Return to Video

بۆچی کەسەکان خەتابار ئەکەین بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؟

  • 0:01 - 0:05
    ڕۆژێکی ساردی خۆرهەتاوی
    مانگی ئازار بوو.
  • 0:05 - 0:08
    بەسەر شەقامەکەی ریگایا ئەڕۆشتم.
  • 0:09 - 0:12
    بیرمە زستان هێواش هێواش
    بەرەو کۆتایی ئەچوو.
  • 0:12 - 0:15
    هێشتا کەمێک بەفر لەملاولا مابوو،
  • 0:15 - 0:18
    بەڵام شۆستەکە وشک و ڕوون دیاربوو.
  • 0:18 - 0:19
    ئەگەر لە ریگا ژیابێتن،
  • 0:19 - 0:25
    ئەو هەستی ئاسوودەبوونە ئەزانن
    کە یەکەم نیشانەکانی بەهار ئەیهێنێت، و
  • 0:25 - 0:28
    پێویست ناکات چیتر ڕێی خۆت بکەیت
    بەناو تێکەڵە نیوەتواوەکەی
  • 0:28 - 0:29
    بەفر و قوڕی سەر شەقامەکان.
  • 0:30 - 0:33
    منیش لەوێ بووم، چێژم لە پیاسەکەم ئەبینی،
  • 0:33 - 0:39
    لەناکاو کاغەزێکی ڕۆنیۆوم بینی
    لەسەر شۆستەکەی بەردەمم،
  • 0:39 - 0:40
    نەخشێک:
  • 0:41 - 0:45
    پیتە سپییەکانی ڕەنگ کرابوون
    لەسەر ئەم خشتە ڕەساسییە تۆخانە.
  • 0:45 - 0:46
    نوسرابوو،
  • 0:46 - 0:51
    "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟"
  • 0:53 - 0:55
    پرسیارەکە لە شوێنی خۆم وەستاندمی.
  • 0:56 - 1:00
    کاتێک لەویا وەستابووم و
    بیرم لە واتاکەی ئەکردەوە،
  • 1:00 - 1:05
    تێبینیم کرد لە دەرەوەی بەشی شارەوانی
    خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی ریگا وەستاوم.
  • 1:06 - 1:09
    بۆیە دەرکەوت کە نووسەری
    ئەم نەخشە، هەرکەسێک بووبێت،
  • 1:10 - 1:14
    ئەم پرسیارەی کردبوو لەو خەڵکەی
    ئەهاتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆمەڵایەتی.
  • 1:16 - 1:17
    ئەو هاوینە،
  • 1:17 - 1:23
    توێژینەوەم ئەکرد لەسەر دەرئەنجامەکانی
    قەیرانی دارایی لە لاتڤیا.
  • 1:23 - 1:28
    کاتێک قەیرانی دارایی جیهانی سەریهەڵدا
    لە ساڵی ٢٠٠٨، بە قورسی لە لاتڤیای دا
  • 1:28 - 1:30
    وەک ئابوورییەکی بچووکی کراوە.
  • 1:30 - 1:32
    بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی،
  • 1:32 - 1:35
    حکومەتی لاتڤی ستراتیجی
    کەمکردنەوەی تێچوونی ناوخۆی هەڵبژارد.
  • 1:35 - 1:40
    ئەوەش واتای ئەوەبوو بەشێوەیەکی بەرچاو
    سەرفکردنی بوودجەی گشتی کەمکرێتەوە،
  • 1:40 - 1:43
    ئەوەش موچەی کرێکارەکانی
    کەرتی گشتی کەمدەکردەوە،
  • 1:43 - 1:44
    خزمەتی شارستانی بچووک دەکردەوە،
  • 1:44 - 1:47
    کەمکردنەوەی کۆمەکی بێکاری و
    هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، و
  • 1:47 - 1:49
    زیادکردنی باجیش.
  • 1:50 - 1:53
    دایکم بەدرێژایی تەمەنی خۆی
    وەک مامۆستای مێژوو کاریکردووە.
  • 1:54 - 1:59
    قەیرانەکە بۆ ئەو واتای ئەوەبوو
    لەسەدا ٣٠ی موچەکەی ببڕدرێت
  • 1:59 - 2:01
    هەر لە ناکاو.
