-
Title:
جیهانێکی دادپەروەرترت ئەوێت؟ ببە بە هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو
-
Description:
جیهانێکی یەکسانتر لە تۆوە دەستپێئەکات. پارێزەری مافی مرۆڤ نیتا مۆسبی تایلەر بە باسکردنی ژیانی خۆی تیشک ئەخاتە سەر ئەوەی بۆچی هاتنە پێشەوە و شەڕکردن بۆ کەسانی تر کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ئەبنەوە لەسەروو ئەزموونی ژیانی خۆتەوە ئەبێتە هۆی جیهانێکی باشتر و دادپەروەرتر بۆ هەموومان.
-
Speaker:
نیتا مۆسبی تایلەر
-
ئەتوانی لە هەر کەسێکت بوێ بپرسیت، و
-
ئەوانیش پێت ئەڵێن
-
ماندوو بێزاربوون لە شەڕکردن بۆ دادپەروەری.
-
خەڵکی ڕەنگەکانی تر و کۆمەڵگا
هاوڕەگەزباز و هاوشێوەکان بێزارن
-
لە هەڵگرتنی بارگرانی قسەکردن و
-
هاتنە پێشەوە
-
تەنانەت دوای بێدەنگ کردنیان و
-
پاڵپێوەنانیان بۆ دواوە. و
-
هاوپەیمانە سپی پێستەکان و
-
بەرەکانی تریش بێزارن.
-
بێزاربوون لەوەی پێیان ئەوترێت
کە هەڵە ئەیکەن
-
یان تەنانەت شوێنی ئەوانیش نییە
کە دەرکەون.
-
ئەم شەکەتییە کاریکردۆتە سەر هەموومان.
-
ڕاستییەکەشی،
-
باوەڕم وایە سەرکەوتوو نابین
-
هەتا ئەوکاتەی بە ڕێگایەکی نوێ
لە دادپەروەری نزیک ئەبینەوە.
-
من لە ناوەڕاستی جوڵەی
مافی شارستانییا گەورەبووم
-
لە باشوورە جیاکراوەکە.
-
وەک کچێکی پێنج ساڵ،
-
زۆرم حەز لە بالێ بوو.
-
لە کاری باوی کچە پێنج ساڵانەکان ئەچوو
لە ١٩٦٠ەکاندا.
-
دایکم بردمی بۆ قوتابخانەیەکی بالێ.
-
ئەزانن ئەو جۆرە قوتابخانانەی
کە مامۆستایان هەبوو
-
کە باسی بەهرەکانیان ئەکردین
-
ئەشیانزانی کە هەرگیز نابین
بە سەماکەری بالێ.
-
(پێکەنین)
-
کە گەشتین،
-
بەشێوەیەکی جوان وتیان کە
"ڕەش پێست وەرناگرن."
-
وا چووینەوە ناو ئوتومبێلەکە
وەک ئەوەی لە کۆگای خواردن بوبێتین و
-
کۆگاکە شەربەتی پرتەقاڵی نەبووبێت.
-
هیچمان نەوت ...
-
چووین بۆ قوتابخانەی دواتری بالێ.
-
وتیان، "ڕەش پێست وەرناگرین."
-
باشە، سەرم لێشێوا. و
-
لە دایکمم پرسی بۆچی منیان ناوێت. و
-
ئەویش وتی، "ئەوان تەنیا وەک پێویست
زیرەک نین ئێستا وەرتگرن، و
-
نازانن کە چەندێک بەتوانایت."
-
(هاندان)
-
(چەپڵە و هاندان)
-
نەمزانی ئەوە واتای چییە.
-
(پێکەنین)
-
بەڵام دڵنیابووم کە باش نییە،
-
چونکە لە چاوەکانی دایکما ئەمبینی.
-
تووڕە بوو، و
-
لەوە ئەچوو زۆر نزیک بێت
لە فرمێسک ڕشتنەوە.
-
هەر ئەوکاتە و لەوییا بڕیارم یا
-
کە بالێ ناخۆشە.
-
(پێکەنین)
-
ئەزموونی لەو شێوەیەم زۆر بووە
بەدرێژایی ژیانم،
-
بەڵام لەگەڵ گەورەتر بوونم،
-
خەریک بوو زیاتر تووڕە ئەبووم. و
-
نەک بەتەنیا تووڕەبوون لەو ڕەگەزپەرستی و
نادادپەروەرییەی ئەکرا.
-
تووڕە ئەبووم لەو کەسانەی کە ئەوەستان و
هیچ شتێکیان نەئەوت.
-
باشە، بۆچی دایک و باوکە سپی پێستەکانی
خوێندنگەی بالێکە ناڵێن
-
"ئاه، ئەوە هەڵەیە.
-
با ئەو کچە بچووکەش سەما بکات."
