Return to Video

فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن

  • 0:01 - 0:04
    لە هیندستان، ئێمە خێزانی گەورەمان زۆرە.
  • 0:04 - 0:06
    گرەو دەکەم هەمووتان
    گوێبیستی ئەمە بووبن.
  • 0:06 - 0:09
    بەو مانایەی لەوێ بۆنەی خێزانی زۆرمان هەیە.
  • 0:10 - 0:14
    بۆیە وەک منداڵێک، خێزانەکەم بە
    زۆر منیان بۆ ئەم بۆنە خێزانییانە دەبرد.
  • 0:14 - 0:17
    بەڵام تەنها شت کە من هەمیشە
    بە دوای دەگەڕام
  • 0:17 - 0:19
    یاری کردن بوو لەگەڵ ئامۆزاکان.
  • 0:20 - 0:22
    مامێکم هەبوو هەمیشە
  • 0:22 - 0:24
    لەو شوێنە ئامادە بوو
  • 0:24 - 0:26
    هەمووکات ئامادە بوو،
    لەگەڵمان بازدانێی دەکرد،
  • 0:26 - 0:27
    یاری لەگەڵ دەکردین،
  • 0:27 - 0:30
    وای لێ کردبووین ئێمە وەک
    منداڵەکان خۆشترین کات بەسەر ببەین.
  • 0:31 - 0:33
    ئەم پیاوە زۆر سەرکەوتوو بوو:
  • 0:33 - 0:35
    پیاوێکی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوو.
  • 0:36 - 0:40
    پاشان دەمدی تەندروستی ئەم پیاوە لەش ساغ و
    تەندروست باشە بەرەو خراپی دەچوو.
  • 0:41 - 0:44
    نەخۆشیەکەی بە پارکنسن (لەرزۆکی) دیار کرا.
  • 0:45 - 0:49
    پارکنسن نەخۆشییەکە بەهۆی
    تێکچوونی کۆئەندامی دەماری دەبێت،
  • 0:49 - 0:52
    بە واتایەکی تر ئەم کەسە وا ڕاهاتبوو
    باوەڕی تەواوی بە خۆی هەبێت
  • 0:52 - 0:57
    بەهۆی لەرزۆکی، لەپڕ خواردنەوەی
    قاوەیەکی زۆر بەلایەوە زەحمەت ببوو.
  • 0:58 - 1:00
    مامم عارەبانەی ڕاگری
    بۆ ڕۆیشتن بەکار دەهینا،
  • 1:00 - 1:02
    و بۆ سوڕانەوەیەک،
  • 1:02 - 1:06
    لە ڕاستیدا ئەو تاکو
    هەنگاوێکی لەم شێوەیەی دەبڕی،
  • 1:06 - 1:07
    کاتێکی زۆری پێدەچوو.
  • 1:08 - 1:11
    ئەم پیاوە، وا ڕاهاتبوو لە
    هەموو کۆبوونەوەیەکی خێزانی
  • 1:11 - 1:13
    سەرنجەکانی دەوروبەری لەسەر بێت،
  • 1:14 - 1:16
    لەپڕ وایلێهات خۆی لە
    پشت خەڵکەوە دەشاردەوە.
  • 1:16 - 1:20
    خۆی لە چاوی بەزەیی پێداهاتنەوەی
    خەڵک دەشاردەوە.
  • 1:20 - 1:23
    و ئەم پیاوە لە جیهاندا تاکە کەسیش نییە.
  • 1:23 - 1:29
    هەموو ساڵێک، ٦٠٠٠٠ کەس
    توشی نەخۆشی پارکنسن دەبن،
  • 1:29 - 1:31
    و ئەم ژمارەیە لە بەرزبوونەوە دایە،
  • 1:32 - 1:38
    ئێمە وەک دیزاینەر، خەونمان ئەوەیە
    چارەسەری ئەم کێشە هەمەجۆرانە بکەین،
  • 1:38 - 1:41
    یەک ڕێگە چارە چارەسەری هەموویان دەکات،
  • 1:41 - 1:43
    بەڵام پێویست ناکات هەموو جار وەک ئەمە بێت.
