Return to Video

تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟

  • 0:01 - 0:03
    ئەمەوێت سەیرێکی چواردەوری
    خۆتان بکەن لەم شوێنەدا و
  • 0:03 - 0:06
    هەوڵبەن ئەو کەسە بدۆزنەوە
    کە بە گوومانترینە لە خەڵکی --
  • 0:06 - 0:07
    (پێکەنین)
  • 0:07 - 0:09
    ئینجا ئەمەوێ ئاماژەیەکم
    بۆ بکەن بۆ ئەو کەسە.
  • 0:09 - 0:10
    (پێکەنین)
  • 0:10 - 0:12
    باشە، شتی وا مەکەن.
  • 0:12 - 0:13
    (پێکەنین)
  • 0:13 - 0:15
    بەڵام، وەک دەروون ناسێکی دامەزراوەیی،
  • 0:15 - 0:17
    کاتێکی زۆر بەسەر دەبەم
    لە شوێنەکانی کارکردن، و
  • 0:17 - 0:19
    بێ متمانەیی لە زۆر شوێن دەبینم.
  • 0:19 - 0:22
    گومان کردن بەهۆی ئەو کەسانەوە
    دەبێت کە پێیان دەڵێم "مشەخۆرەکان".
  • 0:22 - 0:24
    مشەخۆرەکان کەسانێکن لە ژیاندا
    خزمەتی خۆیان دەکەن.
  • 0:24 - 0:27
    ئەوەی گرنگە بەلایانەوە ئەوەیە
    چیت پێدەکرێت بۆیان.
  • 0:27 - 0:28
    پێچەوانەکەشی بەخشەرە.
  • 0:28 - 0:31
    کەسێکە لەکاتی نزیکبوونەوە
    بۆ درووستکردنی پەیوەندییەک دەڵێت،
  • 0:31 - 0:33
    "دەتوانم چیت بۆ بکەم؟"
  • 0:33 - 0:36
    ویستم دەرفەتێکتان بەمێ بۆ ئەوەی
    بیر لەوە بکەنەوە ئێوە کامیانن.
  • 0:36 - 0:38
    هەموومان مشەخۆر و بەخشەریش بووین.
  • 0:38 - 0:41
    شێوازەکەت ئەوەیە کە زۆربەی کات
    مامەڵەی لەگەڵ زۆربەی خەڵک پێدەکەیت،
  • 0:41 - 0:42
    کاتی ئاسایی خۆت.
  • 0:42 - 0:44
    تاقیکردنەوەیەکی بچووکم هەیە
  • 0:44 - 0:46
    بەوە دەتوانن بزانن ئایا زیاتر
    پێدەرێکن یان وەرگرێک، و
  • 0:46 - 0:48
    دەشتوانن ئێستا تاقیکردنەوەکە بکەن.
  • 0:48 - 0:49
    (تاقیکردنەوەی خۆپەرستەکە)
  • 0:49 - 0:52
    هەنگاوی ١: ساتێک وەرگرە
    بۆ بیرکردنەوە لە خۆت.
  • 0:52 - 0:53
    (پێکەنین)
  • 0:53 - 0:56
    هەنگاوی ٢: ئەگەر گەشتیتە هەنگاوی ٢
    کەواتە تۆ خۆپەرست نیت.
  • 0:56 - 0:57
    (پێکەنین)
  • 0:58 - 1:02
    ئەمە تەنیا شتی ئەمڕۆیە کە دەیڵێم و
    هیچ توێژینەوەیەکی لەپشتەوە نییە،
  • 1:02 - 1:05
    بەڵام قایلم بەوەی هەتا کاتی زیاتر
    بوێت بۆ ئەوەی بەم کارتوونە پێبکەنیت،
  • 1:05 - 1:08
    دەبێت زیاتر نیگەرانی ئەوە بین
    کە تۆ مشەخۆرێکیت.
  • 1:08 - 1:09
    (پێکەنین)
  • 1:09 - 1:11
    بێگومان، هەموو مشەخۆرەکان
    کەسانی خۆپەرست نین.
  • 1:11 - 1:14
    هەندێکیان کەسانێکی بەخشەر بوون و
    چەند جارێک دەستیان سوتێنراوە.
  • 1:14 - 1:17
    جۆرێکی تری مشەخۆریش هەیە کە
    ئەمڕۆ باسیان ناکەین، و
  • 1:17 - 1:19
    ئەوانەش کەسە دەروون تێکچووەکانن.
  • 1:19 - 1:20
    (پێکەنین)
  • 1:20 - 1:23
    حەزم دەکرد بزانم ئەم
    خەسڵەتانە چەندێک باون، و
  • 1:23 - 1:26
    بۆ ئەوەش سەرژمێری ٣٠ هەزار
    کەسم کرد لە دامەزراوە جیاکانی
  • 1:26 - 1:28
    کلتورە جیاوازەکانی جیهان. و
  • 1:28 - 1:30
    بۆم دەرکەوت کە زۆربەی خەڵک
    ڕێک لە ناوەڕاستی ئەوەدان
  • 1:30 - 1:32
    لە نێوان بەخشین و مشەخۆریدا.