-
یان بۆچی --
-
(چەپڵەلێدان)
-
بۆچی خاوەن کارە سپی پێستەکان
لە رێستۆرانتە جیاکراوەکان نەیانوت
-
"هێی، ئەوە ڕاست نییە.
-
با ئەو خێزانەش نان بخۆن."
-
زۆری پێنەچوو درکم بەوە کرد
-
کە نادادپەروەری ڕەگەزی
تەنیا شوێن نەبوو
-
کە خەڵکی زۆرینە تیایا
بە بێدەنگی ئەمانەوە.
-
کاتێکیش لە کڵێسا دائەنیشم و
گوێم لە تانەی دژ بە هاوڕەگەزبازان ئەبێت
-
کە وا ئەوترێت وەک ئەوەی
لە دەقی ئاینییا بێت،
-
ئەڵێم، "ببورن،
-
بەڵام بۆچی سەردانکەرەکانی کڵێسە کە زانیارییان هەیە
ئەم قسە پڕووپووچانە ناوەستێنن؟"
-
(چەپڵەلێدان)
-
یان ...
-
لە ژوورێکا کە پڕە لە نەوەی چلەکان
هەتا هەشتاکانیش
-
کە دەست ئەکەن بە کەمکردنەوە لە بەهای
هاوپیشە گەنجەکانیان
-
وایان نیشان ئەیەن نازپێدراو، تەمەڵ، و
زۆر متمانەبەخۆبوو بن،
-
ئەڵێم، "بمبورن،
-
بۆچی یەکێکی تەمەنی من هەڵناسێت و بڵێت
ئەم چەمکدارکردنە هەڵەیە بووەستێنن؟"
-
(هەواداران) بەڵێ!
-
(چەپڵەلێدان)
-
ڕاهاتبووم لەسەر ئەوەی
بۆ ئەم جۆرە پرسانە بێمە قسە،
-
بەڵام بۆچی هەمووان وا نین؟
-
مامۆستاکەی پۆلی پێنجم
-
خاتوو ماک فارلاند،
-
فێری کردم کە دادپەروەری پێویستی بە
کەسێکە بەشدار بێت لەگەڵت.
-
هەر کەسێکی ئاساییش نابێت.
-
وتی کە پێویستمان بە هاوپەیمانی
نائاسایی هەیە
-
ئەگەر بمانەوێت ڕوودانی گۆڕانکاری
ڕاستەقینە ببینین.
-
بۆ ئەوانەشمان کە لە ڕیزی پێشەوەین و
نادادپەروەریمان بەرامبەر ئەکرێت،
-
پێویستە ئامادە بین یارمەتی قبوڵکەین،
-
چونکە کە قبوڵی ناکەین،
-
گۆڕانکاری زۆری پێئەچێت.
-
ئەگەر کەسە ئاساییەکان و
هاوڕەگەزبازەکان نەهاتنایەتە پێشەوە
-
لەژێر درووشمی یەکسانی هاوسەرگیری.
-
یان ئەگەر سەرۆک کێنێدی
-
گرنگی نەیایە بە جوڵەی
مافە شارستانییەکان؟
-
لەوانەیە زۆربەی جوڵە سەرەکییەکانی
ئەم وڵاتە دوابکەوتنایە
-
یان هەر بشمردنایە
-
ئەگەر بەهۆی هەبوونی
هاوپەیمانی بەرەکەی ترەوە نەبوایە.
-
کاتێک هەمان کەسەکان قسە ئەکەن
-
بە هەمان ئەو شێوەیەی پێشتر
قسەیان پێکردووە،
-
باشترین شت کە دەستیان بکەوێت
هەمان ئەنجامەکانە و
-
دووبارە و دووبارە.
-
زۆر جار هاوپەیمانەکان
لە هێڵەکانی لاکانەوە ئەوەستن
-
چاوەڕێ ئەکەن بانگ بکرێن.
-
بەڵام چی ئەبێت ئەگەر ئەو هاوپەیمانانە
لە بەشی پێشەوە ڕێبەری بکەن؟
-
بۆ نموونە ...
-
چی ئەبێت ئەگەر ئەمریکییە ڕەش پێست و ڕەسەنەکان
لە بەشی پێشەوەی پرسی کۆچبەراندا بن؟
-
(چەپڵەلێدان)
-
یان ئەگەر سپی پێستەکان سەرکردایەتی بکەن
-
بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی؟
-
(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
یان ...
-
پیاوان سەرکردایەتی داواکردنی
موچەی یەکسان بۆ ژنان بکەن؟
-
(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
یان ...
-
ئەگەر خەڵکی ئاسایی لە بەرەی پێشەوەی
کێشەی هاوڕەگەزبازەکان بن؟
-
(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
ئەگەر ئەوانەی توانای جەستەیان باشە
داوای ماف بکەن
-
بۆ ئەوانەی پێداویستی تایبەتیان هەیە؟
-
(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
ئەزانن، ئەتوانین بۆ هەموو پرسەکان
بێینە پێشەوە،
-
قورسەیی درووستکەین و
خۆمانی بۆ تەرخانکەین
-
تەنانەت ئەگەر واش دەرکەوێت کە ئەو کێشەیە
پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
-
ڕاستییەکەشی،
-
ئەوانە پرسەکانن کە گرنگترینن. و
-
بێگومانیش،
-
خەڵک هیچ بیرۆکەیەکیان نابێت
کە بۆ لەوێیت،
-
بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانەمان
کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ئەبینەوە
-
پێویستە ئامادەبین یارمەتی قبوڵکەین.
-
ئەزانن پێویستە شەڕ لەگەڵ نادادپەروەری بکەین
-
بە هۆشیاربوونەوە بۆ نیازپاکی.
-
کاتێک سپی پێستەکان یەنە پێشەوە
بۆ شەڕکردن
-
بۆ ئازادکردنی خەڵکە ڕەش پێست و
قاوەییەکان،
-
پێویستە خەڵکە ڕەش پێست و قاوەییەکان
ئامادە بن یارمەتییەکەیان قبوڵکەن.
-
ئەشزانم ئەوە ئاڵۆزە،
-
بەڵام ئەمە کاری پێکەوەییە و
-
پێویستی بەوەیە هەمووان بەشێک بن لێی.
-
ڕۆژێکیان کە لە باخچەی ساوایان بووم،
-
مامۆستاکەمان ناساندینی
-
بەم خانمە سپی پێستە جوانە
باڵابەرزە بەناوی خاتوو ئان.
-
وامزانی جوانترین خانمی سپی پێستە
کە دیبێتم.
-
ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان،
-
هەر یەکەم جار بوو خانمێکی سپی پێست
ببینین لە قوتابخانەکەمانا.
-
(پێکەنین)
-
خاتوو ئان لەبەردەممانا وەستا، و
-
وتی کە دەست ئەکات بە وتنەوەی
وانەی بالێ
-
هەر لەوێ لە قوتابخانەکەمان و
-
وتی کە زۆر شانازی ئەکات بەوەی
ببێت بە مامۆستای سەماکردنمان.
-
باوەڕپێنەکراو بوو.
-
هەر لەناکاو --
-
(گۆرانی وتن) چیتر وا بیرم نەئەکردەوە
کە بالێ شتێکی ناخۆش بێت.
-
(پێکەنین)
-
ئەزانن چۆنە، ئەوەی ئێستا ئەیزانم ئەوەیە
کە خاتوو ئان بە تەواوەتی ئاگاداربوو
-
کە قوتابخانە بالێکانی سپی پێستەکان
کچی ڕەشپێستیان وەرنەئەگرت.
-
ئەوە تووڕەی کردبوو.
-
بۆیە هاتبوو بۆ گەڕەکە ڕەشپێستەکە
-
بۆ ئەوەی خۆی وانەی سەماکردن بڵێتەوە. و
-
بۆ ئەوە پێویستی بە خۆشەویستی و
چاونەترسی بوو.
-
(چەپڵەلێدان)
-
لەو شوێنەیا کە نادادپەروەری هەبوو،
-
خۆی بنیاتی نا.
-
هەموو ڕزگارمان بوو،
-
چونکە چووینە سەر شانی
باوباپیرە ڕەشپێستەکانمان.
-
هەموو ماینەوە، چونکە خاتوو ئان
هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو بوو.
-
ئەزانن، کاتێک دەنگی خۆت و
-
کردەوەکانی خۆت زیاد ئەکەیت
-
بۆ بارودۆخێک کە پێتوانییە
لەگەڵتا بگونجێت،
-
ئیلهام بە خەڵکی تریش ئەبەخشیت
کە هەمان شت بکەن.
-
خاتوو ئان ئیلهامێ پێبەخشیم
کە هەمووکات چاو بگێڕم
-
بۆ بارودۆخەکانی کە لەبارەی خۆمەوە نەبوون
-
بەڵکو کە تیایا نادادپەروەری و
-
نایەکسانیم ئەبینی ڕووئەیەن.
-
هیوادارم ئیلهام بە ئێوەش ببەخشن،
-
چونکە بۆ بردنەوەی شەڕ بۆ یەکسانی
-
هەموومان پێویستمان بەوەیە
کە قسە بکەین و
-
بێینە پێشەوە.
-
هەموو پێویستمان بەوەیە
کە ئەوە بکەین. و
-
هەموو پێویستمان بەوەیە ئەوە بکەین
-
تەنانەت ئەگەر قورسیش بێت و
-
تەنانەت کاتێکیش هەست بکەین
لە دەرەوەی شوێنی خۆمانین،
-
چونکە شوێنی ئێوەیە و
-
شوێنی ئێمەشە.
-
دادپەروەری لەسەر شانی هەموومانە.
-
زۆر سوپاس.
-
(هاندان و چەپڵەلێدان)