  • 1:44 - 1:46
    دەتوانین کێشە سادەکان بکەینە ئامانج
  • 1:47 - 1:50
    و چارەسەرێکی بچووکیان بۆ بکەین و
    سەرەنجام جێ دەستی خۆشمان دیار بکەین.
  • 1:51 - 1:54
    بۆیە ئامانجی من لێرە ئەوە
    نییە چارەسەری پارکسن بکەم،
  • 1:55 - 1:58
    بەڵکو ئەرکی ڕۆژانەیان بۆ سادەتر بکەین،
  • 1:58 - 1:59
    و پاشان جێ دەستی
    خۆمان دیار بکەین.
  • 2:00 - 2:04
    باشە، یەکەم شت کە مەبەستمە
    کێشەی لەرزین، ڕاستە؟
  • 2:04 - 2:09
    مامم پێی وتم بە هۆی
    تەریق بوونەوە چا و قاوەم
  • 2:09 - 2:11
    لە شوێنە گشتییەکان نەدەخواردەوە،
  • 2:11 - 2:14
    بۆیە، دیزاینی کوپێکم کرد
    شلەمەنی لێ نەرژێت.
  • 2:15 - 2:18
    کارەکە بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوە چوو.
  • 2:18 - 2:23
    چەمانەوەی بەشی سەرەوە وا دەکات شلەمەنیەکە
    برژێتەوە ناو کۆپەکە لەو کاتەی کە دەلەرزن،
  • 2:23 - 2:26
    ئەم کوپە بە بەراورد بە کوپێکی ئاسایی
    شلەمەنیەکە لە ڕژان دەپارێزێت.
  • 2:27 - 2:32
    بەڵام بیرۆکەکە ئەمەیە ئەم بەرهەمە تەنها
    بۆ توشبووانی نەخۆشی پارکنسن نییە.
  • 2:32 - 2:36
    بەڵکو دەکرێ ئەم کوپە لە لایەن تۆ،
    من، هەر کەسێکی تر بەکار بهێنێرێت،
  • 2:36 - 2:40
    بەمەش بەکارهێنانی ئەم کۆپە بۆ
    ئەوان خۆشتر و ئاسانتر دەبێت.
  • 2:42 - 2:45
    کەواتە، کێشەیەک چارەسەر بوو،
  • 2:45 - 2:46
    کۆمەڵێک هەنگاویتری
    بەدوا دا دێت.
  • 2:47 - 2:49
    دوای ئەم ماوەیە، چاوپێکەوتنم لەگەڵی کرد،
  • 2:49 - 2:51
    پرسیارم لێی کرد،
  • 2:51 - 2:54
    و پاشان بۆم دەرکەوت من
    زانیاری ڕووکەشانەم دەست کەوت،
  • 2:54 - 2:57
    یان بڵێین بۆ پرسیارەکانم وەڵامم دەست کەوت.
  • 2:57 - 3:00
    بەڵام پێویست بوو بۆ بەدەست
    هێنانی تێڕوانینێکی نوێ، قووڵتر ببمەوە.
  • 3:01 - 3:05
    بۆیە بیرم دەکرەوە، وتم باشە، با
    چاودێری ئەرکەکانی ڕۆژانەی بکەم،
  • 3:05 - 3:07
    لەو کاتەی نان دەخوات، لەو کاتەی
    سەریری تەلەفزیۆن دەکات.
  • 3:08 - 3:12
    و کاتێک بەرەو مێزی نانخواردنەکەی
    دەڕۆیشت چاودێریم دەکرد،
  • 3:12 - 3:17
    ئەمە هەستی جوڵاندم، ئەم پیاوە کە لەسەر
    زەوی تەخت بە زەحمەت هاتووچۆ دەکات،
  • 3:17 - 3:19
    چۆن بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت؟
  • 3:19 - 3:23
    چونکە لە هیندستان ئێمە هیچ عەرەبانەیەکی
    مۆدێرنمان وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان
  • 3:23 - 3:25
    نییە تا بە ئاسانی بە
    قادرمەکانی سەرەوەی بگەیەنێت.