  • 1:32 - 1:34
    شێوازی سێیەمیان هەڵبژاردووە
    پێی دەوترێت "گونجاندن."
  • 1:34 - 1:37
    ئەگەر گونجێنەرێکیت، ئەوا هەوڵدەدەیت
    هاوسەنگی ڕاگری لە نێوان پێدان و وەرگرتن:
  • 1:37 - 1:41
    چاکە بە چاکە -- شتێک بۆ ئەکەم
    ئەگەر تۆش شتێکم بۆ بکەیت.
  • 1:41 - 1:43
    ئەوەش لە ڕێگایەکی سەلامەت
    دەچێت بۆ بەسەربردنی ژیانت.
  • 1:43 - 1:46
    بەڵام ئەوە کاریگەرترین و بەرهەمهێنەرترین
    ڕێگایە بۆ بەسەربردنی ژیانت؟
  • 1:46 - 1:49
    وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر یەکلاکەرەوەیە...
  • 1:49 - 1:50
    لەوانەیە.
  • 1:50 - 1:51
    (پێکەنین)
  • 1:51 - 1:53
    لێکۆڵینەوەم لەسەر چەندین
    ڕێکخراو کردووە،
  • 1:53 - 1:55
    لەسەر هەزارەها کەس.
  • 1:55 - 1:58
    پێوانەییم بۆ ئاستی بەرهەمهێنەری
    ئەندازیارەکان دەکرد.
  • 1:58 - 2:01
    (پێکەنین)
  • 2:01 - 2:04
    سەیری نمرەی خوێندکارانی
    کۆلێژی پزیشکیم دەکرد --
  • 2:04 - 2:06
    تەنانەت داهاتی فرۆشیارەکانیش.
  • 2:06 - 2:07
    (پێکەنین)
  • 2:07 - 2:09
    بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراویش،
  • 2:09 - 2:12
    ئەوانەی خراپترین بوون لە ئەنجامدانی
    ئەم ئیشانەیا بەخشەرەکان بوون.
  • 2:13 - 2:15
    ئەندازیارەکانی کەمترین
    ئیشیان دەکرد
  • 2:15 - 2:17
    ئەوانەی چاکەی زیاتر دەکەن و
    چاکەی کەمتریان لەگەڵ دەکرێتەوە.
  • 2:17 - 2:19
    زیاتر سەرقاڵی ئەوە بوون
    ئیشی خەڵکی تر بکەن،
  • 2:20 - 2:23
    کات و وزەی پێویستیان نەماوە بۆ ئەوەی
    ئیشەکانی خۆیان تەواو بکەن.
  • 2:23 - 2:26
    لە کۆلێژی پزیشکی، ئەوانەی
    کەمترین نمرەیان هەیە ئەو خوێندکارانەن
  • 2:26 - 2:28
    زیاتر هاوڕان لەگەڵ ئەو
    ڕستەیەی کە دەڵێت،
  • 2:28 - 2:30
    حەزدەکەم یارمەتی خەڵک بەم،
  • 2:31 - 2:33
    پێشنیاری ئەوە دەکات ئەو
    پزیشکەی کە دەبێ متمانەی پێبکەیت
  • 2:33 - 2:36
    ئەوەیە کە ئەوکاتەی هاتۆتە کۆلێژی
    پزیشکی خواستی نەبووە بۆ یارمەتی خەڵک.
  • 2:36 - 2:37
    (پێکەنین)
  • 2:37 - 2:40
    لە کاری فرۆشیاریشدا، کەمترین
    بەدەستهێنانی قازانج
  • 2:40 - 2:42
    لەلایەن فرۆشیارە بەخشندەکانەوە دەبێت.
  • 2:42 - 2:44
    ڕاستییەکەی توانیم بە یەکێک
    لەم کەسە فرۆشیارانە بگەم
  • 2:44 - 2:46
    کە نمرەیەکی بەخشینی بەرزی هەبوو. و
  • 2:46 - 2:48
    لێم پرسی، "بۆچی
    خراپیت لە کارەکەتدا -- "
  • 2:48 - 2:50
    بەو شێوەیە نەمپرسی، بەڵام --
  • 2:50 - 2:51
    (پێکەنین)
  • 2:51 - 2:53
    "باجی بەخشندەیی لە کاری فرۆشتندا چییە؟"
  • 2:53 - 2:57
    ئەویش وتی، "من ئەوەندە
    گرنگی بە کڕیارەکانم ئەیەم
  • 2:57 - 2:59
    کە قەت هیچ شتێکی
    خراپیان پێنافرۆشم."
  • 2:59 - 3:01
    (پێکەنین)
  • 3:01 - 3:02
    کەواتە هەر بۆ زانین،
  • 3:02 - 3:05
    چەندێک لە ئێوە زیاتر خۆی بە بەخشەر
    دەزانێت وەک لە مشەخۆر یان هاوسەنگیکەر؟
  • 3:05 - 3:06
    دەستتان بەرزبکەنەوە.
  • 3:07 - 3:10
    باشە، پێش ڕاگەیاندنی ئەم
    توێژینەوانە زیاتر دەبوو.
