Return to Video

بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە

  • 0:01 - 0:05
    لەسەر ئەم شانۆیە
  • 0:05 - 0:09
    لە بەردەم ئەم هەموو خەڵکە چی دەکەیت؟
  • 0:09 - 0:10
    (پێکەنین)
  • 0:10 - 0:11
    ڕاکە!
  • 0:11 - 0:12
    (پێکەنین)
  • 0:12 - 0:13
    ئێستا ڕاکە.
  • 0:15 - 0:18
    ئەوە دەنگی دڵەراوکێی منە.
  • 0:19 - 0:21
    تەنانەت ئەگەر هیچ شتێکی
    هەڵەش ڕووی نەدابێت،
  • 0:21 - 0:25
    هەندێک جار ئەو هەستە
    ناخۆشە لای من دروست دەبێت،
  • 0:25 - 0:28
    وەک مەترسییەک لە دەوروبەری
    گۆشەیەک خۆی دەشارێتەوە.
  • 0:29 - 0:31
    چەند ساڵێک پێش ئيستا،
  • 0:31 - 0:34
    دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە
    بە دەست دڵەڕاوکێ و
  • 0:34 - 0:35
    خەمۆکی دەناڵێنم --
  • 0:35 - 0:38
    بوونی ئەم دوو حاڵەتە لە
    یەک کەس لە هەمان کاتدا بەربڵاوە.
  • 0:38 - 0:42
    ئەم حاڵەتەم لە خەڵک شاردبووەوە
    و نەمدەویست خەڵک بەم حاڵەتەم بزانێت،
  • 0:42 - 0:45
    بەتایبەتی لە بەردەم
    ئامادەبووانێکی لەم چەشنە.
  • 0:45 - 0:46
    وەک ئافرەتێکی ڕەش پێست،
  • 0:46 - 0:50
    پێویست بوو پەڕە بە توانا
    شاڕاوەکان بۆ سەرکەوتنم بدەم.
  • 0:50 - 0:52
    هەروەک زۆرینەی خەڵک لە کۆمەڵگەکەم،
  • 0:52 - 0:56
    ئەو هەڵە تێگەیشتنەم سەبارەت بە
    خەمۆکی کە خاڵی لاوازییە،
  • 0:56 - 0:57
    و کەسایەتیەکی بێ توانا هەبوو.
  • 0:57 - 0:59
    بەڵام من بێ توانا نەبووم،
  • 0:59 - 1:01
    بەڵکو کەسێکی سەرکەوتوو بووم.
  • 1:01 - 1:03
    بڕوانامەی ماستەرم لە بواری
    میدیاییدا بەدەست هێنابوو
  • 1:03 - 1:07
    و دەست پێکێکی باشم لە فیلم و بەرهەم
    هێنانەکانی تەلەڤیزۆندا هەبوو.
  • 1:08 - 1:11
    تەنانەت دوو خەڵاتی ئیمی بۆ
    ئەم کۆششە زۆرەم بەدەست هێنا.
  • 1:11 - 1:14
    بە دڵنیاییەوە، کاتێکی زۆرم
    بۆ ئەم کارە تەرخان کرد،
  • 1:14 - 1:17
    ئارەزووم بۆ شتەکان کەم بوو
    لە چێژوەرگرتن ڕاهاتبووم،
  • 1:17 - 1:18
    کەمخۆر بووم،
  • 1:18 - 1:20
    لەگەڵ بێخەوی دەمناڵاند
  • 1:20 - 1:23
    و هەستم بە دوورە پەرێزی و بێسودی دەکرد.
  • 1:24 - 1:25
    بەڵام بێ هیوا بم؟
  • 1:25 - 1:26
    نەخێر، ئەوە من نیم.
  • 1:28 - 1:30
    چەند هەفتەیەکی ویست تا بتوانم
    دانی پێدابنێم،
  • 1:30 - 1:32
    بەڵام دکتۆرەکە ڕاستی دەکرد:
  • 1:32 - 1:33
    بێ هیوا بووم.
  • 1:33 - 1:37
    کەسم لەم حاڵەتە ئاگادار نەکردبووەوە.
