوە بەستراو ڕوونکەمەوە -
4:39 - 4:42کە ئەمەی زۆر ئاڵۆزکردووە و
-
4:42 - 4:45ئینجا بیر لە چەند ڕێگایەک بکەینەوە
بۆ ئەوەی ئەم ململانێیانە لەبەرچاو بگرین. -
4:45 - 4:49یەکەم، پەیوەندییەکی زیرەکانەمان
نییە لەگەڵ زانیارییەکە، -
4:49 - 4:51پەیوەندییەکی سۆزدارییانەیە.
-
4:51 - 4:55ئەوە ڕاست نییە کە ڕاستی زیاتر
هەموو شتێک باش ئەکات، -
4:55 - 4:58چونکە ئەلگۆریتمەکەی ئەو
بابەتانە دیاری ئەکات کە ئەیانبینین، -
4:58 - 5:01وا درووستکراون کە پاداشتی
کاردانەوە سۆزدارییەکانمان بەنەوە. -
5:01 - 5:02کاتێکیش لە ترساین،
-
5:02 - 5:05گێڕانەوەی زیاد لە پێویست سادەکراو،
ڕوونکردنەوەی پلانگێڕییانە و -
5:05 - 5:09زمانەکەی ئەوانی تر لەکەدار ئەکات
زۆر کاراتریشە. -
5:10 - 5:11جگە لەوەش، زۆرێک
لەم کۆمپانیایانە، -
5:11 - 5:14مۆدێلی بزنسەکەیان بەستراوە
بە ڕاکێشانی سەرنجەوە، -
5:14 - 5:18واتا ئەم ئەلگۆریتمانە هەمووکات
بەلای جوڵاندنی سۆزدا دەگۆڕدرێت. -
5:18 - 5:23دووەم، زۆربەی قسەکانی لێرەیا
باسی ئەکەم یاسایین. -
5:23 - 5:25بابەتێکی جیا ئەبێت ئەگەر
-
5:25 - 5:27باسی مەسەلەی دەستدرێژی سێکسی
بۆسەر منداڵانم بکردایە -
5:27 - 5:29یان ئەو بابەتانەی دەبنە هۆی توندوتیژی.
-
5:29 - 5:32دەکرێت بە تەواوەتی یاسایی بێت
بابەتێکی تەواو درۆ بڵاوکەیتەوە. -
5:33 - 5:37بەڵام خەڵک بەردەوام باسی ئەوە ئەکەن
بابەتە "سەربەکێشەکان" یان "زیانبەخشەکان" لاببرێن، -
5:37 - 5:40بەڵام بەبێ پێناسەیەکی ڕوونی
ئەوەی مەبەست چییە بەوە، -
5:40 - 5:41بە مارک زووکەربێرگیشەوە،
-
5:41 - 5:45کە بەم دواییە داوای ڕێکخستنی جیهانی
کرد بۆ هێواشکردنەوەی وتارە توندەکان. -
5:45 - 5:47ئەوەشی مایەی نیگەرانیمە ئەبینین
حکومەتە جیاجیاکان -
5:47 - 5:48لە هەموو جیهاندا
-
5:48 - 5:51بڕیاری بەپەلە ئەیەن
-
5:51 - 5:54کە ئەکرێت دەرئەنجامی زۆر
خراپتری لێبکەوێتەوە -
5:54 - 5:56کاتێک یەتە سەر توانای وتاردانمان.
-
5:56 - 6:00تەنانەت ئەگەر بشتوانین بڕیار بەین
کام وتارە بهێڵینەوە و کامە لابەرین، -
6:00 - 6:02هێشتا چەندین لێداونمان ئەبێت.
-
6:02 - 6:04هەموو چرکەیەک، ملیۆنەها
پارچە نوسراو -
6:04 - 6:06لەلایەن خەڵکی سەرانسەری
جیهانەوە بڵاو ئەکرێتەوە -
6:06 - 6:07بە زمانی جیاواز،
-
6:07 - 6:10باسی هەزارەها بواری
کلتوری هەمەجۆر ئەکرێت. -
6:10 - 6:13بە سادەیی میکانیزمێکی کارامان نەبووە
-
6:13 - 6:14بۆ هێورکردنەوەی وتاردانێک بەم قەبارەیە،
-
6:15 - 6:17ئەگەر لەلایەن مرۆڤەوە بێت یان تەکنەلۆجیا.