  • 3:11 - 3:14
    بەڵام ڕاستییەکەی، دەرکەوت کە
    گۆڕانکارییەک هەیە لێرەدا،
  • 3:14 - 3:17
    چونکە بەخشەرەکان زۆرجار
    خۆیان دەکەنە قوربانی،
  • 3:17 - 3:20
    بەڵام ڕێکخراوەکانیان باشتر دەکەن.
  • 3:20 - 3:23
    بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە --
  • 3:23 - 3:27
    چەندین توێژینەوە سەیری
    ڕێژەی ڕەفتاری بەخشین دەکات
  • 3:27 - 3:29
    کە لە تیمێک یان لە
    ڕێکخراوێکدا بوونی هەیە و--
  • 3:29 - 3:32
    هەتا زیاتر خەڵک یارمەتیدەر بن و
    زانیاری خۆیان بەش بکەن و
  • 3:32 - 3:33
    فێرکردن دابین بکەن،
  • 3:33 - 3:36
    ڕێکخراوەکان بەپێی هەموو
    پێوەرەکان باشتر دەبن:
  • 3:36 - 3:39
    قازانجی زیاتر، ڕەزامەندی زیاتری
    کڕیار، و وازهێنانی کەمتری کارمەندان --
  • 3:39 - 3:41
    تەنانەت تێچوونێکی کەمتری کارکردنیش.
  • 3:41 - 3:44
    کەواتە بەخشەرەکان کاتێکی زۆر
    بەسەر دەبەن لە یارمەتی خەڵکی تردا و
  • 3:44 - 3:46
    تیمەکە باشتر دەکەن، و
  • 3:46 - 3:48
    ئینجا، بەداخیشەوە خۆیان
    باجەکەی ئەوە ئەیەن.
  • 3:48 - 3:50
    دەمەوێ باسی ئەوە بکەم
    پێویست بە چی ئەکات
  • 3:50 - 3:53
    بۆ درووستکردنی کلتوورەکانی تێیدا
    بەخشەرەکان سەرکەوتوو ئەبن.
  • 3:54 - 3:57
    بۆیە پرسیم، ئەگەر پێدەرەکان
    خراپترین بن لە ئەرکەکانیاندا،
  • 3:57 - 3:58
    ئەوا کێ باشترینە؟
  • 3:59 - 4:02
    با بە هەواڵە باشەکە دەستپێکەم:
    وەرگرەکان نین.
  • 4:02 - 4:06
    وەرگرەکان بەخێرایی سەردەکەون بەڵام
    لە زۆربەی کارەکانیشدا خێرا ئەکەون.
  • 4:06 - 4:08
    لەسەر دەستی ئەوانەش دەکەون
    کە هاوسەنگی ڕادەگرن.
  • 4:08 - 4:11
    ئەگەر ڕاگری هاوسەنگی بیت باوەڕت بە
    "حەق بە حەقە" -- جیهانێکی دادپەروەر.
  • 4:11 - 4:13
    بۆیە کە چاوت بە مشەخۆرێک دەکەوێت،
  • 4:13 - 4:15
    هەست ئەکەیت ئەرکی خۆتە لە ژیانتدا
  • 4:15 - 4:17
    سزای ئەو جۆرە کەسانە بەیت.
  • 4:17 - 4:18
    (پێکەنین)
  • 4:18 - 4:19
    بەو شێوەیەش بە دادپەروەری دەگەین.
  • 4:20 - 4:22
    زۆربەی خەڵک هاوسەنگی ڕاگرن.
  • 4:22 - 4:24
    ئەوەش واتای ئەوەیە ئەگەر مشەخۆرێک بیت،
  • 4:24 - 4:26
    واتە دەرئەنجام هەر باجەکەی ئەیەیت؛
  • 4:26 - 4:27
    چی بچێنیت ئەوەش دەڕێسیت.
  • 4:27 - 4:29
    کەواتە ئەنجامە لۆجیکییەکە ئەمەیە:
  • 4:29 - 4:32
    ئەبێ ئەوانەی هاوسەنگی ڕادەگرن
    باشترین بن لە ژیاندا.
  • 4:32 - 4:33
    بەڵام وا نییە.
  • 4:33 - 4:36
    لە هەموو کارێکدا، لە هەموو
    ڕێکخراوێکدا کە لێمکۆڵیوەتەوە،
  • 4:36 - 4:38
    دووبارە باشترین ئەنجامەکان
    هی ئەوانەن کە بەخشەرن.
  • 4:40 - 4:43
    سەیری هەندێک لەو ئەنجامانە بکەن کە هی
    سەدان فرۆشیارە کۆمکردوونەتەوە،
  • 4:43 - 4:44
    داهاتەکانیانم وەرگرتووە.
  • 4:44 - 4:47
    ئەوەی دەیبینیت ئەوەیە کە پێدەرەکان
    هەردوو جەمسەرەکە پێکدەهێنن.
  • 4:47 - 4:50
    زۆرینەی ئەو کەسانەی کە
    کەمترین داهاتیان هەیە،
  • 4:50 - 4:51
    بەڵام ئەوانەش کە زۆرترینیان هەیە.
  • 4:51 - 4:54
    هەمان شت ڕاست بوو بۆ ئاستی
    بەرهەمهێنەری ئەندازیارەکان و
  • 4:54 - 4:55
    نمرەی خوێندکارانی پزیشکی.
  • 4:55 - 4:58
    بەخشەرەکان لە خواری خوارەوە و
    لە لووتکەی هەموو پێوەرەکانی
  • 4:58 - 5:00
    سەرکەوتندا بوون کە من بینیومن.
  • 5:00 - 5:02
    ئەوەش ئەو پرسیارە
    درووست دەکات:
  • 5:02 - 5:05
    چۆن جیهانێک درووست بکەین کە
    بەخشەری زیاتر سەرکەوتوو بن؟
  • 5:05 - 5:08
    دەمەوێ باسی ئەوە بکەم چۆن ئەوە
    بکەین، نەک تەنیا لە کاردا،
  • 5:08 - 5:10
    بەڵکو کاری قازانج نەویست، و خوێندنگەکان --
  • 5:10 - 5:11
    تەنانەت حکومەتەکانیشدا.
  • 5:11 - 5:12
    ئامادەن بۆ ئەوە؟
  • 5:12 - 5:13
    (چەپڵەلێدان)
  • 5:13 - 5:16
    خۆم هەر ئەوەم دەکرد، بەڵام
    پێزانینم بۆ ئەو گڕووتینە هەیە.
  • 5:16 - 5:17
    (پێکەنین)
  • 5:17 - 5:19
    یەکەم شت کە زۆر هەستیارە
  • 5:19 - 5:22
    ئەوەیە درک بەوە بکەن کە بەخشەرەکان
    بەنرخترین کەسەکانن،
  • 5:22 - 5:25
    بەڵام ئەگەر وریا نەبن،
    لە پەل ئەکەون.
  • 5:25 - 5:27
    بۆیە پێویستە هەوڵبەن
    بەخشەرەکان بپارێزن. و
  • 5:27 - 5:31
    فێری وانەیەکی مەزن بووم دەربارەی ئەمە
    لە باشترین کارمەندی گۆڤاری فۆڕچونەوە.
  • 5:33 - 5:34
    کوڕەکەیە، نەک پشیلەکە.
  • 5:34 - 5:36
    (پێکەنین)
  • 5:36 - 5:37
    ناوی ئادام ریفکینە.
  • 5:37 - 5:40
    زۆر سەرکەوتوو لە ئەنجامدانی
    پرۆژەی یەک لەدوای یەک و
  • 5:40 - 5:42
    کاتێکی زۆر بەسەر ئەبات
    لە یارمەتیدانی خەڵکی تردا.
  • 5:42 - 5:45
    چەکە نهێنییەکەشی چاکەی
    پێنج خوولەکییە.
  • 5:45 - 5:48
    ئادام دەیوت، "پێویست ناکە دایکە
    تێریسا یان غاندی بیت
  • 5:48 - 5:49
    بۆ ئەوەی بەخشندە بیت.
  • 5:49 - 5:52
    پێویستە تەنیا ڕێگای بچووک
    بدۆزیتەوە بۆ زیادکردنی بەهای گەورە
  • 5:52 - 5:53
    بۆ ژیانی کەسەکانی تر."
  • 5:53 - 5:55
    ئەوە دەکرێت زۆر سادە بێت
    هێندەی ناساندن
  • 5:55 - 5:58
    لە نێوان دوو کەسدا کە دەکرێت
    زۆر سوودمەند بن لە ناسینی یەکتر.
  • 5:58 - 6:02
    دەکرێت بەخشینەوەی زانیارییەکانت بێت
    یان پێدانی کەمێک ڕەخنە و پێشنیار.
  • 6:02 - 6:04
    یان دەشکرێت شتێکی بنچینەیی بێت
    وەک وتنی ئەوەی،
  • 6:04 - 6:05
    "ئەزانیت،
  • 6:05 - 6:07
    هەوڵدەدەم بزانم دەتوانم
  • 6:07 - 6:10
    کەسێک بناسمەوە کە کارەکەی بێ ئەوەی
    پێی بزانرێت تێپەڕیوە."
  • 6:10 - 6:13
    ئەو چاکە پێنج خولەکییەش
    بەڕاستی شتێکی گرنگە
  • 6:13 - 6:16
    بۆ ئەوەی بەخشەرەکان بتوانن سنورێک
    بۆ بەخشین دانێن و خۆشیان بپارێزن.
  • 6:16 - 6:17
    دووەم شت کە گرنگە
  • 6:17 - 6:20
    ئەگەر بتەوێت کلتورێک بنیات بنێیت
    کە بەخشەرەکان سەرکەوتوو بن،
  • 6:20 - 6:23
    ئەوەیە کلتورێک بنیات بنێیت داواکردنی
    یارمەتی کلتور بێت؛
  • 6:23 - 6:24
    خەڵک زۆر داوا بکەن.
  • 6:25 - 6:27
    لەوانەیە ئەمە بەسەر زۆر کەس
    هاتبێت لە ژیانیاندا.
  • 6:27 - 6:30
    (کەواتە لە هەموو پەیوەندییەکانتدا،
    دەبێت تۆ بەخشەرەکە بیت؟)
  • 6:30 - 6:31
    (پێکەنین)
  • 6:31 - 6:33
    ئەوەی دەیبینیت لە بەخشەرە سەرکەوتووەکاندا
  • 6:33 - 6:36
    ئەوەیە کە دەزانن کە ئاساییە
    وەرگریش بن.