  • 3:25 - 3:28
    لە ڕاستیدا کەسەکە خۆی بە پێ
    بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت.
  • 3:28 - 3:29
    بۆیە ئەو پێی وتم،
  • 3:29 - 3:31
    "با شە، با پێت نیشان
    بدەم چۆن ئەم کارەم کرد."
  • 3:32 - 3:34
    با سەیری بکەین چیم بینی.
  • 3:37 - 3:40
    ڕێگەیەکی زۆری بڕی تا بەم شوێنە گەیشت،
  • 3:40 - 3:41
    دوای ئەم هەموو ماوەیە، بیرم کردەوە،
  • 3:42 - 3:43
    "خودایە، ئەم پیاوە بە پیێ خۆی دەڕوات؟
  • 3:43 - 3:46
    ئایا بەڕاستی بەبێ عارەبانەی دەڕوات؟"
  • 3:46 - 3:48
    و پاشان ...
  • 3:50 - 3:53
    (پێکەنین)
  • 3:57 - 3:59
    و بۆ گەڕانەوە، بە ئاسانی ئەو مەودایەی بڕی.
  • 4:01 - 4:02
    زۆر سەرسورهێنەرە؟
  • 4:03 - 4:04
    منیش زۆر حەپەسام.
  • 4:07 - 4:10
    کەواتە ئەم کەسە کە نەیدەتوانی
    لەسەر زەوی تەخت هاتووچۆ بکات
  • 4:10 - 4:13
    لەپڕ وەک یایزانێک بەسەر
    قادرمەکان سەردەکەوێت.
  • 4:14 - 4:18
    لە لێکولینەوەی ئەمەدا، بۆم دەرکەوت
    هۆکاری ئەمە جوڵەی بەردەوامە.
  • 4:18 - 4:22
    پیاوێکی تر کە بەدەست
    هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنێت
  • 4:22 - 4:23
    و عەرەبانە بەکار دەهێنێت،
  • 4:23 - 4:25
    بەڵام لەو کاتەی پاسکیلی
    خۆڕاگر بەکار دەهێنێت،
  • 4:25 - 4:27
    بەهۆی جوڵەی بەردەوام هەموو نیشانەکانی
  • 4:27 - 4:29
    نەخۆشی لە پڕ وون دەبن.
  • 4:30 - 4:34
    بۆیە بۆ من ئەمە بیرۆکەیەکە بۆ دەرخستنی
    ئەم هەستەی ڕۆیشتنی بەسەر قادرمەکان
  • 4:34 - 4:35
    گەڕانەوە بۆ قاتی خوارەوە.
  • 4:36 - 4:39
    و هەوڵ درا کۆمەڵێک بیرۆکە
    لەسەری تاقی کرانەوە،
  • 4:39 - 4:42
    بەڵام دوا تاقیکردنەوەی کە بۆ کرا ئەمە
    بوو. با پێکەوە سەیر بکەین.
  • 4:45 - 4:48
    (پێکەنین)
  • 4:49 - 4:53
    (چەپڵەڕێزان)
  • 4:53 - 4:54
    ئەو خێراتر دەڕۆیشت، وایە؟
  • 4:54 - 4:58
    (چەپڵەڕێزان)
  • 4:59 - 5:02
    من بەمە دەڵێم ڕاگری خۆخەڵەتێنەر،
  • 5:02 - 5:07
    و لە ڕاستیدا کاتێک ڕاگری خۆخەڵەتێنەر
    لەپڕ نامێنیێت، ئەو دەترسێت،
  • 5:07 - 5:09
    پێ دەوترێت ترسی لارولەنجە.
  • 5:09 - 5:10
    بۆیە ئەمە زۆر ڕوودەدات،
  • 5:10 - 5:14
    بۆچی لە هەموو ژورێکدا
    ڕاگری خۆخەڵەتێنەر نییە،
  • 5:14 - 5:16
    کە وا دەکات ئاسوودەتر بن؟
  • 5:17 - 5:20
    دەزانن، تەکنەلۆجیا هەموو کات چارەسەر نییە.