-
6:18 - 6:22سێیەمیش، ئەم کۆمپانیایانە، گووگڵ، تویتەر
فەیسبووک، واتساپ -- -
6:22 - 6:25بەشێکن لە سیستمێکی ژینگەیی
زانیاری فراوانتر. -
6:25 - 6:28حەز ئەکەین هەموو خەتاکە بخەینە
ئەستۆی ئەوان، بەڵام ڕاستییەکەی، -
6:28 - 6:32ڕاگەیاندن بەگشتی و بەرپرسە هەڵبژێردراوەکانیش
ئەکرێت ڕۆڵێکی یەکسان بگێڕن -
6:32 - 6:35لە گەورەکردنی دەنگۆکان و بیردۆزی
پلانگێڕییەکان کاتێک ئەیانەوێت. -
6:36 - 6:41هەروەها ئێمەش، کاتێک بێمێشکانە بابەتی
هەڵە یان بەهەڵەدابەر ئەنێرین بۆ هاوڕێکانمان -
6:41 - 6:42بێ ئەوەی سەیریشی بکەین.
-
6:42 - 6:44پیسبوونی تۆڕەکان زیاد ئەکەین.
-
6:45 - 6:48ئەزانم هەموو بۆ چارەسەرێکی ئاسان ئەگەڕێین.
-
6:48 - 6:50بەڵام هیچ شتێکی وامان نییە.
-
6:50 - 6:54هەر چارەسەرێک بێت پێویستە ئاستێکی
فراوان، هەموو ئینتەرنێت، بگرێتەوە، و -
6:54 - 6:58بەڵێ، پێگەکان، هەموو بەکاریەن
بۆ کارکردن لەو ئاستەیا. -
6:58 - 7:01بەڵام ئەتوانین و پێویست ئەکات
ڕێگەبەین ئەم کێشانە چارەسەر بکرێت؟ -
7:02 - 7:03بەدڵنیاییەوە تاقی ناکەنەوە.
-
7:03 - 7:07بەڵام هەموومان هاوڕاین ڕاستییەکەی،
هیچ دامەزراوەیەکی جیهانیمان ناوێت -
7:07 - 7:09پارێزەری ڕاستی و دادپەروەری
سەر ئینتەرنێت بێت. و -
7:09 - 7:12هەروەها پێشموابێت هەموو پێگەکان
هاوڕان لەگەڵ ئەوەیا. -
7:12 - 7:15لەم ساتەشدا،
ئەرکی ماڵەوەی خۆیان نیشانە ئەکەن. -
7:15 - 7:16حەز ئەکەن پێمان بڵێن
-
7:16 - 7:19کە دەستوەردانەکانی ئەیکەن خەریکە
سوودیان ئەبێت، -
7:19 - 7:22بەڵام لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتەکانی
شەفافیەتی خۆیان ئەنوسن، -
7:22 - 7:25هیچ ڕێگایەکمان نییە سەربەخۆیانە
دڵنیابینەوە لەوەی بەڕاستی ڕووئەیات. -
7:26 - 7:30(چەپڵەلێدان)
-
7:30 - 7:33هەروەها با ڕوونیش بین کە
زۆربەی گۆڕانکارییەکانی ئەیبینین -
7:33 - 7:36تەنیا دووای ئەوە ڕووئەیەن کە
ڕۆژنامەنووسەکان لێکۆڵینەوە ئەکەن و -
7:36 - 7:37بەڵگەی لایەنگری کردن ئەدۆزنەوە
-
7:37 - 7:40یان بابەتەکانی پەیڕەوەکانی
کۆمەڵگاکەیان ئەشکێنێت. -
7:41 - 7:45بۆیە بەڵێ، ئەم کۆمپانیایانە پێویستە
ڕۆڵێکی زۆر گرنگ بگێڕن لەم پرۆسەیەیا، -
7:45 - 7:47بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.
-
7:48 - 7:49ئەی کەواتە چی دەربارەی حکومەتەکان؟
-
7:50 - 7:53زۆر کەس باوەڕیان وایە کە
ڕێکخستنی جیهانی دوا هیوامانە -
7:53 - 7:56لەڕووی پاکردنەوەی ژینگەی
زانیارییەکانمان. -
7:56 - 7:59بەڵام ئەوەی ئەیبینم یاسا دانەرەکانە
کە هەتا ئێستاش ئەناڵێنن بەدەست -
7:59 - 8:01گۆڕانکارییە خێراکانی تەکنەلۆجیا.
-
8:01 - 8:03لەوەش خراپتر، لە تاریکیا کار ئەکەن،
-
8:03 - 8:05چونکە زانیارییان بۆ بەردەست نییە
-
8:05 - 8:08هەتا تێبگەن چی ڕووئەیات
لەم پێگانەیا. و -
8:08 - 8:11بەهەرحاڵیش، متمانە بە کام
حکومەت بکەین بۆ ئەم کارە؟ -
8:11 - 8:14پێویستمان بە بەدەمەوەچوونی جیهانییە،
نەک تەنیا وڵاتێک. -
8:15 - 8:18کەواتە بەستەرە ونەکە ئێمەین.
-
8:18 - 8:21ئەو کەسانەی هەموو ڕۆژێک
ئەم تەکنەلۆجیایانە بەکارئەهێنن. -
8:21 - 8:26ئەتوانین پێکهاتەیەکی بناغەیی نوێ
دروستکەین بۆ پشتیوانی ئەم زانیارییە دروستانە؟ -
8:26 - 8:28بەڵێ، لەو باوەڕەیام بتوانین، و
-
8:28 - 8:31چەند بیرۆکەیەکم هەیە دەربارەی ئەوەی
لەوانەیە بتوانین بیکەین. -
8:31 - 8:34بۆیە یەکەم شت، ئەگەر بەڕاستمان بێت و
بمانەوێت خەڵکی گشتی بێنینە ناو ئەمەوە، -
8:34 - 8:37ئەتوانین هەندێک ئیلهام لە
ویکیپیدیاوە وەرگرین؟ -
8:37 - 8:38نیشانیان یاین چی ئەکرێ ئەنجام بدرێت.
-
8:38 - 8:40بەڵێ، بێ کەموکوڕی نییە،
-
8:40 - 8:42بەڵام بە پێکهاتەیەکی ڕاستەوە
ئەوەیان نیشان یاوین، -
8:42 - 8:45بە دیمەنێکی جیهانی و
شەفافییەتێکی زۆر زۆر، -
8:45 - 8:48ئەتوانیت شتێک بنیات بنێیت
کە متمانەی زۆرینەی خەڵک بەدەست ئەهێنێت. -
8:48 - 8:51چونکە پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە
بۆ گەشتن بە دانایی و -
8:51 - 8:53ئەزموونی هەموو بەکارهێنەران.
-
8:54 - 8:56ئەمە بەتایبەتی ڕاستە بۆ
ژنان، و ڕەچەڵەکە هەمەجۆرەکان و -
8:56 - 8:58کۆمەڵەکانی کەمتر نوێنەرایەتی ئەکرێن.
-
8:58 - 8:59چونکە ئەزانن چی؟
-
8:59 - 9:01ئەوان پسپۆڕن کاتێک یەتە سەر
ڕق و پێدانی زانیاری هەڵە، -
9:02 - 9:05چونکە ماوەیەکی زۆر ئەبێت ئەوان
بوون بە ئامانجی ئەم هەڵمەتانە. -
9:05 - 9:07بەدرێژایی ساڵەکانیش
ئاڵا بەرز ئەکەنەوە، و -
9:07 - 9:09گوێیان لێنەگیراوە.
-
9:09 - 9:10پێویستە ئەمە بگۆڕێت.
-
9:11 - 9:15کەواتە ئەتوانین ویکیپیدیایەک
بۆ متمانە بنیات بنێین؟ -
9:15 - 9:19ئەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە کە بەکارهێنەران
بتوانن دووربینی خۆیان دابینکەن؟ -
9:19 - 9:23ئەتوانن دووربینی پێشکەشکەن لەبارەی
بڕیاردان لەسەر هێواشکردنەوەی بابەتە توندەکان. -
9:23 - 9:25ئەتوانن سەرنج بدەن
-
9:25 - 9:28کاتێک پێگەکان بڕیار ئەیەن
گۆڕانکاری نوێ بێننە کایەوە. -
9:28 - 9:32دووەم، ئەزموونەکانی خەڵک لەگەڵ
زانیارییەکان بەکەسی کراون. -
9:32 - 9:35پەڕەی سەرەکی فەیسبووکەکەی من
زۆر جیاوازە لە هی ئێوە. -
9:35 - 9:38پێشنیارەکانی لە یوتیوب بۆ ئێوە
یەت زۆر جیاوازە لەوەی من. -
9:38 - 9:40ئەوەش وائەکات مەحاڵ بێت بۆمان
بتوانین بزانین -
9:40 - 9:42خەڵک چی زانیارییەک ئەبینن.
-
9:43 - 9:44کەواتە ئەیهێنینە بەرچاومان
-
9:44 - 9:49پەرەدان بە جۆرە هەڵگرێکی ناوەندی
زانیاری بێ سەرچاوە، -
9:49 - 9:52بە پاراستنی نهێنی و
زانیاری کەسی؟ -
9:52 - 9:54چونکە بیهێننە بەرچاوتان
چی فێر ئەبین -
9:54 - 9:57ئەگەر تۆڕێکی جیهانی
دانیشتووی خەمخۆر بنیات بنێین -
9:57 - 10:01کە بیانەوێت زانیاری کۆمەڵایەتی
خۆیان پێشکەشی زانست بکەن. -
10:01 - 10:03چونکە ڕاستییەکەی کەم ئەزانین
-
10:03 - 10:06دەربارەی دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی
ڕق و پێدانی زانیاری هەڵە -
10:06 - 10:08لەسەر هەڵسوکەوت و هەڵوێستی خەڵک.
-
10:08 - 10:09ئەوەشی ئەیزانین،
-
10:09 - 10:12زۆربەی ئەوە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە،
-
10:12 - 10:14سەرەڕای ئەوەی ئەمە
کێشەیەکی جیهانییە. -
10:14 - 10:16پێویستە کار لەسەر ئەوەش بکەین.
-
10:16 - 10:17سێیەمیش،
-
10:17 - 10:20ئەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە
بۆ بەیەک گەیاندنی خاڵەکان؟ -
10:20 - 10:23نەک یەک کەرت، ڕێکخراو، و
بزنسی نوێ یان حکومەتیش -
10:23 - 10:25ناتوانێت بەتەنیا ئەمە چارەسەرکات.
-
10:25 - 10:27بەڵام خەڵکی زۆر زیرەک هەن
لە سەرانسەری جیهاندا -
10:27 - 10:29کار لەسەر ئەم ململانێیانە ئەکەن،
-
10:29 - 10:32لە ژوورەکانی ڕاگەیاندن، کۆمەڵگای شارستانی،
ئەکادیمیاکان، و گروپە چالاکەوانەکان. -
10:32 - 10:34هەندێکیشیان ئەبینیت لێرە.
-
10:34 - 10:37هەندێکیان ئاماژەپێدەری ڕاستی
بابەتەکان بنیات ئەنێن. -
10:37 - 10:38هەندێکیان سەیری ڕاستییەکان ئەکەن،
-
10:38 - 10:42بۆ ئەوەی جاڕدانە هەڵەکان، ڤیدیۆ و
وێنەکان لەلایەن پێگەکانەوە پەکبخرێت. -
10:42 - 10:44بەرنامەیەک کە یارمەتیدەر بووم
لە پەرەپێدانیا، مسۆدەکەی، -
10:44 - 10:47کارکردنە لەگەڵ ژوورە ڕاگەیاندنە
پێشبڕکێدارەکانی جیهاندا -
10:47 - 10:51بۆ ئەوەی پرۆگرامە لێکۆڵەرە
پێکەوە کارکەرەکان بنیات بنێن. -
10:51 - 10:54دانی هیڵسیش، تەلارسازی سۆفتوێر،
-
10:54 - 10:56سیستمێکی نوێ بنیات ئەنێت
بەناوی ئەندەرلەی، -
10:56 - 10:59کە تۆماری هەموو بڵاوکراوە
گشتییەکان بێت و -
10:59 - 11:00بەسترابێتنەوە بە سەرچاوەکانەوە،
-
11:00 - 11:04بۆ ئەوەی خەڵک و ئەلگۆریتمەکانیش
بڕیار بەن کامە جێی متمانەیە. -
11:05 - 11:08فێرکەرەکانیش لە سەرانسەری جیهاندا
تاقیکردنەوە بۆ تەکنیکی جیاجیا ئەکەن -
11:08 - 11:12بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی ئەوەی خەڵک
گومان بکەن پێش باوەڕکردن. -
11:13 - 11:16هەموو ئەم هەوڵانە باشن،
بەڵام پێکەوە کار ئەکەن، و -
11:16 - 11:18زۆریشیان پارەی کەمیان بۆ دانراوە.
-
11:19 - 11:21هەروەها سەدان کەسی
زۆر زیرەکیش هەن -
11:21 - 11:22لەناو ئەم کۆمپانیایانە کار ئەکەن،
-
11:22 - 11:25بەڵام دووبارە، ئەم هەوڵانە دەکرێ
هەست بکرێت پێکەوە نین، -
11:25 - 11:29چونکە ڕاستییەکەی پەرە بە چارەسەری
جیا ئەیەن بۆ هەمان کێشە. -
11:29 - 11:31چۆن بتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە
بۆ کۆکردنەوەی خەڵک -
11:31 - 11:35لە یەک کاتدا لە یەک شوێن
بۆ چەندین ڕۆژ یان هەفتە، -
11:35 - 11:37بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەنگاری
ئەم کێشانە ببنەوە -
11:37 - 11:39بەڵام لە ڕوانگەی جیاجیای خۆیانەوە؟
-
11:39 - 11:40کەواتە ئەتوانین ئەمە بکەین؟
-
11:40 - 11:44ئەتوانین بەدەمەوەچوونێکی
ڕێکخراو بنیات بنێین، -
11:44 - 11:47یەکێک کە لە ئاست گەورەیی و
ئاڵۆزی کێشەکەدا بێت؟ -
11:48 - 11:49بەڕاستی پێموابێت ئەتوانین.
-
11:49 - 11:52پێکەوە، با ئەو زانیارییانە بنیات بنێینەوە
کە ڕۆژانە بۆمان یەت. -
11:53 - 11:54زۆر سوپاس
-
11:54 - 11:58(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ئەتوانیت ئینتەرنێت بگۆڕیت بۆ شوێنێکی متمانە
- Speaker:
- کلێر واردڵ
- Description:
-
چۆن بتوانین ڕێگە بگرین لە بڵاوبوونەوەی بابەتە بەهەڵەدابەر و هەندێکجار مەترسیدارەکان لەهەمان کاتدا ئینتەرنێتێک بهێڵینەوە کە ئازادی دەربڕینیش لە بناغەکەیدا بێت؟ پسپۆڕی بەدەمەوەچوونی زانیاریپێدانی هەڵە کلێر واردڵ باسی ململانێ نوێکان ئەکات لەبەردەم ژینگە ئینتەرنێتە پیسبووەکەمان و باسی پلانەکان ئەکات بۆ دووبارە گۆڕینی ئینتەرنێت بۆ شوێنێکی متمانە -- بە یارمەتی بەکارهێنەرانی ڕۆژانە، دەڵێت، "با پێکەوە ئەو زانیارییانە بنیات بنێینەوە کە ڕۆژانە پێمان ئەگات."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:33
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How you can help transform the internet into a place of trust |