  • 6:37 - 6:40
    ئەگەر ڕێکخراوێک بەڕێوەبەریت،
    دەتوانین ئەمە ئاسانتر بکەین.
  • 6:40 - 6:42
    دەتوانین ئاسانتری بکەین بۆ خەڵک
    داوای یارمەتی بکەن.
  • 6:42 - 6:44
    خۆم و دوو هاوپیشەم توێژینەوەمان
    لەسەر نەخۆشخانەکان کرد.
  • 6:44 - 6:47
    بۆمان دەرکەوت لە هەندێک لە نهۆمەکان،
    پەرستارەکان زۆر داوای یارمەتیان دەکرد، و
  • 6:47 - 6:50
    لە نهۆمەکانی تریش
    زۆر کەم داوایان دەکرد.
  • 6:50 - 6:53
    هۆکارەکەی ببووە هۆی ئەوەی
    داواکردنی یارمەتی ئەوەندە باوبێت،
  • 6:53 - 6:54
    کە بووبوو بە کلتورێک،
  • 6:54 - 6:56
    ئەوەبوو یەکێک لە پەرستارەکان
    تەنیا ئیشی ئەوەبوو
  • 6:57 - 6:59
    یارمەتی پەرستارەکانی تری
    ئەو یەکەیەی بیات.
  • 6:59 - 7:00
    کاتێک کەسێک ئەو ڕۆڵەی گێڕاوە،
  • 7:00 - 7:04
    پەرستارەکان وتویانە، "کێشە نابێت و
    ئاساییە ئەگەر داوای یارمەتی بکەین --
  • 7:04 - 7:05
    شتێکە هاندەدرێین بۆی."
  • 7:06 - 7:09
    داواکردنی یارمەتی تەنیا بۆ
    پاراستنی سەرکەوتن و
  • 7:09 - 7:11
    سەلامەتی بەخشەرەکان گرنگ نییە.
  • 7:11 - 7:13
    زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وا لە
    خەڵکی زیاتر بکەیت وەک بەخشەر بجوڵێنەوە،
  • 7:13 - 7:15
    چونکە زانیارییەکان دەڵێن
  • 7:15 - 7:18
    کە لە نێوان لە سەدا ٧٥ بۆ ٩٠ی
    هەموو بەخشینەکان لە ڕێکخراوەکاندا
  • 7:18 - 7:19
    بە داواکارییەک دەستپێدەکات.
  • 7:20 - 7:21
    بەڵام زۆر کەس داوای هیچ ناکەن.
  • 7:21 - 7:23
    نایانەوێت بێتوانا دەرکەون،
  • 7:23 - 7:26
    نازانن پەنا بۆ کوێ بەرن،
    نایانەوێ ببنە بارگرانی بۆ کەس.
  • 7:26 - 7:28
    لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر یەکێک
    داوای یارمەتی بکات،
  • 7:28 - 7:31
    چەندین بەخشەر هەیە لە
    ڕێکخراوەکەتدا بە مەراقەوەن
  • 7:31 - 7:33
    بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە و
    ڕۆڵێک بگێڕن،
  • 7:33 - 7:35
    ئەگەر بیانزانیایە دەکرێت کێ و
    چۆن سوود ببینێت.
  • 7:35 - 7:37
    بەڵام پێموابێت گرنگترین شت ئەوەیە،
  • 7:37 - 7:40
    ئەگەر بتەوێت کلتورێکی بەخشەرە
    سەرکەوتووەکان بنیات بنێیت،
  • 7:40 - 7:43
    ئەوەیە وریابیت بزانیت
    ڕێگە بە کێ دەدەیت بۆناو تیمەکەت.
  • 7:43 - 7:46
    بۆم دەرکەوت، ئەگەر کلتورێکی
    بەخشندەیی بەرهەمهێنەر بوێت،
  • 7:46 - 7:48
    پێویستە چەند بەخشەرێک
    بەکرێ بگریت.
  • 7:48 - 7:51
    بەڵام سەرم سوڕما کاتێک زانیم،
    ئەو شتە ڕاست نییە --
  • 7:52 - 7:54
    بۆم دەرکەوت کاریگەری خراپی
    وەرگرێک لە کلتورێکدا
  • 7:54 - 7:57
    دوو ئەوەنە بۆ سێ ئەوەنەی کاریگەری
    باشی بەخشەرێکە.
  • 7:58 - 7:59
    بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە:
  • 7:59 - 8:00
    یەک سێوی خراپ هەموو
    سندوقەکە خراپ دەکات،
  • 8:00 - 8:03
    بەڵام یەک هێلکەی باش
    دوانزەی لێناکەوێتەوە.
  • 8:04 - 8:05
    ناشزانم ئەوە واتای چییە ---
  • 8:06 - 8:07
    (پێکەنین)
  • 8:07 - 8:08
    بەڵام هیوادارم ئێوە تێبگەن.