  • 5:20 - 5:23
    بەڵکو کۆمەڵێک چارەسەری مرۆڤانەمان پێویستە.
  • 5:23 - 5:25
    توانیم بە ئاسانی ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک،
  • 5:25 - 5:27
    یان پڕۆژەیەکی گوگڵ گلاس،
    یان شتێکی لەم جۆرە.
  • 5:28 - 5:30
    بەڵام کارەکە بە پڕێنتێکی
    سەر زەوی کۆتایی هات.
  • 5:30 - 5:33
    دەتوانرێت ئەم وێنانە بۆ نەخۆشخانە ببردرێن
  • 5:33 - 5:36
    بۆ ئەوەی وایان لێبکەین زیاتر
    هەست بە ئاسودەیی بکەن.
  • 5:37 - 5:40
    خۆزگە دەخوازم وا لە هەموو
    توشبوویەک بە پارکنسن بکەم
  • 5:40 - 5:42
    وەک مامم ئەو ڕۆژە هەستی
    پێ دەکرد هەستی پێ بکەن.
  • 5:42 - 5:46
    مامم پێی گوتم کە من وام لێکردووە جارێکی
    تر هەستی بە کەسایەتی جاران بکات.
  • 5:47 - 5:51
    لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیرەکی
    بۆتە هاومانای تەکنەلۆجیا،
  • 5:52 - 5:55
    و جیهان ڕۆژ دوای رۆژ زیرەکتر دەبێت.
  • 5:56 - 5:59
    لەهەمان کاتدا بۆچی زیرەکی ناتوانێت
    ببێتە شتێکی سادە و تەنانەت کاریگەر؟
  • 6:00 - 6:04
    هەموو ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە
    کەمێک بەزەیی و هەندێک زانینخوازییە،
  • 6:04 - 6:07
    تێبینی کردن، ڕزگار بوونە لێی.
  • 6:07 - 6:08
    بەڵام با لەم سنوورەش نەوەستین.
  • 6:09 - 6:12
    با پێکەوە ئەم کێشە ئاڵۆزەکان
    بدۆزینەوە. لێیان مەترسن.
  • 6:12 - 6:16
    بەسەریان زاڵ بن، بیانکەنە کێشەی بچوکتر،.
  • 6:16 - 6:18
    و پاشان ڕێگە چارەی سادەیان بۆ بدۆزنەوە.
  • 6:18 - 6:21
    ئەم رێگە چارانە تاقی بکەنەوە،
    ئەگەر پێویست بوو سەرنەکەویت،
  • 6:21 - 6:24
    بەڵام لەگەڵ بیرۆکەی
    نوێتر بەرەو باشتری ببە.
  • 6:24 - 6:29
    بهێنە بەر چاو هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین
    ئەگەر بیر لە چارەسەرە سادەکان بکەینەوە.
  • 6:29 - 6:32
    جیهان چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو
    چارەسەرە سادەکانمان لێک بدەین؟
  • 6:33 - 6:36
    با پێکەوە جیهانێکی زیرەکتر بەڵام
    بە سادەیی دروست بکەین.
  • 6:36 - 6:37
    سوپاس.
  • 6:37 - 6:40
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن
Speaker:
مەلیھە سونجی
Description:

چارەسەرە ئاسانەكان باشترینن، ھەتا ئەگەر بۆ نەخۆشیەکی زۆر قورسی وەك پاركنسنیش بێت. لەم ئاخاوتنە سەرنج ڕاكێشەدا، مەلیھە سونجی باس لە دیزاینێكی ئاسان دەكات کە وا دەكات ھەموو توشبووێكی پاركنسن ئەركی ڕۆژانەی خۆیان بە ئاسانی جێبەجێ بكەن. ئەو دەڵێت، "تەكنەلۆجیا ھەموو شتێك نییە. ئەوەی ئێمە پێویستمانە چارەسەری دەستی مروڤە."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:57

Kurdish subtitles

Revisions