  • 1:38 - 1:39
    هەستم بە شەرمەزاری دەکرد.
  • 1:39 - 1:42
    پێم وانەبوو مافی ئەوەم هەبێ بێ هیوا بم.
  • 1:42 - 1:44
    ژیانێکی ناوازەم
  • 1:44 - 1:47
    لەگەڵ خێزانێکی بەختەوەر و
    پیشەیەکی سەرکەوتوو هەبوو.
  • 1:48 - 1:50
    کاتێک بیرم لەو مەترسییە
    بێ ئەندازانەی کە باوباپیرانمان
  • 1:50 - 1:53
    لەم وڵاتە بە هەمان حاڵەتەت
    دا تێپەڕییون دەکردەوە،
  • 1:53 - 1:55
    بۆ ئەوەی بەسەر خۆمدا زاڵ بم،
    بەڵام،
  • 1:55 - 1:57
    بە پێچەوانەوە شەرمنینم
    زیاتر پەرەی دەسەند.
  • 1:57 - 1:59
    لەسەر شانی ئەوان وەستا بووم.
  • 1:59 - 2:01
    کەواتە چۆن دەتوانم
    بێ هیوایان بکەم؟
  • 2:01 - 2:03
    سەرم بەرز دەکردەوە،
  • 2:03 - 2:06
    بزەیەکم دەکرد
  • 2:06 - 2:08
    بە هیچ کەسێکم نەدەگوت کە
    بە دەست چییەوە دەناڵێنم.
  • 2:10 - 2:14
    لە ٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ ەوە،
  • 2:14 - 2:17
    جیهان بەسەرمدا ڕووخا.
  • 2:17 - 2:20
    ئەوە ئەو ڕۆژە بوو لە لایەن
    دایکمەوە پەیوەندیم پێوە کرا
  • 2:20 - 2:25
    پێی ووتم پاوڵی برازا تەمەن ٢٢
    ساڵانەکەم، پاش چەند ساڵێک،
  • 2:25 - 2:27
    ململانێ لەگەڵ دڵەراوکێ و
    خەمۆکی کۆتایی بەژیانی هێناوە.
  • 2:28 - 2:32
    هیچ وشەیەک نییە بتوانێت وەسفی ئەو ڕوخانە
    دەروونییەم بکات کە هەستم پێی دەکرد.
  • 2:32 - 2:34
    من و پاوڵ زۆر
    لەیەکەوە نزیک بووین،
  • 2:34 - 2:36
    بەڵام پێم وانەبوو لە ناو
    ئازارێکی زۆر بێت.
  • 2:37 - 2:40
    هیچکام لە ئێمە هەرگیز قسەمان سەبارەت
    بە نەهامەتیەکانمان نەدەکرد.
  • 2:40 - 2:42
    شەرم و داخ ئێمەی بە بێدەنگی هێشتەوە.
  • 2:44 - 2:48
    ئێستا کارم ئەوەیە ڕەفتار لەگەڵ ئەو
    نەهامەتیانە بکەم کە ڕووبەروویان دەبمەوە،
  • 2:48 - 2:51
    بۆیە دوو ساڵم بۆ توێژینەوە سەبارەت بە
    خەمۆکی و دڵەڕاوکێ تەرخان کرد،
  • 2:51 - 2:54
    ئەوەی دۆزیمەوە سەرسوڕهێنەر بوو.
  • 2:54 - 2:57
    ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
  • 2:57 - 3:02
    پێمان ڕادەگەیەنن خەمۆکی
    هۆکاری نەخۆشی و لاوازییە
  • 3:02 - 3:03
    لە جیهاندا.
  • 3:04 - 3:07
    لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکی ناڕوونە،
  • 3:07 - 3:10
    توێژینەوەکان پێشنیار دەکەن
    زۆرینەی ئەوانەی نەخۆشی مێشکیان هەیە،
  • 3:10 - 3:12
    بە لایەنی کەمەوە بەشێک،
  • 3:12 - 3:15
    بۆ ناهاوسەنگی کیمیایی لە مێشکدا،
  • 3:15 - 3:19
    یان نەخۆشییە بۆماوەیەکان دەگەڕێتەوە.
  • 3:19 - 3:21
    کەواتە ناتوانیت بە ئاسانی لێی ڕزگار بیت.
  • 3:23 - 3:25
    سەبارەت بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان،
  • 3:25 - 3:29
    هەراسانکردنەکانی وەک ڕەگەزپەرستی
    و جیاکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی
  • 3:29 - 3:34
    ٢٠ لە سەد ئەگەری تووشبوون
    بە نەخۆشیەکانی مێشک زیاد دەکات.
  • 3:34 - 3:36
    هێشتا بە نزیکەی نیوەی
    ئەمریکییە سپی پێستەکان
  • 3:36 - 3:39
    بە دوای خزمەتگوزاری
    تەندروستی مێشکدا دەگەڕێن.
  • 3:40 - 3:42
    یەک هۆکار جێی داخە،
  • 3:42 - 3:49
    ٦٣ لە سەدی ئەمریکییە ڕەش پێستەکان
    لەوە تێگەیشتوون خەمۆکی هۆکاری لاوازییە.
  • 3:50 - 3:54
    بە داخەوە ڕێژەی قوربانی لە نێوان
    منداڵە ڕەش پێستەکان
  • 3:54 - 3:57
    لە ماوەی ٢٠ ساڵی
    ڕابردوو دوو ئەوەندە بووە.
  • 3:58 - 4:00
    ئێستا هەواڵە دڵخۆشكەرەکە ئەویە:
  • 4:01 - 4:05
    ٧٠ لە سەدی ئەو کەسانەی بە
    دەست خەمۆکیەوە دەناڵێنن بە چارەسەری سروشتی
  • 4:05 - 4:08
    دەرمان یان چەرەسەری پزیشکی
    لە خەمۆکی ڕزگاریان دەبێت.
  • 4:09 - 4:11
    ئەم زانیاریانە ڕێگە
    خۆشکەر بوون،
  • 4:11 - 4:13
    بۆ بڕیارێک:
  • 4:13 - 4:16
    نامەوێت چیتر بێ دەنگ بم.
  • 4:17 - 4:19
    بە پاڵپشتی خێزانە خۆشەویستەکەم،
  • 4:19 - 4:20
    دەمەوێت چیڕۆکەکانمان باس بکەم
  • 4:20 - 4:23
    بە هیوای دروست بوونی کڵپەیەک لە
    گفتوگۆی نێونەتەوەیی.
  • 4:24 - 4:27
    کیلی پیرەر لویسی هاوڕێم دەیگوت،
  • 4:27 - 4:29
    "بەهێز بوون دەمان کوژێت."
  • 4:31 - 4:32
    ڕاست دەکات.
  • 4:32 - 4:36
    پێویستە لەو چیڕۆکە کۆنە تۆز
    لەسەر نیشتووانەی
  • 4:36 - 4:38
    باس لە ئافرەتە ڕەش پێستە بەهێزەکە
  • 4:38 - 4:40
    و پیاوە ڕەش پێستە ماسولکەدارەکە
    دەکات دوور بکەوینەوە،
  • 4:40 - 4:43
    گرنگ نییە چەند جار دەکەوێت،
  • 4:43 - 4:45
    تەنها گرنگی پێمەدە و بەردەوام بە.
  • 4:46 - 4:49
    هەبوونی هەستەکان مانای لاوازی نییە.
  • 4:51 - 4:52
    هەستەکان واتا ئێمە مرۆڤین.
  • 4:53 - 4:55
    و کاتێک ئێمە پشت لە مرۆڤایەتیمان دەکەین،
  • 4:55 - 4:57
    ڕێگە بۆ بەتاڵ بوونی ناخمان خۆش دەکات.
  • 4:57 - 5:01
    گەڕان بۆ ڕێگەچارە بۆ
    پڕ کردنەوەی ئەم بەتال بوونەی ناخمانە.
  • 5:01 - 5:03
    دەرمانەکانم دەسکەوتێکی باش بوو.
  • 5:04 - 5:08
    لەم ڕۆژانە، چیڕۆکەکەم
    بە کراوەیی باس دەکەم،
  • 5:08 - 5:10
    و داوا لە خەڵکانیتریش دەکەم
    قسە بکەن.
  • 5:10 - 5:12
    باوەڕم وایە ئەمە ئەو شتەیە کە بۆ
  • 5:12 - 5:14
    یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی
    لە بێدەنگی ئازار دەچێژن
  • 5:14 - 5:17
    پێویستە
    تا بزانن تەنها نین.
  • 5:17 - 5:18
    و بزانن بە یارمەتی دان،
  • 5:18 - 5:20
    دەتوانن چارەسەر بکرێن.
  • 5:20 - 5:22
    هێشتا تێدەکۆشم،
  • 5:22 - 5:24
    بە تایبەتی لەگەڵ دڵەڕاوکێ ،
  • 5:24 - 5:26
    دەتوانم لە ڕێگەی ڕاهێنانی
    ڕۆژانە، یۆگا
  • 5:26 - 5:31
    و کەمێک ڕێجیم بۆ پاراستنی
    تەندرستیم بەسەری دا زاڵبم.
  • 5:31 - 5:32
    (پێکەنین)
  • 5:32 - 5:34
    ئەگەر هەست بکەم شتەکان
    بەرەو ئاڵۆزبوون دەچن،
  • 5:34 - 5:36
    سەردانی دکتۆر دەکەم،
  • 5:36 - 5:39
    ژنە ڕەش پێستێکی چالاک
    بە ناوی دوان ئارمسترۆنگ،
  • 5:39 - 5:41
    هەستێکی گەورەی گاڵتەکردنی هەیە
  • 5:41 - 5:44
    و هۆگریەک کە من ئاسودەیی تیادا دەدۆزمەوە.
  • 5:45 - 5:47
    و هەمیشە داخم بۆ ئەمە دەخۆم
  • 5:47 - 5:49
    نەمتوانی هاوکاری و ڕێنمایی برازاکەم بکەم.
  • 5:50 - 5:52
    بەڵام لە ناخی دڵمەوە هیوا دەخوازم
  • 5:53 - 5:56
    ئەو وانەیەی کە فێر بووم
    بتوانم بۆ کەسانی تر ڕوون بکەمەوە.
  • 5:59 - 6:02
    ژیان جوانە.
  • 6:03 - 6:04
    بەڵام هەندێ جار قورسە،
  • 6:04 - 6:06
    و هەمیشە چاوەڕوان نەکراوە.
  • 6:07 - 6:08
    بەڵام ئەمەش باش دەبێ
  • 6:08 - 6:11
    ئەگەر سیستەمێک بۆ پاڵپشتیت
    بۆ تێپەڕبوون بەم ناخۆشییە هەبێت.
  • 6:12 - 6:14
    هیوام وایە ئەگەر ئەرکەکەتان قوڕسە،
  • 6:14 - 6:16
    داوای یارمەتی بکەن.
  • 6:16 - 6:17
    سوپاس.
  • 6:17 - 6:20
    ( چەپڵەرێزان)
Title:
بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە
Speaker:
نیکی ویبەر ئالێن
Description:

هەبوونی هەستەکان نیشانەی لاوازی نین -- بوونی ئەم هەستانە مرۆڤبوونی هەموو مرۆڤێک دەسەلمێنێنن. نیکی ویبەر بەرهەمهێنەر و چالاکوانە، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی خەمۆکی و دڵەراوکێ بوو، هەستی بە شەرمەزاری کرد. بۆیە باسی نەخۆشییەکەی بە نهێنی هێشتبووەوە، تاوەکو بۆی دەردەکەوت لە ناو خێزانەکەی، کەسانی نزیکی بە دەست هەمان نەخۆشیەوە دەناڵێنن و ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی کەسێکی نزیکی نیکی. لەم ئاخاوتنە کورتەدا بە ئاشکرا باسی ئەم ئازارانە دەکات کە بە دەستیانەوە دەناڵێنێت و چۆن ئەم نەخۆشیانە لە ناو کۆمەڵگەی ڕەشپێستەکان وەک نەنگی و بێهێزی سەیر دەکرێت و چۆن دەست گەیشتن بە چارەسەر قورسە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:35

Kurdish (Central) subtitles

Revisions