  • 8:08 - 8:11
    نەخێر -- هەر ڕێگەبە مشەخۆرێک بێتە تیمەکە، و
  • 8:11 - 8:14
    ئیتر بەخشەرەکانیش تاقەتی
    یارمەتیدانیان نامێنێت.
  • 8:15 - 8:18
    یەکسەر دەڵێن، "ژمارەیەکی زۆر مار و
    قرش چواردەوریان داوم.
  • 8:18 - 8:19
    بۆچی یارمەتیدەر بم؟"
  • 8:19 - 8:21
    بەڵام ئەگەر بەخشەرێک بێنیتە ناو تیمێک،
  • 8:21 - 8:23
    تەقینەوەیەکی بەخشندەییت دەستناکەوێت.
  • 8:23 - 8:25
    زۆربەی کات، هەمووان یەکسەر دەڵێن،
  • 8:25 - 8:27
    "زۆرباشە! ئەو کەسە هەموو ئیشەکان ئەکات."
  • 8:27 - 8:30
    کەواتە، وەرگرتن و هەڵسەنگاندن و
    بنیاتنانێکی کاریگەری تیمەکە
  • 8:30 - 8:32
    پەیوەندی بە هێنانی بەخشەرەکانەوە نییە؛
  • 8:32 - 8:34
    لەوە گرنگتر وەرنەگرتنی مشەخۆرەکانە.
  • 8:35 - 8:36
    ئەگەر ئەوە بە باشی بکەن،
  • 8:36 - 8:38
    تەنیا بەخشەرەکان و هاوسەنگی
    ڕاگرەکانت بۆ دەمێنێتەوە.
  • 8:38 - 8:40
    بەخشەرەکان بەخشندە دەبن
  • 8:40 - 8:42
    چونکە پێویست ناکات خەمی
    لێکەوتەکانیان بێت. و
  • 8:42 - 8:45
    جوانی هاوسەنگی ڕاگرەکانیش ئەوەیە
    شوێن داب و نەریتەکە دەکەون.
  • 8:45 - 8:48
    کەواتە چۆن مشەخۆرێک دەگریت
    پێش ئەوەی درەنگبێت؟
  • 8:49 - 8:52
    ڕاستییەکەی زۆر خراپین لە زانینی
    ئەوەی کێ مشەخۆرە،
  • 8:52 - 8:53
    بەتایبەتی یەکەم بینین.
  • 8:54 - 8:56
    جۆرێکی کەسایەتی هەیە کە
    سەرمان لێدەشێوێنێت.
  • 8:56 - 8:57
    پێی دەوترێت چوونە دڵەوە،
  • 8:57 - 9:00
    یەکێک لە ڕەهەندەکانی کەسایەتی
    لەناو کلتورە جیاجیاکاندا.
  • 9:00 - 9:03
    کەسەکانی ئەچنە دڵەوە گەرم و هاوڕێدۆستن،
    ڕووخۆش و بەڕێزن.
  • 9:03 - 9:05
    زۆر لەوانە دەدۆزیتەوە لە کەنەدا --
  • 9:05 - 9:07
    (پێکەنین)
  • 9:07 - 9:10
    کە لەوێ هەڵمەتێکی نەتەوەیی کرا
  • 9:10 - 9:13
    بۆ ئەوەی دروشمێکی کەنەدی نوێ
    دابنرێت و بۆشاییەکە پڕبکرێتەو،
  • 9:13 - 9:15
    "وەک کەنەدییەک وەک..."
  • 9:15 - 9:17
    وامزانی چوونە ناوەوەی بردنەوە
    دەبێت بە،
  • 9:17 - 9:20
    "وەک کەنەدی وەک شەکراوی دارەکەوت،"
    یان، ".. هۆکی سەر سەهۆڵ."
  • 9:20 - 9:23
    بەڵام نەخێر، کەنەدییەکان دەنگیاندا
    بۆ درووشمە نەتەوەییە نوێکەیان ببێت بە --
  • 9:23 - 9:24
    گاڵتەتان لەگەڵ ناکەم --
  • 9:24 - 9:26
    چەندێک پێویست بکات کەنەدی بیت
    لەژێر هەر هەلومەرجێکدا.
  • 9:26 - 9:29
    (پێکەنین)
  • 9:30 - 9:32
    ئێستا بۆ ئەوانەتان کە زۆر
    بە خێرایی ئەچنە دڵەوە،
  • 9:32 - 9:34
    یان کەمێک کەنەدی بن،
  • 9:34 - 9:35
    یەکسەر لەمە تێئەگەن.
  • 9:35 - 9:37
    چۆن بتوانم بڵێم لە ڕاستیدا من چیم
  • 9:37 - 9:40
    لەکاتێکدا بەردەوام خۆم دەگونجێنم
    بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکی تر؟
  • 9:40 - 9:42
    ئەوانەی هەوڵنادەن بچنە دڵەوە
    کەمتر ئەوە ئەکەن.
  • 9:42 - 9:45
    ئەوان زیاتر گوومان دەکەن، و
    بە هەستیاری دەجوڵێنەوە و ململانێ دەکەن و
  • 9:45 - 9:48
    ئەگەریان زۆر زیاترە لە هاوەڵەکانیان
    بچنە کۆلێژی یاساوە.
  • 9:48 - 9:49
    (پێکەنین)
  • 9:49 - 9:52
    ئەوە گاڵتە نییە، ئەوە
    ڕاستییەکی ئەزموونییە.
  • 9:52 - 9:53
    (پێکەنین)
  • 9:53 - 9:56
    بۆیە هەمووکات وامداناوە ئەو
    کەسانەی بچنە دڵەوە بەخشەر بن و
  • 9:56 - 9:58
    ئەوانەشی نەچنە دڵەوە مشەخۆر بن.
  • 9:58 - 9:59
    بەڵام ئینجا زانیاریم کۆکردەوە، و
  • 9:59 - 10:02
    تاسام کاتێک زانیم هیچ پەیوەندییەک
    لە نێوان ئەو خەسڵەتانەدا نییە،
  • 10:02 - 10:05
    چونکە چونە دڵەوە یان
    نەچوونە دڵەوە
  • 10:05 - 10:06
    بەرگی دەرەوەی خۆتە:
  • 10:06 - 10:08
    مامەڵەکردن لەگەڵت چەندێک خۆشە؟
  • 10:08 - 10:11
    لەکاتێکدا بەخشین و وەرگرتن
    زیاتر پاڵنەرە ناوەکییەکانتن:
  • 10:11 - 10:14
    ئەی بەهاکانت چین؟
    مەرامەکانت چین بەرامبەر خەڵکی تر؟
  • 10:14 - 10:16
    ئەگەر بەڕاستی بتەوێت بە وردی
    بڕیار لەسەر خەڵک بدەیت،
  • 10:16 - 10:20
    دەبێت بگەیتە سەر ئەو ساتەی
    هەموو ڕاوێژکارێکی ژوورەکە چاوەڕێیەتی، و
  • 10:20 - 10:21
    جووت جووت بیانکێشیت.
  • 10:21 - 10:23
    (پێکەنین)
  • 10:26 - 10:28
    بەخشەرەکانی ئەچنە دڵەوە
    بە ئاسانی دەناسرێنەوە:
  • 10:28 - 10:30
    بۆ هەموو شتێک دەڵێن بەڵێ باش.
  • 10:32 - 10:35
    مشەخۆرەکانی ناچنە دڵەوە هەر
    بەخێرایی دەناسرێنەوە،
  • 10:35 - 10:39
    هەرچەندە دەتوانیت بە ناوێکی
    کەمێک جیاوزتر بانگیان بکەیت.
  • 10:39 - 10:40
    (پێکەنین)
  • 10:42 - 10:44
    بیرمان چوو باسی دوو جۆرە
    هەڵکەوتنەکەی تریش بکەین.
  • 10:44 - 10:47
    بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە
    لە ناو ڕێکخراوەکانماندا.
  • 10:47 - 10:50
    کەسانێک هەن ڕەق و توندن
    لە هەڵسوکەوتیاندا
  • 10:50 - 10:52
    بەڵام لە ناخدا زۆر گرنگی
    بە بەرژەوەندی چواردەوریان دەدەن.
  • 10:53 - 10:54
    یان وەک ئەندازیارێک وتی،
  • 10:54 - 10:56
    "ئاه، بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە --
  • 10:56 - 11:00
    وەک ئامێرێک کە بە ڕووکەش خراپە بەڵام
    سیستمی کارکردنی زۆر باشە."
  • 11:00 - 11:01
    (پێکەنین)
  • 11:01 - 11:03
    ئەگەر ئەوە یارمەتیدەر بێت.
  • 11:03 - 11:04
    (پێکەنین)
  • 11:04 - 11:08
    بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە لە هەمووان زیاتر
    بەکەم سەیردەکرێن لە ڕێکخراوەکانماندا،
  • 11:08 - 11:11
    چونکە ئەوانن کە بەردەوام
    ڕەخنە گرنگەکان دەگرن
  • 11:11 - 11:13
    ئەو ڕەخنانەی کەس نایەوێ بیبیستێت
    بەڵام زۆر پێویستە بیبیستن.
  • 11:13 - 11:16
    پێویستە زۆر باشتربین لە
    بەرز نرخاندنی ئەم کەسانە
  • 11:16 - 11:17
    نەک یەکسەر زوو دەست بنێین بەڕوویانەوە، و
  • 11:18 - 11:19
    بڵێین، "ئاه لە سەر بە کێشە ئەچێت،
  • 11:19 - 11:21
    ئەبێت مشەخۆرێکی خۆپەرست بێت."
  • 11:22 - 11:25
    جۆرەکەی تر کە بیرمان چوو باسی بکەین
    ئەوەی کە کووشندەیە --
  • 11:25 - 11:27
    مشەخۆرەکەی دەچێتە دڵەوە،
    ناسراویشە بە ساختەکە.
  • 11:28 - 11:31
    ئەمە ئەو کەسەیە کە ڕووبەڕوو باشە، و
  • 11:31 - 11:33
    ئینجا لە پشتەوە خەنجەرت لێئەیات.
