بۆچی کەسەکان خەتابار ئەکەین بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؟
-
0:01 - 0:05ڕۆژێکی ساردی خۆرهەتاوی
مانگی ئازار بوو. -
0:05 - 0:08بەسەر شەقامەکەی ریگایا ئەڕۆشتم.
-
0:09 - 0:12بیرمە زستان هێواش هێواش
بەرەو کۆتایی ئەچوو. -
0:12 - 0:15هێشتا کەمێک بەفر لەملاولا مابوو،
-
0:15 - 0:18بەڵام شۆستەکە وشک و ڕوون دیاربوو.
-
0:18 - 0:19ئەگەر لە ریگا ژیابێتن،
-
0:19 - 0:25ئەو هەستی ئاسوودەبوونە ئەزانن
کە یەکەم نیشانەکانی بەهار ئەیهێنێت، و -
0:25 - 0:28پێویست ناکات چیتر ڕێی خۆت بکەیت
بەناو تێکەڵە نیوەتواوەکەی -
0:28 - 0:29بەفر و قوڕی سەر شەقامەکان.
-
0:30 - 0:33منیش لەوێ بووم، چێژم لە پیاسەکەم ئەبینی،
-
0:33 - 0:39لەناکاو کاغەزێکی ڕۆنیۆوم بینی
لەسەر شۆستەکەی بەردەمم، -
0:39 - 0:40نەخشێک:
-
0:41 - 0:45پیتە سپییەکانی ڕەنگ کرابوون
لەسەر ئەم خشتە ڕەساسییە تۆخانە. -
0:45 - 0:46نوسرابوو،
-
0:46 - 0:51"بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟"
-
0:53 - 0:55پرسیارەکە لە شوێنی خۆم وەستاندمی.
-
0:56 - 1:00کاتێک لەویا وەستابووم و
بیرم لە واتاکەی ئەکردەوە، -
1:00 - 1:05تێبینیم کرد لە دەرەوەی بەشی شارەوانی
خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی ریگا وەستاوم. -
1:06 - 1:09بۆیە دەرکەوت کە نووسەری
ئەم نەخشە، هەرکەسێک بووبێت، -
1:10 - 1:14ئەم پرسیارەی کردبوو لەو خەڵکەی
ئەهاتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆمەڵایەتی. -
1:16 - 1:17ئەو هاوینە،
-
1:17 - 1:23توێژینەوەم ئەکرد لەسەر دەرئەنجامەکانی
قەیرانی دارایی لە لاتڤیا. -
1:23 - 1:28کاتێک قەیرانی دارایی جیهانی سەریهەڵدا
لە ساڵی ٢٠٠٨، بە قورسی لە لاتڤیای دا -
1:28 - 1:30وەک ئابوورییەکی بچووکی کراوە.
-
1:30 - 1:32بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی،
-
1:32 - 1:35حکومەتی لاتڤی ستراتیجی
کەمکردنەوەی تێچوونی ناوخۆی هەڵبژارد. -
1:35 - 1:40ئەوەش واتای ئەوەبوو بەشێوەیەکی بەرچاو
سەرفکردنی بوودجەی گشتی کەمکرێتەوە، -
1:40 - 1:43ئەوەش موچەی کرێکارەکانی
کەرتی گشتی کەمدەکردەوە، -
1:43 - 1:44خزمەتی شارستانی بچووک دەکردەوە،
-
1:44 - 1:47کەمکردنەوەی کۆمەکی بێکاری و
هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، و -
1:47 - 1:49زیادکردنی باجیش.
-
1:50 - 1:53دایکم بەدرێژایی تەمەنی خۆی
وەک مامۆستای مێژوو کاریکردووە. -
1:54 - 1:59قەیرانەکە بۆ ئەو واتای ئەوەبوو
لەسەدا ٣٠ی موچەکەی ببڕدرێت -
1:59 - 2:01هەر لە ناکاو.
-
2:01 - 2:04چەندین کەسی تریش هەبوون
لە دۆخی ئەو یان خراپتردا. -
2:04 - 2:09بارگرانی قەیرانەکە کەوتە سەر
شانی لاتڤییە ئاساییەکان. -
2:10 - 2:13دەرئەنجامی قەیرانەکە و گۆڕانکارییە
داراییەکانی کرا، -
2:13 - 2:18ئابوری لاتڤیا لە ماوەی دوو ساڵدا
بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمیکرد. -
2:18 - 2:21تەنها یۆنان قەیرانە داراییەکەی
-
2:21 - 2:22هێندە گەورە بوو.
-
2:24 - 2:27بەڵام لەکاتێکدا یۆنانییەکان
بۆ ماوەی چەندین مانگ -
2:27 - 2:31لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی
هەندێک جار توندوتیژانەشیان ئەکرد لە ئەسینا، -
2:31 - 2:34هەموو شتێک بێدەنگ بوو لە ریگا.
-
2:36 - 2:39ئابووریناسە دیارەکان شەڕیان ئەکرد
لە ستوونەکانی "نیو یۆرک تایمس" -
2:39 - 2:43دەربارەی ئەم تاقیکردنەوە
قورسەی لاتڤیا -
2:43 - 2:45لەبەردەم ڕژێمەکەیدا، و
-
2:45 - 2:47بە ناقایلییەوە سەیریان ئەکرد
-
2:47 - 2:49کە چۆن کۆمەڵگای لاتڤی
خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵی. -
2:51 - 2:52ئەوکاتە من لە لەندەن ئەمخوێند، و
-
2:52 - 2:55جوڵەی پڕکردنەوەی ئەوێم بیرە و
-
2:55 - 2:58چۆن بڵاو ئەبۆوە
لە شارێکەوە بۆ شارێک، -
2:58 - 3:00لە مەدریدەوە بۆ نیو یۆرک و
بۆ لەندەن، -
3:00 - 3:02لەسەدا ٩٩کە دژی لەسەدا یەکەکە.
-
3:02 - 3:04چیرۆکەکە ئەزانن.
-
3:05 - 3:07بەڵام کە گەشتمە ریگا،
-
3:07 - 3:09هیچ دەنگۆیەکی جوڵەی داگیرکردنەکە نەبوو.
-
3:10 - 3:12لاتڤییەکان خۆیان ئەگونجاند لەگەڵی.
-
3:13 - 3:17وەک پەندە ناوخۆییەکە ئەڵێت،
"بۆقەکەیان قووتداوە." -
3:18 - 3:20بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەم،
-
3:20 - 3:24ئەمویست زیاتر بزانم لەسەر ئەوەی پەیوەندی
دەوڵەت-دانیشتوو چۆن بەرەو گۆڕان ئەچوو -
3:25 - 3:26لە سەردەمی دوای سۆڤێت، و
-
3:26 - 3:29منیش نوسینگەی بێکاریم هەڵبژارد
-
3:29 - 3:30وەک شوێنی توێژینەوەکەم. و
-
3:31 - 3:34کاتێک لە پایزی ٢٠١١ گەشتمە ئەوێ،
-
3:34 - 3:38درکم کرد، "لە ڕاستیدا
من یەکەم کەس شایەتحاڵم -
3:38 - 3:40بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانەکە، و
-
3:40 - 3:44ئەوانەی بە خراپترین شێوە بەرکەووتوون،
ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە، -
3:44 - 3:46کاردانەوەیان چییە بۆی."
-
3:48 - 3:53بۆیە دەستم کرد بە چاوپێکەوتن
لەگەڵ ئەوانەی چاوم پێئەکەوت لە نوسینگەی بێکاری. -
3:54 - 3:59هەموویان ناویان تۆمارکردبوو وەک کەسانێک
کە بۆ کار ئەگەڕان و داوای یارمەتی حکومەتیان ئەکرد. -
3:59 - 4:03بەڵام، زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت،
ئەم یارمەتییە بەجۆرێکی دیاریکراو بوو. -
4:03 - 4:05هەندێک سوودی نەقدی هەبوو،
-
4:05 - 4:09بەڵام بەشی زۆری هاوکاری دەوڵەت
لە شێوەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان بوو، و -
4:09 - 4:12یەکێک لە گەورەترین ئەم پرۆگرامانە
پێی ئەوترا -
4:12 - 4:14"چالاکییەکانی زیادکردنی ڕکابەری."
-
4:15 - 4:17ئەوەش لە کرۆکدا، زنجیرەیەک سیمینار بوو
-
4:17 - 4:20کە هەموو بێکارەکان هانئەدران
ئامادەی بن. -
4:20 - 4:23بۆیە دەستمکرد بە ئامادەبوون
لەم سیمینارانە لەگەڵیان. -
4:24 - 4:27چەند لەگەڵ یەک نەگونجانێکم بەرچاوکەوت.
-
4:27 - 4:29بۆیە، بیهێنەرە بەرچاوت:
-
4:29 - 4:32قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە،
-
4:32 - 4:34ئابووری لاتڤیا لە خراپبووندایە،
-
4:34 - 4:37بە ئەستەم خەڵک وەردەگیرێت، و
-
4:37 - 4:38ئێمەش لێرەین،
-
4:38 - 4:41لەم پۆلە ڕووناکە بچووکەیا،
-
4:41 - 4:43گرووپێکی ١٥ کەسی،
-
4:43 - 4:48کارمان ئەکرد لەسەر لیستی بەهێزی و
لاوازی، و دیوەکانی ناخمان، -
4:48 - 4:51کە پێمان وتراوە ڕێگری ئەکەن لەوەی
بتوانین زیاتر سەرکەوتوو بین -
4:51 - 4:53لە بازاڕی کارکردن.
-
4:54 - 4:57لەکاتێکدا گەورەترین بانقی ناوخۆیی
ڕزگار دەکرێت و -
4:57 - 5:01تێچوونی ئەم ڕزگارکردنەش
ئەخرێتە سەر شانی دانیشتووان، -
5:01 - 5:07لەسەر بازنەیەک دانیشتووین و
فێرئەبین چۆن بە قووڵی هەناسە بەین -
5:07 - 5:09کاتێک هەست بە فشاری دەروونی ئەکەین.
-
5:09 - 5:11(هەناسەدان بە قووڵی)
-
5:13 - 5:16لەکاتێکدا قیستی خانووبەرە دائەخرێت و
-
5:16 - 5:18هەزاران خەڵک کۆچ ئەکەنە دەرەوە،
-
5:18 - 5:22پێمان ئەوترێت خەونی گەورە ببینین و
شوێن خەونەکانمان بکەوین. -
5:24 - 5:25وەک کۆمەڵناسێک،
-
5:25 - 5:29ئەزانم کە پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان
شێوەیەکی گرنگی پەیوەندین -
5:29 - 5:31لەنێوان وڵات و دانیشتووان.
-
5:32 - 5:33پەیامی پرۆگرامەکە ئەوەبوو،
-
5:34 - 5:36ئەو قسەیەی یەکێک لە جۆرەکانی
کالە زۆر بەکاری ئەهێنێت، -
5:36 - 5:37"تەنیا بیکە."
-
5:37 - 5:39بێگومان، وتەی کالەی نایکە.
-
5:39 - 5:44کەواتە بە ئاماژە، دەوڵەت پەیامی ئەنارد
بۆ ئەو کەسانەی بێکارن -
5:44 - 5:47کە پێویستە چالاکتر بن،
پێویستە زیاتر هەوڵ بەن، -
5:47 - 5:51پێویستە کار لەسەر خۆتان بکەن،
پێویستە بەسەر دێوەکانی ناختانا زاڵبن، -
5:51 - 5:52پێویستە زیاتر دڵنیابن لەخۆتان --
-
5:52 - 5:56بەجۆرێک، وەک ئەوەی بێکاری
شکستی کەسی خۆیان بێت. -
5:57 - 6:00ناڵاندن بەدەست قەیرانەکەوە
-
6:00 - 6:03بەشێوەیەک چارەسەر ئەکرا وەک
ئەزمونکردنی فشاری دەروونی کەسەکە و -
6:03 - 6:05لەناو لەشی کەسەکە خۆیدا چارەسەر بکرێت
-
6:05 - 6:07لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ و
بە تێڕامانەوە. -
6:10 - 6:14ئەم جۆرە پرۆگرامە کۆمەڵایەتییانە
کە بەرپرسیارێتی تاک دووپات ئەکاتەوە -
6:14 - 6:17هەتا یەت زیاتر باو ئەبێت
لە سەرانسەری جیهاندا. -
6:17 - 6:21بەشێکن لەو زیادبوونەی
کۆمەڵناس لۆیک واکوانت پێی ئەڵێت -
6:21 - 6:24"دەوڵەتی نیۆلیبراڵی سێنتاور."
-
6:24 - 6:26سێنتاور، لەوانەیە بزانن،
-
6:26 - 6:28بوونەوەرێکی ئەفسانەییە
لە کلتوری یۆنانی دێریندا، -
6:28 - 6:30نیوە مرۆڤ، نیوە ئاژەڵە.
-
6:30 - 6:35بەشی سەرەوەی مرۆڤە و
بەشی خوارەوەی ئەسپە. -
6:35 - 6:37کەواتە دەوڵەتی سێنتاور دەوڵەتێکە
-
6:37 - 6:42کە ڕووە مرۆڤەکەی ئەکاتە ئەوانەی
لە سەرەوەی پەیژە کۆمەڵایەتییەکەن -
6:42 - 6:45لەکاتێکدا ئەوانەی لە بنەوەن
پێیان پێدا ئەنرێت، -
6:46 - 6:47ئەکرێن بەژێرەوە.
-
6:47 - 6:49کەواتە ئەوانەی داهاتیان زۆرە و
بزنسە گەورەکان -
6:49 - 6:53سوود ئەبینن لە کەمکردنەوەی باج و
پەیڕەوە پشتیوانیکەرەکانی تر، -
6:53 - 6:55بێکارەکان، هەژارەکان
-
6:55 - 6:59پێویستە بیسەلمێنن کە شایەنی ئەوەن
دەوڵەت یارمەتییان بات، -
6:59 - 7:01لەڕووی ڕەوشتییەوە ڕێکئەخرێن،
-
7:01 - 7:04لەکەدار ئەکرێن وەک نابەرپرسیار
یان ناکارا یان تەمەڵ -
7:04 - 7:06یان زۆرجار بە تاوانبار دائەنرێن.
-
7:07 - 7:11لە لاتڤیا، مۆدێلێکی دەوڵەتی
سێنتاوری لەو شێوەیەمان هەبوو -
7:11 - 7:13لە ٩٠ەکانەوە بە قورسی جێگیرکراوە.
-
7:13 - 7:17بۆ نموونە، باجی داهاتی تەخت
کە هەتا ئەمساڵیش هەبووە -
7:17 - 7:20هەر لە سوودی ئەوانە بووە
کە زۆرترین داهاتیان هەبووە، -
7:20 - 7:23لەکاتێکدا چارەکی دانیشتووان
بەردەوام لە هەژاریدا ئەژین. و -
7:24 - 7:29قەیرانەکە و چارەسەر بۆ قەیرانەکە ئەم جۆرە
نایەکسانییە کۆمەڵایەتییانەیان خراپتر کردووە. -
7:29 - 7:34کەواتە لەکاتێکدا باڵادەستی بانقەکان و
دەوڵەمەندەکان پارێزراون، -
7:34 - 7:35ئەوانەی زۆرترینیان لەدەستداوە
-
7:35 - 7:39وانەیان پێئەوترێتەوە
لەسەر بەرپرسیارێتی تاک. -
7:40 - 7:44ئێستا، کاتێک قسەم ئەکرد لەگەڵ
ئەو کەسانەی لە سیمینارەکان بینیمن، -
7:44 - 7:47چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن تووڕە بن.
-
7:47 - 7:48چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن
-
7:48 - 7:51بەرهەڵستی بکەن بۆ ئەم وانانە
لە بەرپرسیارێتی کەسی. -
7:51 - 7:56هەرچۆنێک بێت، قەیرانەکە خەتای ئەوان نەبووە،
کەچی ناچار بوون بەرگەی قورساییەکەی بگرن. -
7:56 - 8:00بەڵام لەکاتێکدا خەڵکەکان باسی
چیرۆکەکانی خۆیان ئەکرد بۆم، -
8:00 - 8:02دووبارە و دووبارە ئەتاسام
-
8:02 - 8:06بە هێزی ئەو بیرۆکەی بەرپرسیارێتیە.
-
8:08 - 8:10یەکێک لەو کەسانەی چاوم پێیکەوت
زانێتی بوو. -
8:11 - 8:14ماوەی ٢٣ ساڵ بوو کاریئەکرد
-
8:14 - 8:19وانەی چنین و پیشەی دەستی تری ئەوتەوە
لە خوێندنگەیەکی پیشەیی لە ریگا. -
8:19 - 8:21ئێستاش قەیرانەکە هاتووە، و
-
8:21 - 8:24قوتابخانەکە داخراوە وەک ڕێوشوێنی
بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە. -
8:24 - 8:30دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی فێرکردن
بەشێک بوو لە ڕێگای گێڕانەوەی پارە. -
8:30 - 8:33١٠ هەزار مامۆستاش لە سەرانسەری وڵات
بەهۆیەوە کارەکانیان لەدەستدا و -
8:33 - 8:35زانێتیش یەکێک بوو لەوان.
-
8:35 - 8:38بەو قسانەشدا بێت کە خۆی پێیوتم
-
8:38 - 8:41لەدەستدانی کارەکەی ئەوی خستبووە
دۆخێکی ناخۆشەوە؛ -
8:41 - 8:45لە مێردەکەی جیابۆتەوە، دوو منداڵی
هەرزەکاری هەیە و بەس خۆی بەخێویان ئەکات. -
8:45 - 8:47لەگەڵ ئەوەشدا، کە قسەم لەگەڵ کرد،
-
8:47 - 8:52وتی کە قەیرانەکە بەڕاستی دەرفەتێکە بۆی.
-
8:53 - 8:56وتی، "ئەمساڵ ئەبم بە ٥٠ ساڵ.
-
8:56 - 9:01پێموابێت ژیان ئەم دەرفەتەی یاومەتێ
بۆ ئەوەی سەیرێک بکەم، بووەستم، -
9:01 - 9:03چونکە ماوەی ئەم چەند ساڵە
بێوچان خەریکی کارکردن بووم، -
9:03 - 9:05کاتم نەبووە بووەستم.
-
9:05 - 9:07ئێستاش وەستاوم، و
-
9:07 - 9:11دەرفەتی ئەوەم دراوەتێ کە بتوانم
سەیری هەموو شتێک بکەم و بڕیاربەم -
9:11 - 9:13ئەوە چییە کە ئەمەوێت و
-
9:13 - 9:15ئەوەش چییە کە نامەوێت.
-
9:15 - 9:19هەموو ئەم کاتە، چنین، چنین،
جۆرێک لە ماندوێتی تەواوەتی." -
9:20 - 9:24کەواتە زانێتی دوای ٢٣ ساڵ بێزاربوو
لە دووبارە بوونەوەی شتەکان. -
9:24 - 9:26بەڵام بیر لە دەربڕینی ناڕەزایەتی ناکاتەوە.
-
9:26 - 9:30باسی لەسەدا ٩٩کە ناکات بەرامبەر
لەسەدا یەکەکە -
9:30 - 9:32شیکردنەوە بۆخۆی ئەکات. و
-
9:32 - 9:35بەشێوەیەکی کرداری بیر ئەکاتەوە
لە دەسکردن بە کارێکی بچووک -
9:35 - 9:37لە دەرەوەی ژووری نووستنەکەی
-
9:37 - 9:40ئەم بووکەڵەی یادگارییە بچووکانەی
درووست ئەکرد و بە گەشتیاری ئەفرۆشت. -
9:40 - 9:43هەروەها چاوم بە ئەیڤارسیش کەوت
لە نوسینگەی بێکارەکان. -
9:43 - 9:45ئەیڤارس لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانیا بوو،
-
9:45 - 9:50کارەکەی خۆی لەدەستیابوو لە دەزگایەکی حکومی
کە سەرپەرشتی دروستکردنی ڕێگایەکی ئەکرد. -
9:50 - 9:54لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانماندا،
ئەیڤارس کتێبێکی هێنا کە ئەیخوێندەوە. -
9:54 - 10:01پێی ئەوترا "کوتان دژی فشاری دەروونی،
یان ئایکیدۆی وزەپێدەر بە دەروون." -
10:02 - 10:05ئێستا، لەوانەیە هەندێکتان بزانن
کە ئایکیدۆ جۆرێکی هونەری شەڕکردنە، -
10:05 - 10:08کەواتە، ئایکیدیۆی وزەدەر بە دەروون بوو.
-
10:09 - 10:12ئایڤارسیش پێی وتم کە دوای
چەندین مانگ -
10:12 - 10:15لە خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە
دوای بێکاربوونی، -
10:15 - 10:21تێگەشت لەوەی کاتە قورسەکانی پیایا تێئەپەڕی
بەهۆی خۆیەوە بوو. -
10:21 - 10:23بەمنی وت،
-
10:23 - 10:25"خۆم خۆمم درووست کردووە.
-
10:25 - 10:28لە دۆخێکی دەروونیدا بووم
کە باش نەبوو بۆم. -
10:28 - 10:31ئەگەر کەسێک بترسێت لە لەدەستدانی
پارەکەی، لەدەستدانی کارەکەی، -
10:31 - 10:34فشاری دەروونی زیاتر ئەبێ لەسەریان،
زیاتر ناجێگیر ئەبن، زیاتر ئەترسن. -
10:34 - 10:36لەبەر ئەوە وایان لێیەت."
-
10:37 - 10:38کاتێک لێمپرسی ڕوونیکاتەوە،
-
10:38 - 10:43بەشێوەیەکی هۆنراوە ئامێز بیرکردنەوەکەی بەراورد کرد
بە ئەسپە کێوییەکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکا ئەڕۆن، -
10:43 - 10:46ئینجا وتی، "پێویستە وەک شوان بیت
بۆ بیرکردنەوەکانی خۆت. -
10:47 - 10:49بۆ ئەوەی شتەکان ڕێکبخەیت
لە جیهانی ماددی خۆتدا، -
10:49 - 10:51پێویستە شوانی بیرکردنەوەکانت بیت،
-
10:51 - 10:54چونکە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانتەوەیە
کە هەموو شتێک ڕێکئەخرێت. -
10:55 - 10:57وتیشی، "ئەم دواییە بەڕوونی تێگەشتم
-
10:57 - 10:59کە جیهانەکەی چواردەورم،
ئەوەی بەسەرمدا یەت، -
10:59 - 11:03کەسەکانی یەنە ناو ژیانم ...
هەموو ڕاستەوخۆ پشت بەخۆم ئەبەستێت." -
11:03 - 11:08کەواتە کاتێک خەڵکی لاتڤیا بەناو
ئەم تاقیکردنەوە ئابووریە سەختەدا ئەڕۆن، -
11:08 - 11:11ئەیڤارس ئەڵێت کە ئەوە شێوازی
بیرکردنەوەیەتی پێویستە بگۆڕێت. -
11:11 - 11:16خۆی خەتابار ئەکات بۆ ئەوەی
کە لەو ساتەدا پیایا تێپەڕئەبێت. -
11:17 - 11:22کەواتە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن
بێگومان شتێکی باشە، وانییە؟ -
11:22 - 11:24بەڕاستی واتابەخشە و
-
11:24 - 11:26ڕەوشتییانە ئاڕاستەکراوە
لە کۆمەڵگایەکی دوای سۆڤێتدا، -
11:26 - 11:30کە پشتبەستن بە دەوڵەت وەک ئەم
کەلەپوورە بەدبەختییەی -
11:30 - 11:31ڕابردووی سۆڤێت سەیر ئەکرێت.
-
11:32 - 11:35بەڵام کاتێک گوێ لە زانێتی و
ئایڤارس و ئەوانی تر ئەگرم، -
11:35 - 11:38بیرم کردەوە ئەم پرسیارە
چەندێک بێبەزەییانەیە -- -
11:39 - 11:40"بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" --
-
11:40 - 11:42چەند سزادەرە.
-
11:42 - 11:46چونکە، وەک ڕێگایەک کاری ئەکرد
بۆ خەتابارکردن و دڵنەواییدانەوەی خەڵکەکەی -
11:46 - 11:48قەیرانەکە زۆر خراپ لێیدابوون.
-
11:48 - 11:52کەواتە لەکاتێکدا یۆنانییەکان ڕژابوونە سەر شەقامەکان،
لاتڤیاکان بۆقەکەیان قووت دابوو، و -
11:52 - 11:55دەیان هەزاری کۆچیان کردە دەرەوە،
-
11:55 - 11:58کە ڕێگایەکی ترە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن.
-
12:00 - 12:03کەواتە زمانەکە، زمانی بەرپرسیارێتی تاکەکە،
-
12:03 - 12:06بوو بە شێوەیەکی نکوڵیکردنی کۆکراوە.
-
12:06 - 12:09هەتا پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکانمان هەبێت
کە چارەسەری بێکاری ئەکەن -
12:09 - 12:11وەک شکستی تاکە کەسی
-
12:11 - 12:15بەڵام لەهەمان کاتدا کۆمەکی داراییمان نەبێت
بۆ پرۆگرامەکانی شارەزایی ڕاستەقینە ئەیەن بە خەڵک -
12:15 - 12:17یان شوێنی کارکردن درووست ئەکەن،
-
12:17 - 12:20کوێرین بەرامبەر بەرپرسیارێتی
پەیڕەو درووستکەرەکان. -
12:20 - 12:24هەتا هەژارەکان لەکەدار بکەین
وەک سست یان تەمەڵ -
12:24 - 12:26بەڵام ئامرازی ڕاستی نەیەین بە خەڵک
بۆ هاتنە دەر لە هەژاری -
12:27 - 12:28جگە لە کۆچکردنە دەرەوە،
-
12:28 - 12:32لە نکوڵیداین بۆ هۆکارە
ڕاستەقینەکانی هەژاری. -
12:32 - 12:34لە هەمان کاتیشدا،
-
12:34 - 12:35هەموو دەناڵێنین،
-
12:36 - 12:40چونکە زانا کۆمەڵایەتییەکان بە داتایەکی
سەرژمێری ورد نیشانیانداوە -
12:40 - 12:45خەڵکی زیاتر هەیە بە کێشەی تەندروستی
دەروونی و جەستەییشەوە -
12:45 - 12:49لە کۆمەڵگاکانی ئاستی نایەکسانی
ئابوری بەرزترە. -
12:49 - 12:55کەواتە نایەکسانی کۆمەڵایەتی دیارە خراپە
نەک تەنها بۆ ئەوانەی کەمترین داهاتیان هەیە -
12:55 - 12:56بەڵکو بۆ هەموومان،
-
12:56 - 12:58چونکە ژیان لە کۆمەڵگایەکدا
کە نایەکسانی تیایدا زۆرە -
12:58 - 13:02واتای ژیانە لە کۆمەڵگایەک کە متمانەی
کۆمەڵایەتی نزم بێت و دڵەڕاوکێی زۆربێت. -
13:03 - 13:04کەواتە ئەوەتا لەوێین.
-
13:04 - 13:06هەموو کتێبەکانی یارمەتیدانی خود ئەخوێنینەوە،
-
13:06 - 13:08هەوڵ ئەیەین خووەکانمان چاکبکەین،
-
13:08 - 13:10هەوڵئەیەین مێشکمان ببەستینەوە،
-
13:10 - 13:11تێڕامان ئەکەین.
-
13:11 - 13:14وە بێگومان بەشێوەیەک یارمەتیدەرە.
-
13:14 - 13:17کتێبی خود یارمەتیدەر یارمەتیمان ئەیات
هەست بە شادمانی زیاتر بکەین. -
13:17 - 13:22تێڕامان ئەتوانێت یارمەتیمان بات زیاتر
هەست بکەین لەڕووی ڕۆحییەوە پێکەوە بەستراوین. -
13:23 - 13:25ئەوەی پێموایە پێویستمانە
-
13:25 - 13:30ئاگاداربوونە لەو شتانەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە
بە یەکترمانەوە ئەبەستێتەوە، -
13:30 - 13:33چونکە نایەکسانی کۆمەڵایەتی
ئازاری هەموومان ئەیات. -
13:33 - 13:36بۆیە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی
هاوسۆزانەترمان ئەوێت -
13:36 - 13:40کە کەمتر ئامانجی فێرکردنی ڕەوشتی بێت و
-
13:40 - 13:44زیاتر ئامانجی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و
یەکسانی بێت. -
13:44 - 13:45زۆر سوپاس.
-
13:45 - 13:48(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی کەسەکان خەتابار ئەکەین بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؟
- Speaker:
- لاین ئۆزۆلینا
- Description:
-
ساڵی ٢٠٠٨، قەیرانی ئابووری جیهان لاتڤیای پەکخست. دوای ئەوەی بێکاری چوو بە ئاسماندا، حکومەت پارەپێدانی بۆ کەرتی گشتی کەمکردەوە و باجی زیادکرد، لەکاتێکا یارمەتی دەوڵەمەندەکان و بزنسە گەورەکانی ئەیا -- هەموو ئەوە بەبێ کاردانەوە یان ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن خەڵکەوە. کۆمەڵناس لاین ئۆزۆلینا بەدواداچوون ئەکات کە چۆن بەرپرسەکانی لاتڤیا خەڵکەکەیان قایلکردووە بەرپرسیارێتی قبوڵ بکەن بۆ ئابوورییە شکستخواردووەکەی وڵاتەکە -- و تیشک ئەخاتە سەر بەرزبوونەوەی پەیڕەوە کۆمەڵایەتییە هاوشێوەکانی نایەکسانی زیاد ئەکات لە جیهاندا.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:02
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Why do we blame individuals for economic crises? | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Why do we blame individuals for economic crises? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we blame individuals for economic crises? |