  • 2:01 - 2:04
    چەندین کەسی تریش هەبوون
    لە دۆخی ئەو یان خراپتردا.
  • 2:04 - 2:09
    بارگرانی قەیرانەکە کەوتە سەر
    شانی لاتڤییە ئاساییەکان.
  • 2:10 - 2:13
    دەرئەنجامی قەیرانەکە و گۆڕانکارییە
    داراییەکانی کرا،
  • 2:13 - 2:18
    ئابوری لاتڤیا لە ماوەی دوو ساڵدا
    بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمیکرد.
  • 2:18 - 2:21
    تەنها یۆنان قەیرانە داراییەکەی
  • 2:21 - 2:22
    هێندە گەورە بوو.
  • 2:24 - 2:27
    بەڵام لەکاتێکدا یۆنانییەکان
    بۆ ماوەی چەندین مانگ
  • 2:27 - 2:31
    لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی
    هەندێک جار توندوتیژانەشیان ئەکرد لە ئەسینا،
  • 2:31 - 2:34
    هەموو شتێک بێدەنگ بوو لە ریگا.
  • 2:36 - 2:39
    ئابووریناسە دیارەکان شەڕیان ئەکرد
    لە ستوونەکانی "نیو یۆرک تایمس"
  • 2:39 - 2:43
    دەربارەی ئەم تاقیکردنەوە
    قورسەی لاتڤیا
  • 2:43 - 2:45
    لەبەردەم ڕژێمەکەیدا، و
  • 2:45 - 2:47
    بە ناقایلییەوە سەیریان ئەکرد
  • 2:47 - 2:49
    کە چۆن کۆمەڵگای لاتڤی
    خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵی.
  • 2:51 - 2:52
    ئەوکاتە من لە لەندەن ئەمخوێند، و
  • 2:52 - 2:55
    جوڵەی پڕکردنەوەی ئەوێم بیرە و
  • 2:55 - 2:58
    چۆن بڵاو ئەبۆوە
    لە شارێکەوە بۆ شارێک،
  • 2:58 - 3:00
    لە مەدریدەوە بۆ نیو یۆرک و
    بۆ لەندەن،
  • 3:00 - 3:02
    لەسەدا ٩٩کە دژی لەسەدا یەکەکە.
  • 3:02 - 3:04
    چیرۆکەکە ئەزانن.
  • 3:05 - 3:07
    بەڵام کە گەشتمە ریگا،
  • 3:07 - 3:09
    هیچ دەنگۆیەکی جوڵەی داگیرکردنەکە نەبوو.
  • 3:10 - 3:12
    لاتڤییەکان خۆیان ئەگونجاند لەگەڵی.
  • 3:13 - 3:17
    وەک پەندە ناوخۆییەکە ئەڵێت،
    "بۆقەکەیان قووتداوە."
  • 3:18 - 3:20
    بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەم،
  • 3:20 - 3:24
    ئەمویست زیاتر بزانم لەسەر ئەوەی پەیوەندی
    دەوڵەت-دانیشتوو چۆن بەرەو گۆڕان ئەچوو
  • 3:25 - 3:26
    لە سەردەمی دوای سۆڤێت، و
  • 3:26 - 3:29
    منیش نوسینگەی بێکاریم هەڵبژارد
  • 3:29 - 3:30
    وەک شوێنی توێژینەوەکەم. و
  • 3:31 - 3:34
    کاتێک لە پایزی ٢٠١١ گەشتمە ئەوێ،
  • 3:34 - 3:38
    درکم کرد، "لە ڕاستیدا
    من یەکەم کەس شایەتحاڵم
  • 3:38 - 3:40
    بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانەکە، و
  • 3:40 - 3:44
    ئەوانەی بە خراپترین شێوە بەرکەووتوون،
    ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە،
  • 3:44 - 3:46
    کاردانەوەیان چییە بۆی."
  • 3:48 - 3:53
    بۆیە دەستم کرد بە چاوپێکەوتن
    لەگەڵ ئەوانەی چاوم پێئەکەوت لە نوسینگەی بێکاری.