  • 11:33 - 11:34
    (پێکەنین)
  • 11:35 - 11:38
    باشترین ڕێگای منیش بۆ ئەوەی
    لەکاتی چاوپێکەوتندا بیاناسمەوە ئەوەیە
  • 11:38 - 11:39
    ئەم پرسیارەیان لێبکەم،
  • 11:39 - 11:41
    "ئەتوانی ناوی چوار کەسم بەیتێ
  • 11:41 - 11:43
    کە توانیوتە بەشێوەیەکی باش
    پەرە بدەیت بە ژیانی پیشەییان؟"
  • 11:44 - 11:46
    مشەخۆرەکان چوار ناوت ئەیەنێ، و
  • 11:46 - 11:49
    هەمووشیان لەخۆیان کاریگەرتر دەبن،
  • 11:49 - 11:53
    چونکە زۆر باشن لە پیاهەڵدان بە سەرو خۆیاندا و
    ئینجا کەمکردنەوە لە بەهایان.
  • 11:53 - 11:56
    بەخشەرەکان ئەگەری زیاترە ناوی ئەو کەسانە
    بهێنن کە لە پلەبەندیا لە خوارەوەیانن،
  • 11:56 - 11:58
    کە ئەوەندە دەسەڵاتیان نییە،
  • 11:58 - 11:59
    کە ناتوانن چاکەکەیان بۆ بگەڕێننەوە.
  • 12:00 - 12:03
    با ڕاستیش بڵێین، هەمووتان دەزانن
    دەتوانن زۆر شت لەسەر کەسایەتی فێربن
  • 12:03 - 12:05
    بە سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسێک
    مامەڵە لەگەڵ شاگردی چێشتخانەکان دەکات
  • 12:06 - 12:07
    یان شۆفێرەکانی ئوبەر.
  • 12:07 - 12:09
    کەواتە ئەگەر هەموو ئەمە بکەین،
  • 12:09 - 12:11
    دەتوانین مشەخۆرەکان لە
    دامەزراوەکان دەربکەین،
  • 12:11 - 12:13
    ئەگەر داواکردنی یارمەتی
    بکەین بە کارێکی سەلامەت،
  • 12:13 - 12:15
    ئەگەر بەخشەرەکان بپارێزین لە بێزاربوون و
  • 12:15 - 12:18
    وایان لێبکەین ئاسایی بێت بەلایانەوە
    هەوڵ بۆ ئامانجەکانی خۆشیان بەن و
  • 12:18 - 12:20
    یارمەتی خەڵکی تریش بەن،
  • 12:20 - 12:23
    ڕاستییەکەی دەتوانین پێناسەی خەڵک
    بۆ سەرکەوتن بگۆڕین.
  • 12:23 - 12:26
    لەجیاتی ئەوەی بڵێین گرنگترین شت
    بردنەوەی ململانێیەکە،
  • 12:26 - 12:30
    خەڵک درک بەوە ئەکەن کە سەرکەوتن
    زیاتر دەربارەی ڕۆڵ بینینە.
  • 12:31 - 12:33
    باوەڕم وایە کە پڕماناترین ڕێگا
    بۆ سەرکەوتن ئەوەیە
  • 12:33 - 12:35
    یارمەتی خەڵک بدەیت سەربکەون. و
  • 12:35 - 12:37
    ئەگەر بتوانین ئەو باوەڕە بڵاوبکەینەوە،
  • 12:37 - 12:39
    دەتوانین گومانکردن لەیەکترکردن نەهێڵین.
  • 12:39 - 12:41
    ناوێک هەیە بۆ ئەوە.
  • 12:41 - 12:42
    پێی دەوترێت "پرۆنۆیا."
  • 12:43 - 12:45
    پرۆنۆیا باوەڕێکی خەیاڵییە
  • 12:45 - 12:47
    کە خەڵکی تر پلاندەگێڕن لە دژت.
  • 12:47 - 12:49
    (پێکەنین)
  • 12:51 - 12:53
    کەوا لە پشتەوە قسەت لەسەر دەکەن و
  • 12:53 - 12:56
    شتی زۆر بێوێنە لەسەرت دەڵێن.
  • 12:58 - 13:01
    شتە مەزنەکەی کلتوری بەخشەرەکان ئەوەیە
    کە ئەوە خەیاڵ نییە --
  • 13:01 - 13:03
    بەڵکو ڕاستییە.
  • 13:04 - 13:06
    ئەمەوێت لە جیهانێکدا بژیم کە
    بەخشەرەکان سەرکەوتوو دەبن، و
  • 13:06 - 13:09
    هیوادارم یارمەتیمان بدەن
    لە درووستکردنی ئەو جیهانەدا.
  • 13:09 - 13:10
    زۆر سوپاس.
  • 13:10 - 13:15
    (چەپڵەلێدان)
Title:
تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟
Speaker:
ئادام گرانت
Description:

لە هەموو شوێنێکی کارکردن، سێ جۆری سەرەکی خەڵک هەن: بەخشەر، مشەخۆر، و هاوسەنگی ڕاگر. دەروون ناسی ڕێکخراوەیی ئادام گرانت ئەم کەسایەتییانە شی دەکاتەوە و ستراتیجی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ برەودان بە کلتوری بەخشندەیی و ڕێگەگرتن لە کارمەندە خۆپەرستەکان لە بردنی زیاتر لەوەی کە شایەنین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:28
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions