ڕه‌نگه ئه‌مه هۆكاری خه‌مۆكیی یان نیگه‌رانیت بێت
-
0:01 - 0:03بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ،
-
0:03 - 0:06دوو نهێنیم هه‌بوو كه
به‌سه‌رمدا خولیان خواردبۆوه. -
0:07 - 0:09لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتم
-
0:09 - 0:12ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵتان، زۆر ده‌ترسام
ته‌نانه‌ت لێیان بكۆڵمه‌وه. -
0:12 - 0:16یه‌كه‌م نهێنی،
من 40 ساڵ بووم، -
0:16 - 0:19به‌درێژایی ژیانم، ساڵ دوای ساڵ،
-
0:19 - 0:22خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ڕاسته‌قینه
له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بوون، -
0:22 - 0:25له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان،
له به‌ریتانیا، -
0:25 - 0:27له ته‌واوی جیهانی ڕۆژئاوا.
-
0:27 - 0:30ویستم له هۆكاره‌كه تێ بگه‌م.
-
0:31 - 0:33بۆچی ئه‌مه بۆ ئێمه ڕوو ده‌دات؟
-
0:33 - 0:36بۆچی وایه كه هه‌ر ساڵێك تێده‌په‌ڕێت،
-
0:36 - 0:39زۆربه‌ی زۆرمان زه‌حمه‌ت ده‌یبینین
بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕۆژه‌كه؟ -
0:40 - 0:43و من ویستم له‌مه تێ بگه‌م زیاتر
به‌هۆی نهێنییه‌كی كه‌سیی. -
0:43 - 0:44كاتێك هه‌رزه‌كار بووم،
-
0:44 - 0:47بیرم دێت ده‌چوومه لای پزیشكه‌كه‌م
و ڕوونم ده‌كرده‌وه -
0:47 - 0:51ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی
ئازار له جه‌سته‌م دێته ده‌ره‌وه -
0:51 - 0:53نه‌مده‌توانی كۆنتڕۆڵی بكه‌م،
-
0:53 - 0:55تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی ئه‌مه ڕووده‌دات،
-
0:55 - 0:57به‌هۆیه‌وه هه‌ستم به
شه‌رمێكی زۆر ده‌كرد. -
0:57 - 0:59و پزیشكه‌كه‌م چیڕۆكێكی بۆ گێڕامه‌وه
-
0:59 - 1:01ئێستا بۆم ده‌رده‌كه‌وێت به مه‌به‌ست بوو،
-
1:01 - 1:02به‌ڵام زۆر ئاسان و ساده بوو.
-
1:02 - 1:03هه‌مووی هه‌ڵه نه‌بوو.
-
1:03 - 1:06پزیشكه‌كه‌م گوتی،"ئێمه ده‌زانین بۆچی
خه‌ڵك وای به‌سه‌ردێت. -
1:06 - 1:10هه‌ندێك كه‌س سروشتییانه تووشی
ناهاوسه‌نگیی كیمیایی ده‌بن له سه‌ریان-- -
1:10 - 1:11ئاشكرایه تۆ یه‌كێكی له‌وان.
-
1:11 - 1:14هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه چه‌ند
ده‌رمانێكت پێبده‌ین، -
1:14 - 1:16هاوسه‌نگیی كیمیاییت ده‌گێڕێته‌وه
باری ئاسایی خۆی." -
1:16 - 1:20بۆیه ده‌ستمكرد به وه‌رگرتنی ده‌رمانێك
به‌ناوی پاكسیڵ یاخود سێرۆكسات، -
1:20 - 1:22هه‌مان شته له‌ژێر ناوی جیاواز و
وڵاتی جیاوازه‌وه. -
1:22 - 1:25هه‌ستمكرد زۆر باشترم،
پشتگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌م بۆ دروست بوو. -
1:25 - 1:26به‌ڵام زۆری نه‌خایاند،
-
1:26 - 1:28ئه‌م هه‌ستكردن به ئازاره گه‌ڕایه‌وه.
-
1:28 - 1:30ژه‌مه‌ده‌رمانی زیاتر و زیاترم وه‌رگرت
-
1:30 - 1:33تاكو، بۆماوه‌ی 13 ساڵ، ئه‌وپه‌ڕی ژه‌مه
ده‌رمانی ڕێگه‌پێدراوم وه‌رده‌گرت -
1:33 - 1:35كه‌وا یاسایی ڕێگه‌ت پێدراوه وه‌ریبگریت.
-
1:35 - 1:39له زۆربه‌ی ئه‌و 13 ساڵه‌دا، به‌ڕاده‌یه‌ك
هه‌موو كاته‌كان له كۆتاییدا، -
1:39 - 1:40هێشتا له ئازارێكی زۆردابووم.
-
1:40 - 1:43ده‌ستمكرد به پرسیاركردن له‌خۆم،
"لێره چی ڕووده‌دات؟ -
1:43 - 1:45چونكه هه‌موو شتێك ده‌كه‌یت
-
1:45 - 1:49كه داوات لێكراوه بیكه‌یت له‌ڕێی ئه‌و
--چیڕۆكه‌ی به‌سه‌ر شارستانییه‌ت زاڵده‌بێت -
1:49 - 1:50بۆچی هێشتا هه‌ست به‌مه ده‌كه‌یت؟"
-
1:50 - 1:53بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به بناغه‌ی ئه‌م
دوو نهێنییه، -
1:53 - 1:54له په‌رتووكێك كه‌وا نووسیومه
-
1:54 - 1:57كۆتاییم پێهات به‌ده‌ستكردن به‌گه‌شتێكی
گه‌وره به هه‌موو جیهان، -
1:57 - 1:59زیاتر له 40 هه‌زارمیل گه‌شتم كرد.
-
1:59 - 2:01ویستم له‌گه‌ڵ شاره‌زا ڕێبه‌ره‌كانی
جیهان دانیشم -
2:01 - 2:03له‌باره‌ی چی ده‌بێته هۆی
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی -
2:03 - 2:05و گرنگترین شت، چی چاره‌سه‌ریان ده‌كات،
-
2:05 - 2:08و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زاڵبوون به‌سه‌ر
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی -
2:08 - 2:10و له‌لایه‌كه‌یتر چوونه ده‌ره‌وه
به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك، -
2:10 - 2:11و بڕێكی زۆر فێربووم
-
2:11 - 2:14له خه‌ڵكه سه‌رنجڕاكێشه‌كه كه به
درێژای ڕێگه‌كه ناسیمن. -
2:14 - 2:18به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه له ناوه‌ڕۆكی
ئه‌وه‌ی فێری بووم بریتییه له، -
2:18 - 2:20تاكو ئێستا، به‌ڵگه‌ی زانستییمان
-
2:20 - 2:24بۆ نۆ هۆكاری جیاوازی خه‌مۆكیی و
نیگه‌رانیی هه‌یه. -
2:24 - 2:26دووانیان به‌ڕاستی له
بایه‌لۆجی ئێمه‌ن. -
2:26 - 2:29جیناته‌كاناتن ده‌توانن واتان لێبكه‌ن
هه‌ستیارتربن بۆ ئه‌م كێشانه، -
2:29 - 2:31له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌نووستان نانووسنه‌وه.
-
2:31 - 2:35و گۆڕانكاریی مێشكیی ڕاسته‌قینه هه‌ن
كه‌وا كاتێك خه‌مۆك ده‌بیت ڕووده‌ده‌ن -
2:35 - 2:37كه ده‌كرێت زه‌حمه‌تتر بكات
بۆ چوونه ده‌ره‌وه. -
2:37 - 2:39به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی
كه سه‌لمێنراون -
2:39 - 2:41ببنه هۆكاری خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
-
2:41 - 2:43له بایه‌لۆجی ئێمه نین.
-
2:44 - 2:46ئه‌وانه فاكته‌رن له‌و ڕێگه‌یه‌ی
كه ده‌ژین. -
2:46 - 2:48هه‌ركه تێ‌یان بگه‌یت،
-
2:48 - 2:51ده‌رگای چه‌نده‌ها جۆری جیاوازی
چاره‌سه‌ر ده‌كاته‌وه -
2:51 - 2:52كه پێویسته پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكرێت
-
2:52 - 2:55شانبه‌شانی بژارده‌ی
دژه‌كپكه‌ری كیمیایی. -
2:55 - 2:57بۆ نموونه،
-
2:57 - 3:00گه‌ر تۆ ته‌نیایت،زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه كه
خه‌مۆك بیت. -
3:00 - 3:04گه‌ر، كاتێك ده‌چیته سه‌ر كار،
هیچ كۆنتڕۆڵێكت نییه له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ت، -
3:04 - 3:06ته‌نیا ئه‌وه ده‌كه‌یت كه داوات لێده‌كرێت
-
3:06 - 3:07زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك بیت.
-
3:07 - 3:10گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن بێیه ده‌ره‌وه
بۆ جیهانی سروشتی، -
3:10 - 3:12زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك بیت.
-
3:12 - 3:15و ته‌نیا شتێك كه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی
خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ده‌به‌ستێته‌وه -
3:15 - 3:17كه له‌باره‌یه‌وه فێری بووم.
-
3:17 - 3:18هه‌موویان نا، به‌ڵام زۆربه‌یان.
-
3:18 - 3:20هه‌موو كه‌سێك لێره ده‌زانێت
-
3:20 - 3:23ئێوه هه‌مووتان پێویستیی ماددی
سروشتیتان هه‌یه، ڕاسته؟ -
3:23 - 3:24ئاشكرایه.
-
3:24 - 3:26پێویستیتان به خواردنه،
پێویستیتان به ئاوه، -
3:26 - 3:29پێویستیان به په‌ناگه‌یه،
پێویستیتان به هه‌وای پاكه. -
3:29 - 3:31گه‌ر من ئه‌و شتانه
له ئێوه دووربخه‌مه‌وه، -
3:31 - 3:33زۆر خێرا، تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بن.
-
3:33 - 3:35به‌ڵام له هه‌مان كاتدا،
-
3:35 - 3:38هه‌موو مرۆڤێك پێویستیی ده‌روونی
سروشتی هه‌یه. -
3:38 - 3:40پێویسته هه‌ست به بوون بكه‌یت.
-
3:40 - 3:43پێویسته هه‌ست بكه‌یت ژیانت
مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌یه. -
3:43 - 3:46پێویسته هه‌ست بكه‌یت خه‌ڵك
ده‌تبینن و ڕێزت ده‌گرن. -
3:46 - 3:49پێویسته هه‌ست به‌وه بكه‌یت داهاتوویه‌كت
هه‌یه كه مانایه‌كی هه‌یه. -
3:49 - 3:52و ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی كه بنیاتمان ناوه
له زۆربه‌ی شته‌كان باشه. -
3:52 - 3:54و زۆربه‌ی شته‌كان باشترن
-- وه‌ك له ڕابردوو -
3:55 - 3:56دڵخۆشم كه ئه‌مڕۆ زیندووم.
-
3:56 - 3:58به‌ڵام ئێمه كه‌متر و كه‌متر باش بووین
-
3:58 - 4:01له چاوپێكه‌وتنی ئه‌م پێویستییه
ده‌روونییه بنچینه‌ییانه. -
4:02 - 4:04و ئه‌مه ته‌نیا شت نییه كه ڕووده‌دات،
-
4:04 - 4:08وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیی
به‌رده‌وام هه‌ڵكشانی ئه‌م قه‌یرانه‌یه. -
4:09 - 4:12ئه‌مه زه‌حمه‌ت بوو بتوانم هه‌زمی بكه‌م.
-
4:12 - 4:15به‌ڕاستی ململانێم له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی بازدان
-
4:15 - 4:18له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه خه‌مۆكیی
و نیگه‌رانییم وه‌ك ته‌نیا كێشه‌یه‌ك له -
4:18 - 4:21له مێشكم بۆ یه‌كێك له‌گه‌ڵ
چه‌نده‌ها هۆكار كرد، -
4:21 - 4:23یه‌كێك له‌و چه‌ندانه بریتییه له‌و
شێوازه‌ی كه ده‌ژین. -
4:23 - 4:25ئه‌و كاته به‌ڕاستی بۆمن ئیشی كرد
-
4:25 - 4:28كاتێك ڕۆژێكیان،چووم چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ
پزیشكێكی ئه‌فریقیای باشوور بكه‌م -
4:28 - 4:30به‌ناوی دكتۆر دێرێك سه‌مه‌رفیڵد.
-
4:30 - 4:31پیاوێكی زۆرباشه.
-
4:31 - 4:35و دكتۆر سه‌مه‌رفیڵد ساڵی 2001
به‌ڕێكه‌وت له كه‌مبۆدیا بوو، -
4:35 - 4:38كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار دژه‌كپكه‌ری
كیمیاییان ناساند -
4:38 - 4:40بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
-
4:40 - 4:43پزیشكه ناوخۆییه‌كان، كه‌مبۆدییه‌كان،
هه‌رگیز گوێبیستی ئه‌و ده‌رمانانه. -
4:43 - 4:45نه‌ببوون، وه‌كو ئه‌وه‌بوو بڵێن،
ئه‌مانه چین؟ -
4:45 - 4:46ئه‌و ڕوونیكرده‌وه.
-
4:46 - 4:47ئه‌وان پێیان گوت،
-
4:47 - 4:50"ئێمه پێویستمان پێیان نییه،
ئیمه دژه‌كپكه‌ری خۆمانمان هه‌یه." -
4:50 - 4:52وه‌كو ئه‌وه بڵێت،"مه‌به‌ستتان چییه؟"
-
4:52 - 4:55وای بیركرده‌وه ئه‌وان باسی
هه‌ندێك چاره‌سه‌ری گیایی ده‌كه‌ن. -
4:55 - 4:59وه‌كو بالووكه‌ی قه‌شه جۆن، گینكگۆی
دووپه‌ل، شتی له‌و جۆره. -
5:00 - 5:02له‌بری ئه‌مه، چیڕۆكێكیان بۆ گێڕایه‌وه.
-
5:03 - 5:06جوتیارێك هه‌بوو له كۆمه‌ڵگاكه‌یان كه له
كێڵگه‌ی برنج كاری ده‌كرد. -
5:06 - 5:08ڕۆژێكیان، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی مین ڕاوه‌ستا
-
5:08 - 5:11كه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان جێمابوو، -
5:11 - 5:12و لاقی فڕی.
-
5:12 - 5:14بۆیه لاقێكی ده‌ستكردیان پێ به‌خشی،
-
5:14 - 5:16پاش ماوه‌یه‌ك، گه‌ڕایه‌وه بۆ كاركردن
له كێڵگه‌ی برنج. -
5:16 - 5:19به‌ڵام ئاشكرایه، كاركردن له‌ژێر
ئاودا هه‌ره ئازاربه‌خشه -
5:19 - 5:20كاتێك په‌لێكی ده‌ستكردت هه‌بێت،
-
5:20 - 5:22من وای ده‌قه‌بڵێنم زۆر تینه‌بڕ بووه
-
5:22 - 5:25بگه‌ڕێته‌وه و له‌و كێڵگه‌یه كاربكات
كه تێیدا ته‌قییه‌وه. -
5:25 - 5:27گه‌نجه‌كه به درێژایی ڕۆژه‌كه گریا،
-
5:27 - 5:29ڕه‌تی كرده‌وه له جێگا بێته ده‌ره‌وه،
-
5:29 - 5:32هه‌موو نیشانه‌كانی خه‌مۆكی كلاسیكی
تێدا به‌ره‌وپێش چوو. -
5:32 - 5:33پزیشكه كه‌مبۆدییه‌كه گوتی،
-
5:33 - 5:36"ئه‌مه‌یه كه دژه‌كپكه‌رێكمان پێبه‌خشی."
-
5:36 - 5:38د. سه‌مه‌رفیڵد گوتی،
"چی بوو؟" -
5:38 - 5:41ڕوونیان كرده‌وه كه چوون و
له‌گه‌ڵی دانیشتن. -
5:42 - 5:43گوێیان لێگرت.
-
5:44 - 5:47--زانییان كه ئازاره‌كه‌ی ماقووڵ بوو
-
5:47 - 5:50زه‌حمه‌ت بوو بۆ ئه‌وله ئازاری ڕۆحی
خه‌مۆكییه‌كه‌ی بیبینێت، -
5:50 - 5:54به‌ڵام له‌راستیدا، ئازاره‌كه هۆكاری
ته‌واو تێگه‌یشتووی هه‌بوو له ژیانیدا. -
5:54 - 5:57یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی، قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی
كۆمه‌ڵگاكه ده‌كرد،وای دانا، -
5:57 - 6:00"ئێوه ده‌زانن، گه‌ر مانگایه‌كمان بۆ
ئه‌م گه‌نجه بكڕیبا، -
6:00 - 6:01ده‌یتوانی ببێته جوتیاری شیره‌مه‌نیی،
-
6:01 - 6:04له‌و باره‌ی ئێستای نه‌ده‌بوو كه
زۆر به توندی ده‌یگوشی، -
6:04 - 6:07پێویستی نه‌ده‌كرد بچێت له
كێڵگه‌ی برنج كاربكات." -
6:07 - 6:08بۆیه مانگایه‌كیان بۆ كڕی.
-
6:08 - 6:10له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا،
گریانه‌كانی وه‌ستان، -
6:10 - 6:12له مانگێكدا، خه‌مۆكییه‌كه‌ی نه‌ما.
-
6:12 - 6:14گوتیانه د. سه‌مه‌رفیڵد،
-
6:14 - 6:17"بۆیه ده‌بینیت، دكتۆر، ئه‌و مانگایه،
ئه‌وه دژه‌كپكه‌ر بوو، -
6:17 - 6:18مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه، وایه؟"
-
6:18 - 6:19(پێكه‌نین)
-
6:19 - 6:21(چه‌پڵه)
-
6:21 - 6:25گه‌ر ئێوه گه‌وره‌بوون بیر له خه‌مۆكیی
بكه‌نه‌وه به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه من بیرم -
6:25 - 6:27لێده‌كرده‌وه، و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێره
وابوون، -
6:27 - 6:29وه‌كو گاڵته‌یه‌كی خراپ دێته‌به‌رچاو،
وایه؟ -
6:29 - 6:31"چوومه لای پزیشكه‌كه‌م بۆ دژه‌كپكه‌رێك،
-
6:31 - 6:32مانگایه‌كی پێدام."
-
6:32 - 6:35به‌ڵام ئه‌وه‌ی پزیشكه كه‌مبۆدییه‌كان
به ژیریی زانییان، -
6:35 - 6:38به‌پشت به‌ستن به‌و سه‌رگوزه‌شته
نازانستییه تاكه‌كه‌سییه، -
6:38 - 6:41بریتییه له‌وه‌ی ڕابه‌ری لێژنه‌ی
پزیشكیی له جیهان، -
6:41 - 6:43ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی،
-
6:43 - 6:45ساڵانێكه هه‌وڵیداوه پێمان بڵێت،
-
6:45 - 6:48بنیاتنراو له‌سه‌ر باشترین
به‌ڵگه‌ی زانستیی. -
6:49 - 6:51گه‌ر خه‌مۆكیت،
-
6:51 - 6:52گه‌ر نیگه‌رانیت،
-
6:53 - 6:56تۆ بێهێز نیت، شێت نیت،
-
6:56 - 7:00سه‌ره‌كیترین شت، مه‌كینه‌یه‌ك نیت
له‌گه‌ڵ به‌شی تێكشكاو، -
7:01 - 7:03تۆ مرۆڤێكیت له‌گه‌ڵ پێویستیی ناڕازیی.
-
7:04 - 7:07و ته‌نیا گرنگه وابیربكه‌ینه‌وه له‌باره‌ی
پزیشكه كه‌مبۆدییه‌كان و -
7:07 - 7:10ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی
ناڵێن. -
7:10 - 7:11نه‌یان گوت به جوتیاره‌كه،
-
7:11 - 7:14"سڵاو هاوڕێ، پێویسته خۆت كۆبكه‌یته‌وه،
-
7:14 - 7:17ئه‌مه كاری تۆیه ئه‌م كێشه بدۆزیته‌وه‌و
بۆخۆت چاكی بكه‌یته‌وه." -
7:18 - 7:20له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ی
كه گوتیان ئه‌وه‌یه، -
7:20 - 7:23"ئێمه لێره‌ین وه‌كو گرووپێك
بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ كۆیبكه‌ینه‌وه، -
7:23 - 7:28بۆیه به‌یه‌كه‌وه، ده‌توانین ئه‌م
كێشه‌یه بدۆزینه‌وه‌و چاكی بكه‌ین." -
7:28 - 7:32ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو
كه‌سێكی خه‌مۆك پێویستییه‌تی، -
7:32 - 7:35و ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌موو
كه‌سێكی خه‌مۆك شایه‌نییه‌تی. -
7:35 - 7:39له‌به‌ر ئه‌مه‌یه یه‌كێك له پزیشكه
ڕێبه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، -
7:39 - 7:42له به‌یاننامه فه‌رمییه‌كه‌یان بۆ
ڕۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی، -
7:42 - 7:43دوو ساڵ پێش
ئێستا له 2017، -
7:43 - 7:45گوتیان پێویسته كه‌متر له‌باره‌ی
ناهاوسه‌نگیی كیمیایی -
7:45 - 7:49و زیاتر له‌باره‌ی ناهاوسه‌نگییه‌كان له‌و
ڕێگه‌یه‌ی كه ده‌ژین قسه‌بكه‌ین. -
7:49 - 7:52ده‌رمان حه‌سانه‌وه‌ی ڕاستیی
ده‌به‌خشێته هه‌ندێك كه‌س-- -
7:52 - 7:54بۆماوه‌یه‌ك حه‌سانه‌وه‌یان
به من به‌خشی-- -
7:54 - 7:57به‌ڵام به‌وردیی، چونكه ئه‌م كێشه‌یه
له بایه‌لۆجییان قووڵتره، -
7:58 - 8:01چاره‌سه‌ره‌كانیش پێویسته زۆر قوڵتربن.
-
8:01 - 8:03به‌ڵام كاتێك بۆیه‌كه‌مجار ئه‌مه فێربووم،
-
8:03 - 8:04بیرمه بیرم ده‌كرده‌وه،
-
8:04 - 8:07"باشه، ده‌توانم هه‌موو به‌ڵگه‌نامه
زانستییه‌كان ببینم، -
8:07 - 8:09ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه‌م خوێنده‌وه،
-
8:09 - 8:12چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر
شاره‌زا كرد كه ئه‌مه‌یان ڕوونده‌كرده‌وه" -
8:12 - 8:16به‌ڵام به‌رده‌وامبووم له بیركردنه‌وه،
"چۆن ده‌توانین شیاوانه ئه‌مه بكه‌ین؟" -
8:16 - 8:18ئه‌و شتانه‌ی كه وامان لێده‌كه‌ن
خه‌مۆك بین -
8:18 - 8:21له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر ئالۆزترن
له‌وشته‌ی كه ڕوویده‌دا -
8:21 - 8:23له‌گه‌ڵ ئه‌م جوتیاره كه‌مبۆدییه.
-
8:23 - 8:25ته‌نانه‌ت له‌كوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م
وردبینییه ده‌ست پێبكه‌ین؟ -
8:25 - 8:28به‌ڵام دواتر، له گه‌شته درێژه‌كه‌م
بۆ په‌رتووكه‌كه‌م، -
8:28 - 8:29له هه‌موو جیهان،
-
8:29 - 8:32به‌رده‌وام چاوم به‌و كه‌سانه ده‌كه‌وت
كه هه‌مان شتیان ده‌كرد، -
8:32 - 8:34له سیدنی، بۆ سان فرانسیسكۆ،
-
8:34 - 8:34بۆ ساوپاولۆ.
-
8:34 - 8:37به‌رده‌وام چاوم به‌و كه‌سانه ده‌كه‌وت
كه تێده‌گه‌یشتن له -
8:37 - 8:39هۆكاره قووڵتره‌كانی خه‌مۆكیی و نیگه‌رانی
-
8:39 - 8:41و وه‌كو گرووپ، چاكیان ده‌كرد.
-
8:41 - 8:44ئاشكرایه، ناتوانم له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و
خه‌ڵكه سه‌رنجڕاكێشه باستان بۆ بكه‌م -
8:44 - 8:46كه ناسیومن وله‌باره‌یان نووسیومه،
-
8:46 - 8:50یاخود هه‌موو ئه‌و نۆ هۆكاره‌ی خه‌مۆكیی و
نیگه‌رانیی كه له‌باره‌یان فێربوومه، -
8:50 - 8:53چونكه ڕێگه‌م پێناده‌ن گفتوگۆیه‌كی 10
كاتژمێریی تێد پێشكه‌ش بكه‌م-- -
8:53 - 8:55ده‌توانن سكاڵایان لێبكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه
-
8:55 - 8:57به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر
دوو هۆكار بكه‌م -
8:57 - 9:00و دوو چاره‌سه‌ر كه لێیان دێته ده‌ره‌وه،
گه‌ر ئاسایی بێت. -
9:00 - 9:01ئه‌مه یه‌كه‌مینیانه.
-
9:01 - 9:03ئێمه ته‌نیاترین كۆمه‌ڵگه‌ین
له مێژووی مرۆڤایه‌تیی. -
9:03 - 9:06توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌بوو
كه پرسیاری له ئه‌مریكییه‌كان كرد، -
9:06 - 9:09"وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه چیتر
له كه‌س نزیك نیت؟" -
9:09 - 9:13و 39 له‌سه‌دی خه‌ڵكه‌كه گوتیان
كه ئه‌وه وه‌سفی ئه‌مانی كردووه. -
9:13 - 9:14"چیتر له كه‌س نزیك نین."
-
9:14 - 9:16له پێوانه‌ی جیهانیی بۆ ته‌نیایی،
-
9:16 - 9:19به‌ریتانیا و به‌شه‌كانیتری ئه‌وروپا
له‌دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن، -
9:19 - 9:22له حاڵه‌تێك هیچ كه‌س لێره هه‌ست
به له‌خۆباییبوون نه‌كات. -
9:22 - 9:23(پێكه‌نین)
-
9:23 - 9:25كاتێكی زۆرم به‌سه‌ربرد
گفتوگۆی ئه‌مه‌م ده‌كرد -
9:25 - 9:27له‌گه‌ڵ شاره‌زای ڕێبه‌ر
له جیهان له‌سه‌ر ته‌نیایی -
9:27 - 9:29پیاوێكی بێوێنه
به‌ناوی پرۆفیسۆر جۆن كاسییۆپۆ، -
9:29 - 9:30له شیكاگۆ بوو،
-
9:30 - 9:33زۆر بیرم له یه‌ك پرسیاركرده‌وه
كاره‌كه‌ی ئه‌و نیشانمانی ده‌دات. -
9:33 - 9:35پرۆفیسۆر كاسییۆپۆ پرسیاری كرد،
-
9:35 - 9:37"بۆچی ئێمه هه‌ین؟
-
9:37 - 9:39بۆچی لێره‌ین، بۆچی زیندووین؟"
-
9:39 - 9:41یه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كیی
-
9:41 - 9:44ئه‌وه‌یه باوانه‌كانمان له
ساڤانای ئه‌فریقیا -
9:44 - 9:46ته‌نیا له یه‌ك شت زۆر باش بوون.
-
9:46 - 9:50گه‌وره‌تر نه‌بوون له‌و گیاندارانه‌ی
زۆربه‌ی كات دایان ده‌ماڵین، -
9:50 - 9:53خێراتر نه‌بوون له‌و گیاندارانه‌ی
زۆربه‌ی كات دایان ده‌ماڵین، -
9:53 - 9:56به‌ڵام زۆرباشتر بوون له
یه‌كگرتن به‌یه‌كه‌وه بۆ گرووپ -
9:56 - 9:57و هاوكاریكردن.
-
9:57 - 10:00ئه‌مه زلهێزی ئێمه بوو وه‌كو جۆر--
-
10:00 - 10:01ئێمه یه‌كده‌گرین،
-
10:01 - 10:04وه‌كو هه‌نگه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن
له كووره‌یه‌كی هه‌نگ بژین. -
10:04 - 10:06مرۆڤه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن له هۆزێكدا بژین.
-
10:06 - 10:10ئێمه یه‌كه‌مینی مرۆڤه‌كانین تا ئێستا
-
10:10 - 10:12بڵاوه به هۆزه‌كانمان بكه‌ین.
-
10:12 - 10:15و ئه‌مه وامان لێده‌كات
هه‌ست به سامناكیی بكه‌ین. -
10:15 - 10:17به‌ڵام ناكرێت به‌مشێوه‌یه بێت.
-
10:17 - 10:20یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی په‌رتووكه‌كه‌م،
له‌ڕاستیدا، له ژیانم، -
10:20 - 10:22پزیشكێكه به‌ناوی سام ئێڤرینتۆن.
-
10:22 - 10:25پزیشكێكی گشتییه له به‌شێكی هه‌ژاری
ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، -
10:25 - 10:26ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌ندین ساڵ
لێی ژیام. -
10:26 - 10:28سام به‌ڕاستی نامورتاح بوو،
-
10:28 - 10:30چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی هه‌بوو
-
10:30 - 10:32به خه‌مۆكیی و نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه
ده‌هاتنه لای. -
10:32 - 10:35ئه‌ویش وه‌كو من، دژی
دژه كپكه‌ره كیمیاییه‌كانه، -
10:35 - 10:38وابیرده‌كاته‌وه هه‌ندێك حه‌سانه‌وه
ده‌به‌خشنه هه‌ندێك كه‌س. -
10:38 - 10:39به‌ڵام توانی دوو شت ببینێت.
-
10:39 - 10:42یه‌كه‌میان، نه‌خۆشه‌كانی زۆربه‌ی كاته‌كان
خه‌مۆك و نیگه‌ران بوون -
10:42 - 10:45له‌به‌ر هۆكاری ته‌واو ماقووڵ،
وه‌كو ته‌نیایی. -
10:45 - 10:49دووه‌میان، هه‌رچه‌نده ده‌رمان هه‌ندێك
حه‌سانه‌وه‌یان ده‌به‌خشیه هه‌ندێك كه‌س، -
10:49 - 10:52بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی،
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان نه‌ده‌كرد. -
10:52 - 10:53كێشه بنچینه‌ییه‌كه.
-
10:54 - 10:57ڕۆژێكیان، سام بڕیاریدا پێشه‌وایه‌تیی
بۆچوونێكی جیاواز بكات. -
10:57 - 10:59ژنێك هاته ناوه‌نده‌كه‌ی،
ناوه‌نده پزیشكییه‌كه‌ی، -
10:59 - 11:00ناوی لیسا كه‌نینگهام بوو،
-
11:01 - 11:02من دواتر لیسام ناسی.
-
11:02 - 11:06لیسا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی خۆی قفڵ كردبوو
له‌گه‌ڵ خه‌مۆكیی و نیگه‌رانییه‌كی زۆر -
11:07 - 11:08بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ.
-
11:09 - 11:12كاتێك هات بۆ ناوه‌نده‌كه‌ی سام،
پێی گوترا،"خه‌م مه‌خۆ، -
11:12 - 11:14به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانی
ئه‌م ده‌رمانانه بۆت، -
11:14 - 11:16به‌ڵام شتێكی تریشت بۆ ده‌نووسین،
-
11:17 - 11:20بۆت ده‌نووسین هه‌فته‌ی دووجار
بێیه ئه‌م ناوه‌نده -
11:20 - 11:23بۆ ئه‌وه‌ی چاوت به گرووپێك له خه‌ڵكی تری
خه‌مۆك و نیگه‌ران بكه‌وێت، -
11:23 - 11:26نه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند خه‌مباری،
-
11:26 - 11:29به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی شتێكی به‌مانا بدۆزنه‌وه
هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ن -
11:29 - 11:32بۆیه ته‌نیا نابن و هه‌ست ناكه‌ن
ژیان بێ ئامانجه." -
11:32 - 11:35یه‌كه‌مجار ئه‌م گرووپه
چاویان به‌یه‌ك كه‌وت، -
11:35 - 11:38لیسا به‌ته‌واه‌تی ده‌ستیكرد به ڕشانه‌وه
به‌هۆی نیگه‌رانیی، -
11:38 - 11:39ئه‌مه زۆر به‌هێزبوو بۆ ئه‌و.
-
11:39 - 11:42به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه پشتیان شێلا،
گرووپه‌كه ده‌ستیانكرد به گفتوگۆ، -
11:42 - 11:45وه‌كو ئه‌وه‌بوو بڵێن،
"ئێمه ده‌توانین چی بكه‌ین؟" -
11:45 - 11:48ئه‌مانه خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ن،
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن وه‌كو من، -
11:48 - 11:50هیچ شتێكیان له‌باره‌ی
باخه‌وانیی نه‌ده‌زانی. -
11:50 - 11:51گوتیان."بۆچی باخه‌وانیی فێرنه‌بین؟"
-
11:51 - 11:54ناوچه‌یه‌ك هه‌بوو له‌پشت
نووسینگه‌ی پزیشكه‌كان -
11:54 - 11:55كه ته‌نیا ده‌غڵ بوو.
-
11:55 - 11:57"بۆچی نه‌یكه‌ین به باخچه‌یه‌ك؟"
-
11:57 - 11:58په‌رتووكیان له په‌رتووكخانه هێنا،
-
11:58 - 12:00سه‌یری پارچه‌ی یوتیوبیان كرد.
-
12:00 - 12:02په‌نجه‌یان له خۆڵه‌كه دا.
-
12:02 - 12:05فێری ریتمه‌كانی وه‌رزه‌كان بوون.
-
12:05 - 12:06به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن
-
12:06 - 12:08كه جیهانی سروشتی نیشانده‌دات
-
12:08 - 12:10كه به‌ڕاستی دژه‌كپكه‌رێكی به‌هێزه.
-
12:10 - 12:13به‌ڵام شتێكی زۆر گرنگتریان ئه‌نجامدا.
-
12:13 - 12:15ده‌ستیانكرد به دروستكردنی هۆزێك.
-
12:15 - 12:17ده‌ستیان كرد به دروستكردنی گرووپێك.
-
12:17 - 12:19ده‌ستیانكرد به ئاگاداربوون له یه‌كتر.
-
12:19 - 12:21گه‌ر یه‌كێكیان دیارنه‌بووایه،
-
12:21 - 12:24ئه‌وانیتر ده‌چوون به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان--
"تۆ باشیت؟" -
12:24 - 12:26یارمه‌تییان ده‌دا بزانن چ شتێك
ئه‌و ڕۆژه بێزاری كردوون. -
12:26 - 12:28ئه‌وه‌ی كه لیسا پێی گوتم،
-
12:28 - 12:31"هه‌ركه باخچه‌كه ده‌ستیكرد به گوڵكردن،
-
12:31 - 12:32ئێمه ده‌ستمانكرد به گوڵكردن."
-
12:32 - 12:35ئه‌م بۆچوونه پێی ده‌گوترێت
مه‌رجدانانی كۆمه‌ڵایه‌تیی، -
12:35 - 12:36له‌سه‌رانسه‌ی ئه‌وروپا بڵاوه.
-
12:36 - 12:39كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووك، به‌ڵام
گه‌وره‌بوو له به‌ڵگه هه‌یه -
12:39 - 12:42پێشنیازده‌كات كه ده‌توانێت هه‌ڵه‌ی
مانادار و ڕاسته‌قینه -
12:42 - 12:43له خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی به‌رهه‌مبێنێت.
-
12:43 - 12:47بیرمه ڕۆژێكیان له‌و باخچه‌یه وه‌ستابووم
-
12:47 - 12:50كه لیسا وجارێك- هاوڕێ
خه‌مۆكه‌كانی دروستیانكردبوو-- -
12:50 - 12:51باخچه‌یه‌كی زۆر جوانه--
-
12:51 - 12:52ئه‌م هه‌سته‌م هه‌یه،
-
12:52 - 12:56زۆر ئیلهامبه‌خشه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر
هیو مه‌كای له ئوسترالیا. -
12:56 - 13:01بیرم ده‌كرده‌وه، زۆربه‌ی جار كه خه‌ڵك
هه‌ست به كه‌وتن ده‌كه‌ن له‌وكۆمه‌ڵگه‌یه -
13:01 - 13:04ئه‌وه‌ی كه پێیان ده‌ڵێین-- دڵنیام هه‌موو
كه‌سێك لێره گوتوویه‌تی، من-- -
13:04 - 13:07ئێمه ده‌ڵێین،"تۆ ته‌نیا پێویسته تۆ بیت،
خۆت بیت." -
13:07 - 13:11بۆم ده‌ركه‌وت، ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی
كه پێویسته بڵێینه خه‌ڵك ئه‌وه‌یه، -
13:11 - 13:12"تۆ مه‌به.
-
13:12 - 13:14خۆت مه‌به.
-
13:14 - 13:16ببه خۆمان. ببه ئێمه.
-
13:17 - 13:18ببه به‌شێك له گرووپێك."
-
13:18 - 13:22(چه‌پڵه)
-
13:22 - 13:24چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه
-
13:24 - 13:27ته‌واونابێت به وێنه‌كێشانی زیاتر و زیاتر
له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانت -
13:27 - 13:29وه‌كو تاكێكی جیاكراوه--
-
13:29 - 13:31ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی ئێمه‌ی
تووشی ئه‌م قه‌یرانه كردووه. -
13:31 - 13:35ده‌كه‌وێته سه‌ر دووباره به‌یه‌كه‌وه
به‌ستن له‌گه‌ڵ شتێك گه‌وره‌تر له تۆ. -
13:35 - 13:37ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌ك له هۆكاره‌كانیتری
-
13:37 - 13:40خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی ده‌به‌ستێت
كه ویستم له‌باره‌یان قسه‌تان بۆ بكه‌م. -
13:40 - 13:41هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت
-
13:41 - 13:45خواردنی خێرا زاڵبووه به‌سه‌ر پارێزیمان
له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌خۆشی خستووین. -
13:45 - 13:47من به هیچ هه‌ستێكی به‌رزی و بڵندیی
ئه‌مه ناڵێم، -
13:47 - 13:50ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌م ده‌قاوده‌ق
له (ماكدۆناڵدز) هێناومه. -
13:50 - 13:54هه‌مووتانم بینی ئه‌م ژه‌می به‌یانی ته‌ندر-
وستی تێدتان ده‌خوارد، حه‌زم به‌مه نه‌بوو. -
13:54 - 13:58به‌ڵام هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خواردنی خێرا زاڵ
بووه به‌سه‌ر پارێزیمان و له‌ڕووی جه‌سته -
13:58 - 14:02نه‌خۆشی خستووین، جۆرێك له به‌های خێرا
به‌سه‌ر مێشكماندا زاڵبووه -
14:02 - 14:04و له‌روی بیرییه‌وه نه‌خۆشی خستووین.
-
14:04 - 14:07بۆماوه‌ی هه‌زاران ساڵ،
فه‌یله‌سووفه‌كان گوتوویانه، -
14:07 - 14:12گه‌ر وابیرده‌كه‌یته‌وه ژیان ده‌رباره‌ی
پاره، پایه و شانازیكردنه، -
14:12 - 14:13وه‌كو گێلێك دیارده‌بیت.
-
14:13 - 14:16ئه‌وه هه‌مان ده‌سته‌واژه ی
شۆپن هاوه‌ر نییه، -
14:16 - 14:17به‌ڵام كورتكراوه‌ی قسه‌كانێتی.
-
14:17 - 14:21نامۆییانه، زه‌حمه‌ت هیچ كه‌سێك زانستییا-
نه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه كردبێت. -
14:21 - 14:24تاكو كه‌سێكی به‌ڕاستی سه‌یرم ناسی به
ناوی پرۆفیسۆر تیم كاسه، -
14:24 - 14:26له كۆلێژی نۆكسه له ئیلینۆی،
-
14:26 - 14:29بۆماوه‌ی 30 ساڵ توێژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه، -
14:29 - 14:32توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشنیازی چه‌نده‌ها شتی
زۆر گرنگ ده‌كات. -
14:32 - 14:35یه‌كه‌میان، هه‌رچه‌ند بروات وابێت
-
14:35 - 14:40ده‌توانیت ڕێگه‌ی خۆت بكڕی و پیشانی
بده‌یت به‌بێ ناخۆشیی، -
14:40 - 14:42و بۆ ژیانێكی باش،
-
14:42 - 14:45ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆك
یان نیگه‌ران بیت. -
14:45 - 14:46دووه‌میان،
-
14:46 - 14:51وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌ك، زۆر زیاتر
به‌و بیروباوه‌ڕانه پاڵنراوین. -
14:51 - 14:52به‌درێژای هه‌موو ژیانم،
-
14:52 - 14:56له‌ژیر قورسایی ڕاگه‌یاندن و ئینستگرام
و هه‌ر شتێكی وه‌كو ئه‌وان. -
14:57 - 14:58هه‌ركه بیرم له‌مه كرده‌وه،
-
14:58 - 15:04بۆم ده‌ركه‌وت وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موومان له
له‌دایكبوونمانه‌وه به جۆرێك له كه‌ی ئێف -
15:04 - 15:08سی بۆ ڕۆح تێركراوین. ڕاهێنانمان پێكراوه
له شوێنی هه‌ڵه به‌دوای دڵخۆشی بگه‌ڕێین، -
15:08 - 15:11هه‌روه‌كو چۆن خواردنی خێرا پێویستیی
خۆراكیت پڕناكاته‌وه -
15:11 - 15:13به‌ڵكو وات لێده‌كات هه‌ست
به ترسناكیی بكه‌یت، -
15:13 - 15:16به‌های خێرا پێویستیی
ده‌روونیت پڕناكه‌نه‌وه، -
15:16 - 15:19له ژیانێكی باش دوورت ده‌خه‌نه‌وه.
-
15:19 - 15:22به‌ڵام كه بۆیه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ
پرۆفیسۆر كاسه كاتم به‌سه‌ربرد -
15:22 - 15:23و هه‌موو ئه‌مانه فێرده‌بووم،
-
15:23 - 15:26هه‌ستم به تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر
له هه‌سته‌كان كرد. -
15:26 - 15:28چونكه له‌لایه‌كه‌وه،
وه‌كو به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌مبینی. -
15:28 - 15:32توانیم تێبگه‌م چه‌ند جار له ژیانم
كاتێك هه‌ستم به ماندوویی ده‌كرد، -
15:32 - 15:37هه‌وڵمدا به جۆرێك له خۆ ده‌رخستن و
چاره‌سه‌ری گه‌وره‌ی ده‌ره‌كیی تیماری بكه‌م -
15:37 - 15:40و توانیم تێبگه‌م بۆچی ئه‌مه
بۆمن به‌باشی ئیشی نه‌كرد. -
15:41 - 15:44بیریشم كرده‌وه،
ئه‌مه جۆرێك له ڕوونیی نییه؟ -
15:44 - 15:46وه‌كو ئه‌وه نییه ئاسایی بێت، وایه؟
-
15:46 - 15:47گه‌ر گوتمه هه‌موو كه‌سێك لێ،ره
-
15:47 - 15:49هیچ كامێكتان له‌سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگ
پاڵناكه‌وێت -
15:49 - 15:53و بیر له‌هه‌موو ئه‌و پێڵاوانه بكه‌وه كه
كڕیوتن و هه‌موو ئه‌و تویتانه‌ی بۆت هاتووه -
15:53 - 15:54بیر له‌و ساتانه‌ی
-
15:54 - 15:57خۆشه‌ویستیی،مانا و په‌یوه‌نیكردن
له ژیانت ده‌كه‌یته‌وه. -
15:57 - 15:59وابیرده‌كه‌مه‌وه زیاتر ئه‌مه
له كڵێشه‌یه‌ك بچێت. -
15:59 - 16:02به‌ڵام به‌رده‌وامبووم له قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ پرۆفیسر كاسه و گوتم، -
16:02 - 16:05"بۆچی من هه‌ست به‌و دوولایه‌نییه
سه‌یره ده‌كه‌م؟" -
16:05 - 16:07گوتی،"له هه‌ندێك ئاستدا،
هه‌موومان ئه‌و شتانه ده‌زانین. -
16:07 - 16:09به‌ڵام له‌و شارستانییه‌ته،
پێیان ناژین." -
16:09 - 16:12ئێمه زۆرباش ده‌ینناسین
ده‌زانین بوونه‌ته كڵێشه. -
16:12 - 16:13به‌ڵام پێیان ناژین.
-
16:13 - 16:16به‌رده‌وامبووم له پرسیاركرنی بۆچی
ئێمه شتێكی زۆر قووڵ ده‌زانین، -
16:16 - 16:17به‌ڵام به‌و ناژین؟
-
16:17 - 16:21دوای ماوه‌یه‌ك، پرۆفیسۆر كاسه پێی گوتم،
-
16:21 - 16:23"چونكه ئێمه له‌ناو مه‌كینه‌یه‌ك ده‌ژین
-
16:23 - 16:27كه دیزاینكراوه وامان لێبكات ئه‌و شته‌ی
گرنگه له‌باره‌ی ژیان پشتگوێی بخه‌ین." -
16:27 - 16:29ده‌بوو به‌ڕاستی بیر له‌مه بكه‌مه‌وه،
-
16:29 - 16:31"چونكه ئێمه له‌ناو مه‌كینه‌یه‌ك ده‌ژین
-
16:31 - 16:35كه دیزاینكراوه وامان لێبكات ئه‌و شته‌ی
گرنگه له‌باره‌ی ژیان پشتگوێی بخه‌ین." -
16:35 - 16:38پرۆفیسۆر كاسه ویستی ڕوونی بكاته‌وه گه‌ر
بتوانین ئه‌و مه‌كینه‌یه تێكبشكێنین. -
16:38 - 16:41ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه‌ی بۆئه‌مه
زیادكردووه: -
16:41 - 16:42نموونه‌یه‌كتان پێ ده‌ڵێم،
-
16:42 - 16:46هه‌موو كه‌سێك لێره هانده‌ده‌م ئه‌مه
له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانیان تاقیبكه‌نه‌وه. -
16:46 - 16:49له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ناوی نه‌یسن ده‌نگن بوو،
گرووپێك له هه‌رزه‌كار و گه‌نجی هێنا -
16:49 - 16:53بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ
زنجیره دانیشتنێك بۆ ماوه‌یه‌ك. -
16:53 - 16:54و به‌شێك له خالی گرووپه‌كه
-
16:54 - 16:58بریتی‌بوو له‌وه‌ی وا له خه‌ڵكه‌كه بكرێت
بیر له‌و ساتانه‌ی ژیانیان بكه‌نه‌وه -
16:58 - 17:01كه به‌ڕاستی مانا و مه‌به‌ستیان
تێدا دۆزیبۆوه. -
17:01 - 17:03بۆ هه‌ركه‌سه و شتێكی جیاواز بوو.
-
17:03 - 17:06بۆ هه‌ندێكیان، ژه‌نینی مۆسیقا،
نووسین، یارمه‌تیدانی كه‌سێك بوو-- -
17:06 - 17:09دڵنیام هه‌ركه‌سێك لێره ده‌توانێت
شتێك بێنێته پێش چاوی، وایه؟ -
17:09 - 17:13و به‌شێك له خاڵی گرووپه‌كه بریتی‌بوو له
وا له خه‌ڵكه‌كه بكرێت پرسیاربكه‌ن، -
17:13 - 17:15"باشه، چۆن زۆرتر ژیانی خۆت
ته‌رخانده‌كه‌یت -
17:15 - 17:18بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌و ساتانه‌ی
مانا و مه‌به‌ست، -
17:18 - 17:20و كه‌متر بۆ، نازانم،
كڕینی شتی بێ‌مانا كه پێویستت پێیان نییه -
17:20 - 17:23له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی دایبنێیت و
هه‌وڵده‌یت خه‌ڵك پێت بڵێن، -
17:23 - 17:25"ئای خوایه، زۆر حه‌سووده!"
-
17:25 - 17:27ئه‌وه‌ی دۆزییانه‌وه بریتی‌بوو له،
-
17:27 - 17:28ته‌نیا ئه‌م كۆبوونه‌وانه،
-
17:28 - 17:32وه‌كو جۆرێك له ئاڵووده نه‌ناسراوه‌كانی
كحول بوو بۆ پاراستنی مافی كڕیار، وایه؟ -
17:32 - 17:35هێنانی خه‌ڵك بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه،
ڕه‌وانی ئه‌م به‌هایانه دیاریده‌كات، -
17:35 - 17:37كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و لێیبكۆڵنه‌وه
به‌یه‌كه‌وه، -
17:37 - 17:40بووه هۆی گۆڕانێكی دیار له‌به‌های خه‌ڵكی.
-
17:40 - 17:44دووری خستنه‌وه له گه‌رده‌لوولی ئه‌و
نامانه‌ی خوڵقاندنی خه‌مۆكیی -
17:44 - 17:47ڕاهێنانمان پێبكه‌ن بۆ گه‌ڕان به‌دوای
دڵخۆشی له شوێنی هه‌ڵه، -
17:47 - 17:51به‌ره‌و به‌های مانادارتر و وزه‌پێدراو
-
17:51 - 17:53كه‌وا له خه‌مۆكیی سه‌رمان ده‌خات.
-
17:53 - 17:57به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی
بینیم و له‌باره‌یان نووسیوومه، -
17:57 - 17:59و زۆربه‌ی كه ناتوانم لێره باسی بكه‌م،
-
17:59 - 18:01به‌رده‌وامبووم له بیركردنه‌وه،
-
18:01 - 18:04ده‌زانن: بۆچی زۆری خایاند تاكو ئه‌م
پێشبینییانه بینم؟ -
18:04 - 18:07چونكه كاتێك بۆ خه‌ڵكی
ڕوونیانده‌كه‌یته‌وه-- -
18:07 - 18:09هه‌ندێكیان زۆر ئالۆزن، به‌ڵام هه‌مووی نا--
-
18:09 - 18:12كاتێك بۆ خه‌ڵكی ڕوونیده‌كه‌یته‌وه،
وه‌كو زانستی مووشه‌كیی نییه، وایه؟ -
18:12 - 18:15له هه‌ندێك ئاستدا،
ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و شتانه ده‌زانین. -
18:15 - 18:17بۆچی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌یبینین تێیبگه‌ین؟
-
18:17 - 18:19وابیرده‌كه‌مه‌وه هۆكاری زۆر هه‌یه.
-
18:19 - 18:24به‌ڵام هۆكارێك ئه‌وه‌یه كه پێویسته
تێگه‌یشتنمان بگۆڕین -
18:24 - 18:27كه خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی
له‌ڕاستیدا چین. -
18:27 - 18:30ژماریه‌یه‌كی زۆر هاوبه‌شیكردنی
بایه‌لۆجی ڕاسته‌قینه -
18:30 - 18:32بۆ خه‌مۆكی و نیگه‌رانیی هه‌ن.
-
18:32 - 18:36به‌ڵام گه‌ر ڕێگه به بایه‌لۆجی بده‌ین
ببێته ته‌واوی وێنه‌كه، -
18:36 - 18:38وه‌ك چۆن من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وامكرد،
-
18:38 - 18:42له‌و كاته‌ی كه ده‌دوێم شارستانییه‌ته‌كه
مان له‌زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانم زۆریكردووه -
18:42 - 18:45ئه‌وه‌ی كه ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێینه خه‌ڵكی
ئه‌وه‌یه، خواستی هه‌موو كه‌سێكیش نییه، -
18:45 - 18:48به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێینه
خه‌ڵكی ئه‌وه‌یه، -
18:48 - 18:50"ئازاره‌كه‌ت هیچ مانایه‌كی نییه.
-
18:51 - 18:52ته‌نیا باش كارنه‌كردنێكه.
-
18:52 - 18:54وه‌كو كه‌لێنێكه له پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ر
-
18:54 - 18:57ته‌نیا كێشه‌یه‌كی وایه‌ركارییه
له سه‌رتدا." -
18:58 - 19:01به‌ڵام ته‌نیا توانیم ژیانم بگۆڕم
-
19:01 - 19:05كاتێك بۆمده‌ركه‌وت خه‌مۆكییه‌كه‌ت
خراپ كاركردن نییه. -
19:07 - 19:08ئاماژه‌یه‌كه.
-
19:09 - 19:11خه‌مۆكییه‌كه‌ت ئاماژه‌یه‌كه.
-
19:11 - 19:13شتێكت پێ ده‌ڵێت.
-
19:13 - 19:18(چه‌پڵه)
-
19:18 - 19:20ئێمه هه‌ست به‌مه ده‌كه‌ین
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، -
19:20 - 19:23زه‌حمه‌ته ببینرێن
له كاتی ئازاركێشانی خه‌مۆكیی-- -
19:23 - 19:25من زۆر به‌باشی له‌مه تێده‌گه‌م
له ئه‌زموونی كه‌سییه‌وه. -
19:25 - 19:29به‌ڵام به یارمه‌تیی ڕاست،
ده‌توانین له‌م كێشانه تێبگه‌ین -
19:29 - 19:31و ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه
چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. -
19:31 - 19:33به‌ڵام بۆ كردنی ئه‌مه،
-
19:33 - 19:34یه‌كه‌م هه‌نگاو
-
19:34 - 19:37ئه‌وه‌یه ده‌ست هه‌ڵگرین له
ڕیسواكردنی ئه‌م ئاماژانه -
19:37 - 19:41به‌وه‌ی بڵێین ئه‌مانه ئاماژه‌ی بێهێزیی،
یاخود شێتیی یان ته‌واو بایه‌لۆجین، -
19:41 - 19:43جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی.
-
19:43 - 19:47پێویسته ده‌ستبكه‌ین به
گوێگرتن له‌و ئاماژانه، -
19:47 - 19:50چونكه شتێكمان پێده‌ڵێن
كه به‌ڕاستی پێویسته گوێمان لێیبێت. -
19:51 - 19:56ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه به‌ڕاستی گوێ
له‌و ئاماژانه ده‌گرین، -
19:56 - 20:00و خه‌ڵاتی ئه‌و ئاماژانه ده‌كه‌ین
ڕێز له‌و ئاماژانه ده‌گرین، -
20:00 - 20:02كه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ین به بینینی
-
20:02 - 20:06دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره قووڵتره‌كان
كه هێز و ئازادیمان پێده‌به‌خشن -
20:07 - 20:11ئه‌و مانگایانه‌ی له هه‌موو
شوێنێك چاوه‌ڕێمان ده‌كه‌ن. -
20:12 - 20:13سوپاس.
-
20:13 - 20:16(چه‌پڵه)
- Title:
- ڕه‌نگه ئه‌مه هۆكاری خه‌مۆكیی یان نیگه‌رانیت بێت
- Speaker:
- جۆوان هاری
- Description:
-
له ئاخاوتنێکی كاریگه‌ر و پڕ چاڵاكی، ڕۆژنامه‌نووس جۆوان هاری باسی پێشبینی نوێی شاره‌زایان له جیهان له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی خه‌مۆكیی و نیگه‌رانیی دەکات. جگە لەوەش، باسی چه‌ند چاره‌سه‌رێكی ده‌ركه‌وتوو دڵخۆشكه‌ر، دەکات. هاری ده‌ڵێت"گه‌ر تۆ خه‌مۆكیت یاخود نیگه‌رانیت، تۆ لاواز نیت و تۆ شێت نیت-- تۆ مرۆڤێكی کە پێداویستیەکانت بۆ دابین نەکراوە".
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 20:31
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
zhila mawlood declined Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This could be why you're depressed or anxious |