  • 3:54 - 3:59
    هەموویان ناویان تۆمارکردبوو وەک کەسانێک
    کە بۆ کار ئەگەڕان و داوای یارمەتی حکومەتیان ئەکرد.
  • 3:59 - 4:03
    بەڵام، زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت،
    ئەم یارمەتییە بەجۆرێکی دیاریکراو بوو.
  • 4:03 - 4:05
    هەندێک سوودی نەقدی هەبوو،
  • 4:05 - 4:09
    بەڵام بەشی زۆری هاوکاری دەوڵەت
    لە شێوەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان بوو، و
  • 4:09 - 4:12
    یەکێک لە گەورەترین ئەم پرۆگرامانە
    پێی ئەوترا
  • 4:12 - 4:14
    "چالاکییەکانی زیادکردنی ڕکابەری."
  • 4:15 - 4:17
    ئەوەش لە کرۆکدا، زنجیرەیەک سیمینار بوو
  • 4:17 - 4:20
    کە هەموو بێکارەکان هانئەدران
    ئامادەی بن.
  • 4:20 - 4:23
    بۆیە دەستمکرد بە ئامادەبوون
    لەم سیمینارانە لەگەڵیان.
  • 4:24 - 4:27
    چەند لەگەڵ یەک نەگونجانێکم بەرچاوکەوت.
  • 4:27 - 4:29
    بۆیە، بیهێنەرە بەرچاوت:
  • 4:29 - 4:32
    قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە،
  • 4:32 - 4:34
    ئابووری لاتڤیا لە خراپبووندایە،
  • 4:34 - 4:37
    بە ئەستەم خەڵک وەردەگیرێت، و
  • 4:37 - 4:38
    ئێمەش لێرەین،
  • 4:38 - 4:41
    لەم پۆلە ڕووناکە بچووکەیا،
  • 4:41 - 4:43
    گرووپێکی ١٥ کەسی،
  • 4:43 - 4:48
    کارمان ئەکرد لەسەر لیستی بەهێزی و
    لاوازی، و دیوەکانی ناخمان،
  • 4:48 - 4:51
    کە پێمان وتراوە ڕێگری ئەکەن لەوەی
    بتوانین زیاتر سەرکەوتوو بین
  • 4:51 - 4:53
    لە بازاڕی کارکردن.
  • 4:54 - 4:57
    لەکاتێکدا گەورەترین بانقی ناوخۆیی
    ڕزگار دەکرێت و
  • 4:57 - 5:01
    تێچوونی ئەم ڕزگارکردنەش
    ئەخرێتە سەر شانی دانیشتووان،
  • 5:01 - 5:07
    لەسەر بازنەیەک دانیشتووین و
    فێرئەبین چۆن بە قووڵی هەناسە بەین
  • 5:07 - 5:09
    کاتێک هەست بە فشاری دەروونی ئەکەین.
  • 5:09 - 5:11
    (هەناسەدان بە قووڵی)
  • 5:13 - 5:16
    لەکاتێکدا قیستی خانووبەرە دائەخرێت و
  • 5:16 - 5:18
    هەزاران خەڵک کۆچ ئەکەنە دەرەوە،
  • 5:18 - 5:22
    پێمان ئەوترێت خەونی گەورە ببینین و
    شوێن خەونەکانمان بکەوین.
  • 5:24 - 5:25
    وەک کۆمەڵناسێک،
  • 5:25 - 5:29
    ئەزانم کە پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان
    شێوەیەکی گرنگی پەیوەندین
  • 5:29 - 5:31
    لەنێوان وڵات و دانیشتووان.
  • 5:32 - 5:33
    پەیامی پرۆگرامەکە ئەوەبوو،
  • 5:34 - 5:36
    ئەو قسەیەی یەکێک لە جۆرەکانی
    کالە زۆر بەکاری ئەهێنێت،
  • 5:36 - 5:37
    "تەنیا بیکە."
  • 5:37 - 5:39
    بێگومان، وتەی کالەی نایکە.
  • 5:39 - 5:44
    کەواتە بە ئاماژە، دەوڵەت پەیامی ئەنارد
    بۆ ئەو کەسانەی بێکارن
  • 5:44 - 5:47
    کە پێویستە چالاکتر بن،
    پێویستە زیاتر هەوڵ بەن،
  • 5:47 - 5:51
    پێویستە کار لەسەر خۆتان بکەن،
    پێویستە بەسەر دێوەکانی ناختانا زاڵبن،
  • 5:51 - 5:52
    پێویستە زیاتر دڵنیابن لەخۆتان --
  • 5:52 - 5:56
    بەجۆرێک، وەک ئەوەی بێکاری
    شکستی کەسی خۆیان بێت.
  • 5:57 - 6:00
    ناڵاندن بەدەست قەیرانەکەوە
  • 6:00 - 6:03
    بەشێوەیەک چارەسەر ئەکرا وەک
    ئەزمونکردنی فشاری دەروونی کەسەکە و
  • 6:03 - 6:05
    لەناو لەشی کەسەکە خۆیدا چارەسەر بکرێت
  • 6:05 - 6:07
    لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ و
    بە تێڕامانەوە.
  • 6:10 - 6:14
    ئەم جۆرە پرۆگرامە کۆمەڵایەتییانە
    کە بەرپرسیارێتی تاک دووپات ئەکاتەوە
  • 6:14 - 6:17
    هەتا یەت زیاتر باو ئەبێت
    لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 6:17 - 6:21
    بەشێکن لەو زیادبوونەی
    کۆمەڵناس لۆیک واکوانت پێی ئەڵێت
  • 6:21 - 6:24
    "دەوڵەتی نیۆلیبراڵی سێنتاور."
  • 6:24 - 6:26
    سێنتاور، لەوانەیە بزانن،
  • 6:26 - 6:28
    بوونەوەرێکی ئەفسانەییە
    لە کلتوری یۆنانی دێریندا،
  • 6:28 - 6:30
    نیوە مرۆڤ، نیوە ئاژەڵە.
  • 6:30 - 6:35
    بەشی سەرەوەی مرۆڤە و
    بەشی خوارەوەی ئەسپە.
  • 6:35 - 6:37
    کەواتە دەوڵەتی سێنتاور دەوڵەتێکە
  • 6:37 - 6:42
    کە ڕووە مرۆڤەکەی ئەکاتە ئەوانەی
    لە سەرەوەی پەیژە کۆمەڵایەتییەکەن
  • 6:42 - 6:45
    لەکاتێکدا ئەوانەی لە بنەوەن
    پێیان پێدا ئەنرێت،
  • 6:46 - 6:47
    ئەکرێن بەژێرەوە.
  • 6:47 - 6:49
    کەواتە ئەوانەی داهاتیان زۆرە و
    بزنسە گەورەکان
  • 6:49 - 6:53
    سوود ئەبینن لە کەمکردنەوەی باج و
    پەیڕەوە پشتیوانیکەرەکانی تر،
  • 6:53 - 6:55
    بێکارەکان، هەژارەکان
  • 6:55 - 6:59
    پێویستە بیسەلمێنن کە شایەنی ئەوەن
    دەوڵەت یارمەتییان بات،
  • 6:59 - 7:01
    لەڕووی ڕەوشتییەوە ڕێکئەخرێن،
  • 7:01 - 7:04
    لەکەدار ئەکرێن وەک نابەرپرسیار
    یان ناکارا یان تەمەڵ
  • 7:04 - 7:06
    یان زۆرجار بە تاوانبار دائەنرێن.
  • 7:07 - 7:11
    لە لاتڤیا، مۆدێلێکی دەوڵەتی
    سێنتاوری لەو شێوەیەمان هەبوو
  • 7:11 - 7:13
    لە ٩٠ەکانەوە بە قورسی جێگیرکراوە.
  • 7:13 - 7:17
    بۆ نموونە، باجی داهاتی تەخت
    کە هەتا ئەمساڵیش هەبووە
  • 7:17 - 7:20
    هەر لە سوودی ئەوانە بووە
    کە زۆرترین داهاتیان هەبووە،
  • 7:20 - 7:23
    لەکاتێکدا چارەکی دانیشتووان
    بەردەوام لە هەژاریدا ئەژین. و
  • 7:24 - 7:29
    قەیرانەکە و چارەسەر بۆ قەیرانەکە ئەم جۆرە
    نایەکسانییە کۆمەڵایەتییانەیان خراپتر کردووە.
  • 7:29 - 7:34
    کەواتە لەکاتێکدا باڵادەستی بانقەکان و
    دەوڵەمەندەکان پارێزراون،
  • 7:34 - 7:35
    ئەوانەی زۆرترینیان لەدەستداوە
  • 7:35 - 7:39
    وانەیان پێئەوترێتەوە
    لەسەر بەرپرسیارێتی تاک.
  • 7:40 - 7:44
    ئێستا، کاتێک قسەم ئەکرد لەگەڵ
    ئەو کەسانەی لە سیمینارەکان بینیمن،
  • 7:44 - 7:47
    چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن تووڕە بن.
  • 7:47 - 7:48
    چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن
  • 7:48 - 7:51
    بەرهەڵستی بکەن بۆ ئەم وانانە
    لە بەرپرسیارێتی کەسی.
  • 7:51 - 7:56
    هەرچۆنێک بێت، قەیرانەکە خەتای ئەوان نەبووە،
    کەچی ناچار بوون بەرگەی قورساییەکەی بگرن.
  • 7:56 - 8:00
    بەڵام لەکاتێکدا خەڵکەکان باسی
    چیرۆکەکانی خۆیان ئەکرد بۆم،
  • 8:00 - 8:02
    دووبارە و دووبارە ئەتاسام
  • 8:02 - 8:06
    بە هێزی ئەو بیرۆکەی بەرپرسیارێتیە.
  • 8:08 - 8:10
    یەکێک لەو کەسانەی چاوم پێیکەوت
    زانێتی بوو.
  • 8:11 - 8:14
    ماوەی ٢٣ ساڵ بوو کاریئەکرد
  • 8:14 - 8:19
    وانەی چنین و پیشەی دەستی تری ئەوتەوە
    لە خوێندنگەیەکی پیشەیی لە ریگا.
  • 8:19 - 8:21
    ئێستاش قەیرانەکە هاتووە، و
  • 8:21 - 8:24
    قوتابخانەکە داخراوە وەک ڕێوشوێنی
    بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە.
  • 8:24 - 8:30
    دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی فێرکردن
    بەشێک بوو لە ڕێگای گێڕانەوەی پارە.
  • 8:30 - 8:33
    ١٠ هەزار مامۆستاش لە سەرانسەری وڵات
    بەهۆیەوە کارەکانیان لەدەستدا و
  • 8:33 - 8:35
    زانێتیش یەکێک بوو لەوان.
  • 8:35 - 8:38
    بەو قسانەشدا بێت کە خۆی پێیوتم
  • 8:38 - 8:41
    لەدەستدانی کارەکەی ئەوی خستبووە
    دۆخێکی ناخۆشەوە؛
  • 8:41 - 8:45
    لە مێردەکەی جیابۆتەوە، دوو منداڵی
    هەرزەکاری هەیە و بەس خۆی بەخێویان ئەکات.
  • 8:45 - 8:47
    لەگەڵ ئەوەشدا، کە قسەم لەگەڵ کرد،
  • 8:47 - 8:52
    وتی کە قەیرانەکە بەڕاستی دەرفەتێکە بۆی.
  • 8:53 - 8:56
    وتی، "ئەمساڵ ئەبم بە ٥٠ ساڵ.
  • 8:56 - 9:01
    پێموابێت ژیان ئەم دەرفەتەی یاومەتێ
    بۆ ئەوەی سەیرێک بکەم، بووەستم،
  • 9:01 - 9:03
    چونکە ماوەی ئەم چەند ساڵە
    بێوچان خەریکی کارکردن بووم،
  • 9:03 - 9:05
    کاتم نەبووە بووەستم.
  • 9:05 - 9:07
    ئێستاش وەستاوم، و
  • 9:07 - 9:11
    دەرفەتی ئەوەم دراوەتێ کە بتوانم
    سەیری هەموو شتێک بکەم و بڕیاربەم
  • 9:11 - 9:13
    ئەوە چییە کە ئەمەوێت و
  • 9:13 - 9:15
    ئەوەش چییە کە نامەوێت.
  • 9:15 - 9:19
    هەموو ئەم کاتە، چنین، چنین،
    جۆرێک لە ماندوێتی تەواوەتی."
  • 9:20 - 9:24
    کەواتە زانێتی دوای ٢٣ ساڵ بێزاربوو
    لە دووبارە بوونەوەی شتەکان.
  • 9:24 - 9:26
    بەڵام بیر لە دەربڕینی ناڕەزایەتی ناکاتەوە.
  • 9:26 - 9:30
    باسی لەسەدا ٩٩کە ناکات بەرامبەر
    لەسەدا یەکەکە
  • 9:30 - 9:32
    شیکردنەوە بۆخۆی ئەکات. و
  • 9:32 - 9:35
    بەشێوەیەکی کرداری بیر ئەکاتەوە
    لە دەسکردن بە کارێکی بچووک
  • 9:35 - 9:37
    لە دەرەوەی ژووری نووستنەکەی
  • 9:37 - 9:40
    ئەم بووکەڵەی یادگارییە بچووکانەی
    درووست ئەکرد و بە گەشتیاری ئەفرۆشت.
  • 9:40 - 9:43
    هەروەها چاوم بە ئەیڤارسیش کەوت
    لە نوسینگەی بێکارەکان.
  • 9:43 - 9:45
    ئەیڤارس لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانیا بوو،
  • 9:45 - 9:50
    کارەکەی خۆی لەدەستیابوو لە دەزگایەکی حکومی
    کە سەرپەرشتی دروستکردنی ڕێگایەکی ئەکرد.
  • 9:50 - 9:54
    لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانماندا،
    ئەیڤارس کتێبێکی هێنا کە ئەیخوێندەوە.
  • 9:54 - 10:01
    پێی ئەوترا "کوتان دژی فشاری دەروونی،
    یان ئایکیدۆی وزەپێدەر بە دەروون."
  • 10:02 - 10:05
    ئێستا، لەوانەیە هەندێکتان بزانن
    کە ئایکیدۆ جۆرێکی هونەری شەڕکردنە،
  • 10:05 - 10:08
    کەواتە، ئایکیدیۆی وزەدەر بە دەروون بوو.
  • 10:09 - 10:12
    ئایڤارسیش پێی وتم کە دوای
    چەندین مانگ
  • 10:12 - 10:15
    لە خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە
    دوای بێکاربوونی،
  • 10:15 - 10:21
    تێگەشت لەوەی کاتە قورسەکانی پیایا تێئەپەڕی
    بەهۆی خۆیەوە بوو.
  • 10:21 - 10:23
    بەمنی وت،
  • 10:23 - 10:25
    "خۆم خۆمم درووست کردووە.
  • 10:25 - 10:28
    لە دۆخێکی دەروونیدا بووم
    کە باش نەبوو بۆم.
  • 10:28 - 10:31
    ئەگەر کەسێک بترسێت لە لەدەستدانی
    پارەکەی، لەدەستدانی کارەکەی،
  • 10:31 - 10:34
    فشاری دەروونی زیاتر ئەبێ لەسەریان،
    زیاتر ناجێگیر ئەبن، زیاتر ئەترسن.
  • 10:34 - 10:36
    لەبەر ئەوە وایان لێیەت."
  • 10:37 - 10:38
    کاتێک لێمپرسی ڕوونیکاتەوە،
  • 10:38 - 10:43
    بەشێوەیەکی هۆنراوە ئامێز بیرکردنەوەکەی بەراورد کرد
    بە ئەسپە کێوییەکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکا ئەڕۆن،
  • 10:43 - 10:46
    ئینجا وتی، "پێویستە وەک شوان بیت
    بۆ بیرکردنەوەکانی خۆت.
  • 10:47 - 10:49
    بۆ ئەوەی شتەکان ڕێکبخەیت
    لە جیهانی ماددی خۆتدا،
  • 10:49 - 10:51
    پێویستە شوانی بیرکردنەوەکانت بیت،
  • 10:51 - 10:54
    چونکە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانتەوەیە
    کە هەموو شتێک ڕێکئەخرێت.
  • 10:55 - 10:57
    وتیشی، "ئەم دواییە بەڕوونی تێگەشتم
  • 10:57 - 10:59
    کە جیهانەکەی چواردەورم،
    ئەوەی بەسەرمدا یەت،
  • 10:59 - 11:03
    کەسەکانی یەنە ناو ژیانم ...
    هەموو ڕاستەوخۆ پشت بەخۆم ئەبەستێت."
  • 11:03 - 11:08
    کەواتە کاتێک خەڵکی لاتڤیا بەناو
    ئەم تاقیکردنەوە ئابووریە سەختەدا ئەڕۆن،
  • 11:08 - 11:11
    ئەیڤارس ئەڵێت کە ئەوە شێوازی
    بیرکردنەوەیەتی پێویستە بگۆڕێت.
  • 11:11 - 11:16
    خۆی خەتابار ئەکات بۆ ئەوەی
    کە لەو ساتەدا پیایا تێپەڕئەبێت.
  • 11:17 - 11:22
    کەواتە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن
    بێگومان شتێکی باشە، وانییە؟
  • 11:22 - 11:24
    بەڕاستی واتابەخشە و
  • 11:24 - 11:26
    ڕەوشتییانە ئاڕاستەکراوە
    لە کۆمەڵگایەکی دوای سۆڤێتدا،
  • 11:26 - 11:30
    کە پشتبەستن بە دەوڵەت وەک ئەم
    کەلەپوورە بەدبەختییەی
  • 11:30 - 11:31
    ڕابردووی سۆڤێت سەیر ئەکرێت.
  • 11:32 - 11:35
    بەڵام کاتێک گوێ لە زانێتی و
    ئایڤارس و ئەوانی تر ئەگرم،
  • 11:35 - 11:38
    بیرم کردەوە ئەم پرسیارە
    چەندێک بێبەزەییانەیە --
  • 11:39 - 11:40
    "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" --
  • 11:40 - 11:42
    چەند سزادەرە.
  • 11:42 - 11:46
    چونکە، وەک ڕێگایەک کاری ئەکرد
    بۆ خەتابارکردن و دڵنەواییدانەوەی خەڵکەکەی
  • 11:46 - 11:48
    قەیرانەکە زۆر خراپ لێیدابوون.
  • 11:48 - 11:52
    کەواتە لەکاتێکدا یۆنانییەکان ڕژابوونە سەر شەقامەکان،
    لاتڤیاکان بۆقەکەیان قووت دابوو، و
  • 11:52 - 11:55
    دەیان هەزاری کۆچیان کردە دەرەوە،
  • 11:55 - 11:58
    کە ڕێگایەکی ترە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن.
  • 12:00 - 12:03
    کەواتە زمانەکە، زمانی بەرپرسیارێتی تاکەکە،
  • 12:03 - 12:06
    بوو بە شێوەیەکی نکوڵیکردنی کۆکراوە.
  • 12:06 - 12:09
    هەتا پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکانمان هەبێت
    کە چارەسەری بێکاری ئەکەن
  • 12:09 - 12:11
    وەک شکستی تاکە کەسی
  • 12:11 - 12:15
    بەڵام لەهەمان کاتدا کۆمەکی داراییمان نەبێت
    بۆ پرۆگرامەکانی شارەزایی ڕاستەقینە ئەیەن بە خەڵک
  • 12:15 - 12:17
    یان شوێنی کارکردن درووست ئەکەن،
  • 12:17 - 12:20
    کوێرین بەرامبەر بەرپرسیارێتی
    پەیڕەو درووستکەرەکان.
  • 12:20 - 12:24
    هەتا هەژارەکان لەکەدار بکەین
    وەک سست یان تەمەڵ
  • 12:24 - 12:26
    بەڵام ئامرازی ڕاستی نەیەین بە خەڵک
    بۆ هاتنە دەر لە هەژاری
  • 12:27 - 12:28
    جگە لە کۆچکردنە دەرەوە،
  • 12:28 - 12:32
    لە نکوڵیداین بۆ هۆکارە
    ڕاستەقینەکانی هەژاری.
  • 12:32 - 12:34
    لە هەمان کاتیشدا،
  • 12:34 - 12:35
    هەموو دەناڵێنین،
  • 12:36 - 12:40
    چونکە زانا کۆمەڵایەتییەکان بە داتایەکی
    سەرژمێری ورد نیشانیانداوە
  • 12:40 - 12:45
    خەڵکی زیاتر هەیە بە کێشەی تەندروستی
    دەروونی و جەستەییشەوە
  • 12:45 - 12:49
    لە کۆمەڵگاکانی ئاستی نایەکسانی
    ئابوری بەرزترە.
  • 12:49 - 12:55
    کەواتە نایەکسانی کۆمەڵایەتی دیارە خراپە
    نەک تەنها بۆ ئەوانەی کەمترین داهاتیان هەیە
  • 12:55 - 12:56
    بەڵکو بۆ هەموومان،
  • 12:56 - 12:58
    چونکە ژیان لە کۆمەڵگایەکدا
    کە نایەکسانی تیایدا زۆرە
  • 12:58 - 13:02
    واتای ژیانە لە کۆمەڵگایەک کە متمانەی
    کۆمەڵایەتی نزم بێت و دڵەڕاوکێی زۆربێت.
  • 13:03 - 13:04
    کەواتە ئەوەتا لەوێین.
  • 13:04 - 13:06
    هەموو کتێبەکانی یارمەتیدانی خود ئەخوێنینەوە،
  • 13:06 - 13:08
    هەوڵ ئەیەین خووەکانمان چاکبکەین،
  • 13:08 - 13:10
    هەوڵئەیەین مێشکمان ببەستینەوە،
  • 13:10 - 13:11
    تێڕامان ئەکەین.
  • 13:11 - 13:14
    وە بێگومان بەشێوەیەک یارمەتیدەرە.
  • 13:14 - 13:17
    کتێبی خود یارمەتیدەر یارمەتیمان ئەیات
    هەست بە شادمانی زیاتر بکەین.
  • 13:17 - 13:22
    تێڕامان ئەتوانێت یارمەتیمان بات زیاتر
    هەست بکەین لەڕووی ڕۆحییەوە پێکەوە بەستراوین.
  • 13:23 - 13:25
    ئەوەی پێموایە پێویستمانە
  • 13:25 - 13:30
    ئاگاداربوونە لەو شتانەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە
    بە یەکترمانەوە ئەبەستێتەوە،
  • 13:30 - 13:33
    چونکە نایەکسانی کۆمەڵایەتی
    ئازاری هەموومان ئەیات.
  • 13:33 - 13:36
    بۆیە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی
    هاوسۆزانەترمان ئەوێت
  • 13:36 - 13:40
    کە کەمتر ئامانجی فێرکردنی ڕەوشتی بێت و
  • 13:40 - 13:44
    زیاتر ئامانجی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و
    یەکسانی بێت.
  • 13:44 - 13:45
    زۆر سوپاس.
  • 13:45 - 13:48
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی کەسەکان خەتابار ئەکەین بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؟
Speaker:
لاین ئۆزۆلینا
Description:

ساڵی ٢٠٠٨، قەیرانی ئابووری جیهان لاتڤیای پەکخست. دوای ئەوەی بێکاری چوو بە ئاسماندا، حکومەت پارەپێدانی بۆ کەرتی گشتی کەمکردەوە و باجی زیادکرد، لەکاتێکا یارمەتی دەوڵەمەندەکان و بزنسە گەورەکانی ئەیا -- هەموو ئەوە بەبێ کاردانەوە یان ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن خەڵکەوە. کۆمەڵناس لاین ئۆزۆلینا بەدواداچوون ئەکات کە چۆن بەرپرسەکانی لاتڤیا خەڵکەکەیان قایلکردووە بەرپرسیارێتی قبوڵ بکەن بۆ ئابوورییە شکستخواردووەکەی وڵاتەکە -- و تیشک ئەخاتە سەر بەرزبوونەوەی پەیڕەوە کۆمەڵایەتییە هاوشێوەکانی نایەکسانی زیاد ئەکات لە جیهاندا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions