Return to Video

هەبوونی ئۆتیزم لە ڕاستیدا وەک چی وایە

  • 0:02 - 0:07
    ئۆتیزم شتێکە زۆر کەس
    لەبارەیەوە ئەزانن.
  • 0:08 - 0:10
    بۆ نموونە، هەندێک کەس وا ئەزانن
  • 0:10 - 0:14
    ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە
    نێرینەیەکی پێست کاڵن
  • 0:14 - 0:17
    بە یەک تۆن قسە ئەکەن و
  • 0:17 - 0:20
    بەردەوام لەسەر یەک تەوەر
    قسە ئەکەن و ئەیکەنەوە.
  • 0:21 - 0:26
    هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی
    ئۆتیزمیان هەیە ڕاست و هەڵە نازانن،
  • 0:26 - 0:28
    خۆیان لە سەرنج لائەیەن و
  • 0:28 - 0:32
    زۆرکات شتی هەڵە لە کاتی هەڵەیا ئەڵێن.
  • 0:32 - 0:36
    هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی
    ئۆتزیمیان هەیە سەیرن و
  • 0:36 - 0:38
    هەستی پێکەنین و بەزەییان نییە.
  • 0:40 - 0:43
    ئەگەر هاوڕابن لەگەڵ ئەوەیا کە وتم،
  • 0:43 - 0:44
    ببورن پێتان ئەڵێم،
  • 0:45 - 0:48
    بەڵام تێڕوانینێکی ڕاستتان نییە
    لەسەر ئۆتیزم.
  • 0:49 - 0:50
    چۆن ئەزانم؟
  • 0:51 - 0:54
    چونکە من ئۆتیزمم هەیە.
  • 0:54 - 0:59
    منیش خووم بە هەندێک شتەوە گرتووە
    وەک ئەلیکترۆنیات و
  • 0:59 - 1:02
    گواستنەوەی گشتییەوە،
  • 1:02 - 1:04
    بەڵام ئەوە پێناسەم ناکات.
  • 1:05 - 1:08
    هەر یەکێک لە ئێمە جیاوازین و
    تایبەتین بە شێوازی خۆمان.
  • 1:09 - 1:13
    بەڵام، زانیارییەکی ئەوتۆ نییە
  • 1:13 - 1:16
    دەربارەی ئەوەی ژیان
    وەک نەخۆشێکی ئۆتیزم چییە،
  • 1:16 - 1:19
    بۆیە خەڵک زۆر جار پەنا ئەبەنە
    بەر باوەڕی ناو خەڵک.
  • 1:20 - 1:22
    زۆرجاریش ئەوانە لە
    ڕاگەیاندنەکانەوە ئەبینین.
  • 1:23 - 1:27
    هەندێک لەو بیروباوەڕە گشتیانەی
    لەسەر ڕاگەیاندنەکان دەرئەخرێت
  • 1:27 - 1:29
    نامۆ بوونە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە،
  • 1:29 - 1:31
    نەبوونی سۆز دەربڕین،
  • 1:31 - 1:33
    تەنانەت هەبوونی بلیمەتی نائاسایی.
  • 1:36 - 1:41
    نەبوونی زانیاری لەسەر ئۆتیزمیش
    لەویاشا ناوەستێت.
  • 1:41 - 1:44
    ئەزانن هەندێک کەس هەوڵ ئەیەن چارەسەری
    تەواوەتی بدۆزنەوە بۆ ئۆتیزم؟
  • 1:44 - 1:47
    ئەوە لەبەر ئەوەی وەک
    شتێکی خراپ ئەیبینن،
  • 1:47 - 1:48
    وەک نەخۆشییەک.
  • 1:49 - 1:51
    چەندین کەس ململانێی بیرۆکەکە ئەکەن و
  • 1:51 - 1:56
    بەلای ئێمەوە، پێمان وایە ئۆتیزم
    نەخۆشی نییە.
  • 1:56 - 2:00
    تەنیا ڕێگایەکی تری بیرکردنەوە و
    سەیرکردنی جیهانە.
  • 2:01 - 2:04
    کارکردنی مێشکی ئێمە جیاوازە
    لە مێشکی زۆربەی خەڵک.
  • 2:05 - 2:08
    بیری لێکەرەوە وەک بەراوردکردنی
    پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس.
  • 2:08 - 2:11
    هەردووکیان ئامێری یاریکردنی باشن
    پرۆگرامیان جیاوازە.
  • 2:12 - 2:16
    بەڵام ئەگەر یاری ئێکس بۆکسەکەت بخەیتە
    ناو پلەیستەیشنەکەتەوە،
  • 2:16 - 2:21
    کار ناکات، چونکە پلەیستەیشنەکە
    بەشێوەیەکی جیاواز کار ئەکات.
  • 2:25 - 2:27
    کە سەیری ئاوێنە ئەکەم،
  • 2:27 - 2:29
    کەسێک ئەبینم جیاواز بیر ئەکاتەوە.
  • 2:29 - 2:31
    ئاه، قژێکی جوانیش ئەبینم.
  • 2:31 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:39
    (چەپڵەلێدان)
  • 2:39 - 2:41
    بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە،
  • 2:41 - 2:45
    بەڕاست نەخۆشم ئەگەر بەشێوەیەکی
    جیاواز بیر بکەمەوە؟
  • 2:48 - 2:53
    کێشەی سەرەکی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە
    لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیا
  • 2:53 - 2:56
    ئەوەیە جیهان بۆ ئێمە بنیات نەنراوە.
  • 2:56 - 3:00
    چەندین شت هەیە کە ئەکرێت
    تەواو بێزارمان بکات.
  • 3:00 - 3:02
    بۆ نموونە،
  • 3:02 - 3:07
    ئەوەی من زۆر بێزار ئەکات هەمووکات
    دەنگی بەرزە،
  • 3:07 - 3:10
    واتە هەرگیز دەنگی موزیکەکەم
    زۆر بەرز ناکەمەوە و
  • 3:11 - 3:15
    خۆشم زۆر هەواداری
    ئاهەنگی گەورە نیم.
  • 3:15 - 3:19
    بەڵام ئەوانەی تری ئۆتیزمیان هەیە
    ئەکرێت بێزار ببن
  • 3:19 - 3:22
    بە شتی تری وەک ڕووناکییەکی زۆر
    یان بۆنێکی بەهێز
  • 3:22 - 3:24
    یان پێکهاتنێکی لینج
  • 3:25 - 3:28
    هەمووی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی
    درووستبونی دڵەڕاوکێ.
  • 3:29 - 3:34
    بیر لە هەموو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان
    بکەنەوە کە لە ڕابردووا بۆی چوون.
  • 3:34 - 3:36
    موزیکێکی دەنگ بەرزی لەسەر بووە؟
  • 3:37 - 3:39
    ڕووناکی زۆر هەبووە؟
  • 3:40 - 3:44
    چەندین بۆنی خواردنی هەمەجۆر هەبووە
    لە هەمان کاتدا؟
  • 3:44 - 3:48
    بە یەک جار چەندین گفتوگۆ ئەکرا؟
  • 3:49 - 3:52
    لەوانەیە ئەو شتانە ئێوەی بێزار نەکردبێت،
  • 3:52 - 3:55
    بەڵام بۆ کەسێک کە ئۆتیزمی هەیە،
  • 3:55 - 3:57
    ئەکرێت زۆر بێزار کەر بن.
  • 3:58 - 4:03
    بۆیە لەو دۆخانەدا هەڵسوکەوتەکە ئەکەین کە
    پێی ئەوترێت خۆ بزواندن
  • 4:03 - 4:06
    کە وەک جوڵە یان دەنگ دەرکردنی
    بەردەوام
  • 4:06 - 4:12
    یان جوڵەی شێتانەیە کە لەوانەیە
    لە ئاسایی بچێت یان نەچێت.
  • 4:13 - 4:15
    هەندێک کەس قۆڵیان ڕائەوەشێنن
  • 4:15 - 4:19
    یان دەنگێک دەر ئەکەن.
  • 4:20 - 4:23
    بەڵێ، هەر بۆ دەرچوونە لەو دۆخە.
  • 4:25 - 4:27
    زۆر جار پێویستە بۆ ئێمە ئەو
    ڕەفتارە خۆ بزوێنەرییە بکەین.
  • 4:28 - 4:31
    بەڵام، زۆرجار مۆڕەمان لێئەکرێت
    دوای کردنی و
  • 4:31 - 4:33
    ناچار ئەبین بیشارینەوە.
  • 4:34 - 4:38
    کاتێک ئاوا بەو شێوەیە زۆرمان لێئەکرێت
    هەڵسوکەوتی ئۆتیزمیمان بشارینەوە،
  • 4:38 - 4:39
    پێی ئەوترێت پەردەپۆشکردن.
  • 4:41 - 4:44
    هەندێک کەسیش باشتر پەردەپۆشی ئەکەن.
  • 4:45 - 4:51
    هەندێک جار هێندە باش بۆی ئەکەم
    کە خەڵک هەر ناشزانن ئۆتیزمم هەیە
  • 4:51 - 4:55
    هەتا ئەوکاتە بە تەواوەتی دەریئەخەم بۆیان.
  • 4:56 - 5:00
    بەڵام لە کۆتاییەکەیا، بەڕاستی
    فشاری دەروونی درووست ئەکات.
  • 5:00 - 5:03
    تەنانەت شتێکی وەک کردنی ئەرکی
    ڕۆژانەم لە شەواندا
  • 5:03 - 5:05
    زۆر ماندووکەر ئەبێت.
  • 5:06 - 5:08
    هەندێک کەس بیر ئەکەنەوە،
  • 5:09 - 5:11
    بەهۆی توانای پەردەپۆشکردنمان،
  • 5:11 - 5:14
    ئەوە چارەسەری تەواوەتی ئەبێت بۆ ئۆتیزم.
  • 5:14 - 5:17
    بەڵام، بەڕاستی هەموو ئەوەی ئەیکات
    ئەوەیە وامان لێئەکات شەرمەزار بین
  • 5:17 - 5:19
    لە نیشاندانی ڕاستی خۆمان.
  • 5:24 - 5:29
    باوەڕێکی تری باو کە زۆرجار
    بەستراوەتەوە بە ئۆتیزمەوە
  • 5:29 - 5:31
    ئەوەیە کە ئێمە نیشاندانی سۆزمان نییە.
  • 5:32 - 5:34
    دووبارە، ئەوە ڕاست نییە.
  • 5:35 - 5:37
    ڕاستییەکەی من سۆزێکی زۆرم هەیە.
  • 5:38 - 5:40
    هەر ئەوەیە باش نیم لە دەرخستنیا.
  • 5:41 - 5:43
    هەرکاتێک هاوڕێیەک هەوڵ ئەیات
  • 5:43 - 5:46
    هەندێک لە ناڵاندنەکانی خۆیم پێبڵێت
    کە پیایا ئەڕوات،
  • 5:46 - 5:49
    زۆرجار نازانم کە چۆن وەڵامی
    خۆمیان بۆ دەربڕم.
  • 5:49 - 5:52
    لەبەر ئەوەشە کە هێندە
    سۆز دەرنابڕم
  • 5:52 - 5:54
    هێندەی هاوڕێ ئاساییەکانی ترم.
  • 5:57 - 6:01
    دەربڕینی سۆزی،
    چەندێک زۆر یان کەم بێت،
  • 6:01 - 6:03
    قورسە بۆ من. و
  • 6:04 - 6:06
    ئەوەش لەبەر ئەوەیە لە ناخەوە ئەتەقمەوە
  • 6:06 - 6:10
    لەگەڵ هەر هەستێک کە کەسێک
    هەر جارێک پیایا ئەڕوات.
  • 6:11 - 6:14
    هەرچەند بێگومان، ناتوانم
    بەو شێوەیە دەری ببڕم.
  • 6:15 - 6:19
    ئەگەرنا، با بڵێین، دڵخۆشی، بۆ نموونە،
  • 6:19 - 6:22
    وەک هەناسەبڕکێیەکی شادییانەی
    گەورە دەر ئەکەوێت،
  • 6:22 - 6:26
    لەگەڵ دەست بەیەکدا یان و دەنگ دەرکردنی
    "ووهووو."
  • 6:26 - 6:27
    (پێکەنین)
  • 6:28 - 6:30
    لەکاتێکدا لەوانەیە تەنیا
    زەردەخەنەیەک بکەیت.
  • 6:30 - 6:32
    (پێکەنین)
  • 6:34 - 6:38
    ئەگەر لەکاتی وەرگرتنی
    دیارییەکی ساڵیادی لەدایکبوون بێت
  • 6:38 - 6:43
    یان گوێگرتن بێت لە هەر چیرۆکێکی
    تراژیدیا لە هەواڵەکانا،
  • 6:43 - 6:48
    بەڕاستی ناتوانم هیچ کاردانەوەیەکم
    هەبێت بێ تەقینەوە،
  • 6:48 - 6:53
    بۆیە دووبارە، ئەبێ دایپۆشم بۆ ئەوەی
    ئاسایی دەرکەوم.
  • 6:54 - 6:57
    هەستەکانی ناخم بێ سنوورن،
  • 6:57 - 7:01
    بەڵام مێشکم تەنیا ڕێگەم پێئەیات
    قورسترینەکان یان هیچ دەربڕم.
  • 7:04 - 7:06
    بۆیە من....
  • 7:06 - 7:10
    زۆر باش نیم لە سۆز دەربڕینا و
  • 7:10 - 7:13
    پەیوەندی بەستنم جیاوازە، و
  • 7:13 - 7:18
    بەهۆی ئەوەشەوە، دەستنیشانکرام بە
    نەخۆشی زنجیرەی ئۆتیزم.
  • 7:19 - 7:23
    ئەم دەستنیشانکردنە یارمەتی خۆم و
    هاوڕێکانم و ماڵەوەم ئەیات
  • 7:23 - 7:26
    بزانن مێشکم چۆن کار ئەکات.
  • 7:28 - 7:29
    لە جیهانیشدا،
  • 7:29 - 7:32
    بە نزیکەیی لەسەدا یەکی دانیشتووان
  • 7:32 - 7:35
    دەستنیشان ئەکرێن بە یەکێک لە
    زنجیرەکانی ئۆتیزم. و
  • 7:35 - 7:37
    ئەم ژمارەیە لە زۆربوونایە.
  • 7:38 - 7:41
    بەڵام هێشتا کەمینەیەکی گەورەین.
  • 7:41 - 7:45
    هێشتا زۆر کەس هەن کە وەک
    یەکسان نامانبینن لەگەڵ
  • 7:45 - 7:46
    خەڵکی تردا.
  • 7:48 - 7:50
    ئەمە خێزانەکەمە.
  • 7:51 - 7:54
    لە خێزانەکەشمدا،
  • 7:54 - 7:58
    یەک کەسی تر هەیە کە
    ئەویش ئۆتیزمی هەیە.
  • 7:58 - 8:00
    دایکم.
  • 8:00 - 8:03
    بەڵێ، ژنانی گەورەش ئەکرێت
    ئۆتیزمیان هەبێت.
  • 8:05 - 8:08
    باوکم و براکەم هەردووکیان
    ئۆتیزمیان نییە.
  • 8:09 - 8:13
    هەندێک جار ئەکرێت کەمێک قورس بێت
    پەیوەندی بکەین لەگەڵ یەکتریا،
  • 8:13 - 8:14
    بەڵام،
  • 8:15 - 8:18
    هەندێک جار شتێک ئەڵێم وەک،
  • 8:18 - 8:21
    "ئاه، بنکەی بەیەکگەشتنی تۆرۆنتۆ، وانییە؟"
  • 8:21 - 8:25
    بیر ئەکەمەوە ئەتوانم
  • 8:25 - 8:28
    یارمەتیان بەم بتوانن
    هەندێک لایەنیان بیرکەوێتەوە.
  • 8:28 - 8:33
    کاتێک سەریان لێئەشێوێت، زۆرجار
    لەسەر ئەوە درێژەی پێئەیەم.
  • 8:34 - 8:38
    زۆرجاریش ئەبێت هەندێک شت بڵێین
  • 8:38 - 8:41
    بە چەندین ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی
    هەمووان تێبگەن.
  • 8:42 - 8:44
    بەڵام، سەرەڕای هەموو ئەوە،
  • 8:44 - 8:48
    هەموو یەکمان خۆش ئەوێت و
    ڕێز لەیەکتر ئەگرین وەک یەکسان.
  • 8:48 - 8:51
    لەم کتێبەیا "نیورۆ ترایبس،"
  • 8:51 - 8:57
    ستیڤ سیڵبەرمانی نوسەر باس ئەکات
    کە ئۆتیزم و گرفتەکانی تر
  • 8:57 - 9:00
    ئەبێت وەک مرۆڤی ئاسایی ببینرێن،
  • 9:00 - 9:03
    بەشێکی سرووشتی لە مرۆڤەکان و
  • 9:03 - 9:05
    نەک گرفتێک.
  • 9:05 - 9:08
    ئەمە شتێکە کە بەتەواوەتی
    هاوڕام لەگەڵیا.
  • 9:09 - 9:13
    ئەگەر ئۆتیزم وەک بەشێک لە
    هەمەچەشنی مرۆڤ ببینرێت،
  • 9:13 - 9:20
    ئەوکاتە جیهان وا نەخشە ئەکێشرێت
    باشتر بێت بۆ ئۆتیزمەکان.
  • 9:21 - 9:23
    شەرم لەوە ناکەم ئۆتیزمم هەیە.
  • 9:24 - 9:27
    لەوانەشە وەک ئێوە بیرنەکەمەوە،
  • 9:27 - 9:29
    یان وەک ئێوە هەڵسوکەوت بکەم،
  • 9:29 - 9:32
    بەڵام هێشتا مرۆڤێکم و
    من نەخۆش نیم.
  • 9:34 - 9:35
    زۆر سوپاس
  • 9:35 - 9:39
    (چەپڵەلێدان)
Title:
هەبوونی ئۆتیزم لە ڕاستیدا وەک چی وایە
Speaker:
ئیسان لیسی
Description:

ئیسان لیسی ئەڵێت، "ئۆتیزم نەخۆشی نییە؛ تەنیا شێوازێکی تری بیرکردنەوەیە،". بە پیشاندانی کەمێک لە ئەزموونەکانی خۆی لە ژیانا، لیسی بیروباوەڕە بەهەڵادابەرەکان نیشان ئەیات لەسەر ئۆتیزم، تێڕوانینەکانی باس ئەکات لەسەر هەڵسوکەوتە باوەکانی وەک جوڵەی خۆبزوێنەری بەردەوام و پەردەپۆشکردنی ناخیان و هانی تێگەشتنێکی فراوانتر ئەیات بۆ زنجیرە گرفتی ئۆتیزم.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:52
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What it's really like to have autism
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for What it's really like to have autism
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What it's really like to have autism
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What it's really like to have autism

Kurdish subtitles

Revisions